بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە، هاتووچۆکردن لە نێوان شارەکانی ئێران قەدەغە دەکرێت.
عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە شەممەی داهاتوووە سەرجەم شارەکانی ئێران کەرەنتین دەکرێن و تەنانەت سەبارەت بە چوونەدەرەوە لە شارەکانیش، رێوشوێنی توند دەگیرێتەبەر و هاتووچۆکردن لە نێوان شارەکان قەدەغە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی کەرەنتینەکردنی شارەکان، تەنها ئەو شوێنانە کراوە دەبن کە بەرهەمهێنەرن و کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک دابین دەکەن.
ئەم بڕیارەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و هەر ئەمڕۆش سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تەنها لە شەو و ڕۆژی رابردوودا ١٢ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراون و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە ٢٤ کاتژمێردا ئەو ژمارە زۆرە لە خەڵکی ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ٤٥٩ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٤١ هەزار و ٤٩٣ کەس.
«مسرور بارزانی» نخست‌وزیر اقلیم کردستان، در توییت‌هایی که در حساب کاربری‌اش در توییتر منتشر کرده است، اعلام کرد: سهم اقلیم کردستان از بودجه حکومت فدرالی عراق پاداش نیست، بلکه حق خود ماست و هنوز فرصت اصلاح ستمی که علیه سهم اقلیم کردستان از بودجه عراق در مجلس این کشور صورت گرفت، وجود دارد.
وی همچنین نوشته است: پیش‌تر نیز، درباره این موضوع صحبت کرده‌ایم، روابط اربیل و بغداد؛ باید بر اساس اعتراف به حقوق و وظایف دو طرف، بر مبنای قانون اساسی باشد.
نخست‌وزیر اقلیم کردستان بر این نکته تأکید کرده است که؛ باید در سریعترین زمان ممکن، این رویداد خطرناک اصلاح شود. هنوز فرصت برای اصلاح ستمی که صورت گرفته است، وجود دارد.
بۆ ئاگاداری:
هەواڵێکی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لە ماڵپەری خواکورک بەناوی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران نازم عومەر، کە گوایە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی بەرێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە. بە هیچ شێوەیەک لێدوان و هەواڵی وا لەلایەن ئێمەوە نەدراوە ئەم هەواڵە تەنها هەڵبەستراوی سایتی خواکورکە. پەیوەندی بە ئێمەوە نیە. وە هەمیشە بانگهێشتی فەرمی لەئارادایە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان، ماوەتەوە بۆ کاتی گونجا و پێویست بۆ ئەنجامدانی سەردانەکان .
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی ئەمرکا کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/november/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%88%D8%B2%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%AF%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%A8%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D8%A7%D8%AA%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85-%DA%AF%D9%81%D8%AA%D9%88%DA%AF%DB%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86/
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئاژانس" گوتی: سەبارەت بە را‌گرتن و پێدانی ڤیزا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەردان و چارەسەرکردنی نەخۆشی، کاری بازرگانی و هەروەها گەشتیاری بە شێوەیەکی سنووردار بەم پێیە رێگەیان پێدەدرێت و ئێرانیش دەستی پێکردۆتەوە و لە پێشتریشدا بە شێوەیەکی سنووردار، ڤیزەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشی و کاری بازرگانی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردبێت.
گوتیشی: بەڵام ئێستاکە بە شێوەیەک کە بڵێین گەڕانەوە بۆ دۆخێک کە دەکرێت لە دۆخی جاران نزیک بێتەوە، سنوورەکان بۆ هاتووچۆ کردن کراوەتر بوون. ئەگەرچی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە لە سەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی و هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دەریان کردووە، هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن بێن بۆ هەرێمی کوردستان و بەرانبەر بەوەشەوە دیسان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی ئەمڕۆکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ ئێران بێن بە بێی سنووردار، هەموو کەسێک کە کاری چارەسەرکردنی نەخۆشی و کاری پزیشکیان هەبێت دەتوانێت سەردانی کونسولگەرییەکانی ئەم وڵاتە لە هەولێر و سلێمانی بکات و ڤیزایان پێدەدرێت. هەر وەکوو چەند رۆژ پێش ئێستاش ڕوونکردنەوەکەی کونسوولی ئێران لە هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدەن کە سەردانی ئێران بکەن.
لینکی چاوپێکەوتن:
https://m.facebook.com/azhans.krd/videos/نازم-دەباغ-نوێنەری-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان/668008720774932/?depth=1
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له شێخ "نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی" ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک "نێچیرڤان بارزانی"، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ "محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی" باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شێخ "نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی"، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا دکتۆر "پشتیوان سادق" وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو.
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له "عه‌دنان ده‌رجال" وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کرد.
له دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تیشکیان خسته سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرنگیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به تواناکانیان و به‌شداریپێکردنی کارایان له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا.
هه‌ر دوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌ر دوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به پێویست زانی.
دیارترین کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنیان، پێویستیی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به کارخستنیان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا و داهاتووی وه‌رزش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات