سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه
رۆژی چوارشه‌ممه 2022/2/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگى و خواستى دوولايه‌نه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
بواره‌كانى ديكه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسيى عيراق و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-president-of-the-republic-of-turkey/
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی یاوەریی رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ویڕای به‌خێرهاتنی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، باسی لە پەڕەپێدانی گەشتوگوزار له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماده‌یی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکاریی کردنی زیاتریی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى سويسرا كرد
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/1/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز لوكاس گاسه‌ر باڵيۆزى سويسرا بۆ عيراق و ئوردن و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له عه‌ممانه‌وه كاره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سويسرا تاوتوێ كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵيۆزخانه له به‌غدا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عيراق به‌گشتى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه فره‌ييى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى له عيراق ده‌وڵه‌مه‌ندييه و گرنگه عيراقييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سياسيى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و حكوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سياسى به‌گشتى كۆكه‌ره‌وه و له خزمه‌تى سه‌قامگيريى سياسى و به‌رژه‌وه‌نديى عيراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى و له ئاستى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميدا بێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گرنگه له عيراق سه‌قامگيريى سياسى هه‌بێت و ڕێگه‌يه‌ك بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كه ئيراده و بڕيارى سياسى پێويسته، هه‌روه‌ها پابه‌ندى به ده‌ستووره‌وه بكرێت و فيدرالى بچه‌سپێت، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش له پشتيوانيكردنى عيراق به‌رده‌وام بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-swiss-ambassador/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرا .
هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان
ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات .
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/january/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A8%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D9%86%DB%95%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95-%DB%8C%DB%95%DA%A9%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%88%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی ھاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى تازه
ساڵى تازه‌ى زايينى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانييانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له گه‌لانى عيراق و له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به هۆى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانييه‌وه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، ڕووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاريگه‌ريى خراپى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازيزانيان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ى قه‌يران و كێشه‌كانيان گرتووه.
تێبه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدرا‌ڵيى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
له عيراقيش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته، كه متمانه و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه و به ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن.
سوپاسى هاوپه‌يمانى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌كه‌ين كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيرى و هاوكارييان كردين. چه‌مك و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بين. وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ى ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شين و وه‌ك ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عيراق و ناوچه‌كه ده‌مێنينه‌وه، هه‌رێمى كوردستانيش سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت.
به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/31
https://presidency.gov.krd/happy-new-year-to-president-nechirvan-barzani/
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینی 2022
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت .
ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو،حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو زاڵبوون بە سەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگیی و هاوکاری لە گەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پڕۆژەی گرنگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پڕۆژی نوێ بەگەڕ بخەین. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ڕۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت.
هەروەها بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەندین کارەساتی سروشتی و ڕووداوی نەخوازراویش ڕوویاندا کە زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕه‌سووڵ ڕه‌شید" ئەندامی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٠ى دیسه‌مبه‌ریى 20٢١، سه‌ردانی "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێرانیان کرد که "مه‌لا لوقمان" به‌ر‌پرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا ئاماده‌بوو.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا به تایبه‌ت باس لە باروودۆخی هەڕێمی کوردستان و عێراق و دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی فیدڕال و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە باروودۆخی ناوچەکە کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و له‌م باره‌یه‌وه بیرووڕای خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ناوچه‌کە خستەروو.