بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک بەڕێوەچوو.
• سەرۆکی حکومەت :
حکومەتا هەرێما کوردستانێ پشتەڤانییا خۆ بۆ پێشڤەبرنا بوارێ کەلتووری و رەوشەنبیری ل کوردستانی ب گشتی دووپات دکەتەڤە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نۆڤێمبەری 2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستی پێ‌کرد کە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە به گوێره‌ی توانا، هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كاری هونه‌ری دەکەین و پابه‌ندین به پێشخستنی بواری كولتووری و هونه‌ری
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە سینه‌ما ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه ببینێت. هەروەها گوتیشی: گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژووی خۆی رووبه‌ڕووی ده‌یان كاره‌سات، كۆمه‌ڵكوژی، جینۆساید، سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و له‌ناوبردن بووه‌ته‌وه، له په‌نجا ساڵی رابردوودا تاوانی هۆڤیانه دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و تاوانانه و مێژووی تراژیدیای گه‌لی ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته له سینه‌مادا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :
ئەز گەلەك خۆشحالم، ئەڤرۆ ل هەشتەمین فیلمە فەستیڤاڵا نێڤدەولەتی یا دهۆکێ پشکدارم. دەستخۆشیێ ل رێڤەبەر و رێکخەرێن ڤێ فەستیڤاڵێ دکەم، کو ئەڤە چەند ساڵن ب رەنگەکێ سەرکەفتی فەستیڤاڵێ ئەنجام ددەن.
ب خێرهاتنەکا گەرم ل هەموو مێهڤانێن بەرێز و سینەماکار و فیلمسازان دکەم، کو ژ دەرڤەی هەرێما کوردستانێ هاتینە، زۆر ب خێر بێن.
من بهیست كو تیمهكا هونه‌رمه‌ند و سینهماكارێن ئه‌فغانی ژی یێن لڤر، ئه‌ز ب خێرهاتهكا گه‌رم یا وان ژی دكه‌م، چونكی ره‌وشا وه‌ڵاتێ وان ژی وه‌كی وه‌ڵاتێ مه یێ دژواره، لێ به‌لێ گرنگیدان ب كارێ فیلمسازی و هونه‌ریێ بۆ به‌رچاڤكرنا ئێش و ژانێن گه‌لێ وان نیشانا وێ یه‌كییه، كو باندۆرا هونه‌را فیلم و سینهمایێ لسه‌ر جڤاكێ و جیهانێ چه‌ندا زۆره، ژبه‌ر وێ یه‌كێ دهستخۆشیێ لێ دكه‌م و دهستخۆشیێ ل رێخهرێن ڤێ فهستهڤاڵێ ژی دكه‌م.
جهێ خۆشحالیێ یە، کو ب رێکا ڤێ فەستیڤاڵێ، سینەماکار و فیلمسازێن کوردستانێ و وەڵاتێن دەوروبەر و جیهانێ پێگڤە دروونن و یەک ودوو دناسن و دانوستاندنان لسەر بەرهەمێن خۆ و پێشڤەبەرنا سینەمایێ و فیلمسازیێ ب گشتی دکەن. ئەڤ جۆرێ فەستیڤاڵان، دەلیڤەیێن زۆر گرنگن بۆ پێشڤەچوونا هونەرێ سینەمایێ و د هەمان دەمدا بۆ پتر ناساندنا کوردستانێ.
بێگومان سینەما، هونەرەکا ئێکجار گرنگ و کاریگەرە، کو دشیان دایە ب رێکا ڤی هونەری، چەندین پەیامێن گرنگ و مرۆڤایەتی بگەهینیته خەلکی، هەروەتۆڤ سینەما دکاریت رۆلەکێ کاریگەر د پرۆسەیا هشیارکرنەڤێ و پێشڤەبرنا جڤاکی دا هەبیت.
گەلێ کوردستانێ، ب درێژاهییا دیروکا خۆ، راستی دەیان کارەسات،جینۆساید، سیاسەتا رەگەزپەرستیێ و ژناڤبرنێ بوویە. هەر بۆ نموونه، بتنێ د پێنجی ساڵێن دەربازبووییدا تا‌وانێن مەزن و هۆڤایەتی ل دژی گەلێ کوردستانێ هاتینە ئەنجام دان. مخابن ئەڤ تاوانە و دیروکا تراژیدی یا گەلێ کوردستانێ، وەکو پێدڤی د سینەمایێدا رەنگڤهنهدایه. ل دەمەکی کو ژ هەژی هندێ نە کو ژ لایێ سینەماکارێن کوردستانی و بیانیڤە، ببنە دەیان فیلمێن کاریگەر و ب هێز. ل هەمان دەمدا، دیروکا گەلێ کوردستانێ، یا تژییە ژ سه‌دان داستانێن ئازایەتی و قەهرەمانیێ، هەروەتۆڤ چەندین سەرکردە و رێبەر و کەسایەتی و هێمایێن نیشتیمانی و وەڵاتپارێزیێ هەنە، کو هەژی وێ چەندێ نە ببنە مژار و بابەتێن سینەمایێ و به‌رهه‌مێن نوکە و پاشەرۆژێ.
هەروەتۆڤ، جوگرافیا و سروشتێ هەرێما کوردستانێ، رەنگە زۆر ب گونجن کو ببنە جهێن وێنەگرتنا فیلمێن سینەمایی بهێنە بکارئینان. حکومەتا هەرێما کوردستانێ، پێشوازیێ ل وان هەموو سینەماکاران دکەت، كو بهێن و وێنەیێن خۆ بگرن. ژ بۆ ڤی مەرەمێ ژی، د چارچووڤەیێ رێکار و یاسایێن کار پێ دهیتە کرن، ئەم د ئامادەینە بۆ هەر هەڤکاری و پشتەڤانییەکا پێتڤی.
حکومەتا هەرێما کوردستانێ پشتەڤانییا خۆ بۆ پێشڤەبرنا بوارێ کەلتووری و رەوشەنبیری ل کوردستانی ب گشتی دووپات دکەتەڤە و ل ساڵێن دەربازبووییدا، حکومەت لدویڤ ئیماکاناتێن به‌رده‌ست هاروکارێ بوارێ سینەمایی و هونه‌ری بوویە و ب شێوەیێن ماددی و مەعنەوی و نوكه ژی ب هه‌مان ره‌نگ، ئەم د ئامادەینە ل گۆڕەی شیانێن حکومەتێ، هەماهەنگ و هەڤکار بین. هەر چەندە هنگ د ئاگەهدارن کو مخابن ل دو ساڵێن دەربازبوویی، ب ئەگەرێ قەیرانا دارایی، هەرێما کوردستانێ د رەوشەکا زەحمەت یا دارایی دایە، کو هەتا نوکە ژی مە نەوەستیاینە ب تەمامی ژ ئەڤێ رەوشا ب زەحمەت دەرباز بین. نوکە کارێ بەراهیێ یێ حکومەتێ دابینکرنا مووچەیێ مووچەخۆرێن هەرێما کوردستانێ یە، لێ دگه‌ل ڤێ چەندێ ژی ئەم کار دکەین بۆ ئاڤاکرنا ژێرخانەکا ب هێز یا ئابووری و د هەمان دەمدا ژی پێشڤەبەرنا بوارێ کەلتووری.
جارەکا دی، دەستخۆشیێ ل رێکخەرێن ڤێ فەستیڤاڵێ دکەم و هیڤییا سەرکەفتنێ بۆ سینەماکارێن کوردستانێ دخوازم و هیڤیدارم ل ئاستێ وێ بەرپرسیاریێ بن، یا ل سەر ملێن وان و ب رەنگەکێ بابەتی، رەوش و دوورهێل و دیروکا گەلێ کوردستانێ ب باشی ب رێکا ئەکرانێن سینەمایێ، بگەهیننە هەموو جیهانێ.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت” سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی پاش هەوڵی تیرۆکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بوو، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات” قائانی پەیامی ئێرانی بە هەریەک لە لایەنە عێراقییەکان و کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، پەیامی ئێران لە ڕێگای قائانیەوە بۆ لایەنە عێراقییەکان ئەوەبوو، دەبێت لایەنە عێراقییەکان بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان ڕازی ببن. ”
”ئەم ڕۆڵەی ئێستا ئێران لە عێراق دەیگێڕێت نە تازەیە و نەکۆنە ”
لەو ڕووەوە نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” ئەم ڕۆڵەی ئێستا ئێران لە عێراق دەیگێڕێت نە تازەیە و نەکۆنە، بەشێوەیەکی گشتی بمانەوێت یا نەمانەوێت ئێران لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەمن و ئاسایشی عێراقی بە ئەندازەی ئەمن و ئاسایشی خۆی پێ گرنگە.”
دەباغ وتیشی” سەردانەکەی ئاغای قائانی لەمکاتەدا بۆ عێراق سەردانێکی گرنگ بوو چونکە هەوڵدان بۆ کارێکی قێزەونی وەک تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەک لە بەرژەوەندی ئێران نیە بەڵکو لەبەرژەوەندی هیچ کەس نیە کە کاربگاتە ئەوەی ئێران و عێراق خەڵک لەیەکتر تیرۆر بکەن.”
”... هاوکات بۆ ئەوەبوو پەیام بدات بەو کەسانەی خۆیان بە نزیکی ئێران تا لەبری ئێران شەڕ نەکەن لە عێراقدا ”
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە کاری ئەو گروپە چەکدارە شیعانە ناودەبرد کە بە گروپەکانی نزیک لەکۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەناسرێن، لەو ڕوەوە پێشتر د.مەحمود عوسمان کەسایەتی سیاسی کورد بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو.” ئەوەی لە عێراق ڕوویدا هەوڵی (تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق) چاوەڕوانکراوبوو، چونکە دوو ساڵە بە ئاشکرا ئەو گروپە چەکدارانە هەڕەشە لە کازمی دەکەن و قسەی پێدەڵێن بەڵام حکومەت هیچی بەرامبەر نەکردون، ئەو گروپانەش نایشارنەوە کە سەر بە ئێرانن، (وەک گروپەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵای عێراقی) کە هەموو کەس وای بۆ دەچێت ئەوان بن، بەڵام ئیتر نازانرێت حکومەتی عێراق دوای ئەمە کارێک دەکات یاخود بێدەنگ دەبێت و هیچی تر ناکات! چونکە ئێستا ئەو چەکدارانە لە دەوڵەتیش بەهێزترن. ”
بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت” جگە لەوەی سەردانەکەی قائانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بووە لە عێراق پاش هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکات بۆ ئەوەبوو پەیام بدات بەو کەسانەی خۆیان بە نزیکی ئێران تا لەبری ئێران شەڕ نەکەن لە عێراقدا ، وە بڕیار نەدەن چونکە وەک هەمیشە ئێران وتویەتی ئێمە خۆمان دەزانین لەکوێ شەڕ دەکەین؟ بۆ شەڕ دەکەین وە بۆچی دەیکەین؟”
”پەیامی ئێران لە ڕێگای قائانیەوە بۆ لایەنە عێراقییەکان ئەوەبوو، دەبێت لایەنە عێراقییەکان بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان ڕازی ببن ”
نازم دەباغ دەشڵێت” من زانیاری وردم لانیە لەسەر سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق، بەڵام ئەمە لێکدانەوەی خۆمە، بەشێوەیەکی گشتی ئاغای قائانی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئەو دیو سنور لە نێویشیاندا عێراق، بۆیە ئەوەندەی من بزانم و بیخوێنمەوە، ئەوەیە دەبێت لایەنە عێراقییەکان بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان ڕازی ببن، چونکە ئەمە سیاسەتێکی دروستە سبەی ئەگەر هەڵبژاردن بکرێثەوە کەواتە هەمان دەرگا بۆ لایەنەکەی تر دەکرێتەوە، بۆیە ئەم کێشمە کێشمە بەردەوام دەبێت کە لە زیانی خەڵکی عێراقە.با ڕازی بن بگەڕێنەوە بۆ ئەو سیستمە کۆنەی کە حکومەتی لە دوای 2003 ەوە پێپێکهات کە بریتیە لە سازانی لایەنەکان. ”
”پەیامی قائانی بۆ لایەنە کوردییەکان ”
بەپێی بەشێک لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان (ئیسماعیل قائانی) جگە لە بەغداد سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە.
نازم دەباغ سەبارەت بە سەردانەکەی قائانی بۆ کوردستان و پەیامی بۆ لایەنە کوردییەکان وتی.” من پێم وایە هەمیشە قائانی کە چۆتە عێراق دەرفەتی هەبوبێت سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە ئەمەش وەک واتای ئەوەی کوردیش بە ئەندازەی ئەو لایەنە شیعەی ئێران دەیبنیێت لەبەغداد بۆ ئێران گرنگە، بۆ پارسەنگی سیاسەت لە عێراق، پەیامی ئێرانیش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد نەکەوێتە ناو بەردەئاشی ململانێی شیعە بەشیعە، کە شیعە بە تەوافوق و زۆرینە لەناوخۆیاندا ڕێکبکەون ئەوکات کوردیش پشتیوانی ئەو لایەنە بکات کە دەتوانێت نوێنەرایەتی زۆرینەی شیعە و عێراق بکات. ”
”کورد ناتوانێت بچێتە هیچ بەرەیەک دژی بەرەکەی تر ”
بە بڕوای نازم دەباغ لە عێراقدا ئاسان نیە بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کێ حکومەت پێکدەهێنێت.” چونکە ژمارەی کورسی بەتەنها بەس نیە، ڕاستە سەرکردەیەکی شیعە وەک موقتەدا سەدر وەکو کورسی، ژمارەی کورسییەکانی زۆرە، بەڵام لەبەرامبەردا چوار سەرکردەی شیعە هەن ”جا ئیتر لایەنگری ئێران بن یاخود دژ، ئەوان چوار سەرکردەن و سەنگیان زیاترە لە یەک سەرکردە.”
سەبارەت بە لایەنی کوردیش دەباغ وتی”کورد ناتوانێت بچێتە هیچ بەرەیەک دژی بەرەکەی تر بوەستێتەوە چونکە بۆ ئێمە( کورد) نە ئێران ئەو هێزەیە کە بتوانێت لە هەموو کاتێکدا پارێزگاریمان لێبکات، نە ئەمەریکا و وڵاتانی تریش ئەو هێزەن تا ئەو متمانەیان پێبکرێت و پشتییان پێ ببەسترێت، کورد دەبێت بێ لایەن بێت، دەبێت هەوڵبدات شیعە لە نێو ماڵی خۆی.”
https://www.dengiamerika.com/a/iraq/6308822.html
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.
لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا ، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، ئەوەی هەوڵی داوە مستەفا كازمی تیرۆربكات، بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقە بەگشتی، بۆیە ئومێد دەكەم، ئەمە وابكات هەرچی زووە ئەم بۆشاییە ئەمنییەی لە عێراق هەیە بەهۆی دیارینەكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دام و دەزگاكانی تر پڕبكرێتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم كردارە تیریرۆستییەی دوێنێ شەو ویسترا بەرامبەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت، پێم وایە كارێكی قێزەونە، من ناتوانم بیبەستمەوە بە كۆمەڵێك یان گروپێكی دیاریكراو لە هەرلایەنێك بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەوەی ئەم كارەی ئەنجام دابێت بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقە بەگشتی، واتە تێكدانی پرۆسەی سیاسی، چونكە كوشتنی مستەفا كازمی ئاڵۆزی دەخاتە ناو ریزەكان و پەیوەندییەكانەوە.
نازم دەباغ وتی: ئەمڕۆ وەكو گوێبیست دەبین هەندێك كەس بەناوی وڵاتێكەوە قسە دەكەن، بەڵام من هەرچیەك بێت و هەركەسێك بێت بە دوژمنانی عێراق و خەڵكی عێراقی دەزانم، وە بە دوژمنانی پرۆسەی دیموكراتی لە عێراقدا دەیزانم.
وتیشی: خۆشبەختانە دەبینین هەڵوێستێكی یەكڕیزی بەدیدەكرێت لە ئیدانەكردنی ئەم كارە، بۆی هەیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دوابخات بەڵام ئومێد دەكەم پێچەوانەكەی راست بێت، ئەمە وابكات هەرچی زووە ئەم بۆشاییە ئەمنییەی لە عێراق هەیە بەهۆی دیارینەكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دام و دەزگاكانی تر پڕ بكرێتەوە، لایەنە سیاسییەكان لەو ئاستە بەرپرسیارێتییەدا بن بۆئەوەی دەستی چەكدارێك یان گروپێك ببڕن كە لەدەرەوەی یاسا خۆی بڕیار دەدات چ كارێك ئەنجام بدات.
روونیشیكردەوە، بەشێوەیەكی گشتی بەدووری دەزانم هیچ وڵاتێك وە هیچ لایەنێكی دڵسۆز بەگەل و نیشتمان لە هەرێمی كوردستانەوە تا دەگاتە بەسرە هەبێت پشتیوانی لەم كارە بكات جگە لە ئیدانەكردنی.
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 07-11-2021 بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو، هێرشكرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق. لە هێرشەكەدا كازمی سەلامەت بوو، چونكە بەر لە هێرشەكە ماڵەكەی جێهێشتبوو، بەڵام سێ لە پاسەوانەكانی برینداربوون.
ئەم پێشهاتە دوای رۆژێك هات لە هەڕەشەی هەریەك لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح باڵی سیاسیی گرووپەكانی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسائیبی ئەهلی حەق كە رایانگەیاندبوو، تەقەكردن لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە هەینیی رابردوو لە بەغدا روویدا، بێ سزادان تێناپەڕێت، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
https://politicpress.com/72226/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: گرنگ بۆ ئێمه جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره
دوای به‌شداریكردنی له پانێڵێكى ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ـ ديدارى مێری ـ دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/10/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی “له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بانگهێشت بكه‌ین و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ده‌مانه‌وێت كورد له به‌غدا به یه‌ك ده‌نگ به‌شدار بێت”.
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و پارێزگاری كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد “پێموایه سۆشیال میدیا زیاتر ئه‌و گرژیانه‌ی دروست كردووه و ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تا ئێستا نه‌هاتووین دانیشین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چ پۆستێك بۆ كێ بێت و به چ شێوه‌یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ی كه گرنگه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كدا بیكه‌ین ده‌مانه‌وێ كورد سه‌ركه‌وتوو بێت و مه‌سه‌له پۆست نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه بچین بۆ به‌غدا و به‌یه‌كه‌وه بین و پۆسته‌كان به پله‌ی دووه‌م دبێت نه‌ك پله‌ی یه‌كه‌م. تا ئێستا قسه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌كراوه و نه‌چووینه‌ته ئه‌و قۆناغه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به زیادكردنی ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی سوننه له عیراق، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن به جۆرێك بوو زیاتر ئه‌و حزبانه‌ی كه ڕێكخستنیان هه‌بووه به ڕێكوپێكی خه‌ڵكی خۆیان بردۆته سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وانه براوه بوون. خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی دیكه به شێوه‌یه‌كی گشتی و سوننه‌كانیش كورسییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كه كه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باش به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا بكه‌ن”.
ده‌رباره‌ی كاره له‌پێشینه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانیشین و ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عیراقه، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌م ئه‌ركمان هه‌یه و هه‌میش مافمان هه‌یه و له‌وه تێده‌گه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م كێشانه له‌م چوار ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عیراق به چه‌كی قورسه‌وه هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كاتێك به‌هێز بێت، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی گوتى “هیوادارم شتی وا دووباره نه‌بێته‌وه”.
ده‌رباره‌ی كورسییه‌كانی كريستیانهكانیش له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رێزیان ڕایگه‌یاند “پێموایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی زانییان ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردنیان به‌كار بهێنن، زیاتر ئه‌وان توانییان سه‌ركه‌وتوو بن”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنیشی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتى “به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ی عیراق، پێموایه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو بوو”.
له وه‌ڵامى دوا پرسياردا ده‌رباره‌ى دۆخی ئێستای عیراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی “خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به جددی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه نیگه‌رانیی ئه‌و لایه‌نانه بڕه‌وێنێته‌وه و ئه‌مه ڕای ئێمه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا پێموایه ئه‌مانه له‌نێو خۆیان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام مافی خۆیانه كه ئه‌وان هه‌ندێك قسه‌یان هه‌یه و سكاڵایان هه‌یه و كۆمسیۆنمان هه‌یه، پێموایه له ڕێگه‌ی یاساییه‌وه ده‌كرێ داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-what-is-important-to-us-is-the-implementation-of-the-constitution/
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/10/2021 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ئاتیلا تۆس کونسولى گشتیى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن و پشتگیریى بۆ بەڕێزیان، سوپاس و پێزانینى بۆ هەنگاریا دەربڕى بۆ پشتگیریکردنى لە هەرێمى کوردستان و عیراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا، هەروەها بۆ هاوکاریی مرۆیى کە پێشکەش بە ئاوارە و پەناپەرانیان کردووە، خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى هەنگاریا خۆشحاڵیى خۆى بە دەستبەکاربوونى نیشان دا و جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، بۆ ئەم مەبەستەش بە دواى دەرفەتى زیاترى هاریکارى و هاوبەشیدا دەگەڕێن.
هەڵبژاردنەکانى عیراق، پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکوومەتى عیراق و شەڕى دژى تیرۆر، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-receives-the-ambassador-of-hungary/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان، ئەنجام داوە.
شاندی ڕێکخراوی LDS ، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەرى ٢٠٢١مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا .
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندی هەمەلایەنە کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا .