خەڵك // سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندی لەگەڵ جێگرەكەی و وەزیرەكان باشە و دەڵێت: “دەمانەوێت بەپێی داتا بڕیار بدەین نەك بە میزاج”.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێكی دیداری مێری ڕایگەیاند، “پەیوەندیم لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان زۆر باشە و گونجاندنی باشم هەیە لەگەڵ كاك قوباد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیرەكان زۆر جدین لە كارەكانیان و ئێمە هاتووین خزمەتی خەڵك بكەین، هەمان ڕۆحیەتم لە وەزیرەكان بینیوە.
ڕاشیگەیاند، كەرتی پەروەردە بناغەی پێشكەوتنی وڵاتە و بودجەیەكی تایبەتیم بۆ ئەو كەرتە تەرخان كردووە، چونكە لە ئێستادا پێویستمان بە 35 هەزار پۆلی خوێندن هەیە.
وتیشی، “سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێممان وەك ئەرك و بەرپرسیارێتی وەرگرتووە نەك بۆ دەستكەوتی كەسی و چاومان لەوەیە سێكتەرەكانی پەروەردە و تەندروستی گرنگیەكی تایبەتییان پێ بدەین”.
جەختیشی كردەوە، كە كار بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و بە ئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكان دەكەین و دەمانەوێت بە داتا بڕیار بدەین نەك بە میزاج.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت: “دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتن و دەشمانەوێت بەپێی دەستوور كێشەكان چارەسەر بكەین و هەوڵی جدیشمان داوە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان”.
دووپاتیشی كردەوە، كە چاومان لەوەیە، كە سەرچاوەی سەرەكی داهات تەنها نەوت نەبێت و دەمانەوێت سەرچاوەكانی داهات هەمەجۆر بكەین.
سەبارەت بە كەرتی تەندروستی، مەسرور بارزانی وتی، “دەمانەوێت گرنگی زیاتر بە كەرتی تەندروستی بدەین و لەبری خەرجی بۆ ناردنە دەرەوە بۆ چارەسەر، كەرتی تەندروستی بگەیەنینە ئاستی جیهانی و خەڵك بۆ چارەسەر بێنە هەرێم”.
دەربارەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، كە دەبێت فەرمانبەران زۆر مەمنون بن هاووڵاتیان لە كارەكانیان ڕازی بن.
بۆ سیستمی باج ئاشكرای كرد، دەمانەوێت سیستمی باج ڕێكبخەینەوە و لە كۆمپانیاكان وەریبگرین نەك لەسەر خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و باری سەرشانیان قورس بكەین.
"سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" که‌سایه‌تی ناسراویی کورد کۆبۆوه.
"سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "هیوا ڕه‌سووڵ ڕه‌شید" و "فهخرالدین عه‌زیز ساڵح" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێش نیوهڕٶی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ٦ى نۆڤهمبهریى 201٩، سه‌ردانی به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێرانیان کرد که "مه‌لا لوقمان" به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا به ئاماده‌بوو.
له دیدارێکدا باس له ڕه‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که کرا و تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که و عێراقى گرتۆته‌وه، ئه‌و گۆڕانکاریى و ڕووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که له ماوه‌ى ڕابردوو ڕوویانداوه و تا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا کاریگه‌ریى ڕووداوه‌کانى ناوچه‌که‌ش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق به گشتیی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی شیکرانه‌وه و ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کانى ئه‌م دوایانه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ری پێداچوونه‌وه بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق یه‌ک هه‌ڵوێست بێت.
له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می كاره‌كانی دیداری مێریدا كه رۆژی سێشه‌ممه 5/11/ 2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری دیبه‌یتێكی كرد.
له دیبه‌یته‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌تا سوپاسی ڕێكخه‌رانی دیداری میری كرد بۆ داوه‌تكردنیان و به‌خێرهاتنی میوانانی كرد. دواتر باسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق كرد و گوتی:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه، به به‌شداريی سه‌رۆك كۆمار كه له به‌غداوه ته‌شریفی هێنابوو، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان به‌شدارییان كرد. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بوو كه ئێستا له به‌غدا هه‌یه، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه. هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كرد.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نین و ناشتوانین خۆمان به بێبه‌ش بزانین له‌و شتانه‌ی له به‌غدا ڕووده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌وه‌ی له به‌غدا ڕووده‌دات به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه. پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌م، پێم باشه كه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه قسه بكه‌م كه له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه. ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانانه بده‌ین، ده‌بینین خۆپیشاندانه‌كان زیاتر نه‌وه‌یه‌كه كه ته‌مه‌نی له 15 تا 22 و 23 و 24 ساڵیین، به ڕاستی ئه‌مانه نه ڕژێمی سه‌دام و نه هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌بیره، كه‌واته بێگومان هۆكارێكی دیكه‌یان هه‌یه له‌م خۆپیشاندانانه‌دا.
پێم وایه ئه‌م خۆپیشاندانانه سه‌ره‌تا خۆڕسك بوون، ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێ خه‌ڵكی دیكه‌ی له‌پشته، به بڕوای من زیاتر داواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵكی عێراقه، هه‌ر له دوای 2003ه‌وه تا ئێستاكه بێ هیوان و نازانن وڵات به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و خۆیان به شایسته‌ی ژیانێكی باشتر ده‌زانن كه به ڕاستیش وایه و دیانه‌وێت خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش بكرێن و ده‌رفه‌تی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت، به شێوه‌یه‌كی گشتیی ماندوون له‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو پێیان دراوه و هیچ نه‌كراوه.
زۆر جار باسمان ده‌كرد و ده‌مانگوت، عێراقی پێش 2003 و دوای 2003، به‌ڵام پێم وایه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بڵێین عێراقی پێش ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مه عێراقێكی ته‌واو نوێیه، خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی خۆیان گه‌یاند، ماندوو بوون له‌و هه‌موو دروشم و قسانه و ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی پێشتر پێیان فرۆشراوه و ده‌یانه‌وێ ژیان و دۆخێكی باشتریان هه‌بێت، تا ئێستا هیچ كه‌سێك میكانزمێكی پێشكه‌ش نه‌كردووه كه چۆن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆپیشانده‌ران به ڕه‌وا ده‌زانین، پێمان وایه ئه‌م داواكارییه، داواكارییه‌كه كه هاووڵاتییان مافێكی سروشتیی خۆیانه له ده‌سه‌ڵاتی بكه‌ن و ده‌بێت دركیش به‌وه بكه‌ین كه ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه خراپه، به‌ڵكو كۆی سیستمی سیاسیی عێراق به‌رپرسیاره له ساڵی 2003وه تا ئێستا. سه‌رۆك وه‌زیران یه‌ك ساڵه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، بێگومان له یه‌ك ساڵیش‌دا گۆچانی سیحری به‌ده‌سته‌وه نییه كه بتوانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ده‌رفه‌تی زیاتری پێ بدرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یامی خه‌ڵك ڕوونه، خه‌ڵك له‌م سیستمه سیاسییه‌ی عێراق ماندوو بووه و مافی خۆشیانه، ئه‌م سیستمه هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی حزبییه و خه‌ڵك ماندوو بووه له‌وه و په‌یامی خۆشیان گه‌یاندووه و هيوادارم هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق دركی پێ بكه‌ن.
ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت وانه له‌وه وه‌رگرین، چونكه هه‌روه‌ك باسم كرد ئه‌وه‌ی له به‌غدا و عێراق ڕووده‌دات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت. پێشتر ده‌گوترا ئه‌وه‌ی له به‌غدا ڕووده‌دات مافمان به‌سه‌ریه‌وه نییه هه‌رچی ده‌بێت با ببێت، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره زۆر به جددی هه‌رێمی كوردستان زۆر نیگه‌رانه له‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه. ئه‌مڕۆ به درێژی ئه‌و بابه‌تانه‌مان باس كرد. جه‌ختمان كرده‌وه ئێمه هاوكار ده‌بین وه‌ك هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه یارمه‌تیی به‌غدا بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق.
سه‌باره‌ت به میكانزمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌ی عێراق له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باس كرابێت، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد:
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌وه زیاتر یارمه‌تیدانیانه، یارمه‌تیدانی به‌غدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ميكانيزمێك پێشكه‌ش بكات و ئێمه یارمه‌تییان بده‌ین كه چۆن تیایدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا به گۆڕینی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و گۆڕینی ده‌ستوور، به بڕوای من ئه‌مانه هه‌موویان چاره‌سه‌ر نین.
ده‌بێت هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان دانیشتنێكی جددی بكه‌ین و میكانزمێكی دیكه بدۆزینه‌وه به شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داواكاریی ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه ئه‌مڕۆ هاتۆته سه‌ر شه‌قام. كۆی سیستمی عێراق كێشه‌ی هه‌یه، گرنگترینیان پرسی ئابوورییه، تا ئێستا ڕوون نییه ئابووریی عێراق چ جۆره ئابوورییه‌كه، ئایا سیستمه‌كه سۆسیالیستییه، یان بازاڕی ئازاده. هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق به ده‌یان و سه‌دان كۆمپانیایان هه‌یه، هه‌ر له‌ناو خودی وه‌زاره‌ته‌كاندا، كه كۆمپانیایه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه دێت و ده‌یه‌وێت كار بكات به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن كار بكات و ئه‌مه‌ش هه‌مووی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی دروست ده‌كات.
عێراق پێویستی به‌وه‌یه چاره‌سه‌ری جددی بۆ ئه‌و پرسه ئابووری و سیاسییانه بدۆزێته‌وه و دابنیشن، چونكه ئه‌مڕۆ زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌دی ده‌رامه‌تی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته. كاتێك باسی عێراق ده‌كه‌م، نامه‌وێت هه‌رێمی كوردستان جیا بكه‌مه‌وه له كێشانه و بڵێم ڕه‌وشمان زۆر باشتره، من ده‌مه‌وێت بڵێم كێشه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی، شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیداره‌دانی عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، نه ده‌ستوور كێشه‌یه و نه هه‌ڵبژاردن كێشه‌یه، كۆی سیستمی سیاسی له عێراقدا پێویسته دیسانه‌وه سه‌رله‌نوێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا.
من ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌وان بم، داوام له بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد و داوام له ئای ئێم ئێف ده‌كرد و ده‌مگوت فه‌رموو وه‌رن یارمه‌تیم بده‌ن. ده‌موت كێشه‌یه‌كی جددیم هه‌یه و یارمه‌تیى عێراق بده‌ن له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه. عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده چ له‌ڕووی سامانی سروشتی و له‌ڕووى توانای مرۆییه‌وه، نه‌وت و غاز و هه‌موو شتێكی هه‌یه، كهواتهپێویسته له عێراق مۆدێلێك پێشكه‌ش بكرێت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه خه‌ڵك لێی ماندوو بووه و به‌رگه ناگرێت.
سه‌باره‌ت ده‌ستوور و هه‌مواركردنه‌وه‌ی، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند:
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ریخست كه به بۆچوونی من بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو، جاران لایه‌نه سیاسییه‌كان له عێراق كه ده‌یانویست ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه دژی هه‌رێم قسه‌یان ده‌كرد و پێیان وابوو به‌م شێوه‌یه ده‌توانن ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، كاتێك ده‌مانگوت ئێوه بۆ به‌م شێوه‌یه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان، ده‌یانگوت له‌به‌ر ڕای شه‌قامی خۆمان و ده‌نگ كۆده‌كه‌ینه‌وه و هه‌میشه هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارهێناوه تا به هێرشكردنه سه‌ری، ده‌نگ بۆ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه.
خۆشبه‌ختانه بۆ یه‌كه‌مجار گه‌لی عێراق به‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه كردیان، به سه‌ركرده‌كانی عێراقیان گوت، ئێمه ماندوو بووین له‌و شته‌ی تا ئێستا به ئیمه‌ی ده‌فرۆشن، ئێمه خزمه‌تگوزاریمان ده‌وێت، ئێمه ژیانمان ده‌وێت، ئاو و كاره‌بامان ده‌وێت، په‌یامی خه‌ڵكی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مجاره هه‌ر خۆیان ئه‌مه‌یان ئه‌نجام دا كه جێی ڕێز و سوپاسه.
كاتێك باسی گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كرێت، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بڵێین نابێت ئه‌مه بكرێت، پرسیارمان هه‌یه، مه‌به‌ستتان له گۆڕینی ده‌ستوور چییه؟ وه‌ڵامی هه‌ر تاكێك ئه‌وه‌یه، ده‌مانه‌وێت ده‌ستوور بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق به‌هێزتر بێت. پرسیارمان ئه‌وه‌یه؟ ئه‌رێ به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم، سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق پهوتر ده‌بێت، یان خراپتر ده‌بێت؟ كامهیهتی؟ ئه‌مه پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌یه، پرسیار ئه‌وه نییه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت نابێت ده‌ستوور بگۆڕدرێت، پرسیاری ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كه له‌جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ كام بڕگه‌ی ده‌ستوور بگۆڕین خۆپیشاندان ناكرێت؟ ئێمه ئاماده‌ین ئه‌مانه گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌رێ كام بڕگه‌ی ده‌ستووره گه‌ر بیگۆڕین ژیانی خه‌ڵكی عێراق باشتر ده‌بێت؟ له‌پێناو باشتركردنی سیستمی سیاسیی عێراق، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك له فاو تا زاخۆ، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه.
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، ئایا به گۆڕینی ده‌ستور و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانجی سه‌ره‌كيی سه‌قامگیریی سیاسییه، سه‌قامگیریی سیاسی بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاساییه كه بڵێین نه‌خێر نابێت، چونكه ده‌ستوور كێشه نییه، به‌ڵكو له عێراقدا فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
با باسی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، له هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكمان هه‌یه كه فیدرالییه، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا، له هیچ قۆناغێكدا فیدراڵی نه‌بووه. له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه له سیستمی فیدرالیدا هه‌رێمی كوردستان هه‌م ماف و هه‌م ئه‌ركیشی هه‌یه، به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه له 2003وه تاكو ئێستا ئایا به ڕاستی مامه‌ڵه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی بووه؟ نه‌خێر، هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ركه‌زیه‌ت بووه، كه‌واته چه‌ند ماده‌ی ده‌ستووری هه‌یه كه جێبه‌جێ كراون و هه‌موویان فه‌رامۆش كراون؟
ڕاستییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، له 2003 كاتێك كورد بڕیاری دا به‌شدار بێت له عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئه‌و بڕیاره‌مان داوه. له دیباجه‌ی ده‌ستووردا زۆر به ڕوونی هاتووه (جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره ده‌سته‌به‌ری یه‌كێتیی خاكی عێراقه) ئه‌وانه‌ی له ده‌ستوور شاره‌زان پشتگیریی ئه‌مه ده‌كه‌ن. ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003 دۆخێكی زۆر تایبه‌تمان هه‌بوو، ڕاسته ئێمه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووین، ته‌نانه‌ت پاره‌شمان جیاواز بوو. ئێمه به خواستی خۆمان گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا و یارمه‌تيی عێراقی نوێمان دا.
خوالێخۆشبوو جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال، خوالێخۆشبوو جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رۆك بارزانی چی له ده‌ستیان هات كردیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌مان نارد بۆ پاراستنی به‌غدا تا له هه‌ندێك شوێنی به‌غدا ئارامی به‌رقه‌رار بكه‌ن، واته خواستی كورد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ شتێكی شاراوه نییه. ئه‌مڕۆش ئه‌و كێشهيهی ئێستا هه‌یه ته‌نیا به كێشه‌ی به‌غدای نابینین، به كێشه‌ی خۆشمانى ده‌زانین.
ئێمه له یه‌ك جوگرافیاداین و ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕووده‌دات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی لێره ڕووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وێ ده‌بێت و پێویسته به هێمنی و بێ تاوانباركردنی یه‌كتری، بێ ئه‌وه‌ی بڵێن ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد زۆره و ده‌بێت كه‌م بكرێته‌وه! كام ده‌ستكه‌وت زۆره و ده‌بێت كه‌مبكرێته‌وه و كام ده‌ستكه‌وتی كورد ڕێگر بووه له دابینكردنی كاره‌با؟ كام ده‌ستكه‌وتی كورد ڕێگربووه له‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و كێشه‌ی ئاو له باشوور دروست بكات؟ ئه‌گه‌ر به‌ندێكی وا له ده‌ستوور هه‌یه، به خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌ین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت عێراقییه‌كان ژیانێكی باشتریان هه‌بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان چی ده‌بێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
كێشه‌ی ئێمه بۆ چه‌ندین ساڵ، له سایكۆلۆجیه‌تی ئێمه، به‌غدا هه‌ر بوونی نه‌بووه. بایه‌خی نه‌بووه بۆمان، دۆخی به‌غدا چۆنه، گرنگیمان پێی نه‌داوه. به ڕای من هه‌ڵه بووین و هه‌ڵه‌شه. به‌غدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و دامه‌زراوه‌ی هه‌یه و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. پێویسته ئێمه به‌رده‌وام سوود له‌و شه‌رعیه‌ته وه‌ربگرین بۆ هه‌رێمی كوردستان.
خاڵێكی دیكه، كۆی ئه‌ندامانی كوردی هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 58 نوێنه‌ره، به‌ڵام هه‌ر یه‌كیان قسه‌یه‌ك و گوتارێكی هه‌یه. نه پارتی و نه یه‌كێتی و نه گۆڕان و نه یه‌كگرتووی ئیسلامی هیچ لایه‌نێك له ئێمه به‌و په‌رته‌وازییه ناتوانێت ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت. ئێستا له سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم، به سوپاسه‌وه ده‌ڵێم، هه‌موو سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له به‌غدا دروست بكه‌ین. كۆبوونه‌وه‌ی پێشتر بڕیارێكی وامان داوه و لیژنه‌یه‌كیشمان دروست كردووه به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێز مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ك یه‌ك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان خه‌ریكه و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و به‌رده‌وامن. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه دروست بكه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه له هیچ هێزێكی عێراقی بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی بكه‌ین و ده‌سته‌به‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. ئه‌م پرسه تا ئێستا باش ده‌ڕوات و ئومێده‌وارم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه ڕابگه‌یه‌نین.
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌وڵه‌كانی جه‌نابیان له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد:
له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر كوردێك ئه‌وه‌ی ده‌بینێت له سووریا و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد دێت له سووریا پێی ناخۆشه و هیوا ده‌خوازێت به شێوه‌یه‌كی دیكه بێت، بێگومان له ڕێگه‌ی خه‌بات و به‌رخودانی كورده‌وه كه دژی داعش كردیان، كۆمه‌ڵێكی زۆر شه‌هید و برینداریان دا بۆ پاراستنی كورد و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ئێستا بكه‌ین، پێویسته كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه. زۆر به‌داخه‌وه، زۆر پێویسته وه‌كو كورد، مێژوو به وردی بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببین. كاتێك شتێك دێته پێش، سروشتێكمان هه‌یه، ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دیكه، به‌ڵام به وردی ڕه‌وشی حاڵی خۆمان ناخه‌ینه به‌ر ڕه‌خنه و خۆمان له كوێ هه‌ڵه‌مان كرد، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و هه‌ڵانه ببین و به ووردی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین، ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌مان وردتر بێت. كاتێك كێشه‌ی سووریا ده‌ستی پێكرد، خۆم شه‌خسی له ناو هه‌موو پرسه‌كان بووم. له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، كێشه‌ی توركیا له‌و كاته‌دا كێشه‌ی كورد نه‌بوو له سووریا، كێشه‌كه په‌كه‌كه بوو. ئه‌وان یه‌كڕوو ده‌یانگوت، ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی بوونی ئاڵای په‌كه‌كه بكه‌ین له سنووری خۆمان له‌گه‌ڵ سووریا و به‌رده‌وام ئه‌م دید و بۆچوونه‌ی خۆیان به ئێمه گوتووه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه برایانمان له سووریا تێبگه‌یه‌نین كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
با ئه‌وه‌ش بڵێم، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و كاته په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده نه‌بوو، ته‌نانه‌ت توركه‌كان هاتن و گوتیان ده‌مانه‌وێت ناوبژی بكه‌ین و یه‌ك داوامان هه‌یه كورد خۆی له په‌كه‌كه جیا بكاته‌وه. به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌وڵی دا شه‌رعیه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی كوردانی سووریاوه وه‌رگرێت، له ئه‌نجام دا ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد له سووریا هات، ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه بوو كه په‌یڕه‌و كرا.
من له په‌یوه‌نديی به‌رده‌وامدام له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم كۆبانێ، كاتێك به‌ڕێز لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاته هه‌ولێر، داوام لێ‌كرد هه‌وڵ بدات بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، چاره‌سه‌رێك بتوانێت كێشه‌كانی كورد له‌ناو سووریا چاره‌سه‌ر بكات. چه‌ندین جار به ته‌له‌فۆن و له دیدارهكانیشم له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم، جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بڕیاری سه‌رۆك ترامپ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كيی سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌وه‌یه، نازانێت بۆچى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا‌ن. ئه‌مه‌ریكا هیچ سیاسه‌تێكی ڕوونی نه‌بوو له باره‌ی پرسی سووریاوه. پرسی داعش پرسێكی سه‌ره‌كی بوو. به سوپاسه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكیان دا و یارمه‌تيی ئێمه‌شیان دا بۆ له‌ناوبردنی داعش. ئێمه به‌رده‌وام سوپاسگوزاری ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعشین له ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه بێ ئه‌وان ئێمه نه‌مانده‌توانی و له سووریاش نه‌یانده‌توانی داعش تێكبشكێنن و یارمه‌تیی ئێمه‌یان دا و سوپاسیان ده‌كه‌ین.
پێمان وایه كێشه‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سووریا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی دروسته بۆ كوردانی سووریا. پێش هاتنی به‌ڕێز لاڤرۆڤ، قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زڵووم كوبانێ كرد و ئه‌و پرسه‌م باس كرد و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ند بوو كه ئه‌و پرسه بخه‌مه‌ڕوو له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ.
كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای توركیان. به جددی ئێمه نیگه‌رانین له‌وباره‌یه‌وه، چونكه ئه‌وان له هاتینان بۆ عه‌فرین شتی تا بڵێی خراپ ڕووی دا و نیگه‌رانی ئه‌و شتانه‌ین له سووریا. دووه‌م شت ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به جددی نیگه‌رانین له هاتنی ئاواره، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سووریامان هه‌بوو، دوای ئه‌و ژماره‌یه ئێستا ملیۆنێك و 100 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌رمان هه‌یه.
دانیشتوانی هه‌رێم نزیكه‌ی بیست و نۆ و سی له سه‌دا زیادی كردووه، قورسایيی داراییان زیاتر له ملیارێك و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلار بووه و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌كجار زۆره. نیگه‌رانییه‌كی دیكه كه به جددی پێی نیگه‌رانین، پرسی داعشه، ئێمه‌م پێمان وا نییه داعش و فكره‌كه‌ی كۆتایی هاتبێت، ئێستاش داعش به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بینین و پێویسته ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا كاری جددی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا قسه‌مان كردووه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مهینهتيی خوشك و برایانمان له سووریا ده‌یكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتوون ڕزگاریان بكه‌ین و له نه‌هامه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵام شتێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌رپرسیاریه‌تیی ئێمه هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، ئێمه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری هیچ وڵاتێك ناكه‌ین، نه سووریا و نه توركیا و نه ئێران، ئه‌گه‌ر بتوانین فاكته‌رێكی یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كورد تێیاندا ده‌ژی، ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردان ناكه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه قسه‌مان كردووه، داوامان كردووه یه‌كگرتوو بن و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و یه‌ك گوتاریان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بن ده‌توانن له پرسی ده‌ستووری سووریادا ده‌ستكه‌وتی باشتر به‌ده‌ست بهێنن.
به‌ڕێزیان له به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌دا باسی كێشه‌ی كوردى له توركیا كرد و ڕایگه‌یاند:
كێشه‌ی كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی جددییه. ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی باڵامان بینی، پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌ست پێبكات، ئێستاش له هه‌موو دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا ئه‌و پرسه‌مان فه‌رامۆش نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر بین، ئێمه ڕوون بووین له‌گه‌ڵیان كه كێشه‌ی كورد ده‌بێت به ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، په‌یامی ئێمه ئێستاش نه‌گۆڕاوه. ئه‌م كێشه‌یه به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی چاره ناكرێت، ده‌بێت ئاشتیانه بێت و له چوارچێوه‌ی وڵاتی توركیادا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و قسانه‌ی پێویست بووه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم بكه‌ین، كردوومانه. ئه‌وانه‌شی پێویست بووه، گوێی لێ بێت، گوێی لێ بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نییه كه بمانه‌وێت ڕێگه‌یان پیشان بده‌ین، به‌ڵكو ئه‌زموونێكمان هه‌یه. به گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی باشه بۆیان ئه‌و ڕێگه‌یان پیشان بده‌ین. زۆر قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه و زۆریش ڕاستگۆیانه قسه‌مان كردووه و ئه‌وه‌ی پێویست بووه باسمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین و ئه‌وه‌ی پێویستیش بێت كردوومانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها باسی له یهكڕیزيی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی:
ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات له ڕێگه‌ی كۆنگره ڕۆژناوانییهكانهوه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین، ڕێك با بێمه سه‌ر بابه‌ته‌كه، یه‌كێتی و پارتی له پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م پهیوهندیيانه، كێشه‌ی زۆر جۆراوجۆرمان هه‌بووه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز و نزميی زۆر هه‌بووه، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بووه و نه‌پچڕاوه. با له بیری نه‌كه‌ین، له ڕابردوودا كاتێك كێشه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دروست ده‌بوو ئه‌وانه‌ی بیریان دێته‌وه ده‌زانن كه ڕاسته‌وخۆ په‌نایان بۆ چه‌ك ده‌برد، ترسه‌كه ئه‌وه بوو شه‌ڕ دروست ده‌بووه‌وه.
بینیمان له خراپترین حاڵه‌تی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیدا، كه‌س بیری له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ نه‌كرده‌وه كه جارێكی دیكه خوانه‌خواسته شه‌ڕی ناوخۆ ڕووبدات، ئێمه زۆر به جددی قسه ده‌كه‌ین و ڕه‌خنه له یه‌كتری ده‌گرین، به‌ڵام هه‌ردوولا نهیانگهیاندۆته ئه‌وه‌ی كێشه‌كه بگاته كێشه‌یه‌كی چه‌كداری و خه‌ڵك نیگه‌ران ببێت. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه جێی ئه‌وه نییه نیگه‌ران بن و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌یوه‌نديی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆر له‌وه قووڵتره. یه‌كێتی هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
په‌یوه‌نديی زۆر باش له نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانی هه‌یه و وه‌ك یه‌ك تیمن بێ ئه‌وه‌ی سه‌یر بكرێت ئه‌مه سه‌ر به چ لایه‌نێكه. سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش وه‌ك تیم به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان تا بڵێی باشه. هیچ پێویست ناكات كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ببێته شوێنی قسه‌كردنی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر، میكانزمی دیكه هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت و ئه‌و شتانه‌ی ئێستاش باسیان لێ ده‌كرێت زۆر به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن، له كێشه‌كانی ڕابردوو گه‌وره‌تر نین.
من نیگه‌ران نیم له‌باره‌یانه‌وه و ئێمه هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه نه‌ك ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی به‌ڵكو هه‌ر هه‌موویان، ئه‌مڕۆ لایه‌نه موعارهزهكانیش به‌شداريی كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد كه له حكوومه‌تیش نین، به‌ڵام له مه‌ترسیی دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن و له‌پێناو ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه بوون و به‌شدارییه‌كی كاراشیان كرد تا بگه‌ینه ئه‌نجامێك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دانانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد:
ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، به‌داخه‌وه كاتێكی زۆرمان به‌فیڕۆ چوو كه ده‌ستوورمان نه‌نووسی. ئه‌مڕۆ یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان، پرسی ده‌ستووره، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی ئه‌م پرسه‌مان كردووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كرێت.
پرسی هێزی پێشمه‌رگه پرسێكی گرنگه، پرسی به دامه‌زراوه‌ییكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، ئه‌مه‌ریكا و فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانيا و هۆڵه‌ندا وڵاتانی دیكه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داناوه و ئه‌وان یارمه‌تيی ئێمه ده‌دن له‌مباره‌یه‌وه. ده‌ست به پرۆسه‌كه كراوه و وه‌ك له قسه‌كانیشمدا باسم كرد پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌بێت و به جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و په‌نا به‌خوا له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامه‌كانی ببینین.
دواتر به‌ڕێزیان له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ئاماده‌بووندا گوتی:
– وه‌ك گوتم لایه‌نه‌كانی كورد به هه‌موویانه‌وه له ساڵی 2003 و دواتریش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كييان بینی له داڕشتنه‌وه‌ی عێراقی نوێ و ئه‌مڕۆش دڵنیا بن له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان بكرێت له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی وا پیشان ده‌درێت كه ئێمه بوونێكی وامان له به‌غدا نییه، دوای هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوودا ڕوویان دا، له‌نێوان خۆمان ئه‌مڕۆ گه‌یشتووینه‌ته تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، نه‌ك ته‌نیا كورد به‌ڵكو له‌نێوان هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی له عێراقدا ده‌ژین كه چۆن بتوانین ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه به‌رین و ڕۆڵی خۆمان زیاتر و ئاماده‌ییمان له به‌غدا زیاتر ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه و هه‌بوونمان زیاتر ده‌بێت و هه‌مووشی بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاتهكانیهوهیه.
– ئێمه ناڵێین مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان هیچ كه‌موكووڕییه‌كی نییه، نكوڵی له‌وه ناكه‌م، له هه‌رێمی كوردستان كێشه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان ئێستا و ساڵانی ڕابردوودا له پرسه‌كانی شه‌فافیه‌ت و نه‌وت و چاكسازی و بواره‌كانی دیكه، ده‌بینین هه‌ندێك هه‌نگاوی زۆر گرنگ بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان نراون و با ئه‌مانه به كه‌م نه‌بینین، ئێمه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به‌س نین و ده‌بێت به‌رده‌وام بین. له چوار ـ پێنج ساڵی ڕابردوودا نه‌مانتوانیوه شتی گه‌وره بكه‌ین، ته‌نیا توانیمان له داڕمان ڕزگاری بكه‌ین. بیرتان نه‌چێت له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا (1100) كیلۆمه‌تر له شه‌ڕدا بووین له‌گه‌ڵ داعش، بیرتان نه‌چێت دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری عێراقی و سووری هاتبوونه هه‌رێم و وه‌ك گوتم سه‌دا بیست و نۆی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان زیادی كرد، بیرتان نه‌چێت له‌م شه‌ڕانه‌دا و بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان (2) هه‌زار شه‌هید و (11) هه‌زار بریندارمان داوه. بیرتان نه‌چێت به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 بودجه و مووچه‌مان به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕا له‌كاتێكدا له مانگی 5ی ئه‌و ساڵه نه‌وتمان هه‌نارده كردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌رزه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو هیچ حكوومه‌تێك له دنیا به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی گرتبا. ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نه‌بوو، سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك بوو. ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه به‌غدا بۆ ئێمه گرنگ بێت كه بودجه و مووچه‌مان بۆ دابین ده‌كات، به‌ڵكو به‌غدا له‌ڕووی سیاسی و شه‌رعیه‌تی یاساییه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ده‌بێت ئێمه كێشه‌كانی خۆمان له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ئه‌م په‌یامه و پێگیریی خۆشمان به ده‌ستووره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چه‌ندین جار دووپات كردۆته‌وه. په‌رۆشیی ئێمه بۆ به‌غدا ته‌نیا له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر خودی عێراقییه‌كان و دۆخی عێراقیشه و ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین ڕۆڵی خۆمان ببینین.
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار كه ئه‌مڕۆ ته‌شریفی هێنابوو بۆ ئێره زۆر به ڕوونی پرسی گۆڕینی ده‌ستوورى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ شرۆڤه كردین كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور بگۆڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت و ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ نییه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه نییه له كه‌سی بكه‌ین، چونكه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به ئامانجی ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق جێگیر ببێت و ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری عێراق به‌دی نایه‌ت، كه‌واته پێویست ناكات ئێمه باسی ئه‌و پرسه بكه‌ین و له‌و بڕوایه‌دام هێزه عێراقییه‌كانیش مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت، به‌ڵام هه‌ر مادده‌یه‌كی ده‌ستووری كه دۆخی عێراق باشتر بكات و خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی عێراق بكات، پشتگیری ده‌كه‌ین و پێشمان خۆش ده‌بێت.
كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه له به‌غدا بوونێكی جددیمان هه‌بێت و هه‌ر واش ده‌كه‌ین و ده‌ستیشمان پێكردووه و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سیاسی له عێراقد. له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار كه خۆی به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان له پهیوهندیدايه و بۆ ئه‌وی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هیوا ناخوازین دۆخی عێراق ئاڵۆز بێت. پێموایه پێویست به‌وه ده‌كات زیاتر گرنگی به چاكسازی بدرێت و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی چاكسازی ده‌كات و شايانى ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی دیكه‌ی پێ بدرێت له پرسی چاكسازیدا و له‌مباره‌یه‌وه هێزه سیاسییه‌كان یارمه‌تی بده‌ین.
با ئێمه باسی واقعی عێراق بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌توانایدایه ئه‌نجامی بدات زۆر سنوورداره، سه‌رۆك وه‌زیران تا چه‌ند توانیویه‌تی وه‌زیرێك دابنێت؟ هه‌مووی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه دانراوه و كاندیدیان بۆی ناردووه تا بكرێته وه‌زیر. به ڕاستی سیستمی سیاسیی عێراق ئه‌وه نییه كه چونكه ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه، كۆنترۆلهكهی له‌ده‌سته! من پێموایه كێشه‌كه گه‌وره‌كه لێره‌یه، ئه‌وانه‌ی ئێستا له عێراق بهرپرسیاريهتی وه‌رده‌گرن و ده‌بن به وه‌زیر زیاتر چاوه‌رێی ئه‌وه‌ن كه بۆ حزبه‌كه‌ی خۆیان چی ده‌كه‌ن و چیان پێده‌كرێت! هی ئه‌وه نین بڵێن بۆ عێراق چی ده‌كه‌ین! سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می هه‌یه، نه حزبێكی له‌پشته و نه بلۆكێكی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ته‌وافقی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان بۆته سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سیش پشتگیری ناكات! ئایا چۆن ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت و چۆن ده‌توانێت ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ببات؟ ئه‌و پێویستی به پشتگیریی سیاسیی هه‌موو هێزه‌كان هه‌یه.
وه‌ك كه‌سایه‌تیش به‌ڕێز عادل عه‌بدلمه‌هدی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی پێ بدرێت و پشتگیرییه‌كی ته‌واوی بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵی ده‌كرێت پشتگیری نییه و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ناو حكوومه‌تی عێراقیش یارمه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیران ناده‌ن. هه‌موو كات ده‌لێم له هه‌ر قه‌یرانێكدا ده‌رفه‌تێك هه‌یه، ئه‌مه‌ی ئێستا قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌شه بۆ عێراق كه به جددی دابنیشن بێ تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و وڵاتانی دیكه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و به هێنانی ده‌ستی وڵاتان، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شتێك، پیلانگێڕییه‌ك دژی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، چونكه نامانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنێك بۆ پیلانگێڕی له‌سه‌ر به‌غدا. ئه‌مه‌مان نه‌كردووه و له داهاتووشدا نایكه‌ین. ئه‌گه‌ر زانيارييه‌ك هه‌يه ئاماده‌ين و به جددى له‌سه‌رى ڕادهوهستين. جارێك يه‌كێك پێی گوتم هه‌ر كه شتێك ده‌بێت ده‌ڵێن خه‌تای فڵان وڵاته، باشه گه‌ر سه‌دا حه‌فتای خه‌تای وڵاته‌كه بێت ئه‌وا سه‌دی سی خه‌تای خۆتانه، دانیشين ئه‌و سه‌دا سییه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. منیش هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌مه‌وه، له‌جیاتی یه‌كتر تاوانباركردن با دانیشتین و هه‌ڵه‌كان بدۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
رۆژی سێشه‌ممه 5/11/2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراقی فیدرال، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌رجه‌م به‌شدارانی كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی و ئیداریی عێراقدا ڕووده‌دات، ده‌رئه‌نجامی كه‌موكوڕیی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌ی حوكمڕانی و جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور بووه، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌که‌دا به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵسه‌نگێندرا، هاوکات داكۆكى له مافی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی هاووڵاتیيان له داواكردنی مافه‌كانیان کرایه‌وه، وێڕاى ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپيشانده‌ران و هێزه ئه‌منييه‌كان.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵكى عێراقن و پشتيوانن كه حكوومه‌تى عێراق ڕێكاره پێويسته‌كان بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى داخوازييه ڕه‌واكانيان بگرێته به‌ر.
له كۆبوونهوهکهدا پاراستنی سه‌قامگیریی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی به پێویست زانرا، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و هێزه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر عێراق، به‌تايبه‌تى كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به هاوهه‌ڵوێستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانی عێراق به‌گشتی و داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كان. له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له هه‌وڵی لایه‌نه سیاسيیه‌کانی کوردستان بۆ هاوكاريكردنى عیراق له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی حوکمڕانیيهکی دروست و هێنانه‌دى چاكسازى و ره‌چاوکردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان، كرايه‌وه.
بابه‌تی داواكاریی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌شدابووانی کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختيان كرده‌وه كه له هه‌ر ههموارێكى ده‌ستووردا ده‌بێت سيسته‌مى فيدراڵى و ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره دهستووریهكهی پارێزراو بن.
به‌شدارانى كۆبوونه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ئهولهوييهتى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه و لايه‌نه‌كانى، پاراستنى سه‌قامگيرى و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌بێت و پشتيوانيى چاكسازييه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌نه‌وه كه به يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى كار ده‌كه‌ن و ده‌سكه‌وت و بهرژوهندييهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌پارێزن.
ژیان:کۆچەر عەزیز
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانەکانی عێراق بەشێکی ئەنجامی سیاسەتی رابردوە و بەشێکی دیکەش بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی عێراق خۆی لە ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران بە دوور گرتوە لە ناوچەکە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران لەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ (تۆڕی هەواڵی ژیان) باس لە خۆپیشاندانەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ژیان: رۆڵی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا چییە و تا چەند گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق پەیوەندی بە ململانێکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانەوە هەیە؟
نازم دەباغ: من پێم وایە ئەو خۆپیشاندانانەی کە ئێستا روودەدەن لە عێراق بەشێکی ئەنجامی سیاسەتی رابردووەو بەشێکی دیکەشی ئەنجامی ئەو سیاسەتەیە کە حکومەتی عێراقی لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا خۆی بێلایەن گرتووە، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بێلایەنی هەڵبژاردوە، نە پشتیوانی ئەمریکا دەکات نە پشتیوانە لە دژایەتی ئێران بۆیە پێم وایە ئەو هۆکارانە ئەمڕۆکە دەکرێت دوژمنانی عێراق هەموو لایەنەکان سودی لێببین، دەبێت ئەوەش لەیاد نەکەین داواکاری خۆپیشاندەران داواکارییەکی رەوایە، دژی گەندەڵی و دادپەروەری گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و پەیداکردنی کارن کە ئەمانە هەمووی داواکاری رەوان، ئەو خەڵکەی کە خۆپیشاندان دەکات دوو جۆر لە خەڵکن کەسانێکیان داواکاریەکەیان رەوایە، بەشێکی دیکەش لەئەنجامی ئەو سیاسەتەی عێراق هەیەتی کەسانێک دەستدەخەنە خۆپێشاندانەکان و بەڕێڕەوی خراپیدا دەبەن، بە کوشتنی خەڵک و سوتاندنی دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها پەلاماردانی لایەنە سیاسییەکان، بۆیە من وای دەخوێنمەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەبەرژەوەندی دانییە، هیچ کات پشێوی لە عێراقدا هەبێت، چونکە وڵاتێک بووە لەو وڵاتانەی کە بەلایەوە گرنگ بوو حکومەتی عێراقی ئێستا دامەزرا دڵخۆش بووەو پشتیوانیش بووە، بۆیە پێم وانیە بە ئاسانی بکەوێتە داوی ئەوەی لە خزمەتی ئەوانە دا بێت کە بیانەوێت ئەمن و ئاسایش تێکبچێت، ئەویش ئەو رۆڵە ببینێت.
پێم وانیە ئێران بە ئاسانی بکەوێتە داوی ئەوەی لە خزمەتی ئەوانە دا بێت کە بیانەوێت ئەمن و ئاسایشی عێراق تێکبچێت، ئەویش ئەو رۆڵە ببینێت
ژیان: ئەو لایەنانە کێن کە هەوڵی پشێوی دەدەن؟
نازم دەباغ: من ناتوان بە بێ بەڵگە پەنجەی تاوان بۆ هیچ وڵات و لایەنێک رابکێشم، بەڵام من بەهۆی وونم لە ئێران دەتوانم ئەو راستیە بڵێم کە هیچ کات لەبەرژەوەندی ئێران‌دا نەبووە عێراق پشێوی تێدا بێت.
ژیان: ئێران پشتگیری خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات یان دژیەتی؟
نازم دەباغ: نا خۆ لە نێوان رەش و سپی شتێکی دیکەش هەیە ئێران نەیشاردوەتەوە کە داواکاری خۆپیشاندەران مافی رەوای گەلی عێراقە بەڵام دژ بێت یان پشتیوان بێت ئەمە کاری ئەو نیە کە بێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکات، بۆیە پێم وانیە ئێران تێکەڵ بێت بەو پشێوی و ئاژاوانەی کە ، بەڵام ئێران لەگەڵ ئەوەیە حکومەتی عێراقی بەرنامەی چاکسازی باش بکات و بتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و وەڵام بێت بۆ ئەو داواکاریانەی خۆپیشاندەرانی عێراق داوای دەکەن و لەرێگەی ئاشتیانە داواکارییەکانی خۆیان بگەینن.
ژیان: ئایا لای ئێران هەرێمی کوردستان دەکەوێتە کوێی نەخشەی سیاسی عێراقەوە و لە ئێستادا رۆڵی چیە؟
نازم دەباغ: بەلای ئێرانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیە لە پێکهاتەی ئەمڕۆ و ئایندەی عێراق بۆیە هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە لە پەیوەندییەکانیدا چ راستەوخۆ چ ناراستەوخۆ، بەڵام هەموو رەچاوکردنێک دەرباری پەیوەندیەکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانن لەچوارچێوەیی ئەو یاسایەدایە کە لەعێراقدا پێی دەوترێت دەستوری هەمیشەیی عێراق له پشتیوانە لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی بۆیە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە لە خانەی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە.
ژیان: ئێران لە ئێستادا هەرێم بە هاوپەیمان یان رکابەری خۆی دەزانێت؟
نازم دەباغ: هەرگیز ئێران هەرێمی بە رکابەری خۆی نەزانیوە هەمیشە بە هاوپەیمانی خۆی زانیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی یەک پارچەدا بێت.
ژیان: بەلای ئێرانەوە تا چەند کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم مەرغوبە یاخود رکابەری دەکات؟
نازم دەباغ: رکابەری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران‌دا نیە، چونکە لە سەرەتادا پاڵپشتی بۆ دەربڕیوە بەردەوام شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێم تا دوا خۆپیشاندانەکانی عێراقیش شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەرپرسانی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانیان کردوە هەموو حکومەتەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران‌دا پەیوەندییەکانیان زۆرباشبووە بە کابینەی نۆیەمیشەوە.
ژیان: بەشێک لەمیدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە رۆژنامەنووس (عەبدوڵا زام) لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان گیراوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رەتیانکردەوە، بۆچی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆزنامەنووسە درایە پاڵ هەرێم ئێوە هیچ بەدواداچونێکتان کردوە بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە؟
نازم دەباغ: من کۆمێنتم لەسەر ئەو بابەتە نیە، بەڵام راستی و دروستی تێدا نیە کە ئێران وتبێتی لەسەر سنوری هەرێم گیرابێت، بەڵکو لە چالاکیەکی تایبەتی خۆیاندا بووە کە ئەو رۆژنامەنووسەیان لە دەرەوەی مەرزی ئێران گرتوە، بەڵام میدیای فەرمی ئێران وای نەوتوە، بەڵام ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت نێوانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبچێت و تانەی لێبدەن ئەو قسانە دەکەن.
ئێران لەگەڵ چەسپاندنی دامودەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە وە لە هەماکاتیشدا لەگەڵ هەماهەنگی و رێکەوتنی سیاسیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا
ژیان: مەبەستت لەو لایەنانە کێیە؟
نازم دەباغ: لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر جێگەی تر کێشە و ململانێ هەیە هەر یەکە بە پێی ئەو زانیاریانەی پێیدەگات بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی مانشێتەکان بەرزدەکاتەوە من تا ئێستا لە هیچ میدیایەکی فەرمیەوە گوێم لێنەبوە کە ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر سنوری هەرێی کوردستان گیرا بێت بەڵکو ئەوەندەی من ئاگادار بم ئەو ڕۆژنامەنووسە لەگەڵ دەزگا جاسوسیەکانی دەرەوە دەستی تێکەڵکردوە لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە بەڵام من دڵنیات دەکەمەوە کە لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان دەستگیر نەکراوە.
ژیان: ئەگەر ئەنجومەنێکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دروست بکرێت ئایا ئێران پشتگیری ئەو ئەنجومەنە دەکات؟
نازم دەباغ: من ئەوەی دەیزانم ئێران لەگەڵ چەسپاندنی دامودەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە وە لە هەماکاتیشدا لەگەڵ هەماهەنگی و رێکەوتنی سیاسیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا بۆ ئەو بابەتەش ئەوە شتێکی ناوخۆییە ئەگەر هەرێمی کوردستان خۆی بریار بدات بەدڵنیاییەوە ئەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێی باش بێت بۆ چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش تەبایی بۆ بەرێوەبردنی ناوچەکە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێیی باشە.
https://zhyan.co/detailnewsga.aspx?jimare=22642&cor=7&related=2
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی درێژەپێدانی شەڕ لە سووریای هەیە و داواکاریی وەستانی هەر چی زووتری شەڕ و دەستپێکردنی دانووستان و وتووێژە. لایەنەکان دەبێت گرفتەکان بە دانووستان چارەسەر بکەن، چونکە درێژەپێدانی شەڕ دەبێتە هۆی وێرانی و هەروەها پەرەسەندنی داعش. بە درێژایی مێژوو هیچ کاتێک گرفتەکان بە شەڕ چارەسەر نەکراوە. لە پەیوەندیی لەگەڵ مەسەلەکانی ناوخۆی عێراقیش سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە کە بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێم دەریکرد ڕوون و ئاشکرایە. ئێمە لە دژی حکوومەتی ناوەندی نین. باشترین جێگرەوە و باشترین حکوومەت کە لە بەغدا ئەمڕۆکە بوونی هەیە ئەو داموودەزگایەی ئێستایە. هەر بەم هۆیەوە بیرووڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە کە دەبێت حکوومەتی عێراق هەر چی زووتر بەشوێن داواکارییە شەرعی و یاسایی و واقعییەکانی ناڕازییەکانەوە بچێت و ئەو دروشمانەی کە ئەوان دەیاندا لەوانە: بێکاریی و دژی گەندەڵی و خزمەتکردن و چاکسازی بە شوێن داواکارییەکەیانەوە بچێت.
دیدارنیووز ـ ڕەسووڵ شکووهی: ئەزموونێکی زۆری هەیە. لە نێوان قسەکانیدا بە باشی دەتوانرێ لەوە تێبگەی. هەم ئەزموونی خەباتی هەیە، هەم شۆڕشی بینیەوە و هەمیش شەڕ. مامۆستا بووە و بۆتە سیاسەتمەدار. "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانە و لە ڕوخسارە سیاسییەکانی کورد دێتەئەژمار کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. ئەو کە لە ساڵی 2008 نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانە بە باشی بە فارسی قسە دەکات و وەکوو هەموو کوردێک میواندار و قسە خۆشە.
دوای ساڵانێک ئەزموونی کاری سیاسی داکۆکی لە هەوڵە چاکسازییەکان دەکات و لە هەر جۆرە توندڕەویی و گۆڕانکاریی کاتی خۆی دوور ڕادەگرێت. لە شیکردنەوەدا هەوڵدەدات هۆکارە جۆراوجۆرەکان لەبەرچاوبگرێت و چەند لایەنە هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکان بکات. ڕێگەچارەی گرفتەکانی ناوچەکە لە ناوخۆی ناوچەکە دەزانێت و هیوای بە هەوڵەکانی زلهێزەکان لە ناوچەکەدا نییە. بەسەر مێژوودا زاڵە و هەوڵدەدات لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆیدا لە نموونە مێژووییەکان کەڵک وەربگرێت.
لەگەڵ بەڕێزیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق و مەسەلەی تورکیا و ڕووداوەکانی سووریا قسەمان کرد. دەباغ ڕیشەی ئاڵۆزییەکان لە عێراقدا لە مەسەلە ناوخۆییەکاندا دەبینێت کە لە درێژەدا دوژمنەکانی عێراق بەلاڕێیاندا برد. ئەو جەخت لەسەر دانووستان و شەڕ نەکردن دەکاتەوە و ڕێگەچارەی مەسەلەکان لە پێکهێنانی یەکێتییەکی ناوچەیی دەزانێت.
لە درێژەدا، وتووێژی دیدارنیووز لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەخوێننەوە:
دیدارنیووز: ئەمڕۆ هەمووان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق ئاگادارن و ئەم گۆڕانکاریانە پەرۆشی بەدیهێناوە. هەندێک ئاماژە بە دەستێوەردانە بیانییەکان دەکەن و گرووپێکی دیکەش قەیرانی لاوازیی و گەندەڵی لە دەوڵەتی عێراقدا دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق چییە و ڕۆڵی کام یەک لە هۆکارەکان بەهێز دەبین؟
نازم دەباغ: بە بڕوای من ئەو باروودۆخەی کە لە عێراقدا تێپەڕدەبێت، ئاکامی سیاسیەتی ناحەکیمانەی حکوومەتی عێراقە بە درێژایی ساڵانی دوای ڕووخانی سەدام حوسێن. بەو ڕێژە داهاتەی کە عێراق هەیبووی تا ئەمڕۆکە نەیتوانیوە خزمەتی خەڵکی بکەن تاکوو خەڵکی ڕازیی بن. شایەدین کە زۆربەی ناڕازییەکان لە سەر شەقام، گەنجەکانن. ئەو گەنجانە شایەد زۆر ئاگاداری ڕابردوو نەبن، بەڵام لە باروودۆخی ئێستادا کەم داهات، کەم خزمەت و بێکارن و هەست دەکەن خزمەتی تەندروستی و ئاو و کارەبا و هەمووی ئەو شتانە کەمبێت یا خود نەبێت، ئاشکرایە کە هەستیان بەرزبێتەوە کە بە شوێن داواکارییەکانی خۆیانەوە بن. کاتێک کە خەڵکی عێراق ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن، باروودۆخێک دێتە پێشێ کە کەسانێک کە عێراقیان خۆش ناوێت و یا باروودۆخی ئێستای عێراق پەسەند ناکەن دێنە ناو گۆڕەپانەکوە و دەیانەوێت کە ڕێپێوانەکان بەرەولایەکی دیکەوە بەرن. هەر بەم هۆیەوە بە بڕوای من ئەمڕۆ عێراق باجی ئەم سیاسەتە بێلایەنە لە ناوچەکەدا دەدات. ئەمەریکا پێی خۆش نییە عێراق بێلایەن بێت. بەڵام بەم دوایانە کە سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و لەوێ وتاری پێشکەش کرد پەیامەکەی ڕوون و ئاشکرا بوو. پەیامێکی بێلایەن و ئەو پەیامەی کە عێراق ئامادەیی هەیە لەو هەنگاوانەی کە بۆ سەقامگیری و دابینکردنی هێمنی لە ناوچەکە هەڵیدەگرێت پێشوازیی بکات و بە جیاتی بەشداریی وڵاتانی بیانی، وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لەگەڵ یەکتری یەکگرتوو بن تاکوو ئاسایشی خۆیان بپارێزن. سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سەردانی چینی کرد و دوای چین سەردانی سعوودیا‌ی کرد. بە گشتی تەواوی پەیامەکانی بەرپرسانی عێراق ئەوە بوو هەم بێلایەنین و هەمیش ئامادەییمان هەیە کە سیاسەتی ناوچەیی خۆمانمان هەبێت. بە تایبەت سەرۆک کۆمار پێشنیازیدا کە بۆ ڕاگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆمان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە کۆمەڵەیەکی هەرێمی پێک‌بێت. چونکە باشترین ڕێگا هەر ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بۆخۆیان بتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن. ئێستاکە کە گۆڕەپانەکە شڵەژاوە، دوژمنانی عێراق بە کارایی دێنە ناوەوە و عێراق باجی ئەوە دەدات. ئەگینا من لەو بڕوایەدام کە هێزی ئاسایشی پۆلیسی عێراق بەو شێوەیە بێت کە تەقە لە خەڵکی خۆی بکات چونکە ئەو کردەوەیە، کردەوەیەکی بەعسیانەیە. ئەم کردەوەیە کاری دیکتاتۆڕەکان و ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت خەڵکی سەرکوت بکەن.
ئەم باروودۆخە نوێیە کە لە عێراقدا بوونی هەیە هەم مەرجەعییەتی شیعە، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی و هەم خودی حکوومەت یانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەڕڵەمان و سەرۆک وەزیران و هەم هەرێمی کوردستانیش پەیامیان دەرکردووە کە نابێت خەڵکی ئیزن بدەن کە ڕێگای ڕێپێوانەکان بگوڕدرێت و بە جیاتی دروشمەکان و داواکارییە شەرعی و یاساییەکانی خۆیان بە شەڕ و ناخۆشی کۆتایی پێبێت. شایەدی هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ گوێگرتن لە دەنگی ناڕازییەکانین. سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەڕڵەمان لەگەڵ نوێنەرانی ناڕازییەکان کۆبوونەوە و سەرۆک کۆمار نەخشە ڕێگایەکی ئاراستە کرد. سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە وڵامی هەندێک لە داواکارییە ڕەوا و دروستی ناڕازییەکان بدرێتەوە و بە زوویی پێوشوێنی بگیرێت و بە زووترین کات و‌ڵامیان بدرێتەوە و کارا بکرێت. ئێستا حکوومەتی عێراق لە باروودۆخێکدایە کە ئیشەڵڵا بتوانێت گۆڕەپانەکە ئارام بێت و چاکسازی دژی گەندەڵی و دادگایی‌کردنی گەندەڵەکان لە حکوومەتدا دەست پێ‌بکات. دەبێت ببینین لە داهاتوودا چ ڕوودەدات.
دیدارنیووز: ئەگەر بمانەوێت بە دەرئەنجامێک لە قسەکانی ئێوەدا بگەین ئەوەیە کە ئێوە لەوبڕوایەدان ئەم ڕووداوە ڕیشەی بەتەواویی ناوخۆیی هەیە. بەڵام کاتێک کە کەشووهەواکە تێکدەچێت ئەو کاتەیە کە دوژمنانی عێراق و کەسانێک کە سەقامگیری ناوچەکە بۆیان گرینگ نییە، کەشووهەواکە ئاڵۆزدەکەن.
نازم دەباغ: سەتاسەد بەم شێوەیەیە. یانی تەنانەت شتێک کە لە میسر و لیبی دەگوزەرا هەموو پەیوەندیی لەگەڵ یەکتری هەبوو. بۆ نموونە زۆربەی وادەزانن کە ئێران لە پشت ئەم ڕێپێوانانەدان. بۆمن جێگای سەرسووڕمانە. کاتێک حکوومەتی نوێی دامەزرا ئێران زۆر ڕازیی بوو. هەندێک گوتیان عادل عەبدوالمەهدی دەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە و واز لە سەرۆک وەزیری بێنێت. پرسیار ئەوەیە کە عەبدوالمەهدی بۆ چ کەسێک دێت؟ کاتێک کە ئەو قسەیە یا ئەو داواکارییە دەکەن خۆی لە خۆیدا قسەیەک لە دژی عێراقە. تێکدانی بەرپرسیارییەتی حکوومەت، باجی هەیە. خودا لێیخۆشبێت بەڕێز تاڵەبانی لەو ماوەیەی کە لەگەڵ یەکتری کارمان دەکرد هەمیشە لەو بڕوایەدابوو کە لە فیکری گۆڕان و ئاڵووگۆڕیدا نەبن، بەڵکوو لە فیکری گۆڕینی هزر و عەقڵدا بن. چونکە کەسێک کە ئێوە دەباتە سەر کار ئەگەر هەر ئەو هزر و عەقڵ و دەسەڵاتەی هەبێت چ شتێکی نوێی بۆ ئێوە بەدیدێنێت؟ ئێمە ئەزموونمان لە عێراقدا هەیە. کاتێک "ئەیاد عەلاوی" ساڵێک حکوومەتی ئاڵووگۆڕیی بوو هەمووان دەیانگوت زوو بڕوات، چونکە کارێکی نەکرد. ئەو ڕۆیی و "ئیبڕاهیم جەعفەری" هات. "ئیبڕاهیم جەعفەری" کە هات هەمووان پەسەندمان کرد و چەپڵەمان بۆ لێدا و ساڵ و نیوێک تێپەڕنەببوو کە گوتمان دەبێت بڕوات. ئەویش ڕۆیی و نەیتوانی کارێکی ئەتۆ بکات. دوای ئەو مالکی هات. دیسان دەستمان پێ‌کرد کە دەبێت مالکی بڕوات و یەکێکی دیکە بێت، ئەوی ڕۆیی و دوای ئەو دکتۆر عیبادی هات. دکتۆر عیبادیش ڕۆیی و دوای ئەو عەبدوالمەهدی هات. یانی حیساب بکەن، عەلاوی، ئیبڕاهیم جەعفەری، مالکی، دکتۆر عیبادی و عەبدوالمەهدی. دوای عەبدوالمەهدی چ دەبێت؟! هەر بەم هۆیەوە لێرە بەرپرسیارییەتی عێراق پێویستی بە هزرێکی نوێی هەیە و بۆ من گرینگ نییە کە دکتۆر عیبادی بڕوات و عەبدوالمەهدی بێت، بۆ من گرینگ ئەوەیە کە فیکرەکانی عەبدوالمەهدی چییە. یەکێک لەو هەنگاوە گرینگانەی کە لەم باروودۆخەی ئێستای عێراقدا هاویشتوویەتی ڕاگەیاندنی بێلایەنییە. کاتێک بێلایەنی ڕادەگەیەنێت نابێت نە لەگەڵ ئەمەریکا دەست لێبداتەوە و نە لەگەڵ ئێرانیش. بەڵام بۆ ئێمە ئێران گرینگی زیاتری هەیە، چونکە دراوسێمانە، جوگرافی، نەتەوە و دینێکی هاوبەشمان هەیە. ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا سبەی کە بەرژەوەندیی خۆیان ئامادە و دابینکرد، دەڕۆن و دوایی سعوودیە و ئێران و سووریا دەمێننەوە. یانی بۆ ئێمە دراوسێکان گرینگ‌یان هەیە. ئێستاکە کە ناتوانین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان یارمەتیان بدەین نابێت لە دژیان بوەستین.
دیدارنیووز: بە بێ موجاملە ناوچەکە ئێستاکە لە باروودۆخێکی ناسەقامگیردا بەسەردەبات و شەڕ و پێکدادانە جۆراوجۆرەکان لە هەر ئاستێک‌دا بوونی هەیە. ئێوە پێشنیارتان بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە: عێراق و ئێران و سعوودیا و تورکیا و وڵاتانی دەورووبەری خەلیجی فارس بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە چییە؟
نازم دەباغ: بە بڕوای من گرینگ‌ترین ڕێگا، خۆپاراستن لە توندڕەویی و پەلەکردن لە بڕیاردانە. خالی دووهەم ئەوەیە کە بە پێشنیاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کۆمەڵەیەکی هەرێمی بگەڕێینەوە کە ئێمە بۆخۆمان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین و بۆخۆمان هاوکاریی بکەین بە جیاتی ئەوەی کە هێزەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا و چین و ئەمەریکا کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورن بێنە ناوچەکەوە و بیانەوێت پشتیوانی لە ئێمە بکەن. پشتیوانیان لە ناوچەکەی ئێمە بە هۆی پارەی ئێمە و داهاتی ئێمە و نەوتی ئێمەوەیە. بۆچی ئەم مەسرەفە بکەین کاتێک بەڕێز تڕا‌مپ دەڵێت من 402 میلیارد دۆڵار سیلاحم بە سعوودیە فرۆشتووە. بەڵام حووسییەکان ئارامکۆ بۆردوومان دەکەن. ئەم مووشەکانە لە کوێین؟ پەدافەند و تەکنۆلۆژیاکان لە کوێین؟ سعوودییەکان بۆچی 400 میلیارد دۆڵاریان بۆ ئەم کارە تەرخانکردووە تاکوو لە بەرانبەر مەترسییەکاندا کە بۆیان دێتە پێشێ خۆیان بپارێزن، بەڵام ئاکامەکە شتێکی دیکەیە. ئەگەر لێکتێگەیشتنێکی هەرێمی بوونی هەبێت پێویست بەو هەموو خەرجە نییە و پێویست بەم سیستەمە پەدافەند و پشتیوانی ئاسمانی و مووشەکییە نییە و سیاسەت لە یەک وشە و بە یەک واژۆ بە بێ خەرجکردنی ئەم پارەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. هەر بەم هۆیەوە بە بڕوای من دەبێت ئەزموون لە شەڕەکانی دیکە وەربگرین. هیچ شەڕێک لە دنیادا بە شەڕ کۆتایی نەهاتووە. دەرئەنجامی شکستی یەک لایەنە لە شەڕدا، بەرەولای دانیشتن لەسەر مێزی دانووستان دەڕوات کە لایەنێک تووشی دۆڕان دەبێت و لایەنەکەی دیکەش دەیباتەوە. بەڵام لە دانووستان و سیاسەتدا نە دۆڕان و نە بردنەوە بوونی نییە. ڕێککەوتن بوونی هەیە. بە پێی ڕێککەوتن یانی بەرژەوەندیی هەمە لایەنە بوونی هەیە و دیارە کە گرفتەکەش چارەسەر دەبێت. ئێمە لە عێراقدا ئەزموونی چەندین ساڵەی شەڕمان هەیە. لە ڕۆژئاواش هەر ئەم ڕووداوە بوونی هەیە. بەم دوایانە ئەورووپییەکان هزر و مێشکیان گۆڕیوە و بە جیاتی شەڕ بازاڕێکی ئابووریی هاوبەشیان دروست کردووە کە هەمووان تیادا بەرژەوەندییان هەیە و سنوورەکانیان هەڵگرتووە. یانی ئێستا هەندێک کات کە سەردانی ئەورووپا دەکەی لەگەڵ کۆدی تەلەفوونەکە بۆتان دەردەکەوێت کە چوویەتە ناو کام وڵاتەوە و کام وڵاتتان تێپەڕکردووە. لەم کارە کەڵکیان وەرگرتووە. ئێمە بۆچی ئەم کارە نەکەین؟ شەڕی جیهانی دووهەم ساڵی 1946 کۆتایی هات و تا ئێستا چەند ساڵە؟ نزیکەی 63 ساڵ. تازە هاتووین جۆرێک لە شەڕیی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێنین. هێزەکانی هاوبەش لەم شەڕەدا لە هێزەکانی هاوبەش کە لە شەڕی جیهانی دووهەم بووە کەمتر نییە. ناوچەی جوگرافی ئەویش بەربڵاوە. چ کەسێت لەم ناوەندەدا تووشی زەرەر دەبێت؟ خەڵکی ناوچەکە. چ کەسێت دەیباتەوە؟ وڵاتانی زلهێز. بۆچی ئەم بردنەوەیە بۆخۆمان هەڵنەگەڕێنینەوە؟ خەڵکی ئێمە دەکوژرێن. مەگەر وڵاتانی ئەرووپی و ئەمەریکی دێین لە ناوچەکەدا کە هەزان کوژراویان هەبێت. ئایا ئەمە بە هۆی پێکێهێنانی پڕۆسەی دیمۆکراسییە و یا گۆڕینی یەک دیکتاتۆر لەگەڵ دیکتاتۆرێکی دیکەیە؟! بۆ چی؟ بۆ مانەوەی بەرژەوەنیی زیاتر. بەڕێز تڕا‌مپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە نیۆیۆرک بە سعوودییەکان دوای بۆردوومانی ئارامکۆ چی گوت؟! گوتی دەبێت هەڤاڵانم پارەکەی بدەن تاکوو ئێمە داکۆکی‌یان لێبکەین. دەبێت حاکمی ناوچەکە وشیار بێت. یانی زانینی بە کۆمەڵ و وەرگرتنێکی بەهێزیان هەبێت. ئەسکەندەر مەقدوونی و چەنگیز خان و هۆلاکۆ، کورش و عوسمانی و سوڵتان سەلیم و سوڵتان سولەیمان ئەو هەموو شەڕەی کە بەدیانهێنا ئایا مانەوە؟ من هەمیشە گوتوومە کە دیکتاتۆڕەکان و ئیمپڕاتورییەکان لەوپەڕیی بەهێزبوونیاندا دەڕووخێن نە لە لاوازبوونیاندا. کاتێک هێزیان زیاد دەبێت کاریگەریی و زاڵبوونیشان زیاد دەبێت و لەخۆبایی دەبن و زیاتر هەوڵدەدەن دنیایەکی زیاتر داگیر بکەن. تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە لە شوێنێکەوە پێشیان دەگیرێت. هیتلێر چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تا کوێی ڕۆیی؟ بەڵام کاتێک کە گەیشتە لووتکەی بەهێزبوونی خۆی تێکیان شکاند. هەر بەم هۆیەوە دەبێت دەسەڵاتدارانی ناوچەکە وەهۆش خۆیان بێن و لە فیکری ئەم کارەدابن کە داهاتوویان ڕوون و تەواوکەربێت و دەستکەوتیان هەبێت. کەسێک ناتوانێت ئەم دەستکەوتانە بە تەنیایی بخوات. ئەمڕۆ مەسەلە و گرفتی گەورە، وزە لە ناوچەکەدایە. مەگەر ئیزن دەدەن کە ئێوە بە تەنیایی بیخۆن؟ چی‌یان بەسەر میسر هێنا؟ چی‌یان بەسەر لیبی هێنا؟ چی‌یان بەسەر عێراق هێنا؟ چی‌یان بەسەر سووریا و یەمەن هێنا؟ ئێستاکە کارێکیان کردووە کە دەبێت داهاتی نەوتی خۆتان بێنن و خەرجی بکەن تاکوو وڵاتەکەتان نوێژەن ببێتەوە. دیارە چ کەسێک خەرجی نوێژەن بوونە بدات؟ هەر ئەو وڵاتەی کە شەڕی هەڵگیرساندووە. بۆ شەڕ سیلاح دەفرۆشن و دوای شەڕ نوێژەنی دەکەنەوە. من شایەدی ئەزموونی شەڕی ئێران و عێراقم و تیایدا ئامادەبووم. کاتێک کە ئێران لەگەڵ عێراق لە شەڕدابوو، سنوورەکان وێران بوون تا گەیشتە کرماشان، ئیلام، ئەهواز، خوڕەمشەر و قەسری شیرین. شەڕ وەستا ئەو مەسرەفەی کە خەرجیان کرد بووە نوێژەنکردنەوەی ئێران. ئێستاکە دوژمن کاتێک کە سەردانی کرماشان و سنە و قەسری دەکات بەغیلی دەبات. من چووم بۆ قەسری شیرین، ژوورێک نەمابۆوە کە بڵێم تیایدا شوێنێک بدۆزمەوە کە خۆر نەمسووتێنێت و یا باران تەڕم نەکات. ئەمڕۆکە ئەم هەموو ویلا و باڵەخانە و بینا و شەقام سازکراوە و ئەوە دوای شەڕە. هەر بەم هۆیەوە پێشنیاری من ئەوەیە کە دەبێت سەرکەوتن ئێمە لە خۆبایی نەکات و دۆڕانیش تووشی ناهومێدیمان نەکات. باشترین رێگا لەسەر مێزی دانووستان و وتووێژە. ڕێککەوتن یانی ئەوەی کە کەمێک ئێوە بەرەو پێشەوە بڕۆن و کەمێکیش لایەنی بەرانبەر بەرەو پێشەوە بێت.
دیدارنیووز: دیارە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە دەوڵەتی عەبدوالمەهدی بمێنێتەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێک لایەنی شیعە دەیانەوێت کە لابچێت. یانی سیاسەتی یەکپارچەی کوردەکان ئەوەیە کە دەوڵەتی ناوەندی بەرقەرار بێت.
نازم دەباغ: بەڵێ، سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە کە بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێم دەریکرد ڕوون و ئاشکرایە. ئێمە لە دژی حکوومەتی ناوەندی نین. باشترین جێگرەوە و باشترین حکوومەت کە لە بەغدا ئەمڕۆکە بوونی هەیە ئەو داموودەزگایەی ئێستایە. کاتێک بەڕێز تاڵەبانی تەنیا بوو و کاتی بەڕێز فوئاد مەعسووم جووڵە و چالاکییەک بوونی نەبوو. سەرۆک کۆماریی ئێستا سیاسەتمەدار و سەرۆک کۆمارێکی بەرجەستە و لە لایەنی دیپڵۆماسی سیاسیشەوە بەهێزە. عەبدوالمەهدی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە بەرجەستەکانی عێراقە کە هەم سەرۆک وەزیرە و هەمیش پەیوەندییەکی کۆن و باشی لەگەڵ کوردەکاندا هەیە. لەگەڵ پەڕڵەمانی عێراقیش پەیوەندییەکانی باشی توانیوە بەرقەرار بکات.
هەر بەم هۆیەوە بیرووڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە کە دەبێت حکوومەتی عێراق هەر چی زووتر بەشوێن داواکارییە شەرعی و یاسایی و واقعییەکانی ناڕازییەکان بچێت و ئەو دروشمانەی کە ئەوان دەیاندا لەوانە: بێکاریی و دژی گەندەڵی و خزمەتکردن و چاکسازی بە شوێن داواکارییەکەیانەوە بچێت. هەر بەم هۆیەوە حکوومەتی هەرێم پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئەو گۆڕانکاریانەی کە پێویستی دەکات بوونی هەبێت.
دیدارنیووز: وەکوو پرسیاری کۆتایی، تکایە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەتی تورکیا و کەسایەتی ئۆردووغان هەڵسەنگاندنی خۆتان ڕابگەیەنن و هەروەها هەڵوێستی کوردستانی عێراق سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە دانیشتتوانی کوردن، چییە؟
نازم دەباغ: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی درێژەپێدانی شەڕ لە سووریای هەیە و داواکاریی وەستانی هەر چی زووتری شەڕ و دەستپێکردنی دانووستان و وتووێژە. لایەنەکان دەبێت گرفتەکان بە دانووستان چارەسەر بکەن، چونکە درێژەپێدانی شەڕ دەبێتە هۆی وێرانی و هەروەها پەرەسەندنی داعش. بە درێژایی مێژوو هیچ کاتێک گرفتەکان بە شەڕ چارەسەر نەکراوە.
لینکی وتووێژ:
https://didarnews.ir/fa/news/38725/اعتراضات-عراق-ریشه-داخلی-دارد-نه-خارجی-کردستان-عراق-ترکیه-را-به-گفتگو-دعوت-می‌کند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١٠/٢٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی حکومەتی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا. جەختیش کرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر وبە‌غدا بەپێی دەستوور.
هەروەها باس لە گرنگی هەبوونی هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرایەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە رێز لە داواکاریی ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی بگیرێت و هەروەها پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناوبردنی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی، سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بەڵام کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌ویی نییە.
هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژ داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری تووندڕەوی. لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆری داوە و هەر لە سەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانیش ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنرا و ئەمەش بووە سەرەتای داڕمانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە.
بێگومان لەناوبردنی ئەم گه‌وره تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌وی نییە. بەڵکو دەبێت هۆكاره‌كانی سەرهەڵدانی بیری تووندڕەوی بنبڕ بکرێن و هەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و تووندڕەویی.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات