"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران هەواڵی دانانی بنكەی سەربازی ئێران لە شاری سلێمانی وه‌درۆخسته‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامەی "شەرق ئەلئەوسەت" بڵاویكردەوە که سوپای پاسدارانی ئێران بنكەیەكی گەورەی ڕۆكێت لە شاری سلێمانی دەكاتەوە و چەك و پێویستییەكانی لە ڕێگەی چاڵێكەوە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوێزرێتەوە، ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی ڕه‌تکرایه‌وه.
له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی میلله‌ت له زاری "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران نووسی: "ئێران هەوڵی كردنەوەی بنكەی سەربازی بدات لە هەرێمی كوردستان چونکو هاوسنورن و پێویست به شتی وا نییه."
له هه‌واڵه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی شهرقولئهوستهدا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش کراوه که "شوێنی بنكەكە دەكەوێتە نزیك چیای سورێن و لە نزیك شارۆچكەی سەیدسادق و ڕۆژی ۷ ئەم مانگە كراوەتەوە و بەردەوام هیلیكۆپتەری ئێرانی بەسەریدا دەسوڕێتەوە."
لە ماوەی پێشوودا چەندجارێك بەرپرسانی باڵای هەرێم و ئێران باسیان لە هەماهەنگی سەربازی نێوان هەردوولا كردووە، بەتایبەتی دوای شەڕی داعش و مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان.
رووداو- هەولێر: ئێران بۆ راكێشانی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ وڵاتەكەی مەرجی هەیە، ئەویش گەڕانەوەی كوردستانە بۆ بەغدا. دیپلۆماتكارێكی ئەو وڵاتە دەڵێت: "بەبێ عێراق بڕیار نادەین". جێگری سەرۆكی لێژنەی نەوت و غازیش لە پەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت: "راكێشانی بۆڕییەكە و رێككەوتنەكەی سلێمانی سەرەتای دابەشبوونی هەرێمی كوردستانە".
نزیكەی دوو ساڵە هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگفتوگۆی بەردەوامدان بۆ راكێشانی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی كوردستان بۆ ئێران، بەڵام تاوەكو ئێستا رێككەوتنەكە نەخراوەتە سەر كاغەز و واژۆی لەسەر نەكراوە.
"عەلی پەناهی" جێگری سەركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی باسی پڕۆژەی راكێشانی بۆڕی نەوتی كوردستان دەكات بۆ ئێران و نایشارێتەوە كە وڵاتەكەی مەرجێكی قورسی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان و بەبێ ئەو مەرجە نایەتە پێش "راكێشانی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران هێشتا لە گفتوگۆدایە". بەڵام وەك خۆی دەڵێ: "مەرجی ئێران بۆ ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە حكومەتی عێراق لەسەر ئەم هەنگاوە رەزامەندی بدات".
سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق لە پڕۆژەكە كە ئاخۆ رازییە یان نا، پەناهی گوتی: "تاوەكو ئێستا عێراق رازی نەبووە و پڕۆژەكەی قبووڵ نەكردووە".
تاكە رێگەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان هێڵی بۆڕی كوردستانە بۆ توركیا كە توانای گواستنەوەی 700 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا. بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان مانگی رابردوو 15 ملیۆن و 267 هەزار و 542 بەرمیل نەوت لە رێگەی ئەو بۆرییەوە رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كراوە.
كاتێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بەشێوەی سەربەخۆ و بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا نەوتەكەی بفرۆشێت، حكوومەتی عێراق دژایەتی زۆری ئەو هەنگاوەی كرد و هەموو هەوڵێكی دا بۆ ئەوەی توركیا رێگە بەو كارە نەدات، بەڵام توركیا نەهاتە ژێر باری داواكانی بەغدا و گرێبەستێكی 50 ساڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ كرد.
ئێستا تەنیا سەرچاوە بۆ دابینكردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی نەوتی كوردستانە لە رێگەی توركیاوە.
"ئارێز عەبدوڵڵا" سەرۆكی لێژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی گوت: "راكێشانی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ دەرەوە چەند زیاتر بێ باشتر دەبێ، نابێت كوردستان بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی تەنیا پشت بە توركیا ببەستێ".
"ئارێز عەبدوڵڵا" كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە پێیوایە "لەكاتی دروستبوونی گرفتێك لەگەڵ توركیا، چ ئەمنی بێ یاخود سیاسی، ئەگەر كوردستان دەروازەیەكی دیكەی هەبێ بۆ فرۆشتنی نەوتی خۆی، ئەوا پەكی ناكەوێ".
سەرۆكی لێژنەتی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە "عێراق ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە جگە لە توركیا لە رێگەی ئوردن و ئێرانەوە نەوتی خۆی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكات".
"نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران باسی زانیاری لەبارەی دانوستاندنەكانی نێوان هەولێر و تاران دەدات و بڕی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیش بۆ ئێران ئاشكرا دەكات ئەگەر بۆڕییەكە
راكێشرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی گوت: "تێگەیشتننامەیەك لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان واژۆ كراوە، ئێستا ئێران چاوەڕێی وەڵامی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ واژۆكردنی رێككەوتننامەكە".
تێگەیشتننامەكەی نێوان هەولێر و تاران لە 5ی نیسانی 2016 ئیمزا كراوە كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە تەها زەنگەنە، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لەلایەن وەزارەتی نەوتی ئێرانەوە ئەندازیارێك بەنێوی مەنوچەهری ئامادەی ببوون.
"نازم دەباغ" دەڵێت: "تێگەیشتننامەكە باسی ئەوە دەكات كە سەرەتا 20 بۆ 30 هەزار بەرمیل رۆژانە بگاتە ئێران و دواتر كە پڕۆژەی راكێشانی بۆڕی تەواو بوو، بۆ 250 هەزار بەرمیل زیاد ببێ". بەڵام لەسەر ناڕەزایی عێراق، نازم دەباغ دەڵێ "كێشە نابێ، قوفڵەكە بە دەست ئێران و عێراقەوە دەبێ".
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران مەرجی عێراق بۆ راكێشانی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ ئێران ئاشكرا دەكات: "عێراق گرفتی نابێ لە راكێشانی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ ئێران، ئەگەر نەوتی كەركووكیش لە رێگەی ئەو بۆڕییەوە هەناردە بكرێ".
لە ساڵی 1976ەوە حكوومەتی عێراق لە رێی بۆڕی نەوتی كەركووك - جیهان، نەوتی كەركووك دەفرۆشێ كە بە درێژترین هێڵی گواستنەوەی نەوت لە عێراق دادەنرێ و درێژییەكەی 970 كیلۆمەترە و توانای هەیە لە 500 هەزار تاوەكو ملیۆنێك و 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بگوازێتەوە.
یەكێك لە مەترسییەكانی هەرێمی كوردستان لە رێككەوتنی ئێران بۆ راكێشانی بۆری نەوتەكە داهاتی فرۆشی نەوتەكەیە، ئایا ئێران داهاتەكەی رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات یان دەیداتەوە بەغدا؟
جێگری سەرۆكی لێژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات لەسەرگرتنی پڕۆژەكە و پێیوایە "ئەوە كۆتایی یەكپارچەیی باشووری كوردستانە".
"دڵشاد شەعبان" بە (رووداو)ی گوت: "راكێشانی بۆری نەوت بۆ ئێران و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە و ئەوە ئاسەواری خراپی دەبێ بۆ خەڵكی كوردستان، بگرە سەرەتای دوو ئیدارەیی و دابەشبوونی باشووری كوردستانە".
رێككەوتنی سلێمانی لە نێوان گۆڕان و یەكێتی كە لەلایەن جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان و سەركردایەتی یەكێتییەوە پەسەند كراوە، باسی چۆنیەتی حوكمڕانی كردنی كوردستان دەكات، هاوكات باسی پرسی نەوتیشی تێدا كراوە.
"دڵشاد شەعبان" گومانی هەیە ئێران تەواوی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات "ئێران خۆی كێشەی فرۆشتنی نەوتی خۆی هەیە لە بازاڕەكان، چۆن نەوتی كوردستان دەفرۆشێ، بەڵام لە ئەگەری فرۆشتنی نەوتی كوردستان هیچ گەرەنتییەك نییە داهاتی نەوتەكە نەدرێ بە عێراق و نەگاتە دەست كوردستان".
دەربارەی رەزامەندیی عێراق بۆ راكێشانی بۆڕییەكە ئەگەر بە بەستنەوەی نەوتی كەركووكەوە بێ، جێگری سەرۆكی لێژنەی سامانە سروشتییەكان پێشنیازێكی دیكە دەخاتەڕوو: "گواستنەوەی نەوتی كەركووك مەترسییە گەورەكەیە و دەیانەوێ كەركووك لە كوردستان داببڕن، بۆیە پێشنیاز دەكەم لەجیاتی بۆڕی نەوت بۆ ئێران رابكێشرێ، با بۆ رۆژئاوای كوردستان بێ، هەم لە دەستێكی ئەمیندا دەبێ و هەم كوردی رۆژئاوای كوردستان سوودی لێوەردەگرێ".
محه‌مه‌د ئیبراهیم تهرهقینیژاد: دوای رووخانی سه‌دام باس و خواسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له عێراق زیاتر له هه‌میشه په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌و کوردانه‌ی که تاوه‌کو پێشتر چکۆله‌ترین داواکارییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌کیترین مافه‌کانیان رووبه‌رووی سه‌رکووتی توندی به‌عس ده‌بووه‌وه، ئێستا هه‌لیان دیوه‌ته‌وه که جارێکی دیکه بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه‌وه. له دوو ساڵی رابردووش‌دا باسی به‌کرده‌وه‌یی کردنی ئه‌م خه‌ونه‌یان زیاتر له هه‌میشه هاتووه‌ته ئاراوه‌و یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له روودانی ده‌کات. ره‌وتێک که ئه‌ڵبه‌ت دژواری زۆری هه‌یه و بێ‌شک دژکرده‌وه‌ی تاران، ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدای لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری داخوازی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران بۆ یارمه‌تیدان به سه‌ربه‌خۆیی وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران کردووه.
کورده‌کان له‌مێژه به‌دوای جیابوونه‌وه‌و سهربهخۆییهوهن به‌ڵام ئێستا مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت کاتی جیابوونه‌وه‌ی دۆستانه له به‌غدا گه‌یشتووه‌و کوردستانی عێراق بیر له دروستکردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کورده‌کان ته‌نانه‌ت له قه‌یرانی سیاسی دوو ساڵ پێش ئێستا و هێرشی داعش بۆ عێراق ئه‌م بابه‌ته‌یان به ئاشکرا باس نه‌کردبوو. هۆکاری چییه که کورده‌کان له بارودۆخی ئێستا باسی ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن؟
ئاغای مه‌سرور بارزانی وه‌کو به‌رپرسێک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، رای تایبه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه‌و کێشه‌ش نییه به‌ڵام ئه‌م وتانه پێش هه‌ر شتێک رووبه‌رووی بارودۆخی ئێستای عێراق و حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه. ئێمه ئێستا دڵنیا بووینه‌ته‌وه که که‌سانێک له به‌غدا و حکومه‌تی عێراقدا هه‌ن که ده‌یانه‌وێت کورده‌کان به‌ره‌و جیابوونه‌وه هان بده‌ن. ئه‌م وتانه له لایه‌ن ئاغای مه‌سرور بارزانییه‌وه کراوه به‌ڵام که‌سانێک له حزبی ده‌عوه‌ی عێراق هه‌ن که ده‌ڵێن کورده‌کان سه‌ربه‌خۆ بن و بڕۆن حکومه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به چ هۆکارێک کورده‌کان هان ده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه ده‌بێت خۆیان باسی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چاو له پێکهاتنی حکومه‌تی عێراق دوای رووخانی سه‌دام و له‌ناوچوونی سیستمی به‌عسی بکه‌ن، ده‌بینن کورده‌کان له یه‌که‌م رۆژی دامه‌رزاندنی سیستمی نوێی عێراق، به‌دوای جیابوونه‌وه‌وه نه‌بوون. ئاغای تاڵه‌بانی رۆڵی گرنگی له یه‌کگرتوویی عێراقدا بووه و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و لایه‌نه عێراقییه‌کان به‌رده‌وام باسی رۆڵی ئه‌ویان کردووه‌و پشتیوانی‌یان کردووه و جلال تاڵه‌بانییان به سه‌نته‌ری یه‌کگرتوویی زانیوه، به‌ڵام کاتێک حه‌یده‌ر عه‌بادی بێ له‌به‌رچاوگرتنی رێککه‌وتنه‌کانی پێشوو و به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه ئاڵوگۆڕ له حکومه‌تدا ده‌کات و له‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا پرس به کورد ناکات و کاندیدایه‌کی کورد بۆ پۆستێک داده‌نێت که لایه‌نه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵی نین، ئه‌م بارودۆخه دێته ئاراوه. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه پێشتر له لایه‌ن سه‌دام و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه کرابوو که گوێیان به خواستی خه‌ڵك و حزبه‌کان نه‌ده‌دا. کاتێک ئه‌م بارودۆخه دێته ئاراوه، دوودڵ مه‌بن که کورده‌کان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن و بڕیار بۆ خۆیان ده‌ده‌ن. چاو له بارودۆخی ئێستای عێراق بکه‌ن. په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه داگیرده‌کرێت و سه‌رۆک وه‌زیران بێ راوێژکردن له‌گه‌ڵ حزبه‌کان و کورده‌کان و سه‌رۆک کۆمار، چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌نێت و ئاڵوگۆر له حکومه‌ت ده‌کات که ته‌نانه‌ت شیعه‌کانیش لێی رازی نین. مانای ئه‌م کارانه، ئه‌وه‌یه که دیموکراسی له عێراق بوونی نییه. له‌م بارودۆخه‌دا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت که ئه‌وان له به‌غدا ئێمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هان ده‌ده‌ن. به‌م پێیه و تا ئه‌م کاته، رابه‌رانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌م کاته‌دا بڕیاریان نه‌داوه و ئێمه چاوه‌ڕوانی داهاتووی عێراقین و ده‌مانه‌وێت ببینین مافی کورد چی به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌گه‌ر کورده‌کان له ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوودا له مافه‌کانی خۆیان بێبه‌ش نه‌کرێن و بتوانن رۆڵیان هه‌بێت، بڕیار بۆ جیابوونه‌وه ناده‌ین. به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م ده‌مانه‌وێت به‌رگری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بکه‌ین و دوای ئه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ حکومه‌تی عێراق.
جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا چ راده‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌مریکا و روسیاوه پشتیوانی ده‌کرێت؟
چه‌ند خواستێک هه‌یه به‌ڵام ئێمه نابێت چاوه‌ڕوانی پشتیوانیی ئه‌وان بین. ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ین، هه‌مان که‌سانن که بارودۆخی ئێستایان دروست کردووه، ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کردووه و به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه، په‌ره‌یان به بشێوی داوه و ئێستاش له ناوچه‌که‌دان. ئێمه وه‌کو کورد چاوه‌ڕوانین به پێی ده‌ستووری عێراق و به پێی رێککه‌وتنه‌کانی پێشوو، مافی کورده‌کان بپارێزرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن، نابێت چاوه‌ڕوانییه‌کیش له ئارادا بێت. به درێژایی مێژوو ئه‌م هێزانه‌ی ئێوه باستان کرد، هه‌مان هێزن که پێشتر پشتیوانی‌یان له سه‌دام ده‌کرد، نه ته‌نها دژی خه‌ڵكی کورد به‌ڵكوو دژی ئێران و هێزه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که. بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که به هۆی سیاسه‌تی چ که‌سانێکه‌وه دروست بووه؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناوچه‌که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای رزگاری بێت، هیچ رێگایه‌ک جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك و گوێدان به خواست و مافه‌کانی ئه‌وان بوونی نییه. من ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیم یه‌کێک له‌و هێزانه‌ی ئێوه ناوتان هێنا، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دابین نه‌کرێت، پشتیوانی له کوردستان بکات.
له یه‌ک دوو ساڵی رابردوو که به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی دیداریان کردووه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته ئاراوه؟ وڵامی ئه‌مریکا چی بووه؟
هه‌موو لایه‌ک مافی گه‌لی کوردیان قبووڵه، به‌ڵام پشتیوانی ناکه‌ن. تا ئێستاکه نه‌مانبیستووه که ئه‌مریکاییه‌کان و روسه‌کان پشتیوانی له کورد بکه‌ن و بڵێن جیاببنه‌وه. قسه کراوه به‌ڵام دانپێدانانێکیشمان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وان وتوویانه مافی چاره‌نووس، مافی راسته‌قینه‌ی خۆتانه به‌ڵام ده‌بێت بارودۆخی گونجاوی بۆ ئاماده بکه‌ن. یه‌کێک له‌م مه‌رجانه، وه‌رگرتنی رای ئه‌رێنی دراوسێکانه. ئێمه سێ دراوسێی گرنگمان هه‌یه؛ ئێران، تورکیا و سوریا و لانیکه‌م ده‌بێت رای دووانیان ئه‌رێنی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مان په‌سه‌ندی نه‌که‌ن، بارودۆخ بۆ جیابوونه‌وه گونجاو نییه و ئه‌مه‌ش دانوستانی ده‌وێت. ته‌نانه‌ت بۆ جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی پێویستمان به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان قبووڵی نه‌که‌ن، به دژواری به‌ڕێوه ده‌چێت.
مه‌سرور بارزانیش وتوویه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق پێویستمان به دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق، به‌ڕای ئێوه رای ئێران چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی ئێمه لێی دڵنیایین، ئه‌وه‌یه که ئێران پێداگری له یه‌کگرتوویی و دابه‌شنه‌بوونی عێراق ده‌کات. تورکه‌کانیش هه‌روه‌ها، واتا جیابوونه‌وه‌ی ئێمه په‌سه‌ند ناکه‌ن به‌ڵام له به‌غدا راکان جیاوازه. که‌سانێک له به‌غدا هه‌ن که ئێمه بۆ جیابوونه‌وه هان ده‌ده‌ن. مه‌سرور بارزانی پێی وایه که ئێمه ده‌بێت بۆ جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان دانوستان بکه‌ین و رای ئه‌رێنی ئه‌وان وه‌رگرین، ئه‌گینا بێ هاوڕایی ئه‌وان وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌خت و دژوار ده‌بێت.
دژکرده‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان چییه؟ بڕێک که‌س ده‌ڵێن به‌رپرسانی سعوودیه له پاڵپێوه‌نانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان رۆڵیان گێڕاوه. ئێوه قبووڵتانه؟
راشکاوانه ئه‌ڵێم که هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌که چه عه‌ره‌ب، چ تورک و چ فارس، دان به‌م بابه‌ته‌دا نانێن. بڕێک لایه‌ن ئامانجیان تێکدانی هێمنی ناوچه‌که‌یه. له‌وانه‌یه عه‌ره‌بستان بیه‌وێت له عێراقدا، سوننه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن و ئه‌مه‌ش به هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری و گه‌شه‌ی شیعه و ئێراندایه. ئێمه ئاگامان له‌وه‌یه که نه‌که‌وینه ناو داوی قه‌یران و کێشه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌وه‌و ئاگامان له‌وه‌یه که زیاترین به‌رژه‌وه‌ندی به‌ده‌ست بێنین. ده‌بێت بڵێم ناچینه ناو هیچ رێککه‌وتنێکه‌وه دژی لایه‌نێک. عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر تا ئه‌م ساته پشتیوانی‌یان له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه و له‌گه‌ڵ تورکیا هاوده‌ستن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوننه له ناوچه‌که‌دا.
ئاماده‌نه‌بوونی کورده‌کانی سوریا له دانوستانه‌کانی جنێڤ و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی سوریاش سه‌ربه‌خۆییان بوێت؟
بابه‌تێک که ئێستا هه‌یه ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کورده‌کان ده‌یانه‌وێت جیاببنه‌وه و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتوو پێک بێنن، چ له تورکیا، چ له عێراق و چ له سوریا، تا ئێستا کورده‌کان پێیان باش بوو له چوارچێوه‌ی یاسای ئه‌و وڵاتانه‌دا که هه‌ن، مافه‌کانیان بپارێزرێت، به‌ڵام ئێستا مافی کورده‌کان ده‌پارێزرێت؟
ئه‌و هێزه سه‌ره‌کییه‌ی که له به‌رامبه‌ر داعش و تێرۆردا به‌رگری کرد و وه‌ستا، کورده‌کان بوون، پێشمه‌رگه‌کانی کورد له عێراق و سوریا زیانی گه‌وره‌یان به داعش گه‌یاند. کاتێک باس له داهاتووی سوریا ده‌که‌ین، بۆ نابێت کورده‌کان رۆڵیان ببێت؟ بۆ نابێت له دانوستانه‌کانی سوریا ببن؟ ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگای له مه‌زڵوومییه‌تی کورده‌کان و ماف و خواسته‌کانیان بێت. ئایا له‌م بارودۆخه‌دا ماف و خواستی کورد له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت؟ کاتێک شه‌ڕ دێته ئاراوه، کورد مه‌زڵوومه و کاتێک داعش هێرش ده‌کات، دیسان کورد مه‌زڵوومه. ئێستا بارودۆخه‌که گۆڕاوه‌و که‌س ناتوانێت رێگر بێت له باسکردنی خواسته‌کانمان. ئایا مافی خۆمان نییه خواسته‌کانمان باس بکه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه چاوه‌ڕوانین له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافه‌کانمان به‌ده‌ست بێنین و بیپارێزین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت، نابێت چاوه‌ڕوانیشمان ببێت.
به پێی وستانی دانوستان له نێوان حکومه‌تی تورکیا و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته و سه‌رکووتکردنیان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه کورده‌کانی تورکیا هان نادات؟ له‌م بارودۆخه‌دا چۆن چاوه‌ڕوانن تورکیا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان قبووڵ بکات؟
پرسیاری ئێمه له حکومه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بۆ دان به مافی کورده‌کاندا نانێن؟ ئێستا ٣٠ ساڵه کورده‌کان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان خه‌ریکی خه‌باتن و سه‌رکووت ده‌کرێن. ئاکامی ئه‌مه‌ش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که ئاستی شه‌ڕی چه‌کداری له تورکیا گه‌یشتووه‌ته لوتکه‌و ئه‌و خواستانه له‌بیرنه‌چوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌بیرکردنی مافی کورد به‌رده‌وام بێت، ناگه‌ینه چاره‌سه‌ر و هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت. ته‌نها رێگاچاره‌ی قه‌یرانه‌که ئه‌وه‌یه که مافی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی کورده‌کان بپارێزرێت، کاتێک ئه‌م مافانه بپارێزرێت، مه‌گه‌ر کورده‌کان شێت بوون که له شه‌ڕدا بن؟
باسی دابه‌شبوونی وڵاتان تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت بارودۆخی شه‌ڕی دژه تیرۆر و داعش له عێراق و سوریا ئاڵۆزتر بکات؟ به واتایه‌کی دیکه، دابه‌شبوونی وڵاتان، قه‌یرانی ناوچه‌که قووڵتر ناکات؟
ئێمه له ناوچه‌که‌دا چه‌ند ئه‌زموونێکمان هه‌یه. بڕێک که‌س پێیان وابوو به رووخانی سه‌دام و له‌ناوچوونی سیستمی به‌عس، هێمنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که. هۆکاری داعش و تێرۆریسمی ئێستا چییه؟ داعش و تیرۆری ئێستا به هۆی حوکمرانی خراپی رابردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه حوکمرانییه به‌رده‌وام بێت، تێرۆر و شه‌ڕ و قه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بین به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتووییه راسته‌قینه نه‌بێت، کێشه‌کان درێژه‌یان ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاڵۆزییه کۆتایی بێت و یه‌کگرتوویی راسته‌قینه بێته ئاراوه. رێگای راسته‌قینه گوێدانه به خواست و رای خه‌ڵک و پێدانی باشترین خزمه‌تگوزاری.
په‌یوه‌ندی ئێران و لایه‌نه کوردییه‌کان چۆنه؟
تا ئه‌م کاته، په‌یوه‌ندی ئێران و لایه‌نه کوردییه‌کان باشه، به‌ڵام ئێران ئێستا له‌سه‌ر دووڕێیانێکه، له عێراق، نزیکترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران شیعه‌کانن به‌ڵام ئێستا له‌ناو ماڵی شیعه، کێشه‌ی زۆر هه‌یه. له عێراق له نێوان شیعه و سوننه کێشه زۆره، ئێمه چاوه‌ڕوانین ئێران زیاتر و چالاک‌تر له جاران کار بکات و به‌دوای یه‌کگرتوویی شیعه له‌گه‌ڵ کورد و شیعه و سوننه پێکه‌وه بێت تاوه‌کو بتوانین عێراقێکی نوێ پێک‌بێنین. پێویسته جارێکی دیکه بڵێم که په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردی و عێراقییه‌کان، باش و ئه‌رێنییه.
باسکردن له سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن به‌پرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه تا چ راده‌یه‌ک راست و تا چ راده‌یه‌ک نومایشکردنه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی زیاتر له حکومه‌تی به‌غدا؟
له سه‌دا سه‌د راسته. من ده‌ڵێم پێویست به راپرسی ناکات چونکه کوردێک نییه که دژی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بێت و سه‌ربه‌خۆیی نه‌وێت. مه‌گه‌ر ده‌کرێت که‌سێک کورد بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م خواسته‌دا بڵێت نا؟ به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که دروستکردنی وڵاتی کوردستان چ کات و به چ تێچوویه‌ک بکرێت؟
له هه‌واڵه‌كاندا هاتبوو که مه‌سعود بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری تاران بکه‌ن. ئه‌م سه‌ردانه که‌یه‌و باسی کۆبوونه‌وه‌کان چییه؟
پلانی سه‌فه‌ر بۆ ئێران و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێرانی، پلانێکی نوێ نییه‌و هه‌میشه له بارودۆخی گونجاو، به‌رپرسانی باڵا سه‌ردانی ئێران و کوردستانی عێراقیان کردووه و پێکه‌وه باسیان له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه.
ده‌مه‌وێت بڵێم هاتوچۆی لایه‌نه‌کان و راوێژکردن هه‌میشه بووه، به‌ڵام کاتی ئه‌م سه‌ردانه هێشتا دیاری نه‌کراوه.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا، سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان ده‌کرێت؟
تا کاتێک، کاتی سه‌ردانه‌که دیاری نه‌کرێت، پلان و به‌رنامه‌که‌ی دیاری ناکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، کاتێک که ئه‌م سه‌فه‌ره بکرێت و پێویست به راپرسی و رێفراندۆم بێت، ده‌بێت له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بکرێت.
رۆژنامه‌ی ئیعتماد، لاپه‌ڕه‌ی دیپڵۆماسی، به‌شی وتووێژی رۆژ، دووشه‌مه ٢٠ی گوڵانی ١٣٩٥، ساڵی سێزده‌یه‌م، ژماره ٣٥٢٢، لاپه‌ڕه‌ی ١٠.
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵدکتۆر "هەڤاڵ ئەبوبەکر" سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
رۆژی دووشەمە رێکەوتی (٩/٥/٢٠١٦) لە چوارچێوەی سەردانەکی بۆ پارێزگای کوردستان له وڵاتی ئێران، دکتۆر "هەڤاڵ ئەبوبەکر" سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له هەرێمی کوردستان،سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران‌و "ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید" و "فەخرەدین عه‌زیز ساڵح" ئه‌ندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئێران به گەرمی پێشوازییان لێ‌کرا.
دوای بانگهێشتێکی فەرمی لە لایەن پارێزگای کوردستان له وڵاتی ئێران، دکتۆر "هەڤاڵ ئەبوبەکر" سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سنەی کرد و لە درێژەی سەردانەکەیدا سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد لە پێناو ئاگادارکرنەوەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری کردن و بەدواداچوون لە تێگەیشتنی نامەکان کە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری ئێرانی لەسەری رێککەوتوون.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، ئامادەیی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانینیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ زووتر راپەراندنی کارەکانیان.
سه‌عیده سادات فێهری: "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی صدا (ده‌نگ) ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئێستاکه مافی کورده‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه پێشێل ده‌کرێت و ئه‌مه له کاتێکدایه که کورده‌کان له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا رۆڵی بنه‌ڕه‌تیان بووه. به وته‌ی ده‌باغ یه‌کێک له داخوازییه گرنگه‌کانی کورده‌کان ئه‌وه‌یه که له جیاتی ئه‌وان بڕیار نه‌درێت و مافه‌کانیان پارێزراو بێت.
ماوه‌یه‌که بارودۆخی سیاسی عێراق تێکچووه‌و وادیاره کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که له ده‌ست "حهیدهرالعبادی" وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیران ده‌رچووه، رای ئێوه وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق چییه؟
هه‌ر حکومه‌تێک که دوای رووخانی سه‌دام له عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بووه، رووبه‌رووی کێشه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌و کێشه‌ی زۆریش له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها له نێوان ئایینه‌کاندا بوونی هه‌یه. به‌داخه‌وه به درێژایی مێژوو کێشه‌ی زۆر له نێوان که‌سایه‌تییه‌کان و لایه‌نه جیاوازه‌کانی عێراقدا بووه. بۆیه ده‌بینین که کورد و شیعه بۆ پاراستنی خۆیان و ده‌ستکه‌وته‌کانیان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خه‌بات دژی رژێمه‌کانی پێشوو بوون. ئه‌م بابه‌ته تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌و له‌م رووه‌وه له‌م وڵاته‌دا بابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی‌دا زاڵ بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که لایه‌نی ده‌ره‌کی و وڵاتانی دیکه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بێنه مه‌یدان و له که‌ره‌سه‌ی دژایه‌تی نێوان لایه‌نه‌کان له سوودی خۆیان که‌ڵك وه‌رگرن.
ئێستاش ده‌بینین به هۆی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردان و هۆکارانه‌وه، کۆمه‌ڵێک که‌س له شه‌قامه‌کاندا رێپێوان ده‌که‌ن، ژماره‌یه‌ک ده‌چنه ناو هۆلی په‌رله‌مان و که‌سانێکیش له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ئیداری و یاسایی عێراق، باس له گۆڕان ده‌که‌ن. ئه‌م که‌سانه بێ گوێدان به فاکته‌ره‌کانی پێکهتانی عێراقی نوێ که به پێی رێککه‌وتنه، ئه‌م کارانه ده‌که‌ن.
له ئێستادا گرنگترین داواکاری کورده‌کان له حکومه‌ت چییه؟
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراق دوای رووخانی سه‌دام له نێوان شیعه، سوننه و کورددا دابه‌شکراو ئه‌مانه توانییان عێراق نوێ دروست بکه‌ن. کاتێک عێراقی نوێ دروست کرا ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت درا به شیعه‌کان، دانانی یاسا و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا درا به سوننه‌کان و کورده‌کان به چه‌ند هۆکارێک که له رابردووش‌دا بوونی بوو و له‌و رووه‌وه که ناوچه‌ی تایبه‌ت به خۆیان به‌ده‌سته‌وه بوو له‌گه‌ڵ عێراق یه‌کیان گرت و ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان پێکهێنا. له‌و کاته‌دا ده‌رکه‌وت که یه‌کگرتوویی نێوان شیعه‌و کورد ده‌بێته هۆکاری به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا و حکومه‌تی شیعه‌ش زیاترین سوودی له یه‌کگرتویی له‌گه‌ڵ کورده‌کان بینی. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک وه‌زیره شیعه‌کان واتا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوری مالکی و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رای من شیعه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له‌خۆبایی بوون و باسێک هاته ئاراوه که گوایه پلانی حکومه‌تی هاوبه‌ش واتا به ئاماده‌بوونی لایه‌ن و حزبه سیاسییه جیاوازه‌کان و بوونی کابینه‌یه‌ک پێکهاتوو له وه‌زیره‌کانی شیعه، سوننه و کورد بگۆڕدرێت. واتا سه‌رۆک وه‌زیران بتوانێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بێت که حکومه‌تی نوێ پێک بێنێت. ئه‌م هه‌نگاوانه که له‌ژێر ناوی چاکسازی له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی چاکسازی بێت، شه‌ری سیاسییه.
به پێی گه‌نده‌ڵییه‌ک که له کابینه‌ی عێراقدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بڕیاره چاکسازییه‌ک بکرێت ده‌بێت ریشه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌وه و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی به باشی ئیشیان نه‌کردووه دیاری بکرێت. ئه‌مه‌ی که به ناوی چاکسازی و به ناوی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات هه‌موو وه‌زیره‌کان بگۆردرێن، ههنگاوێکی دروست نییه.
واتا به‌ڕای ئێوه ئه‌م کابینه‌ی عه‌بادی پێشنیاری کردووه، ته‌کنۆکرات نییه؟
ده‌بێت بزانین مانای ته‌کنۆکرات چییه؟ ته‌کنۆکرات به مانای ئه‌وه که خودی سه‌رۆک وه‌زیران به‌دوای ئه‌وه‌وه بێت وه‌زیرێکی پرۆڤێشناڵ بێنێته سه‌رکار به‌ڵام سه‌ربه خۆی بێت. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی چاکسازیدا ناگونجێت. حکومه‌تی ته‌کنۆکرات به‌و مانایه دێت که لیژنه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری حکومه‌تی ته‌کنۆکرات بکات. به‌ڕای من کاتێک وه‌زیرێک داده‌نرێت، چ ته‌کنۆکرات بێت یان نه‌بێت، به پله‌ی یه‌که‌م ده‌بێت سیاسی بێت. کاتێک ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه دانرا ده‌بێت له خۆیه‌وه به‌ره‌وخوار واتا جێگر و راوێژکاره‌کانی ته‌کنۆکرات بن. ئه‌گه‌ر ره‌وتی عه‌بادی له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بێت خودی سه‌رۆک وه‌زیریش ته‌کنۆکرات بێت. به‌ڵام ده‌بینین به درێژایی مێژوو و له جیهانی ئه‌مرۆشدا زۆربه‌ی سه‌رۆک حکومه‌ته‌کان، سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیره‌کانیش، ته‌کنۆکرات نین، به‌ڵام ژێرده‌سته‌کانیان ته‌کنۆکراتن. چونکه هه‌ر که‌سێکی ته‌کنۆکرات ته‌نها له یه‌ک بواردا کارناسه، بۆ نمونه وه‌زیری ته‌ندروستی ته‌نها کارناسی یه‌ک بواره یان وه‌زیری نه‌وت. ئه‌م وه‌زیرانه ده‌بێت به‌رپرسی سیاسی باش بن تاوه‌کو بتوانن وه‌زاره‌تێک به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌یبینین له دوژمنییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واتا عه‌بادی ده‌یه‌وێت به بیانووی حکومه‌تی ته‌کنۆکراته‌وه وه‌زیره‌کان بگۆڕێت. له‌م نێوانه‌دا له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ک وه‌زیری پێشووش وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه، له کاتێکدا ته‌کنۆکرات نین. بۆیه بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر خراپه، کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که په‌رله‌مان داگیر بکرێت، سه‌رۆک وه‌زیری جێگری سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر کار لاده‌بات یان وه‌زیره‌کان ده‌گۆڕێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بێت چاو له‌م بابه‌ته بگرێت که ئه‌ویش به رێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌کان بووه‌ته سه‌رۆک وه‌زیر و به هۆی تهکنۆکراتبوونهوه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها له‌و رووه‌وه که ئه‌و ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه بوو بووه سه‌رۆک وه‌زیر. چونکه له‌و کاته‌دا الدعوه زۆرترین ده‌نگی هێنابوو و ده‌بوو سه‌رۆک وه‌زیر له‌وان بێت. کاتێک که‌سێک له‌م رێگایه‌وه ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیر ناتوانێت به له‌به‌رچانه‌گرتنی ئه‌م یاسایه که‌سانێک له‌سه‌ر کار لاببات.
به‌و پێیه که بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزه‌و له لایه‌کیشه‌وه بارودۆخی ئه‌منی به هۆی داعشه‌وه له‌بار نییه، کورده‌کان باس له جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، به‌ڕای ئێوه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای کورده‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدایهو به گشتیی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاتووه‌ته ئاراوه؟
سه‌باره‌ت به کورده‌کان راڤه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین که کورده‌کان یه‌کێک له لایه‌نه گرنگه‌کانی دروستبوونی عێراقی نوێن، خالی دووه‌م ئه‌وه‌یه که رێککه‌وتن به‌و پێیه بووه که سه‌رۆک کۆمار، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مان کورد بن و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که کورده‌کان له حکومه‌تی عێراقی نوێ‌دا شه‌ریکن. به‌ڵام به‌شداری له عێراقدا به‌و مانا نییه که ئه‌م که‌سه ته‌نها وه‌کو کورد پله‌و پایه‌یان بێت، به‌ڵكوو به‌شداری به‌و مانایه که کورده‌کان له هه‌موو بوارێک‌دا به‌شداربن. واتا کاتێک بڕیاری سیاسی ده‌درێت یان چاکسازی ده‌کرێت، کورده‌کانیش لێی ئاگاداربن. ده‌ستووری عێراق به ده‌نگی کورده‌کان په‌سه‌ندکرا، که‌واته ئێستا که باس له گۆڕینی وه‌زیره‌کان ده‌کرێت ئه‌گه‌ر کورده‌کان قبووڵی ناکه‌ن به‌و مانایه نییه که ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن. به‌ڵکوو قسه‌ی کورده‌کانی عێراق ئه‌وه‌یه که وه‌زیرێکی کورد که ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن کێشه‌ی چی بووه. ئه‌گه‌ر که‌سێكی تهکنۆکراتتان ده‌وێت، وه‌زیره کورده‌کانی ئێستا له بواری خۆیاندا پسپۆڕن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی بێت به دڵنیاییه‌وه ئاکامێکی باشی نابێت.
کورده‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا به‌شداربن و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڕیار نه‌درێت. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا له په‌رله‌مانی عێراق به پێی ده‌ستوور، مافی کورده‌کان و که‌مینه‌کانی دیکه، نه‌پارێزرێت، ده‌بێت چی بکه‌ین. له راستیدا کورده‌کان خوازیاری پاراستنی مافه‌کانیانن. کورده‌کان ئاگادارن که مه‌ترسی دروشمی جیابوونه‌وه‌و تێچووه‌کانی چه‌نده له‌سه‌ره به‌ڵام ناکرێت به‌م شێوه‌ش درێژه‌ی ببێت. چونکه له عێراقدا مافی کورده‌کان پێشێل ده‌کرێت. له‌م بارودۆخه‌دا هیچ چاره‌یه‌ک نامێنێت جگه له به‌ڕیوه‌بردنی رێفراندۆم و راپرسی و رای کورده‌کانی عێراق بپرسرێت. دیاره له بارودۆخی ئێستادا خه‌ڵکی کورد هه‌موویان خوازیاری سه‌ربه‌خۆیین به‌ڵام تا ئه‌م کاته رابه‌ریی کورد ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که بۆ کورده‌کان گونجاو بێت ئه‌وانیش به‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه نابن که یه‌کێک له‌م مه‌رجانه به‌نده به حکومه‌تی عێراقه‌وه.
واتا حکومه‌تی عێراق قبوولی بکات که کورده‌کانیش به‌شداربن به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قبووڵی نه‌که‌ن، کورده‌کانیش ده‌یانه‌وێت بابه‌تی رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، تورکیا و ئێران جێبه‌جێ بکرێت.
به‌ڵام له بارودۆخی ئێستادا ئه‌م وڵاتانه سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له عێراق قبووڵ ناکه‌ن؟
بێ‌شک تا ئه‌م کاته بارودۆخ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ئاماده نه‌بووه به‌ڵام جاروبار بارودۆخێک له عێراقدا دێته ئاراوه که واده‌کات کورده‌کان بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه‌وه وه‌کو ئێستا که به‌شداری کورده‌کان له‌بیرچووه. حکومه‌ت ده‌بێت چاو له‌وه بکات که له نێو کورده‌کاندا که‌سانێک له عێراق بوون و خزمه‌تیان کردووه که ناتوانن له‌بیری که‌ن. که‌سێک وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانی که ساڵه‌های ساڵ خه‌باتی کرد و خزمه‌تی به‌رچاوی پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها که‌سێک وه‌کو مه‌سعود بارزانی به ئاسانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌بژێردراوه. به‌لکوو خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به درێژایی مێژوو خه‌باتیان کردووه. که‌واته به پێی پێشینه‌ی کورده‌کان له مێژووی عێراقدا، ئێمه خوازیارین که به پێی ده‌ستوور مافه‌کانمان بپارێزرێن. به رای خۆم، بارودۆخ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ئاماده نییه به‌ڵام گوشاره‌کانی به‌غدا بۆ سه‌ر کورد، چه‌ند شتێکی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌موو لایه‌ک دیویانه له رۆژێکه‌وه که داعش له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه، کورده‌کان چه‌نده خه‌باتیان کردووه و به گیان و دڵ ناوچه کوردییه‌کانیان پاراستووه. کورده‌کان له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید و قوربانی زۆریان داوه، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق هیچ یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه نه‌داوه. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین به‌و راده که هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه، حکومه‌ت نه‌یداوه.
بارودۆخی ئێستا له عێراق تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و رای ئێوه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م قه‌یرانه چییه؟
ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی ده‌بێت و بیرۆکه‌کانی ئێستا چاک نابن. ئێستا زۆربه‌ی سیاسییه‌کانی عێراق به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی، حزبی و دواتر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییهوهن. ئه‌مه له کاتێکدایه که حزب و لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌بێت له‌م بیرۆکانه خۆیان به‌دوور بگرن. له سه‌رده‌مێکدا که سه‌دام رووخا هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کیان گرت و ئاکامه‌که‌ی له‌ناوچوون و رووخانی رژێمی به‌عس بوو، دوای ئه‌وه‌ش به ئامانجی پێکهێنانی یه‌که‌مین په‌رله‌مان و حکومه‌ت دیسان یه‌کیان گرته‌وه و رێککه‌وتن. له هه‌مان کاتدا ده‌ستووریش په‌سه‌ندکرا. ئێستاش ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی ده‌ستوور بن و دوای ئه‌وه ده‌ست بده‌نه چاکسازی. چاکسازیش به‌و مانایه‌یه که شوێن و که‌یسی گه‌نده‌ڵی دیاری بکرێت و له هه‌مان خاڵدا گۆڕان و ئاڵوگۆڕ دروست بکه‌ن. هه‌نگاوی دواییش ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌کنۆکرات له‌به‌رچاو بگیردرێت نه ئه‌وه‌ی که ته‌نها که‌سێکی ته‌کنۆکرات بێته سه‌رکار. ئه‌گه‌ر که‌سێک پسپۆڕ بێت به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ریی و سیاسه‌ت نه‌زانێت، ده‌سه‌ڵاتی ببێت بارودۆخه‌که له‌وه‌ی ئێستا ئاڵۆزتر ده‌بێت.
هه‌فته‌نامه‌ی خه‌به‌ری ته‌حلیلی صدا، شه‌نبه ١٨ گوڵانی ١٣٩٥، لاپه‌ڕه‌کانی ٦٣ ، ٦٤.
مەنسوور جیهانی ـبە نمایشی فیلمەکانی کۆبانێ و شنگال و بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت.
ھەموو ساڵێک سینەماکارانی کورد بە بەرھەمەکانی خۆیان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن و خەڵاتە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستدێنن، ئەمساڵ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بە سەرۆکایەتی سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "ڕەزا میرکەریمی" بە ناونیشانی "فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر" بە نمایشی چەند فیلم سەبارەت بە بەرخۆدانی کۆبانێ و شنگال و بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چوار سووی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە ئامادەبوونی دەرھێنەری ناوداری سینەمای ئێران "ڕەزا میرکەریمی" سەرۆکی فیستیڤاڵ، ئەکتەری بەئەزموونی سینەمای ئێران "عەلیڕەزا شوجاع نووری" بەرپرسی بەشی "کۆڕی ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنی فیلمەکان"، ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "ڕەزا کیانیان" بەرپرسی کۆشکی فیستیڤاڵ، "ئەمیر ئیسفەندیاری" بەرپرسی بەشی "نێودەوڵەتی و بازاڕی فیلم" و ڕەخنەگر و نووسەری ناوداری سینەمای ئێران "کەیوان کەسیریان" بەرپرسی بەشی "ڕیکلام و بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنیی گشتیی" و پێشکاریی کۆڕەکە لە ھۆڵی ژمارە یەکی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چوار سووی تاران بەڕێوەچوو و تیایدا ئاماژە بە بەرێوەبردنی ئەم فیستیڤاڵە جیھانییەی سینەمای ئێران کرا.
لە سەرەتای ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا "ڕەزا میرکەریمی" و "ڕەزا کیانیان" پەردەیان لەسەر پووستەری سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لادا کە بە وێنەیەکی ئەکتەری پێشەنگی سینەمای ئێران "عیزەتوڵڵا ئینتیزامی" لە فیلمی سینەمایی "گا‌و" واتە "مانگا" لە دەرھێنانی سینەماکاری بەئەزموونی "داریووش مێھرجوویی" نەخشاوە و لە درێژەدا سەرۆکی ئەم فیستیڤاڵە بە ئاماژە بە گرینگی فیلمی "مانگا" لە مێژووی سینەمای ئێران‌دا گوتی: ئەوە نەریتێکە لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا کە پووستەری فیستیڤاڵەکان بە وێنەیەکی فیلمێک یاخود ئەکتەرێکی کاریگەر لە سینەما بڕازێندرێتەوە. ئێمە لەم خولەی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجردا بۆ ئامادەکردنی پووستەر کەڵکمان لە وێنەیەکی فیلمی "مانگا" وەرگرت و ئەم کارە بە جۆرێک ڕێزلێنانێکە لەم ئەکتەرە گەورەیەی سینەما کە بە ڕۆڵ بینین لەم فیلمەدا یەکەمین خەڵاتی ئەکتەرێکی ئێرانی لە ئاستی جیھاندا لە فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی فیلمی "شیکاگۆ" لە وڵاتی ئەمەریکای بە دەستھێناوە.
گوتیشی: "مانگا" یەکەمین فیلمی ئێرانییە کە لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا ڕێزیی لێ‌گیرا و زۆربەی ڕەخنەگرانی سینەما لەوبڕوایەدابوون کە ئەم فیلمە بە جۆرێک شان لە شانی فیلمەکانی "ساتیا جیت" و "کۆرۆساوا" دەدات.
لە درێژەدا ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "ڕەزا کیانیان" گوتی: ئەمڕۆ زۆرمان پێی خۆش‌بوو کە "عیزەتوڵڵا ئینتیزامی" لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادەبێت بەڵام ئەو بەڕێزە نەخۆشییەکی سەختی ھەیە و من لێرەوە لە تەواوی ئێوە داوادەکەم ئاواتی زووچاکبوونەوەی بۆ بکەن کە تەندروستی بەرەو باشتربوون بڕوات و دیسانەوە بتوانێت لە فیلمە سینەماییەکاندا بەشداریی بکات و ئێمە لە بوونی ئەو لە سینەما و تەلەڤیزیۆن چێژ وەربگرین.
سەرۆکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا گوتی: لە لایەن فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆرەوە پێشوازیی لە فیستیڤاڵەکە کراوە و پێویستی نەدەکرد کە لەمبارەیەوە دانووستانی ئەوتۆ ئەنجامبدەین، ئەوەندە داواکاریمان ھەبوو کە دەبوو فیلمەکان دەستنیشان بکەین.
گوتیشی: لە ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی "مستەفا عیقاد"مان ھەبوو کە بە بەرھەمە ئایینی و دینییەکان دەبەخشرا و ئێمە ئەمساڵ لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر خەڵاتی "محەمەد ئەمین" (ێ) بە بەرھەمە مەزھەبی و ئەخلافییەکان پێشکەش دەکەین. لەڕاستیدا ئەم خەڵاتە پێزانینێکە بۆ ڕەوشت و ئایینی محەمەدی.
"ڕەزا میرکەریمی" سەبارەت بە بەشەکانی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر گوتی: لە بەشی سینەمای "سەعادەت"دا ٣ فیلمی ئێرانی لە تەنیشت ١٢ فیلمی بیانی‌دا دەچنە سەر پەردەی سینەماکان و بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تەندیسی زێڕین و سیمینی ئەم فیستیڤاڵە ڕکابەریی دەکەن کە بە باشترین دەرھێنان، باشترین ئەکتەریی ئافرەت، باشترین ئەکتەریی پیاو، باشترین دەستکەوتی ھونەری و ھەروەھا باشترین سیناریۆ دەبەخشرێت.
ئەوەیشی خستەڕوو: لە ھەر سانسێکدا کورتە فیلمێکی ئێرانی لەوانە: ئەنیمەیشێن و دیکۆمێنتاریی نمایش دەکرێت و لە بەشی "ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی"دا کۆمەڵێک فیلم نمایش دەکرێت کە بە شێوەی ڕکابەریی نییە بەڵام ھەندێک خەڵاتی لاوەکی لەم بەشەدا دەبەخشرێت.
لە درێژەدا "ئەمیر ئیسفەندیاری" بەرپرسی بەشی "نێودەوڵەتی و بازاڕی فیلم" سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر گوتی: بۆ ئەم فیستیڤاڵە کۆمەڵێک میوانی بیانی و ڕوخساریی ناودار و بەرچاویی سینەمامان بانگھێشت کردووە و لە نێوان میوانەکاندا ٤ بەرھەمھێنەریی ناودار ئامادە دەبن کە ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانە لە بواریی بەرھەمھێناندا پێشکەش بکەن، ھەروەھا مامۆستایەکی سیناریۆنووسی و سینەماکارێکی خاوەن ئەزموون و ناوداریش بەشداریی لەم فیستیڤاڵەکەدا دەکەن.
گوتیشی: دوو مامۆستا لە ئوردۆکانی دۆزینەوەی بەھرەمەنداندا لە فیستیڤاڵ بەشداریی دەکەن کە ڤۆرکشۆپەکانیان بە ئامادەبوونی "مازیار میری و "روحوڵڵا حوسەینی" بەڕێوەدەچێت و بەگشتیی ١٧٠ تا ٢٠٠ میوان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجردا ئامادەدەبن. ھەروەھا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی دنیاوە چەندین پەیامنێر و ڕەخنەگریی ناوداریی سینەمای بانگھێشت کراون.
ئەوەیشتی خستەڕوو: لە بەشی نێودەوڵەتیدا ٥ دادوەری بیانی و ٢ دادوەری ئێران، لە بەشی باشترین فیلم لە کیشوەری ئاسیا ٤ دادوەری بیانی و ١ دادوەری ئێران و ھەروەھا لە بەشی نێوان ئایینەکاندا ٢ دادوەری بیانی و ١ دادوەری ئێرانی فیلمەکان ھەڵدەسەنگێنن.
سەرۆکی بەشی بازاڕی فیلمی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر سەبارەت بەم بازاڕە فیلمە گوتی: نۆزدەیەمین خولی بازاڕی فیلمی فەجر لە تەنیشت ئەم فیستیڤاڵەدا بەڕێوەدەچێت. ئەم بازاڕە لە درێژایی ساڵانی بەڕێوەچوونیدا مەبەستی ئەوە بووە کە ببێتە بازاڕێکی گرینگی ناوچەیی و ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئامادەبووان تیایدا زیاتر دەبێت و ئەو کەسانەی کە خوازیاریی ژووریی تایبەتن ڕوو لە زیادبوونە و لەچاو ساڵانی ڕابردوو بەربڵاوتر دەبێت. ئەمساڵ ٤٠ تا ٥٠ ژوورمان بۆ بڵاوکرەوەکانی فیلم تەرخانکردووە و تەرکیزمان خستۆتە سەر ئەو بابەتە کە کڕیارانی بیانی فیلم ئامادەبن و زیاتر لە ھەر شتێک یارمەتی فرۆشی فیلمەکانی سینەمای ئێران بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا میرکەریمی گوتی: لە دانووستان لەگەڵ میوانەکانی فیستیڤاڵدا بەوپەڕیی بڕوابەخۆبوون، ئێرانمان بە وڵاتێکی ھێمن و سەقامگیر پێناساندوون، ئێمە دەمانەوێت ببینە پردێکی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای شەرق لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی جیھان، چونکە بەپێی ڕووداوەکان و ئەو باروودۆخەی کە لە ئێستادا ڕوویداوە، ھەندێک لە فیستیڤاڵەکان لە ھەندێک ناوچەی جیھان لە باروودۆخی ئەمنییەتیدا بەڕێوەدەچێت. ئێمە دەمانەوێت ببینە ھۆی ڕووداویی خۆش و خانەخێوێکیی باش بین و دەرفەتێک بڕەخسێنین تاکوو خەڵکانی بیانی بۆ بینینی بەرھەمە سینەماییەکانی ئێران سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.
گوتیشی: فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر تەنیا بۆ ھۆگران بە ھونەریی سینەما نییە،سینەما بۆ ھەمووانە و شوێنێکی گونجاوە بۆ وەرگرتنی خێرای پەیام سەبارەت بە ھەموو شتێک و کاتێک کە دەمانەوێت کەڵکەڵە و باروودۆخی ژیان لە شوێنێکی دیکەی دنیا ببینین دەبێت فیلمەکانی فیستیڤاڵ ببینین. بەڵام فیستیڤاڵ لە ھەڵبژاردنی بەرھەمەکاندا تەنیا بە ناوەرۆک و چەمک گرینگیی نەداوە و یەکێک لە مەبەستەکانی ئێمە ئەوە بووە کە سنوورێک بۆ خۆمان دیاریی بکەین و ھەندێک لە فیلمەکان بۆ یەکەمین جار نمایش بکەین.
سەرۆکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر ئاشکراشیکرد: لە فیستیڤاڵی ئەمساڵدا و بە پێی ئەو ھەماھەنگیانەی کە کردوومانە لانی کەم سێ فیلم لەسەر بابەتەکانی کۆبانێ و شنگال نمایش دەکەین.
لە درێژەدا "ئەمیر ئیسفەندیاری" بەرپرسی بەشی "نێودەوڵەتی" سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر سەبارەت بە ھەڵبژاردنی فیلمە بیانییەکان گوتی: فیلمەکان لەگەڵ تایبەتمەندیی و بایخەکانی وڵاتی ئێمە گونجاوە و ھەروەھا فیلم گەلی تازەن، ساڵی بەرھەمھێنانی فیلمەکانمان ساڵی ٢٠١٥ دیاریی کرد و ئەو فیلمانەی کە بە زمانی ژاپۆنی و ڕووسی بەرھەمھاتوون بێگومان بە ژێرنووسی ئینگلیزی نمایش دەکرێن ھەروەھا لە کاتی نمایشکردندا ژێرنووسی فارسیشیان لەگەڵدایە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا "کۆڕی ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنی فیلمەکان"ی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر گوتی: فیستیڤاڵ تەنیا شوێنی نمایش و بینینی بەرھەمەکان نییە، بەڵکوو شوێنێکە بۆ ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا و ئاشنابوون لەگەڵ ئەندێشە و بیرووبۆچوونی جیاواز.
ھەروەھا ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "ڕەزا کیانیان" و بەرپرسی کۆشکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر گوتی: لەو بڕوایەدام کە سینەمای ئێران ئاڵتێرناتیڤی سینەمای ئەمەریکایە، دەبێت فیستیڤاڵێکی بەھێزیی شەرقی نێودەوڵەتی پێک‌بێنین. تا ئێستا چەندین فیستیڤاڵی شەرقیمان ھەبووە بەڵام ھێزیی ئەوتۆیان نەبووە ھەر بەم پێیە ھیوادارم ئەم فیستیڤاڵە ببێت بە جەمسەریی فیستیڤاڵەکانی شەرق، دەبێت ھەمووان پێکەوە ھەوڵبدەین کە بە ئابڕووی سینەمای ئێران زیاد بکرێت.
سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان، بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان و ھەروەھا بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای فەڕەنسا" لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چوار سووی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
مەنسوور جیھانی ـ بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی ھەڵەبجە لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا.
بە ئامادەبوونی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران، فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" Zemnaco لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و لە بەرھەمھێنانی "محەمەد شەکیبانیا" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە چەندین سانسی جیاوازدا، لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان.
دوای نمایشی ئەم فیلمە کوردییە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆشکی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە لایەن سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "ڕەزا میرکەریمی" و سەرۆکی ئەم فیستیڤاڵە بە گەرمیی پێشوازیی لێ‌کرا و پاشان چاویی بە چەندین ئەکتەری ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران لەوانە: "ڕەزا کیانیان"، "فاتمە موعتەمیدئاریا"، "عەلیڕەزا شەجاع نووری" کەوت.
ھەروەھا پەیامنێر و بەرھەمھێنەریی بەرنامەی سینەمایی "ڕخنەی ٤" لە کەناڵی ٤ی تەلەفیزیۆنی ئێران لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەوشی سینەمای کوردستان و بەرھەمھێنانی فیلمی کوردیی وتووێژێکی تێرووتەسەلی ئەنجامدا.
فیلمی "زمناکۆ" لە یەکەمین سانسدا سەرەتا لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی ٢١ی ئەپرێل لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسوو و پاشان لە دووەمین سانسدا لە کاتژمێر ٩ی شەوی ٢٣ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێرانی سینەما و ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە پێشوازیی لێ‌کرا.
فیلمی کوردیی "زمناکۆ" بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراجۆر، لەوانە: فەڕەنسا، چین، ئەرمەنیستان، ئێران، بڕازیل، ئیماڕات، فەلەستین، قەتەر، لوبنان، سووریا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، کۆماری چێک، ژاپۆن، بەریتانیا، ئەمەریکا و پاڕاگۆئە لە ڕکابەریدا دەبێت.
چیرۆکی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ژیانی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی زمناکۆیە کە لە ڕۆژی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەدا لە دایکی جوێی دەبێتەوە و پاش ٢٢ ساڵ تێپەڕکردنیی ژیان لە ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زێدیی باب و باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "زمناکۆ محەمەد ئەحمەد" و ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەما حەقیقەت" لە سینەماکانی سپێدە و فەلەستینی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمی دیکۆمێنتیبەدەستبێنێت.
ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەدا لە حەڤدەیەمین خولی جەژنی ماڵی سینەمای ئێران بەشداریی کرد و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێرانیش بەدەستبێنێت.
"زمناکۆ" لە دوایین بەشداریی خۆیدا لە بەشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا و ڕێزی لێ‌گیرا.
ئەم فیلمە کوردییە مانگی ڕابردوو لەسەر داوای "محەمەد عەبدوالوەھاب" پارێزگاریی ھەڵەبجە و لە ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بەدەستی ڕژێمی بەعس و بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی فەھەنگی و ھونەری، ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە و ھەروەھا خەڵکی شاری ھەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ھەڵەبجە لە مێنۆمێنتی شەھیدانی ئەم شارە نمایشکرا.
سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بە بەشداریی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان، بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان، بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای فەڕەنسا"، پێشانگای ئێوەکانی فیلمی سینەمایی "مانگا" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئێران "داریووش مێھرجویی" و فیلمی سینەمایی "بای سەبا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرچکردووی فەڕەنسی "ئاڵبێر لامۆڕیس" و ھەروەھا بەشی "ڤەرکشۆپەکانی قوتابخانەی سینەمایی دارۆلفۆنوون" بە بەشداریی چەندین دەرھێنەر، ئەکتەر و وێنەگریی ناوداریی سینەمای ئێران و وڵاتانی بیانی، لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە 26ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فۆمیۆ ئاوای باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لەدیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، سەرۆك بارزانیی لە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و دارایی گرووپی 7 لەبارەی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگادار كردەوە و هەروەها ئەوەیشی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی بەنیازە كۆنسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێردا بكاتەوە و سوپاسی هەماهەنگی و هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمیشی كرد بۆ ئەو مەبەستە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسی ئەو هەنگاوانەی كرد كە وڵاتەكەی لەبواری هاوكاریی مرۆیی و گەشەپێدانی ئابووری بۆ عێراق لە دە ساڵی ڕابردوو ناویەتی و جەختیشی لە بایەخی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان كردەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەت و گەلی ژاپۆنی كرد و كردنەوەی كونسوڵخانەی ژاپۆنی لە هەولێر بە هەنگاوێكی باش بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا وەسف كرد.
لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراقیش باڵیۆزی ژاپۆن نیگەرانیی خۆی لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق نیشاندا و سەرۆك بارزانیش باسی لەوە كرد كە هەرێمی كوردستان دەیەوێ ڕۆڵێكی ئیجابی لە چارەسەركردنی گرفتەكان بگێڕێت و جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەگەر یاسا و دەستوور پەیڕەو كرا با قەیران و كێشەی سیاسییش لە عێراقدا دروست نەدەبوو.
بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و تاوتوێكردنی قۆناغی دوای ئازادی موسڵ تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات