به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پێشكه‌ش به‌ گه‌لی كوردستان كرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ڕۆڵەكانیان داری ئازادی و نیشتیمان پارێزراوە و پیرۆزبایی لە یەك بە یەكی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی ئاساییش دەكەم كە قارەمانانە بەرگری لە خاك و گەلی كوردستان دەكەن و بوونەتە سەنگەرێكی پۆڵایین بۆ بەرگریكردن لە هەموو مرۆڤایەتی. پیرۆزبایی لە حاجیانی كوردستان و ڕێبوارانی ماڵی خودا دەكەم و داواكارم لە خودای مەزن عیباداتیان قبوڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی تێكشكانی یەكجارەكیی تیرۆریستانی داعش و هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە شار و ماڵەكانیان.

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

لەم بۆنە پیرۆزەدا بە پێویستم زانی جارێكی دیكە لەبارەی ئەو قەیرانە سیاسییە قسە بكەم كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان لە ئارادایە. لە كاتێكدا كە گەلەكەمان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لەبەردەم دەرفەت و هەڕەشەی گەورەدایە، هیچ پێویست نەبوو كە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پرسی سەرۆكایەتی بكرێت و كار بۆ قووڵتركردنی قەیران و تێكدانی ئاسوودەیی خەڵك بكرێت.

لەم پرسەدا ئەوەی لەسەر شانی من بووە ئەنجامم داوە. بەر لەوەی ماوەی یاسایی سەرۆكی هەرێم تەواو بێت داوای هەڵبژاردنم كرد و ئەركی یاسایی خۆم بە جێ گەیاند بەڵام هەڵبژاردن نەكرا. پێشتر چەندین جار داوام لە حزبەكان و پارلەمان كرد كە ئەم بابەتە یەكلایی بكەنەوە بەڵام دیسان ئەنجامی نەبووە. بە هیچ شێوەیەكیش داوام نەكردووە من لە پۆستەكەدا بمێنم. هەموو جۆرە بۆچوونێكیش ڕەت دەكەمەوە كە پێیان وایە من بەدیلم نییە.

لە درێژەكێشانی ئەو بارودۆخە زۆر نیگەرانم و خەڵكی كوردستانیش بێزار بووە و مافی خۆیانە گلەیی بكەن. بە تایبەت كە قەیرانی قووڵ بەرۆكی كوردستانی گرتووە، كێشەكان لەگەڵ بەغدا و قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و لێشاوی ئاوارەكان و لەسەرووی هەمووشیانەوە شەڕی تیرۆریستانی داعش، بۆیە دەكرا حزبەكان و پارلەمان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بابەتانە بەشێوەیەكی گونجاوتر قسەیان لەسەر ئەو پرسە كردبا و، بەر لە 23ـی حوزەیرانی ئەمساڵ دەرفەتی چارەسەركردنی گرفتەكانیش زۆر بوون.

سەبارەت بەم قەیرانە دوور لە هەموو جۆرە عاتیفە و كاردانەوەیەك داوا لە هەموو حزبەكان دەكەم ئەوانەی بەشداری پارلەمانن و هەموو ئەو حزبانەی مۆڵەتیان هەیە كە ئەگەر كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لە ماوەیەكی كورتدا نەگەییشتە ئەنجامێك، كۆببنەوە و بە باشی بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی واقعیانە بكەن كە قەیرانەكان قووڵتر نەبنەوە و بە تایبەتیش گرفت لە شەڕی دژی داعش دروست نەبێ. من زۆر بە باشی لە سەروەریی یاسا تێدەگەم و دەبێ زیاتر لە هەموو كەسێك ڕێز لە یاسا بگرم. داواكارم چیتر مانەوە و نەمانەوەی من تێكەڵی ئالیەتی هەڵبژاردنی سەرۆك و دەسەڵاتەكانی نەكرێت، چونكە دوو بابەتی لێك جیاوازن. پێشنیار دەكەم هەموو حزبەكان بڕیار لەسەر ئەوە بدەن كە بەر لە 2017 دەسەڵاتەكان و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك لە دەستووردا یەكلایی ببێتەوە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەل بێت. بۆ ئەو ماوەیەش و بۆ سەرۆكایەتی چۆن بە باشی دەزانن با بڕیاری لەسەر بدەن. بڕیارەكە هەر چۆنێك بێت، چ بەردەوامبوونم بێت لەسەر ئەركەكانم هەتا هەڵبژاردن یان لەسەر بەڕێزێكی تر ڕێك بكەون بۆ ئەوەی ئەمانەتی سەرۆكایەتیی ڕادەست بكەم بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی كوردستان بەم بابەتە سەرقاڵ و ماندوو نەكرێن.

ئێستایش كوردستان پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەكە كە زانایانە و بە ڕۆحێكی پێشمەرگانە كاری بۆ بكەین بە تایبەت كە لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەگەری داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە هەیە. هیوادارم هەموو لایەك زۆر بە هوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغەدا بكەن. خۆڕاگریی پێشمەرگە گەورەترین داستان و چیڕۆكی سەركەوتنی بۆ هەموو جیهان لە بەرانبەر تیرۆر تۆمار كردووە. خۆڕاگریی پێشمەرگە و گەلەكەمان سەربەرزییەكی مەزنی بە ئێمە بەخشیوە و دەرفەتی گەورەیشی بۆ ڕەخساندووین. پێشمەرگە لەسەر ئاستی جیهانیدا بووەتە سیمبۆلی بەرگریكردن لە بەهاكان و ئازادی و داعشیش سیمبوڵی تاوان و شەڕانگێزی و دەبێ حزبەكان لەو دەرفەتە بگەن و بۆ بەرژەوەندیی گەلەكەمان سوودی لێوەرگرن.

لێرەدا پێزانینێكی زۆرم بۆ خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و تەحەمولی كێشە و قەیرانەكانی ئەو ماوەیە هەیە. ڕاستە قەیران هەیە، بەڵام ئومێدیش هەیە و نابێ بێ هیوا بین. زۆر بە باشی لە داواكاری و بارودۆخی گەنجە خۆشەویستەكانی كوردستانیش دەگەم و مافی ڕەوای خۆیانە. بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا باوەشی نیشتیمان گەرمترە و وڵات شیرینترە. بینیمان بە سەدان گەنجی خوبەخش لە دەرەوەی وڵات هاتنەوە و هەموو خۆشییەكانیان جێهێشت و یارمەتیی برا پێشمەرگەكانیان دا و ئامادەی گیانفیدایی بوون بۆ وڵاتەكەیان. داوا لە گەنجە خۆشەویستەكان دەكەم لەجیاتی ئەوەی بیر لە جێهێشتنی وڵات بكەنەوە هیوایان بەهێز بێت، قەیرانەكان قووڵن بەڵام چارسەریشیان هەیە. دەبێ بە هەموو لایەك بیر لە نەهێشتنی هۆكاری كێشەكان بكەینەوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەركی حكوومەت و پارلەمان و حزبەكانە.

چاكسازیی پڕۆسەیەكی پێویستە و یەكێكە لە بنەما سەرەكییەكانی زیندوویەتی كۆمەڵگە و سیستەم و پێشكەوتنی وڵات و، ئەو چاكسازییەی كە بەر لە چەند ساڵێك دەستمان پێكردبوو پێویستە كارا و فراوان بكرێت و دەبێ كاری جدیی و كردەیی بۆ بكرێت. ئەوەیش دووپات دەكەمەوە كە نابێ هیچ قەیرانێك ببێتە ڕێگر لەبەردەم مافەكانی گەلەكەمان و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی. ئەولەوییەتی سەرەكیی منیش مافی چارەنووسی خەڵكی كوردستان و نەهێشتنی مەترسیی داعشە لەسەر كوردستان.

خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەمەوە كە هەر چەندە ئەم قۆناغە سەختە بەڵام پشت بە خوا و هیمەتی گەلەكەمان، بە سەركەوتوویی تێدەپەڕێنن.

هیوای شادی و بەختەوەری بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دەخوازم و جەژنتان پیرۆز بێت.

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی

سڵاوی خواتان لێ‌ بێت

به‌ بۆنه‌ی ٤٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌م .

بە دریژایی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی هەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون. ڕۆڵی درەوشاوەی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش لە لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلەکەماندا چەسپاوە، لە ئێستاشدا کە بیری توندڕۆیی هەڕەشە لە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی زۆر هەستیارە، لەوە دڵنیاین کە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان ئامادەن بە گیانی پێشمەرگانەوە بەرگری لە خاکی کوردستان و کەرامەتی خەڵکی کوردستان بکەن، لەهەمان کاتدا ئەرکی ئێوەیە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی و تەکفیری لەناو گەلەکەمان بگرن.

هیوادارم له‌ سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی و راوه‌ستان دژ به‌ دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی روحیه‌تی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن و ئامانجیان بەکارهێنانی ئایینە بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی دونیەوی..

خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت.

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

21/9/2015

 

دوێنێ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ‌ محەمەد ئەحمەد قەساب، سەرۆكی دەزگای مینی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوه‌.

قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەسەرۆكی دەزگاو تەواوی كارمەندانی دەزگای مینی كرد بۆ باش راپەراندنی كارەكانیان لەم كاتە هەستیارەدا وستایشی رۆڵی كارمەندانی دەزگای مینی كرد لەهاوكاریكردنی پێشمەرگە لە جەنگ دژی تیرۆرستانی داعش.

محەمەد ئەحمەد قەساب، چەند  مانگێكە دەستبەكار بووە وەك سەرۆكی دەزگای مینی كوردستان.

به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاند، ”ئەو كارمەندانەی كە هاوشانی پێشمەرگە، بەتایبەت كارمەندەكانی دەزگای مین، لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگدان شایستەی دەستخۆشی و رێزگرتنێكی تایبەتن و گرنگە رۆڵە جوامێرەكانیان ستایش بكەین. تاكو ئێستاش چوار كارمەندی دەزگای مین لەكاتی پووچەڵكردنەوەی مین و بۆمبی شاراوە لەم جەنگی دژی تیرۆرستانی داعش شەهید بوون.“

هەروەها پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ زوو پەسەندكردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كارمەندانی دەزگای مین لە كوردستان كە ”دەبێتە پشتگیریەك و هاندەرێك بۆ ئەو كارمەندانەی كە رۆژانە ژیانیان دەخەنەبەر مەترسی لەپێناوی پاككردنەوەی خاكەكەمان لە مین و بۆمبی شاراوە.“

ئەمڕۆ شەممە 19ـی 9ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە بەڕێز سعود موللا سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا و شاندێکی یاوەری کرد کە لەبەڕێزان عەبدولحەکیم بەشار و کامەران حاجۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەعید عومەر ئەندامی سەرکردایەتی و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا لە هەریمی کوردستان، پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە سوریا و پەیوەندییە هاوبەشەکان کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دێنە ڕێگەی کاری هاوبەش، کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بە نیگەرانییەوە باس لە کۆچی فراوانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هەندەران کرا و بە دیاردەیەکی خراپ لەقەڵەم درا و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکانی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێویست زاندرا.

باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاراکردن و پەرەپێدانی پرۆگرامى راهێنانى تواناکان و سەنتەرەکانی هەلی کار لە زانکۆکان تاوتوێ کرد.

بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاڵپشتی کردنیان لە برەودان و بە گەڕخستنی سەنتەرەکانی هەلی کار  لە رێگای پرۆگرامی راهێنانی تواناکانەوە، کە دەبێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا.

پرۆگرامی راهێنانی تواناکان و رەخساندنی هەلی کار، لە ماوەی رابردوودا لە لایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کاری تێداکراوە، بەمەبەستی راهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکار و قوتابیانی کوردستان و ئامادەکردنیان بۆ کار کردن لە کەرتی تایبەت.

بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد كه‌ ئەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستان پێیدا گوزەر دەکات دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بە کۆی سیستمی حوکمڕانی لە کوردستان و بە تایبەت کەرتی خوێندنی باڵا و بازاڕی کاردا بچینەوە و ئەنجومەنى وەزیرانیش هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ هەر گۆڕانکاری و پێشکەوتنێك.

کۆبونەوەکە لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وبە بەشداری وەزیری خوندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حکومەتی هەرێم وسەرۆکی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. هەموولایەك پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆژەکە دەربڕی.

 

 

 

 

له ‌چه‌ند مانگی‌ رابردوه‌وه‌ تا ئێستا پێنج شاندی‌ فه‌رمی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردوه‌، به‌وته‌ی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له ‌تاران، ئه‌گه‌رچی حیزبه‌كان زۆر گوێڕایه‌ڵی‌ وه‌فده‌كانن به‌ڵام ده‌ره‌نجامیان نه‌بووه‌.

یه‌كشه‌مه‌ی‌ ڕابردو ‌وه‌فدێكی‌ ئێرانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئاغای‌ مه‌سجدی‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كردووه ‌‌و چاوی‌ به ‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌‌ و گۆڕان كه‌وتووه‌ له‌ سلێمانی‌، دواتر له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتی ‌‌و كۆمه‌ڵ‌ و یه‌كگرتوو كۆبۆته‌وه‌.

دوایین سه‌ردانی‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ ئێران هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی‌ واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌ بۆ 13ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌ بڕیاربوو یه‌كشه‌ممه‌ 6/9 ئه‌نجامبدرایه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆی‌ زیاتر به ‌ئامانجی‌ لێكنزیكردنه‌وه‌ی‌ بۆچونه‌ دژه‌كانی‌ ده‌رباره‌ی‌ قه‌یرانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم.

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له ‌ئێران، به‌ هاوڵاتی‌ وت: "ئێران به‌ گرنگییه‌وه‌ سه‌یری‌ بارودۆخ‌ و گۆڕانكارییه‌كانی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و ناوچه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌منیه‌ت ‌و ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران گرنگه‌، ئێران ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان پێكه‌وه‌ بیپارێزن ‌و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت."

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێران هیچ لایه‌نگیرییه‌كی‌ لایه‌نێك یان بۆچونێكی‌ دیاریكراو ده‌كات له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، ده‌باغ جه‌ختیكرده‌وه‌: كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران خۆی‌ ساغنه‌كردۆته‌وه‌‌و به‌دڵنیاییش خۆی‌ ساغناكاته‌وه‌ كه‌ ته‌ره‌فداری‌ كام لا له ‌لایه‌نه‌كان ده‌كات، چونكه‌ ده‌زانێت ئه‌م كاره‌ دوبه‌ره‌كی ‌‌و چه‌ند به‌ره‌كی‌ دروستده‌كات له‌ناو هه‌رێمی‌ كوردستاندا."

جگه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سجدی‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردودا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ سوپای‌ قودسی ئێران، باڵیۆز و سه‌ركونسوڵگه‌ری‌ ئێران له ‌به‌غدا‌ و هه‌رێم، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم گفتوگۆیان كردووه‌.

به‌وته‌ی‌ "نازم ده‌باغ" بێجگه‌ له‌و پێنج سه‌ردانه‌ ڕه‌سمیه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان كراوه‌، سه‌ردانی‌ لاوه‌كیش هه‌بووه‌.

نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ تاران كه‌ بۆ خۆی‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی‌ وه‌فده‌كاندا هاتۆته‌ هه‌رێم، ده‌ڵێت: "هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌ دانیشتنه‌كاندا گوێڕایه‌ڵ بوون بۆ قسه‌‌و پێشنیاری‌ وه‌فده‌كان، به‌ڵام كه‌ دوایی‌ دێیته‌ ده‌رێ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین هیچی‌ دڵخۆشكه‌ر نین، تا ئێستا هه‌ر وه‌ك په‌نده‌ كوردییه‌كه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت هی‌ خۆم بۆ خۆم هی‌ تۆش ده‌خۆم".

له ‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ لایه‌نه‌كاندا كه‌ به‌ 16 حدزب ده‌ستیپێكرد ‌و دواتر بۆ پێنجقۆڵی‌ بچوک بۆوه‌، ئێواره‌ی‌ 18‌و به‌ره‌به‌یانی‌ 19ی‌ مانگی‌ ڕابردوو، نوێنه‌رانی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ‌گفتوگۆی‌ حیزبه‌كاندا به‌شداربوون بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم.

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له ‌تاران جه‌ختیكرده‌وه‌: "كه‌ كه‌س یه‌كتر نه‌خوێنێته‌وه‌‌ و نه‌گه‌نه‌ سازان، 10 وه‌فدی‌ تری‌ ئه‌مه‌ریكی ‌‌و به‌ریتانی ‌‌و ئه‌ڵمانی ‌‌و ئێرانی‌ بێنه‌ هه‌رێم ناگانه‌ ئه‌نجام، من له‌وه‌ ده‌ترسم لێمان بێتاقه‌ت ببن‌ و نه‌یه‌نه‌وه‌ به‌لاماندا."

"نازم ده‌باغ" پێشیوایه "ئه‌گه‌ر به ‌خۆفه‌رزكردن بێت مومكینه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌منیه‌ت ‌و ئاسایش هه‌بێت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سیستمی‌ دیموكراتی ‌‌و په‌رله‌مانی‌ كار بكه‌ین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی‌ یاسا ده‌بێت."

پارتی‌، یه‌كێتی‌، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌ و یه‌كگرتوو تا ئێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵییان ئه‌نجامداوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجام، به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و حزبانه‌ش، چاوه‌ڕوانناكرێت له ‌حه‌وته‌مین كۆبونه‌وه‌دا یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو بتوانن رێككه‌وتنی‌ كۆتایی‌ بكه‌ن.

 

 

ئارا ئیبراهیم

"نازم ده‌باغ"نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگه‌ڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و جێگری بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆبۆوه.

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئەمرۆ پێنجشەمە ١٧/٩/٢٠١٥ لە نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازی کرد لە "عه‌لی عوسمان عه‌لی" جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و "سەرخێڵ غەفار" بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و "نەریمان عه‌لی" جێگری بەرێوبەریی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و لەگه‌ڵیاندا کۆبۆوه.

شاندی پارێزگاری هەڵەبجە باسیان لە هۆکاری سەردانەکەیان بۆ تاران کرد ئەویش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لەگه‌ڵ دامووده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشتر ڕاپەراندنی کاروباری نەخۆشه‌کانی توشبوو به‌ کیمیایی و ئاسانکاری زیاتر لە بواری بەدواداچوون بۆ ئەوانەی کە لەکاتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا وون بوون.

لەلای خۆیەوە "نازم عومەر" ئامادەیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی نیشاندا کە چۆن لە ڕابووردوشدا پشتیوان بووە لەو بوارەدا ئێستاش هەروەها ئامادەیە بۆ هاوکاریی زیاتر.

 

 

 

 

 

ڕۆژی شەممە 12ـی 9ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆكایەتی چارڵز تەنۆك ئەندام پارلەمانی فراكسیۆنی پارێزگاران و ڕیفۆرمخۆازان كرد كە لە نوێنەرانی فڕاكسیۆنە گەورەكانی نێو پەرلەمانی ئەوروپا پێكهاتبوو.


لە دیدارەكەدا شاندی میوان پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی سیاسی و بووژانەوە و ئەو كرانەوە و پێشڤەچوونە نیشان دا كە لە هەرێمی كوردستان لە ئارا دایە. هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و گیانفیدایی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و سەرەخۆشییان لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لەشەڕی تیرۆردا گیانی خۆیان فیدا كردووە و شەهید بوونە. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە هاتنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد كە سەدانهەزار ئاوارەیان حەواندووەتەوە و بوونەتە پەناگەی خەڵكی لێقەوماو و پەنابەر. شاندی میوان پشتیوانی خۆیان بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی و مرۆیی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە لەشەڕی دژی تیرۆریستان.

هەر لەم دیدارەدا شاندی پارلەمانی ئەوروپا داوایان لە سەرۆك بارزانی كرد كە ڕێنوێنی و بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەكردنی كێشەی پەنابەران و شەڕی تیرۆریستان و چارەسەری گرفت و قەیرانە قووڵەكانی عێراق و ناوچەكە بخاتەڕوو.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوان و دۆستان و هاوپەیمانانی گەلی كوردستان كرد و لە گوتەیەكدا باسی لە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆسەر ئاساییشی ناوچەكە و جیهان كرد و باسی لە قارەمانێتی پێشمەرگە كرد لە شكاندنی ئەفسانەی داعش و پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی عێراق لە دەستی تیرۆریستان و ئەوەی دووپات كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەوڵی عەمەلی و جددی هەموو لایەكە و بە پێویستیشی زانی كە نابێ تەنا مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەكانی ئەم قەیرانە قووڵانە بكرێت كە بەرۆكی ناوچەكە و جیهانی گرتووەتەوە بەڵكو پێویستە هۆكارەكانی ئەو قەیرانانە بنبڕ بكرێن. جەختیشی لەوە كردەوە كە شەڕی تیرۆریستان تەنیا نابێ لایەنی سەربازی بگرێتەوە بەڵكو دەبێ لەڕووی فكری و ئابووری و كۆمەڵایەتیش شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی بكرێت. سەبارەت بە هاتنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە چارەسەر نەكردنی كێشەكان و بارودۆخی سەختی ژیان و هەڕەشە بەردەوامەكان هانی خەڵكی ئاوارەی داوە ڕوو لە ئەوروپا بكەن. بە باشیشی زانی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیی ئەو ئاوارانە بدات كە لە وڵاتانی لوبنان و ئۆردۆن و توركیا و كوردستان لە نێو كەمپەكاندا دەژیین و لەهەمانكاتیشدا شەڕی تیرۆر و قەیرانی سووریا بە خێرایی یەكلایی ببێتەوە بۆ ئەوەی ئومێد بۆ خەڵك بگەڕێتەوە و ڕێگەی كۆچ نەگرنە بەر. ئەوەیشی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان دەرگەی بۆ ئاوارە و لێقەوماوان كراوەیە بەڵام ژمارەی ئاوارەكان ئەوەندە زۆرە كە لە توانای كوردستان چووەتە دەر.

لەبارەی هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە پێشتر هەنگاوی باش بۆ پڕۆسەی ئاشتی نرابوو و جێگەی داخە شەڕ دەستی پێكردووە كە زیان لە پڕۆسەكە دەدات و هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ڕاوەستانی شەڕ و گەڕانەوەی لایەنەكان بۆ مێزی گفتوگۆ.

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی