"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و بەربەستێک بێت بۆ گرژبوونی توندووتیژییەکان و وەستاندی ئەگەریی ڕوودانی شەڕێکی ئەوتۆ.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "راهبوردی موعاسر" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ڕۆڵی ئێران و هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر شەڕەقسەی پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان چییە؟ گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێوەردان لەم مەسەلانەدا ناکات و هەوڵدەدات کە ئاسایشی ڕاستەقینە لە ناوچەوکەدا بەدیبێت. چ لە سووریا و چ لە عێراق، ئاشایشی هەمووان بە یەکەوە بەستراوەتەوە و کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا ڕۆڵی نگەتیڤی نەبووە و بە پێچەوانەوە ڕۆَلی ئەوان پۆزێتیڤە.
گوتیشی: بە بڕوای من، ئەو گرفتانەی کە ئەمڕۆکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەیە و ئەو قەیران و شەڕ و ئاژاوانەی کە بوونی هەیە هۆیەکانی دەستی دەرەکین. مەسەلەی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان، مێژوویەکی دوورودرێژیی هەیە و بەداخەوە ناکۆکییە سیاسی و تاکەکەسییەکان و سەر بە سیاسەتێکی دەرەوە، بۆتە هۆی پێکهێنانی ئەم لێککەوتنانە. ئەمڕۆکە بابەتێک کە بوونی هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشوێنێوەیەتی تاکوو لە ڕێگای وتووێژ و پێکهێنانی چارەسەرێکی گونجاو لە نێوان دوو لایەندا ئەم ناکۆکییانە کەم بکاتەوە و پێش ئەم شەڕانە بگرێت.
دەباغ بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر ئاستی لێککەوتنەکان بەرزبێتەوە چ کەسێت براوە دەبێت، ڕایگەیاند: تەنیا کەسێک کە براوەی ئەم شەڕ و هەرایەیە، دوژمنانی خەڵکی کوردن و دۆڕاوەکەش لەڕاستیدا نەتەوەی کورد دەبێت. هەڵبەت لێرەدا ئەم زەرەر و زیانە بۆ خەڵکییە و لەم ڕوەوە دەبێت مەسەلەکان چارەسەر بکرێت و دەستپێکردنی هەر ناکۆکی و شەڕێک ڕابگیرێت. بەگشتی پارتە سیاسییەکان و حکومەتی عێراقی لە چوارچێوەی چاکسازیی و مەحکوم کردنی ئەم سیاسەت و داواکاریانە بۆ کۆتایی هێنان بە گرفتەکان کارێکی ئەوتۆی نەکردووە و من ناتوانم لەمبارەیەوە ڕای خۆم دەرببڕم.
گوتیشی: بەداخەوە لە ڕۆژی یەکەمەوە و لە سەردەمی سەدام حوسێنەوە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا دەکرا، تورکیا دەرفەتی قواستەوە تاکوو لە هەرێمی کوردستان و دواتر لە سووریا ئامادە بێت. لەم ڕوەوە مەسەلەکە شتێکە کە دەبێت سووریا و هەرێمی کوردستان بۆخۆیان ئەم مەسەلەیە چارەسەربکەن. هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە هەموو مەسەلەکان گوشار بخاتە سەر کوردستانی سووریا بەڵام لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی عێراق، دەتوانرێت گوشار بخرێتە سەر ناوچەکە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئیحتمالی هەیە ئامادەبوونی بەربڵاویی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق ببینین؟ گوتی: تورکیا ئەمڕۆکە هەم لە ناوچەی باکووری سووریا و هەمیش لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و لە هەندێک باروودۆخیشدا هێرش دەکاتە سەر نووسینگەی هێزەکانی پەکەکە و لەم ڕوەوە دەبێت لە لایەن هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەسەلە هەواهەنگییەک هەبێت.
لینکی وتووێژ:
https://rahbordemoaser.ir/fa/news/71596/مجادله-حزب-دموکرات-با-پ-ک-ک-پیر‌وز-ندارد
سەرۆکی حکومەت:
• حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان.
• هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە ، بۆیە دەبێ دەسەڵاتی فیدراڵیش ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 دابین بکات.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12 ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پرۆسە چاکسازی کرا.
هەر یەک لە وەزیرانی دارایی و ئابووری ئاوات شێخ جەناب و پلاندان دارا ڕەشید ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دۆخی ئێستای دارایی و ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و ڕێکخستنەوەی میلاک و دەرھێنانی ناوی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ناڕەوا سوودمەندبوون لە بودجە گشتی، بۆ ئەوەی ماف و شایستەی دارایی مووچەخۆری شایستە دەستەبەر بکرێت، سەرەڕای کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕووتین لە ڕاییکردنی مامەڵە داراییەکان. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێت و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە ژمارە و داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجی ڕاستەقینە و کورتھێنان و دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان ببەستێت کە لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی برەودانی زیاتر بە شەفافیەت لە دارایی گشتی ھەرێم.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە ، بۆیە دەبێ دەسەڵاتی فیدراڵیش ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 دابین بکات.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون عەبدولحەکیم خسرۆ ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئابووری خستەڕوو.
بڕیارە دەرئەنجامی کۆبونەوەکە سەبارەت بە ھێڵە گشتیەکانی ڕەشنووسی بودجەی ھەرێم، سبەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و پۆستى تازه‌يدا بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپايه‌كى نيشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگريكردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه و يادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له سوپا پيرۆز كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازيكردنى ده‌ربڕى.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: زۆر یەک لە کەسایەتییەکانی کورد و عەڕەبی عێراقی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر ئەمڕۆکە ژێنێڕال سلێمانی ببوایە، ئەم هەمووە گرفتەمان لە عێراق نەدەبینی و مەسەلەکانی عێراق لەوانە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد زووتر چارەسەر دەکرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "مەداری شەرقی" بە جەتکردنەوە لەسەر ڕۆڵی شەهید ژێنێڕال سلێمانی لە پاراستن و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گوتی: چالاکییەکانی شەهید سلێمانی لە سەردەمی شەڕیی نێوان ئێران و ڕژێمی سەدام لە عێراق دەستی پێ‌کرد؛ بەڕێزیان هەر لەو کاتەوە لەگەڵ خەباتکارانی کورد و عەڕەبی عێراق پەیوەندیی هەبوو و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بەهێزکردن و پشتیوانی لە خەبات دژیی حکومەتی فاشیستی سەدام.
گوتیشی: سەڵانێکی زۆر، چالاکی و هەوڵی بەڕێزیان لە خەباتکارانی کورد و عەڕەبی عێراق بووە هۆی ئەوە کە دوای ڕووخانی حکومەتی سەدام، کۆماری فیدڕاڵی عێراق پێکهات و هەروەها هاوپەیمانی و پەیوەندیی کاریگەری نێوان کوردەکان و عەڕەبەکان لە لایەن بەڕێزیانەوە، بووە هۆی لە ناوچوونی گرفتەکانی نێوانیان.
ئەم سیاستوانە بەئەزموونەی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ژێنێڕال سلێمانی خەڵکی عێراقی لە ڕۆژگارە سەختەکاندا بەجێنەهێشت و هەمیشە لە درێژایی ساڵدا هاتووچۆی بۆ عێراق دەکرد، لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە چالاکییەکانی ژێنێڕال شەهید سلێمانی تەنیا بە چالاکییە سەربازییەکان نەبسترابۆوە و لە بواریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیشدا زۆر چالاکی هەبوو؛ بە شێوەیەک کە کڕینی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق و کڕینی غاز لە ئێران بە پشتیوانی و هەوڵی بەڕێزیان مسۆگر بوو و ئەو ڕەوتە تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
دەباغ شەهید سلێمانی بە فەرماندەیەکی بوێر وەسف دەکات کە لە گۆڕەپانی شەڕدا بۆخۆی ئامادەدەبوو و تەنیا لە دوورەوە چالاکی نەدەکرد.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ئاماژە بە هێرشی داعش بۆ عێراق کرد و گوتی: من زۆر جار گوتوومە و دیسان دەیڵێمەوە کە ئەگەر هەوڵەکانی ئێران بە فەرماندەیی ژێنێڕال سلێمانی نەبوایە، بێگومان بەغداد دەکەوتە دەست داعشەوە.
گوتیشی: کاتێک ئەلقاعیدە هێرشی کردە سەر عێراق، هاوکارییەکانی ژێنێڕال سلێمانی لە فەلووجە و نەجەف بوو کە بووە هۆی تێکشکاندنی ئەلقاعیدە و هەروەها کاتێک کە داعش هێرشی بۆ مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق کرد، پشتیوانی و بەهێزکردنی هێزەکانی عێراق لە لایەن ژێنێڕال سلێمانی و خەباتەکانی بەڕێزیان بوو کە داعش تێکشکا؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە داعش دوای هێرش بۆ مووسڵ، مەبەستی بوو کە هێرش بکاتە سەر هەولێر، کە هاوکاریی و پشتیوانییەکانی ژێنێڕال سلێمانی بۆ هەرێمی کودستان، پێشی داگیرکردنی داعش بۆ ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی گرت.
"نازم دەباغ" کە پێش لەوەی کە نوێنەری هەرێمی کوردستان بێت، نوێنەری تایبەتی ڕەانشاد "جەلال تاڵەبانی" لە ئێران بوو، گوتی: لە نزیکەوە شەهید سلێمانیم دەناسی و لەو بڕوایەدام کە شەهید سلێمانی باوەڕیی هەبوو کە سەقامگیری و هێمنی عێراق، دەبێتە هۆی ئاسایش و هێمنی ئێران و لە ڕاستیدا هەوڵیدەدا تاکوو ئاسایش و هێمنی وڵاتەکەی لە دەرەوەی سنوورەکان و لە عێراق و سووریا بەدیبێت.
ئەم کەسایەتییە کوردە شەهید سلێمانی بە فەرماندەیەکی بوێر و سیاسەتوانێکی وریا دەناسێت و لەوبڕوایەدایە نابێت بیربکەینەوە کە ژێنێڕال سلێمانی تەنیا فەرماندەیەکی سەربازیی بوو، بەڕێزیان سیاسەتوانێکی لێهاتوو بوو کە لێکدانەوەیەکی ورد و ڕێکووپێکی لە ناوچەکە هەبوو.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: دوای کۆچی دوایی بەڕێزیان، بۆشایی لە سیاسەتی ناوچەکەدا بوونی هەیە کە خۆشبەختانە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیداوە تاکوو ئەو کەشووهەوایە کاریگەری نگەتیڤی لەسەر ناوچەکە نەبێت و من لەوباوەڕەدام کە بە هەوڵەکانی ئێران، باروودۆخی عێراق و ناوچەکە بەرەو ڕەوتێکی گونجاوتر دەڕوات.
لینکی وتووێژ:
https://madaresharghi.ir/اگر-امروز-سردار-سلیمانی-بود،-مشکلات-بی/
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"ی ئێران سەبارەت بە ژنڕال "قاسم سلێمانی" بە ناونیشانی "هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان" نووسیوە کە لە خوارەوەدا دەیخوێننەوە:
ژێنێڕال "قاسم سلێمانی" لە ڕوانین و بیروباوەڕیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، فەرماندەیەکی بوێر و ڕێبەرێکی بە وەفا لە گۆڕەپانەکەدا بوو. خەڵکی کوردستان، هیچ کات کەسانێک کە لە ڕۆژە سەختەکانی خەبات لە دژی ڕژێمی فاشیستی پێشووی عێراق بە ڕێبەری سەدام و دواتر خەبات لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش هاوڕێیان بووە، لە بیرناکەن. ژێنێڕال سلێمانی لە هەر دووک ئەم خەباتانەدا یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی‌دا و ئەم بابەتە شتێک نییە کە بە تێپەڕبوونی کات، لە مێشک و دڵی خەڵکی و ئەو شارۆمەندانەیدا کە ئەم ڕۆژە سەختانەیان تێپەڕکردووە، بڕواتە دەرەوە. حاجی قاسم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێک لە پایەبەرزترین بەرپرسانی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، لە جیبهەی شەڕ لەگەڵ داعش، بۆخۆی لە گۆڕەپانی خەباتەکەدا ئامادەدەبوو و ئەم مەسەلەیە، بوێریی و بایەخی تێکۆشانی ئەم شەهیدە مەزنە دەردەخات.
بێگومان تیڕۆرکردنی فەرماندەیەکی وەکوو حاجی "قاسم سلێمانی" کە کاریگەرییەکی بێوێنەی لە دڵی هێزەکانی و هەروەها خەڵکی ناوچەکەدا هەبوو، زەرەر و زیانێکی گەورەی بە خەبات دژیی تیرۆریسم گەیاند؛ بە تایبەت لە شەڕ دژیی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە تیڕۆریستییەکانی ناوچەکەدا کە بۆشایی جێگای ژێنێڕال سلێمانیان زۆر پڕڕەنگ دەبینی.
مەبەست لەم تیڕۆڕەش هەر ئەوە بوو کە زەربەیەک بە توانای ناوچەیی ئێران بگەیەنن، بەڵام کۆماری ئیسلامی توانیوییەتی زۆر زوو بە ڕێکخستنێکی گونجاو، ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. فەرماندەیەکی وەکوو حاجی قاسم فەرماندەیەک نەبوو کە تەنیا لە بواریی سەربازیی و مەیدانیی شەڕدا شارەزایی هەبێت، ئەو ڕوانینێکی سیاسی قووڵ و بەهێز و بڕیاردانێکی باڵای هەبوو و فەرماندەیەکی ئاوەها بێجگە لەوەی کە بێوێنە بوو، لە گۆڕەپانە سەختەکانی خەباتدا لە دژیی تیرۆریستانی داعش، زۆر باشتر لە کەسانی دیکە دەیتوانی چالاک بێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
زۆر فەرماندە هەن کە لە بواریی سەربازیدا تایبەتمەندیی بێوێنەیان هەبووە و لەم بوارەدا شارەزاییان بووە، بەڵام کەمتر فەرماندەیەکی سەربازی بوونی هەیەکە لە بواریی سیاسی دەرک و خوێندنەوەی حاجی قاسمی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خەمی قووڵی لەدەستدانی ژێنێڕال سلێمانی و پڕڕەنگ بوونی بۆشایی نەبوونی بەڕێزیان، خەبات نابێت بە ڕۆیشتنی یەکێک لە فەرماندەکان کۆتایی پێبێت.
دیارە کە ئەم تیڕۆڕە، خەسارەیەکی گەورەی بە هێزەکانی خەبات لە دژیی داعش هێنا، ئاشکرایە کە ڕێبەرێکی کاریزماتێک لە گۆڕەپانی خەباتدا دەیتوانی یارمەتییەکی زۆر بە خەڵکی و سەربازەکان بۆ درێژەپێدان بە خەباتدا بگەیەنێت و زۆر مەسەلەی دیکەش، بەڵام خەبات درێژەی هەیە و هەر بەم هۆیەوە نابێت کە ڕۆحییەی خۆمان لە دەست بدەین.
لەبیرمە کە ژێنێڕال سلێمانی دەیگوت: "هەمیشە نە فەرماندە بە تەنیایی و بە بێ هاوڕێیەتی خەڵکی و خەباتکارەکان دەتوانێت کارێکی ئەوتۆ بکات و نە خەڵکی خەباتکاریش، بە بێ فەرماندەیەکی گەورە و بیرمەند دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنن." هەر بەم هۆیەوە دەبێت جەخت بکەمەوە لە گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ داعش، ڕۆڵی ژێنێڕال سلێمانی زۆر کاریگەر بوو.
ئەمڕۆش خەبات لەگەڵ داعش و تیڕۆریسم لە ناوچەکەدا لە لایەن فەرماندە قارەمانەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تەنیشت فەرماندەکانی وەکوو حاجی قاسم لە ئێران، درێژەی هەیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە کۆتاییدا ئەوە تیڕۆریسمە کە لە بەرانبەر ورەی بەرزیی خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت خەڵکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکانی ئێران تێکدەشکێن.
لینکی وتار:
http://www.etemadnewspaper.ir/fa/main/detail/161338/يار-روزهاي-سخت-مردم-اقليم-كردستان
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەو بڕوایەدایە؛ هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەین ئەلئەسد دەریخست، وڵاتێک بوونی هەیە کە لە هەر باروودۆخێکدا ئامادەیە وڵامی ئەمەریکا بداتەوە و ئەم وڵامدانەوەیە تەنیا بۆ ئەمەریکا سنووردار نییە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێری "تەسنیم" بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر پایەگای عەین ئەلئەسدی ئەمەریکا لە وڵامدانەوەی تیڕۆڕی ژێنڕال حاجی "قاسم سلێمانی" لە لایەن ئەمەریکاوە گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پەیمان و بەڵێنی خۆی لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید حاجی "قاسم سلێمانی" لە ئەمەریکا هێنایەدی و مانای ئەم هێرشە مووشەکییە ئەوەیە کە هەر کارێک و هەنگاوێک لە دژیی ئێران ئەنجام بدرێت، لە لایەن ئێرانەوە بە توندی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بە ڕووخانی شکۆی ئەمەریکا دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر عەین ئەلئەسد ڕایگەیاند: دەتوانین بڵێین وڵاتێک بوونی هەیە کە لە هەر باروودۆخێکدا ئەو ئامادەیەی هەیە کە وڵامی ئەمەریکییەکان بداتەوە.
گوتیشی: ئەم پەیامە تەنیا بۆ ئەمەریکا سنووردار نییە و دوژمنانی دیکەی ئێرانیش لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک کە تاران، بە وڵاتێکی زلهێزیی وەکوو ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دژکردەوە نیشان دەدات، مانای ئەوەیە ئەگەر هاتوو لە هەر شوێنێک، هەڕەشە دژیی ئێران بوونی هەبێت لە لایەن ئەم وڵاتەوە بە توندی و بەوپەڕیی هێزەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. یانی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە بۆ سەر پایەگای ئەمەریکییەکان لە عەین ئەلئەسد کرا، دەتوانێت لە دژیی شوێنی دیکەش ئەنجام بدرێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وڵامی پرسیارێکدا کە "دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ عەین ئەلئەسد، چ گۆڕانکارییەک لە ئاستی هاوکێشە ناوچەییەکەدا یا هەڵوێستی ئەمەریکییەکان بەدیکراوە؟" گوتی: گۆڕانکاری لە ئاستی بیری گشتی خەڵکیدا بەدیهاتووە کە دەبێت گرفتەکان لە لایەن دانووستانەوە چارەسەر بکرێت، چونکە زیادبوونی کێشە ناوچەییەکان ئیمکانی هەیە، بڵێسەی ئاوریی جەنگ هەڵبگیرسێنێت.
لینکی هەواڵ:
https://www.tasnimnews.com/fa/news/1399/10/17/2427242/ناظم-دباغ-حمله-موشکی-به-عین-الاسد-ثابت-کرد-اقدام-علیه-ایران-با-واکنش-قاطع-روبرو-خواهد-شد
پۆڵه‌تیك پرێس:
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پەیوەنییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “كاتێك له‌هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه كرا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی به هه‌ولێر دژ به‌داعش، له‌درەنگانێكی شه‌ودا یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران پەیوەندی بەمنەو کرد تا لەبارودۆخەکە دڵنیاببێته‌وه، چونکە لە هەرێمەوە پەیوەندییان پێوەکرابوو داوای کۆمەکیان لێ کرابوو”.
به‌وته‌ی نازم ده‌باغ، “ئێران وەڵامی ئەرێنییان بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هه‌بوو، هەمان شەو فڕۆکەیه‌ك كه کۆمەکی سەربازی و چەک و کەلوپەلی پێویستی پێ‌بوو، گەیەندرایە پێشمەرگە”.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران باس له‌وه‌شده‌كات، جگه له‌هاوكاری سه‌ربازیی، ئێران راوێژکاری سەربازی پلە باڵای بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگه ناردووه، كه به‌شدارییان لە شەڕی داعش له‌نزیك هەولێر كردووه، ئەمانەش بە فەرمانی حاجی قاسم کرا”.
نازم ده‌باغ له‌باره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، “حاجی قاسم هەرکاتێک سەردانی هەرێمی کوردستانی دەکرد لەگەڵ زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگەدا دیدار‌و گفتوگۆی دەکرد، هه‌روه‌ها، زۆربەی کاتەکان لە هەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبووەوە”.
https://politicpress.com/27861/
ساڵى تازه له هه‌موو كوردستانييان، له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم له ساڵى تازه‌دا كوردستان، عێراق و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى، ناخۆشى و سه‌ختييه‌كانى ساڵى ڕابردوو، په‌تاى كۆڤيد _ 19 و لێكه‌وته‌كانى جێبهێڵن و ساڵێكى پڕ له ئارامى، خۆشى و سه‌قامگيرى به‌ڕێ بكه‌ن و ژيان ئاسايى ببێته‌وه.
ساڵى ڕابردوو هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان كه‌وته به‌ر لێكه‌وته سه‌خته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخێكى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى، دارايى و ئابووريى سه‌خت، به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرت كه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه بارقورسييه‌كى زۆرى خسته سه‌ر شانى هاووڵاتييان. به سه‌دان خانه‌واده‌ى كوردستان به‌هۆى په‌تاوه ئازيزان و خۆشه‌ويستانيان له ده‌ست دا، سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
به‌رله كۆتاييى ساڵى 2020، لە پەرلەمانی عێراق هەڵسوكەوتی هێزە سیاسییە سه‌ره‌كييه‌كانى عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان زۆر سته‌مكارانه بوو. سیاسەتێكی پڕ لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بوو به ئامانجى پەكخستنی خزمەتگوزارییەكان و برسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان. له یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایيدا، هه‌موو هه‌وڵێكيان دا و به ناوى ياساوه فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بە هەموو شێوەیەك لە مووچه و شايسته دارايييه‌كان بێبەش كرد.
ئەمە دژى گیانی هاوچارەنووسی و پێكەوەژیانه و هەستنەكردنە بە هیچ بەرپرسیاريه‌تییەك بەرامبەر به بەشێكی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و حكوومەتى فیدراڵ و هەموو دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق، نەدەبووایە ئەو نادادپەروەرییە بەرامبەر به فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكەن. حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ شايسته دارايييه‌كانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌وره‌ها چاوه‌ڕێين نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شانمان ڕۆڵى خۆيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگێڕن.
پشوودرێژيی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مانەوە بۆ زياتر له دوو هه‌فته لە بەغدا و نه‌هێشتنى هيچ به‌هانه‌يه‌ك بۆ ڕێكنه‌كه‌وتن، ئەوپەڕی نیازپاكی و ئامادەیيی هەرێمی كوردستانه بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وەڵامێكی باش و كرده‌يى لەلایەن حكوومەتی فیدراڵى عێراقه‌وه بۆ كەمترین مافە داراییيەكانی هەرێمی كوردستان نييه!
ئەوە بە هیچ شێوەیەك ئامادەیی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵكو سزادانی خەڵكی كوردستانە كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ياسايى و ده‌ستوورى نييه و ته‌نيا بە مەبەست و بڕیاری سیاسی ده‌كرێت. ئاماده‌يى و خواست و ويستمان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنێكى يه‌كجاره‌كى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان و سه‌قامگيرى بۆ ته‌واوى عێراق مسۆگه‌ر بكات.
لەسەر ئاستی سیاسيی هەرێمی كوردستانيش، بەداخەوە ناكۆكيی سیاسيی نێوان لایەنە سياسييه‌كان بەردەوامە، باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە! زۆركردنی ئەو جیاوازییە سیاسیيانە، هێزی سیاسيی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز ده‌كات و دەبێتە هۆی پەرتكردنێكی گه‌وره‌ى كۆمەڵگە، ئەوەش سەقامگیريی كۆمەڵایەتی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان تێك دەدات و پێویستە بە زووترین كات ڕابگیرێت.
ئه‌ركى هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستانه بیر لە پاراستنی مافەكان و قەوارەی ده‌ستوورى و سیاسيی هەرێمی كوردستان و سيستمى فيدراڵى بكەنەوە و پێكه‌وه كارى بۆ بكه‌ن، لەبەرئەوەش دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بەو ناكۆكییە سیاسیيانە بهێنرێت و لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانمان ڕێكبكەوین، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكار و پشتيوان ده‌بێت.
وێڕاى ده‌ربڕينى ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێزانينمان بۆ تێگه‌يشتن و به‌رگه‌گرتن و خۆڕاگريى هاووڵاتييانى كوردستان، سوپاسى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌م كه پارێزه‌رى كوردستانن، هه‌روه‌ها سوپاسى پزيشكان و په‌رستاران و ته‌واوى كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كه‌م كه له ڕيزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنادا بوون.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رێكى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جيهان ده‌دات. له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و هاوبه‌شانمان به‌رده‌وام ده‌بێت كه هێشتا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيمان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتيوانييانه.
پێكه‌وه به يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى ده‌توانين به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختى و قه‌يرانه‌كاندا سه‌ر بكه‌وين، شوێن و پێگه‌يه‌كى باشتر له عێراق، ناوچه‌كه و جيهان بگرين و ڕه‌وڕه‌وه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتن له وڵاته‌كه‌مان بخه‌ينه‌وه گه‌ڕ. هه‌موومان له كوردستان به ته‌بايى، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن، به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى ڕووناك هه‌نگاو ده‌نێين.
ساڵى تازه له هه‌مووان پيرۆز بێت، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
31/12/2020
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات