هەولێر // ڕۆژی سێشەمە ١٠ ئاداری ٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ستیف ڤەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان كرد و ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بۆ ڕوونکردەوە.
قوباد تاڵەبانی گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی كە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە هاوکاری نێوان حکومەت و هاووڵاتیان بە کەمترین زیان بەسەر پەتای کۆڕۆنادا زاڵ بێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، تاوتوێی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا و قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە حکومەتی هەرێم بە هەموو توانایەوە لەسەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئابوری هەرێم کرا، بە تایبەتی دوای دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەکرد کە حکومەتی هەرێم بەو ئەزمونەی لە کابینەی رابردوودا وریگرتووە بە ئاڕاستەی فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات کار دەکات.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە و رایگەیاند: هەرێم پشتگیری لە حکومەتێک لە بەغدا دەکات کە رەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و رێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت.
رۆژی چوارشهممه 4/3/2020 به سهرپهرشتیی بهڕێز نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و به ئامادهبوونی بهڕێزان جێگرانی سهرۆك، كۆبوونهوهی هاوبهشی لایهنه سیاسییهكانی كوردستانی بهشدار له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان له ههولێر، ئهنجام درا.
كۆبوونهوه تایبهت بوو به ههڵسهنگاندنی دۆخی سیاسیی عێراق دوای سهرنهكهوتنی ههوڵهكانی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی فیدرالی عێراق و ههنگاوهكانى داهاتوو بۆ پێكهێنانى حكوومهت.
سهرهتا سهرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی لایهنه سیاسییهكان و فراكسیۆنه كوردستانییهكانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقی كرد بۆ يهكههڵوێستییان له مامهڵهكرن لهگهڵ دۆخی ئێستای عێراقدا و جهختیشى لهوه كردهوه كه پارێزگاری لهم یهكڕیزی و یهكههڵوێستییه بكرێت و سهرۆكایهتیی ههرێمیش وهك چهتری كۆكهرهوهی ههموو لایهنه كوردستانییهكان، لهسهر بنهماى ئهرك و مافهكان پشتگیر و پارێزهری ئهم يهكڕيزى و يهكههڵوێستييه دهبێت.
كۆبوونهوه جهختی لهسهر پهرۆشیی ههرێمى كوردستان بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی عێراق كردهوه و ههموو هاوكاری و پشتگیرییهكی بۆ ههوڵهكانی چارهسهری و دهربازكردنی عێراق له كێشه و قهیرانهكان له چوارچێوهى دهستووردا و لهسهر بنهمای هاوبهشیی ڕاستهقینه و دابینكردنی مافی ههموو پێكهاتهكانی عێراق، كردهوه.
له كۆبوونهوهكهدا دووپات كرایهوه كه لایهنه كوردستانییهكان وهك ههمیشه بهشێك دهبن له چارهسهر و لهم پێناوهدا ههموو توانايهك دهخهنه گهڕ، ههروهها ههموو لایهنه سیاسییهكان ئامادهیيی خۆیان دووپات كردهوه بۆ چوونهناو پرۆسهی گفتوگۆیهكی گشتگيرى نیشتمانیانه بۆ پێكهێنانی كابینهی ئاینده به شێوهیهك وهڵامدهرهوهى داوا ڕهواكانى تێكڕاى گهلى عێراق بێت، تواناى چارهسهركردنى كێشه و قهيرانهكانى وڵاتى ههبێت، ببێته مايهى ڕهزامهنديى تهواوى پێكهاتهكانى عێراق و مافه دهستوورييهكانى ههرێمى كوردستان دابين بكات.
جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان،
بە بۆنەی بیست و نۆيەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ئازاری ١٩٩١وە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کوردستانييان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەم.
ڕاپەڕین کە یەکێکە لە سەروەرییە مەزنەکانی مێژووی گەلەکەمان، دەربڕی باوەڕ و خواستى گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد و سەرفرازانە و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری بوو، ترۆپكی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی گەل و یەکێتی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان و سەرجەم خهڵكی کوردستان بوو، پاراستنی دەستکەوتەکانیشی، ئەرک و بەرپرسیاريهتیی هەموو لایەن و پێکهاتە و ههموو تاکێكی کوردستانه و وەفادارییانە بۆ گیانی پاکی شەهیدە قارەمانەکانمان و هەموو قوربانیيانی ڕێگای ڕزگاریمان.
کوردستانیيانی ئازیز،
گیانی خۆڕاگری و بەرەنگاریی دلێرانهتان سهرباری ئهو لێبوردهییهی له ڕاپهڕیندا نواندتان، زادەی هەمان ئەو کولتوورە مرۆڤدۆستانەیە کە ئیلهامبەخش و نەخشەڕێی سەرجەم بەرخودان و شۆڕشەکانی كوردستان بووه به ڕاپەڕینیشهوه. خەباتی ئێوە، هەمیشە ههڵگری باوەڕ و نهریت و بهها و جیهانبینییهكی بەرز بووه کە شایانی ئهوهن نەوە بە نەوەی ئەم گەلە، شانازییان پێوە بکەن. ئەوە ڕاپەڕین و خواستى ئێوە بوو کە سەلماندی مەحاڵە هیچ زهبر و زهنگ و سهركوتكارییهك بتوانێ شکۆ و خواستى گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی سەرفرازانە و ئامانجە نیشتمانیيەکانی، بشكێنێ.
کوردستانیيانی خۆشەویست،
ڕاپەڕین بەڵگەی زیندووی ئەو ڕاستیەیە کە یەکڕیزی و تەبایيی نێوان لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان و ئاشتەوایيی ناوخۆ، هەمیشە گەلەکەمانی بەرەو سەرکەوتن و سەرفرازیی زیاتر بردووە، بۆیە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجە نیشتیمانیيەکان و مسۆگەرکردنی ژیانیکی شایستە بە خەبات و قوربانیيەکانی گەلەکەمان و ئایندەیەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان، دەبێ هەوڵی هەموو لایەن و پێکهاتە و ههر تاکێکی کوردستان، لە خزمەتی پتەوکردنی زياترى گیانی تەبایی و بنەماکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتیخوازیدا بێت.
با یادی ڕاپەڕین وزە و ئیرادەی زیاترمان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و خزمەتکردن بە گەل و وڵات پێ ببەخشێت.
بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ئازاری ١٩٩١.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
4/3/2020
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ بیست و نۆ ساڵ بەسەر راپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ تێدەپەڕێت. بەم بۆنە شکۆدارەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
راپەڕینی شکۆداری ١٩٩١ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کە بەرامبەر ستەم و داگیرکاریدا راپەڕی و ئەو پەیامەی بە هەموو جیهان گەیاند کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی و چەوساندنەوە و نکوڵیکردن لە مافە رەوکانی رەتدەکاتەوە.
راپەڕینی مەزنی ئاداری ١٩٩١، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەموو چین و توێژ وپێکهاتەکانی کوردستان بوو، دەسکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان و ئەو ئاوەدانیی و پێشڤەچوونەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستان و پێگەی دیاری هەرێمی کوردستان لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بەرهەمی شۆڕش و سەرهەڵدانە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان و لە نێویشیاندا راپەڕینی مەزنی ١٩٩١ ە کە پێویستە بە هەمان گیانی یەکڕیزی و یەکدەنگی راپەڕینەوە پارێزگاری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین.
ساڵیادی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١ پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران دەڵێت" بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی داخستنی سنورەکان و ڕاگرتنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەپێچەوانەوە لەژێر چاودێری ئاسایش و تیمی تەندروستی بەردەوامە، هەر ئەمڕۆ بەیانی ههزار ئۆتۆمبێلی "ترانزهیت " لەبەندەر عەباسەوە چاوەڕێێان دەکرد بێنە باشماخ ڕێگەیان پێدرا بپەڕنەوە، دەشڵێت جارێکی تر لەدوێنێ (1/3) وه درێژکرایەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر بڕیاری بەکراوەیی هێشتنەوەی سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران."
" ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێلی "تڕانزهیت" لەبەندەر عەباس چاوەڕێ بوون لەڕێگای مەرزەکانەوە بچنە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بەیانی ڕێگەیان پێدرا جوڵە بکەن و بارەکانیان بەرەو باشماخ ببەن و بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەباغ دەڵێت" ئێمە لەسەر خەتین بۆ هەفتەیەک ڕێگای بازرگانی کراوەبوو، هەموو بارێک برابوو بۆ کوردستان لەڕێگای تیمی تایبەتی بازرگانی و ئاسایشی و تەندروستی کە وردبینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەن، واتە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان کراوەیە بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئێران بەڵام بەومەرجەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەدەچن لە خەتێکی تایبەتیەوە دەڕۆن بە چاودێری کردنی ئاسایش و تەندروستی و پشکنینی ئەو کەسانەی کەنەخۆشیان هەبێت یا گومانیان لێبکرێت تا ڕێگە نەدەن بڕۆن."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری تاران ئەوەشی وت" دوێنێ (1/3) جارێکی تر بۆ ماوەی یەک هەفتەی تر مامەڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەڕێگای سنورەکانەوە (واته كردنهوهی سنورهكان) درێژکرایەوە."
نازم دەباغ ڕاشیگهیاند" ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێلی "تڕانزهیت" لەبەندەر عەباس چاوەڕێ بوون لەڕێگای مەرزەکانەوە بچنە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بەیانی ڕێگەیان پێدرا جوڵە بکەن و بارەکانیان بەرەو باشماخ ببەن و بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان، واتە من نەمدیوە و نەبیستووە ڕێگای مەرزەکان گیرابێت هەتا 1/3 ئەوەتا جارێکی تریش کردنەوەی ئەو ڕێگایەبەکراوەیی بۆ ماوەی یەک هەفتەی تر درێژکرایەوە."
"ئەم بابەتی (کۆرۆنا)یەش ئەوەندەی خەریکە دەبێتە کارێکی سیاسی ئەوەندە ناکڕیت بکرێتە ڕووداوێکی سروشتی کەساڵانە چەندین نەخۆشی تری وا بڵاوبۆتەوە و خەڵکی زیاتریشیان کوشتووە "
دەباغ ڕونیكردهوه" هۆکاری ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دەدات بۆ ئەوەیە کە پێویستی بەوبازاڕ و کەلوپەلانەیە کە لە ئێرانەوە دێت بۆیە ئەو کەلوپەلانەی کە لە ئێران و چینەوە دێن وەک وتم دەخرێنەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی هەروەها ئەو کۆمسیۆنەی کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کاردەکەن، ئێمە ئەمڕۆ سنورێکی دورودرێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە ئەم بابەتی (کۆرۆنا)یەش ئەوەندەی خەریکە دەبێتە کارێکی سیاسی ئەوەندە ناکڕیت بکرێتە ڕووداوێکی سروشتی کەساڵانە چەندین نەخۆشی تری وا بڵاوبۆتەوە و خەڵکی زیاتریشیان کوشتووە بۆیە دەکرێت مرۆڤ بە پشوو و بێ سترێس خۆی بپارێزێت لەو پەتایەنەی کەبڵاودەبنەوە."
"بەداخەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە جێگرەوەی هەندێک بەرهەم بەبەرهەمی ناوخۆیی دابین بکات. "
هەروەها ڕایگەیاند" من ناتوانم بڵێم هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگرەوەی ئێران یاخود جێنهگرەوەی بدۆزێتەوە، بەڵام ئەوەندە دەزانم تا ئێستا بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەشیکی ئەساسی و پێداویستی و ژیان و گوزەرانی هەرێمی کوردستانه، هەر ئەمڕۆ درێژی قافڵەکانی ئۆتۆمبێل لەسنوری باشماخ نزیکەی پانزە کیلۆمەترە، بەداخەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە جێگرەوەی هەندێک بەرهەم بەبەرهەمی ناوخۆیی دابین بکات."
جەختی کردەوە" بڵاوبەوەی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی وەستانی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ."
دەباغ ئەوەشی " خۆ ئەگەر هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی سنورەکانی بدایە هێشتا نەگەێشتوینەتە ئەو قۆناغەی بڵێین ئێران چ هەڵوێستێکی دەبوو بەڵام بەدڵنیایی کە خۆی ئێستا کۆنترۆڵی دۆخەکە دەکات پێویستە بۆ هەرێمی کوردستانیشذی بەڕەوا ببینێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر سبەی بەهۆی بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا گواسترایەوە هەرێمی کوردستان، ئێران ئامادەیە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات؟ نازم دەباغ وتی" من پێم وایە ئێران لەزۆر ڕوەوە و لەشەڕی داعش-دا هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە بێگومان ئهوەی لەتوانایدا بێت ئەگەر حکومەتی هەرێم داواکاری لێبکات پێشبینی دەکەم ئێران بەدەم داواکارییەکەیەوە بچێت."
https://www.dengiamerika.com/a/iran/5311166.html
• شا عەبدوڵڵا: پەیوەندییەکی تایبەتیمان لە گەل هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئامادەین هاوکاری براکانمان بکەین بە هەر شێوەیەک کە پێویست بێت.
• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی شانشینی ئوردنی کرد و رۆڵی شا عەبدوڵڵاشی لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بەبانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
هەر لەگەڵ گەیشتنی لە لایەن شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی بەسمان پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵا و سەرۆک وەزیرانی ئوردن عومەر ئەلرەزاز ئامادەیبوون ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا کرا.
خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی تایبەتیمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئامادەین هاوکاری براکانمان بکەین بە هەر شێوەیەک کە پێویست بێت.
خۆشحاڵیشین بە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگی هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری بازرگانی و بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی ئوردنی لە هەرێمی کوردستاندا کرد. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی شانشینیی ئوردنی کرد و رۆڵی شا عەبدوڵڵای لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
پاشان شا عەبدوڵڵا میوانداری سەرۆکی حکومەت و شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ خوانی نیوەڕۆ کرد.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50197
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: تۆڵەی خوێنی سەردار سلێمانی بۆ خەڵکی دەسکەوتی باشی دەبێت و هیوادارم هەموو رێبەران، وەکوو ئەو بەڕێزە بن و ئەو بکەنە نموونەی خۆیان.
گرووپی خۆڕاگری ئاژانسی تەسنیم ـ دۆسیەی تایبەتی "دووری حەبیب": "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لەو کەسانەیە کە بە بۆنەی ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا تا ئێستا بوویەتی، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا لە نزیکەوە لەگەڵ سەرداری شەهید "قاسم سلێمانی" کاری کردووە و ئاشنایەتی لەگەڵی بووە.
"نازم دەباغ" نزیکەی بیست ساڵە کە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کردستان لە ئێرانی لە ئەستۆدایە و لە هەڤاڵانی نزیکی "جەلال تاڵەبانی" سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق دێتە ئەژمار کە ئەویش پەیوەندییەکی دۆستانەی یەگجار زۆریی لەگەڵ سەردار سلێمانی هەبوو.
بەڕێز دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم، هەندێک بیرەوەریی خۆی لەگەڵ سەردار "قاسم سڵێمانی" گێڕایەوە کە دەقەکەی لە خوارەوە دەخوێننەوە.
سپاستان دەکەین بۆ ئەو دەرفەتەی کە بۆ ئێمەتان تەرخانکردووە، تکایە بفەرموون چۆن لەگەڵ سەردار سلێمانی و لە کوێی و چۆن ئاشنا بوون؟
ئاشنایی ئێمە بۆ ساڵی ۱۹۹۱ دەگەڕێتەوە کە وەکوو نوێنەری خواڵێخۆشبوو بەڕێز "جەڵاڵ تاڵەبانی" سکرتێری یەکێتی نیشتمانی و پاشان سەرۆک کۆماری عێراق ئەم چاوپێکەوتنانە ئەنجامدەدرا. زۆربەی پەیوەندییەکانی کوردەکان لە ڕێگای قەرارگای ڕەمەزانەوە بوو کە یەکێکە لە لقەکانی هێزی قودس. من بۆخۆم یەکەمین جار دوای ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەریمی کوردستان لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی شەهید "سامی عەبدوالڕەحمان" هاتین بۆ ئێران و لەگەڵ خوالێخۆشبوو "حەسەن حەبیبی" کە ئەوکات جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بوو و پاشان لەگەڵ فەرماندەی هێزی قودس چاوپێکەوتنمان کرد. هەڵبەت لەو قۆناغەدا ئێمە شارەزایی ئەوتۆمان لەگەڵ ئەو نەبوو، بەڵام دواتر ئەو ئاشنایی و چاوپێکەوتنانە زیاتر بوو و هەر کات کە پێویست بوایە، وەکوو نوێنەری بەڕێز تاڵەبانی داواکاریی چاوپێکەوتن بووم و ئەو دیدارە ئەنجامدەدرا.
لە لایەنی کەسایەتییەوە سەردار سلێمانیتان چۆن بینی؟ کام یەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو لە لایەنی ئێوەوە زیاتر لەوانی دیکەوە بەرچاوتر بوو؟
ئەو فەرماندەیەکی ئازا، ڕاستگۆ، بەوەفا، سیاسەتمەدار، بە هزر و بیر و دڵپاک بوو. لە تەواویی ئەو کۆبوونەواوەی کە لەگەڵ ئەودا بووم دەمبینی کە لەوپەڕیی سەرنج و هێمنی گوێی لە قسەکانی بەرانبەرەکەی دەگرێت و پاشان بیرووڕای خۆی دەردەبڕیی و ئەگەر بابەتێکی گرینگ بخرایەتە ڕوو، هەوڵیدەدا زۆر بە خێرایی بە سەرئەنجامی بگەیەنێت. شارەزایی تەواویی بەسەر بابەتەکاندا هەبوو و کارەکانی بە وتووێژ دەبردە پێشەوە و لەم ڕێگایەدا بە دڵێکی کراوەوە هەڵسووکەوتی دەکرد.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەردار سلێمانی لەسەر چ بابەتێک قسەتان دەکرد؟
سەردار سلێمانی پەیوەندیی و ڕۆڵێکی باشی لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە عێراقەوە هەبوو. ئاشکرایە کە ئەم کۆبوونەوانە تا ئەو ڕادەیە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی لێنەدەکرا و تەنانەت تۆماریش نەدەکرا، بەڵام ئەم بوونە بوونێکی زۆر دیار و گاریگەر بوو.
لە بیرمە دوای ماوەیەکی کورت لە ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان، بە شوێن ئەوەوە بووین کە کەرەستە و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە خەڵکی خۆمان بکەین. کۆمپانیایەکی ئێرانی ڕەزامەندیی دەربڕیی کە بۆ ئێمە بیر لێبدات بەڵام چونکە دەترسا ئەمەریکییەکان جیهازەکانی ئەوان لێبدات، هەر بەم هۆیەوە داوای گەرەنتی لە ئێومە کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەم گەڕەنتییە دەبێت لە ئێران دابین بکرێت. بەڵام بۆ ئێمە کارێکی سەخت بوو. بابەتەکەمان بە گوێی سەردار سلێمانی ڕاگەیاند و چیرۆکەکەمان بۆ گێڕاوە. پێمان گوت کە ئەم کۆمپانیایە داوای گە’ڕەنتی یەک میلیۆن دوڵاری لە ئێمە دەکات. بە زووترین کات، ئەو چەکێکی یەک میلیۆن دوڵاری نووسی و بەو کۆمپانیایەیدا و گوتیان ئەگەر جیهازەکانتان بۆ ئێران نەگەڕاوە ئەم چەکە بۆخۆتان هەڵبگرن. بۆ دابینکردنی کارەباش دیسان ئەو ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو کە وەزارەتی وزەی ئێران قەبووڵیکرد هەزار مێگاوات کارەبای عێراق دابین بکات کە لەم ڕێژەیە، 300 مێگاواتیش بۆ هەرێمی کوردستان بێت.
ئێمە لە بواریی سووتەمەنی (نەوت و گاز)یش گرفتمان هەبوو و هێنانی ئەوانە لە سنوورەکانەوە بۆ ئێمە کارێکی سەخت بوو. پاراستنی سنوور لە ئێران لە ئەستۆی دەزگایەکی دیکە بوو بەڵام سەردار سلێمانی لەگەڵ ناوەندەکانی جۆراوجۆر لەوانە: قەرارگای حەمزە و دەوڵەت، هەماهەنگی کرد تاکوو سنووری پەرویزخان بە شێوەی کاتی بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ ئاڵووگۆڕیی سووتەمەنی بۆ ناوچەکانی گەرمیان، کەلار و سلێمانی بکرێتەوە و دوای شەش مانگیش دیسانەوە ئەو ماوەیە نوێی بکرێتەوە.
ئەو دوای کۆتایی هاتنی نوێی کردنەوەی دووهەم، گوتیان کاتێک هەم خەڵکی ئێران و هەم خەڵکی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە بەرژەوەندییان هەیە، بۆچی سنوورەکان بە تەواویی نەکەینەوە؟ ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدا کرا کە خەڵکی ئێمە پێویستی ئەوتۆی بە ئاو، کارەبا، نەوت و گاز هەبوو و هەر ئەو کاریگەرییەی سەردار سلێمانی بوو کە بووە هۆی ئەوەی کە سنوورەکان چالاک بکرێت.
تەنانەت چەند ڕۆژ پێش لە هێرشی داعش، خودی شەهید سلێمانی لە ناوچەی مەخموور و هەولێر ئامادەبوو و سەردانی ئەم ناوچە جۆراوجۆرانەی کرد. لەو باوەڕەدابوو کە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکەکانی شەڕ پێویستی بە هاوکاریی و کەرەستەی زیاتر هەیە، هەر بەم هۆیەوە کاتێک شەو پەیوەندیی گرت و گوتی داعش هێرشی کردووە و داوای یارمەتی کرا، چون ئەو زانیاریی پێشووتریی هەبوو بۆ ناردنی یارمەتی و ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی لەشکری و سوپای ئێرانی بە خێرایی هەنگاویی هەڵێنا.
ئەو یارمەتییانەی کە لەگەڵ شەڕی داعش بۆ هەرێمی کوردستان لە ئارادا بوو بە چ شێوەیەک بوو و سەردار سلێمانی چۆن هاتن بۆ ئەوێی و چ کارێکیان کرد؟
ئەو شەوەی کە داعش هێرشی بۆ سەر هەولێر کرد، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز سلێمانی پەیوەندییان گرت.
ماوەیەک پێش ئەو کاتەش یەکێک لە فەرماندەکانی ئەڕتەشی ئێران لەمبارەیەوە قسەی کرد کە قەرارگای شەڕ لەگەڵ داعشمان لە هەرێمی کوردستان عێراق هەبوو.
لە زاخۆ تا جەبەل حەمری لە ناوچەی خانەقین و کەلار ئەم قەرارگایە بۆ ڕاوێژ و ڕێنوێنی و ناردنی یارمەنی نیزامی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕ لەگەڵ داعش بوونی هەبوو.
هەندێک وێنەش لە بوونی سەردار سلێمانی لە تەنیشت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەش لە کوردستان بڵاوکرایەوە کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ داعش بوو و هەڵبەت هەر وەکوو گوتم، ئەو پێش لە دەسپێکردنی پێکدادانەکانیش لەوێی ئامادەبوو.
کاتێک کە داعش هێرشی کرد و عێراق لە ئێران داوای یارمەتی کرد، ئەگەر ئێران هاوکاریی نەدەکرد، چ شتێک ڕوویدەدا؟
من پێشتریش گوتوومە کە ئەگەر ئێران و یارمەتییەکانی ئێران نەبوایە هەر لە سەرەتادا بەغدا وەدەستی داعش دەکەوت. ئێران یارمەتی زۆریدا و ئەگەرچی یارمەتییە ئاسمانییەکانی وڵاتانی دیکەش کاریگەر بوو، بەڵام چارەسەریی شەڕ لەسەر عەرز وەدیار دەکەوێت و ئێران لەم بوارەدا یارمەتییەکی زۆریدا.
ئەگەر ئەم یارمەتیانە نەبوایە کارەساتی گەورە بۆ ئەو ناوچانەی کە داعش هێرشی بۆ سەر کردبوون دەهاتە پێشێی و بە ئاسانی نەدەکرا ئەم کارەساتە قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە بە هاوکاریی ئێران پێشی ئەم مەسەلەیە گیرا.
لە دواییشدا کە بەڕێز "مەسعوود بارزانی" وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسنامەی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نارد و سوپاسی هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە وەکوو وڵاتێک کە هەر لە یەکەمین ساتەکاندا یارمەتییەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش نارد.
بەڕێز بارزانی لەم نامەیەدا نووسیبووی کە ئێمە هەر ئەو چاوەڕوانییەمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوو و خۆشبەختانە ئەم هەنگاوە ئەنجامدرا کە لە کاتی پێویست و لە ساتی یەکەمدا ئەم یارمەتیانە گەیشت.
پەیوەندییەکانی سەردار سلێمانی و بەڕێز تاڵەبانی بە چ شێوەیەک بوو و ئەم پەیوەندییە لە بەرەپێشبردنی ئامانجەکانی دوو لایەن چ کاریگەرییەکی هەیە؟ ئەگەر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەم دوو کەسایەتییە بیرەوەرییەکتان هەیە بۆمان باس بکەن.
من بە گشتیی لە کۆبوونەوەکانی ئەواندا ئامادەبووم و هەندێک جاریش دەهاتمە دەرێی تاکوو ئەوان بە ئاسانی لەگەڵ یەکتری قسە بکەن.
ئەوەی کە من لە پەیوندیی سەردار سلێمانی و مام جەلالدا بۆم دەرکەوتووە، پەیوەندییەکی برایانە، ڕاستگۆیانە و وەفادارانە لە سەر بنەمای ڕابردوو و پەیوەندییەکی باش بوو کە لە لایەنی سیاسی، ئایدیۆلۆژیای هزری و نەتەوایەتییەوە لەگەڵ یەکتریی هەیانبوو.
چەندین جار سەردار سلێمانی بە منی گوت کە من یەگجار زۆر ئەو برا گەورەیەم (جەلال تاڵەبانی)م خۆش دەوێت چونکە کەسایەتییەکی ڕاستگۆیە، وەکوو هەندێک کەسی دیکە نییە کە لە پێش ئەمەریکییەکان دژی ئێمە بێت و لە پێش ئێمەش لە دژی ئەوان بێت.
بەڕێز تاڵەبانیش ڕێزیکی زۆریی لە سەردار سلێمانی دەگرت و دەیگوت ئەو کەسێکە کە بە باشی هەست بە من دەکات و لە کاتی پێویست یارمەتیمان دەدات و جەختی دەکرد کە ئەم پەیوەندییە دەبێت بپارێزێت. سەردار سلێمانی مرۆڤێکی ڕاستگۆ، خۆماڵی و خۆشەویست بوو، هیچ کاتێک لە بیرم ناچێت کە شتێکی بۆ خۆی یا بۆ بنەماڵەکەی ویستبێت بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان بۆ منداڵەکانی چالاکییەکی ئابووریی دابمەزرێنێت.
خەڵکی هەرێمی کوردستان چ بیرووڕایەکیان سەبارەت بە سەردار سلێمانی هەیە و تا چەندە ئەویان دەناسی؟
سەردار سلێمانی لە هەر شەڕێک کە هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش بوویان، ئامادەدەبوو و ئەگەر بۆخۆشی نەبوایە، هاوکارەکانی دەنارد. دیارە هێزەکانی پێشمەرگە کاتێک کە بۆ ماڵەکانی خۆیان دەگەڕانەوە ئەم بایەتەیان دەگێڕاوە و کەسانی دیکەش لەگەڵ ئەو کەسایەتییە ئاشنا دەبوون. هەر لە بەر ئەم هۆیە خەڵکی ئێمە شارەزاییەکی باشیان لەگەڵ ئەو و یارمەتییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەو جەختی زۆری لەسەر یەکێتی و هاوکاریی گرووپە کوردییەکان، شیعە و سوننە لەگەڵ یەکتری دەکردەوە و ئەوەی لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکان بە ئامادەبوونی هەموو کەسایەتییەکان دووبارە دەکردەوە.
چۆن ئاگاداریی شەهیدبوونی ئەو بوون؟
بەیانی زوو یەکێک لە هاوکارەکانم پەیامی بۆ ناردم و گوتی کە بەداخەوە ئەم کارەساتە ڕوویداوە. هەواڵێکی دڵتەزێن بوو و ئەگەر کاریگەرییەکەی بۆ من زیاتر لە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز تاڵەبانی نەبوو، لەویش کەمتر نەبوو. مردنی ئەو خەسارەیەکی قەرەبوونەکراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شارەزایی و پەیوەندییە تاکەکەسییەی کە لەگەڵ ئەو بووم، لەو بڕوایەدام بە ئاسانی کەسێک وەکوو ئەو پەیدا نابێت.
زۆر یەک لەو بڕوایەدان دوای شەهیدبوونی ئەو، بەڕێکردنی تەرمی ئەو لە لایەن خەڵکی عێراق لە لایەنی سیاسی و نێودەوڵەتییەوە پەیامێکی گەورە بوو و ئەو ڕووداوە یەکێتی نێوان خەڵکی ئێران و عێراقی زیاتر کرد، هەڵسەنگاندنی ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟
ئەم بەشدارییە زۆرەی خەڵکی ڕووداوێکی دەگمەن بوو و هەموو شیعەکان و نە تەنیا ئێرانییەکانی خستە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. ئێوە ئەگەر چاو لە وێنە و ئەو فیلمانەی کە لە ئێران و عێراق بڵاوبۆوە بکەن، خەڵکی عێراقیش بە ئەرکی خۆیان زانی کە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەردار سلێمانی بکەین.
بە بڕوای ئێویە بۆچی ئەمەریکییەکان سەردار سلێمانییان تیڕۆڕ کرد؟
لە لایەنی یەکەمەوە تیڕۆڕی حاج قاسم لە لایەن سەرۆک کۆماری عراق ئیدانە کرا کە ئەم مەحکوومکردنە مانا و هۆی خۆی هەیە. ئەمەریکا بەم کارە سەروەریی عێراقی پێشێل کرد کە ئەوە کارێکی قێزەونە کە بە هیچ شێوەیەک جێگای پەسەند نییە.
ئەو هەنگاوە تەنانەت لە نێوان خودی ئەمەریکییەکانیش جێگای ناکۆکی بیرووڕا بوو کە ئایا کارێکی پۆزێتیڤ بوو یا نا؟
کردەوەی سەردار سلێمانی لە عێراق و سووریە و لوبنان، هەنگاوی دژ بە تیرۆڕیسم بوو بەڵام من فکر دەکەمەوە لە لۆبی زایۆنیسزم و تڕامپ کەسانێک بوون کە ئەم کارەیان لە بەرژەوەندیی خۆیان دەزانی تا لەم ڕێگایەوە پەیوەندیی ئێران و عێراق خراب بکەن و هەروەها هۆی سەرەکی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆڕیسم لە ناوچەکە لەناوبەرن، چونکە ئەو نائارامییە لە ناوچەکە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە بەڵام من لەوبڕوایەدام زەرەریی ئەم هەنگاوە بۆ ئەمەریکییەکان لە بەرژەوەندییەکەی زیاترە.
ئەوە ڕاستییەکە کە قوربانی بوونی کەسانی گەورە، بەرهەمی بە بەرەکەتی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێت و ئەو کەسانە هەرمان دەبن.
من فکر دەکەمەوە تۆڵەی خوێنی سەردار سلێمانی بۆ خەڵکی دەسکەوتی باشی دەبێت و هیوادارم هەموو رێبەران وەکوو ئەو بەڕێزە بن و ئەو بکەنە نموونەی خۆیان.
ئەگەر بتانەوێت بە چەند وشە قسە لەگەڵ سەردار سلێمانی بکەن، وەکوو هەڤاڵێک چی پێدەڵێن؟
پێی دەڵێم تۆ زیندووی و جێگات خاڵی نییە. تۆ لە دڵی خەڵکی نەتەوەکەدا جێگات هەیە. هیوادارم بە هێمنی بخەویی. ئەوەی کە کردت لە یاد و دڵی خەڵکیدا دەمێنێتەوە و مردنەکەت بە شانازیی و سەربڵندی بوو. خەڵکی خۆشەویستی خۆیان لە ڕێوڕەسمی شینگێڕییەکەت بە تۆ نیشاندا و ئیشەڵڵا جێگات لە بەهەشتی بەرین بێت. ماڵئاوا.
بۆ زانیاریی زیاتر:
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند هەردوو لایەنی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان بۆ بەردەوام بوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە بەشێوەی فەرمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران ڕاگەیێندرا، عێراق بەشێوەی ڕەسمی ڕایگەیاند هیچ موسافیرێک لە ئێران وەرناگرێت و ڤیزەیش بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی دەرناکرێت.
نازم عومەر دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەباەری بەردەوام بوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی موسافیر لە دەروازە فەرمییەکانەوە وتی: بەپێی زانیارییەکانی من دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لە دیاری کردنی ئەو ڕێنمایانەن بۆ ئەوەی کە پڕۆسەی بازرگانی بەردەوام بێت لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندراوە کە هەموو دەروازەکان داخراوە بەڵام دیسان خەریکی ڕێکاری تازەن بۆ ئەوەی کە بەشێک لەو کەسانەی کە پێویستە هاتوچۆ بکەن، ئەنجامی بدەن و لە هەمان کاتیشدا ئەوانەی کە شکی نەخۆشیەکەیان لێدەکرێت تا ئێستا بڕیاری قەرەنتینە کردنیان دراوە لە کۆتاییدا دەبێت چاوەڕێ بکەین کە دوابڕیار چی دەبێت.
شایانی باسە عێراق شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگری کردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا سنوورە زەوینییەکانی لەگەڵ ئێران داخست و ئیدارەی دەروازەی سنوورییەکانی عێراق لەمبارەوە وتی تا سێ ڕۆژ سنوورە زەوینییەکانی وڵاتەکەیان بەڕووی موسافیرە ئێرانییەکاندا داخست.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، هاووڵاتییانی عێراقی کە لە ئێراندان ئەم یاسایە نایانگرێتەوە و هاوردەکردنی بەرهەمە جیاوازەکان لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=149749
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات