هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە ، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن .
سەرۆکی حکومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ، هيواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لەگەڵ نێردەی یەکێتيی ئەوروپا دەربڕی.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جۆن مێجه‌ر ده‌كات
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌ريتانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/9/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له له‌نده‌ن پێشوازى له به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و دۆستى گه‌لى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتيوانى و هاوكارييه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا پێشكه‌شى كرد و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه‌ى دۆست به هاناى گه‌لى كوردستانه‌وه هاتن كه له ئه‌نجامدا بڕيارى 688ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوو و ناوچه‌ی نه‌فڕين و نه‌واى ئارام بۆ گه‌لى كوردستان دامه‌زرا.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى: گه‌لى كوردستان هه‌رگيز هاوسۆزی و دۆستايه‌تيى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست له بير ناكات و هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيريتان و له بایه‌خدانی به‌رده‌وامتان به دۆزه ڕه‌واکه‌ی ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سۆز و خۆشه‌ويستيى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گه‌ل و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان خواست.
تاوتوێكردنى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی سی ساڵ دوای ئه‌و مێژووه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
له دووه‌مين ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ شانشينى يه‌كگرتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/9/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژيانى سياسى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كۆڤيد_19، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
به‌ڕێز لۆرد ماكفۆل ستايشى پرۆسه‌ى ديموكراسى له هه‌رێمى كوردستان و دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداريى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و ژيانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى حكووميدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنيار و ڕاسپارده ده‌داته حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى لۆردان و حكوومه‌تى به‌ريتانيا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى به‌ريتانياى كرد كه تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به ئێزدييان و پێكهاته‌كانى ديكه له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به جينۆسايد ناساندووه و داواى كرد په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پته‌وكردنى ديموكراسى و دامه‌زاروه‌كانى وڵات‌دا، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكات.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-speaker-of-the-british-house-of-lords/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن كۆبووه‌وه
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن به گه‌رمى له‌لايه‌ن به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه له ئۆفيسى خۆى له تێن داونينگ ستريت، پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازى له به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له‌نده‌ن كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى سى ساڵ پێشتر به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕين له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه و داكۆكى له به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانيا به پشتگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد.
سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كان مێژوويين و ده‌بێ پته‌وتر بكرێن به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره و خوازيارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زياتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سه‌ردانيكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر نيشان دا و گوتى: بيره‌وه‌ريى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌يه. به‌ڕێزيان سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عيراق و له‌پێناو سه‌قامگيريدا ده‌يگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن به دڵنياكه‌ره‌وه و گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له قه‌ڵه‌م دا به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانانى كرد بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيييان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى بره‌ودانى به هه‌موو بواره‌كانى هاريكارى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كه ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌يه.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيشيان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به به‌رده‌واميى گفتوگۆ و بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيار و ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
دۆخى په‌تاى كۆڤيد_19، شه‌ڕى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-british-prime-minister-boris-johnson/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ یەکشەممە 12 ی ئەبلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هیوای خواست کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، سوپاسی هەماهەنگیی و هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسوڵگەریی بەریتانیا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێناندا. ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتیشی کرد لە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە . پشتیوانیی شانشینی یەکگرتووشی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات