"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.
لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق."نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.
لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.
مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆژی سێشەممە 30/08/2016 لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا مامۆستا "عه‌لی باپیـر" باسی لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و ووتی دەبێت پێگەی نوێنەرایەتی بەهێز بکەین و پەرە بە دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە بدەین، هەروەها باسی لە یەکریزی ناوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکانی عێراق و بە تایبەت کوردستان کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد وەکوو سەردان، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆز، قۆنسوڵ و نوێنەریی وڵاتانی بیانی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تاران.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران هەروەها باسی لە بەرفراوانبوونی پەیوەندیی دیپبلۆماسی ماڵی کورد لە تاران بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و عەڕەبی کرد و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.
"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابه‌رانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابه‌رانی کوردستان و عێراق.
ئێن.ئاڕ.تى - بڕیارە سبەینێ وەفدێکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح سەردانى تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران بە ئێن.ئاڕ.تى ڕاگەیاند، وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوخۆى هەرێم و عێراق و ناوچەکە سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکات، بەبێ ئەوەى ڕوونکردنەوە بدات لە سەر ناوەڕۆکى سەردانەکە و ئەو بەرپرسانەى ئێران کە لەگەڵیاندا کۆدەبنەوە.
دەربارەى ئەوەى سەردانى وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاران تا چەند پەیوەندى بە ڕاکێشانى بۆرى نەوت و غازەوە هەیە بۆ ئێران، نازم دەباغ وتى، هێشتا دیار نییە وەفدەکە باس لەو بابەتەکە دەکات یاخود نا.
وتیشى، وەفدەکەى یەکێتی پێکهاتووە لە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی و ئەرسەلان بایز ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و عەدنان حەمەى مینا ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى، بڕیارە ڕۆژى چوارشەممەى داهاتووش وەفدەکە بگەڕێنەوە هەرێم.
سەردانى وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاران لە کاتێکدایە، ئێستا لێکتێگەیشتنیک لە نێوان تاران و هەولێردا کراوە بۆ گواستنەوەى نەوت و غازى هەرێم بۆ تاران لە ڕێگەى بۆرییەوە، بەڵام تا ئێستا نەچوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌م وڵاته روونکردنەوەیه‌کدا که ده‌قه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاتووه:
به هۆی کێشه‌و قه‌یرانه داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌کان به تارانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له کاتێکدا که له هه‌رێمی کوردستان باسی بودجه و موچه‌ی مانگی ٦ ده‌کرێت بۆ دابه‌شکردن، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ١٠ مانگه بودجه‌یان بۆ نه‌هاتووه، واتا له مانگی ٨ی ٢٠١٥ه‌وه، هه‌رچه‌ند نووسینگه‌ی تاران بودجه‌ی مانگی ٩ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که نه‌توانین پاره‌ی نوسینگه و کرێ خانووی نوسینگه و ئاو و کاره‌با و خه‌رجی رۆژانه دابین بکه‌ین، نه‌شمانتوانیوه گرێبه‌ستی خانووه‌که تازه بکه‌ینه‌وه و خاوه‌ن موڵکه‌که داوای کرێی ئه‌م چه‌ند مانگه و نوێکردنه‌وه‌ی ده‌کات، ئێمه‌ش نوسراومان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا داوایان لێکردووین دان به خۆماندا بنێین و له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه به زووترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت خانووه‌که چۆڵ بکه‌ین و شوێنێکی دیکه‌ی گونجاو دابین بکه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان.
ده‌بێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی داراییه‌وه هه‌یه و هیچ بابه‌تێکی دیکه له‌وانه بابه‌تی سیاسی له ئارادا نییه، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له تارانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه له تێپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا و کاری په‌ک نه‌خستووه‌و له هه‌وڵی پاراستنی پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیدایه.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" سەردانی باڵیۆزخانەی میسری کرد و بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌دا کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" پارێزەریی بەرژەوەندییەکانی میسر لە تاران بە بۆنەی رۆژیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاتە، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٦سەردانی باڵیۆزخانەی میسریان کرد لە تاران بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.
"خالید ئیبراهیم عه‌مارە" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌و بۆنه‌یه‌دا و ئومێدی خواست کە سەردانەکان دووبارە بێتەوە.
هەر لە میانه‌ی ئەو سەردانەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیدار و گفتووگۆی لەگەل هەندێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی له تاران کرد کە لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا له وڵاتی ئێران و شاندی هاوڕێد دیداریی کرد.
"بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران به هاورێیه‌تی لەگەڵ خاتوو "شا‌رلۆت والەر" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا له وڵاتی ئێران، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤/٧/٢٠١٦سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا "بێن فیندەر"ی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاریی لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان کرد بە تایبەت لە جەنگی دژ بە داعش.
"نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەمەر ڕووداوەکان بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە و بە تایبەت چاوەڕوانی گەلی کوردی لە وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو بەتایبەت لە بواری هاوکاریی کردنی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە بری جیهان بەرەنگاری تیرۆریستان بوونه‌تەوە سەرەرای ئەو بوارع دژوارەی دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق کە بە هۆی جەنگەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها داوای کرد کە پێویستە بەریتانیا وەکوو وڵاتێکی زلهێزی دنیا رۆڵێکی کاریگەرتری هەبێت لە پشتیوانیکردنی کێشەی ڕەوای گەلی کورد لە مەیدانە نێودەڵەتیەکاندا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران رایگه‌یاند که بەریتانیا هەریمی کوردستانی بۆ گرنگە هەر لەبەر ئەوەش بوو زوو قونسولگەری لە هەولێر کردەوە و ووتەکانی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و بانگهێشتی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کرد بۆ نیوەرۆ خوانێک له باڵیۆزخانەی بەریتانیا تاکوو زیاتر لەسەر باروودۆخەکە گفتووگۆ بکەن و سوپاسی میوانداریەکەی بەرێزیانی کرد.
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی "یۆنامی" واته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە تاران، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەمە ١٧/٧/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە "سۆران عه‌لی ئه‌مین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازی گەرمیان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا بە تایبەتی باس لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە بارودۆخی عێراق و ئێران کرا و خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" پرسیاری هەبوو لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ناوچەکە.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی یۆنامی لە وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە و چاوەڕوانی گەلی کوردیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو، بەتایبەت لە پشتیوانیکردنی کورد بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی و دۆزینەوەی چارەسەرییه‌کی ڕیشەیی دەستووری بۆ کێشەی کورد و هەروەها پشتیوانی لە هێزیی پێشمەرگەی کوردستان کە قارەمانانە بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەتەوە وهاوکاریی کردنی ئاوارەکان.
لە کۆتاییدا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" بەڵێنیدا کە ئەو داواکارییانە بگەیەنێتە بەرپرسانی "یۆنامی" واته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە وڵاتی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات