نوێنەرایەتی
نازم دەباغ لەگەڵ "محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود" کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان دیداریی کرد.
"محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان، ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٠٣/٠٧/٢٠٢١ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێشوازیی لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا کە نوێنەرانی لایه‌نە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان له نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران تیایدا ئامادەبوون، به تایبه‌ت باس لە باروودۆخی هەڕێمی کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە باروودۆخی ناوچەکە کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و له‌م باره‌یه‌وه بیرووڕای خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ناوچه‌کە خستەروو.
"سەلام عارف روشدی" لەگەڵ وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە
"سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی له شاری تاران، دیداری کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٦ی جوونی ٢٠٢١ پێشوازیی له شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی پێته‌ختی ئێران کرد که پێکهاتبوون له وه‌زیری کشتوکاڵ، جیگری وه‌زیری کشتوکاڵ و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م وه‌زاره‌ته.
جێی ئاماژه پێدانه که "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له لایه‌ن "عه‌لی یارمحهمهدیان" به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی کۆمپانیای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان، به شێوه‌ی فه‌رمی بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له ئیسفه‌هان و بینینی چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه و سه‌ردانی ژووره‌کان و دیدار له‌گه‌ڵ به‌شداربووان، بانگهێشت کراوه که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشهمه ٨ی ١١ی جوونی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌به‌ست له سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، به‌شداری له نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له شاری ئیسفه‌هانه که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ تاکوو ٧ی ئێوارێی ڕۆژانی سێشهمه ٨ تا هه‌ینی ١١ی جوونی ٢٠٢١ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیار وایه وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی، پێش ئه‌وه‌ی که به‌ره‌و شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێبکه‌ون، چاویان به به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی که‌شاوه‌رزی واته کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێت و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه کشتوکاڵییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاخاوتن بکه‌ن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: شۆرشەکەی ئیمام خومەینی بووە ئۆلگۆ بۆ ھەموو گەلانی موسلمانی دونیا
" لەمێژوو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بە دروشم و ڕاپەرینی جەماوەر برووخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت".
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گرینگ‌ترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.
پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا.مۆدێلێکی بێ کردەوە و تەنیا دروشم بوو وەکوو ئیخوان بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردەوە بوو.
تیۆری بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندی جیاوازەوە بووە هۆی دروست بوونی پێکهاتەیەکی نوێ لە ناوچە. ئەدەبیاتی سیاسی و هاوسەنگی سەربازیی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە گۆڕدرا. ئوردوگا و چەمکی دەسەڵاتی نوێ پێک هات گەرچی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە خۆ دەگرێت بەڵام ناوەرۆکێکی پڕبایەخ بە ناوی خەباتی سیاسی و پراکتیکیشی هەیە.
لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەریی ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.
لەم پێناوەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ مامۆستا نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ساز داوە کە بڵاو دەبێتەوە.
سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئیران و بەرەنگاریی گەلانی ئێران لە گەڵ ستەمی ڕژێمی شا بە سەرکردەیی ئیمام خومەینی گیانی تازەی بەبەر خەڵکی چەوساوەی جیهان و ناوچەکەدا کرد, خەڵک هیوایان زیاتر بوو کە دەکرێ بە دەستی بەتاڵ و بەڵام بە یەکگرتوویی بەرەنگاری ستەمکار ببینەوە, ڕاتان لەسەر کاریگەریی ئەندێشەکانی ئیمام خومەینی لە سەر گەلانی چەوساوەی جیهان چییە ؟
ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خوا لێخوشبوو ئیمام خومەینی ھێز و توانای بەخشیە سەر ھەموو گەلانی ئیسلامی ستەم دیدە کە دەکرێت پشتوان بەخوا و گەل شۆرش بکات دژ بە ستەم و دیکتاتۆرەکان بەرەو سەرکەوتن ببات و بەردەوام بن لەخەبات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.
هەموو کەسایەتییەکان و بلیمەتە سیاسییەکانی جیهان تەنانەت ئەوانەش کە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوون دان بەوەدا دەنن کە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری ئیمام خومەینی ڕەوتی مێژوو و هاوکێشە جیهانییەکانی لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گۆڕی، بە بۆچوونی ئێوە چۆناوچۆنە کەسێک بەو شێوە ڕەوتی جهان دەگۆڕێت ؟
شۆرشی ئیسلامی ئێران نازناوی ئیمام خومەینی بەخۆوەی گرتوو سەلماندی کە رابەرێکی وەکو ئیمام خۆمەینی رابەرایەتی گەلی موسلمانی ئێران بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات ،ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی سەلماندی کە ھیچ گەلێک بێ رابەر سەرکەوتن مسۆگەر ناکات ھەروەھا ئەوەشی سەلماند رابەریش پێویستی بە گەلێکی خەبات خواز و تێکۆشەر کۆلنەدەر ھەیە،لەمێژو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بەدروشم و راپەرینی جەماوەر بروخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت و ھیچ کەس و وڵاتێک داڵدەی نەدات ھەموی دەگەرێتەوە بۆ ھێز‌و توانی خوا لێخوش بوو ئیمام خومەینی ئەوە وای کرد شۆرشەکەی ئیمام بوو بە ئۆلگۆیەک بۆ ھەموو سەرکردەو گەلانی موسلمانی دونیا.
گەرانەوەی ئیمام لەفەرەنساوە بۆ ئیران ئازایەتی و بوێری ئیمام بوو کە لەگەڵ گەلەکەی بوو ،کاردانەوەی بۆسەر سەرکردەکانی دونیا ھەبوو.
شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی ئیلهام و سەرووی لە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نەگرت جگە له ئیسلام و بەندیواری هیچ دەسەڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی نەبوو, ئەم تایبەتمەندییە تا چ ڕادەیەک کاریگەره لە سەر مانەوەی شۆڕشەکە و زیندوویی هەمیشەیی بۆ ئەو ئەندێشەیەی ئیمام خومەینی.
کاتێک دروشمی ئیسلامی لە کەسایەتیەکی وەکو ئیمام خومینی دەبیستی بەدڵنیاییەوە دەگەرێیتەوە بۆ راستگۆی و پشت بەستن بە خوا‌و پابەندبوون بە پیرۆزیە کانی ئیسلام و بروا بون بەسەرکەوتن.
لەمێژوو سەلمێندرا قوتابخانەی ئیمام دوای وەفات کردنیشی ھەر زیندووە ئەوە وای کرد تەنھا فەتواو ئامۆژگارییەکانی ببێتە رێباز بۆ ئیسلامیەتی جیا لەھەموو ئایدیۆلۆجیایەک.
https://ku.mehrnews.com/news/37596/%D8%B4%DB%86%D8%B1%D8%B4%DB%95%DA%A9%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%AE%D9%88%D9%85%DB%95%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95-%D8%A6%DB%86%D9%84%DA%AF%DB%86-%D8%A8%DB%86-%DA%BE%DB%95%D9%85%D9%88%D9%88-%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D9%86%DB%8C%D8%A7
نازم دەباغ لەگەڵ "نامیگ حهیدهرئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "نامیگ حهیدهرئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
"نامیگ حهیدهرئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی UNAMI بەشی عێراق لە ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٠٢١/٥/٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا "نامیگ حهیدهرئۆف" سوپاسی "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ ئەو پێشوازییه گەرمەی که لێیکرا و له درێژه‌دا دوو لایه‌ن باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، بەغدا و تاران و هه‌روه‌ها شەڕی داعش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی کوردستان و عێراقی کرد و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخەی ئێستا و دوای شەڕیی دژ بە داعش بۆ بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران خستەروو.
"یۆنامی" واته لێژنه‌ی هاوکارییه‌کانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNAMI) له لایه‌ن بڕیارنامه‌ی ١٥٠٠ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی ١٤ی ئۆگۆستی ٢٠٠٣ دامه‌زرا و پشتیوانی له گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی سیاسی، هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌روه‌ها مرۆڤ دۆستانه له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌کات.
"نازم دەباغ" لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبووە.
"محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ شەمە رێکەوتی ٢٣/٠١/٢٠٢١ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێڕانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "ئەمجەد باباحاجی"، "هیوا رەسول رەشید"، "لوقمان لەتیف محمد" و "فخرالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی گەرمیان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا و تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، و هەروەها ناردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، بە مەبەستی چارەسەر کردنی قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات