نوێنەرایەتی
نازم دەباغ لەگەڵ جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" Dr. Oliver Schnakenberg جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە تاران کە یەکەم سەرقونسوڵی ئەڵمانیا لە کوردستان بووە، رۆژی سێشەممە 19/09/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوێمەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردان و چاوپێکەوتنانە خواست و پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەروەها باسی پرسی ریفراندۆمی کرد.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی کۆماری فیدڕالی ئەڵمانیا لە تاران بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی کرد و ڕاگەیاند ئەمرۆکە کورد و هێزی پیێشمەرگە هەموو هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هیێزی پێشمەرگە لە بەرچاوە و سوپاسی کرد.
"نازم دەباغ" گوتیشی: بەڵام ئەمرۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کورد پێویستی بە پشتیوانی سیاسی هەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانی و سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕاپرسی و لە هەمان کاتیش‌دا پشتیوانی بۆ گرتنەبەری ڕێگای گفتوێگۆ و ئەگەریش پێشنیاری گونجاو هەبێت بە مسۆگەرکردنی ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی پێشوازیی لێدەکرێت.
دکتۆر "ئۆلیڤێر سچناکێنبێرگ" بە هەمان سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە لەگەڵ گفتوگۆکردنن لەگەڵ بەغدا و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق.
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ "صبح ن‌و" : کورده‌کان بۆ دواخستنی ریفراندۆم مه‌رجی تایبه‌تیان هه‌یه
هه‌فتا به‌هاری ژیانی له کاتێکدا تێپه‌ڕاندووه که زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی به چالاکی سیاسی و دووره‌وڵاتیی زۆره‌ملییانه تێپه‌ڕاندووه. له رابه‌رانی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه و به هۆی گه‌شه‌ی ئاشتی و هێمنی و پاراستنی مافی که‌مینه ئایینیییه‌کانه‌وه خه‌ڵاتی ئاشتی ئه‌تلانتیکی ٢٠١١ی ئیتالیای پێبه‌خشراوه. ئێستا چی روویداوه که بۆ ناوچه‌یه‌ک که هێمنی و ئاسایشی ته‌واوی هه‌یه، باس له جیابوونه‌وه‌و کێشه ده‌کات. باسه‌که‌مان له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانییه سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستانی عێراقه. ئه‌و ده‌یه‌وێت که رێفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژایه‌تییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ٢٥/٩ له‌م ناوچه و هه‌روه‌ها له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌ڕێوه ببات. ئێستا و یه‌ک هه‌فته پێش به‌ڕێوه‌چوونی خوازیاری پێشنیارێکی جێگره‌وه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته.
ئاژانسی هه‌واڵی المسله‌ی عێراقی ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی که ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی روو له کۆتاییه، هه‌شت مه‌رجی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له رێفراندۆم باس کردووه که ده‌وترێت ئامانج له باسکردنی ئه‌م مه‌رجانه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کاریگه‌ریی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری کورده‌کانه، ئه‌م ئاژانسه مه‌رجه‌کانی بارزانی به داواکردنی باج ناوده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌شت ساڵ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق، زیادکردنی بوجه‌ی هه‌ولێر، زیادکردنی بوجه‌ی پێشمه‌رگه، دانانی دووباره‌ی هوشیار زێباری وه‌کو وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌رگرتنی ئیمتیازی ئابووری له گرنگترین به‌شه‌کانی مه‌رجه‌کانی بارزانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانه.
نازم ده‌باغ: بارزانی به مه‌رج، راپرسی بۆ دوو ساڵ دواده‌خات
به‌ڵام نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران وێڕای به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له ئاژانسی هه‌واڵی "المسله" باسکراوه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "صبح ن‌و" ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاژانسی هه‌واڵێ عێراقی باسی کردووه دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو ئاغای بارزانی دواخستنی راپرسی به‌وه به‌ستووه‌ته‌وه که دوو ساڵی دیکه له ٢٥/٩ به‌ڕێوه بچێت و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاودێری بکه‌ن و له‌م دوو ساڵه‌دا ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی دروست بێت. نازم ده‌باغ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که مه‌رجه‌کانی کاک مه‌سعود دیار‌و روونه رایگه‌یاند: ١- چاودێری رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ریفراندۆم. ٢- مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ٣- کرانه‌وه‌ی بابه‌تی دانوستان له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بوجه، نه‌وت و ده‌ستوور، ٤- سه‌ربه‌خۆیی نه‌وتی هه‌رێم له گرنگترین بابه‌ته‌کانی ئه‌م بواره‌ن.
رابه‌رێکی کوردی عێراق، پێشنیاری وڵاتانی زلهێزی بۆ بارزانی خسته‌روو
رۆژنامه‌ی الشرق‌الاوسط نوسیویه‌تی؛ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتیی حزبی سوسیالیستی کوردستان وتویه‌تی: مه‌ک‌گورک نوێنه‌ری ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به داعش و باڵیۆز و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشنیاریان کردووه که راپرسی هه‌رێمی کوردستان دوو ساڵ دوابکه‌وێت تاوه‌کو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به که‌یسی عێراق و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه بچێت و له‌م رێگایه‌وه کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: مه‌ک گورک ئه‌م پێشنیاره‌ی له‌م رۆژانه‌دا به بارزانی داوه‌و وتویه‌تی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌که‌ن، ه‌رێم ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی بێت.
ئیسرائیل ته‌نها پشتیوانی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم
له کاتێکدا که زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمن، به‌ڵام ئیسرائیل ته‌نها پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه دووبه‌ره‌کییانه‌ی کوردستانه. هه‌ر به‌م پێیه نتانیاهو ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند که ئیسراییل پشتیوانی له دروشمی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه ده‌کات.
دوای رووخانی سه‌دام، ئیسرائیل به ئه‌سپایی و له ژێره‌وه له باکووری عێراق ئاماده بووه و زۆریك له کۆمپانیاکانی ئیسراییل له‌ژێرناوی رۆژئاوایی له‌م ناوچه چالاک بوون. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که‌و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم، ئیسراییل بووه که چه‌ندین جار پشتیوانی لێکردووه چونکه ئاژاوه‌نانه‌وه و دروستکردنی دووبه‌ره‌کی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی خۆی ده‌زانێت تاوه‌کو باشتر بتوانێت داگیرکاری خۆی له فه‌له‌ستین درێژه پێ بدات.
په‌یوه‌ندی جێگای پرسیاری و نهێنی ئیسراییل له‌گه‌ڵ سیاسییه‌کانی هه‌رێم که چه‌ندین جار دووپات بووه‌ته‌وه‌وه، ئه‌م باسه ده‌سه‌لمێنێت. له‌وانه‌یه بکرێت به‌ڕێوه‌چوونی یادی جێگای پرسیاری شیمۆن پرێز له کوردستانی عێراق به یه‌کێک له‌و بابه‌تانه ناوببرێت. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سه‌ر به لایه‌نی جێگای پرسیار له شاری دهۆکی کوردستانی عێراق، ساڵی رابردوو یادێکیان بۆ شیمۆن پرێز به‌رپرسی مرۆفکوژی قانا به‌ڕێوه برد.
زارعی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بارزانی ته‌نها ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه
ئه‌سغه‌ر زارعی کارناسی بواری رۆژئاوای ئاسیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "صبح ن‌و" وێڕای ئاماژه به‌وه‌ێ که ریفراندۆمی کوردستان ئاسایشی ناوچه‌که تێکده‌دات، وتی: کێشه نوێ له باکووری عێراق به‌ڕێوه‌یه‌و مه‌سعود بارزانی هه‌وڵ ده‌دات تاوه‌کو له رێگای ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهێنی و ئاشکرایانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسراییل هه‌یه‌تی، ریفراندۆم به‌ڕێوه ببات. ئه‌م کارناسه ده‌ڵێت: بارزانی سه‌ربه‌خۆ نییه و به‌دوای ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و کار بۆ ئامانجی دوژمنان ده‌کات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین که هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی واده‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی، به‌دوای وه‌رگرتنی ئیمتیازی نوێ بۆ خۆیه‌تی. به دروستبوونی ئه‌و کێشانه‌ی که له نێوان کورده‌کان له هه‌رێم هاتووه‌ته کایه‌وه، بارزانی خۆشه‌ویستی نه‌ماوه‌و ریفراندۆم به رێگایه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه ده‌زانێت. به‌و مێژووه سیاسییه‌ی که بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌یانه، ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی عێراق بکات، باشتر به ئامانجه‌کانی ده‌گات، زارعی وێڕای ئاماژه به‌وه که دابه‌شکردن و وردکردنی ناوچه‌که پلانی کۆنی ئیستعماره، ده‌ڵێت: وه‌رگرتنی پێگه‌ی و جێگه‌ی جیهانی بابه‌تێکه که سه‌ره‌نجی مه‌سعود بارزانی راکێشاوه وه‌کو رابه‌ری کورده‌کان له جیهاندا بناسرێت.
نازم دەباغ لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران کۆبۆوە.
"رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" Rene C. Aquarone سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران لەگەڵ خاتوو "کارا جانسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران ئەمرۆ سێشەممە 12/09/٢٠١7 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
"رۆنێ سی. ئێکۆرۆنێ" پرسیاری دەربارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد کە "نازم دەباغ"
بە وردیی وڵامی دایەوە و سەرۆکی نووسینگەی شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەستخۆشی لە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد بۆ ئەو زانیاریانەی کە ئاراستەیان کراوە.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە وردی مەسەلەی ڕیفڕاندۆمی بۆ ڕوونکردنەوە و ڕایگەیاند کە سەرکرادیەتی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدان و جێبەجێی کردنی ڕاپرسی و دوایی سەربەخۆیی و داوای لە یۆنامی کرد کە بۆ پشتیوانی لە نەتەوە زۆڵم لێکراوەکان دروست بووە، وەکوو هەمیشە هاوکاری و یارمەتی گەلی کورد بدەن و جارێکی¬ دیکە پشتیوانی لە گەلی کـورد بکەن.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ تیم پاتەرسۆن جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، "تیم پاتەرسۆن" جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (١٤/٨/٢٠١٧) ، سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێ‌کرا.
ئامانجی سەردانەکەی "تیم پاتەرسۆن" بۆ لە نزیکەوە ئاگابوون لە رەوشی پرۆسەی ریفڕاندۆم بوو کە بڕیار وایە لە 25/9/2017 لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت. سەرەتا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسێکی پوختی لەسەر مێژووی کورد و هەوڵەکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی روونکردەوە، لە مەلیک مه‌حموودەوە تاکوو ئێستا و لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی کورد باروودۆخەکە بە گونجاو دەزانن ئەم کاتەیان هەڵبژاردووە.
لە درێژەی وتەکانی "نازم ده‌باغ" باسی لە رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و پارێزگاری کردنیان لە کورستان و عێراق، و باسی لە هەموو هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پێکەوە ژیانێکی ئارام لەگەڵ حکوومەتی بەغداد کە گەیشتۆتە بنبەست و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گووتی: بۆیە تەنها چارە لەبەردەستمان ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەیە. حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی خستۆتە گەر بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند بەتایبەت وهەروەها وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەرێوەبچێت.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران لە وڵامی پرسیاری نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سەبارەت بە تێروانینی وڵاتەکەی لەسەر پرۆسەکە، گووتی: رۆڵی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنێن لە روبەروبوونەوەی تیرۆریستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین کە پرۆسەکە دوابخرێت تا جەنگی داعش تەواو دەبێت.
نوێنه‌ری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، لە وڵامدا ئاماژەی بە وڵامەکەی سەرۆک بارزانی کرد کاتێک "تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەمان داواکاری هەبوو لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەویش لە وڵامدا گووتی: "بەدیلی و گەرەنتی ئێوە چییە بۆ مافی چارەنووسی گەلی کورد و دواخستنی ڕاپرسی".
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە ئێراندیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەمە ٣١/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران خستەڕوو.
خاتوو "مالینا" لە پرسیارێکدا نیگەرانی خۆی دەربری لە ئەگەرەکانی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، که لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم ومافی چارەی خۆنووسین گوتی: گەلی کوردستان وەکوو گەلانی تری دونیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و هەر لەبەر ئەوەشە کە خەبات و هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی.
نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێیە لەسەر ئەو پرۆسەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمەوە توانیوییەتی بەسەرکەووتویی ئارامی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.
"نازم ده‌باغ" داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دەبێت رۆڵی ئەرێنی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەو پڕۆسەیە و گوتی: پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بریاریی سەرکردایەتی کورد و گەلی کوردستانە و ١٦ پارتی سیاسی واژۆی لەسەر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات