نازم دەبا‌غ نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "یەحیا ئال ئێسحاق" سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران و شاندێکی هاوڕێی دیداریی کرد.
شاندێکی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق بە سەرۆکایەتی "یەحیا ئال ئێسحاق" سەرۆکی ژووریی بازرگانی و وەزیری پێشووی بازرگامی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندیی هاوڕێی ڕۆژیی دووشەمە 4/7/2016 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران پێشوازییان لێ‌کرا.
لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا "یەحیا ئال ئێسحاق" خۆشحاڵی خۆی دەربڕیی وەکوو شاندی هەڵبژێردراویی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی کە بتوانێت زیاتر درێژە بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بدات بە تایبەتی لە بواریی ئابووری و سەرمایەگوزاریدا.
لە درێژەدا سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران دڵنیاییدا دەبێت بە هەموو لایەکمان بەرز بڕوانینە ئەم پەیوەندییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران و نابێت ئەم رووداوە نەخوازراوانە کار بکاتە سەر پەیوەندییەکانیان.
"یەحیا ئال ئێسحاق" هیوای خواست کە دەبێت بە هەموو لایەک بە رێگای گفتووگۆ و ئاشتی چارەسەریی ئەو کێشە نەخوازراوانە بکەین بۆ ئەوەی زەمینەیەکی باش و پڕ لە ئاسایش بۆ بازرگانی و بازرگانان و هاوڵاتیانی خۆمان بەدیبهێنین.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا "نازم دەبا‌غ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دوای پیرۆزبایی سەرکەوتن بۆ سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران، دڵنیاییدا کە هەمیشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاڵپشتی و هاوکاریی بووە بۆ گەشەپێدانی بواریی ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاریی لەو بوارەدا بە دابینکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بۆ بازاڕێکی ئارامی بازرگانان و هاووڵاتیان.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، کار و ئەرکەکانی لە پێناو ئەم پڕۆسەیەی بە شاندیی ژووریی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق راگەیاند.
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، له سه‌ردانێکدابۆ باڵیۆزخانەی عراق له ئێران، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بە بۆنه‌ی تەقینەوە خوێناوییەکەی کراده لە بەغدا دەربڕیی.
"نازم عومەر دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و به هاورێیه‌تی لەگەڵ "شێرزاد خورشید" و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، رۆژی سێشەمە رێکەوتی٥-٧-٢٠١٦ بە بۆنه‌ی تەقینەوە خوێناوییەکەی کراده لە بەغدا بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزیی بۆ ئەو کارەساتە دڵته‌زێنه، سەردانی باڵیۆزخانەی عراق لە شاری تارانی پێته‌ختی ئێرانیان کرد و له لایه‌ن "راجح سابر عه‌بود المووسه‌وی"باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئێران پێشوازییان لێ‌کرا.
"راجح سابر عه‌بود المووسه‌وی"پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی "نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و شاندی هاوڕێی بۆ باڵیۆزی عێراق لە شاری تاران ده‌ربڕیی.
دواڕۆژ: دەربارەی ئاڵۆزیەكانی ماوەی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران دەڵێت: "له‌ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌یه، کێشه‌ی ئه‌مڕۆ نییه و چه‌ند ساڵ جارێک رووده‌دات، به‌ڵام رووداوی ئه‌م جاره به پێی ئاڵوگۆڕه‌کان و بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو".
"نازم دەبا‌غ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران لە دیدارێكدا كە لە لایەن نووسینگەی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە تاران بۆ دواڕۆژ نێردراوە، دەڵێت: "کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین مانگ پێشتر په‌یامی بۆ ئێمه ناردووه که زانیاری‌یان هه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌وڵی چالاکی سه‌ربازی ده‌ده‌ن و هێزه‌کانیان بۆ چالاکی سه‌ربازی له کۆماری ئیسلامی ئێران کۆده‌که‌نه‌وه، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری‌یان کردینه‌وه به پێی راگه‌یاندنه‌کانی "رووداو" و "کوردستان ٢٤" له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌نگوباس و چالاکییانه‌دا که په‌یامێکی تێدابووه بۆ ئێران، بۆیه کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی دیکه په‌یامی نارده‌وه که هه‌ر چالاکییه‌کی سه‌ربازی هێزه کوردییه‌کان له ناو ئێران ئه‌نجام بدرێت ئێمه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان ده‌بێت و شوێنه‌کانیان له هه‌ر شوێنێکی هه‌رێمی کوردستان بێت بوردومان ده‌که‌ین".
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران دەشڵێت: "ئەوەی لێره‌دا پێویسته باسی بکه‌ین ئەوەیە كە رێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێز و لایه‌نه ئێرانییه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له ساڵی ١٩٨٦ که ئه‌و کاته وه‌کوو لایه‌نه سیاسییه‌کان و به تایبه‌ت یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێرانی چ کورد و چ فارس باسی لێوه کراوه و رێککه‌وتین نه ئێران له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی نیشتمانیی په‌لاماری هێزه ئێرانییه‌کان بدات و نه هێزه ئێرانییه‌کان له سنووره‌کانی ئێمه په‌لاماری ئێران بده‌ن، ئه‌و رێککه‌وتنه له‌و سه‌رده‌مه‌دا جێبه‌جێ‌کرا و به‌رده‌وام بوو تا پێکهاتنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و رێککه‌وتنه‌که گواسترایه‌وه بۆ ناو سیستمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تا ئێستاش حکوومه‌ت و حزبه‌کانیش سوورن و دڵنیاییان داوه که پێویسته ئه‌م رێککه‌وتنه رێزی لێ‌بگیردرێت و مافه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی لایه‌نه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان بپارێزرێت. پێویست ده‌کات باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م که کڕۆکی ئه‌م رێککه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروبۆچوونه‌کانی جه‌نابی مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه‌دا".
دەیشڵێت: "به پێی ئه‌زموونی رابردوو، هه‌میشه له‌م کاتانه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێم توانیوییه‌تی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی ئێرانی، پابه‌ندی خۆیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و رێزگرتن له بنه‌ماکان ئه‌نجامداوه و وه‌ڵامی ئه‌رێنییان بووه بۆ چاره‌سه‌رکردن. به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ست ده‌که‌ین بیروڕای جیاجیا هه‌یه چ له نێو لایه‌نه‌که خۆی و چ له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌کان، به تایبه‌تی له که‌شی ئارام‌دا ئه‌وانه‌ی دوورن له مه‌یدان، به شێوه‌یه‌کی دیکه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و پێیانوایه دژایه‌تی جووڵانه‌وه‌که‌یان ده‌کرێت، نازانن ئێمه وه‌كوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌تی کورد له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی گشتیدا له‌به‌رچاو ده‌گرین و نامانه‌وێت به کاری که‌م شته گه‌وره‌کان تووشی شکست بکه‌ین.
"نازم عومەر دەبا‌غ" دەڵێت: "هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که هه‌موو سه‌رکرده‌کان ده‌یکه‌ن، که به‌داخه‌وه شیوازی ئیشکردنمان له ناو هێزه سیاسییه ئه‌ساسییه‌کان بێ متمانه‌یی پێوه دیاره ته‌نانه‌ت له‌ناو که‌سایه‌تییه‌کانی یه‌ک حزب و لایه‌نیشدا. له ناو لایه‌نێکی سیاسی‌دا که‌سێک به‌رپرسه ناوێرێت کورسییه‌که‌ی خۆی به‌جێبێڵێت چونکه پێیوایه له‌مه‌ودوا که‌س حه‌سێبی بۆ ناکات و ته‌نانه‌ت زه‌ربه‌شی لێده‌ده‌ن. بۆیه پێویسته ئه‌م متمانه له‌ناو یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان دروست بێت که مه‌ترسییان بۆ داهاتووی یه‌کتریی نه‌بێت. وه‌کو وڵاتانی رۆژئاوایی، بارودۆخه‌که ده‌گۆڕدرێت و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له سه‌رووی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیکه‌وه بێت. کاتێک له رۆژئاوا لایه‌نه‌كان حوکم ده‌ستاوده‌ست ده‌که‌ن رێز له یه‌کتر و به‌رنامه‌و پلانی یه‌کتر ده‌گرن".
لە كۆتایی دیدارەكەیشیدا نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران دەڵێت: "هیوادارم سه‌رکرده‌کانمان ئه‌وه‌نده بیرتیژتر بن که ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێده‌که‌ین ئه‌وان به کرده‌وه هه‌نگاویان بۆ نابێت. له رابردوودا له ١٩٨٤ له "سورداش" جه‌نابی مام جه‌لال بانگه‌وازیی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی راگه‌یاند، ئه‌مه یه‌ک لایه‌نه بوو له کاتێکدا جه‌نابی کاک مه‌سعود و خوالێخۆشبوو "ره‌سوڵ مامه‌ند" و سه‌رکرده‌کانی‌تر، به ده‌نگ بانگهێشتنه‌که هاتن و به‌رنامه‌ی ئاشته‌وایی گشتیی به‌رهه‌مه‌که‌ی دروستکردنی به‌ره‌ی کوردستانیی و راپه‌ڕین و حکومه‌ت بوو، واتا هه‌موو داخوازییه‌کان وه‌کوو خۆی جێبه‌جێ ناکرێت، پێویستی به لێبورده‌یی هه‌یه له داخوازییه‌کان و له ده‌سه‌ڵاته‌کان".
رووداو- هەولێر /لە لایەن سەرباز سیامەند 2/7/2016: "نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیێنێ: "هەڕەشەکانی سەردار سەلامی پەیامی فەرمی ئێرانە، بەڵام بەرپرسانی ئێران بەمنیانگوت، مەبەستمان هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو مەبەستان ئەو لایەنانەیە هێرشەکان ئەنجام دەدەن."
"نازم دەبا‌غ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە (تۆڕی میدیایی رووداوی) راگەیاند: "ناکرێت بڵێین هەڕەشەکانی سەردار سەلامی هی ئێران نییە، چونكە سەردار سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانە. بەیانەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردار "حوسێن سەلامی"یە. زمانی بەیاننامەكە دۆستانەیە و هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ ئێران دەكاتەوە."
"نازم دەبا‌غ" زۆرتر گوتی: "خۆم سەردانی بەرپرسانی ئێرانم کردووە و سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەردار سەلامی لەگەڵیان کۆبوومەتەوە. ئەوان گوتیان مەبەستمان هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو مەبەستمان ئەوانەیە کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن."
ناوبراو گوتیشی: "بەیانەكەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی ئەو قسانەیە كە سەردار سەلامی كردوونییەتی. بەیانەكەی حكوومەتی هەرێم بەراورد بە قسەكانی ئەو، نەك هەر نەرمە، بەڵكو زۆر نەرمترە. هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا داوایکردووە بەردەوامی بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێت."
ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا: هه‌رێمه کوردیـیه‌کان / گفتوگۆکان: 3ی مانگی حه‌وت 2016 / Balen Salih: جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت: ماوەیەکە چەند لایەنێکی چەکدار لە هەوڵێ تێکدانی باری ئاسایشی ئێراندان.
"حوسەین سەلامی" لەو ڕاگەیاندنەیدا داوا لە کاربەدەستانی کورد دەکات لە هەرێمی کوردستان کە پابەندی ڕێککەوتنەکانیان بن و ئاگاهیش دەدات کە ئێران بۆردومانی هەر شوێنێک دەکات گەر ببێتە سەرچاوەیەک بۆ مەترسی ئاسایشی لەسەر ئێران.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: ئەم ڕاگەیاندنەی سەلامی بە ڕژدی وەرگیراوە و وەک لە ڕاگەیاندنەکەی حکوومەتی هەرێمدا ئاماژەی پێکراوە "هیچ هەڕەشەیەکی ناهەق لە هیچ کەسێک قەبوڵ ناکات" و دەشڵیت لە هەمان ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە پێویستە تەواوی کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.
ئایا لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە بەشێک لەو دیالۆگە؟
"نازم ده‌باغ" دەڵێت: تا ئێستا وتووێژ و دانووستاندنەکان وەها بەڕێوەچوون کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی‌دا کردووە و لە لایەکی تریشەوە هەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتدا کردووە و وەک دەڵێت حکوومەتی هەرێم وەک دوو لایەن ئەژمار دەکرێت، یەکەمیان لایەنێکی سەرەکی لە دانووستاندنەکاندا و دووهەمیشیان وەک ناوبژیوانێک.
ئایا ئێران جارێکی دیکه هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەنێت بۆ بۆردومان کردنی ئەو شوێنانەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێن؟
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵیت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیدان زۆرینە لەو بڕوایەدان پارێزگاری لە ڕەوشی ئاسایشی هەرێم بکرێت بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستادا کە هەرێم لە چەند قەیرانێکدایە وەک شەڕی داعش و قەیرانی بڕینی بودجە و دەشڵێت هەر بۆیە ئیتر پێویست ناکات کێشە و گرفتی تر بۆ هەرێم زیاد بکرێت و ئەمەش وەک دەڵێت "سەپاندنی تیادا نییە بەڵکو ڕێککەوتنە" ئاماژەش بەوە دەکات هەرچییەک دەیڵێت ڕای حکوومەتی هەرێمن نەک ڕای خۆی بن.
لە وەڵامی پرسیارێکی "بەڵێن ساڵح" سەبارەت بە هەبوونی بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمدا ئایا ئێرانییەکان هیچ پەیامێکیان پێداوە؟
"نازم عومەر دەبا‌غ" دەڵێت بەڵێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندان جار ئەم دۆسێیەیان باسکردووە و دەڵێن بۆچی ڕێگە بە پایگا و سەربازگە و تۆپخانەی تورکیا دەدرێت، بەڵام کاتێک ئێران ئاگاهیەک دەدات لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕێککەوتن هەن دەکەونە ئەم هاوار هاوار کردنە.
له‌م رۆژانه‌دا زۆر ده‌نگی نه‌شاز ده‌بیستین، به تایبه‌تی دوای ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌خیری تۆپبارانه‌کانی مه‌حکوم‌کراوی ئێران و ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌دوای چالاکی سه‌ربازی له‌ناو کۆماری ئیسلامی روویدا. ئێمه خۆمان به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان زانیوه له پرۆسه‌ی سیاسی و دپلۆماسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا. کاری دڵسۆزانه‌و دروست له‌م بواره‌دا گه‌یاندنی په‌یامی راست و دروستی لایه‌نه‌کانه و ئارامکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که له دروستبوونی شه‌ڕ و دروستبوونی قه‌یرانی تازه.
مێژووی رابردوو ده‌یسه‌لمێنێت و له داهاتووش زیاتر به‌ده‌ر ده‌که‌وێت که رێگای راست و دروست، رێگای سیاسه‌تی ژیرانه‌و ورده. ئه‌وانه‌ی له پێناو گیرفان پڕکردن و پاراستنی پله‌و پایه و دروستکردنی قه‌یران له‌دوای قه‌یران‌دا یان ئه‌وانه‌ی له رێگای ئاشتی و سیاسه‌ت و نه‌رم و نیانی ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل بپارێزن و قه‌یران و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت له پێناوی خوشگوزه‌رانی گه‌له‌که‌ی، یان نوسینی ژه‌هراوی و قسه‌ی ئه‌وانه‌ی که وه‌کو تووتی قسه ده‌ڵێنه‌وه‌و وه‌کو نه‌عامه‌ش سه‌ریان ده‌خه‌نه ناو لمه‌وه‌و که خه‌ڵک نابینن به‌ڵام خه‌ڵک ده‌یانبینێت، زوڕناژه‌نی و له‌ناوبردن و برسی‌کردنی خه‌ڵک له پێناوی پارێزگاری له‌و پله‌و پایه‌ی به ناحه‌ق وه‌ریانگرتووه که به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه گوێبیستی ده‌ها ناونیشانی به‌ناو سه‌رکردایه‌تی و راوێژکار و سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی ده‌بین، که لێکدانه‌وه‌و بیروڕای سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌ڵێن له که‌ناڵه‌کان و رۆژنامه‌کاندا، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڵگه مێژووییه‌کان و رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م گه‌له که له ئه‌نجامی سیاسه‌ته ناڕاسته‌کانی لایه‌ن و ئه‌م جۆره سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکارانه و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌لی کورد به‌سه‌ریاندا هاتووه، پرسیار ئه‌وه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه به دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕین نوێنه‌ری حکومه‌ت کێیه بۆ ناپرسن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میلله‌ت کێیه؟ هێز و دڵسۆزی به‌رپرس له‌م گه‌له کێیه؟ کێیه کێشه‌کانی ئه‌م گه‌له به‌سته‌زمان و فیداکاره چاره‌سه‌ر ده‌کات؟ کێیه بژێوی و مافه‌کانی ئه‌م گه‌له دابین ده‌کات؟ کێشن ئه‌وانه‌ی گیرفانییان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م گه‌له پڕ ده‌که‌ن؟ قه‌ڵه‌مه‌کان و هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن ده‌که‌نه که‌ره‌سته‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و دروستکردنی قه‌یران، ئۆمێد ده‌که‌م بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن کێ نوێنه‌ری حکومه‌ته به‌دوای ئه‌وه‌شدا بگه‌ڕێن کێ نوێنه‌ری گه‌له و له کام په‌رله‌مان چاره‌نوسی گه‌له‌که‌ی دیاری ده‌کات و به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێت کێ نوێنه‌ری حکومه‌تێکه که حکومه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستانه؟ کام په‌رله‌مانیش چاودێره له‌سه‌ر ئه‌م حکومه‌ته؟ ئۆمێد ده‌که‌م ئه‌م وڵامه به‌ند بێت، بۆ ناسینی زانینی راستییه‌کان.
دونیا به‌س ئه‌مڕۆکه نییه، دونیای رابردوو، دونیای ئێستا، ئاینده‌شه. ناشمانه‌وێت بکه‌وینه بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌کان. کێ خه‌باتی بۆ کورد کردووه و کێ نوێنه‌ری کورد بووه و ناتوانن که‌سیش بێ‌تاوان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌وه‌ری زۆر بێت هه‌ڵه‌شی هه‌بووه. ئٶمێد ده‌که‌م هه‌موو راستگۆ بین له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانمان، دروشمی سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتن بۆ کورد، دروشمی یه‌کڕیزی و ته‌بایی.
نازم عومه‌ر ده‌باغ
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران
K24 - هه‌ولێر:"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24، له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كه هی هه‌موو ئێران نییه، به‌ڵام ده‌بێت قسه و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
راشیگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێت كه كه‌ناڵه‌كانی رایگه‌یاندن، به‌تایبه‌تیش كوردستان 24 پڕۆپاگه‌نده‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانن حه‌ق به هیچ لایه‌نێك به‌حه‌ق دانانێن كه هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی كوردستان بكات.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، گوایه حه‌قی به ئێرانداوه هه‌ڕه‌شه بكات، ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند: به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك پێشتر، نابێت رێگه به كه‌س بدرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێندرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران به پێی ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مڕۆ و له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتویانه، به‌ڵێندراوه هه‌موو لایه‌ن چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشانه بكه‌ن و به‌ڵێنیانداوه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" به‌ڵێنیش دراوه رێگه هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ، به‌كاربهێنرێت.
به‌رده‌وامبوونی چالاكی چه‌كداری له ناو كۆماری ئیسلامی ئێران، واتا به‌رده‌وامبوونی چالاكی له ناو خاكی ئێران، واتا به‌رده‌وامی بۆردوومانكردنی ئه‌و شوێنه سنوورییانه‌ی ئه‌وانه‌ی لێوه‌دێت.
لە قۆناغى گەیشتن بە ڕیککەوتن لە بوارى وزەوە بۆ قۆناغى هەڕەشەکردن لە یەکتر، بە جۆرێک حکوومەتى هەرێمی کوردستان هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى بە هەڵوێستێکى نەگونجاو بینى و قبوڵی نەکرد.
مانگى رابردوو چەند پێکدانێک لە نێوان پێشمەرگەکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، کە بارەگانى سەرەکییان لە ناو خاکى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ سوپاى پاسداران لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان روویدا.
دواى توندبوونەوەى پیکدادانەکانیش، "حوسێن سەلامى" جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران، ئاماژەى بە جموجوڵى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران کرد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و پەیامێکى هەڕەشە ئامێزى ئاڕاستەى بەرپرسانى هەرێم کرد.
جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران، هەڕەشەى وێرانکردنى هەرێمى کوردستانى لە حکومەتى هەرێم و خەڵکى هەرێم کرد و، وتى: هەر شوێنێک ببێتە سەرچاوەى هەڕەشە لە دژى حکومەتەکەیان ئەوا بەبێ لە بەرچاوگرتنى هیچ تێبینیەک و بە دڵنیاییەوە وێرانى دەکەن، کە مەبەستى بارەگانى حیزبى دیموکراتى کوردستانی ئێران بوو لە کۆیە.
چەند کاتژمێریک دواى ئەم لێدوانە، حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراویکدا وەڵامى وتەکانى جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى دایەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هەڕەشە قبوڵ ناکەن و نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو زمانە بەرامبەر هەرێمى کوردستان بەکاربهێنریت.
لە کۆبونەوەیەکیشدا "فەلاح مستەفا" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم لەگەڵ هەر دوو کونسوڵگەریى ئێران لە هەولێر و سلێمانى داوای‌کرد، ئێران خاکى هەرێم و خەڵکەکەى نەکاتە ئامانجى هیچ هەڕەشە و هێرشێک.
هاوکات جیگرى کونسولى گشتى ئێران لە کۆبونەوەکەدا وتى: ئێران هێرش دەکاتە سەر هەر خاڵێک کە ببێتە مایەى هەڕەشە بۆ سەر ئێران و، ئەوەشى بە مافێکى سروشتى خۆیان زانى.
هەروەها "نازم دەبا‌غ" نوینەرى حکومەتى هەرێم لە تاران بە "ئێن.ئار.تى" وت: لێدوانەکاتى نێوان ئێران و هەرێم، کاریگەرییەکى ئەوتۆى نابێت لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران.
لە بەرامبەر تۆپبارانکردن و بۆردومانکردنى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان، لە لایەن ئێران و تورکیاوە، تا ئیستاش حکومەتى عێراق بێدەنگە هیچ هەڵوێستێکى لەو بارەیەوە دەرنەبڕیووە.
ئەم لێدوانانەى بەرپرسانى تاران و هەولێر لەسەر یەکتر، لە کاتکدایە کە هەر دوو لا لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى ڕێککەوتنامەیەک لە بوارى وزەدا و ڕاکێشانى بۆریى نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەبا‌غ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەبا‌غ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات