هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ساڵی نوێ لە هاووڵاتیان پیرۆز دەکات و هیوای ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قەیرانەکان لە ساڵی نوێ‌دا دەخوازێت، ئەمەشی دەقی پەیامەکەیەتی:
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2021، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەکەم. هیوادارم ساڵێکی پڕ لە کامەرانیی و ئاشتی و ئارامیی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان بێت لە کوردستان و عێراق و جیهاندا.
کوردستانییانی خۆشەویست:
لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه، هەرێمی کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێكی زۆر سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کە لە ئەنجامدا قەیران و دۆخێکی دارایی سەخت و بارگرانییەکی زۆر لە سەر هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دروستبوو، ئێستا کە له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته رێککەوتن. هیوادارم ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چیتر ڕێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان. دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین.
گەلی کوردستان خاوەن پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و قوربانییەکی زۆری لەم پێناوە داوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی سەدان هەزار شەهیدە و پێویستە بە هەموومان داکۆکی لێ بکەین و بیپارێزین، چونکە کەرامەت و سەربەرزی خەڵکی کوردستان، بەندە بە هەبوون و بەهێزبوونی ناسنامەی نیشتمانیی و نەتەوەییمان و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم، هەموو جیاوازیی و ناکۆکییەک بەلاوەبنێن و بەرگری لە خاک و قەوارەی فيدراڵی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان بکەن و یەکگرتووانە، ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکان ببنەوە و داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانیان بکەن. دڵنیام بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، دەتوانین هەموو قەیران و ئاستەنگەکان تێپەڕینین.
لێرەدا جەخت لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ درێژەدان بە چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەروەری یاسا و دادپەروەریی و سەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی دەکەینەوە.
ئێمە بە گەشبینی و ئومێدەوە، دەڕوانینە داهاتوو، بەو هیوایەی هەرێمی کوردستان پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و پڕ دەستکەوت و ئاوەدانی و دووربێت لە هەموو ناخۆشی و دۆخێکی نەخوازراو.
ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە، بەهێزتر و سەرفرازتر و ئاوەدانتر بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/31
پۆڵه‌تیك پرێس: // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران ده‌ڵێت، ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى، په‌یامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى پێبووه بۆ به‌رپرسانى باڵاى ئێران و ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا پشتیوانى ئێرانی‌یان بۆ حكومه‌تى عێراق و پاراستنى ئاسایشى عێراق ده‌ربڕیوه.
نازم ده‌باغ، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ناردنى شاندێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ئێران له‌م قۆناغه‌دا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى مانا به‌خشه، كه بریتیه له‌وه‌ى عێراق به‌هۆى میلیشیاكان و هه‌ندێك گروپ و تاقم كه دوور له یاسا كارێك ده‌كه‌ن بوه‌ته هۆى پشێوى ئه‌منى و شه‌رمه‌زاركردنى حكومه‌تى عیێراق كه نه‌توانێت نوێنه‌رایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشى خۆیشى بپارێزێت وه‌كو گوێبیست ده‌بین زۆرێك له‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به‌ناوى تۆڵه سه‌ندنه‌وه له برى ئێران یان بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن”.
نازم ده‌باغ وتیشى:”ده‌توانم وه‌كو به‌رپرسێك و گوێبیستێك له به‌رپرسانى ئێرانى بڵێم، ئێران ئه‌و كارانه ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆى ناسه‌قامگیرى له عێراق له‌لایه‌ن تاقم و گروپه چه‌كداره‌كان و خۆیان ده‌كه‌ن به جێگره‌وه‌ى ئێران بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و بۆ پیاده‌كردنى سیاسه‌تێك گوایه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه”.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “من واى ده‌خوێنمه‌وه هاتنى ئه‌بوجیهاد په‌یامێكى پێبووه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه وه و گه‌یاندوویه‌تى به به‌رپرسانى ئێرانى، ئه‌وانیش وه‌ڵامێكى باشیان داوه‌ته‌وه كه پشتیوانى حكومه‌تى عێراقن و دژى ئه‌وه‌ن كه‌سانێك به‌ناوى ئێرانه‌وه نا سه‌قامگیرى له عێراق دروست ده‌كه‌ن”.
رۆژی 27 ئه‌م مانگه، شاندێكی باڵای عێراقی بە سەرۆكایەتی ئەبو جیهاد ئەلهاشمی سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
نازم ده‌باغ وتیشی، “باشترین بەڵگەش بۆ ئەوە لێدوانەكانی باڵیۆزی ئێرانە لە عێراق بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و چەند وتارێك كە رەتیكردووەتەوە ئێران پشتگیری ئەو گروپانە بكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت عێراق خۆی خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی خۆیەتی”.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا، ڕۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا. لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم جەژنە و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و تەناهی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/24
يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح “سڵاوى خواى لێ بێت” له خوشك و برايانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه ته‌بايى، ئاشته‌وايى، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنى زياتر له عێراق، ناوچه‌كه و جيهان، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد_19ـه‌وه، ڕێوڕه‌سمى گه‌وره‌ى جه‌ژن ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵام بێگومان يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح به شكۆدارييه‌وه له دڵى هه‌موواندا ده‌كرێته‌وه و به‌رز ڕاده‌گيرێت. هيوادارم ياد و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له كه‌ش و دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م ياده پيرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه‌ى ته‌بايى و فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى و به ماڵ و نيشتمانى خوشك و برايانى مه‌سيحيش ده‌مێنێته‌وه. هه‌موومان پێكه‌وه به ته‌بايى، يه‌كڕيزى، خۆڕ‌اگرى و قوربانيدان، ڕۆژگارى سه‌خت و كێشه و قه‌يرانى زۆرمان به‌ڕێكردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قه‌يرانه‌كانيش تێده‌په‌ڕێنين و داهاتوويه‌كى باشتر چاوه‌ڕێمانه.
هاووڵاتیانی مه‌سيحى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو هه‌وڵ و توانايه‌ك ده‌خه‌ينه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانيان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و شوێنه‌وارى شه‌ڕيان به‌سه‌ره‌وه نه‌مێنێت، تا ئاواره‌كانيان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ئارامى، ژيان، دڵنيايى و بووژانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ببه‌نه‌وه، جارێكى دى ئاواره نه‌بنه‌وه و هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح و ساڵی تازه‌ی زایینی له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-the-birth-of-christ/
پۆڵه‌تیك پرێس // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له تاران ده‌ڵێت:”له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆى ئاڵوگۆڕى ئیداره‌ى ئه‌مریكا و هاتنى جۆ بایدن، ئێران ئه‌وه‌ى لێ به‌دیناكرێت بیر له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بكاته‌وه”.
نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌دڵنیاییه‌وه نه ئێستا و نه داهاتوو ئێران له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا نیه به به‌هانه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، بیه‌وێت كاردانه‌وه‌یه‌كى واى هه‌بێت كه ناوچه‌كه و خۆیشى زه‌ره‌رمه‌ندبن”.
نازم ده‌باغ وتیشى: “هه‌ندێك هه‌وڵ و قسه نیشانی ده‌ده‌ن گوایه ئێران ده‌یه‌وێت تۆڵه‌بكاته‌وه و ئه‌مریكاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه هێرش بكاته سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئێران له عێراق و له ناو خودی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌كه‌م جوڵه‌كانى به‌رپرسانى ئێران به‌و ئاراسته‌یه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن نه‌ك به‌هۆى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی كێشه‌كان گه‌وره‌تربێت، ره‌نگه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه رێگا و هه‌ڵوێست و كاتى تریان هه‌بێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه كه چاوه‌ڕێى ئاڵوگۆڕ له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هاتنی بایدن بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌دوورى ده‌بینم ئێران تۆڵه بكاته‌وه”.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران ئه‌وشی رونكرده‌وه، قسه‌كانى ئه‌مریكا و ئێرانیش ته‌نها بۆئه‌وه‌یه یه‌كترى ئاگاداربكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك ترامپ له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌یه‌ك دروست بكات ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ سیاسه‌تى ئاینده‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریكا.
رۆژی 3ـی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له‌پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده ئامانج و ده‌ستبه‌جێ له‌وێدا كوژران.
https://politicpress.com/26666/
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە. سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. هەروەها سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی كاركردنيدا.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە و هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8C-%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%D9%81%DB%86%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA/
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەردوولا تاووتوێ کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات