"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران دوێنێ یەکشەممە ٢/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێکرا.
لیننەر بەهۆی تەواوبوونی کارەکەی لە تاران و گەڕانەوەی پێیخۆش بوو بۆ دواجار سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بکات و داواکار بوو کە پەیوەندییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی سوید لە وڵاتی ئێران دوای خۆی بەردەوام بێت و سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئەنجامدانی ریفراندۆم له هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی وڵاتان لەسەر ئەو پرۆسەیە گفتوگۆ بکات.
لە لای خۆیەوە نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومهتى ههرێمى کوردستان لەسەر رووداوەکان بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران ڕوونکردەوە، کە ئەوە بریارێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کوردە بۆ جێبەجێ کردن و بریاردان لە مافی چارەی خۆنووسین.
"نازم دهباغ" له بهشێکی قسهکانیدا ئاماژهی بهوهدا کە کورد لە مێژە لە خەباتدایە بۆ ئەو مەبەستە و ئێستاش کاتێکی لەبارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم له هەرێمی کوردستان و ئەگەر سەرکردایەتی کورد ئێستا ئەنجامی نەدات ئەوا نەوەکانمان ئەنجامی دەدەن.
نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران وتیشی: هەروەها ئەو عێراقەی کە بەژداربووین لە بنیادنانی لە ئاستی چاوەڕوانی گەلی کورددا نەبوو و چەندین کێشەیان بۆ دروست کردین .
"نازم دهباغ" سەبارەت بە پرسیاری "پییر لیننەر" کە وڵاتانی دراوسێ لەوە نیگەرانن کە پارچەکانی کەی کوردستان داوای سەربەخۆیی بکەن، ووتی: کە بێ گومان وڵاتانی دراوسێ نیگەرانن بەڵام دەبێت ڕازییان بکەین و بۆیان ڕوونبکەینەوە کە نابینە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران له کۆتایی ئهم دیدارهدا وتیشی: وڵاتی سوید هەمیشە دۆستی کورد بووە و هیوادارین لهم پرۆسەیەشدا پشتیوانمان بن.
"پییر لیننەر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران لە پرسیاری نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران سەبارەت بە هەڵوێستی حکوومەتی سوید لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم وتی: ئێمە پێمان باشە لە چوارچێوەی عێراقدا بە ئامانجەکانی خۆتان بگەن.
دوو شاری عیراق یهكهم شوێن دهبن كه بهبێ ڤیزا لهئێرانهوه خهڵكی ئهو وڵاته دهتوانن سهردانی بكهن، نوێنهری حكومهتی ههرێمیش لهتاران ڕایدهگهیهنێت، پرسی ئهنجامدانی ڕیفراندۆم و گرتنهوهی ئاوی زێی بچوك، كاریگهری لهسهر ههڵگرتن و لابردنی ڤیزا لهنێوان ئهو دوو وڵاتهدا نابێت.
نازم دهباغ نوێنهری حكومهتی ههرێم لهتاران بهSNNی ڕاگهیاند، "دوای ئهوهی حهیدهر عهبادی سهرۆك وهزیرانی عیراق سهردانی ئێرانی كردو لهگهڵ بهرپرسانی تاران پرسی نهمانی ڤیزایان بۆ گهشتكردن لهنێوان ههردولادا تاووتوێكرد، لهئێستادا بهدواداچون بۆ ڕێكاره یاساییهكانی ههڵگرتنی ڤیزا دهكرێت".
وتیشی:"ههڵگرتنی ڤیزا تائێستا لهنێوان ههردولادا نهبۆته بڕیار، بهڵام بهگوێرهی زانیاریهكانی من، دهست بهبهدواداچون بۆ جێبهجێكردنی ڕێكاره یاساییهكانی كراوه، پێشبینیشدهكهم لهقۆناغی یهكهمدا بۆ گهشتكردنی نهجهف و كهربهلا ڤیزاكه ههڵبگیرێت".
ئهوهشی ڕونكردهوه، پرسی ڕیفراندۆم و گرتنهوهی ئاو هیچ پهیوهندیهكی بهبڕیاری ههڵگرتنی ڤیزاوه نابێت لهنێوان عیراق و ئێراندا.
SNN:
شادان حهسهن
"نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران له ئێوارهخوانی خوێندکاره عێراقییهکانی زانکۆکانی ئێران له باڵیۆزخانهی عێراق له تاران بهشداریی کرد.
باڵیۆزخانهی عێراق له تاران رۆژی شهممه ١٧/٦/٢٠١٧ ئێوارهخوانێکی بۆ خوێندکاره عێراقییهکان سازکرد که له زانکۆکانی ئێران دهخوێنن و ههر بهم بۆنهیهوه "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، بانگهێشتی "نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تارانی کرد و ههروهها "سۆران عهلی ئهمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران و "سهلام عارف روشدی" ئهندامی نوێنەرایهتی حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران لهم بۆنهیهدا بهشدارییان کرد.
باڵیۆزی عێراق لە تاران خۆشحاڵیی خۆی له ئامادهبوونی "نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران لهم بۆنهیهدا دهربڕیی و جهختی له بهردهوامبوونی پهیوهندییهکانی نێوان نوێنەرایهتی حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و باڵیۆزخانهی عێراق له ئێران کردهوه.
خاتوو "کاتالینا گۆمیز ئانجێل" پەیامنێری رۆژنامەی "ئێل تیمپۆ"ی کۆلۆمبیا لەگەڵ "نازم دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران وتوووێژی کرد.
خاتوو "کاتالینا گۆمیز ئانجێل" Catalina Gómez Angel رۆژنامەنووسی کۆلۆمبی و پەیامنێری رۆژنامەی "ئێل تیمپۆ"ی El Tiempo Newspaper کۆلۆمبیا ئەمرۆ یەکشەممە ١٨/٦/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تارانی کرد و لەگەڵ "نازم عومهر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له وڵاتی ئێران سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەههرێمى کوردستان و کاردانەوەی وڵاتان لەسەر ئەو پرۆسەیە چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.
"نازم دهباغ" لە لایەن خۆیەوە راوبۆچوونی حکوومهتى ههرێمى کوردستانی لەسەر رووداوەکان بۆ پەیامنێری رۆژنامەنووسی کۆلۆمبی روونکردەوە، کە ئەوە بڕیارێکی سەرۆکایەتی ههرێمى کوردستان و ههروهها سەرکردایەتی سیاسی کوردە بۆ جێبەجێ کردن و بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین.
نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران هەروەها ئاماژهی بهوهکرد که بڕوامان وایە کە راگەیاندنەکان دەتوانن لەوبوارەدا پشتیوان بن بۆ ناساندنی مافی رەوای کورد لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بە رای گشتی جیهانی.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لهگهڵ "سهلاح عهبدوالخالق ئهلبهنای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە ئێران کۆبۆوە.
"سهلاح عهبدوالخالق ئهلبهنای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە تاران کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ رۆژی سێشەممە ١٣/٦/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عهلی ئهمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.
البهنای لەسەر پرسی ریفراندۆم کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت پرسیاری هەبوو و هەروەها لەسەر ڕاوبۆچوونی وڵاتانی دراوسێ لەسەر ئەم بابەتە لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران پرسیاری کرد.
له بهشێکی ئهم دیدارهدا "نازم دەباغ" راوبۆچوونی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی لە وڵاتان بە تایبەت دۆستەکانمان ئەوەیە کە پشتیوانی بکەن لەو راپرسییە و رێز لە راوبۆچوونی میللەتی کورد بگیرێن.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکومەت پرسیاری لە راوبۆچوونی وڵاتی کویت و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە ریفراندۆم کرد، که "سهلاح عهبدوالخالق ئهلبهنای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کویت لە تاران لە وڵامدا گوتی پێم وایە زۆرینەی وڵاتانی کەنداو و عەرەب لەگەڵ مافەکانی گەلی کوردبن بەڕەچاوکردنی رەزامەندی حکوومەتی ناوەند.
هەڵوێستی تاران لە سەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
رووداو - هەولێر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێ"ئێران لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقە، هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران گرێدراوە بە هەڵوێستی حکومەتی ناوەندی عێراق، ئەگەر حکومەتی ناوەندی عێراق هەڵوێستەکەی تووند بێت، ئێران و وڵاتانی دیکەش هەڵوێستیان تووند دەبێت".
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران لەسەر گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان، رایگەیاند: "کۆماری ئیسلامی ئێران چ رووبەڕوو چ لە راگەیاندنەوە، کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەئکیدی لەسەر کردووەتەوە، ئەگەر تێبینی بکەین رایەکانیان لەسەر هەڵکردنی پەرچەمی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک و لەسەر گشتپرسی و دیاریکردنی کاتەکەی جیاوازییەکی نییە".
نازم دەباغ، دەڵێت: "ئەوان هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە ئاسایشی عێراق ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بە پێچەوانەشەوە، بۆیە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت، پارێزگاری لە مافەکانی خۆشی بکات لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق لە رێگای گفتوگۆ".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێیوایە: "هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران گرێدراوە بە هەڵوێستی حکومەتی ناوەندی عێراق، ئەگەر حکومەتی ناوەندی عێراق هەڵوێستەکەی تووند بێت، ئێران و وڵاتانی دیکەش هەڵوێستیان تووند دەبێت، زۆرینە تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە دەبێت لە رێگەی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، واتە ئەگەر لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیە عێراق ئۆکەی لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆبوونی کورد بدات، بە دڵنیاییەوە پێموانییە ئەو وڵاتانە بتوانن ئەو دووژمنکارییە بکەن".
بەگوتەی نازم دەباغ خاڵێکی دیکە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، ئەوەیە "ئێران و تورکیا هێزێکی بەرهەڵستکاریان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان هەیە، کە ئەمانە مەترسیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ئایا ئەو هێزانە لە شوێنێکی ئاوا پەرە بە چالاکییەکانی خۆیان بدەن، کوردستان وەکو کیانێکی سەربەخۆ ببێتە پشتیوانیان، ئایا مەترسی بۆسەر وڵاتەکانی ئەوان دێتە پێشەوە یان نا؟ بۆیە لە هەموو حاڵەتەکان پێموایە جوڵانەوەی سیاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەدایە دەبێت ئەو متمانەیە بە وڵاتانی دراوسێ بدات، کە ئەو پرۆسەیە مەترسی بۆسەر ئەوان نابێت".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "هیچ کوردێک نییە پشتیوانی لە گشتپرسی نەکات و دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدات، چونکە پێموایە ئەمە بە خیانەت ئەژمار دەکرێت، بەڵام دەمێنێتەوە سەر شێواز و چۆنیەتی و کاتەکە و راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان".
رۆژی7-6-2017 ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و زۆربەی پارتە سیاسییەكان جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پیرمام كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رۆژی 25ی9ی2017 گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئەنجامبدرێ.
دوابەدوای ئەو بڕیارە کاردانەوە نێوخۆیی و دەرەکییەکان دەستیانپێکرد و لە رۆژی 10-6-2017 بەهرام قاسمی ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "هەڵوێستی بنەڕەتی و روونی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پشتیوانیە لە خاک و یەکپارچەیی عێراق. هەرێمی کوردستان بەشێکە لە کۆماری عێراق و بڕیاری تاکلایەنە و لەدەرەوەی رێسا و چوارچێوە نیشتمانی و یاساییەکان ، بەتایبەتی دەستووری عێراق ، ئەویش لە دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پلانی ناحەزان بۆ بەردەوامی ناسەقامگیری لە عێراق ، تەنیا درێژە بە دروستبوونی کێشەی نوێ لەو وڵاتە دەدات".
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
ئێرانییەكان بە لایەنەكانی هەرێمیان وتووە كە كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ ئێمەش قازانجە
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە بۆ ئێران یەكگرتنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی باشترە و دەیەوێت ئەو دوو لایەنە یەكهەڵوێست بن و دەشڵێت: ״ئێران دەیەوێت بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای نەوشیروان مستەفا بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە.״
لە چاوپێكەوتنێكی ״ئاژانس״دا نازم دەباغ هەڵوێستی حكوومەتی تاران سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە ئێرانییەكان دەڵێن لەگەڵ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقداین، واتە نابێت باسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم بكرێت و دەشڵێت: ״ئێرانییەكان بە لایەنەكانیان وتووە كە كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ ئێمەش قازانجە״.
ئاژانس: سەرەتا لە هەڵبژاردنەكانی ئێرانەوە دەست پێ دەكەین، پێگەی كورد لەو بەشەی كوردستان چی لێ دێت؟ ئەوان ڕۆحانییان لە موحافیزكارەكان پێ باشترە؟
نازم دەباغ: پێم وایە دەنگی كورد لە كوردستانی ئێراندا كە بۆ ڕۆحانی ڕۆیشتووە درێژەپێدانی ئەو بیروبۆچوونانە بوو كە لە چوار ساڵی پێشووی كورد متمانەیەكی پێ هەبووە لە ڕووی مافەكانییەوە، دیارە ڕۆحانی یاریدەدەرێكی ئەم جارە بۆ خۆی دانا بە ناوی یاریدەدەری سەرۆکكۆمار بۆ كاروباری نەتەوەكان، ئەوە یەكەمجارە سەرۆككۆمارێكی ئێران یاریدەدەرێكی وای هەبێت، پێم وایە ئەمجارە ڕۆحانی زیاتر لە جاران بە دەنگ داخوازییەكانی گەلی كوردەوە دەچێت و زیاتر دەبێت بە بەراورد بە چوار ساڵی پێشووی.
ئاژانس: ڕۆحانی بۆ هەرێمی كوردستان هیچ دەگۆڕێت؟ هەڵوێستی ئەو بەرانبەر بە هەرێم و كەیسی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان باشترە لەو سەرۆكانەی پێشتر دەسەڵاتیان هەبووە؟
نازم دەباغ: هەمیشە ڕایەكم هەیە سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە كورد یان كوردانی ڕۆژهەڵات سیاسەتێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوە كە بەڕێوەبەرانی سیاسەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دیاریان كردووە، هەر كەسێك سەرۆككۆمار بێت و ئاڵوگۆڕ لە سەرۆكایەتیی كۆماریشدا بكرێت جێبەجێكاری ئەو بەرنامە و سیاسەتە دەبێت، مومكینە ڕۆحانی ئەم چوار ساڵەی ئێستای كە تازە دەست پێ دەكات باشتر ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكات، ئەگەر ئێران پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كوردانی ڕۆژهەڵات باشتر نەكات ناگەڕێتەوە بۆ دواوە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیشدا هەردوو كاندیدی پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازان باسیان لە باشتركردنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئێران دەكرد، بەتایبەت لەگەڵ دراوسێكانیان، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لە دراوسێكانی ئێران.
ئاژانس: كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ئێرانییەكانی دوودڵ نەكردووە؟ ڕای ئێرانییەكان لەسەر قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا چۆنە؟
نازم دەباغ: لەمەشدا ئێرانییەكان سیاسەتێكی نەگۆڕیان هەیە، لەگەڵ ئەوەن ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارێزگای سلێمانی كە سنوورێكی درێژترە لەگەڵ ئێران پارێزراو بێت، بۆیە هەرجۆرە پشێوییەك و كێشەیەك هەبێت ڕەنگانەوەی دەبێت بۆ سەر ئێران، ئێران لە كۆچی دوایی كاك نەوشیروان مستەفادا، گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت بەرانبەر بە كورد جگە لەوەی كە مومكینە نیگەرانی ئەوە بن كە ڕیزەكانی ناو گۆڕان تێك بچێت، چونكە ئێران دەیەوێت بزووتنەوەی گۆران بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە و ڕێكکەوتنی گۆڕان و یەكێتیی زیاتر بچەسپێت بۆ ئەوەی بە هاوكاری لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوودا ئاسایشی هەرێمی كوردستان بپارێزن، چونكە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان كاریگەریی دەكاتە سەر سەقامگیریی ئێران، سەقامگیریی هەرێمی كوردستان سەقامگیرییە بۆ ئێران.
ئاژانس: بە ڕوونی ئێران لەگەڵ یەكگرتنەوەی یەكێتیی و گۆڕاندایە؟ یان جێبەجێكردنی ڕێكکەوتنەكەی پێ باشترە لە یەكگرتنەوە؟
نازم دەباغ: ئێران بە گشتی مەسەلەی یەكگرتنی زۆر بەلاوە گرنگ نییە بە قەدەر ئەوەی كە یەكێتیی و گۆڕان یەك هەڵوێست بن و هاوكار بن تەداخولیش لە كاروباریاندا ناكات، بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران وا باشترە كە یەكێتیی و گۆڕان یەك بگرنەوە و بۆ كورد خۆیشی باشترە و لە بەرژەوەندیی ئێرانیشدایە یەك بگرنەوە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ هێزی كەمتردا بكات، بەڵام ئەگەر نەتوانن یەك بگرنەوە دەكرێت ڕێکكەوتنەكەیان جێبەجێ بكەن و یەكهەڵوێست بن.
ئاژانس: ڕای ئێرانییەكان لەسەر قۆناغی دوای داعشی هەرێمی كوردستان چییە؟ پێیان وایە نزیكبوونەوە لە حكوومەتی ناوەندی باشترە لەوەی لێی دوور بكەونەوە؟
نازم دەباغ: ئێران و پێشتر و ئێستا و دوای كۆتایی هاتنی داعش لەگەڵ ئەوەدا بووە كە هەرێمی كوردستان و بەغدا پەیوەندییەكی باشیان هەبێت و ئێران لەگەڵ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقدایە، واتا هەرێمی كوردستان و بەغدا لێكتێگەیشتن و گفتوگۆی بەردەوامیان هەبێت و لەگەڵ دووركەوتنەوەی هەرێمی كوردستاندا نین لە عێراق.
بۆیە ئێران لەو پرسەدا سیاسەتی نەگۆڕە و كە داعش نەمێنێت لە عێرقدا و كورد و بەغدا پەیوەندییان باش بێت، ئێران لەگەڵ ئەوەدایە دەستووری هەمیشەیی عێراق وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و مافەكانی گەلی كوردیش وەك ئەوەی تێیدا هاتووە جێبەجێ بكرێت.
ئاژانس: بەم دواییە هیچ هەوڵێكی دیاریكراو هەبووە كە ئێران بیدات بۆ نزیككردنەوەی هەرێم و ناوەند؟ دەستپێخشەریی نوێ لەو بارەیەوە هەبووە؟
نازم دەباغ: تا ئێستا هیچ هەوڵێكی لەو شێوەیە نییە بە ڕەسمی، بەڵام هەمیشە لە بۆنە و كۆبوونەوەكانی ئێرانییەكان لەگەڵ سەركردایەتیی كورد یان ئێرانییەكان هاتبێتن بۆ هەرێمی كوردستان تەئكیدیان لەوە كردووهتەوە كە بە ڕێگای گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێت، ئەگەر پێویست بە ئێران بكات یان داوای لێ بكرێت ئامادەیە ناوبژیوانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا بكات، بەڵام تا ئێستا داوا لە ئێران نەكراوە بە ڕەسمی ئەو ڕۆڵە ببینێت.
ئاژانس: ئەوەندەی بەرپرسانی ئێرانت بینیبێت و یان قسەتان كردبێت لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستاندان؟ ڕایان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم چییە؟
نازم دەباغ: ئێران كە دەڵێت لەگەڵ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقدام یانی نابێت باسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم بكەیت، ئێران ڕای وایە ئەگەر بەغدا ڕازی بێت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان و شێوازەكەی ئەوكات ئێران ڕێزی لێ دەگرێت، سەركردایەتیی كوردیش هەمووكات دەیبیستن كە دەڵێن بۆ سەربەخۆیی ڕاوێژ بە بەغدا دەكەین، بەڵام ڕیفراندۆم دەكەین.
ئەگەر سەركردایەتیی كورد نەتوانێت عێراق ڕازی بكات بۆ سەربەخۆیی یان وڵاتانی توركیا و سوریا و ئێران ناڕازی بن و یەكێك لەم وڵاتانە دژایەتی بكەن كورد سەركەوتن بە دەست ناهێنێت، بەڵام ئەگەر بەغدا بەتەنیا ڕەزامەندیی لەسەر سەربەخۆیی بدات ئەوكات توركیا و ئێران و سوریا ناتوانن سەربەخۆیی لە كورد تێك بدەن، ئەمەش قورسە چونكە دەزانین هەركات كورد نییەتی شتێكی هەبووە لێی تێك دراوە.
ئاژانس: لەسەر كارانەكردنەوەی پەرلەمان ئێرانییەكان چی دەڵێن؟
نازم دەباغ: تا ئێستا ئێرانییەكان دەڵێن كێشەی پەرلەمان و كارانەكردنەوەی كێشەیەكی ناوخۆییە كە پێویستە لایەنەكانی بەشداریی حكوومەت خۆیان لە نێوان خۆیاندا چارەسەری بكەن، چونكە ئێرانییەكان بە لایەنەكانیان وتووە كە كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ ئێمەش قازانجە كە كێشەی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان چارەسەر بكرێت، بۆیە ئێران دەیەوێت لایەنەكان لەنێو خۆیاندا چارەسەر بكەن، ئەگەر سەركردایەتیی كورد خۆی خاوەن بڕیار و چارەسەر نەبێت پێم وا نییە بە ئێران یان هەر وڵاتێكی تر چارەسەری بكات.
ئاژانس: بەم دواییە چالاكیی چەكداریی پارتە ئۆپۆزسیۆنە كوردەكانی ئێران لەسەر سنوور ئەنجام درا لە دیوی هەرێمەوە، ئێرانییەكان هیچ هۆشدارییەكیان لەو بارەیەوە دا بە حكوومەتی هەرێم لەسەری؟
نازم دەباغ: جگە لەو ڕووداوانەی ساڵی ڕابردوو هیچ چالاكییەكی سەربازیی ئەوتۆ نەكراوە كە ئێران بە ڕەسمی ئێمە ئاگادار بكاتەوە و داوای ڕوونكردنەوەمان لێ بكات.
ئاژانس: ئێرانییەكان هیچ مەسجێكیان هەبوو بۆ ئۆپۆزسیۆنی كورد؟
نازم دەباغ: نەك تەنیا ئێرانییەكان ئەو مەسجەیان بۆ پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان هەبووە، حكوومەتی هەرێمیش ئەو مەسجەی بۆ لایەنەكان ناردووە كە ڕێز لە مافەكانی هەردوولا بگیرێت، نە ئێران پەلاماری هێز و لایەنە سیاسییەكانی كورد بدات لە خاكی هەرێم نە ئەو لایەنانەش پەلاماری ئێران بدەن لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، ماوەیەكی زۆرە كە هیچ ڕوونكردنەوەیەكم نە لە ئێرانییەكانەوە پێ گەیشتووە نە لە حكوومەتی هەرێمەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات