"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ دکتۆر "فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران کۆبوونەوە

 

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ئەمرۆ سێشەمە ٢٠٢٠/٧/٢١ لە هوتێل "ئیسپیناس پاڵاس" لە شاری تاران چاویان بە دکتۆر "فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کەوت و لە لایەن بەڕێزیانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 

له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا دکتۆر "فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ خۆشحاڵی خۆی بە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەر و جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربڕیی و بۆ تەرخانکردنی ئەم دیدارە سوپاسی کردن.

 

له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، دوو لایەن سەبارەت بە باروودۆخی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، سەردانی شاندی باڵای عێراق بۆ ئێران بە سەرۆکایەتی "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیری عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕونا و کێشە و گیرووگرفتەکانی ئەم پەتایە هاتنە ئاخاوتن.

 

دکتۆر "فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، کاتژمێر یەکی نێوەڕۆی ئەمرۆ سێشەمە ٢٠٢٠/٧/٢١ بە یاوەریی شاندێک بە سەرۆکایەتی "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیری عێراق و بە یاوەریی "عەلی عەبدوالامیر عەلاوی" وەزیری دارایی، "خالید بەتال النەجم" وەزیری پلانداڕێژی، "جومعه عەناد" وزیر دیفاع، "ئیحسان عەبدوالجەبار" وەزیری نەوت، "ماجد مەهدی حەنتوش" وەزیری کارەبا، "حەمید نەعیم الغەزی" سکرتێری ئەنجومەنی وزیران، "قاسم الاعەرەجی" ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەویی، "سالم جەواد الجەلەبی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیر، "سەهی داوود النەجار" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیر و ... بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتی ئێران، بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتنە شاری تاران.

 

 ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێكى یاوه‌رى كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى ئابووریدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر له‌ عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌كى به‌رپرسان له‌ هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ریف جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگیى سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، كرده‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردانى وه‌زیرى ئێران و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خێكى زۆره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانیشى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ دراوسێیه‌كى زۆر گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا‌.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان هیچ كاتێك پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له‌ كاته‌ سه‌خته‌كان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناكات. ئێران هه‌میشه‌ وه‌ك دۆست و دراوسێیه‌ك له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وه‌ستاوه‌، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى دۆسانه‌ى دراوسێیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى، پێویستییه‌كى له‌پێش و گرنگه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینى مێژوویى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوورى، جموجووڵێكى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیشی له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیدا هه‌یه‌. په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى له‌و بوارانه‌دا كه‌ پێویستى و جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خواستێكى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستانه‌ و هه‌میشه‌ كارمان له‌سه‌ر كردووه‌ و ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها گۆتى: له‌گه‌ڵ جه‌نابى وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌‌ به‌گشتى، هه‌روه‌ها پێگه‌ و ڕۆڵى گرنگى ئێرانمان له‌ هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرد. داكۆكیمان له‌ پێویستى و گرنگیى سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان كرده‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ باسیان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانى كردووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌ر‌ییه‌كانى له‌سه‌ر هاتوچۆ و جموجووڵى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ و ئه‌زموونى ئێران له‌مباره‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێزان باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى له‌ به‌غدا و كونسوله‌كانیان له‌ هه‌ولێر و سلێمانى كرد كه‌ ڕۆڵێكى به‌رچاو له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولادا ده‌گێڕن.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتەیەکدا گوتی: سوپاسی میوانداریی گەرمی برا و دۆستی زۆر باشم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی بەڕێزی هەرێمی کوردستان دەکەم لە هەولێری زۆر جوان، زۆر خۆشحاڵم کە بۆ سێیەمین جار لە میانى بەرپرسیاریه‌تیم لە سەردانمدا بۆ عێراق ئەو دەرفەتەم بۆ ڕەخسا سەردانی هەرێمیش بکەم.

هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ئێمە عێراق بە هەموو نەتەوە و گرووپە مەزهەبی و نەژادیەکانییەوە زۆر ئازیزە و دراوسێیەکی باشە و ئەولەوییەتی سیاسەتی ئێمە عێراقە و دەخوازین کە شاهیدی پەیوەندیی دۆستانە و برایانە و هاوکاری لە ناوخۆی عێراق و نێوان عێراق و ناوچەکە بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بین.

زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ناوچەکە لە ڕاستییەکانی عێراقی نوێ تێگەیشتووە. هەڵبەت بۆ هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە زۆری خایاند بۆ قبووڵکردنی ڕاستییەکانی عێراقی نوێ، بەڵام زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە ئەمڕۆ ناوچەکە ئەو ڕاستییەی وەرگرتووە، عێراقێک کە لە هەموو نەتەوەکان پێکهاتووە و سەرۆک کۆمارەکەیشی کوردێکی عێراقییە. ئەوەش زۆر گرنگە کە ئەم عێراقە لە ناوچەکەی ئێمەدا بە فەرمی ناسێنراوە و لەگەڵ ئەم عێراقە وەک میحوەرێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

هه‌وه‌ها گوتی: ئێران پێشوازی لە ئەم ڕۆڵەی عێراق دەکات و ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان،‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و خێزانی و تەنانەت خزمایەتیش، هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه‌ و هاوكاریی ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ردەو‌ام له‌ گه‌شه‌سەندایه‌.

به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌روه‌ها گوتى: دڵخۆشین كه‌ ته‌نانه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆناش نه‌یتوانی ڕێگری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییەکانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام كراوه‌ بوون و هیوادارم هه‌رده‌م هه‌روا بێت. ئاماده‌ییی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كه‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ هاوكاری بکەین و بتوانین ئه‌زموونه‌كانی خۆمان له‌ خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دابنێین، ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانمان زیاتر گه‌شه‌ پێبده‌ین و پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر به‌تایبه‌ت له‌ بواری ناوچە پیشه‌سازییه‌كان و ڕێگه‌ی ئاسن و له‌ بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت. هیوادارین له‌ سه‌ردانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەڕێزی عێراقدا بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ فراوانتر بكه‌ین.

 

جارێكی دیكه‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازی و میواندارییه‌ گەرمەی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێم دەکەم و هیوادارم هه‌موو ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام و به‌هێزتر بێت. هه‌روه‌ها یادی شه‌هید سولێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕۆڵێكی باش و بەرجەستەی هه‌بوو له‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئازای عێراق و پێشمه‌رگه‌ ئازاكانی كوردستان كه‌ به‌رامبه‌ر داعش و بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر هه‌ولێر وه‌ستابوو، یادی ئه‌و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هیوادارین ئه‌و برایه‌تییه‌ی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه‌. جارێكی دیكه‌ سوپاسی میوانداریتان ده‌كه‌م جەنابی سەرۆک.

 

http://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50527

 

 ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٠/٧/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، بەتایبەتی لە بواری ئالوگۆڕی بازرگانی. هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی کردنی هەردوولا کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوبۆچوون بوون لە سەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە.

 

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/july/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-وەزیری-دەرەوەی-کۆماری-ئیسلامی-ئێران-دەکات/

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاماژە بە سەردانی ڕۆژی یەکشەمەی "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێر و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێران و هەرێمی کوردستان، پێویستیان بە هاوکاریی هەمە لایەنە لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و تەندروستی لەگەڵ یەکتریدا هەیە.  

 

"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئیسنا" گوتی: ئەوەی کە بەڕێز زەریف دوای سەردانی بەغداد بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت، پەیامی زۆر گرینگی هەیە، لەوانە: لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق، هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکاندا هەبێت. لە لایەکی دیکەشەوە ئەم بابەتە پێگەی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەردەخات.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە لە دیدارەکانی زەریف لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دوو لایەن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەروەها پەرەپێدانی هاوکارییەکان جەختیان کردەوە، گوتی: ئێران و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق، پێویستییان بە هاوکاریی هەمە لایەنە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی لەگەڵ یەکتریدا هەیە و هاوکارییە تەندروستییەکانیش بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گرینگییەکی تایبەتی لە خۆگرتووە.

 

دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جۆری پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێز زەریف، جەختکردنەوەیەک بوو لەسەر گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەی کە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پۆزێتیڤ و مرۆڤدۆستانەی ئێران بۆ یارمەتیدانی ئەم ناوچەیە هیچ کاتێک لە یاد ناکات.   

 

لینکی هەواڵ:

https://www.isna.ir/news/99043022259/تحلیل-نماینده-اقلیم-کردستان-عراق-در-تهران-از-سفر-ظریف-به-اربیل

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مەهدى شوشتارى، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئەنجامدا.

وێڕای پیرۆزبایکردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە تازەکەی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پاڵپشتی فەرمانگەی بۆ دەبڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.

کونسوڵی گشتی دەستبەکاربوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی پۆستە تازەکەی لە هەرێم، هاوکات هیوای خواست بتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کە پەیوەندییەکی کەلتووری، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتیە.

https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50525

 

K24 – هه‌ولێر: // سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ كۆنفرانسێكی میدیاییدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

پوخته‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

خۆشحاڵم له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانیان بۆ عێراق، ئه‌م ئێواره‌ پێشوازیمان له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد، به‌خێر بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان.

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خی زۆره‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ده‌ڕوانین. ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دراوسێیه‌كی گرنگه‌. هه‌رێمی كوردستان هیچ كات هاوكاری ئێران له‌ رۆژگاره‌ سه‌خته‌كان له‌ یاد ناكات. ئێران هه‌میشه‌ وه‌ك دۆست و دراوسێ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وه‌ستاوه‌. ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دراوسێیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستییه‌كی له‌ پێش و زۆر گرنگه‌.

هه‌رێمی كوردستان وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی و مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری جمووجۆڵێكی فراوانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌، فراوانكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌و بوارانه‌دا كه‌ پێویست و جێی بایه‌خی هه‌ردوولان و خواستێكی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه‌ و هه‌میشه‌ كارمان له‌سه‌ر كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین.

 

له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و پێگه‌ و رۆڵی گرنگی ئێرانمان له‌ هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرد، داكۆكیمان له‌ پێویستی سه‌قامگیری له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر ئاشتیانه‌ی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

باسمان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی كرد، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووچۆی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و ئه‌زموونی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ كه‌ جێی بایه‌خی هه‌ردوولامان بوون تاوتوێكرد.

ده‌مه‌وێت سووپاسی به‌ڕێزان باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا و سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌م، كه‌ رۆڵێكی به‌رده‌وام و به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولادا.

دووباره‌ جه‌نابی وه‌زیر به‌خێربێیت بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 

پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران

خوشك و برایانی خۆشه‌ویست له‌ هه‌رێمی كوردستان

برای خۆشه‌ویست و هاوڕێی خۆشه‌ویستم سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،

زۆر سووپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ هه‌ولێری زۆر جوان لێم كرا و سووپاست ده‌كه‌م و زۆر خۆشحاڵم بۆ جاری سێیه‌م له‌ ماوه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا، هه‌لم بۆ ره‌خسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م.

بۆ ئێمه‌ وڵاتی عێراق، به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌، به‌ كه‌مینه‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌، وه‌ك دراوسێیه‌ك عێراق بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌. ئێمه‌ داواكارین په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق. زۆر خۆشحاڵین، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و په‌یوه‌ندی خێزانی و خزم و كه‌سوكاریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌. ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق هه‌یه‌. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌كردندایه‌ و دڵخۆشین ته‌نانه‌ت كۆرۆناش نه‌یتوانی رێگری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌ تایبه‌تی هه‌رێم بكات. ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانمان به‌رده‌وام كراوه‌ بوون و ئێمه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌، به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ هاوكاری بكه‌ین و بتوانین ئه‌زموونی خۆمان له‌ خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دانێین.

ئێمه‌ ئاماده‌ین گه‌شه‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانمان بده‌ین. پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر له‌ بواری پیشه‌سازی و رێگه‌ی ئاسنین و بواری وزه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ین.

هیوادارین له‌ سه‌ردانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكاریانه‌ به‌رفراوانتر بكه‌ین.

جارێكی دیكه‌ سووپاسی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و میواندارییه‌ و هیوادارم هه‌موو رۆژێك په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامتر و به‌هێزتر بێت. یادی شه‌هید سلێمانی ده‌كه‌ین، كه‌ رۆڵێكی باشی هه‌بوو له‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر داعشدا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان هاوكار بوو. ئێمه‌ یادی ئه‌و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هیوادارین برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه‌. جارێكی دیكه‌ سووپاستان ده‌كه‌م.

 

 https://www.kurdistan24.net/so/news/a28a79be-2a31-4fd6-b46a-e5187a7a9417

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ خاتوو "یان چی چان" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران دیداریی کرد.

 

خاتوو "یان چی چان" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران و پسپۆر لە بواریی سیاسی ئەمرۆ یەکشەمە ١٩/٠٧/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازیی لێکرا.

 

له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا خاتوو "یان چی چان" سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە و پرسیاریان هەبوو لەسەر کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و رێککەوتنی ستراتیجی عێراق و ئەمه‌ریکا، ئەم هێرشانەی کە دەکرێتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، راوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە ئێران ڕوونکردەوە و جه‌ختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، نایەوێت خاکەکەی بەکاربهێنرێت بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ و هەروەها داواکارە ڕێز لە سنوورەکانی بگیرێت. 

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، سەبارەت بە گفتووگۆ و دانووستانه‌کانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد، دووپاتی کردەوە؛ کورد هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد، لەسەر بنەمای یاسای بنەڕه‌تی عێراق، لەگەڵ گفتووگۆدا بووە و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا داوای لە ڕێکخراوی یونامی کرد کە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لەو بوارەدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

 سه‌رله‌به‌یانیى رۆژی هه‌ینى 17/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، كلیلى سه‌قامگیریى سیاسیى عێراقه‌، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساش پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، له‌گه‌ڵ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو، تیایدا تیشك خرایه‌ سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان و چاره‌سه‌ركراوان و ئه‌وانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز لودریان ئاماده‌ییى فه‌ره‌نساى بۆ هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ په‌تاكه‌ نیشان دا.

له‌ كۆوبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كرده‌وه‌، به‌ڕێز لودریانیش به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شیى نێوانیان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش وه‌ك جیهان گیرۆده‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانین، به‌‌ گرنگ و نیشانه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا.

به‌ڕێزیان به‌ ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه‌ دووباره‌ سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ته‌نگانه‌دا پشتگیرى له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان كردووه‌، ساڵى 2017ش ئابلۆقه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند و هاوكار بوو له‌ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنى به‌ ڕۆڵێكى زۆر به‌رچاو ناوزه‌د كرد كه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕى داعشدا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامێكى گرنگى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شێكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، پشتگیرى و ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به‌ پشتگیریى فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌، باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ فه‌ره‌نسا هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه‌، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سـیحى، چ له‌ كه‌مپه‌كان، یان به‌ حه‌واندنه‌وه‌یان له‌ فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها گوتى: گرنگییه‌كى زۆر به‌ سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق ده‌دات.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له‌ به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نساش كرد كه‌ وه‌ك دۆستێكى كوردستان ڕۆڵێكى به‌رچاوى له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسادا گێڕاوه‌، هه‌م كاتێك وه‌زیرى به‌رگرى بوو كه‌ سه‌ردانى كوردستان و به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى داعشى كرد، هه‌م چه‌ند جارێك پێشتر و ئێستاش كه‌ دووباره‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر سوپاسى كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و كونسولى فه‌ره‌نساى له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازیاره‌ ‌و ده‌رفه‌تیش له‌باره‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له‌ بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ئه‌منى، ئه‌كادیمى و كولتووریدا‌، به‌تایبه‌تیش كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌توانن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كار و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتى: خۆشحاڵم کە دووباره‌ لێرە له‌گه‌ڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌ولێرم. ئەمە هەشتەمین سەردانمه‌ بۆ هەرێمی کوردستان، وەک جەنابتان ئاماژەتان پێکرد، چوار جار وەک وەزیری بەرگریی هاتووم لە کاتە هەرە سەختەکاندا، هەروەها ئەمە چوارەمین جاریشە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.

لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمین سەردانمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە فەرەنسا بەردەوام ئاماده‌یى هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ساتە هەرە سەختەکاندا کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیاندا تێده‌پەڕێت پێمخۆش بوو ئەم سەردانە بکەم بۆ لای ئێوە کە هاوسۆزی و پشتیوانییە، هاوسۆزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا کە تووشی ئێوە بووە وەک چۆن تووشی ئێمەش بووەوە، هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کەلوپەلی گرنگی پزیشکی وەک هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی کارمەندانی تەندروستیی ئێوە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م سه‌ردانه‌م پشتگیرییه‌ بۆ شه‌ڕتان دژى داعش کە ئێمە و کوردستانی تووشی پرسە و تازیە کرد. دەبێ هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، عێراقی و فەرەنسی و کوردستانی بە بێ ئەوەی ئاستی چاودێریی نزم بکەینەوە، هەروەها هاوسۆزییه‌ لە قەیران و گرژییە هەرێمییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆیان بوونەتە قوربانى و له‌ ژیانى ڕۆژانه‌یاندا باجى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیرییه‌ له‌ بوراى مرۆییدا كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى نیشان دا به‌ پێشوازیكردنى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى عێراق، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش جه‌خت له‌و جوامێرییه‌ى ئێوه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌.

دوایین جار كه‌ ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانم كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌م دا كه‌ چه‌ندین ملیۆن یۆرۆ كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، له‌ كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌مان ئه‌نجام دا له‌ بوراه‌كانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى و ئاو، هه‌روه‌ها ڕۆژانى داهاتووش فه‌ره‌نسا یارمه‌تى ده‌گه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌، له‌ داهاتوودا به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌ گوژمه‌ى پازده‌ ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌یه‌كى گرنگى بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ پارێزگاى دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.

هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی لە نزیکەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد. خاڵێکی دیکە كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم کۆمپانیاکانمانە کە بەردەوام دەبن. ئەمساڵ قوتابییەکی کورد کە باوکی له‌ شه‌ڕى داعشدا شه‌هید بووه‌‌، بەکالوریای فەرەنسی بەدەست هێناوە و بەردەوامی بە خوێندنی خۆی داوە لە سایەی بۆرسێکی خوێندنی حکوومەتی فەرەنسا. ڕاستە ئەمە یەکەم قوتابییە، به‌ڵام بە دڵنییاییەوە دوایین قوتابی نابێت و بەردەوام دەبێت. ڕۆڵەیەکی کوردە کە لە سایەی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و هەولێر خۆیان پێدەگەیەنن لەناو سیستمی فەرەنسیشدا لە سایەی هاوکارییەکی زانکۆکانی ئێمە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە.

 

https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50516

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی