"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوە.
رۆژی شەممە رێکەوتی (٨/٨/٢٠١٥) مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە ھاورێیەتی لەگەڵ "حاجی بیلال" ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر "محەمەد سەدیق" (جگەرخوێن) جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران و ھەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوانە: "ئەمجەد بابەحاجی" نوێنەریی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دکتۆر "ڕەمەزان" نوێنەریی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و "ھیوا ڕەسوڵ" نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ھەروەھا کارمەندانی نووسینگەی نوێنەرایەتییەوە بە گەرمیی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنی نیوان "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان باس لە باروودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
رووداو ـ هەولێر: "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران سەبارەت بە كاریگەری رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لەسەر هەرێمی كوردستان، پێیوایە لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەكانە. بەهۆی ئەو رێككەوتنەش كێشەكانی سووریا، یەمەن، لوبنان و تەنانەت عێراقیش یەكلا دەكرێنەوە و دەڵێ: "تەنیا لەسەر كات ماوەتەوە".
كورد دەبێتە قوربانی رێككەوتنەكە؟
"نازم دەباغ" لە هەڤپەیڤینێكدا بە (رووداو)ی گوت: "لەگەڵ دروستبوونی متمانە و هێوربوونەوەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە سیستەمی سیاسی و حیزبی و تەنانەت كەسیەكانیش دەكرێت، ئەو رێككەوتنەش بەبێ قوربانی نابێت، بە نیسبەت كوردەوە ئەم رێككەوتنە لە كاتێكی زۆر هەستیار دروستبووە، پێویستە كورد نەبێتە لایەنێك بۆ تێكدانی رێككەوتنەكە یاخود دەستكەلای لایەنەكان، بەڵكو پێویستە ببێتە بەشێك لە سەركەوتن و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، كورد نابێت هەڵەی مێژووی دووبارە بكاتەوە و ببێتەوە بەرداشی شەڕی عوسمانی و سەفەوی".
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران لە بارەی رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ئەوە ناشارێتەوە كە ترسیش هەیە كورد ببێتەوە قوربانیی رێككەوتن و ململانێی نێودەوڵەتی "ترسم هەیە لەوەی ئاشتەوایی ناوچەكە جارێكی دیكە لەسەر حسابی كورد بێتە كایەوە، جاری پێشوو شای ئێران و سەدام حوسێن بوو، لەوانەیە ئەمجارە كەسانێكی دیكە بیكەن، بۆیە دەبێت كورد زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم باردۆخە تازەیەی دوای واژۆكردنی ئەو رێككەوتنە بكات".
وەكو ئێران راستگۆ نین
ئێستا جۆرێك لە هاوسۆزیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان دروستبووە، بەڵام دەگوترێ ئێران دژی سەربەخۆیی كوردستانە و زۆر سەرسەختانە بەرگری لە یەكپارچەیی عێراق دەكات.
"نازم دەباغ" نەیشاردەوە كە ئێران لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە، بەڵام دەڵێت: "ترسی من لەو وڵات و لایەنانەیە كە لە بەر بەرژەوەندی كاتی دەیانەوێ كورد بخەنە داوێكەوە خۆزگە بە سەردەمی پێش سەربەخۆیی بخوازێ، خۆزگە هەموو ئەو وڵاتانە بە تایبەتی ئەمەریكا و ئەوروپا وەكو ئێران راستگۆبوونایە لەگەڵ كورد".
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران گوتی: "وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بە ئاشكرا دەڵێ ئێمە چەك بەو لایەنانە دەدەین كە پابەندی یەكپارچەیی خاكی عێراقن، ئەگەر ئەو وڵاتە بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، دەبێت وڵاتێكی گرنگ و دراوسێی نزیكی كوردستان هەڵوێستی چۆن بێ".
ئێران بە فڕۆكە چەكی ناردووە
رۆژی 26/7/2015 "حەسەن رووحانی" سەرۆك كۆماری ئێران، سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانی كرد، لەوێ گوتی: "ئەگەر ئێران نەبووایە ئێستا هەولێر و بەغدا لە دەستی تیرۆرستاندا بوون".
سەبارەت بە قسەكەی رووحانی، "نازم دەباغ" گوتی: "ئەو شەوەی داعش پەلاماری كوردستان، بە تایبەتی هەولێری دا، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگای فڕۆكەخانەی هەولێرەوە چەك و یارمەتیی سەربازی نارد. نامەكەی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ "حەسەن رووحانی" بەڵگەی ئەو یارمەتییە گرنگەی ئێران بوو، چونكە لەگەڵ خولەكەكانی یەكەمی پەیوەندی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە ئێرانەوە یارمەتی و كۆمەكی سەربازی گەیشت و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە".
كۆبوونەوەكانی حاجی قاسم ئاشكران
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دیدارەكانی "قاسم سولەیمانی" فەرماندی سوپای قودسی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بارزانی دەڵێ: "حاجی قاسم بە ئاشكرا و بەردەوام كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هەبووە، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی نەشاردووەتەوە.
گوتیشی: "شتێكی ئاساییە كە كورد لە شەڕێكی بەرفراواندایە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش، ئەو بەرپرسە سەربازییە ئێرانییە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام من ئاگادارم لەم ماوەیەدا حاجی قاسم هیچ دیدارێكی لەگەڵ جەنابی كاك "مەسعوود بارزانی" نەبووە، بەڵكو پێشتر هەبووە".
مەسەلەی كونسول گەورە كرا
"نازم دەباغ" سەبارەت بە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە 23ی حوزەیران لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریی دیبلۆماتكارانی ئێرانی لەو دانیشتنەدا دەڵێ: "بە مەبەست ئەو بابەتە گەورەكرا، بە ئەندازەی ئێران توركیا و ئەمریكا بەشداری ئەو دانیشتنەیان كردووە، تەنانەت توركیا ئامادەیی سەربازی لە هەرێمی كوردستان هەیە و سەربازگەشی هەیە، بە هەلیكۆپتەریش هاتوچۆ دەكەن، بۆیە ئەو قسەیە رەتدەكەمەوە كە باس لە دەستێوەردانی ئێران لەو دانیشتنەی پەرلەمان دەكەن".
ئێران دژی بارزانی نییە
ئەو بەرپرسە دەڵێ: "ئێران لە بەرژەوەندیدایە ریزەكانی كورد یەكگرتوو بێت و نایەوێت دەست لەكاروباری ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەربدات، لە دانیشتی پەرلەمانی كوردستانیش ئێران وەكو هەر وڵاتێكی دیكە بەشداری دانیشتنەكەی كردووە، ئێران پشتگیری هیچ لایەنێك لە دژی لایەنێكی دیكە لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان ناكات".
"نازم دەباغ" ئەو قسانە رەتدەكاتەوە كە ئێران بە ناڕاستەوخۆ سیاسەتی شكاندنی بارزانی هەبێت و دەڵێ "ئەو قسانە دوورن لە راستی، لە هیچ بەرپرسێكی ئێرانی دژایەتی جەنابی كاك مەسعودم نەبیستووە، ئەگەر بشزانم سیاسەتێكی وا هەیە، وەكو كوردێك قبووڵی ناكەم".
خێریان لە ئێران بینیوە
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران كە هاوكات یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی یەكێتی و كەسێكی متمانەپێكراوی تاڵەبانی بووە دەڵێ: "ئەو خێرو بێرەی یەكێتی لە ئێران هەیبووە پارتیش هەیبووە، بەڵام بە حوكمی جوگرافیاو بوونی سنوورێكی بەرفراوانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی لەگەڵ ئێران ئەوە زیاتر رەنگی دابێتەوە ئەگەرنا یارمەتییە سەربازییەكانی ئێران لە بەرەكانی گوڵاڵە و سەعدیە و تاوەكو ش
رووداو - هەولێر: "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەیێنێت: "ئێران پشتگیری یەكڕیزی و یەك ئیدارەیی هەرێمی كوردستان دەكات".
"نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەرێمی كوردستان روون و ئاشكرایە، كە ئەوان پشتگیری یەكڕیزی و یەكپارچەیی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، لەگەڵ پاراستنی یەكڕیزی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكاندان و پێیانوایە هەرێمی كوردستان وەكو دراوسێییەكی نزیك لە شەڕێكی سەختدایە لەگەڵ داعش، بۆیە دەبێت بە هەردوولا ئەو دووژمنە هاوبەشە لەنێوببەین یاخود دووری بخەینەوە".
"نازم دەباغ" هەروەها گوتی: "لە سەردانەكەی یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ هەولێر و سلێمانی كە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەردوو جێگرانی سكرتێری گشتیی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ و حسك كۆبووەتەوە، جەختیان لەسەر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە، من تەنیا لە كۆبوونەوەكەی كاك كۆسرەت و كاك بەرهەم بەشداریم كرد، لەوێش شاندە ئێرانییەکە جەختیان لەسەر یەكڕیزی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە".
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی لە تاران سەبارەت بە هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ كوردستان گوتی: "من هیچ شتێكی فەرمیم پێ نییە، بەڵام هاتنی حاجی قاسم شتێكی غەریب نییە پێشتریش هاتووە و سەردان و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان هەبووە".
پێشتر "حەسەن باوەفا" جێگری سەرکۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە هەفتەنامەی (رووداو)ی راگەیاندبوو: "ئاغای سولەیمانی کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، باسی مەسەلەی ئاسایشی ناوچەکە دەکات، چونکە دوژمنانی ئێمە ئاسایشی ناوچەکەیان ناوێت".
"قاسم سولەیمانی" فەرماندەی سوپای قودس و بەرپرسی كەیسی عێراق و سووریا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لەگەڵ هەر یەكە لە "مەسعوود بارزانی" سەرۆكی هەرێمی كوردستان و "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "نەوشیروان مستەفا" رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هاوژینی تاڵەبانی، لە سەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئاسایش ناوچەكە كۆبووەتەوە
مەنسوور جیھانیـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" لە وڵاتی کۆڵەمبیای بەدەستھێنا.
کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل"Home And Keyلە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانییە و لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو"Villavicencio لە وڵاتی کۆڵۆمبیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی و لەڕاستیدا دوازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە بە "شوان عەتووف" بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان بەخشرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" پەنجەرەیەک و پلانێکی جێگرە بۆ سینەماکارانی سەرتاسەری دنیا کە لەم ڕێگایەوە لەگەڵ فیلمە نێودەوڵەتیی، ناوچەیی و نەتەوەییەکانیان ئاشنا بن و ھەروەھا بە بینینی بەرھەمی فیلمسازانی کۆڵەمبی لە چیرۆکەکانی کۆمەڵایەتیی، فەرھەنگیی، سیاسیی، ئابووریی و بە تایبەت ژیانی ئەم وڵاتە لە نزیکەوە ئاسنا بن.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"، "ناوچەیی"، "نەتەوەیی"، "دیکۆمێنتاریی" و کورتە فیلمەکانی "چیرۆکی"، "دیکۆمێنتی"، "ئەنیمەیشێن" و "ئەزموونی" لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٧ تەمموز / یۆڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری مێتا لە شاری کۆڵەمبیا بەڕێوەچوو.
ماڵ و کلیل" کە تا ئێستا لە ٥١ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و ١٢ خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بەدەستھێناوە لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک"لە شاری رۆم لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "کۆمەڵایەتی" فیستیڤاڵ بە "شوان عەتووف" دەرھێنەری ئەم فیلمە کوردییە بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمیکوردستان بەخشرا.
ئەم سینەماکارە کوردە لە رێوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵەدا، یازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی خۆی پێشکەش بە پێشمەرگە و شەڕڤانان و بەرخۆدانی کۆبانی کرد کە لە بەرانبەر ھێرشی دڕندانەی گرووپی تیرۆریستی داعش لەم شارەدا خۆڕاگریی و خەباتیی بێوێنەیان کرد.
چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک" بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە سێ بەشی پێشبڕکێی "کۆمەڵایەتیی"، "ئەنیمەیش" و "سەربەست" لە رۆژانی ٢٥ تا ٢٨حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە قەڵای "نۆتۆنۆ" لە ناوچەی نۆتۆنۆ لە شاری رۆم لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە 3ـی 8ـی 2015 لەشاری دهۆك بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی ساڵیادی كارەساتی شنگال بوو. لەم مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و بەرپرسە سیاسی و ئیدارییەكان و هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینیەكانی پارێزگای دهۆك و هەروەها ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ئێزیدی ئامادە بوون سەرۆك بارزانی وتەیەكی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد.
سەرۆك بارزانی لە دەستپێكی قسەكانیدا سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتی شنگال و ئەو پێشمەرگە قارەمانانە نارد كە بوونە قوربانیی بەرگریی لە خاك و نیشتیمان و ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كرد لە شكاندنی دوژمن و ئازادكردنی خاكی كوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش. سەرۆک بارزانی لە بارەی کارەساتی شنگالدا ڕایگەیاند، بەهێندەی ئێزدییەکان بریندار بووم هەربۆیە هەستم بە برینی دڵی ئێوە کردووە؛ ئێزدیخانەیش تەواو نابێ، چونکە تەواوبوونی ئێزدخانە بە واتای تەواوبوونی کوردستانە.
(سەرۆک بارزانی) هاوکات ڕایگەیاند لە 20ـی 12ـی 2014 بوو کە چوومە سەر چیای شنگال و، بۆ من وەک ژیانێكی وابوو، هەروەها ستاییشی ڕۆڵی ئەو قارەمانانەی كرد كە لە چیای شنگالدا مابوون و بەرگرییان كردبوو. دەربارەی ئازادکردنی ناوچەگەلێکیش لەو دەڤەرە ڕایگەیاند، ڕێگای سنوونێ و چیای شنگال و دەورووبەری بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکان کراوەتەوە، هەڵبەت ئەو پێشمەرگانەیشی کە هەر لە چیا مابوونەوە و بەرگرییان کردبوو، جێی سەربەرزیی گەلەکەمانن.
(سەرۆک بارزانی) باسی لە کێشەی جیۆگرافیای شنگال كرد كە پێشتر بووە هۆی ڕوودانی كارەسات بەڵام ئێستا دەڤەری شنگال بە كوردستانەوە بەستراوەتەوە و سێ ڕێگەی سەرەكی بۆ ئەم ناوچەیە هەن.
(سەرۆک بارزانی) لە وتارەکەیدا لەو بۆنەیەدا هەروەها گوتی، هیچ كات فرمێسكەكانی بابە شێخ لە یاد ناكەم بە (بابەشێخم) گوت بە هێندەی ئێوە ئازار دەچێژم و بریندار بووم.. پێیم گوت، ئێزدخانە تەواو نابێ، چونکە تەواوبوونی ئێزدخانە بە واتای تەواوبوونی کوردە.. بەڵێنم پێ دا كە گیانی خۆم دادەنێم بۆ ئازادكردنی دەڤەری شنگال. سەرۆك بارزانی داوایشی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان كرد كە بڕوابەخۆبوونیان بەهێز بێت و ئێرە بە وڵاتی خۆیان بزانن و دڵنیا بن كە ئاییندەیان هەیە و دەبێ ئومێدیان بەهێز بێت. ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكانیشدا هات درێژەپێدەری كارەساتەكانی دژ بە گەلی كوردە و ئاماژەی بە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار فەیلی و هەشت هەزار بارزانی و سەدوهەشتاودووهەزار ڕۆڵەی كورد كرد كە ئەنفال كران و ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكاندا هات بەسەر هەموو گەلی كوردستاندا هات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی کردەوە کە، ئەرکی ئێمەیە کە بایەخی زیاتر بە ئێزدییەکان بدەین. ڕوونە کە بە درێژایی مێژوو لە ڕووی نەتەوەیی و جڤاکییەوە کارەسات بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە و ئێمە ئەمە دەزانین، داگیرکارانیش ئیسپاتیان کرد کە نە نامووس نە ئەخلاقیان هەیە؛ بەڵێنیشی دا، ئەوانەی ئەو تاوانانەیان کردووە، لە هەر کوێیەک بن و تا یەک کەسیان مابێ، بەسەریانەوە ناچێ، بەڵام لە ڕێی یاساوە، چونکە ئێمە مەردانە تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە؛ ئەوە ڕەوشتی کوردە کە تۆڵەی نابەرپرسانە ناکاتەوە. سەرۆك بارزانی لەبارەی كچانی ئێزیدییكە ئەسیری دەستی داعشن گوتی كە كچی ئێزیدی هێمای شەرەفی هەموو كوردێكن.
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندئەو سەدان شەهید و قوربانییەی کە لەپێناو شنگالدا داومانە لەپێناو ئێوەدا بووە، گوتیشی، دەبێ ئێزدییەکان ئەو باوەڕەیان بە خۆیان هەبێ کە لە دین و زمان و نەریتی خۆیدا ئازاد بێ، بەو هیوایەیشین کە دوژمنانی ئێزدی بکەونە بن پێی ئێزدییەکانەوە. ئاماژەیشی دا، لە کۆی سەردانەکانمان بۆ دەرەوە و پێشوازیمان لە شاندەکانی وڵاتان، باسی ئێزدییەکان کراوە.
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێ، بانگەوازی بۆ کۆی هۆزەکانی عەرەب دەکەین تا ئەگەر هاوکار بن لە ئازادکردنی منداڵێکی ئێزدیدا، کە ئەمە بکەن چاکەی ئەوان لەبیر ناکەین، بەڵام ئەوەی دەستی بۆ نامووسی ئێمە بردووە، بچێتە هەر کونجێکی ئەم دنیایە لە دوای نابینەوە تا تۆڵەی خۆمانی لێ نەکەینەوە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەکانی خۆیدا گوتی:" بەڵێن دەدەم کە تاوەکو یەک کەس لەو تاوانبارانە مابێت ئێمە تۆڵەیان لێبکەینەوە بەڵام ئەوە لە رێگەی خۆیەوە دەبێت، قسەی من بۆ برایانی ئێزدی ئەوەیە کە بەشێوەی هەڕەمەکی نەکەونە تۆڵە سەندنەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەی خراپی دەبێ لەسەر هەم کوردستان و هەم ئێوەی خوشک و برایانی ئێزدیمان".
هەروەها گوتیشی:" ئێمە لە مەیدانی شەڕ تۆڵەیان لێدەکەینەوە ئەوان بە نامەردانە هێرش دەکەن و تاوان دەکەن، بەڵام ئێمە لە مەیدانی شەڕ تۆڵەی خۆمانیان لیدەکەینەوە".
سەرۆك بارزانی باسی لە بەپارێزگاکردنی شنگال کرد و گوتی:" من داواکاریم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابووریانەی کە هەیە گرنگی تایبەت بە شنگال بدات و هەموو هەوڵێکمان دەدەین کە شنگال ببێتە پارێزگا".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی گەریلاکانی رۆژئاوای کوردستانی کرد بەوەی:" ئەوانیش هاوکار بوون بۆ پاراستنی کوردانی ئێزدی و رێگەی دەربازبوونیان کردەوە بۆ خوشک و براکانی ئێزدی لە چیای شنگال".
سەرۆك بارزانی لە کۆتاییدا گوتی:" ئەوان زۆر بە نامەردانە شەڕی ئێمەیان کرد بەڵام ئێمە بە مەردانە شەڕی ئەوان دەکەین و پێکەوە هەموومان دەگەڕێینەوە شنگال".
جێگەی ئاماژەپێكردنە بەر لە دەستپێكی مەراسیمەكە سەرۆك بارزانی سەردانی پێشانگایەكی وێنەی تایبەت بە كارەساتی شنگالی كرد كە هەر لە شوێنی مەراسیمەكە ڕێكخرابوو.
بۆ بینینی وتارەكەی سەرۆك بارزانی ئێرە دابگرە
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان بە سەرۆكایەتی ئۆسمان بایدەمیر پارلەمانتاری توركیا كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پەرۆشی و هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدانی باكوور بۆ زێدی بابوباپیرانیان و هەروەها سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان و كەسوكاری ئەو هاووڵاتییە شەهیدانە كرد كە لە ئەنجامی بوردومانی زارگەلی لە لایەن فڕۆكەكانی توركیاوە شەهید كران. هەروەها سەرۆكی شاندەكە، سەرۆك بارزانیی لە وردەكارییەكانی پڕۆسەی سیاسیی توركیا و هۆكارەكانی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگادار كردەوە و نیگەرانیی خۆیشی نیشاندا لەوەی كە قەیرانەكان قووڵتر ببنەوە و دەرفەتی ئاشتی لە كیس بچێت و ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك لایەنگری شەڕ نین و دەیانەوێ پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكاتەوە. شاندی پارتی دیموكراتی گەلان وێڕای ستاییشكردنی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەكردنی گرفتەكان و پێشڤەبردنی پڕۆسەی ئاشتی داوایان كرد سەرۆك بارزانی هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بخاتەگەڕ.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند كە گەلی كوردستان بە بێ خواستی خۆی دابەشكراوە و بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی شەڕی كرد و توانی ناسنامەی خۆی بپارێزێت و ئێستا لەپێناو مسۆگەركردنی دەستكەوت و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی كورد پێویستیمان بە ئاشتییە. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەی باسكرد كە ئەنجامی شەڕ ماڵوێرانی و كاولكارییە و، ڕۆژێك شەڕ زووتر ڕابگیرێت باشە و لە قازانجی هەموو لایەكە و بۆ سەرخستنی ئاشتییش پێویستە هەموو لایەك پاڵپشت و هاوكاری یەكتر بین. هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا كە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و نزیككردنەوەی لایەنەكان هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆری داوە و ئەوەی لەدەستی هاتووە كردوویەتی و ئێستایش ئامادەیە لەپێناو دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا یارمەتیدەر بێت.
هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەی بیری توندڕۆیی و تیرۆریستانی داعش لەسەر كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ كرا و باس لە قارەمانێتیی و بەرخودانی گەلی كورد لەبەرانبەر دوژمن و داگیركاران كرا و جەختیش لە پتەوتركردنی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان كرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هزری توندڕۆیی لە ناوچەكە خرایە بەر باس و جەخت لە پێویستیی كاری هاوبەش و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەكە كرا بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان. هەروەها ئەوەیش دووپاتكرایەوە كە پێویستە لە تەك شەڕی سەربازیی دژی تیرۆر لەڕووی فكریشەوە شەڕی تیرۆر و هزری توندڕۆیی بكرێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئابووریی عێراق و مەترسییەكانی تێكچوونی باری ئابووری لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان و كۆمەڵگەی عێراقی كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو و تێیدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێم بۆ وڵاتەكە جێگەی بایەخە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی هەدەپە بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ئۆسمان بایدەمیر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان و توركیا كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سەرەتا سەرەخۆشیی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەنجامی بۆمبابارانی هەفتەی ڕابردووی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر گوندی زارگەڵی و ئامانجی سەردانەكەشیان هەر بۆ لێكۆڵینەوەیە لەو بۆردومانە.
هەروەها تیشكیان خستە سەر بارودۆخی ئێستای كورد بە گشتی لە ناوچەكە و جەختیان لەوە كردەوە كە ڕەوشی گەلی كوردستان لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە دۆخێكی ناسكدایە و پێویستە هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن و یەكڕێزی خۆیان بەرامبەر بەو مەترسیانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ناوچەكە بە گشتی و بە تایبەتی گەلی كوردستان بوونەتەوە، بپارێزن.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە دۆخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و ئەو ئاڵۆزیانەی لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و دەوڵەتی توركیادا هاتۆتە ئاراوە كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە كێشەكان بە شەڕ و شێوازی سەربازی چارەسەر نابن و تەنها ئاشتی دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات. لەمبارەیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە ئامادەیە ڕۆڵی خۆی بۆ بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی بگێڕێت و هەموو ئامادەییەكی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك لە پێناو دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئاشتی لە نێوان هەردوولادا، نیشان دا.
بەرێز سەرۆك وەزیران دەربارەی كەوتنەوەی قوربانی لەنێو خەڵكی سڤیلدا لە ئەنجامی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان پەكەكە و توركیا، دووپاتی كردەوە كە دەبێت گەریلاكانی پەكەكە خۆیان لە ئاوەدانی و خەڵكی سڤیل دوور بخەنەوە و ناشبێت توركیا بەهۆی پەكەكەوە خەڵكی سڤیل بۆردومان بكات. هەروەها باسی لەوە كرد كە دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە، ژمارەیكی زۆری خەڵكی سڤیل لە ترسی بۆمباران هەڵاتوون و دێهات و ناوچەكانیان لە دەڤەرە سنووریەكان جێهێشتووە.
بەڕێز سەرۆك وەزیران جارێكی دیكە داكۆكیی لەوە كردەوە كە ئەم كێشەیە بە شەڕ چارەسەر نابێت و داوای كرد هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بە شێوەیەكی ئاشتیانە كێشەكە چارەسەر بكەن.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات