له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، به‌ڕێز ده‌یڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، خواست و پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند هانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ده‌ين و هيوادارين هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 9/12/2020 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و ڕۆبێرت واڵه‌ر کونسوڵی گشتيی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، په‌ره‌سه‌ندنه سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤيدـ19، دۆخى ئابوورى و دارايى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپيشاندانه‌كان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى بەردەواميی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى گرنگيدانى زياتر به كه‌رته‌كانى ديكه‌ى وه‌ك پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و ڕه‌خساندنى دره‌فه‌تى زياتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بيانى. له‌مباره‌يه‌وه شاندى ئه‌مه‌ريكى دووپاتى كرده‌وه كه هانى كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وعێراق سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-delegation-from-the-us-state-department/
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کردەوە و داواشی کرد وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆڵێکی چاودێرانە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا بگێڕێت و لەم ڕووەوە چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور خرانەڕوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF%DB%95%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
ئافتابی یەزد -ڕەزا بەردستانی: "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کورستانی عێراق لە ئێران و دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە وتوووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئافتابی یەزد" جەختان کردەوە: "ناوەرۆکی سەرەکی توندووتیژی و نائارامییەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی، بنچینەی لە مەسەلەی ئابووریی و باروودۆخی کۆڕۆنادایە."
"نازم دەباغ" گوتی: باروودۆخی خراپی ئابووریی گرفتی هێناوەتەپێشێ "ئەو کەسانەی کە بە دووی کاریی خراپن" بە مەبەستی تێکدانی هێمنی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کەڵکی لێوەردەگرن.
هەر لەمبارەیەوە دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلە سیاسیی و نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: مافە ڕەوا دواکەوتووەکانی کارمەندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێشەی سەرەکی گرفتەکانە، بەڵام هەندێک مەسەلەی دیکە لەوانە دزەکردنی گەندەڵی دارایی و ئیدارییش لەم مەسەلەیەدا و هەڵگیرسانی بلێسەی ئاگرەکە کاریگەریی ئەوتۆی هەیە.
بە توندوویژی گرفتەکە چارەسەرنابێت!
سەرۆک کۆماری عێراقیش کە سەبارەت بە نائارامییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کردەوەی نیشانداوە و چوون بەرەو توندووتیژی بە هەڵەیەکی گەورە دەزانێت و ڕاشکاوەنە جەخت دەکاتەوە مووچە دواکەتووەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و باشتربوونی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵک، سەرەکیترین بنچینەی نائارامییەکانی ئەم دواییانەیە کە شایەد بە وتەی "نازم دەباغ" هەندێک کەس و لایەن لە جووڵە ئاشتی خوازییەکان بۆ داواکردنی ئەو مافە رەوایانە کە پێیان نەدراوە، بەخراپ کەڵکی لێوەردەگرن و ناوچەکە تووشی شەڕ و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگەکانی سەرشەقام دەکەن.
هەر وەکوو ئاژانسی هەواڵنێری "ئیسنا"ی ئێرانی بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی "ئەلمەیادین"ی لوبنانی نووسیوییەتی: "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بڵاویکردەوە: گۆڕانکارییەکان و ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سلێمانی لەوانە ڕێپێوانەکان و کردەوە توندووتیژییەکان کە بووە هۆی برینداربوونی هەندێک لە هاوڵاتیان و هێزەکانی ئاسایش و ئاوردان و ڕوخاندنی بیناکان، بە پەرۆش و گرینگییەکی زۆرەوە پێوشوێنی دەگرم.
"بەرهەم ساڵح" لەم ڕاگەیێندراوەدا گوتیشی: ڕێپێوانە ئاشتیخوازیانەکان مافی ڕەوای خەڵکییە کە دەبێت ڕێزیی لیبگیرێت و خەڵکی ئەو مافەیان هەیە کە بۆ بەدواداچوونی مافە ڕەواکانی خۆیان بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندیی بە بژێویی ژیانی خەڵک و باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانەوە هەبێت، ڕێپێوانەکان ساز بکەن.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە: بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت بە دوای ئەم داواکاریانەوە بچن و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بنچینەیی بۆ چارەسەرکردنی ڕەگەزیانەی گرفتی مافەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و چاککردنی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵکی هەنگاویی خێرا و جیدی هەوڵبگرن.
قەیرانی تەندروستی - ئابووریی و ئەو شڵەژاویانەی کە بۆتە هۆی توندووتیژییەکان!
"نازم دەباغ" لەوبڕوایەدایە؛ قەیرانی تەندروستی کە پێکهێنەرەکەی کۆڕۆنایە و قەیرانی ئابووریی کە ڕێشەکەی لە دابەزینی جیهانی نرخی نەوتدایە و هەروەها بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، دەستیان داوەتە یەکتریی تاکوو گۆڕەپانەکە بۆ کاریی خراپی هەندێک کەس و لایەن بڕەخسێنن.
گوتیشی: ئەو گوشارانەی کە بە هۆی کۆڕۆنا و قەیرانە ئابوورییەکان بووە هۆی ئەوەی کە کارمەندان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی یاسایی و ئاشتی خوازیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام لەم ناوەندەدا هەندێک گرووپ کە دژیی هێمنی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانن، دەستیان بۆ چەک برد و لە ئاویی لێڵ ئەوپەڕیی کەڵکیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان وەرگرت و بە زەرەریان لە خەڵکی و هەرێمی کوردستان داوە کە بێگومان بە دامرکاندنی ئەم توندووتیژیانە، ئەوان کەشف دەکرێن، دەناسێندرێن و موحاکمە دەکرێن.
دەباغ بە ئاماژە بەم بابەتەی کە ئاوردانی شوێنە گشتییەکان و نووسینگەی حیزبەکان، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی، کارمەندان و هاوڵاتیانی ناڕازییەوە نییە، ڕایگەیاند: هەر لێرەوە دەتوانین تێبگەین کە بنچینەی ناڕەزایەتییەکان هەر چەندە ئابووریی و بەرحەقە، بەڵام تێکدەرانی ئاسایش و هێمنی هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکی و خۆشەویستانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کەڵک وەرگرتن لە چەکی بێدەنگ، ئۆتۆماتیک و نیوە قورس؛ ئەوە دەردەخەن کە لە پشت ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە گرووپە خراپکارییەکان ئامادەن کە بە زووترین کات دەناسێندرێن.
دەباغ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەدوای چارەسەرکردنی گرفتەکانە و چەندین جاریش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆبۆتەوە و ئەو دانووستانانەی کە بوویەتی تا ئەم ساتە و بە هەر هۆیەکی مومکین ئەو دانووستانانە بەو شێوەیەی کە دەبێت و شایەد نەخراوەتە بواریی جێبەجێکردنەوە، بەڵام هیوادارم بە زووترین کات ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت کە هاتۆتە سەر ڕێگای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە.
"نازم دەباغ" لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هیوادارم لەوەی کە ئەم گرفتانە بە پێدانی مافە ڕەواکانی خەڵکی چارەسەر بکرێت و هەمووی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە هێزەکان و دەوڵەتە بیانییەکانەوە هەیە یا پەیوەندییان بەو گرووپانەوە هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان لە ئاسایش و ئارامیدا بەسەر بەڕێت، تووشی تێکشکان دێن و هەروەها کەشف دەکرێن و دەناسێندرێن.
دەباغ بە ئاماژە بەو مەسەلەیەی کە لە سیستەمی دانانی مافە ڕەواکانی خەڵکیدا بێگومان چاکسازیی دەکرێت و لە درێژەدا گوتی: هەرێمی کوردستان، بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکانی ئەم دواییانەدا هیچ لاوازییەکی نییە ئەگەر دانووستانەکانی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە کاتی خۆیدا جێبەجێی بکرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه بڕيارى دا به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو بهرژهوهندييه باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
رووداو دیجیتاڵ ـ ساڵانە بڵاوکراوەی "ئەلماینەر" 100 کەسایەتیی جیهانیی دیاری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی (کاریگەرترین کەسایەتی). ئەمساڵ ناوی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "جۆ بایدن" سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێو لیستەکەدان.
بڵاوکراوەی "ئەلماینەر" لە شاری نیویۆرک له وڵاتی ئەمریکا ساڵانە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیان خەڵاتی کەسایەتییەک دەکەن، کە زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی هەبووە. بە پێی راگەیێندراوی بڵاوکراوەکە، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابووری و کێشەکانی جیاوازیی رەچەڵەک لە ئەمریکا، "ساڵێکی قورس" بووە، بۆ دیاریکردنی کاریگەرترین کەسایەتیی ساڵ.
لەبارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەکە نووسیویەتی: "ئەمساڵ یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جەنگاوەرێک بۆ داواکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بوو، کە پێشتریش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. دیدگای نێچیرڤان بارزانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام، مۆدێرن و لێبووردە لە کەسایەتی و باوەڕبوونی بە پێکەوەژیانی هەموو ئایین و نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرچاوە دەگرێت".
بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە بیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێناوەتەوە، کە هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتییە بۆ تێکشکاندنی داعش، بڵاوکراوەکە دەڵێت: "لەو ساڵەی کە گۆڕانکارییەکان روویدا [کاتێک نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان] نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بوو لە ئاگادارکردنەوە لەبارەی مەترسیی تیرۆریزمی داعش".
لینکی هەواڵ:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0512202011
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی یاسایی تایبەت بە پرسی ژنان و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکاندا پێشکەشی کرد، ئەمڕۆ (3 کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند: دوای نۆ ساڵ کارکردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەندێک لە کەموکوڕییەکانی یاساکە دەرکەوتووە و پێویستە ئەم یاسایە و هەروەها یاسای باری کەسێتی هەموار بکرێنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمانەوە رێکخرابوو و ژمارەیەک لە دادوەرەکان و نوێنەرانی داواکاری گشتیش ئامادەبوون، جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە داواکاری گشتی کرد رۆڵی کاراتر ببینێت بە تایبەت لە دۆسیەی ژن کوشتن و رێگە نەدرێت تاوانباران بە سوڵحی عەشایەری و دەستێوەردانی کەسانی دەستڕۆیشتوو خۆیان لە سزای یاسایی بدزنەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکان و رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە و پێویستە دادوەرەکان لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست و پاراستنی متمانە و شکۆی خۆیان خۆڕاگربن لە بەرامبەر دەستێوەردانەکاندا و لەمبارەیەشەوە پشتگیری خۆی بۆ دادوەرەکان دەربڕی.
جێگری سەرۆکی حکومەت رەخنەی لە شێوازی جێبەجێکردنی یاساکانیش گرت و ئاماژەی بەوەدا پێویستە یاساکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن. باسی لەوەشکرد کە جاری وا هەیە هەندێک لە فەرمانبەرانی دادگاکان هەڵسوکەوتیان باش نەبووە لەگەڵ تاوانلێکراواندا و ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی کە تاوان‌لێ‌کراو پاشگەزبێتەوە لە تۆمارکردنی سکاڵا.
لەم چوارچێوەیەشدا جەختی کردەوە کە پێداچوونەوە بە کارنامەی ئەو کەسانەدا بکرێت کە رەفتاری گونجاویان نییە لەگەڵ تاوانلێکراوان یان راهێنانی زیاتریان پێ بکرێت لەم بوارەدا.
• حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر کە تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی نەیناردووە.
• سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە، گفتوگۆکان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوامن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ شەممە 2020/12/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە. ئەمە جیا لە مانگەکانی (پێنج و شەش و حەفتی) ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.
سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە. هەروەها گفتوگۆکان لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتووین، بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوامن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) ـ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد و جەختی کردەوە کە نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان. گوتیشی هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور.
"مەسرور بارزانی" هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال كرد بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات