له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنهرى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق جهختى لهوه كردهوه كه پهيوهندييهكى باشى نێوان ههولێر و بهغدا له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه، ههروهها پشتگيريى نهتهوه يهكگرتووهكانى بۆ گفتوگۆى نێوان ههردوولا دهربڕى و هيواى خواست كێشهكانيان چارهسهر بكهن.
له كۆبوونهوهكهدا سهرۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى گرنگى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق، هيواى خواست له هاندانى ههولێر و بهغدا بۆ سهركهوتنى گفتوگۆكان بهردهوام بێت و له چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانياندا هاوكار و يارمهتيدهر بێت.
بهڕێزيان ههروهها جهختى لهوه كردهوه كه چارهسهركردنى يهكجارهكى و گشتگيرى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، كليلى سهقامگيريى عێراق و پێكهوهژيانه و به ڕهچاوكردنى دۆخى سهختى وڵات و تهحهدييهكانى بهردهمى، دهبێ دهسهڵات و لايهنه عێراقييهكان به گيانێكى بهرپرسانه مامهڵه لهگهڵ دۆخهكهدا بكهن و كێشهكان لهسهر بنهماى دهستوور چارهسهر و ڕێككهوتنهكانيش جێبهجێ بكرێن.
دۆخى سياسى، ئهمنى، تهندروستى و ئابووريى عێراق، بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر و ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له عێراق، ههڵبژاردنهكانى داهاتووى وڵات، پهرهسهندنهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى ديكهى مايهى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
https://presidency.gov.krd/nechirvan-barzani-and-jenin-blashart-discuss-the-situation-in-iraq-2/
• مەسرور بارزانی: بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان.
• داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بە پێی دەستوور.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان، کە لەمساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە. بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەا ، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کرایەوە، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە. سەرۆکی حکومەت داوای کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ڕووکەش بێت.
تاران ـ ئێران پڕێس: "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: قەیرانە ئابوورییەکان، بووە هۆی پێکهێنانی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێری نێودەوڵەتی "ئێران پڕێس" بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان گوتی: قەیرانی ئابووریی لە هەرێمی کوردستان بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نەتوانن لە کاتی پێویستدا مووچەی کارمەندانی خۆیان بدەن و کارمەندان و خەڵکی هەرێمی کوردستان ناچاربوون ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.
گوتیشی: لە کەشووهەوای ئاوەهادا دوژمنانیش دزە دەکەنە ناو خۆپێشاندەرانەوە و ناڕازییەکان بە دوو گرووپ دابەشدەبن، یەکەمیان خۆپێشاندەرێکن کە پابەندیی یاسان و بە شێوەی یاسایی و بە هێمنی بە شوێن بەدواداچوونی داخۆازییە یاساییەکانی خۆیانەوەن و گرووپەکەی دیکەش کە کاریی خراپ و تێکدەریی دەکەن.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەڵبەت تێکدەران تا ڕادەیەک پێناسە کراون و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش هەنگاویی ئەوتۆیان بۆ پێکهێنانی هێمنی لە ناوچەکەدا هەڵێناوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها گوتیشی: هەڵبەت لە پێکهێنانی قەیرانی ئابووریی و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەدا بوونی گەندەڵی ڕەدناکەمەوە، بەڵام ئەگەر نەوت هەرزان نەدەبوو، بوودجەش لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە نەدەبڕدرا و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناش بووە هۆی داخران و وەستانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی وەکوو ساڵانی ڕابردوو مووچەی کارمەندانی خۆی بدات و چیدی ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام نەبینین.
ڕاشیگەیاند: هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە دانووستان، هەنگاوی پۆزێتیڤی هەڵێناوە و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە کە دەتوانێت سەتا پەنجای داهاتی ناوخۆی خۆی بە دەوڵەتی عێراق بدات؛ هەر چەندە دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت نەوت ڕادەستی بەغداد بکات، نەوەکوو داهاتی نەوت بنێرێت.
"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەتنەدا گوتی: لە هەمان کاتیشدا دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە، چونکە لە هەندێک مەسەلەدا ناکۆکی هەیە و دەوڵەتی عێراق مەرجی داناوە هەرێمی کوردستان دەبێت نیوەی هەناردەکانی ڕۆژانەی خۆی واتە 550 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بەغداد بکات، بەڵام هیوادارم بە نییەتی خێرەوە ڕێککەوتن بکرێت.
گوتیشی: ڕێککەوتنی نەوت، تەنیا چارەسەریی کۆتایی هێنانی قەیرانی ئابووریی هەرێمی کوردستان نییە و یەکێک لە هەنگاوە گرینگەکانی چاکسازییە؛ کە هەرێمی کوردستان، چاکسازییەکانی دەست پێکردووە و دەبێت ڕوونکردنەوە لە داهاتی نەوتدا بکرێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەروەها سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانیش گوتی: ئەم بابەتە بە گشتیی لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقە، چونکە باروودۆخێک پێکدێنێت تاکوو کەسانێک توانایی خزمەتی زیاتریان هەبێت و بتوانن بێین وتەنانەت لە بەرژەوەندیی حیزبە گەورەکانیشە و دەبێت چاوەڕوانی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان بین، تاکوو کاریگەریی گۆڕانکارییەکان لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا ببینین.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: بە بڕوای من، ئاستی پەیوەندییە ئابووریی و سیایییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران بەرەو گەشەکردنە، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندیی بە باروودۆخی بازاڕیشەوە هەیە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئێستاکە ئاڵووگۆڕییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، نزیکەی 4 میلیارد دولارە، بەڵام بە شوێن گەشەپێدان و زیادکردنی ئاستی ئاڵووگۆڕییەکانەوەین.
ناوەرۆکی چاوپێکەوتنی خاتوو "نێدا سەجادی" پەیامنێری ئاژانسی هەواڵنێری نێودەوڵەتی "ئێران پڕێس" لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە لینکی خوارەوەدا ببینن:
https://farsi.iranpress.com/middle_east-i191022
مەسرور بارزانی:
• داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا، بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین.
•لەسەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ.
• داوام لە نەوەی داهاتوو و گەنجانی ئێمە ئەوەیە بزانن لەپێناو ئەو ئاڵایە و شکۆی نەتەوەییمان، چ قوربانییەک دراوە.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/17 بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و تێێدا ئاماژەی بەوەدا “کە لە سەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ”.
ئەمەش دەقی گوتارەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەیانیتان باش
رۆژی ئاڵا لە ئێوەی بەڕێز، پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. ئەم ئاڵایە، هێما و سیمبوولی خەبات و قوربانیدان و پێناسەی نیشتمانیی گەلەکەمانە. ئەم ئاڵایە بووەتە دوابەرگی جەستەی هەزاران شەهید.
ئەم ئاڵایە لەکاتێکدا لەلایەن پێشەوا قازی ڕادەستی سەرۆکی نەمرمان مستەفا بارزانی کرا، دواتر لەسەر لووتکەی شاخەکانی کوردستان هەڵکرا و بەرز ڕاگیرا. لەژێر رابەرایەتی و سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی هەر ئەو ئاڵایە، لە کۆشک و تەلار و پایتەختی وڵاتانی دنیا هەڵکرا و رێزی لێگیرا.
ئەم ئاڵایە، هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیی هەموومانە، هێمای پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەموو خەڵکی کوردستانە، ئەم ئاڵایە بووەتە هێمایەک بۆ پێناسەکردنی پێکەوەژیانی گەلان لە کوردستان و هێمایەک بۆ هەموو ئەو ئازادیخوازانەی پەنایان هیناوەتە بەر کوردستان، چونکە کوردستان بە خاکی پێکەوەژیان و و ئاشتی و ئازادی ناسراوە.
لەسەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ. داوام لە نەوەی داهاتوو و گەنجانی ئێمە ئەوەیە: بزانن لەپێناو ئەو ئاڵایە و شکۆی نەتەوەییمان، چ قوربانییەک دراوە. شکۆی نەتەوەییمان شتێکە نە بە پارە دەکڕدرێت و نە دەفرۆشرێت، شکۆیەکە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتووەتە دی.
من لێرەوە دەستخۆشی لە هەموو پێشمەرگە قارەمان دەکەم و دەستی دایکی هەموو ئەو شەهیدانە ماچ دەکەم، کە لەپێناو بەرزڕاگرتنی ئەم ئاڵایە خەباتێکی بێوچانیان کردووە و قوربانیی زۆرتان داوە. شانازی بە بوونی خۆمان دەکەین کە لەژێر سایەی ئەم ئاڵایە بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمانمان.
داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا، بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین و خەبات بکەین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر و بەختەوەرتر بۆ هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی لە کوردستاندا دەژین.
سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم و دەستخۆشیتان لێدەکەم، هەر سەرکەوتوو و سەلامت بن و ئاڵای کوردستانیش هەر بەرز و شەکاوە بێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%A8%DB%95-%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%A7%D8%AF%DB%95%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85%DB%8C-%DA%95%DB%86%DA%98%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%DA%B5%D8%A7-%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DB%95%DA%86%D9%88%D9%88/
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ (16 كانونی یەكەمی 2020) وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەردوو جێگرەکەی و سەرۆكی لیژنە پەیوەندیدارەكانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی دانووستانەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم پابەندە بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و ئامادەیە ئەرکەکانی خۆی بەپێی یاساکە جێبەجێ بکات، لە بەرامبەریشدا داوای كرد ئەنجومەنی نوێنەران ھاوكار بێت بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.
لە دوای وتەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا پێشكەش كرد و لەمبارەیەوە گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕكران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: پەرلەمان پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، ئەو چارەسەرەش خۆی لە پابەندبوونی هەر دوو حکومەتی هەرێم و بەغدا بە دەقی یاساکان دەبینێتەوە.
https://gov.krd/government/deputy-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D9%88%DB%95%D9%81%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%D8%A7%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF/
"یەکەم هاوکاری و یارمەتی کە گەیشتە هەرێمی کوردستان هاوکاری یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دیارە بە دەستوور و پشتیوانی جەنابی حاجی قاسم سلێمانی بوو."
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە ساڵوگەڕی شەهادەتی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە. ژنڕاڵێکی گەورەی ئێرانی کە دۆست و دوژمن دەیانزانی چەند بوێر و دلێرە.
ئەو پیاوە نەترسە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری وڵاتێک تیرۆر کرا کە پاڵپشتی هەمیشەیی تیرۆریستانە و بە دروست کردنی ئەلقاعیدە و تاڵەبان و لەم دواییانەشدا داعش، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی پڕکردووە لە شەڕ و ئاژاوە، تاکوو بتوانێ دزەی سیاسی و ئابووری و سەربازی لەم ناوچەیەدا بکات و هەموو سەروەت و سامانی وڵاتانی ئەم دەڤەرە تاڵان بکات.
لە کاتی سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا، ئێران پشتی وڵاتانی دراوسێی خۆی بەر نەدا و چووە مەیدانی شەڕی تیرۆریزم و یارمەتی عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستانی دا.
فەرماندەیی ئەم یارمەتی و هاوکارییە لە لایەن ئێرانەوە لە ئەستۆی سەردار قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی هێزی قودس بوو.
حاجی قاسم سولەیمانی سەرەڕای شەڕ لە سووریا و عێراق بۆ شکست پێهێنانی داعشی تیرۆریست، لە بەرەی شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیشدا یارمەتیدەر بوو و بە ڕاوێژکاری و یارمەتیدانی سەربازی و بە هاوکاری و ناردنی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆڵی ئیجابی و حاشا هەڵنەگری بوو لە شکست دانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
باشترین بەڵگە بۆ کاریگەریی بێ وێنەی حاجی قاسم لە سەر بەرەی شەڕی داعش و یارمەتی گەیاندنی بە پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شەنگال و ئامێرلی بوو .
بۆ گفتوگۆ لە سەر ڕۆڵ و کاریگەریی حاجی قاسم سولەیمانی لە شکست دانی داعش و پەیوەندی حاجی قاسم و کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ، هەواڵنیری مێهر لە گەڵ نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران دیمانەیەکی ساز داوە کە دەقەکەی لە خوارەوە وەک خۆی بڵاو کراوەتەوە.
ڕۆڵی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە شکست دانی داعش لە عێراق و بە تایبەت لە ئازاد کردنی "ئامرلی و شنگال" بۆمان باس بکەن ؟
هەمیشە لە قۆناغە سەختەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای فەرماندەیی هێزی قودس وقەرارگای ڕەمەزان کە دیارە جەنابی حاجی قاسم بەرپرس بووە لەو فەرماندەییە و هاوکار و یارمەتیدەر بووە بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (سەردەمی سەدام) و هەروەها لایەنە سیاسییەکانی کورد. لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە عێراق بە تایبەت لە ناوچەکان ئامرلی و سنجار(شنگال) حاجی قاسم و ڕاوێژکارەکانی ڕۆڵی گرینگیان نواند. بە بەشداریی کردن و سەرپەرەشتی کردنی ڕاستەوخۆی ئەو تیپە و هەروەها ناردنی چەک و تەقەمەنی پێویست بۆ شکاندنی داعش.
پەیوەندی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی عێراق لە گەڵ حاجی قاسم چۆن بوو ؟
لایەنە سیاسییەکانی کورد لەوانە پارتی، یەکێتی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سوشیالیست، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی ئەوانە هەموو پەیوەندییان هەبووە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو کەناڵەی کە دەبوایە بەرپرس بێت لەو پەیوەندیە، قەرارگەی ڕەمەزان بوو بە سەرپەرەشتی فەرماندەیی قودس وحاجی قاسم و تا ئێستاکەشی لە گەڵ بێت، ئەو پەیوەندییە لە نێوان ئێران و لایەنە سیاسییەکانی کوردی عێراق نەپچڕاوە ولە ئاستێکی باشدایە و بەردەوامە.
حاجی قاسم سولەیمانی دۆستی ئێوە بووە و زۆر متمانەی بە ئێوە بوو, ئێوە باشتر ئاگادارن و هاتوچووتان لە گەڵی بووه لە ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانیش, بفەرموون حاجی قاسم هەڵوێست و ڕای لەسەر پێشمەرگە چی بوو ؟ چۆن باسی پێشمەرگەی دەکرد؟
بە ڕاستی ناکرێت فەرامۆش بکرێت کە لە هەموو قۆناغەکاندا، هەوڵی داوە هێزی پێشمەرگە بەهێز بێت و هێزی پێشمەرگە ڕێکخراو بێت. بۆ ئەوەی بتوانن شەڕی داعش بکەن و پێش داعشیش هەر بەو شێوە کە ئێمە شەڕی سەددام حسێن و لەشکرەکەی ئەومان دەکرد. هەڵوێست و ڕای وا بوو کە هێزی پێشمەرگە دەبێ هێزێکی پتەو بێت. دیارە ئەوەی من باسی دەکەم لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان بوو. لە قۆناغەکانی شۆڕشدا ئەو چەک و تەقەمەنی و پێداویستیانەی کە هێزەکانی پێشمەرگەی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردی عێراق پێویستیان پێ بوو دابینی کردووە و یارمەتی پێشمەرگەی داوە.
باسی ئەوە دەکرێت کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەوێک کە داعش هاتبووە نزیکی هەولێر داوای لە هەموو وڵاتان کردووە بەڵام بە هانایەوە نەهاتوون کەچی پەیوەندی بە حاحی قاسمەوە کردووە و ئەوان وتوویانە تا بەیانی بەرخۆدان بکەن بۆ سبەینێ دەگەمە لاتان, کاک مەسعودیش خۆی لە دیمانە لەگەڵ میدیا بیانییەکان باسی یارمەتی حاجی قاسمی کردووە, ئێوە وردەکاری ئەو پەیوەندییەمان بۆ بڵێن ئێران هاوکاری چەک و چۆڵ و هێزی بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتی شەڕی داعشدا چۆن بوو ؟
کاتێک کە داعش پەلاماری ناوچەی هەرێمی کوردستان و هەولێری دا بە دڵنیاییەوە- من بەرپرسم لەم قسەیەی کە دەیکەم، لە لایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەسبەجێ پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرا. تەنانەت بۆ دڵنیابوونەوە، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئێران شەو درەنگان تەلەفۆنی بۆ من کرد بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو دەنگوباسانە کە پەیوەندی کراوە بۆ پشتیوانی کردن و بە هاناچوونی هەرێمی کوردستان.دیارە بە دڵنیاییەوە دەسبەجێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەنگ ئەو داخوازییەی هەرێمی کوردستان و جەنابی کاک مەسعود و جەنابی کاک نێچیرڤانەوە چوون و هەر بەو شەوە فڕۆکەی چەک و تەقەمەنیان ناردە هەرێمی کوردستان و چەندین ڕاوێژکاریشیان نارد بۆ بەشداریی کردن و هاوکاری هێزی پێشمەرگە و ئەوە بوو کە داعش شکستی خوارد. دیارە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە زۆر لایەنەوە کرد بەڵام یەکەم هاوکاری و یارمەتی کە گەیشتە هەرێمی کوردستان هاوکاری یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دیارە بە دەستوور و پشتیوانی جەنابی حاجی قاسم سلێمانی بوو.
جەخت دەکەمەوە کە لایەنی بەرپرس لە پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێران لە گەڵ عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ، قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەیی قودس بە سەرپەرەشتی جەنابی حاجی قاسم سولەیمانی بوو کە هیچ کات درێغییان نەکردووە و هەرچی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی پێویست بێت ناردوویانە بۆ هێزی پێشمەرگە.
حاجی قاسم کاتێک دەهاتە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە بەرەی شەڕ و هێڵی تەماسی شەڕدا زیاتر لە گەڵ کام بەرپرسی هەرێمی کوردستان یان هێزی پێشمەرگە کۆ دەبوویەوە ؟
دیارە بە پێی پێویست حاجی قاسم کە دەهاتە هەرێمی کوردستان لە گەڵ لایەنەکان و هێزی پێشمەرگە دیاری دەکرد، بەلام زۆربەی کات لە هەولێرەوە دەستیپێدەکرد و لە گەڵ پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش دیدار و گفتوگۆی دەکرد.ئەو پیاوە زۆر پیاوێکی ئازا بوو و چاو نەترس بوو و لە زۆرینەی بەرەکانی شەڕدا دیتراوە و پێشمەرگە و ئەو هێزانەی لە گەڵی هێرشیان بۆ سەر داعش بردووە لە وێنەکاندا هەیە و نیشان دەدات کە حاجی قاسم هەمیشە لەو شوێنە بووە کە پێویست بووە نەک لای ئەو کەسانە بوو کە ویستبێتی.
پێشمەرگە و خەڵکی هەرێمی کوردستان چۆن وەسفیان دەکرد؟
کورد زۆر ستەمی لێکراوە و هەمیشە دڵسۆز و بەوەفا بووە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاری و یارمەتییان داوە.ئەمەیش وەکوو یەکێ لەو کەسانەی کە هاوکاری گەلی کوردی کردووە لە قۆناغە سەختەکاندا هەمیشە لای خەڵک و پێشمەرگەی هەرێم یادی بەخێر دەکەن و هیوادارین کە بکەوێتە بە دڵۆڤانی خوای گەورە و جێگای بەهەشت بێت.
https://ku.mehrnews.com/news/35223/%D8%AD%D8%A7%D8%AC%DB%8C-%D9%82%D8%A7%D8%B3%D9%85-%D8%B3%D9%88%D9%84%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%DB%8C%DA%86-%DA%A9%D8%A7%D8%AA-%D9%84%DB%95-%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%DB%8E%D8%B2%DB%8C-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%85%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95-%D8%AF%D8%B1%DB%8E%D8%BA%DB%8C
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" گوتی: ئەو گرووپانەی کە دزە دەکەنە ناو ڕێپێوانەکانەوە، بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەدا بەرن.
ناڕەزایەتییەکان لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گەیشتۆتە حەوتەمین ڕوژیی خۆیەوە، ماوەی هەفتەیەکە کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سلێمانی دەستی پێکردووە و بە وتەی سەرچاوە فەرمییەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە لە دژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە سەرەکییەکانیان لە شاری سلێمانی لە مەحکوم کردنی نەدانی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش گوتویەتی؛ گرفتی ئێمە تەنیا ماف و مووچە نییە، بەڵکوو ئێمە مافی دیکەشمان هەیە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" Radio Padio سەبارەت بە هۆیە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو گوتی: بە بڕوای من، هۆی نائاڕامیی و ناڕەزایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ قەیرانی ئابووریی و مەسەلە سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان [بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا] دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: یەکێک لە هۆیەکانی ئەم قەیرانە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕێنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەندێک مەسەلەی دیکە وەکوو گەندەڵی دەگەڕێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی چاکسازیی خۆی هەیە و بەشوێن ئەوەوەیە کە داهاتی ناوخۆ و پەرە بە هەندێک مەسەلەی چاکسازیی دیکە بدات.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەم ناڕەزایەتیانە، بۆ کەسانێک کە لە دژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن؛ دەرفەتێکی ڕەخساندووە، تا بۆ گەیشتن بە مەبەستە پیلانداڕێژییەکانی خۆیان، لە ڕێگای دزەکردنەوە کەسانی خۆیان بۆ ناو ڕێپێوانەکان بنێڕن. ئەمڕۆ لە باروودۆخی ئێستادا؛ ناڕازییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە دوو گرووپ دابەشدەکرێن، گرووپێک کەسانێکن کە بە شوێن مافە ڕەواکانی خۆیانەوەن؛ کە چەند مانگە مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە و پێوشوێنی مافە یاساییەکانی خۆیانن و ئەویدیکەش ئەو گرووپانەن کە لە ڕێگای دزەکردنەوە بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەوە بەرن و لەڕاستیدا بەرەو کاریی خراپ و ئاژاوەگێڕیی بەرن و نووسیگەی حیزبەکان و ناوەندە حکومییەکان دەسووتێنن؛ کە بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکرێت و بەڵگەش وەدەست کەوتووە کە دەستی دەرەکی لەم مەسەلانەدا ڕۆڵیان هەیە. جا چ دەستی دەرەکی بیانی کوردیی بێت یا خود، دەستی دەرەکی بیانی.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە: خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشوێن ئەوەوەیە کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق، ڕێککەوتن بکات و دوێنێ شاندێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کردووە و چاوەڕوانی ئەوەن کە دانووستانەکانیان بە دەرئەنجامێکی کۆتایی بگات.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات