هەرێم - ئێران
SNN-عەلی حەمە سەعید // دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە لەلایەن كۆمپاری ئیسلامی ئێرانەوە ئاوی زێی بچوك گیراوەتەوە و گرفتی نەبوونی ئای خواردنەوەی لە سنوری قەڵادزێ دروستبووە، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران ئاماژە بەوەدەكات ئێمە نیگەرانی هاووڵاتیانمان بەلایەنی ئێرانی ڕاگەیاندووە بەڵام ئەم گرفتە دەبێت لەسەر ئاستی باڵای هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران ڕێككەوتنی لە بارەوە بكرێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە گرفتی گرتنەوەی ئاوی بەنداو و زێیەكن لەلایەن ئێرانەوە بەردەوام و ناوبەناو سەر هەڵدەداتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو وشەكە ساڵی و كەمبارانییەوە سەرچاوەی گرتووە كە لەمساڵدا ڕوویداوە، بۆیە ئێمە هەمیشە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران كۆبوونەوەی تایبەت بەم پرسەمان ئەنجامداوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە بەڵێنی چارەسەریان پێداوین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی ئێمە گەیاندنی نیگەرانی و كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانە بە لایەنی پەیوەندیداری ئێرانی، بەڵام پرسی گرتنەوەی ئاو دروستكردنی بەنداوەكان ئەوە پرسێكی سیادییە و دەبێت هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران ڕێككەوتنی لەبارەوە بكەن، چونكە ناكرێت ئەو گرفتە بە شێوەی كاتی چارەسەر بكرێت و دواتر سەر هەڵبداتەوە.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە تاران ئەوەشی خستەڕوو، چەندین جار لەسەر ئاستی باڵا نوێنەری حكومەتی هەرێم هاتونەتە ئێران و لەگەڵ لایەنی ئێران كۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر ئەو بەڵێنانەی بە لایەنی هەرێم دراوە وەك خۆیان جێبەجێنەكراون، بۆیە واباشترە ئەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی ئێران و عێراق چارەسەری بنەبڕی بۆ بدۆزرێتەوە و ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرێت.
وتەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە ماوەی هەفتەیەكە ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە بەوهۆیشەوە گرفت بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی 80 هەزار دانیشتووی قەڵادزێ و دەوروربەری دروست بووە.
oinex.com/exchange
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، هەرچەندە هەڕەشەكانی بەرپرسانی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی ئێران لە خاكی هەرێم تازە نین، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم بەجدی لە هەڕەشەكان بڕوانێت، بەڵام هەوڵ و كۆششەكان بە زمانێكی دیبلۆماسییانە زیاتر بكات، بۆئەوەی رووداوی نەخوازراو روونەدات.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم هەڕەشانە نە تازەیە و نە كۆنە و نە كۆتایی دێت، هەمیشە لەم كات و ساتانەدا لە وەرزی پاییزدا یان وەرزی بەهاردا، چ لەلایەن توركیاوە یان لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكرێت، وە لەو هێز و لایەنە سیاسیانەش كە هەمیشە جێگای مەترسی و هەڕەشەن بۆ سەر ئەو دووڵاتە.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: پێم وایە دەبێت حكومەتی هەرێم ئەم هەڕەشانە بەجدی وەربگرێت، بەڵام هەوڵ و كۆششەكان بە زمانێكی دیبلۆماسییانە زیاتر بكات، بۆئەوەی رووداوی نەخوازراو روونەدات، وە چیتر ناوچەكانی سنوری هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران، زەرەرمەندنەبن بە هۆكاری بوونی هێز و لایەنێك ئەگەربیەوێت دژی كۆماری ئیسلامی ئێران چالاكی ئەنجام بدات.
نازم دەباغ، وتیشی: ماوەیەكە گوێبیست نەبووین كە لایەنێكی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی چالاكی سەربازی ئەوتۆی ئەنجام دابێت، تا ئەمە ببێتە هۆی هەڕەشەكردن، بەڵام لەكاتێكدا لە رووی راگەیاندنەوە لە هەندێك بواردا كە باس لە بوونی هێزەكوردییەكانی رۆژهەڵات دەكرێت بەجۆرێك پڕوپاگەندەی بۆ دەكرێت كە ئەو هێزانە لە هەرێمەوە مەترسی بن بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام بەپێی ئاگاداری خۆم حكومەتی هەرێمی كوردستان وە لایەنی بەرپرس لە پەیوەندیدابووە بۆئەوەی كۆنترۆڵی ئەو هێزانە بكرێت كە چالاكی ئەنجام نەدەن، واتە خاكی هەرێمی كوردستان نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ هۆكاری پەلاماردان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
روونیشیكردەوە، ئەم سیاسەتە هەمووی پەیوەندی بە گۆڕینی سەرۆكی نوێی ئێرانەوە نییە، بەڵكو بۆی هەیە بەرپرسێكی نوێی سوپا، كە سەردانی ناوچە سنورییەكان دەكات، وەكو كارێكی سەربازی و بەرنامەی كاری خۆی، كە دانراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكان كە لەدەرەوەی سنورن و پەلاماری ئێران دەدەن، ئەم جۆرە هەڕەشە و پەیامانە دەنێرن، بۆئەوەی هاووڵاتیانی سەرسنورەكان نزیك نەبنەوە لەو ناوچانەی ئەو هێزانەی لێیە.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم لەرێگەی كەناڵەكانی تایبەتی هەوڵدەدات بۆئەوەی رووداوی نەخوازراو روونەدات.
سەردار محەمەد پاكپور، فەرماندەی هێزە زەمینیەكانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توندی دایە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، “پێویستە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێگە بە تیرۆرستان نەدەن بسوڕێنەوە و بنكە بۆخۆیان دابمەزرێنن لەم خاكە و پشێوی ئەمنی دژی ئێران دروست نەكەن”، داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم كرد دووربكەونەوە لەو بنكانەی مەترسییان لەسەرە تا زیانیان بەرنەكەوێت.
https://politicpress.com/67058/
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی ئێران، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ئامادەیی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەبن.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، ئێران بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە تا شاندێکی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداربن و بۆ ئەو مەبەستە شاندێک لە هەرێمەوە سەردانی تاران دەكات.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری حکومەت بۆ کاروباری پەرلەمان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم سەردانی تاران دەكەن، هەریەك لەنوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئێران لەهەولێر یاوەری شاندەكە دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە ژمارەیەك دیدار‌و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام دەدەن.
بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا، ئیبراهیم رەئیسی، وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئاڵوگۆڕیی دەسەڵات لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێستای ئێران بکات , وەک هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران، سوێندی یاسایی بخوات.
سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئێران لەهەڵبژاردنی ئەمساڵی ئێران بۆ سەرۆك كۆماری ئێران ڕێژەی 61.95% دەنگی بەشدربووانی ئەو وڵاتەی بە دەستهێنا.
https://politicpress.com/62638/
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، بەشداریكردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری نوێی ئێران، گرنگی خۆی هەیە، چونكە كۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی شاندی وڵاتان مامەڵەی لەگەڵ شاندی هەرێم كردووە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەشداری شاندی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم و فەوزی حەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆككۆماری نوێی ئێران گرنگی خۆی هەیە.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی: بڕیارە لە پەراوێزی سەردانەكە و دوای كۆتایی هاتنی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆككۆماری ئێران، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چاویان بكەوێت بە سەرۆككۆماری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران.
وتیشی: گرنگیی ئەم سەردانە لەوەدایە شاندی باڵای هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستی شاندی وڵاتان ئەژماركراوە و مامەڵەی لەگەڵ كراوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی تازە و سەرۆككۆماری تازەش دەیەوێت گەشە بە پەیوەندییەكانی بدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا.
ئیبراهیم رەئیسی، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆكایەتی ئێران سەركەوتنی بەدەستهێنا و رۆژی پێنج شەممە، 5 ی ئاب وەكو هەشتەمین سەرۆك سوێندی یاسایی لەبەردەمی پەرلەمانی ئێران خوارد.
https://politicpress.com/63054/
بەپێی سەرچاوە ڕاگەیاندنەکان، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" دانانی ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بووە، لەم وتووێژەدا نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وەڵامی ئەوەی کێ ئەو ئاڵایەی داناوە وا کۆماری ئیسلامی دەڵێت هەڵەی پڕۆتۆکۆلی بووە، دەباغ دەڵێت"من ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه، به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم، دەشڵێت"زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق."
"ئەمە خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربارەی بەشداری کردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی نوێی ئێران دەڵێت" من پێموایه له هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌گشتیش وڵاتانی دنیا له‌کاتێکدا که مه‌راسیمیان ده‌بێت ئینشائه‌ڵا هه‌مووی ده‌بێت بۆ خۆشی بێت، جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی بێت گرنگه که به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه و به‌رپرسان وڵاتیان بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌راسیمێکی ئاوا که ده‌یان و سه‌دان جاری واهه‌یه بێگانه‌ی لێیه، غه‌یری خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌بوونی ئه‌وان گرنگه بۆ گه‌یاندنی بۆ ئه‌وه په‌یامه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کان باشن، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ئه‌وانیان له‌بیره که بۆ ئه‌و بۆنانه بانگهێشتیان ده‌کات بۆیه به‌بڕوای من بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌شاندێک پێکهاتبوون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه."
"ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه "
لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاڵای کوردستان دانرابوو، بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دانانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بووە"
سەبارەت بەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکەن، نازم دەباغ وتی" به‌ڵێ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربووم له ڕۆژی یه‌که‌میشدا که پێشوازی له به‌ڕێز کاک نێچیرڤان کرا ئه‌و مشتومڕه دروستبوو له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه."
" لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم.... "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کێ ئەو هەڵە پڕۆتۆکۆلیەی ئەنجامداوە (وەک خۆت دەڵێی)؟ نازم دەباغ دەڵێت" من ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟ به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم."
پێت وایە ئەو ڕاگەیەنراوەی ئێران بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەو لایەنانە بوو کە نیگەران بوون لە دانانی ئەو ئاڵایە؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی" من پێموایه خۆی له‌خۆیدا بانگهێشت کردن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌رخاتری چه‌ند لایه‌نێک ستراتیژی خۆی بگۆڕێت چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کپارچه و ده‌ستوری عێراقیدایە، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردووه به‌ڵام وتم له‌ڕووی پڕۆتۆکۆلیه‌وه به‌ته‌نها ئاڵای کوردستان مانای ده‌وڵه‌ت بوون ده‌دات بۆیه به هه‌ڵه‌یه‌کی پرۆتۆکۆلی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت چونکه ئاڵای عێراقی له‌ته‌نیشت نه‌بووه، ئه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له پێشوازیه‌که و شێوازی پێشوازیان نه‌گۆڕی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه پێشوازی لێ‌کرا چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌وه هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌پرسه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی ئێرانی له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا."
" له‌پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو "
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەوەشی وت"به‌ڵێ له‌پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه بوو کاتێک که جه‌نابی کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چووین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بوو به‌ڵام وه‌کو وتم سه‌ردانه‌که گرنگ بوو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که، زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسای سه‌ره‌کی عێراقی واته ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، وه پارێزگاری له یه‌کپارچه‌یی عێراق."
بە بۆچونی تۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی کێ ئەو ئاڵایە (ئاڵای کوردستانی) لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێم دانا؟ نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە" من نازانم ئه‌وه کاری خۆیانه بیکات یان نه‌یکات."
"ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران "
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟ نازم دەباغ وتی" ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کۆبونه‌وانه شتی شاراوه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بووه به‌ڵام په‌یامی تێدابووه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌باشی ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندییه‌کان پته‌وبن و به‌هێزبن، وه له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ڕابردوو له ئێستا بۆ ئاینده‌ش له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئێمه گرنگه ئه‌من و ئاسایشی ئێران و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، پاراستنی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیدایه بۆیه ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له‌هه‌موو بواره‌کانی ئه‌منی و ئاسایشی و سیاسی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئێمه هه‌مانه مه‌حکومان ده‌کات به‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا بین هه‌روه‌کو له ڕابردوو ئینشائه‌ڵا بۆ ئاینده‌ش هه‌روا بێت."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا شاندەکەی هەرێم لەسەردانەکەیاندا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران باسیان لەو نیگەرانیانە کرد کە هەندێکجار باس لەوەدەکرێت گروپە میلیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر و چەند ئامانجێکی تر لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" به‌گشتی باس له‌وه کراوه که ئه‌و ده‌ستانه‌ی له تێکدانی ئارامی و ئاسایشی وڵات‌دا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه، من کاتی خۆی له زۆر به‌ربرسی ئێرانیم بیستووه ده‌ڵێن ئه‌مانه له جیاتی ئێمه شه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بکه‌ین خۆمان ده‌یکه‌ین بۆ به موشه‌کێک و پشێوی دروستکردن ئه‌م کاره ده‌کرێت، بۆیه به‌تایبه‌تیش له وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که وتی ئێمه به لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه سیاسه‌تی خۆمان له ناوچه‌که و له نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین واته سیاسه‌تێکی میانڕه‌وی نیشاندا بۆ وتوێژکردن و سه‌رکه‌وتنی له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێزگرتن له سه‌روه‌رییه‌کانی، وه‌کو وتم ئێران ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ئێرانن پێویستمان به هاوکاری به‌رده‌وام هه‌یه که نه‌هێڵن ئه‌م ڕووداوانه ڕووبدات چونکه ئه‌و ڕووداوه بچوکانه خزمه‌ت ناکات، پشێوی دروست ده‌کات به‌ڵام خزمه‌ت ناکات."
سەبارەت بە کاریگەری دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" پێموایه ده‌ستپێکردنی کاری سه‌رۆکی تازه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکێکی تر ده‌بێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌دواداچوونی ئه‌و ڕێککه‌وتنه کۆنانه‌ی هه‌بووه، وه هه‌وڵیش بدرێت شتی تازه بکرێت بۆ پشتیوانی و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کان ."
https://www.dengiamerika.com/a/iran/5995699.html
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و هەرێم وتی: ئەم پەیوەندییانە لە سەردەمی ڕەئیسی باشتر دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێی ئێران بە خەندان-ی راگەیاند: "گۆڕینی کەسەکان لە پۆستەکان لە ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران دروستناکات.
وتیشی: تەنها کاراکتەرەکان کە بەرپرسن لە بەدواداچون و جێبەجێکردن گۆڕانیان بەسەردا بێت، ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیبو بەرامبەر بە هەرێم بەردەوام دەبێت".
لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەکاتی گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە، نازم دەباغ وتی، "وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پڕۆتۆکۆڵی پێشوازیکردن بە هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆڵی لە قەڵمدا، ئەوەی ئاگاداربوم لە سەرەتاوە رازی نەبون بەوکارە، بەڵام دواتر چۆن رویدا ئێمە ئاگادارنین، ئێستاش وەزارەتی دەرەوە بە بەیانێکی فەرمی ئەوەی راگەیاندوە کە هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆڵی بوە".
لەبارەی ئەوەی چاوەڕوان دەکەن لەسەردەمی ئیبراهیم رەئیسی، پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان چۆن بێت، نوێنەری حکومەتی هەرێم وتی، "پێمان وایە ئەو پەیوەندیانەی کە ئێستا هەن لەسەردەمی ئاغای رەئیسی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەگەر باشتر نەبێت خراپتر نابێت، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دیدێکی ستراتیژی هەیە بۆ ئایندەی خۆی لە ناوچەکە و هەروەها چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش، بۆیە پەیوەندیەکان باشتر دەبێت خراپتر نابێت".
پەیوەست بە سیاسەتی رەئیسی بەرامبەر پرسی پێکهاتەکانی ئێران، نازم دەباغ رونیکردەوە، "سیاسەتی رەئیسی لەگەڵ پێکهاتەکانی ناو کۆماری ئیسلامی وەک لە وتاری سوێندخواردنی وتی، پێموایە زۆر میانڕەوانەبوو و هەوڵدەدات برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی قسەکانی خۆی دابیندەکات، هەروەها بار‌و بژێوی کۆمەڵانی خەڵک دابیندەکات، ئەوەی گرنگیشە بۆ سیاسەتی دەرەوە ئامادەیی ئاشتی و تەبایی لەگەڵ هەمو لایەکدا نیشانداوە، دیارە بەومەرجەی کە سەروەریەکان و رێز لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بگیرێت".
https://ku.mehrnews.com/news/38569/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C-%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%95%D9%85%DB%8C-%D8%B1%DB%95%D8%A6%DB%8C%D8%B3%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%B1-%D8%AF%DB%95%D8%A8%DB%8E%D8%AA
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات