هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زياتری هاووڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی .
بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپای بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.



 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ شاندێکى ئەمەریکى کۆبووەوە

نیوەڕۆى رۆژی پێنجشەممە 2021/9/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خاتوو جینیفەر گاڤیتۆ، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ کاروبارى عیراق و ئیران و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق لەگەڵ ئەمەریکا تاوتوێ کران و لەمبارەیەوە خاتوو گاڤیتۆ دووپاتى کردەوە کە ئەمەریکا بە بایەخەوە لە عیراق دەڕوانێت و پەیوەندیى ئەمەریکا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان پەیوەندیى دۆستانە و هاوبەشییەکى ستراتیژیى درێژخایەنە کە چەندین بوار دەگرێتەوە، هەروەها سەقامگیریى عیراقى بۆ پاراستنى سەقامگیریى ناوچەکە بە گرنگ و پێویست زانى، هەردوولاش هاوڕا بوون کە سەردانەکە بۆ نیشاندانى بایەخدانى ئەمەریکا بە عیراق و هەرێمى کوردستان، گرنگ و لە کاتى خۆیدایە.

خاتوو گاڤیتۆ پابەندیى ئەمەریکاى بە بەردەوامیى پشتگیرى لە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەى هێزەکانى دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە ئەمەریکا لە بوارەکانى دیکەى ئاسایش، وزە، ئابوورى، کولتوورى پەروەردەییشدا دەتوانێت هاوکار و هاوبەشى هەرێمى کوردستان بێت، هەروەها ئاماژەى بە سەردانێکى بۆ قەڵاى هەولێر و بینینى پرۆسەى نۆژەنکردنەوەى قەڵا کرد، جەختیشى لەوە کردەوە کە هانى وەبەرهێنانى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان دەدەن، بەتایبەتى لە ڕێگەى دامەزراوەى DFCى ئەمەریکییەوە کە پشتگیریى دارایى دەداتە پرۆژەکانى وەبەرهێنان.

لاى خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى لە خاتوو گاڤیتۆ بۆ دەستبەکاربوونى لە پۆستى تازەیدا، سوپاسى بەردەوامیى پشتگیریى ئەمەریکاى لە عیراق و هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکاریى نیوانیان کردەوە، هەروەها ئاماژەى بە دەرفەتى زیاترى کار و سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنانى ئەمەریکى لە عیراق و هەرێمى کوردستان کرد.

هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانى کرد و جەختیان لە گرنگیى بەڕێوەچوونێکى سەرکەوتووانەى هەڵبژاردن کردەوە. لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هیواى خواست هەڵبژاردن دەرفەتێکى دیکە بداتە هەموو هێز و لایەنە عیراقییەکان بۆ پێکەوە کارکردن و جێبەجێکردنى دەستوور و سیستمى فیدراڵى.

دیالۆگى ستراتیژیى عیراق و ئەمەریکا، دوایین پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکانى عیراق، ئاڵنگارییەکانى بەردەم وڵات، مەترسییەکانى تیرۆر، هەڕەشە و کردارەکانى داعش لە عیراق و ناوچەکە، ئەرکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز کونسوڵى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان، ئامادەى بوو.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە ڕێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەنرخێنێت .خواستی هەنگاریاشی، بۆ برەودانی زیاتر، بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا.



 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى نامەیەکى لە سەرۆک ماکرۆنەوە پێدەگات

 

بەیانیى رۆژی پێنجشەممە 2021/9/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسوڵى گشتیى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێز دیکۆتینى نامەیەکى بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆمارى فەرەنساى بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیاند، تیاید هاتووە:

ڕێزدار جەنابى سەرۆک، نێچیرڤانى هێژا

شەرەفمەند و خۆشحاڵم کە بە ناوى فەرەنسا و بە ناوى خۆمەوە سوپاسگوزارى پێشکەش بە جەنابتان بکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لە هەولێر لە منتان کرد، وەک چۆن لە دیدار و کۆبوونەوەکانى پێشترماندا لە بەغدا و پاریس، بەڵێنى سەردانى هەولێرم بە جەنابتان دابوو.

لە بەشێکى دیکەى نامەکەدا هاتووە:

فەرەنسا و هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى دێرین و بێهاوتایان هەیە کە دەبێت لە ئاستێکى بەرزدا ڕایبگرین. ئەم گیانى دۆستایەتى و متمانە و وەفادارییە لە کۆبوونەوەکەماندا ڕەنگدانەوەى لەسەر دەوڵەمەندیى گۆڕینەوەى بیروبۆچوونەکانمان هەبوو، هەروەها بە دیدارم لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سوورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەم وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز ڕابگرم.

لە کۆتاییدا سەرۆک ماکرۆن نووسیویەتى:

دڵنیام هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبێت لەو پێشکەوتنانەى لە کۆنفرانسى بەغدا بۆ هەماهەنگى و هاوبەشى بەدەست هاتوون، دڵنیاش بن فەرەنسا لە دژى تیرۆر، هەروەها بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیى ئابووری و کۆمەڵایەتى، لە پایەندیى خۆى لەگەڵ ئێوەدا، بەردەوام دەبێت.

بە نوێکردنەوەى وەفادارترین هیوام بە سەرکەوتنان جەنابى سەرۆک، تکایە بفەرموون بۆ قبووڵکردنى ڕێزى بێکۆتاییم.

 

 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى نامەیەکى لە سەرۆک ماکرۆنەوە پێدەگات - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)

 

نازم دەباغ : هەوڵی شێواندنی ئاسایشی هەرێم دەدرێت

نازم دەباغ نوێنەری هەرێم لە تاران هەڵوێستی ئێرانی بەرامبەر بە كۆنگرەكەی هەولێر بۆ كوردسات نیوز ئاشكرا كرد.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند ، دەستێك هەیە دەیەوێت ئارامی ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدات بە تایبەت دوای ئەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد ئەنجامی گەورەیان بە دەستهێنا، بۆ بەدهێنانی تەبایی و چارەسەركردنی بەشێك لە كێشەكان.

 
 
 

 

نازم دەباغ ڕایگەیاند: کومیتەی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەی هەولێر پێک دێت

نوێنەری هەرێمی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێ لە هەولێر کومیتەی دەرخستنی راستییەکان پێک هاتووە، لەسەر پێداویستی یاساکانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و کۆبوونەوەکان لە ئەو ناوچە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەیەک هەندێک لە ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن لە ناوچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاردانەوەی توندی کەسایەتی و بەرپرسان و پارتە عێراقییەکان بەرەوڕوو بووەوە. بە پێی راگەیاندنی سەرچاوە عێراقییەکان، زیاتر لە 300 کەس لە ئەو کۆبوونەوە کە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوون.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە کۆبوونەوەی عەشایری عەرەبی نیشتەجێی هەولێر سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەل ئیسرائیل وتی: لە دۆخی ئێستادا تا ڕادەیەک ئازادی و پاڵپشتی لە کەسانێک کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان هەیە و مۆڵەتی کۆبوونەوە کۆنفڕانس دەدرێت بەلام لە وردەکارییەکانی کۆنفڕانسەکان ئاگاداریەک نییە.

 

ناوبراو درێژەی دا: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی دوێنێ خۆی لە پێکهێنانی کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەو کۆبوونەوە بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی هەواڵی داوە و ئەو کۆبوونەوەیەی ئیدانە کردووە و ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە ئاوەها کۆبوونەوەیەک پێچەوانەی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانە.

 

https://ku.mehrnews.com/news/39307/%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%8C%D8%AA%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%AF%D8%A7%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86-%D8%A8%DB%86-%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DB%95%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D9%87%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1-%D9%BE%DB%8E%DA%A9-%D8%AF%DB%8E%D8%AA

پەڕەى 83 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی