"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران دیداریی کرد.
"فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە ٢/١٠/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
فیلیپ مۆرێل بە پەرۆشەوە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی پرسی و نیگەرانی وڵاتەکەی خستە روو لە پێشهاتەکان وە گووتی فەرەنسا زۆر بە جدی دەروانێتە بارودۆخەکە و هەر بۆیە دوای پرۆسەی رفراندۆم فەرەنسا هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ رێگرتن لە هەر کاردانەوەیەکی ناخوازراو لە لایەن عێراق و وڵاتانی دراوسێ. و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا وەکوو دۆستێک سەیری کورد دەکات سەرەڕای ئەوەی کە داواکاری وڵاتەکەی بە دواخستنی پرۆسەی رفراندۆم جێبەجێ نەکرا، و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا سوورە لەسەر یەکپارچەی خاکی عێراق و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران وێرای سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو هەوڵانەی فەطەنسا بۆ رێگرتن لە دروست بوونی توندووتیژی لە ناوچەکە، دووپاتی کردەوە کە هەمیشە ئەو چاوەڕوانییەمان لە فەڕەنسا و وڵاتانی دۆست هەبووە. و کورد چاوەڕوانە فەڕەنسا رۆڵێکی ئەرێنی ببینێ بۆ سەرکەوتنی گفتووگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و رێز بگرێت لە ئیرادەی گەلی کوردستان و لەو راستەیەدا هاوکار بێت.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "مالتێ مولێر چریستێنسێن" جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران دیداریی کرد.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" Malte Moller Christensen جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران ئێوارەی رۆژی دووشەممە 25/09/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" دەستخۆشی کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردانانەی کرد و پرسیاری دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و هەروەها باسی شێوازی ریفڕاندۆم و هەڵوێستی دراوسێکان لە ئێستا و دوای ریفراندۆمی کرد.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد و بە وردی پێی راگەیاند: ئەمرۆکە کورد و سەرکردایەتی کورد بە شێوەیەکی هێمنانە و پر لە جۆش و خرۆشی گەلی کورد ئەم پرۆسە نیشتیمانییە بە سەرکەوتوویی و دوور لە هەموو تووند و تیژییەک و بە بەشداری هەموو لایەنەکان ئەنجام دەدرێت و هیوادارم ئەم پرۆسە پیرۆزە سەرکەوتوو بێت.
"نازم ده‌باغ" داوای لە جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد کە پشتگیـری تەواوی دوای ریفڕاندۆم بکه‌ن و پشتیوانی وڵاتی شانشینی دانیمارک له سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد و کوردستان گرنگە. هەرێمی کوردستان لە ئێستا و دوای ریفراندۆم بەردەوام دەبێت لە گفتووگۆ و سەردان لەگەڵ دراوسێکانیدا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" سوپاسی بۆ ڕاوبۆچوونەکانی نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد و دڵنیاییدا کە ئەم پەیامە دەگەێنیت بە وڵاتی دانیمارک.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، ڕای گەیاند ئێران چاوەڕوانی چۆنیەتیی مامەڵەكردنی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ دەرەنجامی ڕیفراندۆمدا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە سەركردایەتیی سیاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەڕەشەکان لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆم بە جدی وەربگرن."
وتیشی: "نابێت دەستبەجێ وا بیر بكەینەوە كە ئەو وڵاتانەی هەڕەشەیان كردووە و لە یەكەم ڕۆژی ڕیفراندۆمدا هیچیان نەكرد، دواتر هیچ كاردانەوەیان نابێت، بۆیە دەبێت هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرن، نەك لە چوارچێوەی تەسکدا بیهێڵنەوە، دیارە لەو بابەتە ئێران بەتەنیا نییە، لایەنی دیكەی وەك ئەمریكا، ئەورووپا و وڵاتانی دیكە، پێیان ڕاگەیاندین كە ڕیفراندۆم نەكەین، بەڵام كە كرا ئەبێ ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرین".
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، دەڵێت: "ئەو خوێندنەوەیەی كە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەمە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە ئێران لە داخستنی خاڵە سنوورییەكانی بەسەر هەرێمی كوردستاندا پێش توركیا و عێراق دەستپێشخەر نابێت."
ڕاشیگەیاند:" هەروەها خاڵێكی دیكە هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەو بژاردەكانی خۆی بەپێی قۆناغەكان بەكار دێنێت، ڕێی تێدەچێت داخستنی خاڵە سنوورییەكان بێت و بە قۆناغ جێبەجێی بكات، بەڵام لەوانەشە نەیكات".
نازم دەباغ، ئەوەشی خستەڕوو، كە تا ئەم ساتەوەختە ئێران نایەوێت كوردانی هەرێمی كوردستان لە هەندێ هەڵوێست وەرگرتن زرەرمەند بن، ئێستا زیاتر خوێندنەوە و بۆچونەكانیان لەسەر سەركردایەتیی سیاسیی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە بەڕێوەبردنی ئەم پرسەدا.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: "وەك نوێنەرانی كورد و حكوومەت لە دەرەوە دەبێت تێگەیشتن و خوێندنەوەمان بۆ ڕووداوەكانی ئایندە هەبێت، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی دوێنێی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش هەندێك بابەت خرایە ڕوو، ئەوانەش دەكرێت وەك هۆكارێك بۆ ئارامكردنەوە، یان كەمتر زەرەركردن لەم قۆناغەی ئێستادا تا لە گفتوگۆدا دەگەینە ئەنجامێكی باش دابنێین."
نازم دەباغ داخستنی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەتاران رەتدەكاتەوە
شارپرێس:
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران رەتیدەكاتەوە، كە بەرپرسانی ئێران داوای داخستنی نوێنەرایەتی هەرێمیان كردبێت‌و داوای گەڕانەوەی ئەویان بۆ هەولێر كردبێت.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران بەشارپرێسی راگەیاند "ئێران تەئكید لەسەر هەڵوێستەكانی پێشووی دەكاتەوەو پرۆسەی ریفراندۆم بەباش هەڵناسەنگێنێت".
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشكرد لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی وڵاتانی عێراق‌و ئێران‌و توركیادا باس لەوە كراوە، كە هەماهەنگی زیاتریان دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ریفراندۆم سەركەوتوو نەبێت.
سەبارەت بەداخستنی نوێنەرایەتی هەرێم لە تاران‌و ناردنەوەی ناوبراو بۆ هەرێم لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەری حكومەتی هەرێم باسی لەوە كرد، كە ئێران تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووەو راشیگەیاند "لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئێرانی دیدار‌و كۆبوونەوەم هەبووەو هیچ هەواڵێكی لەو شێوەیە راست نییە، ئەوان جارێ هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆم دەكەن‌و چاوەڕێدەكەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە ئێران بەپرۆسەكە ناڕازییەو چەند دەنگۆیەكی راگەیاندنیش ئەوە بڵاوكردەوە، ئێران بەنیازی رەوانەكردنەوەی نوێنەری حكومەتی هەرێمە بۆ هەرێمی كوردستان.
رۆژانی کۆتایی ده‌ستی پێ‌کرد، ٢٥ی٩، رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان؛ پلانێک که هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له‌گه‌ڵی نین. دژکرده‌وه‌کانی ئێران که ببینن، له هه‌مان رۆژانی یه‌که‌می باسکردنییهوه، پێشنیاری ئێران دواخستنی ئه‌م راپرسییه بوو تاوه‌کو عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی، وتی: رێککه‌وتنه سنوورییه‌کان ته‌نها له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بووه و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، واتا داخستنی ئه‌م سنوورانه. به‌ڵام پێشتر نوێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هاتبوون بۆ ئێران و سه‌باره‌ت به پلانی جێگره‌وه‌ی ئێران دانوستانیان کرد. جارێکه دیکه ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر العهبادی سه‌رۆک وه‌زیران دانوستانیان کرد. هه‌ڵوێستی تورکیاش له‌سه‌ر راپرسی روونه، دژایه‌تییه‌کی روون و ئاشکار. ئێستا عێراق رۆژانێکی پڕ له کیشمهکیش تێده‌په‌ڕێنێت، پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان که دوای دوو ساڵ داخران کراوه‌ته‌وه، ده‌نگی نه‌هێنا و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر خواستی خۆی، به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم، پێداگره. دوایین هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق ئه‌مه‌یه: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق فه‌رمانی راگرتنی ریفراندۆمی ده‌رکردووه. له‌م بارودۆخه‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران وتووێژمان کردووه.
· چه‌ند رۆژ پێش ئێستا په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له هه‌ولێر دوای دوو ساڵ داخران، ده‌نگیدا به به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له رێکه‌وتی ٢٥ی٩.
- بڕیار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، له جێگای خۆی ماوه؛ به‌ڵام سه‌باره‌ت به رێکه‌وته‌که‌ی رای جیاواز هه‌یه. ئه‌و رۆژه‌ی که په‌سه‌ندکراوه‌و سه‌رکردایه‌تی کورد سووره له‌سه‌ری، ٢٥ی٩ه، به‌ڵام گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌مه یان به‌ڕێوه نه‌چێت یان دوابخرێت. که‌سانێک ده‌ڵێن ئه‌م راپرسییه به گشتیی نابێت به‌ڕێوه بچێت و بڕێک لایه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێت دوابخرێت. له به‌رامبه‌ردا سه‌رکردایه‌تی کورد پێی وایه ئه‌گه‌ر پلانێکی باشتر بۆ جێگره‌وه‌ی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێته ئاراوه، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌کان، باشتر و گه‌ره‌نتی زیاتریان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی کوردی تێدا نه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵی ناکه‌ین.
· بۆچی هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌رێنی بوو؛ ئایا ئه‌م پلانه نه‌یده‌توانی جێگره‌وه‌ی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت؟
- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م پێشنیاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاند. سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبه سیاسییه‌کان، بۆ بڕیاردان پێویستیان به راویژه. له لایه‌که‌وه، رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی کوردستان دوای دوو ساڵ کرایه‌وه‌و یه‌که‌م ئیشیان په‌سه‌ندکردنی راپرسی بوو. پێموایه ده‌بێت پشتیوانی له سه‌رکردایه‌تی کورد بکه‌ین. ده‌بێت ئاگادارمان له بارودۆخی دووجه‌مسه‌ریدا، هه‌ڵسوکه‌وته‌کانمان له‌سه‌ر کاریزمای سه‌رکردایه‌تی کورد کاریگه‌ری خراپ دانه‌نێت، ده‌بێت به هه‌مان راده که پشتیوانی ده‌که‌ین و هانی ده‌ده‌ین که راپرسی به‌ڕێوه ببات، به هه‌مان رادهیش وابکه‌ین که ده‌رفه‌تیان بۆ رابه‌ریکردنی داهاتوویان هه‌بێت و بتوانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد، دانوستان و وتووێژ بکه‌ن.
· خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان داواکارییان له به‌غدا چییه؟
- ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یه‌وێت زۆر روونه، که بریتین له:
_ کاتی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دیاری بکرێت؛ بۆ نمونه وڵاتانی ناوچه یان ئه‌مریکا ده‌یانوت راپرسی دێرتر بکرێت و ئێمه ده‌ڵێن دێرتر واتا چ کاتێک؟ راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت.
_ ده‌بێت به‌غدا پابه‌ند بێت به رێکه‌وتنه‌کان. جارێ پێشمه‌رگه له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ده‌مێننه‌وه.
_ هه‌وڵه‌کان له‌و پێناوه‌دایه که به پێی ماده‌ی ١٤٠ و به پێی رێکه‌وتنه‌کانه دیکه، ئه‌م ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. له کۆتاییشدا ده‌بێت چاره‌نوسی نه‌وت له ناوچه‌که دیاری بکرێت.
· چه‌ند رۆژ پێش ئێستا حه‌یده‌ر العهبادی، سه‌رکردایه‌تی کوردی بۆ دانوستان بانگهێشتی به‌غدا کرد، ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟
- به‌ڕای من حهیدهرالعهبادی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته کایه ده‌کات!
· یانێ چی؟
- ئه‌و ئێمه‌ی بۆ دانوستان بانگهێشت نه‌کردووه؛ ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوازیاری دانوستان بووین و ته‌نانه‌ت سێ هه‌فته پێش ئێستا، وه‌فدی دانوستانکاری کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد؛ به‌ڵام ئاکامێکی لێنه‌که‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاکامی ببوایا، دیسان سه‌ردانی به‌غدایان ده‌کرد. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که هه‌فته‌ی رابردوو، کاتێک هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا وه‌فدێک بۆ دانوستان ره‌وانه‌ی به‌غدا بکات، ئه‌وان له‌جیاتی ئاماده‌کردنی هه‌لومه‌رجی دانوستان، دوو ماده‌یان له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کرد که بووه هۆی راوه‌ستانی دانوستانه‌کان.
ئه‌وان راپرسی به گشتیی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی به‌غدا، ئیمکانی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی داوه به حهیدهرالعهبادی. که‌سێک که بیه‌وێت هه‌لومه‌رجی دانوستان ئاماده بکات، نابێت وا‌بکات، ئه‌وان سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و دواتر به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان دانوستان بکات. ئه‌وان ته‌نانه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق خوازیاری لابردنی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق بوون که کورده. دانوستان له‌گه‌ڵ کوردستان بۆ به‌غدا ته‌کتیکه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین کێشه‌کانمان ده‌بێت به دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چونکه ئێمه هێزه سه‌ربازیمان نییه که بمانه‌وێت به گوشاری سه‌ربازی، بچینه ناو دانوستانه‌وه. ئێمه به دیپلۆماسی سیاسی، دانوستان ده‌که‌ین. راپرسی یه‌کێک له‌و گوشارانه‌یه که مافه‌کانمان وه‌ربگرین.
· به‌غدا، ئێران و تورکیا دژی راپرسی هه‌رێمی کوردستانن؛ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق فه‌رمانی راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌رکردووه؛ له‌م بارودۆخه‌دا هه‌رێم به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟
- ئه‌گه‌ر چاو له خواست و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، به‌ڕای من کێشه‌یه‌کی گه‌وره نایه‌ته ئاراوه؛ سه‌رکردایه‌تی کورد پێی وایه به رێگای دانوستان و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانکراو بگه‌ین، به‌ڵام به بیرۆکه‌ی به‌عثی سه‌دامی که له بڕێک سیاسی عێراقیدا هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌وان به‌ره‌و شه‌ڕ و سوودبینین له هێزه سه‌ربازی هه‌نگاو بنێن؛ ئه‌گه‌ر وای لێبێت، کێشه‌ی گه‌وره دێته ئاراوه، به‌ڵام بارودۆخی ئێران و تورکیا جیاوازه.
· واتا له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆیی رووبدات؟
- ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ئه‌نجام له‌وانه‌یه له لایه‌ن عێراقه‌وه هێرشی سه‌ربازی بکرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و هیوادارین ئه‌مه روونه‌دات.
· سه‌باره‌ت به راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌و خه‌ڵکی کوردستان دوو روانگه‌ی له ئارادایه. وڵاتانی ناوچه‌که پێیان وایه ریفراندۆم ژئۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که تووشی گۆڕان ده‌کات، خه‌ڵکیش ده‌پرسن ئایا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و عێراق، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم گونجاوه؟
- کاتێک سه‌رکردایه‌تی کورد بڕیار ده‌دات ئه‌م کاره بکات، به دڵنیاییه‌وه بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌که به شێوه‌یه‌که که ده‌توانین سه‌رکه‌وتوو بین. کوردستان دوای شکستی داعش له عێراق، داهاتوویه‌کی دیکه‌ی ده‌وێت که ئه‌م داهاتووه ده‌ست پێده‌کات. ته‌نها جیاوازییه‌ک که بوونی هه‌یه ئه‌وه‌یه که دوو گروپی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ راپرسی هاوڕان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به کاتی به‌ڕێوه‌بردنی و بارودۆخی ناوچه‌که، پرسیار و قسه‌ی خۆیان هه‌یه یان ده‌ڵێن چونکه راپرسی له په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند نه‌کراوه، یاسایی نییه، رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ش کرا و په‌رله‌مان کارا کرایه‌وه.
· هه‌رێم بارودۆخێکی گونجاوی به هۆی په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ندام په‌رله‌مان و بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه. له بارودۆخێکدا که عێراق تازه له شه‌ڕی داعش رزگاری بووه، ئه‌م پێداگرییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆچییه؟
- ئێمه له هه‌رێم هه‌موو ئه‌مانه‌مان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رکات به‌غدا بیه‌وێت رێگا‌و ئاسمانمان لێ داده‌خات، بوجه ده‌بڕێت، هێرشی سه‌ربازی ده‌کات و کوردستان هیچ پشتیوانییه‌کی وه‌کو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه تاوه‌کو داوا له دراوسێکان، جیهان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات که حکومه‌تی عێراق زوڵم له کوردستان ده‌کات. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌ڵه‌یه که بڵێن چونکه خه‌ڵکی کورد هه‌موو شتێکیان هه‌یه، داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ن. به هیچ شێوه‌یه‌ک وانییه؛ ئێمه گرنگترین بابه‌ت که سه‌ربه‌خۆییه، نیمانه.
· به‌م دژایه‌تییانه‌ی ناوچه‌یی و حکومه‌تی عێراقه‌وه، له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نه ته‌نها یارمه‌تیده‌ری باشتربوونی ژیانی خه‌ڵک نه‌بێت، جارێکه دیکه تووشی هه‌ڕه‌شه‌یان بکاته‌وه؟.
- ئێمه به ئامانجی باشترکردنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مه ده‌که‌ین. له رۆژی یه‌که‌می خه‌بات و شۆڕشه‌وه ئامانجمان ئه‌مه بووه، ئێستا سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یه‌وێت ئه‌مه بگه‌یه‌نێته خاڵی کۆتایی و به‌م ئاکامه گه‌یشتووه که خه‌ڵکی کوردستان بڕیارێک بده‌ن که ژیانیان باشتر بکات. ئێستا ده‌چینه شه‌ڕێکه‌وه که ده‌بێت چاوه‌روانی ئاکامه‌کانی بین. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه شه‌ڕی سه‌ربازی نییه. له شه‌ڕی سه‌ربازیدا، هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر پشتیوانی نه‌کرێت ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بکات له به‌رامبه‌ر عێراق یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌دا. ئه‌ڵبه‌ت کورد له قوربانیدان و شهر نه‌ترساوه.
· ئه‌گه‌ر بڕیار بێت حکومه‌تی عێراق ئیمتیازێک به هه‌رێم بدات، دیسان له‌سه‌ر ئه‌م خواسته سوورن؟
- عێراقێک که تا ئێستا پابه‌ندی هیچ رێکه‌وتنێک نه‌بووه، چۆن ده‌یه‌وێت له ئێستا به‌دواوه پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کانی بێت؟ عێراق کاتێک که پێویستی به هێز و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌مه‌ی نه‌کرد؛ ئێستا دوای سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی دژ به داعش، دوای خۆبه‌زلزانینی دوای سه‌رکه‌وتن، من ده‌پرسم چۆن ده‌یه‌وێت ئیمتیاز به کورد بدات؟ ئێمه ئه‌زموونی عێراقی کۆنیشمان هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی تا ئه‌م کاته‌ش له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بیرکردنه‌وه‌یان وه‌کو حزبی به‌عسه. بۆیه کاتێک هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ره‌ت کرده‌وه، ئیمکانی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی به حه‌یده‌رعه‌بادی دا. له کاتێکدا له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه که سوپا نابێت بچێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه و ئه‌مه له خۆیدا دژی ده‌ستوور و یاسایه. کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه متمانه به عێراق نه‌ماوه. ئه‌و مافانه له ده‌ستووری عیراقدا باسکراون، ئه‌گه‌ر به کورد بدرایات، ئێستا ئه‌م شتانه رووی نه‌ده‌دا. ماده‌ی ١٤٠، یاسای پێشمه‌رگه، یاسای نه‌وت، پرۆژه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌موو ئه‌مانه‌ی دیاری کردووه، بپیه باس له‌و رێگایانه مه‌که‌ن که پێشتر تاقی کراونه‌ته‌وه.
· بابه‌تێکی دیکه واقیعی ناوچه‌که‌یه، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که راپرسی هه‌رێم به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که ده‌زانن و به‌م هۆیه‌وه دژی ئه‌م راپرسییهن، کاریگه‌ری ئه‌م دژایه‌تییه له‌سه‌ر راپرسی چی ده‌بێت؟
- کورده‌کانی عێراق له رابردوودا سه‌لماندوویانه که هۆکاری ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که و سنووره هاوبه‌شه‌کانیان له‌گه‌ڵ دراوسێکانیان و دوای ئه‌مه‌ش هه‌رواده‌بێت. کورده‌کانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، خوازیاری مافه‌کانی خۆیانن. ئێمه حکومه‌تی کورد له کوردستانی عێراق دروست ناکه‌ین که بۆ ئێران، سوریا و تورکیا کێشه بنینه‌وه. حکومه‌تی عێراق به ئاماده‌بوونی کورد، سوننه و شیعه حکومه‌تی پێکهێناوه. ئێمه و شیعه‌کان سه‌رده‌مێک له لایه‌ن به‌عسه‌وه زوڵممان لێده‌کرا. تاوه‌کو به هۆی هاوپه‌یمانی کورد و شیعه توانیمان حکومه‌تێکی نوێ له عێراق بێنینه سه‌رکار و عێراق نابێت ئه‌مه له‌بیر بکات. به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه نیشانیاندا که ئه‌وان پابه‌ند به به‌ڵێنه‌کانیان نین.
· دوای دژایه‌تییه‌کانی ئێران، رۆژی شه‌ممه، عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، رایگه‌یاند: "رێککه‌وتنه سنوورییه‌کان ته‌نها به ناوه‌ندارێتی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، به مانای داخستی ئه‌م سنوورانه‌یه"، به‌ڕای ئێوه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نیگه‌رانییانه چیه؟
- ئێران تا کاتێک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردی و عێراقی بوونی هه‌بێت پشتیوان و هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌و دۆستانه‌ی خه‌ڵکی کورد بووه. ئێران له هه‌موو بارودۆخێکدا یارمه‌تی داوین. بۆیه نیگه‌رانییه‌کانیان هه‌ست پێده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده بڕێک جار ده‌بیسین که ده‌ڵێن کوردستانی عێراق، ئیسراییلی دووه‌مه له سنووره‌کانی ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌م شوبهاندنه هه‌ڵه‌یه.
· ئایا له‌وانه‌یه هه‌رێم له داهاتوو به‌ره‌و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیسراییل بڕوات؟
- نا! هه‌رێم چوار سنووری له‌گه‌ڵ چوار وڵات هه‌یه: عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران و ئێمه موسڵمانین. له ئێستادا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و به بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که‌وه ناتوانین بیر له په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیسراییل له داهاتوودا بکه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده نین وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان له‌خۆمان بکه‌ینه دوژمن. ئێمه له‌رووی نه‌ژاد، ستراتیژی و سروشتی جوگرافی له‌گه‌ڵ ئیسراییل جیاوازین. کورد له‌گه‌ڵ ئێران هاونهژاده، ئێمه هه‌موومان ئاریایین، موسڵمانین و له نیشتمانی خۆمان‌داین. به درێژایی مێژوو ئێران پشتیوانی کورده‌کان و خه‌ڵکی عێراق بووه و ئێمه هیچ دوژمنییهکمان له‌گه‌ڵ ئێران نییه. له ساڵانی رابردوودا کوردی عێراق سه‌لماندوویه‌تی که دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێرانه، و له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که و سنووره‌کاندا کاریگه‌ر بووه. ئێرانیش ده‌بێت عێراق ده‌رک پێ‌بکات. هه‌رچه‌نده ئێران له سه‌ره‌تاوه دژی راپرسی بووه، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، خاوه‌ن رێگاچاره‌ش بووه. ئێران وتوویه‌تی ئاماده‌یه ئیمکانی دانوستان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاماده بکات و پشتیوانی له مافی کورد به پێی ده‌ستووری عێراق بکات. ئه‌مه خاڵێکی گرنگه؛ ئه‌مریکاش ئێستا ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بکات.
· به‌م پێیه ئێران هیشتا نیگه‌رانه.
- نیگه‌رانییه‌کانی ئێران ده‌رک ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی عێران و ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی که وڵاتانی دیکه ده‌یانه‌وێت له کوردستان و عێراق شه‌ڕی خۆیان بکه‌ن. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بڕێک جار له به‌رژه‌وه‌ندی و بڕێک جار به زیانی ئێران ده‌که‌وێته‌وه. هه‌موو وڵاتان به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن؛ ئه‌مه مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ر وڵاتێکه که به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه بێت. به‌ڵام نابێت کارێک بکه‌ن کوردی مه‌زڵووم، قوربانی بکرێت.
· ئێوه کاتێک کورد به مه‌زڵووم ناوده‌به‌ن، به‌و پێشمه‌رجه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێن که خۆتان به‌جیا له عێراق ده‌زانن.
- ئێمه له سه‌ره‌تاوه له عێراق جیابووین. ئێمه‌یان به‌زۆر پێکه‌وه لکاندووه، به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجێک ره‌خساوه که عێراق ئێمه‌ی قبووڵ نییه.
· کوردستان به‌شێکه له خاکی عێراق، چۆن ده‌ڵێن عێراق به‌شێک له خاکی خۆی قبووڵ نییه؟
- دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م کوردستان بووه به‌شێک له عێراق، ئێمه پێشتر عێراقی نه‌بووین. ئێستا عێراق، کوردستانی قبووڵ نییه، ئه‌گه‌ر قبووڵی ببوایا، ده‌بوو پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان و ده‌ستوور ببوایات.
رۆژێک که مام جه‌لال چووه به‌گدا ئایه‌توڵڵا سیستانی رایگه‌یاند ئاغای تاڵه‌بانی ثهمام الامانی ئاسایش و گه‌شه‌ی عێراقه. واتا ناکرێت مام جه‌لال وه‌کو ثهمام الامان له شوێنێک دابنێیت، به‌ڵام نه‌یپارێزی؛ ده‌بێت بیپارێزیت. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتیی، دۆستی کورد بوو به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، هیچی نه‌کرد. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هیچی بۆ کورد نه‌کرد، دواتریش نووری مالکی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام پابه‌ندی هیچکام له‌و رێکه‌وتنانه نه‌بوو که له‌گه‌ڵ مام جه‌لال کردبووی. ئه‌و له جیاتی پابه‌ندبوون به رێکه‌وتنه‌کان، هێزی دیجله‌ی پێکهێنا و ویستی هێرش بکاته سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان. بوجه‌ی کوردستانی دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش وایکرد ئێمه سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشین که ئه‌مه‌ش حیکایه‌تێکی دیکه‌ی هه‌یه. تا دواتر که جێگای خۆی دایه حه‌یده‌ر العهبادی.
· به هاتنه سه‌رکاری حه‌یده‌ر العهبادی، گۆڕانی چاوه‌ڕوانکراوی کورد له به‌غدا روویدا؟
- به‌ڕای من عه‌بادی و مالیکی جیاوازییان نییه، دوو رووی یه‌ک شتن، له حزبی ده‌عوه، عه‌بادی به‌رپرسی مالیکی بوو و مالیکی سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو. هیچ جیاوازییه‌ک له هه‌ڵسوکه‌وتیاندا نییه. مالیکی، عه‌بادی یان جه‌عفه‌ری یه‌ک بیرۆکه په‌یره‌و ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه بیرۆکه‌ی خۆویستی و حزبی له عێراق زاڵه، ئه‌وان له‌به‌ر یه‌ک ده‌نگ، مافی کورد له‌بیر ده‌که‌ن. من پێم وایه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی گۆڕانین، نابێت ته‌نها بیر له گۆڕینی که‌سێک بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو بیرۆکه‌ی زاڵ ده‌بێت بگۆڕدرێت. من جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌م دوو که‌سه‌دا نابینم چونکه عه‌بادی که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ر بوو له حزبی ده‌عوه و هه‌روه‌ها تیوریسییهنی ده‌عوه بوو، مه‌گه‌ر ده‌کرێت تیوریسییهنی حزبێک بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزب کارێک بکات؟
· کورده‌کان ریفراندۆم وه‌کوو ستراتیژی به‌کاردێنن یان ته‌کتیکه؟
- ستراتیژی، له‌وانه‌یه له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردن و ئاکامدا له راپرسی وه‌کو ته‌کتیک سوود ببینن به‌ڵام به گشتیی راپرسی ستراتیژییه. بڕێک که‌س پێیان وایه ئێمه به‌دوای ئیمتیازگرتن له به‌غداین و ئه‌مه ته‌کتیکی ئێمه‌یه، به‌ڵام وانییه.
· باسی نه‌وتتان کرد. حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت نه‌وت بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندییه.
- ئێمه له‌م بواره‌دا هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌بووه و نابێت. ده‌ستووری عێراق به رێکه‌وتن په‌سه‌ندکراو زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له‌وێ په‌سه‌ندکراوه. ئێمه یه‌که‌م شتێک که داوای ده‌که‌ین پابه‌ند بوونه به ده‌ستووری عێراق. ده‌ستووری عێراق به رێکه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان نوسراوه، سێ پرۆژه یاسای دیکه‌مان ئاماده کردووه که ده‌بوو له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بکرێت، یاسای نه‌وت، یاسای پێشمه‌رگه و یاسای رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌ڵام له‌و کاته‌وه، ئه‌م پرۆژانه لای سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌و په‌سه‌ندیان نه‌کردووه. له ده‌ستووری عێڕاقدا، باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سیاسه‌تی دارایی و سیاسه‌تی به‌رگری هاوبه‌ش ئاماژه دراوه: واتا پێشمه‌رگه، نه‌وت و دارایی. له یاسای نه‌وتدا ئه‌م شتانه باسکراوه که ئێمه ئێستا ده‌یکه‌ین. ئه‌گه‌ڕ عێراق یاساکه‌ی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکردایا، به چاودیری و کۆنترۆڵه‌وه ده‌کرا، به‌ڵام چونکه په‌سه‌ند نه‌کراوه، کۆنترۆڵ نه‌کرا.
· چ گروپێکن؟
- ناتوانم ناویان بێنم، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر کورده‌کان له عێراق جیاببنه‌وه، له‌وانه‌یه حکومه‌تی ١٠٠٪ی شیعه له عێراق پێک بێت، ئه‌وان پێیان وایه کورد کاتێک جیاببێته‌وه، شکست دێنێت و ناچار ده‌بن به خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا.
· ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌به‌رچاو بگرن.
- شکستی کورده‌کان و زاڵبوونی یه‌کجاره‌کی گروپێک له حکومه‌تی عێراق، خه‌ونه. چ بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت تا ئه‌م کاته ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که رازی به ئاماده‌بوونی ئێران له ساحه‌که‌دا نین، به‌ڵام به‌ڕای ئێمه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا عێراقی ئێستا عێراقی داعشی ده‌بوو. بۆیه هاوپه‌یمانی کوردی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ شیعه‌ی یه‌کگرتوو پێویسته و ئه‌مه بۆ ئێران و کوردی عێراق پێویسته.
· له کاتێکه‌وه که بابه‌تی نه‌وت هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌کانی هه‌رێمه‌وه، تا چ راده‌یه‌ک بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌شه‌ی کردووه؟
- ئه‌م فاکته‌رێکه که ده‌توانین یارمه‌تیمان بدات. کاتێک نه‌وتمان هه‌یه ئابووری مانای ده‌بێت بۆمان. سه‌رده‌مێک ده‌یانوت ناهێڵین که‌رکووک له‌گه‌ڵ کوردستان یه‌ک بگرێته‌وه، چونکه سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی هه‌یه. ئێستا ئێمه ده‌ڵێین که‌رکووکیش بۆ ئێوه؛ ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوایا لێی خۆش ده‌بووین و له‌گه‌ڵ نه‌وتیش کێشه‌مان نییه، له کوردستان زۆر زیاتر له که‌رکووک نه‌وت هه‌یه.
· چاره‌نوسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وه‌کو که‌رکووک و خانه‌قین له‌م راپرسییه‌دا به چ شێوه‌یه‌که؟
- هه‌موویان به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌که‌ین.
· سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکی بۆ به‌شداری له ریفراندۆم به "ناعاقڵانه" و "هه‌ڵه" ناوبردووه؟
- ئه‌گه‌ر راپرسی هه‌رێمی کوردستان یاسایی نه‌بێت، راپرسی که‌رکووک یاساییه، چونکه له ماده‌ی ١٤٠دا بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، په‌سه‌ندکراوه که ده‌بێت راپرسی بکرێت تاوه‌کو دیاری بکرێت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت به‌شێک له کوردستان بن یان سه‌ربه‌خۆ بن یان به‌شێک بن له به‌غدا؟ له‌وانه‌یه ئێستا بڵێن راپرسی یاسایی نییه و ده‌بێت دوولایه‌نه په‌سه‌ند بکرێت. له‌وانه‌یه ده‌بێت بڵێن جێبه‌جێکردنی ده‌بێت به هاوکاری به‌غدا بێت؛ به‌ڵام وه‌ڵامی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ئه‌وان (به‌غدا) نایه‌ن.
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و به‌رگری کورد نه‌بوایا، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ئێستا له‌ژێر پشتیوانی پێشمه‌رگه‌دایه و به هێمنی ژیان تێده‌په‌ڕێنن له ده‌ستی داعشدا ده‌بوو. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایا داعش که‌رکووکی ده‌گرت.
· سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی به جێگره‌وه‌ی باشتر له‌وانه‌یه دوابکه‌وێت. ئایا ئه‌م مه‌رج دانانه به‌و مانایه نییه که راپرسی تهکتیکهو ستراتیژ نییه؟
- دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که ستراتیژه؛ به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی کورد له "جێگره‌وه‌ی باشتر" له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی غه‌یره کورده‌کان جیاوازی هه‌یه. غه‌یره کورده‌کان پێیوان وایه جێگره‌وه‌ی باشتر واتا قبووڵکردنی شکست؛ به‌ڵام راپرسی هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌گه‌ر راپرسی دوابکه‌وێت به مانای له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی نییه، به‌و مانایه دێت که له‌وانه‌یه ئێستا بارودۆخی بۆ جێبه‌جێکردنی گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام له کاتی گونجاو و به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
· ئه‌گه‌ر کورده‌کانی ناوچه‌ی کوردستان بڵێن سه‌ربه‌خۆییان ناوێت، بارزانی چی ده‌کات؟
- "لکل حادث الحدیث"؛ هه‌ر رووداوێک، لێکدانه‌وه‌یکی هه‌یه. ده‌بێت پشتیوانی له کاریزمای سه‌رکردایه‌تی خۆی بکات.
· ئاغای بارزانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "الشرق الاوسط" وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگ نه‌هێنێت، هیچ پۆستێک قبووڵ ناکات. ئایا ئه‌مه ئه‌باته سه‌ر؟
- کورد ده‌بێت له کاریزمای سه‌رکردایه‌تی خۆی پشتیوانی بکات.
· واتا بڕیاری سه‌رکردایه‌تی قبووڵ بکات؟
- واتا پشتیوانی بکات، واتا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی شتێکی په‌سه‌ند کرد، له کرده‌وه‌دا به ته‌نها نه‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش دوابکه‌وێت، ئه‌و به ته‌نها بڕیار نادات؛ به‌ڵکوو ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان راوێژ ده‌که‌ین. ده‌بێت خه‌ڵك و حزبه‌کان، پشتیوانی له سه‌رکردایه‌تی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر دوارۆژ بڕیاریاندا، نابێت بڵێن کاک مه‌سعود ئێوه شکستتان هێنا؛ به‌ڵام به گشتیی رای جیاواز دێته ئاراوه که په‌یوه‌سته به کاتی خۆیه‌وه. داهاتوو ده‌نگی خه‌ڵک دیاری ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌هێنێت، دیسان له‌وانه‌یه خه‌ڵک به پشتیوانییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بیانه‌وێت سه‌رکردایه‌تی بمێنێته‌وه یان دواتر که‌سێکی دیکه بۆ رابه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێرن.
· له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ریفراندۆم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی، پلان یان به‌رنامه‌ی دواتری کورده‌کان چییه؟
- پرسیارێکی دژواره! به‌ڕای من به هه‌ر هۆکارێک ئاکامه‌ی نه‌رێنی بێت، ده‌بێت به‌رگری و خۆڕاگری کورد درێژه‌ی ببێت، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆچی شکست؟
· کاتێک ئێوه ده‌پرسن بپچی شکست، وادیاره یان زۆر له سه‌رکه‌وتنی خۆتان دڵنیان یان پلانێکی دیکه‌تان نییه.
- هه‌موو پلانه‌کان ناتوانین باس بکه‌ین. مه‌گه‌ر ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تی کورد به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌وه، پلانی دووه‌م و جێگره‌وه‌ی نه‌بێت. ئێمه ساڵانێکی زۆره خه‌بات ده‌که‌ین؛ رێکه‌وتنی جه‌زایر بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد شکستێک بوو، نه سه‌رکه‌وتن. ٣٤٠ هه‌زار کورد بوونه په‌نابه‌ر له ئێران، زیاتر له ٤٣ هه‌زار پێشمه‌رگه چه‌کیان دانا و هاتنه ئێران یان چوون بۆ ئه‌وروپا. سه‌رکردایه‌تی کورد به دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت که له‌کوێ سه‌رده‌که‌وێت و له‌کوێ شکست دێنێت و ده‌زانێت له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا چی بکات.
· ئایا ئه‌مه ئیدئۆلۆژییه‌که بۆ کوردستان؟
- به‌ڵێ ئیدئۆلۆژی و پلانی کاره؛ هه‌ر کوردێک که پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کات، خیانه‌تی کردووه.
· ئه‌م وته به‌و مانایه که به‌ستێنی سه‌رکووتکردنی ده‌نگه دژه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌بێت؟
- نا، بۆچی دژایه‌تی بکرێت؟
· هه‌ر پلانێک دژبه‌ری خۆی هه‌یه.
- به‌ڵێ، به‌ڵام له بابه‌ته نیشتمانییه‌کاندا نابێت جیاوازی ببێت. ده‌بێت ته‌کتیک و رێگای جیاوازمان ببێت.
· به‌ڵام وادیاره کوردستانی عێراق به‌ره‌و یه‌کده‌نگی و پێکدادان ده‌ڕوات...
- به هیچ شێوه‌یه‌ک! بۆچی ده‌بێت زه‌مینه‌ی کێشه دروست ببێت؟ کورد کاتێک سه‌ربه‌خۆیی بوێت پێویستی به ئامانج و سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه بارودۆخێکی ئازاد و کراوه بۆ هاووڵاتیان ئاماده بێت. یه‌کده‌نگی مانای نییه.
· ئاغای ده‌باغ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاندووه دژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراقه و ئه‌م راپرسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی، یه‌کگرتویی و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق مه‌ترسیداره، چه داهاتوویه‌ک بۆ کوردستانی عێراق ده‌بینن؟
- مه‌گه‌ر کورد ئه‌نفالی نه‌بینی؟ سه‌دام حسێن ١٨٦ هه‌زار کوردی زینده‌به‌چاڵ کرد، مه‌گه‌ر کورد هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌دامی نه‌بینی؟ مه‌گه‌ر کورده‌کان کیمیاباران نه‌کران؟ دوای رێکه‌وتنی جه‌زایر، سه‌دام وتی ئه‌گه‌ر داره خورما له‌سه‌ر من سه‌وز بێت، دیسان بزووتنه‌وه‌ی کوردیش له عێراق سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ ئه‌وه‌نده دڵنیا بوو! ئه‌و ٤هه‌زار و ٢٣٠ دێهاتی خاپوور کرد، ٢٤٥ هێزی جاشی کوردی پێکهێنا که پشتیوانی‌یان له حکومه‌تی عێراق ده‌کرد. به‌ڵام ساڵێکی تێنه‌په‌ڕاند که کورد دیسان شۆڕشی ده‌ست پێ‌کرد و گه‌یشتنه ئه‌نجامیش.
· پشتیوانانی ئه‌م پلانه کێن؟
- هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌که پشتیوانی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نین. ئێران پشتیوانی دانوستانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدایه و ده‌ڵێت خۆی گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی رێکه‌وتنه‌کانی نێوان کوردستان و به‌غدا ده‌کات. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له‌وانه‌یه تا ئێستاش عێراق به‌م هۆکارانه له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کاندا وه‌ستابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که داهاتوو چی ده‌بێت دیار نییه و وه‌ڵامه‌که‌ی دژواره، ئێران هه‌میشه پشتیوانی ئێستا و رابردووی کوردستان بووه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "فرهیختگان" سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستانی عێراق ده‌ڵێت که ئه‌م ناوچه هێشتا سووره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی.
نازم ده‌باغ رایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان به هۆی بارودۆخی سیاسی نه‌گونجاو، ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووتر ببنه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ره‌ڕای خواستێک که له ناوخۆی کوردستانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی هه‌یه، ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی نییه، له‌م بارودۆخه‌دا، به‌رپرسانی هه‌رێم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن که جێگره‌وه‌یه‌کی باشتر بێت بۆ راپرسی. له راستیدا به‌رپرسانی هه‌ریم ده‌یانه‌وێت که له پێناو ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی، ئیمتیازێکی باشتر وه‌ربرگن.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا هه‌لومه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دواکه‌وتووه یان نا، ده‌ڵێت: له هه‌رێمی کوردستان هیچ لایه‌نێکی سیاسی ده‌نگی ئه‌رێنی بۆ دواخستنی راپرسی نه‌داوه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌کان هێشتا سوورن له‌سه‌ر خواستی خۆیان، به‌ڵام هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێدا هه‌لومه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی ئاماده نییه و دواتر بڕیار بۆ داهاتوو ده‌ده‌ین.
ده‌باغ له وڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به پشتیوانی ئیسراییل له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ڵامی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئیسراییل به په‌سه‌ندکردنی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی هه‌رێمی کوردستان به‌دوای ئامانجه تایبه‌ته‌کانی خۆیه‌وه‌یه. به‌پرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێیان وایه به به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی، پێگه‌یه‌ک له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ده‌ست دێنن.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "اعتماد":
ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق که‌م نییه
ئه‌گه‌ر پێشنیاری باش و زه‌مانه‌تی پێویست له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه بدرێت، ریفراندۆم دواده‌خه‌ین
له رۆژێکه‌وه که مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند که ده‌یه‌وێت ریفراندۆمێک له‌م ناوچه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه ببات، حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و دراوسێکانی هه‌رێم، ئێران و تورکیا به توندی دژی ئه‌م بڕیاره وه‌ستانه‌وه. مانگی ٦ی ئه‌مساڵ، مه‌سعود بارزانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ٢٥/٩ی وه‌کو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم راگه‌یاند. هه‌رچه‌نده هه‌فته‌یه‌ک زیاتر نه‌ماوه بۆ ئه‌م رێکه‌وته، به‌ڵام نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت هێشتا ئه‌گه‌ری دواکه‌وتنی ئه‌م ریفراندۆمه هه‌یه. ده‌باغ ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌یه که له لایه‌ن تورکیا و وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه نێردراون و ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بکات که گه‌ره‌نتی پێویست له‌م پێشنیارانه‌دا بۆ دابینکردنی مافی کورد بوونی هه‌یه، له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت.
نازم ده‌باغ هه‌روه‌ها پێی وایه که بابه‌تی سه‌ره‌کی که بووه‌ته هۆکار که هه‌رێم بیر له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم بکاته‌وه، نه کێشه له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌نقه‌ره، به‌ڵکو بێمتمانه‌یی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه. ده‌باغ ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمدا بۆ رازیکردنی رای تاران و ئه‌نقه‌ره پلانی ده‌بێت. ده‌باغ له هه‌مان کاتدا سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی له سێ ساڵی رابردوو له‌شه‌ڕ دژی داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگار کراون، ده‌ڵێت که ئه‌م ناوچانه به دڵنیاییه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌کو به‌شێک له خاکی هه‌رێم ده‌ناسرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی بیه‌وێت ریفراندۆم بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ببات، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژی راپرسی ناوه‌ستێته‌وه.
ده‌باغ پێی وایه که به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم هه‌وڵێکی سه‌مبولیک نییه و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنی ئاکامه‌کانی ریفراندۆم پلانی هه‌یه، هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌وانه‌یه مانگێک، ساڵێک، دوو ساڵ یان زیاتر بخایه‌نێت، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق خواستێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان نیشان بدایات، له‌وانه بوو باسی ریفراندۆم به گشتیی باس نه‌کرێت. ده‌قی ته‌واوی وتووێژی رۆژنامه‌ی "اعتماد" له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران به‌م شێوه‌یه بوو:
· هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه ببات، به‌ڕای ئێوه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ، به‌غدا و وڵاتانی زلهێزی جیهانی، ئایا ئه‌م راپرسییه که کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت؟
- به‌ڕای من تا ئه‌م ساته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان پێداگرن که ده‌نگدان له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت. به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که راپرسی دوابکه‌وێت. ئه‌مه‌ش به‌نده به‌و پێشنیارانه‌ی که بۆ جێگره‌وه‌ی ریفراندۆم له لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌درێت. چه‌ند خاڵی جیاواز له لایه‌ن دۆستانمانه‌وه ئێران، تورکیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان باسکراوه، ئه‌م پێشنیارانه تاڕاده‌یه‌ک جێگای هه‌ڵسه‌نگاندنن. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی حزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی عێراق سه‌رقاڵی دانوستان و راوێژن، ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و نه‌تیجه‌ی که ئه‌م پێشنیارانه زه‌مانه‌ت و گه‌ره‌نتی به‌هێزیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم هه‌یه. به‌ڕای من هێشتا زووه که بڵێین پێشنیاره‌کان په‌سه‌ند ده‌کرێن یان نا. به‌ڵام به‌ڕای من شایانی هه‌ڵسه‌نگاندنن.
· ئه‌گه‌ر ئه‌م راپرسییه به‌ڕێوه بچێت، پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی چییه؟ ئایا ئه‌م راپرسییه سیمبولیکه یان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پلانی کرده‌وه‌یی بۆ دوای راپرسی هه‌یه؟
- به‌ڵێ، به‌ڕای من جێبه‌جێکردنی راپرسی به‌م مانا نییه که ته‌نها راپرسییه‌ک به‌ڕێوه بچێت، وانییه که ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی بگرین و رۆژی دواتر هه‌موو شتێک کۆتایی پێ بێت. هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت که ده‌بێت قۆناغی دوای راپرسی دانوستان و رێكه‌وتن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و دراوسێکان بکرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌وانه‌یه زۆر دوورودرێژ بێت، مانگێک، سالێک، دوو ساڵ یان زیاتر. به دڵنیاییه‌وه پلانی دوای راپرسی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دانراوه و ده‌یانه‌وێت که دوای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی، دانوستانی دیپلۆماتیک بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی ده‌ست پێ بکه‌ن.
· به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دژایه‌تی ئێران و تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه وه‌کو به‌هێزترین دراوسێکانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، پێتان وانییه پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دۆستانی دێرینی هه‌ولێر تووشی کێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ببن؟
- به‌ڕای من سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌مه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه که ئه‌گه‌ر دراوسێکان و دۆستان دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بن و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌ڕێوه‌ی ببات، بۆ دواتر پلانی ده‌بێت. ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له هه‌ر شتێک دژکرده‌وه‌یه به بێمتمانه‌یی نێوان هه‌ولێر و حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا. به‌داخه‌وه حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به‌دوای چاره‌سه‌رکردنی راسته‌قینه‌ی کێشه و بابه‌ته‌کانی له‌گه‌ڵ کورد نییه. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گرنگی زیاتر به بابه‌تی کورد بدات و خواستێکی راسته‌قینه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ببێت، له‌وانه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ریفراندۆم نههاتایاته ئاراوه.
· ئایا حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له کاتی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا ده‌رفه‌تی پێویستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان بووه؟
- له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ١٠٠٪ی کێشه‌کانی کورده‌کان له ١٤ ساڵی رابردوودا بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق نه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا له‌به‌رچاو بگرن، کاتێک که له به‌غدا ده‌ستووری عێراقیان په‌سه‌ند کرد، به‌ڵێنیان دا که تاوه‌کو ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان دیاری بکه‌ن، بڕیاربوو که ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به ناوچه جیاوازه‌کان بدرێت، یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هیچکات ئاماده‌ی هاوکاری نه‌بوو بابه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بوو. پێشمه‌رگه یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هێزه‌کانی عێراق دوای هێڕشی ئه‌مریکا بوو، که‌س ناتوانێت رێژه‌ی کاریگه‌ری پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو نه‌گرێت. پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌کی له پاراستنی یه‌کگرتوویی عێراق و رزگارکردنی عێڕاق گێڕاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌تی عێراق هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه نه‌گه‌یاندووه و هیچ ههنگاوێکی گرنگی هه‌ڵنه‌گرتووه. ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له پێدانی موچه‌ی پێشمه‌رگه که‌مته‌رخه‌م بوو، که وایکرد له کۆتاییدا ئه‌مریکا ٤٢٣ ملیون دۆلار یارمه‌تی بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمکانی چاره‌سه‌ری ١٠٠٪ی کێشه‌کان نه‌بووبێت، لانیکه‌م چه‌ندین هه‌نگاوی باش بوون که حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌یتوانی بۆ پشتیوانیکردن له پێشمه‌رگه هه‌ڵی بگرێت.
به‌ڵێ! حکومه‌تی عێراق هه‌میشه ئه‌م بیانووه‌ی هه‌یه که بارودۆخی وڵات و هه‌لومه‌رجی قه‌یرانئاوی ئیمکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نادات. به‌ڵام بڕیاره که‌ی ئه‌م بارودۆخه چاک بێته‌وه؟ متمانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به به‌غدا به ته‌واوی له‌ناو چووه، ئه‌م بڕوایه نه‌ماوه که حکومه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان راستگۆیانه‌یه. بۆ خۆم له‌بیرمه ئاغای مالکی کاتێک ده‌یویست ببێته سه‌رۆک وه‌زیر، له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود رێکه‌وت، ئه‌م رێکه‌وتنه ١٩ ماده‌ی هه‌بوو، له‌م ١٩ ماده‌یه له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی مالکی‌دا کامی جێبه‌جێ کرا؟ ئاغای مالکی به پشتیوانیی ته‌واوی کورده‌کان بووه سه‌رۆک وه‌زیر و هه‌موو رێکه‌وتنه‌کانی له‌بیرکرد. ئاغای عه‌بادیش به هه‌مان شێوه. کاتێک به‌ڕێز عه‌بادی کاندید کرابوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان کرد تاوه‌کو هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی کورد بۆ هاوکاری و ده‌نگدان بۆ حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی رازی بکه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌بادی ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوان نه‌بوو تا کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی پێ بێت و دواتر کابینه‌که‌ی خۆی بناسێنێت. به‌داخه‌وه بێمتمانه‌ییه‌کی زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه که به ئاسانیش چاره‌سه‌ر نابێت.
· باسی بێمتمانه‌یی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرتان کرد، له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان دوولا، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه که گرنگترینیان که‌رکووکه، به پێی ده‌ستووری عێراق بڕیاربوو تا ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان جیابوونه‌وه‌یان دیاری بکرێت، له‌و رووه‌وه که هێشتا ئه‌م راپرسییه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ به‌ڕێوه نه‌چووه، پێتان وانییه به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له بارودۆخی ئێستادا چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه ناروونتر له جاران بکات؟
- ئه‌مه پرسیارێکه که ده‌بێت ئێمه بپرسین! بۆچی کاتێک که له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ند کراوه که ده‌بێت تا ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه یه‌کلایی بکرێته‌وه، ئێستاشی پێوه بێت له‌م کاره دووری ده‌که‌ن. به بڕوای زۆرێک له کارناسان و مافناسان ئه‌م ماده‌ی ده‌ستوور ده‌بوا تا ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ ده‌کرا. ١٠ ساڵ پێش ئێستا بڕیار بوو که راپرسی له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بکرێت، به‌ڵام نه‌کراوه، به هۆی شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه سوپای عێراق پاشه‌کشه‌ی کرد له‌و ناوچانه و ئێستا به ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه‌کان ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی زیاتریشیان له ده‌ست داعش رزگار کردووه، ئێستا هه‌موو ئه‌م ناوچانه له‌ژیڕ ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه، له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌شی زۆری ماده‌ی ١٤٠ ئێستا جێبه‌جێ کراوه. ئه‌م ناوچانه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمدایه و بوونه‌ته به‌شی جیانه‌بووی کوردستان. ئێستا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی راپرسی هه‌یه، بێن و به‌ڕێوه ببه‌ن، که‌س رێگر نییه، بێن و راپرسی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچانه ده‌نگیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان دا، رێگایان لێ نه‌گرن.
· ژماره‌یه‌ک لێکۆڵه‌ر و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌ڵێن که به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی ئاغای بارزانی کۆتایی هاتووه و به شێوه‌ی یاسایی ئه‌وان نابێت درێژه به ئیشی خۆیان بده‌ن، له نه‌بوونی په‌رله‌ماندا، ته‌نها ئامانجی ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم پاراستنی پێگه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدایه، ئایا ئێوه ئه‌م ره‌خنه قبووڵ ده‌که‌ن؟
- ره‌خنه له کاک مه‌سعود بوونی هه‌یه. به‌ڵام واقیعی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه نییه. له‌وانه‌یه من بۆ خۆم ره‌خنه‌م له کاک مه‌سعود ببێت، به‌لام واقیعی سیاسی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێستادا کاک مهسعودهو تا ئه‌م کاته‌ش ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه به شێوه‌ی یاسایی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه، ئایا تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی سیاسی کورد، جێگره‌وه‌یه‌کی بۆ کاک مه‌سعود خستووه‌ته به‌رده‌ست؟
· به‌ڵام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ن رۆژ پێش ئێستا کۆنه‌بووه‌وه، که ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی دوایینی بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نه دژبه‌ره‌کان بوو...
- من ناڵێم جیاوازی بیروڕا بوونی نییه، یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کانی دیکه رای جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه له هه‌ر سیستمێکدا سروشتییه، به‌ڵام ده‌بێت له رێگای په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت که نه‌کراوه، خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که کاک مه‌سعود به فه‌رمی رایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر کاندیدێک بۆ جێگره‌وه‌ی من ببێت بیناسێنن، هیچ لایه‌نێک ئه‌مه‌ی نه‌کردووه. کاک مه‌سعود رایگه‌یاندووه که هه‌رکات جێگره‌وه‌ی ئه‌وان دابنرێت، ئاماده‌ی ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وان کۆتایی هاتبێت، ناکرێت به‌رپرسایه‌تی گرنگی سه‌رۆکایه‌تی له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا به به‌تاڵی بمێنێته‌وه. ناکرێت کاتێک په‌رله‌مان کۆنابێته‌وه، سه‌رۆکایه‌تی به‌تاڵ بکرێت به بیانووی کۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی که‌سێکه‌وه. بابه‌ته‌که شتێکی دیکه‌یه، کێشه‌ی ئێستای ئێمه له کوردستان، کێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه، کاتێک هه‌ڵبژاردن بکرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک سه‌رۆکێکیان به‌دڵ نه‌بێت ده‌نگی پێ ناده‌ن و ده‌نگ به که‌سێکی دیکه ده‌ده‌ن. بۆ دانانی جێگره‌وه‌ی کاک مه‌سعود ته‌نها رێگاچاره ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنێکی روون به‌ڕێوه بچێت و جێگره‌وه‌ی ئه‌وان دابنرێت. بابه‌تێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که هاتنه‌کایه‌ی داعش وای کرد که پلانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. کاتێک داعش دروست بوو ئیدی بابه‌تی سه‌ره‌کی کوردستان گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بوو، به‌ڵکوو لاوازکردنی داعش و رزگارکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان بوو. ئێستا که داعش روو له لاوازبوونه، له‌وانه‌یه ورده ورده بارودۆخێک بێته ئاراوه که بتوانرێت هه‌ڵبژاردنی ئازاد و کراوه له هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت تاوه‌کو بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی به ده‌نگی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت.
· پێتان وایه ئه‌گه‌ر ئاغای بارزانی راپرسی به‌ڕێوه ببات، دوای ئه‌وه هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردستان ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا، رکابه‌ری بێت و سه‌رکه‌وێت؟
- ئه‌مه بڕیاری ته‌نها ئاغای بارزانی نییه، ئه‌م راپرسییه بڕیاری هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتییه، ته‌نانه‌ت کاتێک که بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێته ئاراوه، لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی دیکه وه‌کو گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دژ نین، ته‌نها قسه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت راپرسی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت، دژ نین، ته‌نها رێگای په‌سه‌ندکردنی راپرسییان لاپه‌سه‌ند نییه.
· ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که هه‌ڵوێستێکی روونی سه‌باره‌ت به راپرسی نه‌بووه، ئێوه پێتان وایه که سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م راپرسییه هاوڕایه یان دژه؟
- بارودۆخی دکتر فوئاد مه‌عسوم زۆر تایبه‌ته. ئه‌وان له لایه‌که‌وه سه‌رۆک کۆماری عێراقن و سوێندی خواردووه که بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق هه‌وڵ بدات، له لایه‌کی دیکه‌وه نوێنه‌ری کورده‌کانن له حکومه‌تی عێراق، وه‌کو کورد کراوه‌ته سه‌رۆک کۆماری عێراق. له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ر هه‌ڵوێستێکی ئه‌وان، رووبه‌رووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌ند من پێموایه که دکتۆر فوئاد مه‌عسوم به‌رپرسایه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا ببینێت که مافی کورده‌کان پێشێل ده‌کرێت و مافه‌کانیان نادرێت، ده‌بێت هه‌ڵوێستی به‌هێزی ببێت، ئه‌و ده‌بێت وه‌کو کوردێک راشکاوانه له به‌رامبه‌ر زوڵمدا هه‌ڵوێست بنوێنێت، لانیکه‌م ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بڕیاریش نه‌بێت ده‌توانێت به نیشانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و زوڵمانه‌ی له کورد ده‌کرێت، ده‌ست له‌کار بکشێته‌وه. له بارودۆخی ئێستادا ناکرێت و ناتوانن پشتیوانی له راپرسی بکه‌ن، ناکرێت هه‌م سه‌رۆک کۆماری عیراق بیت و هه‌م پشتیوانی له راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له عێراقب بکات.
· وه‌کو پرسیاری کۆتایی، ئێوه ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانن، ده‌مه‌وێت بزانم که رای مام جه‌لال تاڵه‌بانه، رابه‌ری یه‌کێتی و سه‌رۆک کۆماری پێشووی عیراق سه‌باره‌ت به راپرسی چییه؟
- مام جه‌لال له رووی ته‌ندروستییه‌وه له بارودۆخێکدا نییه که بتوانن سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ستیار وه‌کو ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستیان ببێت. مام جه‌لال به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌بێت له بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگ به‌دوور بن و من پێم وانییه ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ باس کرابێت که وه‌ڵامێکیان دابێته‌وه و ته‌نانه‌ت بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌وان جۆرێکه که توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌م پرسیارانه نییه.
١- ئیرنا: ئایا ئێستا کاتێکی گونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم؟ ئایا راپرسی له کاتی خۆیدا واتا ٢٥/٩ به‌ڕێوه ده‌چێت؟
- نازم ده‌باغ: بابه‌تی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که راپرسی بڕیاری کۆتایی سه‌رکردایه‌تی کورده که ده‌بێت له ٢٥/٩ به‌ڕێوه بچێت، جێبه‌جێکردن و ئاکامی ئه‌رێنیشی به‌و مانایه نییه که رۆژی دواتری جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کورد رابگه‌یندرێت. چونکه ئێمه‌ی کورد بڕوامان وایه به شه‌ڕ ناکرێت به ئاکامی باش بگه‌ین به‌ڵکوو پێویسته به دانوستان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌غدا و دواتریش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت مافی دیاریکردنی چاره‌نووس که له ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجێک هاتووه‌ته پێشه‌وه که چ لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ واتا ئێران و تورکیا و هه‌روه‌ها ئه‌وروپا و ئه‌مریکا باڵیۆزی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌جیا و کاک مه‌سعود بارزانی قسه‌یان کردووه و داوایان کردووه که راپرسی له کاتی راگهیندراودا دوابخرێت. سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م پێشنیاره‌ی وه‌رگرت و رایگه‌یاند ده‌توانین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ جێبه‌جێکردنی راپرسی هه‌ڵیسه‌نگێنین. بابه‌تێک که باس کراوه ئه‌وه بووه که ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌کی باشتر له به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنیدا بدرێت. واتا دواخستن بۆ دواخستن یان نا دواخستن بۆ گه‌ره‌نتیکردنی مافی ره‌وای کورد. ئه‌و پێشنیارانه‌ی که له راگه‌یاندنه‌کاندا دیومانه‌و بیستوومانه شایه‌نی هه‌ڵسه‌نگاندنن و چاوه‌ڕوانین تاوه‌کو له یه‌ک دوو رۆژی داهاتوودا کۆبوونه‌وه بکرێت و له‌وێدا بڕیاری کۆتایی بدرێت.
· ٢- ئیرنا: ئه‌م پێشنیارانه چی بوون؟
- نازم ده‌باغ: یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که دوو ساڵ راپرسی دوابخه‌ین و له‌م دوو ساڵه‌دا دانوستان به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت تاوه‌کو ده‌رفه‌تێک به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدرێت پرۆژه‌یه‌ک بۆ ئاشتی و رێکه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده بکرێت و به‌رپرسانی کورد به هێزه ته‌واوه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه به‌گدا. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌میشه دۆڕاو ده‌بین چونکه که‌مینه‌ین. عه‌ره‌به‌کان کاتێک بابه‌تی کورد دێته ئاراوه یه‌ک ده‌گرن، بابه‌تی یاسای نه‌وت و مافی پێشمه‌رگه له ئارادایه. چاوه‌ڕوانین بزانین ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش کراوه هه‌ڵسه‌نگێندرێت و سه‌رکردایه‌تی کورد دانوستانی له‌سه‌ر بکات و کۆمیسیونی باڵای جێبه‌جێکاری راپرسی ئاکامه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت که تێبینی و بابه‌تی ئێرانیشی تێدایه.
· ٣- ئیرنا: وادیاره له به‌غداشه‌وه داوایان کردووه بۆ دانوستان سه‌ردانیان بکه‌ن.
- نازم ده‌باغ: له سه‌رده‌می سه‌دامدا سه‌ردانی هه‌ر شوێنێکی جیهانمان ده‌کرد، ده‌مانوت دژی سه‌دام خه‌بات ده‌که‌ین. ده‌یانوت چیتان ده‌وێت؟ ئێستا به‌غدای نوێ به ئێمه ده‌ڵێن بۆچی شه‌ڕ ده‌که‌ن؟ بۆخۆم پێموایه له به‌ڕێوه‌به‌ری یان سه‌رکردایه‌تی عێراقی نوێ‌دا که‌سانیك هه‌ن که ئه‌گه‌ر شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان له به‌عسییه‌کانی جاران خراپتر نه‌بێت، باشتر نییه. له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ندکراوه که نابێت سوپا بچێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه. به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن هه‌موو عه‌ره‌به‌کانه‌وه بڕیار ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویست بوو عه‌بادی ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی به‌کار بێنێت. مانای ئه‌مه چییه؟ ئه‌مه ده‌ڵێن و و دواتریش ده‌ڵێن بێن وتووێژ بکه‌ین. سه‌ره‌تا هێز نیشان ده‌ده‌ن و دواتر باسی وتووێژ ده‌که‌ن. به‌ڕای ئێمه ده‌بێت هه‌لومه‌رجێکی گونجاو بۆ دانوستان ئاماده بکرێت و به شێوه‌یه‌ک بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان قبووڵ و په‌سه‌ندی بکه‌ن. تا چه‌ند رۆژ پێش ئێستا روانگه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه جیاواز بوو، ئێستا وڵاتانی دیکه‌ش وه‌کو ئێرانیان لێهاتووه و ده‌ڵێن راپرسی نه‌کرێت و ئێمه ئاماده‌ین بۆ رێکه‌وتن له نێوان ئێوه‌و به‌غدا به پێی ده‌ستووری عێراق و جێبه‌جێكردنی پشتیوانی‌تان بکه‌ین. ئه‌وان ته‌نها ده‌ڵێن دوای خه‌ن چونکه کاتی نییه و شه‌ڕ دژی داعش له ئارادایه.
· ٤- ئیرنا: به هه‌رحال ئێستا عێراق سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشه، ئایا پێتوان وانییه به‌ڕاستی ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ راپرسی نییه؟
- نازم ده‌باغ: راستییه‌ک هه‌یه، ئێمه هه‌میشه به‌داخه‌وه بابه‌ته‌کانی ئێستا ده‌بینین و قسه ده‌که‌ین. به درێژایی مێژووی عێراق کام لایه‌ن له‌سه‌رکار بووه تاوه‌کو هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هێز و بڕیاری له‌ده‌ست بێت له بارودۆخی ئێستاشدا ده‌توانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. کاتێک بڕوای پێ نه‌بێت بچووکترین بابه‌تیش ده‌کاته بیانوو، بڕێک بابه‌ت له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و بڕێک بابه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ربوون دژوارن. یه‌کێک له کێشه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق یاسای پێشمه‌رگه‌یه. ئایا پێشمه‌رگه به‌شێکه له هێزی ئه‌منی یان به‌رگری؟ ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌منییه به‌غدا ده‌بێت به پێی هێزی ئه‌منی پشتیوانی لێبکات. ئه‌گه‌ر هێزی به‌رگرییه، ده‌بێت به پێی هێزی به‌رگری پشتیوانی لێ بکرێت. کاتێک عێراق تووشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جیشالمدی بوو، ئه‌وه‌ی له به‌سره‌و له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا یارمه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیدا، پێشمه‌رگه بوو، یان له فه‌لوجه ئه‌لقاعیده دروست بوو، پێشمه‌رگه بوو له ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا به هۆی ئاماده‌بوونی مام جه‌لاله‌وه پشتیوانی له حکومه‌ت کرد. پێش داعش، مالیکی ئه‌و هێزه‌ی به‌ده‌ست هێنا تاوه‌کو به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد ببێته سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڵام کاتێک بووه سه‌رۆک وه‌زیران، یه‌که‌م هه‌نگاوی دژی کورد بوو و هێزه دیجله‌ی دروست کرد و هێرشی کرده سه‌ر جه‌له‌ولا، پێشمه‌رگه رێگای پێ‌گرتن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و له‌وانه‌یه باشییهکیشی بوو و به سوودی ئێمه که‌وته‌وه و کاتێک پێشمه‌رگه رێگای به هێزی دیجله گرت له‌وی مانه‌وه‌و به رێکه‌وتنی سیاسی سوپا و پێشمه‌رگه ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که‌یان پاراست. کاتێک داعش به ٣٤٠ که‌سه‌وه هاتن به هۆی پیلانی ناوخۆیی، سه‌د و پێنج هه‌زار هێزی چه‌کداری عێراقی چه‌کیان دانا‌و ناوچه‌که‌یان ته‌سلیمی داعش کرد و له هه‌رێمی کوردستان، پێشمه‌رگه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌یان به‌هێز کرد و ئیجازه‌یان نه‌دا داعش به‌ره‌و پێش بڕوات، به‌ڵام ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق له مه‌نده‌لی و دیاله‌وه تاوه‌کو موسڵ درایه ده‌ست داعش. چه‌کێک که ئه‌مریکا دابوویه سوپای عێراق که‌وته ده‌ست داعش. پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی دیکه‌شی رزگار کرد که داعش داگیری کردبوو، مه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ده‌یتوانی به دار له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ بکات، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا حکومه‌تی عێراق چ یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه‌دا گه‌یاند. "هیچ"
یه‌که‌م تا ئه‌م ساته‌ش یارمه‌تی هاوپهیمانانکه له لایه‌ن به‌غداوه بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێردرا، که دیسان به‌شێکی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه به پێسمه‌رگه نادرێت. هۆکاری دووه‌م ئێران بوو که راوێژکاره‌کانی خۆی بۆ پشتیوانیکردن نارده هه‌رێم. سێهه‌مین هۆکار ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا ٤٢٣ ملیون دۆلار موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیزانیبا که پێشمه‌رگه موچه له عێراق وه‌رده‌گرێت، ئه‌م یارمه‌تییه‌ی نه‌ده‌نارد. عێراق هیچی نه‌کردوو که ئێمه نیازپاکییان ببینین. ئێران له جێبه‌جێکردنی دانوستانه‌کاندا رووراسته. ئێمه‌ی کورد هه‌موو ده‌رفه‌تێکمان به به‌غدا داوه. ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ندکراون و ماده‌ی یاسایی بۆ ته‌رخان کراوه و ده‌بو له ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ بکرایات، له ده‌ستووردا ماده‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت ده‌بێت دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، راپرسییان تێدا بکرێت که خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت به‌شێک بن له هه‌رێمی کوردستان یان سه‌ربه‌خۆ بن یان له‌گه‌ڵ به‌غدا بمێننه‌وه.
· ٥- ئیرنا: رێژه‌ی دانیشتتوانی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان چۆنه؟
- نازم ده‌باغ: ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسن له رۆژی یه‌که‌مه‌وه وه‌کوو خۆم وتم کارێکی هه‌ڵه‌یان کرد، نابێت ئه‌مه‌یان قبووڵ بکردایا، چونکه له رووی مێژووییه‌وه ئه‌م ناوچانه کوردن چونکه به‌ڵگه‌ی مێژوویی و جوگرافی هه‌یه. بۆچی عێراق که‌ی پێکهاتووه، دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی. عێراقیان له سێ ویلایه‌تی موسڵ، به‌غدا و به‌سره پێکهێنا. کاتێک ویستیان موسڵ بخه‌نه ناو ئه‌م پرۆژه‌وه له ساڵی ١٩٢٣، کورد دژی ئه‌م بڕیاره شۆڕ‌شیان کرد، وتیان راپرسی ده‌که‌ین، دیسان کورد به‌شداری تێدا نه‌کرد، خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که رێژه‌ی کورد هه‌میشه زیاتر بووه، ئێمه ده‌ڵێین له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، راپرسی بکه‌ن و ببینن کێ زۆرینه‌یه. ئه‌گه‌ر داعش هێرشی نه‌ده‌کرد، ناوچه‌که نه‌ده‌که‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه. له‌وانه بوو ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش پشتیوانی نه‌کردایا، ئێستا ده‌بوو پلان بۆ ئازادی که‌رکووک دابنرایات، کاتێک داعش هێرشی کرد به‌داخه‌وه تاڕاده‌یه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم پێی وابوو مه‌ترسی بۆ ئه‌وان نییه، هه‌مان کات له راگه‌یاندنه‌کانی ئێران‌دا رای خۆمم وت و رامگه‌یاند که داعش سه‌ره‌تا هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌غدا و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وێت یان سه‌رنه‌که‌وێت دێت به‌ره‌و هه‌رێم. چونکه هێنانی داعش پیلانی دوژمنانی کورده. به‌ڵام هه‌میشه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا نه ته‌نها هه‌ولێر، به‌ڵكوو ئێستا عێراقیش عێراقی داعش ده‌بوو.
· ٦- ئیرنا: خاڵێک که رابه‌رانی کورد پێی له‌سه‌ر داده‌گرن، بیرۆکه‌ی مافی چاره‌نوسه، به‌ڵام له‌م بیرۆکه‌دا، بنه‌مای باڵاده‌ستی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانیش هه‌یه. ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه رێژه‌ی دانیشتووانی وڵاتانی ناوچه‌که، هه‌مه‌ره‌نگه، هه‌نگاوی کورده‌کان بۆ راپرسی له هه‌رێم بمانه‌وێت یان نا، مه‌ترسی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست ده‌کات، بۆچی ده‌بێت ئه‌م وڵاتانه بۆ لابردنی مه‌ترسی ئه‌منی وڵاتانی خۆیان، بێکار دانیشن و ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ده‌ست؟
- نازم ده‌باغ: له به‌شی یه‌که‌مدا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر چه‌ندایه‌تی بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ. راسته که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانی بوونی هه‌یه. به‌ڵام پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی هه‌ر وڵاتێک به‌نده به دابینکردن و پاراستنی مافی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین. وڵاتێک ته‌نها به پێی خواست و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت، به‌هه‌رحاڵ وڵاتێک به پێی خاک دروست ده‌بێت و وڵاتێکی دیکه به پێی نه‌ته‌وه. وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن به‌ڵام چه‌ند حکومه‌تیان هه‌یه. کاتێک سه‌دام هێرشی کرده سه‌ر کوێت، مه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا کوێت به‌شێک له عێراق نه‌بووه، یهکگرتووییهکانی رابردوو ببینن مه‌گه‌ر دابه‌ش نه‌بوون و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌یان لێ پێکنه‌هاتووه. ئێمه ئێستا داوامان له وڵاتانی دۆست و دراوسێ ئه‌وه‌یه له کاتێکدا که بینییان سیستمه و رژێمه‌کانی رابردوو زوڵمیان له کورد کرد به‌تایبه‌ت ئێران که له هه‌ر بارودۆخێکدا یارمه‌تی به کورد داوه ئایا ئێستا بارودۆخه‌که نه‌گۆڕاوه‌و کورد مه‌زڵووم نییه و له لایه‌ن دۆستانی شیعه‌و سوننه‌وه زوڵمی لێ ناکرێت. وتم جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان سه‌رده‌می سه‌دام و عه‌بادیدا. ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ن عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌رده‌می گواستنه‌وه، شیعه بوو. دوای ئه‌و، ئیبراییم جه‌عفه‌ری شیعه بوو و مالیکی و عه‌بادیش شیعه بوون. مه‌گه‌ر کورد و شیعه پێکه‌وه خه‌باتیان نه‌کرد و وه‌کوو یه‌ک مه‌زڵووم نه‌بوون. دۆستانی شیعه‌ی ئێمه له ئێران و له کاتی خه‌باتدا ده‌یانوت که ئێران ده‌ڵێت پابه‌ندی قسه‌کانی خۆتان بن. بۆچی ئێستا که ده‌سه‌ڵاتدارن بوونه دوژمن و بۆچی له‌جیاتی شیعه‌بوون، عهرهببوونتان هه‌ڵبژارد. به‌ڕای من شیعه‌کانی عێراق، عه‌ره‌بن، چونکه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب نه‌بوونایا هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد که له سیستمی سوننه‌کانی عێراقدا تا چ راده‌یه‌ک زوڵمیان لێکراوه‌و چ که‌سانێک هاوکارییان بوون. ئێمه مافی زیاترمان ناوێت، داوای ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌رکمان بکه‌ن که ئێمه له‌ژێر زۆر و گوشاردا له‌گه‌ڵ عێراق یه‌کمان گرتووه و عێراقمان پێکهێناوه، ئێستاش به‌ڕاده‌ی خۆمان مافه‌کانمان لهبهرچار بگرن. ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بۆ کورد هاتووه‌ته ئاراوه هۆکاره‌که‌ی دژکرده‌وه‌یه نه کرده‌وه، کورد هه‌ستی به‌وه کرد که ئیدی هیچ رێگایه‌کی له‌به‌رده‌مدا نییه.
· ٧- ئیرنا: هۆکاری دژایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه چییه؟
- نازم ده‌باغ: یه‌که‌م خاڵ ئه‌وه‌یه که خاکی کورد یه‌ک خاک بووه، ئه‌گه‌ر بارودۆخێک بێته ئاراوه که کوردستانی عێراق حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ پێک‌بێنێت، له‌وانه‌یه بڕێک دراوسێی عێراق نیگه‌ران کات به‌تایبه‌ت ده‌بێت له‌به‌رچاومان بێت که بارودۆخی کورد له ناوچه‌که، جگه له ئێران، زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره. هه‌واڵه‌کانی پ.کا.کا و ه.د.پ له تورکیا و پ.ی.د و ی.پ.ژ له سوریا بابه‌تی خۆیان له‌سه‌ر کورد هه‌یه، ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تیکردنی داعش له سوریا چه‌ک دابه‌ش ده‌کات. هێزه جیهانییه‌کان له‌وانه ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا ئێستا دژی راپرسین. ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بزانین که ئه‌مانه دژ نین به‌ڵام نا‌وێرن رای ئه‌رێنی خۆیان ده‌رببرن. مه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا نه‌بوو ناوچه‌ی دژه‌فڕینی پێشنیار کرد، بۆچی ئێستا ناوێرێت دژی وڵاتانی ناوچه‌که قسه بکات. کورد ناتوانێت جێگره‌وه یان قه‌ره‌بووکه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ عێراق و تورک و فارس بێت و کاتێک ده‌که‌وێته ئه‌و نێوه‌نده عێراق به تورکیا ده‌ڵێت که ناهێڵین نه‌وتی ئێمه له وڵاتی ئێوه‌وه هه‌نارده بکرێت. بابه‌تی پ.کا.کاش هه‌یه. یان له‌وانه‌یه ئێران وه‌کو وڵاتێکی به‌هێز دوارۆژ هه‌ر سیاسه‌تێک جێبه‌جێ بکات بۆ نمونه به باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بڵێت ئێوه دژی سیاسه‌تی ئێمه ده‌جوڵێنه‌وه‌و ده‌بێت وڵاتمان به‌جێ بێڵیت. وزه‌ی کوردستان ناتوانێت جێگره‌وه‌ی وزه‌ی ناوچه‌که بێت. له‌وانه‌یه بابه‌تی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ راپرسی بۆ وڵاتان هۆکاری خۆی ببێت به‌ڵام ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرین که کوردیش بۆ جێبه‌جێکردنی هۆکاری خۆی هه‌یه. له‌م بارودۆخه‌دا که سه‌رکردایه‌تی کورد کۆبوونه‌وه‌و دانوستان ده‌کات، بزانێت سوودی له‌کوێدایه، ئه‌و مه‌ته‌ڵه ئێرانییه‌م لا جوانه که ده‌ڵێت دوژمن بکه بێلایه‌ن و بێلایه‌نیش بکه دۆست، نه ئه‌وه‌ی که دوژمن، دوژمنتر و دۆستیش بکه‌یته بێڵایه‌ن. به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت بارودۆخه‌که هه‌ڵسه‌نگێندرێت، چونکه وه‌ڵامی خۆی هه‌یه.
· ٨- ئیرنا: بڕێک پێیان وایه هێشتا عێراق سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعشه‌و به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی کێشه‌کانی ناوچه‌که قووڵتر ده‌کاته‌وه، پێتوان وانییه به‌شێک له نیگه‌رانییه‌کان له‌مانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت؟
- نازم ده‌باغ: له سه‌رده‌می مالیکیدا که رێکه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئیمزاکرد و وتی ده‌بێت سوپای ئه‌مریکا بچێته ده‌ره‌وه هه‌مان کات وتم وڵاتانی رۆژئاوایی واده‌که‌ن ئێمه لێیان بپاڕێینه‌وه که بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستاش خۆمان داوامان کرد بگه‌ڕێنه‌وه. ئێستاش که هاتوونه‌ته‌وه له عێراق ده‌مێننه‌وه. چونکه شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕێكی بێكۆتاییه. داعش له‌دایکبووی بارودۆخێکه که ئێستا بووه‌ته ئیدئۆلۆژی. ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین له رووی سه‌ربازییه‌وه داعش شکست دێنێت به‌ڵام له‌ناوبردنی مه‌حاڵه. پرۆسه‌ی شه‌ڕ دژی داعش ده‌گۆڕدرێت، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن هاووڵاتییه‌کانیان که چوونه‌ته ناو داعشه‌وه، نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان. ئێستاکه هێشتا زه‌مینه‌ی ئیش بۆ داعش ئاماده‌یه؛ شه‌ڕی ئایینی، بابه‌تی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مارگرژی نێوان ئایینه‌کانه که زه‌مینه‌ی ئاماده‌بوون و چالاکی داعشی له ناوچه‌که ئاماده‌کردووه. هه‌میشه وتوومه که شیعه باشتر توانیویه‌تی رواڵه‌ت و ناساندنێکی باشتر له ئیسلام نیشان بدات، سه‌رده‌مێک خه‌ڵك و حکومه‌ته‌کان له گه‌شه‌ی شۆڕشی شیعه ده‌ترسان به‌ڵام ئێستا بۆ جیهان سه‌لمێندراوه که ئێران مه‌ترسیدار نییه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که شیعه تیرۆریسمی نییه به‌ڵام وه‌هابی، سه‌له‌فی، ئیخوان و ... هه‌موویان سوننه‌ن، بۆیه ئه‌وروپا نیگه‌رانه. کاتێک هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌کرێت هاووڵاتیانی ٦٠ وڵات له نێو داعش بوونیان هه‌یه. له شه‌ڕی موسڵدا بۆچی موسڵ جۆرێک وێران کراوه که به سه‌دان ملیار دۆلار ئاوه‌دان ناکرێته‌وه، چونکه هه‌موو داعشییه‌کان له‌م شاره‌دا بیانی بوون، موسڵیان خاپوور کرد و تا توانییان خه‌ڵکیان کوشت. ئۆپه‌راسیۆنه‌که جۆرێک دانرابوو که که‌س رزگاری نه‌بێت. به‌ڵام پرسیاری من ئه‌وه‌یه بۆچی له ته‌له‌عفه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا یان بۆچی له سنووری سوریا و لوبنان به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا بڕیاردرا داعش بگوازرێته‌وه بۆ سنووری عێراق، چونکه ئه‌مانه خه‌ڵکی خودی ناوچه‌که‌ن. له‌م بابه‌تانه‌دا هه‌م روسیا و هه‌م ئه‌مریکا کاریگه‌رن و نایانه‌وێت داعش له ریشه له‌ناو به‌رن.
· ٩- ئیرنا: هێزه‌کانی داعش له‌ناوچه کوردییه‌کانی باکووری عێراقیش ئاماده‌ن؟ ئایا پێتان وانییه ئه‌مانه دیسانه‌وه له ناوه‌وه ده‌ست بکه‌ن به چالاکی؟
- نازم ده‌باغ: له کوردستانی عێراق و ئێران زه‌مینه بۆ داعش ئاماده‌یه، چونکه زه‌مینه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ئایینی هه‌یه. بڕێک جار ئابڵۆقه ده‌درێن و به‌دوای رێگایه‌که‌وه بۆ دهربازبوونن، ده‌ڕۆن و ئێوه بارودۆخه‌که ئاماده ده‌که‌ن تاوه‌کو شه‌ڕه‌که ده‌ست پێ بکات. شه‌ڕ بۆ هه‌ردوولا ئه‌م مه‌ترسییه‌ی هه‌یه. بۆیه ده‌ڵێم نابێت بیر له هێزی سه‌ربازی بکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌نجامی نییه. سه‌دام که به‌هێزترین سوپای ناوچه‌که‌ی بوو نه‌یتوانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی سه‌رکووت بکات. تورکیا له‌و رۆژه‌وه که پ.کا.کا دروست بووه ٢٧ جار به فه‌رمی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر کورد. ئێستا ده‌بێت بپرسین چ ئاکامێکی لێکه‌وتووه‌ته‌وه؟ ئیمکانیاتی مرۆیی و ماددی له‌ناوچووه، عه‌ره‌ب مه‌ته‌ڵێکی هه‌یه ده‌ڵێت به‌سه‌ر خۆم و به‌سه‌ر دوژمنهکهشمهوه، واتا زیان به خۆم ده‌گه‌یه‌نم چونکه دوژمنه‌که‌شم زیانی زیاتر ده‌بینێت. ئێوه پشیله‌یه‌ک زیندانی بکه‌ن، له کۆتاییدا دێته‌وه ده‌ستی خۆی ده‌وه‌شێنێت، کورده‌کانیش وایان لێهاتووه.
· ١٠- ئیرنا: بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: به‌ڕای من ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو له نێو وڵاتانی دراوسێدا، باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورد، ئێران بوویه‌تی، بۆیه چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش له یه‌کێک له رۆژنامه‌کاندا نوسیم که کورده‌کان چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ئێرانن.
· ١١- ئیرنا: چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش ئاغای بارزانی داوای ناوبژیوانی له ئێران کردبوو.
- نازم ده‌باغ: ئێستا له‌وێن، په‌له مه‌که‌ن، تا کۆتایی هه‌فته ده‌رده‌که‌وێت. ناکرێت هه‌موو شتێک بڵێین به‌ڵام ئه‌م شتانه ده‌کرێت، کورد ئه‌وه‌نده بێفکر نییه خۆی بکوژێت.
· ١٢- ئیرنا: له‌سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بۆمان باس بکه‌ن.
- نازم ده‌باغ: هه‌رێم دوو هێڵی سه‌وز و سووری هه‌یه که ئه‌مه‌ش ئه‌مریکا و رۆژئاوا دایانناوه، هێڵی سه‌وز ئه‌و ناوچانه بوون که پێش رووخانی سه‌دام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا بوون و زیاتر ناوچه‌کانی دژه فڕینن. دوای ئازادکردنی ناوچه‌کانی دیکه که به ناوچه‌ی سوور ناسراون که له ده‌ستووردا به ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ری ماده‌ی ١٤٠ گۆڕان. ئێمه به‌ڵگه‌ی مێژووییمان هه‌یه که ئه‌مانه خاکی کوردستانن و ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین له مێژوودا سنووری ویلایه‌تی موسڵ، جه‌به‌ل حه‌مرینه، تا ئه‌وێ جوگرافیای موسڵه، ئه‌مانه ناوچه‌ی کوردین و ئه‌گه‌ر گۆڕانیشیان به‌سه‌ردا هاتبێت، گرنگ خاک و زه‌مینه و زه‌مین و خاک به خه‌ڵك ناگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێمه به هۆی نیازپاکی و متمانه به خۆمان که زۆرینه‌یه، وتمان راپرسی بکه‌ن له هه‌ر شوێنێک زۆرینه وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمن ببن و ئه‌گینا هه‌رچی خه‌ڵک بڵێن.
· ١٣- ئیرنا: به پێی وته‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی، بارودۆخ بۆ دانوستان و وتووێژ تا چ راده‌یه‌ک گونجاو و ئاماده‌یه؟
- نازم ده‌باغ: له لایه‌ن کورده‌وه من به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێم که بارودۆخێکی باش بۆ وتووێژ هه‌یه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئێمه هێزی سه‌ربازیمان نییه بۆیه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که له‌م بابه‌ته خۆمان بپارێزین. بۆیه وتووێژ ده‌که‌ین و رێگای یاسایی ده‌گرینه پێش تاوه‌کو له رێگای یاساییه‌وه مافه ره‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بێنین.
· ١٣: ئیرنا: ئایا له به‌غداش ئه‌مه ده‌بینن؟ بارودۆخی ئێستای عێراق چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: له به‌غدا به رواڵه‌ت ده‌بیندرێت به‌ڵام له کرده‌وه‌دا دژی ئه‌مه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. راستییه‌که‌ی عێراق ئه‌مه‌یه. عێراق له سوننه، کورد و شیعه پێکهاتووه، راستی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئێمه پێمان وابوو شیعه‌ی عێراق به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئێرانه به‌ڵام وانییه. خاڵی دواتر ئه‌وه‌یه سوننه‌ی عێراق وه‌کو کورد و شیعه یه‌کگرتوو نین و مه‌رجه‌عیان نییه و هه‌موویان وابه‌سته‌ی وڵاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌بین. ئێمه پێمان وابوو به هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌و بڕێک له دۆستانی سوننه ده‌توانین عێراقی به‌هێز بپارێزین به‌ڵام سوننه‌کان به‌و بارودۆخه‌وه و شیعه‌ش به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه که روو له له‌ناوچوونه یه‌کگرتووییان نه‌ماوه‌و ئه‌مه‌ش وایکرد تاوه‌کو هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ کورد تێکبچێت. ئه‌مه کێشه گه‌وره بۆ عێراق دروست ده‌کات که ده‌بێت بیری لێبکه‌ینه‌وه. ده‌بێت ئه‌و یه‌کگرتووییه دیسان بگه‌ڕێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه بجوڵێینه‌وه که له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو عێراق تووشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بێت. ده‌بێت بپرسین ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له سوودی کێدایه؟ ئه‌من و ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به مانای ئه‌من و ئاسایشی ئێران و تورکیایه و وڵاتان ده‌بێت له ده‌مارگرژی وڵاتخوازی ده‌رچن. کورده‌کانی باکووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه و هاوکاری باشیشیان بووه و له‌م بارودۆخه‌دا توانیومانه وابکه‌ین که له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێم که‌مترین رێژه‌ی کێشه‌ی ئه‌منی رووبدات. راسته له بڕێک بارودۆخدا چه‌ند بابه‌تێک روویداوه به‌ڵام بۆ خۆم شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه که به نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال بارودۆخه‌که هێورکهینهوهو تا ئێستاش گروپه ئێرانییه‌کان له شوێنی خۆیاندان. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌من و ئاسایشه که ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌م ناوچه ده‌بێته جه‌نگه‌ڵ.
· ١٤- ئیرنا: پشتیوانی ئیسراییل له به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له هه‌رێم ده‌بینین، ئێوه ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه. من زۆر به‌داخه‌وه‌م که له ئێران ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسراییل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ئێمه کوردین، له‌گه‌ڵ ئێران هاونهژادین، پێشتر خاوه‌ن یه‌ک زه‌مین بووین، موسڵمانین، که‌س ئێمه نه‌هێناوه‌ته ئه‌م ناوچه و بڵێت لێره بمێننه‌وه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه له‌و رۆژه‌وه لێره بووین له‌گه‌ڵ ئێران دوژمنیمان نه‌کردووه. به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو بارودۆخه دژواره‌کاندا ئێران هاوکار و یارمه‌تیده‌رمان بووه. ئێستاکه بۆچی بێ هیچ هۆکارێک وشه‌ی ئیسراییلی دووه‌م به‌کار دێنن؟ ئیسراییل به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه. کاتێک ئه‌وان ئێمه ته‌یید ده‌که‌ن، ئێمه پێی خۆشحاڵ نابین، ئه‌وان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و موسڵمان دوژمنن، به‌ڵام پرسیاری ئێستا ئه‌وه‌یه بۆچی عه‌ره‌به‌کان خۆیان له‌گه‌ڵ ئێسراییل رێکه‌وتنیان هه‌یه و باڵیۆزخانه‌یان هه‌یه؟ من پرسیارم هه‌یه بۆچی له‌ناو هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، ته‌نها وڵاتێک که هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و زیاترین کێشه ده‌نێته‌وه ئیسراییله؟ بۆچی ده‌هێڵن ئه‌وان وابکه‌ن؟ ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه. من ناتوانم به ئیسراییل بڵێم بێده‌نگ به، هه‌روه‌ها که ئه‌مریکاش ناتوانێت وای پێ بڵێت، نابێت ئێوه وابکه‌ن (ئێران و تورکیا یان وڵاتانی دیکه) له کاتێکدا که ئێمه رووه‌و ههڵدێربین، خۆشحاڵ بن. له‌وه‌ی که ئیسراییل ئێمه په‌سه‌ند ده‌کات ئامانجی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌یه‌وێت دژی عه‌ره‌ب، کورد و تورک کێشه بنێته‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات