رۆژی پێنجشەممە 2019/11/28 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لەکۆشکی کۆماری لەئەنقەرە پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد.
له کۆبوونهوهكهدا، بارودۆخى سیاسى و ئاسایشى ناوچهكه تاوتوێكرا و جهخت له پێشخستنى پهیوهندییەکانی ههولێر و ئهنقهرەو رۆڵى ههرێمى كوردستانى له سهقامگیرى ناوچهكه كرایهوه.
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دووپاتیكردهوه، ههرێمى كوردستان فاکتەرى سەقامگیریی ئاسایش و ئارامى دهبێت له دهڤهرهكه و خواستى ههرێمى كوردستانیشى بۆ پەرەپێدانی پهیوهندییەکان، به تایبهت له بوارهكانى بازرگانى و ئابوورى پیشاندا.
له كۆبوونهوهیهکیشدا لهگهڵ مەولوود چاوشئۆغڵو وهزیرى دهرهوهى توركیا، گفتوگۆ له بارهى پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كرا، بە تایبەت بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری بازرگانی و ئابووری.
لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وهزیرى دهرهوهى توركیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و باسیان لە وردەکاری کۆبوونەوەکە کرد و وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکهدا گووتی: گفتوگۆی گرنگی لەسەر ئاستەکانی سیاسی و ئابووری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش لەناوچەکەدا کردەوە و روونیکردەوە، سەقامگیری لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بەدیھاتووە، بە ئاراستەی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان.
سەرۆکی حکوومەت ستایشی هاوکاری حکوومەتی تورکیای لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی میوانداریکردنی پەنابەرە سوورییەکان کرد و هیوای خواست خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، نەک بە زۆرەملێ.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، سەرۆک وەزیران رایگەیاند هەرێمی کوردستان پەیوەندی زۆر گرنگی لەگەڵ تورکیا هەیە و گوتی نابێت خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هیچ گرووپێکەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم (نۆڤێمبەر) 2019 گەیشتە ئەنقەرە، وەک یەکەمین سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە دوای دەستبەکاربوونی وەك سەرۆکوەزیران.
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن، پرسەنامەیەكی ئاراستەی نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بۆ كۆچی دوایی (محەمەد عومەر دەباغ ) ی برایان.
لەو پرسەنامەیەدا قادر عەزیز وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیواشی خواستووە ئەمە دوا كۆستی بنەماڵەكەیان بێت.
https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=87584&cor=Kurdistan
برای بەڕێزمان مامۆستا نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران
بەداخ و پەژارەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی ( محەمەد عومەر دەباغ ) ی براتانم پێگەیشت بەم بۆنە خەمناکەوە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ، ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین هاوبەشی خەم و پەژارەتانین
روحی کۆچکردووش شادبێت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی نازم عومەر دەباغ دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵەی مام محەمەد عومەر دەباغ
بەڕێز كاك نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە ئێران
سڵاوێكی گەرم...
خەمبار و نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (مام محەمەد عومەر دەباغ)، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەین و خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانین لەم كۆستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان.
جێگەی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و دڵنەوایی بۆ ئێوەی بەڕێزیش لە خودای گەورە داواكارم.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
برای بەرێز/ نازم عومەر دەباغ
بەرێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو محەمەد عومەر
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد عومەر)ی براتانم پێگەیشت.
بهم بۆنه خهمبارهوه پرسه و سهرهخۆشی خۆم ئاڕاستهی خۆتان و خانهواده و كهسوكارتان دەکەم و داوام له خودای گهوره ئهوهیه خوالێخۆشبوو بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات و سهبووری ههموو لایهك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار
بەڕێز مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە کە ڕۆڵێکى کاریگەرى لە شەڕى دژى داعشدا هەبووە، هەروەها ستایشى پێکەوەژیان و پاراستنى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەرانى لە هەرێمى کوردستان کرد، سڵاو و ڕێزى خۆى و ئیدارەى ئەمەریکایشى پێشکەش بە کەسوکارى شەهیدانى پێشمهرگه له شەڕى دژى تیرۆر کرد.
ئێوارەى رۆژی شەممە 23/11/2019 لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا که بەڕێزان مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، بەڕێز پێنس پابەندیى ئەمەریکاى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکارى و پشتگیرى لە هەرێمى کوردستان وەک هاوپەیمانێکى ئەمەریکا لە چوارچێوەى عێراقدا دووپات کردەوە و خۆشحاڵى و پشتگیریى وڵاتەکەى بە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان نیشان دا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دەربڕینى خواستى هەرێمى کوردستان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا، سوپاسى ئەمەریکاى کرد کە لە شەڕى دژى داعشدا پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرد و دووپاتى کردەوە بێ پشتگیریى ئەمەریکا ئەو سەرکەوتنە بەسەر داعشدا بەدى نەدەهات، هەروەها سەردانى بەڕێز جێگرى سەرۆکى ئەمەریکاى لەم کاتەدا بە نیشانەى پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە قەڵەم دا.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا تاوتوێ کران.
https://president.gov.krd/nechirvan-barzani-receives-mike-pines/
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانی کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێکهاتوو لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "هیوا ڕەسووڵ" و "عەباس عەبدواڵلە" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەمە 17/11/2019 بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی "محەمەد حوسێن جەعفەری" برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانیان کرد.
دکتۆر "محەمەد جەعفەری" سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێران، سوپاسی ئامادەبوونی شاندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی براکەی.
ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر جەعفەری، بە ئامادەبوونی دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران، دکتۆر "مەحموود واعیزی" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، جێگران و ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، کەسایەتییە زانستی و سیاسییەکان، نوێنەری شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پەڕڵەمانی ئەم وڵاتە، کارمەندانی هێزی یاسادانانی ئێران و هەروەها خەڵکی ئاسایی لە مزگەوتی پەڕڵەمانی ئێران بەڕێوەچوو.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە شاری هەولێر لەگەڵ "سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، رۆژی چوارشەمە 6/11/2019 لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ "سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
لەم دیدارەدا تاوتوێی دوایین کار و چالاکییەکان و گرینگترین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەروەها باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات