سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئارشاك مانۆكيان كونسولى گشتيى ئه‌رمه‌نستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز مانۆكيان خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌كه‌م ديدارى خۆناساندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى هه‌مه‌لايه‌نه‌ به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ده‌رفه‌ت و بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريش بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئه‌رمه‌نييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خساوه‌.

 

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون كه‌ تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز هانس ئاکەربووم، کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هۆڵەندا و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى نێوان هەردوولا، هاریکاریى کەرتى تایبەتى هۆڵەندى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا، ئامادەیى و چالاکیى ڕەوەندى کوردستان لە هۆڵەندا، دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق، مەترسییەکانى تیرۆر، پەتاى کۆڤید_١٩ و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تاوتوێ کرا.

 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هۆڵەندا دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵى و خوێندنى زانکۆییى ئەو بوارەدا، دەتوانێت سوود لە ئەزموونى سەرکەوتووى هۆڵەندا بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى کشتوکاڵ ببینێت و دەرفەت و زەمینەیەکى باشى پێشخستنى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان هەیە کە دەکرێت کەرتى تایبەتى هۆڵەندى سەرمایەگوزارى تێدا بکات.

 

لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى بە کارى هاوبەش و هاریکاریى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاکاندا، باسى لە هاریکاریى کەرتى گشتى و تایبەتى هۆڵەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا کرد و هەموو پشتگیرییەکى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.

 

هاوکارى و هەماهەنگیى هۆڵەندا لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى جێبەجێکردنى چاکسازى و مەشق و ڕاهێنانى پێشمەرگەدا، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پێشهاتەکانى شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌‌دا تاوتوێی پرسه‌كانی‌ سیاسی، ئابووری، ئاسایش وته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێراق كران، وتیشك خرایه‌سه‌ر دوایین ڕووداوه‌كانی عێراق وپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەولێرو بەغدا.

سه‌فین دزه‌یی باسی له‌ هه‌وڵی جددی و پلانه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆڕۆنا و غڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی، ‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێكاری خۆپارێزی پێویست و گرینگی گرتۆته ‌به‌ر وله‌ پێشه‌نگی كاره‌كانیدایه‌ ولەسه‌رجه‌م دام وده‌زگاكان وشوێنه‌ گشتییه‌كان و سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان به‌گشتیی جێبه‌جێ ده‌كرێت هاوكات سوپاسی پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وامی ئه‌مەریكای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان وعێراق به‌تایبه‌تیش له‌ ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆڕۆنادا.

له‌ به‌شێكی دیكەدا هه‌ردوولا باسیان له‌ گرنگی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كرد وبه‌پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگیان وه‌سفكرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار خوشك و برای ئێزیدی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان و دووباره‌ ده‌ست به‌ ژیان بكه‌نه‌وه‌ و داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و دوور له‌ شه‌ڕ و ناخۆشیی بونیات بنێنه‌وه‌.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ وكونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا جه‌ختیان له‌سەر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وفراوانتركردنی ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وئه‌مەریكادا كرده‌وه‌.

كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم وفە‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی كرد بۆ هاوكاریكردنیان وپێشكه‌شكردنی كارئاسانی ته‌واو له‌ پێناو سه‌رخستنی كار وچالاكییه‌كانیان.

"مەسرور بارزانى" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، مامۆستا "جەلال مەلەکشا" بڵاوکردەوە.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان "جەلال مەلەکشا"م بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانى

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ كۆچی دوایى شاعیری ناوداری کورد "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی کرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆچی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌کشا

 

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.

له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

 ٢٠٢٠/١٠/٣١

مەنسوور جیهانی ـ پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی "بەهمەن قوبادی" و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان بڵاوکرایەوە.

 

پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" Life on the Road لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری بەزموونی کورد "بەهمەن قوبادی" و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ، لەوانە: ئێپیزۆدی "ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟"  Where do we go now? لە دەرهێنانی "ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد"، ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە" We'll make it again لە دەرهێنانی "سیدرا رێزوان"، ئێپیزۆدی "گەڕانەوە" The Return لە دەرهێنانی "سالوا سلێمان سیدۆ" و هەروەها ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی هەیە" Life Goes On لە دەرهێنانی "عەدنان فارووق"، کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی "بێهزاد خۆرشیدی" دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.

 

ستافی ئامادەکردنی فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" بریتین لە: 

بەرهەمهێنان و ئامادەکردن: گوڵڕیز ئیحتیاتی، مونتاژ: ئیحسان واسقی، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، گرووپی بەرهەم: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی و عاتیفە ئەسڵانی، ستافی ئێپیزۆدی "ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟"؛ دەرهێنەر: ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد، ڕاوێژکار: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی، ستافی ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە"؛ ڕاوێژکار سۆران ئیبراهیم، وێنەگر: سۆران ئیبراهیم، دەنگهەڵگر: ڕێکەوت خالید، ئەکتەرەکان: سیدرا رێزوان و چیا ئەحمەدی، ستافی ئێپیزۆدی "گەڕانەوە"؛ ڕاوێژکار و وێنەگر: محەمەد تۆریوەریان و سالوا ئلێمان سیدۆ، یاردەدەری وێنەگر: نیما محەمەدپوور، ئەکتەرەکان: هازم خوداداد، نەزیر خوداداد، سۆنیا سلێمان سیدۆ، یاس خالید، خوداداد ئەسغەر، ستافی ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی هەیە"؛ ڕاوێژکار و وێنەگر: سۆران ئیبراهیم و عەدنان فارووق، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، ئەکتەرەکان: روناک مستەفا، عومەر ساڵح، حەموودە محەمەد، سیلوا شێخۆ، دڵوا شێخ، شیرین شێخۆ قادر و مدلین شێخۆ، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی: ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان.

 

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

 

بۆ زانیاریی زیاتر: 

https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra  

مەنسوور جیهانی ـ پۆستەری فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.

 

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی "بێهزاد خۆرشیدی" دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.

 

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

 

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت. 

 

هەندێک لە ئامادەکردنی ستافی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" بریتین لە: 

نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: موڕتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مۆنتاژ: هایدە سەفی یاری، دەنگهەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلهام موعین، دەنگدانەر: بەهمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێهقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرهێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا هادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرهەم: میلاد خوسرەوی، بەهرام سەربازی، بەرهەمهێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرهەمهێنان: 2019.

 

بۆ زانیاریی زیاتر: 

https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra  

 

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی "بەهمەن قوبادی" و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێت. 

 

لە دوای سەرکەوتنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" Life on the Border و بەشداریی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی جیهان، لەوانە: "بەڕڵینالە" و هەروەها فیستیڤاڵە بیانییەکانی دیکە و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا، کۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم" بە سەرۆکایەتی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەهمەن قوبادی"؛ فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرهێنانی منداڵانی توشبووی جەنگی بەرهەمهێنا کە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆبانێ و شنگاڵ لە هەرێمی کوردستان، ژیانیان بەسەر دەبرد و دوای کۆتایی هاتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ نیشتمانەکەیان، ئەم فیلمانەیان سازکرد کە ڕاوێژکارانی سینەمایی؛ وانە پێویستەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سازکردنی ئەم بەرهەمانە پێشکەش کردبوون. 

 

دوای سازکردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە ساڵی 2015 پۆلەکانی فێرکاریی فیلمسازیی بۆ منداڵانی توشبووی جەنگی کۆبانێ و شنگاڵ بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو مانگ، لە لایەن ڕاوێژکاران و گرووپی دەرهێنان پەروەردە کران و پاشان لە نێوانیاندا هەشت کەس هەڵبژێردران و بە ناونیشانی دەرهێنەرە بچکۆلەکان، دەرهێنانیان بۆ ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتاریانە ئەنجامدا کە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا لە لایەن بینەران و ڕخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و لە درێژەی سەرکەتنەوکانی ئەم فیلمەشدا لە ساڵی 2019، فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرهێنانی چوار منداڵی دیکەی پەرەوەردەکراو سازکرا. 

 

فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری بەزموونی کورد "بەهمەن قوبادی" و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ، لەوانە: ئێپیزۆدی "ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟" Where do we go now? لە دەرهێنانی "ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد" Ekhlas Heydar Samubud و بە ڕاوێژکاریی "میلاد فەیزوڵڵا بەیگی"، ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە" We'll make it again لە دەرهێنانی "سیدرا رێزوان" Sidra Rezwan و بە ڕاوێژکاریی "سۆران ئیبراهیم"، ئێپیزۆدی "گەڕانەوە" The Return لە دەرهێنانی "سالوا سلێمان سیدۆ" Salwa Soleiman Sedo و بە ڕاوێژکاریی "محەمەد تۆریوەریان" و هەروەها ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی هەیە" Life Goes On لە دەرهێنانی "عەدنان فارووق" Adnan Faroq و بە ڕاوێژکاریی "سۆران ئیبراهیم"، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل نمایش دەکرێت. 

 

ستافی ئامادەکردنی فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" بریتین لە: 

بەرهەمهێنان و ئامادەکردن: گوڵڕیز ئیحتیاتی، مونتاژ: ئیحسان واسقی، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، گرووپی بەرهەم: میلاد فەیزوڵڵا بەیگی و عاتیفە ئەسڵانی، ستافی ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە"؛ وێنەگر: سۆران ئیبراهیم، دەنگهەڵگر: ڕێکەوت خالید، ئەکتەرەکان: سیدرا رێزوان و چیا ئەحمەدی، ستافی ئێپیزۆدی "گەڕانەوە"؛ وێنەگر: محەمەد تۆریوەریان و سالوا ئلێمان سیدۆ، یاردەدەری وێنەگر: نیما محەمەدپوور، ئەکتەرەکان: هازم خوداداد، نەزیر خوداداد، سۆنیا سلێمان سیدۆ، یاس خالید، خوداداد ئەسغەر، ستافی ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی هەیە"؛ وێنەگر: سۆران ئیبراهیم و عەدنان فارووق، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، ئەکتەرەکان: روناک مستەفا، عومەر ساڵح، حەموودە محەمەد، سیلوا شێخۆ، دڵوا شێخ، شیرین شێخۆ قادر و مدلین شێخۆ، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی: ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان.

 

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت. 

 

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra  

 

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی "ژیان لەسەر شەقام".

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی