پۆڵه‌تیك پرێس:
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت، ئامانجی هێرشەكەی هەولێر بۆ تێكدانی ئارامی هەرێمی كوردستان و تێكدانی پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران، ئێران و ئەمریكایە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری هه‌ولێر به پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “بە بڕوای من لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێكە پیلان و هه‌وڵێك هەیە بۆ زیاتر قوڵكردنەوەی كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و هەندێكجاریش ئێران و هەرێمی كوردستان”.
له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئێران به “ده‌ستهه‌بوون”ی له‌و هێرشه موشه‌كیانه نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران وتی:”جاری یەكەم نیە پەنجەی ئەنجامدانی ئەو جۆرە كارانە بەرەو ڕووی ئێران رادەكێشرێت، بەڵام ئەوەی ئێمە لێی ئاگاداربووین تەنها لە بۆردومانی بارەگاكانی حزبی دیموكرات ئێران بەرپرسیاری خۆی راگەیاند، ئەوانی دیكە كە جاری سێیەمە هەولێر موشەكباران دەكرێت، دوو جارەكەی پێشوو نەیانتوانی بیسەلمێنن لە ئێرانەوە هەولێر موشەكبارانكراوە، ئەمجارەی كۆتایش بەڵگەیەكی ئاشكرا‌و روون هەیە گروپێك ئەنجامیانداوە لەناو هەرێمی كوردستان و عێراقدا، ئەو كەسەی بەرپرسیارێتی خۆی رادەگەیەنێت سەر بە كام لایە، مەرج نیە ئەوەی شیعە بێت و ئەم كارانە ئەنجام بدات سەر بەئێران بێت”.
باسی لەوەشكرد، “بەدووری دەزانم ئەم روداوە دەستی ئێرانی تێدابێت تەنها دەستی ئەوانەی تێدایە نایانەوێت ئارامی لە ناوچەكەدا هەبێت و ئەمریكا و ئێران لەیەكدی نزیك ببنەوە، چونكە ئێستا ئەمریكا سەرۆكێكی نوێ هەیە، ئه‌و وڵاته و ئەوروپاش دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی پێنج كۆ یەك”.
به‌بۆچوونی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له تاران، هێرشه‌كانی شه‌وی دووشه‌ممه كۆتا رووداو نابێت “بۆیە پێویستە بەدوای هۆكاری ئەو رووداوانەدا بگەڕێین و رێگەنەدرێت بەو كەسانەی دەیانەوێت لە ئاوی لێڵدا ماسی بگرن، زۆرگرنگە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكەوێتە ژێر كاریگەری بارودۆخی هەندێك سیاسەت لە ناوچەكەدا چونكە ئەوەی ئەو كارەی كردووە ئامانجی تێكدانی ئارامی هەرێم و تێكدانی پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێرانە، هه‌روه‌ها تێكدانی ئەو هەوڵانەیە كە دەرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئێران و ئەمریكا بۆسەر مێزی گفتوگۆ”.
https://politicpress.com/34844/
نێرده‌ى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، خاتوو جێنين پلاسخارت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى ده‌توانێت و چاويان لێيه ئاماده‌يى و ڕۆڵێكى به‌رچاوترى له سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له ياساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ ساڵى 2021، هه‌روه‌ها له ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كاندا هه‌بێت.
سه‌ر‌له‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2021/2/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جينين پلاسخارت، نێرده‌ى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى وڵات، په‌تاى كۆڤيد_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی شه‌ممه 2020/2/13 بەشداریی لە ئیڤێنتی TEDxNishtman کرد و لە گوتارێکدا تیشکی خستە سەر گرنگی رۆڵی گەنجان لە کۆمەڵگادا، ئه‌مه‌شی ده‌قی گوتاره‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز،
گەنجانی خۆشەویست،
سەرەتا سوپاستان دەکەم بۆ بانگهێشت کردنم
سوپاس بۆ ڕێکخەر و ئەو گەنج و خۆبەخشە بەڕێزانەی ئەم بۆنەیان ڕێکخستووە.
من ئەمڕۆ لێرەم بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە. هەروەها بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم بۆ گەنجەکانمان بەگشتی، لە زاخۆوە تا خانەقین کە لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە نزیکەوە ئاگاداری بیروبۆچوون و بیرۆکە و پەرۆشی و گەشبینییان بووم، بۆ باشتربوونی دۆخی کوردستان، چ ئەو گەنجەی لە هەولێرەوە کار بۆ فراوانکردنی کاری بەرگدروویی خۆی و هەناردەکردنی بۆ بازاڕی نوێ دەکات، یان ئەو خانمە ڕزگاربووە ئێزدییە ئازایەی، لە دهۆک دوکانێکی شیرینەمەنی بچووکی کردووەتەوە و بەو هۆیەوە هاوکاری خێزانەکەی دەکات.
ئەوان بازرگانیی بچووکیان کردووەتەوە و خەڵکی خۆجێییان بەکارخستووە، کە بە عەقڵییەتێکی نوێ و لەسەر بنەمای پشت بە خۆبەستن و داهێنان کار دەکەن.
لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ لێرەم ، تا سەرەتایەکی نوێ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێوە دەست پێ بکەین. کە پەیوەندییەک بێت، لە سەر بنەمای باشترکردنی دۆخی کوردستان لەلایەک و، هێنانەئارای دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ گەنجان لە لایەکی تر. ئەمەش هەلێکە بۆ زیاتر لە یەک نزیکبوونەوەمان لە یەکتر.
دەزانم ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم ئێوەن، سەختن و هەندێکیان، بۆ چەندین نەوەیە لە ئارادان. بەڵام لە هەمانکاتدا دەزانم، ئەو دەرفەتانەی ئێستا هەن بە ئاسانی بەدەست نەهاتوون.
منیش وەک زۆربەی خەڵکی کوردستان لە خێزانێکدا لەدایک بووم، هەمیشە لە گەڕان و ژیانێکی ناسەقامگیردا بووە و لە ئاوارەییدا ژیاون و هەستمان بە ڕاستییە تاڵەکانی ژیان کردووە و هەمیشە بە حەسرەتەوە تامەزرۆی گەڕانەوەبووین بۆ نیشتمان. من دەزانم خوێندن و پەروەردەی باش، دەتوانێت چ گۆڕانکارییەکی مەزن، لە ژیانی مرۆڤەکاندا دروست بکات.
ئێوە بەختەوەرن کە زۆربەتان ئەو سەختیانەتان نەدیوە، کە دایک و باوک و باپیرانتان، لە سەدەی ڕابردوودا بینیویانە و ڕووبەڕووی بوونەوە.
دەزانم کە ئێستا چاوەڕوانییەکانی ئێوە جیاوازن. (ئارین)ی کوڕم زۆر جار پێم دەڵێ "بیروبۆچوونی گەنجان ئێستا جیاوازترە و خواست و داواکاریان زیاترە، بۆیە دەبێ زياتر هەل و دەرفەتی کار بۆ گەنجان برەخسێنن“.
تێدەگەم کە نابێت ڕابردوومان، هەمیشە وەک پاساوێک، بەکاربهێنین بۆ لێکدانەوەی ئەو بۆشاییەی لە نێوان گەنجان و حکومەت دروست بووە.
بەڵام بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتی ڕاستەقینەی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە وەربگرین. دەبێت لە لە پێداویستی و پێگەی یەکتر تێبگەین.
بۆیە بە ڕاشکاوی پێتان دەڵێم: من خۆم پابەندم بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجەکانمان. بێگومان حکومەت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و پێویستە حکومەت چوارچێوەی یاسایی و ئابووری، بۆ گەشەپێدان و هاندانی هاوبەشیی و شەراکەتی کەرتی گشتی و تایبەتی دیاری بکات ، بۆ ئەوەی خاوەنکار و بازرگانەکان، گەشە بکەن و هەروەها یارمەتی گەشەپێدانی بزنسی بچووکیش بدەن.
هەروەها دەزانم کە دەبێت مەشق و پەروەردەی دروست هەبێت، بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەت بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین. بەڵام بێگومان ئێمە ڕێگایەکی درێژمان لە پێشە و ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریانە، کاتی دەوێت و هەندێک جار هەندێک کەسی خاوەن بەرژەوەندی تایبەتین و ڕێگری لە ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن.
بەڵام دەبێت ئابوورییەک بنیات بنێين کە کەمتر پشت بە دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا ببەستێت. . ئابوورییەک بێت، زیاتر پشت بە هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەتی ببەستێت بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتکردنی بازرگانیی بچووک و مامناوەند کە بتوانن زۆرترین دەرفەت و هەلی کار بڕەخسێنێت.
دڵنیام لە ساڵانی داهاتوو، بازرگانیی و بزنسی بچووک و مامناوەند، ئەوانەی لە لایەن گەنجانی وەکو ئێوە بەڕێوە دەبرێن، گەشە دەکات و دەبێتە بەشێک لە وەرچەرخانێکی زۆر پێویست، لە ئابوورییەکی پشتبەستوو بە نرخی ناجێگیری نەوت، بۆ ئابوورییەکی گەشەسەندوو ، کە لە کۆمەڵگەیەکی بەکارهێنەرەوە ببینە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر.
من بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم دەتوانین چی بەدەست بێنین لە وزەی کەسک و نوێکەرەوە green & renewable energy ، لە پیشەسازیی تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو ، لە بواری گەشتیاریی ، لە کاری داهێنەرانە و زۆر بواری دیکەی ئابووریماندا .
ئەمە وەرچەرخانێک دەبێت لە ماوەی درێژخایەندا کە دەرفەت و هەلی کار دەرەخسێنێت و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی، هەرێمەکەمان پێشبڕکێ بکات. دڵنیام ئێمە بە ئاراستەیەکی ڕاستدا هەنگاو دەنێین. کە خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان لە جیهاندا، ناسراوە بەوەی، پەناگەیەکی ئارام و لێبوردە بووە و ئێمەش، پەرە بەو بەهایانە دەدەین. بۆیە من لەوباوەڕەدام کە هەرێمی کوردستان، بەوەی خاوەنی دانیشتووانێکی گەنج و بەهرەمەند و هیوابەخشە نەک تەنیا دەتوانێ ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی لە کوردستان بەڵکو دەبێتە مەڵبەندێکی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا.
من بەتایبەتی پەرۆشی ڕەخساندنی دەرفەتی بەدیجیتاڵکردنی کوردستانم، کە زۆر پێویست و گرنگە بۆ هێنانەدی ئەو پێشکەوتنانەی، دەمانەوێ لە کاروبارەکانی حکومەتدا بەدەستی بهێنین. که بەشێکی سەرەکی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە ئاراستەی هێنانەدی دادپەروەری و شەفافییەت.
لە ڕاستیدا ئێمە سیستەمێکی تەواو دیجیتاڵیمان، بۆ دارایی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە ، کە بە تەواوی لە لایەن کارمەندە گەنجە بەتواناکانی کوردستان لە ناو حکومەتدا، دروست کراوە و گەشەی پێ دراوە . هەروەها ئێمە سوودمان لە گەنجە گەشەپێدەرەکانمان وەرگرتووە بۆ بنیاتنانی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی تر ، بەتایبەتی لە پۆرتاڵ و وێبسایتی حکومەتی هەرێم کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتییە.
لەکاتێکدا ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی زیادکردنی شەفافیەت و کارایی لە خزمەتی گشتیدا، هەروەها یارمەتیدەری ئێوەشە ، بۆ گەیاندنی بیرۆکەکانتان بە بازاڕ و بەئاسانی تۆمارکردنی بڕاند و کۆمپانیاکان و کاروباری پێدانی باجەکانیش ئاسانتر دەکات.
بەڵام ئێوە هەمووتان ڕۆڵێکی زۆر گەورەتان لە بەرەوپێشبردنی حوکمڕانیدا هەیە و بێگومان حکومەتی هەرێم بە تەنیا ناتوانێت ئەو ڕۆڵە بگێڕێت. بۆیە پێویستیمان بە پشتیوانیی ئێوەیە . دەمانەوێت ئێوە بەشێک بن لە دایەلۆگ و گفتوگۆ ، بە ئامانجی باشترکردن و بەهێزترکردنی نیشتمانەکەمان. بۆ ئەوەی کوردستان بەهێزتر ببێت، دەبێت ئێوەی گەنج خۆتان ڕێکبخەنەوە و لە پێناو پێشخستنی کوردستاندا بیرۆکەی نوێ بهێننە ئاراوە.
تکایە گوێ بەو دەنگۆ و پروپاگەندانە مەدەن ، کە پێتان دەڵێت ئێمە ناتوانین بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێین و پێشبکەوین . گوێ بەو کەسانە مەدەن، کە هەمیشە گومانیان هەیە و ڕەشبینانە دەڵێن، ئێمە هەر لە ڕابردوودا گیرمان خواردووە و قەتیس ماوین. بەڵام هەمیشە ڕۆژگار ئەو بۆچوونانەی پووچەڵ کردووەتەوە . بۆیە داواتان لێدەکەم ئێوە باوەڕتان بە خۆتان و توانای خۆتان هەبێت ، چونکە ئێوە دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن و دڵنیابن کاریگەری ئێوە بێ سنوورە.
لەم ڕۆژانەی دواییدا لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکار کۆبوومەوە. پێم‌خۆش بوو کە گوێم لە ئەزموونەکانی ئەوان بێت لە چۆنیەتی دەستپێکردنی کارەکانیان و پەرەدان بە مارکەکانی خۆیان و ئەو ئاستەنگانەی، ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
بۆ من زۆر جێی سەرنج بوو، گوێم لە پەرۆشییان بێت، لە هەمانکاتدا گوێبیستی پێشنیارەکانیان بم لەوەی حکومەت دەتوانێت چی بکات لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ گەشەپێدانی کارە بازرگانیەکان.
من دەمەوێ پردێک دروست بکەم بۆ زیاتر گەیشتنی دەنگی گەنجان بە حکوومەت. کە من پێموایە ئەمە کارێکی زۆر گرنگە . بۆیە دەمەوێت گوێم لە ئێوە بێت و حکومەتی هەرێم سوود لە تواناکانی ئێوە وەربگرێت.
من داوام کردووە کە گرووپێکی نوێنەرایەتی گەنجان دروست بکرێت بۆ ئەوەی نیگەرانیی و خواست و داوا و بیرۆکەکانی گەنجان ڕاستەوخۆ بگاتە نووسینگەکەم. من خۆشحاڵم تیمەکەم لە چەندین گەنجی بەتوانا و لێهاتوو پێکاتووە و ئەمڕۆ هەندێکیان لێرەن کە زۆر ماندوونەناسانە کاردەکەن بۆ ئەوەی یارمەتیدان بدەن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.
من تەواو دڵنیام بە بێ گوێکردن لە دەنگی گەنجان، ناتوانین دید و ڕوانینەکانمان بگەیەنین و ئامانجەکانمان بە دی بهێنین. بۆیە خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ ئەم دەرفەتەم بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی لەم بۆنە و ئیڤێنتەی تێدێکس نیشتمان ( TEDxNishtiman ) بەشداری بکەم و قسە بکەم.
بە ئومێدی ئەوەم، زیاتر گوێبیستی ئامادەبووان و ڕێکخەرانی ئەم بۆنەیە ببم، بەتایبەتی دەربارەی ئەوەی ئێمە چۆن لە حکومەتدا دەتوانین کاری زیاتر بکەین، بۆ ئەوەی بە یارمەتی ئێوە ،کارنامەکەمان جێەجێ بکەین و داهاتووییەکی گەش بۆ ئێوە و کوردستان دابین بکەین.
ئێوە خاوەنی ئەم وڵاتەن و سەرمایەکی گرنگیی ئێستا و داهاتووی نیشتمانن .تکایە مەهێڵن هیچ کەسێک سنوور بۆ تواناکانتان لە خزمەتکردنی نیشتمان ساردتان بکاتەوە.
تکاتان لێ دەکەم ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بەرچاو بگرن.
سوپاستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - رۆژی یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان. گوتیشی ئێزیدی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهید بوون. بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە.
نادیە موراد وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە ڕفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆچۆ، داواشی کرد بە زووترین کات ڕێکەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.
لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) کرا بۆ بەدیهاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.
لەم ماوەیەدا ئاژانسی هەواڵی فارس لە ئێران، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی دوو فیلمه‌وه لەسەر هەولێر و پێشمەرگە و شەڕی داعش، هەوڵی داوە ڕاستییەكان بشێوێنێت و سووكایەتی بە پێشمەرگە و سەركردایەتيی هەرێمی كوردستان بكات و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بشارێتەوە.
هاوكارییەكانی ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان لە كاتی شەڕی داعشدا پەیوەندییەكانی نێوانمانی بەهێزتر كرد، ئەو ئاژانسە فەرمییە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەو كارەی هەوڵ دەدات زیان بە پەیوەندییەكان و دۆستایەتيی نێوانمان بگەیه‌نێت. ئەو کارە گیانی ئەو شەهیدانەش ناشاد دەكات كە ئەو ڕۆژانە پێكەوە لە یەك سەنگەردا بەرامبەر داعش شەهید بوون. بێگومان كارێكی ئاواى پڕ لە نادروستی و پڕ لە شێواندنی ڕاستی و منەتكردنی بەو شێوەیە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو ئەخلاق و هەڵسوكەوتەشدا یەك ناگرێتەوە کە فەرماندەی شەهید قاسم سلێمانى هەیبوو. بۆيه كاری بەو شێوەیە دڵسۆزی نییە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی شەهید، بەڵكو تێكدانی ئەو پەیوەندییە بەهێزەیە كە فەرماندە قاسم سلێمانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرەی پێدابوو.
پشتیوانییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاتە سه‌خته‌كاندا بۆ خەڵک و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و لە سەرەتای هێرشی داعشدا بۆ سەر كوردستان كه بە چەك و تەقەمەنی و ژمارەیەك ڕاوێژكار بە فەرماندەیيی فەرماندە قاسم سلێمانی، هاوكاريی پێشمەرگەیان كرد، هەمیشە جێگەی سوپاس و ڕێزە و لەكاتی خۆیدا هەرێمی كوردستان بە ڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە. هەروەك چۆن هاوكاريی هاوپەیمانیی نێودوڵەتيی دژی داعش، بەتایبەتی هاوكاريی كاریگەر و ماوەدرێژی ئەمه‌ریكا، هەروەها هاوكاريی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەكە، بە هەمان شێوە هاوكاريی حیزبە كوردستانییەكانیش لە ڕۆژانی سەرەتای هێرشی داعشدا بۆ سەر كوردستان لەبیر ناكرێن. هاوكاریكردنی پێشمەرگە بە چەك و تەقەمەنی لەلایەن ئێران و دواتریش هاوكاريی بەرفراوانی هاوپەیمانان زۆر گرنگ بوو، چونكە بەهۆی ئەوەی ڕێگە نەدەدرا حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەك لە دەرەوە بكڕێت و حكوومەتی عێراقیش چەك و تەقەمەنی نەدەدایە پێشمەرگە، هێزی پێشمەرگە بە چەكی زۆر سادە، بەرامبەر دڕندەیيی داعش و چەكە پێشكەوتووەكانی وەستابووەوە.
لە كاتی هێرش و شەڕی داعشدا، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرماندەیی و ئەزموونی چەندین ساڵ خەباتی پێشمەرگایەتيی سەرۆك مەسعوود بارزانی، وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەسەر زەوی هێرشی داعشی ڕاگرت و هێزی داعشی لە ناوچەكەدا تێك‌شكاند، ئەوەش تێكشكاندنی هێزێكی تاریكپەرستی ئەوتۆ بوو كە هەڕەشە بوو لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەكە و ئازادی و ئاسایشی هەموو جیهان. هەرێمی كوردستان كە وەك هەمیشە شوێنی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان بووە، جارێكی دیكە بووەوە به پەناگەی پاراستنی ئاوارە و په‌نابه‌ران لە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان، ئەوەش بە هاوكاريی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان و ڕێكخراوە ناوخۆیی و جیهانییەكان، لەپێش هەمووشیانەوە لە سایەی بەرگریی بەهێزی پێشمەرگە بوو.
ئێمە ئەو دوو فیلمە بە سووكایەتیكردن بە خۆڕاگريی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتيی هەرێمی كوردستان دادەنێین، هەروەها بە سووكایەتیكردن بە قارەمانیيەتيی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانی كوردستان و لە هەمان كاتدا بە سووكایەتیكردن بە بنەما و باوەڕەكانی فەرماندەی شەهید قاسم سلێمانی دادەنێین. لە ڕاستیدا ئێمە هیچ سوودێك لە بەرهەمهێنانی فیلمی ئاستنزم و دوور لە ڕاستیی بەو شێوەیەدا نابینین، جگە لە هەوڵێك بۆ تێكدانی هاريكاريى ناوچەیی و دروستكردنی ناكۆكی لەنێوان گەلانی دۆست لە ناوچەكەدا. بۆيه لە ڕوانگەی هەبوونی پەیوەندیی دۆستانە و هاوكاريی لەمێژینە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، داوای هەڵوێستێكی گونجاو لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر ئەو دوو فیلمە دەكەین كە بووەتە هۆی برینداركردنی هەستی گەلی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/1/26
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت “داوای روونکردنەوەمان لە بەرپرسانی تاران کردووە لەبارەی ئەو فیلمەی لەسەر رووداوەکانی نیازی داعش بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری هەولێر لە ساڵی 2014 بەرهەمهاتووە”.
بەپێی هەندێک میدیا، کۆمپانیای (مەصیر)ی ئێرانی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و سوپای پاسداران لەبارەی ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە شەڕی داعش فیلمێکی دروستکردووە کە تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە SNNی راگەیاند “لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندیدان و چاوەڕێی روونکردنەوەیان دەکەین لەسەر چۆنێتیی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە”.
وتیشی: “سبەینێ کۆبوونەوەیان دەبێت و وەڵامی رسەمیی حکومەتی ئێران وەردەگیرێت لەسەر فیلمەکە کە ئایا کۆمپانیایەک بەرهەمی هێناوە یاخود لایەنێکی رەسمی حکومەت بەو کارە هەستاوە”.
زکری مو‌سا، ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئێرانییەکان حەقی خۆیانە هەتا دەتوانن مەدحی قاسم سلێمانی بکەن، بەڵام بۆچی ئەوە دەبێ لەسەر حیسابی گەلی کوردستان و سووکایەتیکردن بێت بە کورد؟”.
وتیشی: “ئامانج لەو جۆرە فیلمانە تەحریفی تاریخ و نەهێشتنی قارەمانێتیی پێشمەرگەیە لە زەینی خەڵکی ناوچەکە”.
بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەنگدانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە هەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
https://snnc.co/61790/
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کورتە فیلمێکییان بڵاوکردەوە بەناوی (تەوەکول)کەتێیدا باس لەهاوکاری ئێران دەکات بەسەرۆکایەتی (قاسم سلێمانی) لەپاراستنی هەولێری پایتەختی هەڕێمی کوردستانی عیراق لەهێرشی داعش، بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە کاردانەوە و نیگەرانی لای بەشێک لەهەرێمی کوردستان و تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە دروستکردووە. نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران لەم وتووێژەدا باس لەوەدەکات ئێران دڵنیایی کردونەتەوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر دژی ئەو لایەنەی فیلمەکەی بەرهەمهێناوە وەدەیانەوێت دڵنیاببنەوە کێ لەپشتیەوەیەتی.
"ئێران دڵنیاییان دا کەئه‌مه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران وتی"دیاره بۆ به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سێ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یە وە په‌یوه‌ندیمان كردووه دڵنیاییان دا کەئه‌مه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه و وه‌كو سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه له‌سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌كاریزمایان هه‌یه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش داوایان له‌سه‌ركونسوڵی خۆیان كردووه له‌هه‌ولێر كه‌به‌زووترین كات كۆنفڕانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت، له‌و كۆنفڕانسه‌دا ره‌تی بكاته‌وه كه ئه‌وه كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌دا بووبێت."
نازم دەباغ ئەوەشی وت" له‌ڕاستیدا من ده‌مه‌وێت بۆچوونی خۆم بڵێم له‌و بابه‌ته‌دا چونكه هه‌ندێك كێشه و هه‌ندێك شت هه‌یه له‌وانه‌یه به‌دووادانه‌چوونی زیاتر بێت له‌قازانج به‌ڵام له‌كاتی خۆشی‌دا پێویسته ئێمه وه‌كو كوردێك و وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت وه‌ڵاممان هه‌بێت، ئه‌م بابه‌تانه كه‌ده‌وروژێن بابه‌تێكن من وایده‌خوێنمه‌وه و پێم وانییه كه‌ئه‌مه كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵام ده‌كرێت بڵێن كه‌كه‌سانێك یان ئۆرگانێك بێت به‌مه‌ستێكی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه باس بكات."
دەباغ دەشڵێت" ئێمه وه‌كو كورد له هه‌رێمی كوردستان، "به‌نده وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه كورد به‌وه‌فایه، وه چاكه و پیاوه‌تی و كۆمه‌كەكانی هیچ كه‌سێكی له‌بیرناچێت له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێرانی كه له‌قۆناغه سه‌خته‌كاندا هاوكاری خه‌ڵكی عێراق بووه به‌كورد و عەره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه، دیاره وه‌كو كوردیش زیاتر به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته سه‌رئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان به‌چاوی یه‌كدابده‌ینه‌وه، پێم وایه كوردیش كه‌می نه‌كردووه یه‌كێك له‌وانه خانه‌واده‌ی "ماڵی مه‌لا مسته‌فا" هه‌شت هه‌زار كه‌سیان ئه‌نفال كرا له‌سه‌ر ئه‌و كار و هاوكاریانه‌ی كه له‌كاتی خۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد له‌شه‌ڕه‌كانی ئێران دژ به‌عێراق واته ئێمه ناكرێت هه‌موو جارێك بڵێین ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه له‌فڵانه خاڵی مه‌رزی یان له‌فڵانه شه‌ڕدا سوپای ئێران یان پاسدارانی ئێران ئه‌م شكسته‌یان ده‌كرد یان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان مسۆگه‌ر نه‌ده‌كرد، بۆیه به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشان هه‌موو لایه‌ك منه‌تمان به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و منه‌ته له‌چوارچێوه‌ی واجب و ئه‌ركدا بووه."
"شه‌ڕی داعش شه‌ڕێك بووه هه‌م بۆ كورد هه‌م بۆ ئێران "
نازم دەباغ زیاتر وتی"ئێمه وه‌كو كورد پێویستیمان به‌هاوكاری ئێران بووه، وه كاتی خۆیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه به‌دوایاندا ناردووم له‌و بابه‌ته‌وه قسه‌مان كردووه، وه من خۆم بۆچوونم وابووه ئه‌گه‌ر هاتوو كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌داعش په‌لاماری هه‌ولێری-دا "جه‌نابی كاك مه‌سعود" و كورد داوای كۆمه‌كیان له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد من پێم وایه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه‌ئێمه بپارێزن به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌خۆشیان بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه من ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرس له‌و باره‌وه ڕاوێژ‌مان كردووه وتوومه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی له هه‌ولێر و له‌ناوه‌وه شه‌ڕی داعش نه‌كات و ڕێگه بده‌ین داعش سه‌ربكه‌وێت پێم وایه ده‌بێت ئێران له‌ناو وڵاتی خۆی له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی شه‌ڕی داعش بكات جگه له‌وه‌ی جارێكی تر بۆی هه‌یه گه‌لی كورد ئاواره بێت، واته شه‌ڕی داعش شه‌ڕێك بووه هه‌م بۆ كورد هه‌م بۆ ئێران هه‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌دژی تیرۆریست بوون ئه‌مه منه‌تی ناوێت به‌ڵكو ئه‌وه هاوكاری ده‌وێت."
"ناكرێت مه‌رزێكی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری بپارێزیت له‌داعش ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی قاره‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت "
سەبارەت بەوەی مەبەست چیە لەبڵاوکردنەوەی ئەو فیلم و باسکردنی ئەو بابەتە لەمکاتەدا؟ لەوەڵامدا نازم دەباغ دەڵێت" له‌مكاته‌دا بۆی هه‌یه لایه‌نێك له‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بێت بۆ لاوازی كورد و بۆ شكاندنی كورد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌میشه كوردیش بەرگری كردووه خۆ چه‌ندین ساڵه ته‌نها به‌هه‌ندێك كۆمه‌ك نه‌بووه، وه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌كراوه ڕاسته له‌قۆناغی یه‌كه‌م له‌وانه‌یه هێزێك بشكێت به‌ڵام كه‌ڕاده‌وستێت و خۆی ده‌گرێته‌وه ،به‌دڵنیایی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ڕۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕه‌كاندا وه‌كو خۆشیان ده‌ڵێن به‌حه‌فتا كه‌س ناكرێت مه‌رزێكی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری بپارێزیت له‌داعش ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی قاره‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت به‌ڵام من جارێكی تر جه‌ختده‌كه‌مه‌وه كورد سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه ده‌كات كه‌هه‌ركه‌سێك كردبێتی له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێران، وه نه‌ده‌بووایه به‌م شێوه‌یه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی پێ بشكێنن و به‌وشێوه‌یه به‌چاوی ئه‌و كه‌سانه‌یدا بده‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی باڵا كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران باش بێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستا له‌هه‌موویان په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر پارتی دیموكراتی كوردستانه."
"ئێران لێپێچینەوە دەکات و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه بووبێت"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێتان وایە کۆماری ئیسلامی ئێران لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدۆیە بکات لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی "به‌پێی ئه‌زموونی خۆمان له‌وبارانه‌وه زۆرجار ئیجرائاتی خۆی كردووه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیاندا، له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زۆرجار ڕۆژنامه‌كان له‌نێوان خۆشیاندا یاخود باڵه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانی، ئه‌وه‌ی ڕیفۆرم خوازه و ئه‌وه‌ی "موحافزكاران له‌ڕۆژنامه‌كان په‌لاماری یه‌كده‌ده‌ن بۆیه له‌چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌توانن لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، وه لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكه‌ن كه‌به‌چ مه‌به‌ستێك ئه‌م كاره‌یان كردووه چونكه به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه بووبێت. "
دەباغ باس لەوەشدەکات" من پێم وایه زۆرجار له‌م بابه‌تانه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت دژایه‌تی و یان پێی ده‌وترێت شكاندن كراوه و باسكراوه چ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دژ به‌هه‌ندێك كه‌سی كورد وه‌كو له‌مڕۆژانه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر جل و به‌رگی كوردی خه‌ڵك قسه‌ی كرد وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له‌سۆشیال میدیاكاندا، وه‌هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌وانه‌یه ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندكار ئه‌م بابه‌تانه‌ی هه‌بێت، كاری ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوونه گه‌یاندنی گله‌ییه‌كانه، وه‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌سه‌ریشه چونكه ئێمه له‌هه‌موو قۆناغه‌كان پێویستمان به‌یه‌كتری هه‌یه به‌تایبه‌تی شه‌ڕی تیرۆر، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش له‌بیرمه كه‌وترا مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندن له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌دا قۆناغێكی به‌خۆوه گرتووه زۆرجار ڕه‌خنه له‌ئیمام خومه‌ینیش گیراوه له‌ڕۆژنامه‌كان، زۆرجار قسه به‌یه‌كتریش ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندن قورسایی خۆی هه‌یه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ته‌مسیلی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌كه‌ن ڕێگایان پێ‌نادرێت."
" له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كه‌فیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه "
نازم دەباغ دەڵێت" من پێم وایه له‌ئێران ئه‌وه‌نده بیروڕاو بۆچون وخه‌ت و ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌یه پێم وانیه كه‌ناڵی ڕه‌سمی به‌رپرس ئه‌م كاره‌ی كردبێت، له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كه‌فیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی خۆی زانیاری هه‌یه ئه‌گه‌رنا كوردیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌زۆر قۆناغدا هاوكاری باشی سوپای ئێرانی وپاسدارانی كردووه له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌عێراق به‌ڵام ده‌كرێت ئێمه ئه‌وانه بكه‌ینه منه‌ت ئێمه به‌منه‌تمان نه‌زانیووه ئێمه بەڕێكه‌وتنمان زانیووه."
"من پێم وانییه ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت "
"من پێم وانییه ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵام ده‌كرێت ئۆرگانێك به‌باشی زانیبێت بۆخۆی و ئه‌م بڕیاره‌ی دابێت و ئه‌م كاره‌ی كردبێت،
ئه‌وان چه‌ندین جار شتی وای هاتۆته پێش، له‌سۆشیال میدیاكانی ئێران له‌ڕۆژنامه‌كانی ئێران جاری واهه‌یه په‌لاماری كه‌سایه‌تی سه‌ركرده كورده‌كانیان داوه به‌تایبه‌تی "جه‌نابی كاك مه‌سعود" پێمان ڕاگه‌یاندوون وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌سمی بێت له‌ڕۆژنامه و له‌سایته‌كان و له‌ده‌زگا هه‌واڵیه‌كانی ڕه‌سمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر ئێران حسابه، ئه‌وانه‌ی ترده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاگه‌یاندن حسابی بۆ بكرێت."نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران وای وت"
واتە لە ئێران‌دا ئازادی ڕادەربڕین بەوشێوەیە ڕێگەی پێدەدرێت لەکاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان ئێران لەریزبەندی یەکەمەکانی پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕینە؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی" من پێم وانیه ئازادی به‌و شێوه‌یه بێت کەبەدڵی من و تۆ بێت، یا هه‌موو كه‌سێك ڕازی بكات به‌ڵام ڕۆژانه شت ده‌خوێنینه‌وه ڕه‌خنه له‌یه‌كتر و ڕه‌خنه‌ی باڵی چاكسازی ڕه‌خنه‌ی كه‌سانی ئیسڵاحی و ڕه‌خنه‌ی كه‌سانی پارێزگار زۆر به‌ڕاشكاوی هه‌یه و له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان ده‌بینرێت تەنانەت ڕەخنە لەحکومەت و لەسەرۆک کۆماریش لەئێراندا دەگرن. "
" ئێمه له‌چاوماندایه كه هاوكارمان بوون، وه‌هاوكاریان بووین دژی حكومه‌تی عێراقی به‌عسی فاشیست "
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد " له‌هه‌موو قۆناغه‌كان له‌و ڕۆژه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێرانی هه‌یه و سه‌ره‌تا پێش یه‌كێتی پارتی له‌په‌یوه‌ندیدا هه‌بووه، وه له‌شه‌ڕه‌كانی كۆدۆ و حاجی هۆمه‌ران و زۆر شوێنی تر هاوكار بوون و به‌شداربوون دوای ئه‌وه‌ش له‌عه‌مه‌لیه‌تی فه‌تحی یه‌كه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شدار بووه، به‌نده‌ش كه‌سێك بووم به‌رپرس بووم له‌كۆمه‌ڵێك هه‌ماهه‌نگی بۆ فه‌تحی یه‌ك و دوو وسێ، ئێمه له‌چاوماندایه كه هاوكارمان بوون، وه‌هاوكاریان بووین دژی حكومه‌تی عێراقی به‌عسی فاشیست، وه ئه‌م شته‌مان نه به‌منه‌ت زانیووه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران وه ئه‌وانه‌ی ئه‌وانیش تاڕاده‌یه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه میلله‌تێكی مه‌زڵوم و هێزێكی به‌رامبه‌ر عێراق تاڕاده‌یه‌ك لاواز بووین چاویشمان له‌وه‌بێت كۆماری ئیسلامی ئێرانی هاوكاری كردووین بۆیه ئه‌م هاوكارییانە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه کەهاوكاربین له‌گه‌ڵ یه‌كدا."
"كه‌سێكی وه‌كو كاك مه‌سعود ، وه‌كو سه‌رۆك بارزانی بۆته كاریزمایه‌ك كه ڕووی تێكراوه"
باشە هۆکاری چیە ئەوە چەندین جارە ئێران بەمشێوازە بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی (کاک مەسعود) بارزانی دەکاتە ئامانج لەو فیلمانەدا لەکاتێکدا وەک خۆت ئاماژەتپێکرد ئێران هاوکاری یەکێتیش بووە وە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە کە یەکێتی و حیزبەکانی تریشی لێیە؟
نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە و دەڵێت" له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌بێت ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان نازم پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش نه‌بێت كه‌سێكی وه‌كو كاك مه‌سعود، وه‌كو سه‌رۆك بارزانی بۆته كاریزمایه‌ك كه‌ڕووی تێكراوه، وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌شێكه له‌و حكومه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئێستا له هه‌ولێره، ئه‌سڵی كاره‌كه په‌یوه‌ندیه‌كه هه‌ولێر بووه له‌هه‌ولێریش په‌یوه‌ندیه‌كه "جه‌نابی كاك مه‌سعود" بووه، "جه‌نابی كاك نێچیرڤان" بووه ئه‌مانه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌و شه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه كه‌بارودۆخی هه‌ولێر وایه، وه داعش په‌لاماری داوه و پێویستمان به‌هاوكاری ئێوه هه‌یه، هه‌روه‌كو خۆشیان باسیان كردووه په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه كردووه، به‌توركیاشه‌وه كردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زوو هاتۆته ده‌ست بۆ هاوكارییه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێرانی بووه."
دەباغ زیاتر وتی" به‌ڵام ئه‌وان دێن فیلمێك ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ندێك ته‌عبیر و شتی تر به‌ناوی "جه‌نابی كاك مه‌سعود" ده‌وترێت جێگای "نەقدە"، وه جێگای گله‌ییه ده‌بێت چاك بكرێت ئه‌مه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، واته مه‌سه‌له‌كه ناكرێت كاك قوبادی تێدانه‌بێت و كاك قوبادیش بخرێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه یان كاك بافڵ و كاك لاهوری تێدا نه‌بێت.ئه‌وه‌ی كه كاره‌كته‌ری وتوێژو هاوكارییه‌كان بوون ئه‌م دووكه‌سه بوون "جه‌نابی كاك مه‌سعود جه‌نابی كاك نێچیر."
"من نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستانم، كه‌نوێنه‌ری حكومه‌تم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ڕێگه‌م پێده‌درێت قسه له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌م "
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی ئەوەشی گرت کەهەندێکجار بیروبۆچونەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران حساب دەکرێت لەکاتێکدا ئەو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەو ڕووەوە دەڵێت" من نازمم هه‌ندێك كه‌س شیكردنه‌وه‌ی دژی من كردووه كه‌ئه‌مه نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیه، من نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستانم، كه‌نوێنه‌ری حكومه‌تم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ڕێگه‌م پێده‌درێت قسه له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌م به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ناوی من دێت له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تم به‌ڵام یه‌كێتیم . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می هه‌بووه و هاواری كردووه و داوای كۆمه‌كی كردووه دوو كاراكته‌ر بوون كاراكته‌ری یه‌كه‌م "جه‌نابی كاك مه‌سعود" بووه، كاراكته‌ری دووه‌م "جه‌نابی كاك نێچیرڤان" بووه ، وای لێهاتووه خه‌ڵك له‌سه‌ر پارتی ده‌یان خوێنێته‌وه به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر كورد بخوێنرێته‌وه ئه‌مانه كاراكته‌ری ئەساسی بوون له‌داواكاری كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆیه خه‌ڵكانێك به مه‌به‌ستی تایبه‌تی ده‌توانێت وه‌كو خۆی باسی بكات، وه‌كو ئێستا باره‌گای بارزانی كه وه‌زیرێك دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێت له پێشه‌وه ئه‌ویش ده‌بینێت، ئه‌مه به‌ناوی پارتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت جا له‌شوێنێكدا له‌به‌رژه‌وه‌ندیدابێت پارتییه و له‌شوێنێكدا له به‌رژه‌وه‌ندیدا نه‌بێت زیاتر چوارچێوه‌یه‌كی گشتی به‌خۆ وه بگرێت ده‌گوترێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
https://www.dengiamerika.com/a/iran/5750487.html
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات