SNN // نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت “داوای روونکردنەوەمان لە بەرپرسانی تاران کردووە لەبارەی ئەو فیلمەی لەسەر رووداوەکانی نیازی داعش بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری هەولێر لە ساڵی 2014 بەرهەمهاتووە”.

بەپێی هەندێک میدیا، کۆمپانیای (مەصیر)ی ئێرانی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و سوپای پاسداران لەبارەی ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە شەڕی داعش فیلمێکی دروستکردووە کە تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە SNNی راگەیاند “لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندیدان و چاوەڕێی روونکردنەوەیان دەکەین لەسەر چۆنێتیی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە”.

وتیشی: “سبەینێ کۆبوونەوەیان دەبێت و وەڵامی رسەمیی حکومەتی ئێران وەردەگیرێت لەسەر فیلمەکە کە ئایا کۆمپانیایەک بەرهەمی هێناوە یاخود لایەنێکی رەسمی حکومەت بەو کارە هەستاوە”.

زکری موسا، ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئێرانییەکان حەقی خۆیانە هەتا دەتوانن مەدحی قاسم سلێمانی بکەن، بەڵام بۆچی ئەوە دەبێ لەسەر حیسابی گەلی کوردستان و سووکایەتیکردن بێت بە کورد؟”.

وتیشی: “ئامانج لەو جۆرە فیلمانە تەحریفی تاریخ و نەهێشتنی قارەمانێتیی پێشمەرگەیە لە زەینی خەڵکی ناوچەکە”.

بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەنگدانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە هەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.

https://snnc.co/61790/

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە بارەی بڵاوبوونەوەی كورتە فیلمێكەوە لەئێران لەسەر هەرێمی كوردستان رونكردنەوەی دا.

بڵاوبوونەوەی فیلیمێك لە ئێران كە باس لە هاوكاری ئێران بۆ هەرێمی كوردستان دەكات لە شەڕی داعشدا نیگەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە و یاداشتی ناڕەزایەتی گەیەنرایە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی كوردستان لە تاران بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: ئێمە وەكو كورد پێویستیمان بەهاوكاری ئێران بووە، كاتی خۆیشی خۆم یەكێك بووم لەوانە لەلایەن چەند بەرپرسێكەوە بەدوایاندا ناردووم لەو بابەتەوە قسەمان كردووە.

دەشڵێت: ئەو ڕۆژەی داعش پەلاماری هەولێریدا‌و مەسعود بارزانی و كورد داوای كۆمەكیان لەكۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد، تەنها بۆ ئەوە نەبوو ئێمە بپارێزن، بەڵكو بۆ ئەوەبوو خۆشیان بپارێزن.

نازم دەباغ دەڵێت: من ئەو ڕۆژە لەگەڵ چەندین بەرپرس لەو بارەوە ڕاوێژمان كردووە وتوومە كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هەولێر و لەناوەوە شەڕی داعش نەكات و ڕێگە بدەین داعش سەربكەوێت دەبێت ئێران لەناو وڵاتی خۆی لەسەر مەرزەكانی شەڕی داعش بكات جگە لەوەی جارێكی تر بۆی هەیە گەلی كورد ئاوارە بێت.

راشیگەیاند، شەڕی داعش شەڕێك بووە هەم بۆ كورد هەم بۆ ئێران هەم بۆ هەموو ئەوانەی دژی تیرۆریست بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد فیلمەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڕمی ئێرانەوە بەرهەمنەهێنراوە و بەدواداچوونیش دەكەن لەوبارەیەوە.

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە/ VOA

 

https://xelk.org/slider/268572/

 ناس کورد-  // نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایى کردوونەتەوە کە فیلمی "تەوەکول" بۆچوونی فەرمیی حکومەتی ئێران نییە و بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێن کە فیلمەکەیان بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، داواشیان لە کونسوڵی خۆیان لە هەولێر کردووە لە کۆنفرانسێکدا ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە بدەن.  

  

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران (دووشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند "لەبارەی فیلمی (تەوەکول) کە کاردانەوەیەکی زۆری لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، بۆ به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌و بارەیەوە له‌گه‌ڵ سێ بۆ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یە په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ دڵنیاییان دا کە ئه‌وه‌ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه‌ و وه‌كو سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه‌ له ‌سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ‌كاریزمایان هه‌یه".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە "هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش ئێران داوایان له ‌سه‌ركونسوڵی خۆیان كردووه‌ له‌ هه‌ولێر كه‌به‌زووترین كات كۆنفڕانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت، له‌و كۆنفڕانسه‌دا ڕه‌تی بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه ‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌دا بووبێت".  

  

نازم دەباغ باسی لەوەشکرد "من پێم وایه‌ له ‌ئێران ئه‌وه‌نده‌ بیروڕاو بۆچون و خه‌ت و ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌یه،‌ پێم وانیه‌ كه‌ناڵی ڕه‌سمی به‌رپرس ئه‌م كاره‌ی كردبێت و هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت، له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كه ‌فیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خۆی زانیاری هه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا كوردیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌زۆر قۆناغدا هاوكاری باشی سوپای ئێرانی وپاسدارانی كردووه‌ له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌عێراق، به‌ڵام ده‌كرێت ئێمه‌ ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌ منه‌ت ئێمه‌ به‌منه‌تمان نه‌زانیووه‌ ئێمه‌ بەڕێكه‌وتنمان زانیووه".  

  https://www.nasnews.com/kurd/view.php?cat=22612

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبووە.

 

"محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ شەمە رێکەوتی ٢٣/٠١/٢٠٢١ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێڕانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "ئەمجەد باباحاجی"، "هیوا رەسول رەشید"، "لوقمان لەتیف محمد" و "فخرالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی گەرمیان لێکرا. 

 

لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا و تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، و هەروەها ناردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، بە مەبەستی چارەسەر کردنی قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە.

 

 

 به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ خۆکوژییانه‌ ده‌که‌ين که‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ هاووڵاتیانی کرده‌ ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له‌ برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات.

ئه‌م هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه‌ سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له‌ مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/1/21

 

 

 نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 19/1/2021 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز خلووسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان جێگرانى سەرۆک، وەزیرى پێشمەرگە، سوپاسالارى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، ئامادەى بوون، باس لە سەردان و دیدارەکانى بەڕێز وەزیرى بەرگریى تورکیا لە بەغدا و هەولێر کرا و هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ پارستنى سەقامگیریى ناوچەکە کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسکردنى تورکیا بۆ هاوکارییەکانى لە شەڕى دژى داعشدا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، دووپاتى کردەوە کە ناکرێت خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان وەک پێگەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا و وڵاتانى دراوسێ بەکار بهێنرێت و هیواى خواست لەمبارەیەوە عێراق ئەرکى خۆى جێبەجێ بکات، هەروەها شاندى میوانى دڵنیا کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە دەبێت.

پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و شەڕی داعش، بوارەکانى هاریکارى و هەماهەنگیى نێوان هەردوولا، دۆخى ناوچەکە بەگشتى، ڕێککەوتنى شەنگال و گرنگیى جێبەجێکردنى، گرنگیى پاراستنى سنوورەکان و ئاسایشیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

  •  
  •  

 

 راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠) لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمـی كوردستان لە پێگەی ڕەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

• راپۆرتەکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیـزی بەردەستە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات دەربارەی زانیارییەکانی هەناردەکردنی نەوت و ڕێژەی نرخەکان.

• پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە ئەنجام دراوە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری سەربار دەکات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گاز. بەمجۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە. وە لە ساڵی (٢٠١٩)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی چاودێری و وردبینی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەکانی بواری وردبینیی کەرتی نەوت و گاز، و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.

دەتوانن دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠) بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن. لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه‌ بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جياوازەکانی راپۆرتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خراوه‌ته‌ڕوو‌.

15 کانوونی دووەم 2021

 https://gov.krd/news-and-announcements/posts/2021/january/%D8%B1%D8%A7%D9%BE%DB%86%D8%B1%D8%AA%DB%8C-%D9%83%DB%86%D9%85%D9%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D8%AF%DB%8C%D9%84%DB%86%DB%8C%D8%AA-%DB%8C-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%D8%AA-%D8%A8%DB%95-%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A8%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D9%83%DB%95%D8%B1%D8%AA%DB%8C-%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA-%D9%88-%DA%AF%D8%A7%D8%B2-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%A1%DB%8C-%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A0-%D8%AA%D8%A7-%D9%A3%D9%A0%DB%8C-%D8%A6%DB%95%DB%8C%D9%84%D9%88%D9%84%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A0/

هەولێر، هەرێمی کوردستان ـ "سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە کۆبوونەوە‌ی "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگە‌ڵ نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه بەشداریی کرد.

 

لەم کۆبوونەوەیەی "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، که رۆژی پێنجشەمە ١٤ ژانوییه‌ی ٢٠٢١ بە شێوەى ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ته‌واویی ستافی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیایدا به‌شداربوون.

 

لە سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکەدا "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییه‌کانی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە له ساڵی ٢٠٢٠ له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆریی بیانی و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکى تۆکمه له‌گه‌ڵ ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، به‌رنامه‌ و ڕێکاره‌کانی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە له ساڵی نوێی ٢٠٢١، بارودۆخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ندین بابه‌تی گرینگی دیکه به‌تایبه‌تی هاته‌ ئاخاوتن.  

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیەدا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به باروودۆخی هه‌نووکه‌یی عێراق و هەرێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه ناجێگیرانه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی هەرێمى کوردستان و هه‌روه‌ها به‌شه بوودجه‌ی هەرێمى کوردستان له حکومەتی فیدڕالی عێراق کورته باسێکی پێشکه‌ش کرد.

 

لە درێژه‌ی دیدارەکەدا، نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه، پرسیار و روونکردنەوەى خۆیان ئاراستەى "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد و ئەوانیش لاى خۆیانەوە وڵام و ڕاوبۆچوون و هه‌روه‌ها ڕوونکردنەوەى پێویستیان پێشکەش کرد.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی