فەراڕوو ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران بە ئاماژە بە داگیرکردنی مووسڵ لە لایەن هێزەکانی داعشەوە گوتی: "ئەو باروودۆخەی کە ئێستا لە مووسڵ ڕوویداوە، جێگای پرسیارە. یانی ئەم پرسیارە لە ئارادایە کە ناوەندە زانیاریی و ئەمنییەکانی عێراق، بە چ شێوەیەک غافڵگیربوون تا هێزەکانی داعش بتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێردا شارێکی بەو گەورەییە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە؟!"
لە دوای زاڵبوونی هێزە نیزامییەکانی سەر بە القاعیدە بەسەر بەشەکانی پارێزگای نەینەوا و خستنە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو چەکە قورسانەی کە لە پارێزگاکەدا بوون، دەوڵەتیی عێراق جڤاتی گشتیی ڕاگەیاند و داوای لە پەڕڵەمانی ئەم وڵاتە کرد تا حاڵەتیی نائاسایی پەسەند بکات.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ "فەراڕوو"دا گوتی: "ئەو ناوچانەی کە ئێستا داعش داگیری کردووە لە لایەنی ژێئۆپۆلیتیکەوە گرینگییەکی زۆری هەیە."
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە مووسڵ دوای بەغداد و بەسرە گەورەترین شاری عێراق دێتەئەژمار، ڕایگەیاند: "بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە زۆربەی دانیشتووانی کوردن لە حاڵێکدا کە بەشی ڕۆژئاواکەی زۆربەی دانیشتووانی سوننە و شیعەن و زۆربەی کۆنە بەعسییەکانیش لە بەشی ڕۆژئاوای مووسڵدا نیشتەجێین."
گوتیشی: "هەر بۆیە ئەو باروودۆخەی کە ئێستا لە مووسڵ ڕوویداوە، جێگای پرسیارە. یانی ئەم پرسیارە لە ئارادایە کە ناوەندە زانیاریی و ئەمنییەکانی عێراق، بە چ شێوەیەک غافڵگیربوون تا هێزەکانی داعش بتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێردا شارێکی بەو گەورەییە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە؟!"
"نازم دەباغ" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کوردنشینن، دەوڵەتیی هەرێمی کوردستان چ کاردانەوەیەک لە بەرانبەر ئەم ڕووداوە لە خۆی نیشاندەدات؟ گوتی: "دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە کە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی خۆی لە ئامادەباشی داناوە تا بتوانن پشتیوانی لەم ناوچانە بکەن.
گوتیشی: "بەڵام لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی عێراقدا و ڕێککەوتن لەسەر ئەو پڕۆتۆکۆلەی کە بوونی هەیە، هیچ یەک لە هێزەکانی سوپای عێراق یا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان مافی ئەوەیان نییە کە لە ناوچەکەی خۆیاندا بچنە دەرێی."
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بە مانایەکی دیکە هێزەکانی پێشمەرگە ناتوانن بە بێی داخوازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقیش بە بێی داخوازی سەرۆک وەزیرانی عێراق بچنە ناوچەکانی یەکترییەوە."
ئەو لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر هێزەکانی داعش بەرەو هەرێمی کوردستان پێشڕەوی بکەن چ کارێک دەکەن؟، گوتی: "ئەگەر هێزەکانی داعش بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە ئەوکاتە داکۆکی و پشتیوانیی لە هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی هێزەکانی پێشمەرگەدا دەبێت."
نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران سەبارەت بە داهاتووی ئەم قەیرانە و ئەوەی کە ئایا سوپای عێراق دەتوانێت شکست بە داعش بێنێت گوتی: "من زۆر خۆشبین نیم بەڵام هیوادارم گرفتەکان چارەسەر بکرێت و ئاسایش و هێمنایەتیی بگەڕێتەوە بۆ عێراق."
گوتیشی: "بەبڕوای من ئەوەی کە ڕوویداوە ئاکامی نەبوونی بەشداریی هێزەکانی سوپایە لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا ئەگینا نەدەبوایە ڕووداوێکی بەم شێوەیە ڕوویدابایە."
"نازم دەباغ" لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: "بێ گومان داکۆکی کردن لە ناوچەکان، هاسانترە لە هێرش کردن و بەرپرچدانەوە بۆ دەرکردنی گرووپی داعش لە ناوچەکان و هەر بۆیە ئەم ڕووداوە لەڕاستیدا بۆ من جێگای پرسیارە و ناتوانم بیرووڕایەک دەرببڕم لەسەر گۆڕینی ئەم باروودۆخە لە زووترین کاتدا."
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران گوتی: گرووپەکانی عێراق هەر وەکوو چۆن بۆ ڕووخانی سەدام یەکگرتوو بوون، بۆ دەرکردنی داعش لە عێراقدا یەکگرتوو بن.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسەتی دەرەوەی ئاژانسی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ڕایگەیاند: بەداخەوە هێزەکانی داعش لە ئێستادا دەیانەوێت جێی پێی خۆیان لە عێراقدا و بە تایبەت لەو ناوچانەی کە دانیشتووانی سوننەن بەهێزبکەن.
ئەو بە ئاماژە بە باروودۆخی کوردستانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکانی پێشمەرگە، ناوچە کوردنشینەکان چ ئەوانەی کە لە کوردستانن و چ ئەوانەی کە لە دەرەوەی ماددەی 140ی دەستووی بنەڕەتی عێراقدان بە تەواوی خستوویانەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. هەندێک لە هێزەکانی داعش لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کوژراون و هەندێکیشان دەستگیر کراون.
دەباغ سەبارەت بە یەکێتی لە نێوان گرووپە جۆراوجۆرەکانی عێراقی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکگرتوویی لە نێوان هێزەکانی عێراقدا لە بەرانبەر داعشدا ژاربڕە، گوتی: باروودۆخی ئەمڕۆکەی عێراق دەرئەنجامی نەبوونی یەکگرتوویی رێبەرانی سیاسییە. نەبوونی یەکێتی لە نێوان گرووپە سیاسییەکان و رێبەرانی سیاسیی وڵات‌دا لەسەر هێزە ئەمنییەکان و سوپادا کاریگەری نیگەتیڤ دادەنێت و هەروەها ئەم باروودۆخەش لە نێوان خەڵکی و دەوڵەتدا ناڕەزایەتیی دروست دەکات. هەندێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە سوننەن لە تەنیشت ئەوەدا کە لایەنگری داعش نین بەڵام لە بەرانبەر دەوڵەتیی مالکی‌دا لەگەڵ داعش هاوکاری دەکەن و ئەوە شتێکی حاشا هەڵنەگرە.
نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەگەر سوپا لەو ناوچانەی کە داگیرکراون خۆڕاگریان کردبا، ئەم ناوچانە و شارەکانیش لە ماوەیەکی کورت‌دا نەدەڕووخان. ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پۆلیس بە دەستی خۆیان چەکەکانیان تەسلیمی داعش کردووە و لەم ناوەندەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چەکە قورسەکان لەم ناوچەیەی عێراقەوە بەرەو سووریا گوێزرانەوە.
"نازم دەباغ" ڕاشیگەیاند: هەبوونی یەکگرتوویی و یەکێتی لە نێوان گرووپە سیاسییەکان و هەبوونی متمانەی شووناسی عێراقی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە بە جۆرێک کە هەست بکەن پێش ئەوەی کە کورد، سوننە و شیعەن، عێراقین گرینگ‌ترین مەسەلە لەم باروودۆخەی ئێستا دایە.
ئەو سەبارەت بە ڕۆڵی دەستێوەردانی دەرەکی لەم دۆخەی عێراقدا گوتی: بەرژەوەندیی وڵاتانی
ناوچە و دەرەوەی ناوچەکە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراقدا دەوری هەیە. بەهێزکردنی داعش پشتگەرمە بە هێزە بیانییەکانەوە و ئەوە شتێکی ڕوون و ئاشکرایە.
"نازم دەباغ" جەختی کردەوە: گرووپەکانی عێراق هەر وەکوو چۆن بۆ ڕووخانی سەدام یەکگرتوو بوون، بۆ دەرکردنی داعش لە عێراقدا دەبێت دەست بدەنە دەستی یەکتری و یەکگرتوو بن. لەم باروودۆخەدا گرووپە سیاسییەکان دەبێت لە بەرژەوەندیی تاکەکەسی و گرووپی و سیاسیی دەستهەڵگرن و بیر لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی عێراق بکەنەوە تا بتوانن حکوومەتێکی فیدڕاڵ و هاوبەشیی بە شێوەی ڕاستەقینە پێک‌بێنن.
نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە کۆتاییدا سەبارەت بە تەندروستی "جەلال تاڵەبانی" سەرۆک کۆماری عێراق گوتی: تەندروستیی بەڕێزیان باشە و بەرەو باشتربوونە بەڵام لە مەسەلەکانی ئەم دوایانەی عێراقدا و هەروەها لە دانووستان و چاوپێکەتنەکاندا بەشداریی نەکردووە.
"من پێم وایه ئه‌گه‌ر داعش به‌غدای نهکهوێتهدهست به ئاسانی بیر ناکاته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری کردووه چۆڵ بکات و بەڵکوو ئه‌وه ده‌کاته بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ڕابگه‌ینێت و ئه‌و سنووره به‌سراوه‌ته‌وه به سووریا که له داعش له‌وێدا نفووز و ناوچه‌ی خۆی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ستێنێک ساز ئەکات بۆ ئه‌وه‌ی که عێراق به شێوه‌یه‌کی تر پارچه پارچه بێت و یان قۆناغی دووهه‌میشیان، زیندووکردنی ویلایه‌تی مووسڵه و ویلایه‌تی مووسڵیش به داگیرکردنی کوردستان بۆیان دێته‌دی".
کوردپرێس: به دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) کۆنتڕۆڵی به‌شێکی زۆری خاکی عێراق، که زۆربه‌ی دانیشتووانی سوننه‌ن گرته ده‌ست، لێکدانه‌وه و ڕاوبۆچوونه‌کان له‌مه‌ڕ داهاتووی ئه‌م وڵاته و دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سوننه، بوو به ڕۆژه‌ڤی ناوچه‌که و جیهان. له‌م نێوه‌دا ڕوانگه و بۆچوونه‌کانی سیاسه‌توانانی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم که پاش کۆنتڕۆڵی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بوون به دراوسێ داعش، خۆیای نیگه‌رانی و هیواکانی ئه‌وانه له‌مه‌ڕ گۆڕانکارییه‌کانی ساحه‌ی سیاسی عێراق.ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس به مه‌به‌ستی زیاتر شی کردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، دیمانه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری فه‌رمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام داوه که ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی دیمانه‌که‌یه.
کوردپرێس: تکایه سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی ناوچه‌کانی شه‌ڕ که داعش ده‌ستی گرتۆتهسهری و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان که ئێستا له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کۆنترۆڵ کراون، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ زانیاری ڕابگەیێنن.
نازم ده‌باغ: دیاره وه‌کوو هه‌موو لا پێی ئاگادارین دوای ئه‌و په‌لاماره‌ی داعش و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانی وره‌ی سوپای عێراق له ناوچه‌ی مووسڵ، داعش توانیویه‌تی مووسڵ به ته‌واوی کۆنترۆڵ بکات و داوای کردووه که به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان و چه‌ند بڕیارێکی یاسایی شهرعیشیان ده‌ر کردووه بۆ خه‌ڵکی مووسڵ. ئێستاش ڕویشتوون به‌ره‌و تکریت و ئه‌و شاره‌ش به ده‌ستیانه‌وه و به‌ره‌و سامه‌ڕا به ڕێکه‌وتوون. له ناوچه‌کانی دیکه که ناوچه‌ی دابڕاوه‌کانه له هه‌رێمی کوردستان و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقیدا بوو، زۆر به‌داخه‌وه سوپای عێراق به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ڕۆحیه‌ی خۆی له ده‌ست دا و ناوچه‌که‌یان چۆڵ کردووه و زۆریشیان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان ته‌سلیم به داعش کردووه. هه‌ر ئێستاکه‌ش هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و پۆلیس و ئاسایش له که‌رکووک و سنجار و تهلعهفهرن و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه که له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌کان له که‌یوان، فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی، فه‌تحه، دوزخورماتو، به‌شیر، مه‌لا عهبدوولا، داقۆق تا سنووری تۆزخورماتو و سلێمان به‌گ ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی مووسڵ و ناوچه‌کانی تر له نێزیک سه‌عدییه، قه‌ره‌ته‌په، جه‌له‌ولا که پێشمه‌رگه له‌وێدایه. ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له سه‌عدییه هه‌یه و دیسان جارێکی تر سوپای عێراقی ده‌ستیان به عه‌مه‌لیات کردووه و داعش له ناوچه‌ی سه‌عدییه و مه‌لا عه‌بدوللا خه‌ریکی شه‌ڕه.
کوردپرێس: مامۆستا وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێ دا، سوپای عێراق به‌بێ به‌رگرییه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ڕاده‌ستی داعش کرد. ئه‌مه‌ش به یه‌کێک له خاڵه ڵێڵهکانی ئه‌م ڕووداوه دێته ئه‌ژمار. خوێندنه‌وه‌ی جه‌نابتان بۆ ئه‌م بابه‌ته چییه؟
نازم ده‌باغ: هه‌روه‌ها که پێشتریش وتم، ناکرێت ئه‌و په‌لاماره وا بۆ مووسڵ کرا، ڵێڵ و گوماناوی نه‌وێت. دوایین زانیاری باس له‌وه ده‌کات که هێرشبه‌ران سێ هه‌زار که‌س زیاتر نه‌بوون. وه‌کوو هه‌ڵاتووه‌کانی ناو شاری مووسڵ وا ده‌ڵێن که قه‌ت داعشیان نه‌دیووه و هه‌ر به درۆشمی "هه‌ڵێن هات، هه‌ڵێن هات"، شاره‌که‌یان چۆڵ کردووه. ئه‌مه هۆکاری ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه پلانێکی داڕێژراویان هه‌بووه و ئه‌م پلانه ته‌نها داعش داینهڕشتووه و به‌ڵکوو به وردبینی و ڕێک و پێکی به هاوکاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناو شار و ناو ڕیزه‌کانی سوپای عێراق و ناو ڕیزه‌کانی پۆلیس و ئه‌منییه‌تی عێراقی بووه. ئه‌گه‌رنا ناکرێت له ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات نزیک 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری عێراقی وا به ئاسانی مووسڵ به‌جێ بێهێڵن و بڕۆن. یه‌که‌م هۆکاری ئه‌وه‌یه دووهه‌میش هاوکاری خه‌ڵک بووه. هه‌روه‌ها خۆتان ئاگادارن، مووسڵ شارێکی گه‌وره‌یه نێزیک به دوو میلیۆن که‌س دانیشتووی هه‌یه و سوننهنیشینه. ده‌توانین بڵێین 99 له سه‌دی خه‌ڵکی مووسڵ و هۆزه‌کانی مووسڵ له مێژوو بنه‌مای درووست‌کردنی سوپای عێراقی بوون و زۆریان له فه‌رمانده گه‌وره‌کانی به‌عسی بوون و بۆیه من پێیموایه له‌ناو خه‌ڵکیشدا کاریان کردووه و به هه‌مان شێوه‌یه‌شدا، ڕاپه‌ڕینی کوردستان درووست بوو. چونکه ڕاپه‌رینی کوردستان هاوکاری خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بوو و جه‌یش زوو ڕۆحیه‌ی له‌ده‌ست دا و ناوچه‌که‌ی به‌جێهێشت. هه‌ربۆیه ده‌ڵێم پێم وایه ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه هاوکاریان له‌گه‌ڵ نه‌بوایه، به‌و ئاسانییه داعش بڵاوه‌ی لێ نه‌ده‌کرد. نموونه‌مان هه‌یه له چه‌ند شوێنێکدا له په‌یوه‌ندییه‌کانماندا، داعش ته‌نیا 60 نه‌فه‌ر بووه و سوپای عێراقی هه‌ڵاتووه و به‌جێهێشتووه. و له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش که سوپای عێراقی ڕۆیشتووه، چه‌که‌کانیان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داوه‌ته ده‌ستی هێزه‌کانی داعش، یانی بۆ ئه‌وان به‌جێیان هێشتووه نه‌ک بیسوتێنن و یا تێکی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که دوژمنه‌کان سوودی لێوهنهگرن. له شوێنیش‌دا پێشمه‌رگه توانیویه‌تی ئه‌و شوێنانه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت که سوپای عێراق چۆڵی کردووه و ئێستاکه باسم کرد له خانه‌قین و حه‌مرین بچێت تا ده‌گاته سنووری ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ده‌توانێم بڵێیم له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه.
کوردپرێس: به‌پێی زانیارییه‌کان و بۆچۆنی جه‌نابتان له‌و ناوچانه هێزێکی زۆری ئه‌منی هه‌یه. ئایا ئه‌و هێزانه هیچ ئاگادراییهکیان له هه‌وڵ و جموجۆڵێکی سه‌ربازی نه‌بوو؟ یان ئه‌گه‌ر بوویان هۆشدارییان داوه‌ته به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه که ئاگادار بن له‌م شته و ئه‌وان گرینگ‌یان پێ نه‌داوه؟
نازم ده‌باغ: ئه‌مه دوو بابه‌ته، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی ئێمه پێی ئاگادارین له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه که خۆیان به دۆست زانیوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و به په‌رۆشی ئایندهی عیراق بوون له دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی سووریا ده‌رکیان به‌مه کردووه که ئه‌مه مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر عێراق و ناوچه‌ی مووسڵ و تاکوو کوردستانیش. من پێم وانییه له لایه‌ن کوردیشه‌وه ئه‌م زانیارییانه به‌شێکی نهگهیێندراوێته حکوومه‌تی عێراق، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ قسه‌که‌ی پێشووم که وتمان ئه‌مه هۆکاری ئه‌وه‌یه له‌ناو هه‌موو ئاسایشی عێراقی به تایبه‌تی مووسڵ خه‌ڵکانێک هه‌بوون زانیارییه گرینگ و سه‌ره‌کییه‌کانیان شاردۆته‌وه. یانێ ده‌توانین بڵێین ده‌سخه‌ڕۆی عێراقیان کردبێت له‌و زانیارییانه. ئه‌مه دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه جه‌نابتان ئاگادار بن له‌و کاتانه‌ی وا هێزی دیجله و ئه‌وانه دروست بوون بۆ په‌لاماردانی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌میشه ئاگاداری حکوومه‌تی عێراق و جه‌نابی مالیکی کردۆته‌وه که ئه‌م جه‌یشه‌ی تۆ درۆستی ده‌که‌ی پێکهاتووه له زۆربه‌ی زۆربه‌ی کۆنه به‌عسییه‌کان که ئه‌مانه ناکرێت متمانه‌ی پێبکرێت. ده‌ریش که‌وت که تا ئێستا له ناوچه سوننه‌نشینه‌کان هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی که فه‌رمانده‌ی سوپای عێراقیان ده‌کرد زۆربه‌ی زۆری ڕووخان و چوونه پاڵ داعش و یان هه‌ڵاتن و ناوچه‌که‌یان ته‌سلیم به داعش کرد.
کوردپرێس: که وایه پێش ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه، به‌رپرسانی کورد به وته‌ی جه‌نابتان، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌رپرسانی به‌غدایان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، جیا له‌و پڕۆسه‌ی چه‌ند ساڵه که هۆشدارییان داوه له دامه‌زراندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله؟
نازم ده‌باغ: به پێی زانیارییه‌کانی ئێمه من پێیموایه چ به فه‌رمی و چ به نا فه‌رمی به‌شێکی زۆری له‌و زانیارییانه که له لای کورد بووه، ڕاگه‌یاندراوه به به‌غدا و بۆچی کاری پێنه‌کرا، ئه‌مه دیسان پرسیارێکی دیکه‌یه.
کوردپرێس: وه‌کوو ئاگادارن به‌رپرسانی داعش له لێدوانێکی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ڕووداو وتیان ئێمه هێرش ناکهینهسهر هه‌رێمی کوردستان و به‌رنامه‌یه‌کی وامان نییه. به‌بۆچوونی جه‌نابتان ئایا ئه‌گه‌ری جووڵه‌ی هێزه‌کانی داعش به‌ره‌و ناوچه‌ی کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌کوو که‌رکووک و خانقین و ئه‌وانه له ئارادایه؟
نازم ده‌باغ: من پێموایه نابێت به دوژمن متمانه بکه‌یت. به داعش که ئه‌زانێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ته‌نها هێزێکه که به ته‌واوی ماناوه ئیخلاسییهت و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌یه به خاک و نیشتیمانه‌که‌ی خۆی که هه‌رێمی کوردستانه. بۆیه شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئاسان نییه. نوکته‌ی دووه‌م داعش دڵنیایه له به‌شێکی سوپای عێراقی که له‌گه‌ڵی ده‌که‌وێت. سێهه‌میش دڵنیایی دانه به کورد بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و موهمهی خۆی و واتا ئه‌و ئه‌و کاره‌ی خۆی که به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتووه جێبه‌جێ بکات. وه‌کوو بیستوومانه له به‌رنامه‌یاندایه تا به‌غدا زیاتریش بڕۆن، ئه‌وکاته زیاتریش ئه‌نبار و فه‌لووجه تێکدهخات و ئه‌وه ناوچه‌یه وا ئه‌هلی ته‌سه‌ننون له‌وێ نیشته‌جێن جودای ده‌کاته‌وه. به ته‌ئکید و به دڵنیاییه‌وه ده‌یلێم که دوای ئه‌وه سه‌ره‌ی کوردستانه. ئه‌مه ڕاوبۆچوونی خۆمه که به‌ره‌و کوردستان ده‌ڕۆن، چونکه داوای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌ها زیندووکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ ده‌که‌ن. وکوو ئه‌وه‌ی بووه که له کاتی خۆیدا له ده‌وره‌ی ویلایه‌تی عوسمانی هه‌بووه، نه‌خشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ بریتییه له که‌رکووک، هه‌ولێر و سلێمانی.
کوردپرێس: نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له بوونی پیلانگیرییهکی ناوچه‌یی له عێراقدا باسی کردبوو. له‌م قه‌یرانه و له‌م پیلانگێڕییه که مالیکی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات وه‌ک ئاماژهیشتان پێیدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی تێروته‌سه‌ل باسی لێبکه‌ین، ده‌وری خه‌یانه‌تی پێکهاته سه‌ربازییه‌کان له ناوچه و هه‌روه‌ها خه‌یانه‌ت، ئه‌گه‌ر ناوی بنین لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نازم ده‌باغ: من به بڕوای خۆم هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه وا جه‌نابت پرسیارت لێوه کرد هیچی دوور نابینم، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌بێ شی بکه‌ین که هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م بارودۆخه شێوه‌ی حوکمڕانی عێڕاقه، که له لای تاکی عێراقی و له لای هێزه سیاسییه‌کانی عێراقی و مه‌زاهیبی عێراقی ڕیزبه‌ندییه‌ک درووست بووه که پرسیار ئه‌کات ئه‌و حکوومه‌ته هی کییه؟ ئایا هی هه‌موو عێراقییه‌کانه؟ یان ته‌نانه‌ت هی تاقمێکه ئه‌مرۆکه له عێڕاق ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ده‌ست؟ من پێیموایه که هه‌موو ئه‌مانه فاکتۆره. فاکتۆر یا هۆکار و عه‌وامل هه‌ر ئه‌وه نییه تۆ بڵێی به‌رنامه‌یه‌کی پیلانگێڕی هه‌یه و چه‌ند که‌سانێک له‌ناو ڕیزه‌کانی سوپا هاوکاری داعشیان کردووه. ده‌کرێ، ئه‌بێ خۆیشمان تاوانبارین له‌وه‌یکه ئه‌و به‌ستێنه ساز بکه‌ین که تاکی عێراقی هه‌ست به بوونی عێراقیێتی خۆی نه‌کات. بۆیه پێیموایه پێویسته به‌وه ده‌کات که بیر له‌و په‌دیده به‌و ده‌رکه‌وتانه بکرێت، که ئه‌مڕۆکه هه‌یه له ساحه‌که‌دا، بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی سوننه به‌رگری له ئه‌و نیزامه ناکات؟ ئایا داعشیان خۆش ده‌وێت یان نه ڕه‌قیان له نیزامهکهیه؟ که من ده‌توانم بڵێیم که به‌شێکی زۆری له خۆشه‌ویستی داعش نییه.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان دا به هاوکاری وه‌کوو لایه‌نی سه‌ربازی و هێزه ئه‌منی و ئاسایشه‌کان و هه‌روه‌ها له دواییدا ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک که ته‌نانه‌ت له داعش‌یش ناڕازین، به‌ڵام زه‌مینه بۆ ئه‌مه له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه فه‌راهه‌م کراوه، له‌م نێوه‌دا ده‌وری به‌رپرسانی ناوچه و به‌رپرسانی حکوومی له پارێزگای نه‌ینه‌وا له دروستبوونی ئه‌م گۆڕانکارییانه و هه‌روه‌ها که‌وتنه‌ده‌ستی مووسڵ به‌ده‌ستی داعشه‌وه چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
نازم ده‌باغ: من دهوڕهکهیان به‌وه ده‌بینم که نه‌یانتوانیوه ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و له ئاستی پێویستدا بن. نموونه دێنینه‌وه که چه‌ند جارێک ڕێککه‌وتووه که له شاری مووسڵ کاری تیرۆریستی کراوه و تاکوو په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای مووسڵیشیان داوه، که بۆیان نه‌گیراوه. یانێ نه‌کردنی موقاومه له ناو شاری مووسڵ ده‌لیلی ترسنۆکی و یا خۆبه‌ده‌ستدان و یان هاوکاری کردنه له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌گه‌رنا هیچ پاساوێک نییه که تۆ به‌بێ شه‌ڕ شاری مووسڵ به‌جێ بێنێت.
کوردپرێس: ئه‌وانه‌ی که لایه‌نی هێرشکاری سه‌ر مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌یان پێکهێناوه، ئایا هه‌موویان هێزه ته‌کفیرییه‌کانی داعشن یان ده‌توانین بڵێین که لایه‌نگه‌لێکی دیکه به جل و به‌رگی داعشه‌وه هاتۆنهپێشهوه بۆ شه‌ڕ؟
نازم ده‌باغ: من ده‌توانم لێره به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی که ئێمه هه‌مانه بڵێم، پێکهاته‌که‌یان له‌وانه‌ن، داعش، کۆنه به‌عسی، قاعیده، سۆفی نه‌قشبه‌ندییه‌کان، جۆندولئیسلام، که‌تاب عه‌شرین، جه‌ماعه‌تی حارزایی و جه‌ماعه‌تی به ناو موجاهدین. یانێ ئه‌مه ده‌کرێت بڵێیت پێکهاته‌ی ئه‌و هێزانه‌ن که هاتوون بۆ ئه‌و ناوچه‌ی مووسڵ.
کوردپرێس: به‌و ناسینه‌ی که جه‌نابتان له‌و لایه‌نانه ده‌ناسن و ئاشناییتان هه‌یه له‌سه‌ریان، ئایا ئه‌م لایه‌نانه ده‌توانن له داهاتوودا پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه؟
نازم ده‌باغ: من پێیموایه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، به شێوه‌ی کاتی ڕێککه‌وتنیان هه‌یه.
کوردپرێس: ئایا ڕێککه‌وتنێک له نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا له ئارادا هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش؟
نازم ده‌باغ: من پێیموایه له لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان و به‌غداوه، تا ئێستاش شتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بیستووه. به‌ڵام به‌بێ ڕێککه‌وتنیش سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی که هه‌ستمان پێکردووه و ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین ئه‌وه‌یه و که ئه‌بێ به‌م جۆره‌ش بێت، ئێمه به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆمانی ده‌زانین له‌و به‌شه‌ی که پێی ده‌وترێت هه‌رێمی کوردستان به‌رگری بکه‌ین و بیپارێزین و نه‌هێلین که داعش ته‌شه‌نه بکات و بێتهناوی. دووهه‌میش هه‌رێمی کوردستانی عێراق له چوارچێوه‌ی یاسای عێراق ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ هاوکاری کردنی پێویست له‌و شوێنانه‌ی که هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێیدایه، به‌ڵام بۆ ئاگاداری هه‌ر نیم سه‌عات پێش، په‌یامێکم بۆ هات له ناوچه‌ی سه‌عدییه که جارێکی تر سوپای عێراقی وا ناوچه‌که به‌جی ئه‌هێڵێت و وه‌کوو ده‌یلێت ئه‌رک و به‌رگری کردن کهوتۆوهته ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سه‌عدییه. بۆیه ده‌مێنێته‌وه سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراقی که تا ئێستا ئێمه به ڕواڵه‌ت شتێکمان نه‌بیستووه که داوای یارمه‌تی کردبێت له هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هێزه‌کانی خۆی ناردۆته ئه‌و شوێنانه‌ی که هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سوپای عێراقی کۆ ببنه‌وه ده‌بنه هێزێکی تر بۆ به‌رگری کردن له ناوچه‌یه‌کی تر.
کوردپرێس: عێراق به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جۆگرافی و دیمۆگرافیه‌ی که هه‌یه‌تی به‌رده‌وام چ پێش و چ پاش 2003 جێگه‌ی کێشمهکش و ململانێی سیاسی نێوان پێکهاته‌کانی بووه. کاریگه‌ریی ئه‌م ململانێی و ئه‌م کێشمهکشه له قه‌یرانی ئێستای عێراق به‌تایبه‌ت له مووسڵ و دیکه‌ی ناوچه‌کان چۆن ده‌بینن؟
نازم ده‌باغ: ئه‌م ئه‌نجامه‌ی که داعش ئه‌مڕۆکه مووسڵ و ناوچه‌کانی داگیر کردووه ئه‌مه یه‌کێک له کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ململانێیانه‌ی وا له به‌ینی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراقدا هه‌یه. یه‌ک له‌وانه تاکڕه‌وی، یه‌ک له‌وانه پێنه‌دانی مافه‌کانی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌پێی قانوونی ئه‌ساسی عێراقی و هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بوون به ڕێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و پابه‌ندنه‌بوون به به‌شێک له یاسای بنه‌ڕه‌تی و پرۆتۆکۆله‌کان، که له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه و نارازیبوونی لایه‌نه سیاسییه‌کان له یه‌کترییدا. ئه‌و مه‌سه‌له هه‌م له‌ناو شیعه و هه‌م له ناو سوننه و هه‌م له‌وانه له ناو کوردیشدایه، بۆیه پێیموایه ئه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه و له‌ناو لایه‌نه‌کانی عێراقییه.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر بینه سه‌ر ده‌وری لایه‌نی سوننه، ئه‌م لایه‌نه چ ده‌ورێکی بووه له دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه و به‌رده‌وامبوونی؟
نازم ده‌باغ: من پێیموایه ناکرێت لایه‌نێکی سوننه تاوانبار بکه‌ین، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئاوه‌ها که ده‌یبینین ئێستاش ئه‌گه‌ر بته‌وێت شه‌ڕی داعش بکه‌یت، ده‌بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوننه بێت. چونکه ئه‌گه‌ر سوننه به‌شدار نه‌بێت له ده‌سه‌ڵات و له شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌مه‌ی که ئێستا ده‌یبینیت فراوانتر ئه‌بێت. ئه‌وه‌یکه وتمان ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا داعش ده‌سه‌ڵاتی لێی په‌یدا کردگه به هێزی داعش نییه، به‌و هێزه‌یه که سوننه‌کان له ناوچه‌کان له هه‌موو یا زۆرینه‌ی زۆری بوونه‌ته هاوکار، ئه‌گه‌ر هاوکاریش نه‌بن له شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ داعشدا، به‌ڵام هاوکار بوون له هاوکاری و ڕێ‌خۆش کردن و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ نه‌کردووه، به‌ڵکوو پێیان خۆش بوو که داعش هاتووته و هێزێک ده‌ر ده‌کات له ناوچه‌که که ئه‌وان لێی ڕازی نین و ئه‌ویش سوپای عێراقه.
کوردپرێس: پێشبینیتان چییه بۆ داهاتووی ئه‌م ڕووداوانه؟ ئایا پێشبینی شه‌ڕێکی ناوخۆیی و تایفی له عێراقدا ده‌که‌ن؟
نازم ده‌باغ: خۆی ئه‌مه ده‌ستپێکه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر بێت و ڕیگای گونجاو و چاره‌سه‌ری ڕاست و دروستی بۆ نه‌بیننه‌وه، چونکوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ئێستا ده‌بینین کورد ڕاوه‌ستاوه و ناوچه کوردییه‌کانی خۆی ده‌پارێزێت و له‌و لاوه داعش له رێگای سوننه‌وه ناوچه‌کان داگیر ده‌کات، له‌و لاوه‌ش مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه به ناوی به‌رگری کردن له عێراق فه‌توا ده‌دات، شه‌ڕی داعش شه‌ڕێکی واجبه، بۆیه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی مه‌به‌ستی بێت که ئه‌م شه‌ڕه دوور بکات، له شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری و ئه‌م شه‌ڕه بکاته شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ تیرۆر و له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌ت و له‌گه‌ڵ داعشدا، ئه‌بێ بیر له حکوومه‌تێکی یه‌کگرتووی، یه‌کڕێزی و یه‌کهه‌ڵوێستی بکاته‌وه و ئه‌و حکوومه‌ته یهکگرتووهش به هاوبه‌شی فیعلی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی که ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌دی دێت و به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ڕابردوو. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کێشه‌کانی ڕابردوو و بیر نه‌که‌نه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک به ته‌ئکید ئه‌م شه‌ڕه زیاتر به درێژه ده‌کێشێت و دوایی بیریشمان نه‌چێت مه‌سه‌له‌ن چه‌ند ڕۆژی ئه‌وه‌ڵ وا باس ده‌کرا که ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ هێز بنێرێت و یان ئه‌توانێت فڕۆکه بنێرێت، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بنێرێت که دوێنێ ئۆباما باسی له‌وه کرد که ئێمه ناتوانین، سوپای عێراقی حه‌یسییه‌تی خۆی له ده‌ست داوه و به‌ینی خه‌ڵک و حکوومه‌ت تێکچووه و بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌وه‌ی که، تاکی عێراقی هه‌ست بکات که عێراقییه و هه‌وییه‌تی خۆی وه‌ربگرێته‌وه باشتر شه‌ڕی داعش و ته‌کفیر و سه‌له‌فییه‌ت ده‌کرێت، نه‌ک به‌و شێوه‌یه که ئێستا بوونی هه‌یه.
کوردپرێس: ئایا ئه‌و ئاماده‌ییه له‌ناو ده‌وڵه‌تی یاسا، حوکمڕانانی به‌غدا و هه‌روه‌ها دیکه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا، هه‌یه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێستی نیشتمانی وه‌ک ئاماژه‌تان پێیدا؟
نازم ده‌باغ: وهللاهی ئه‌وه‌ی من بتوانم وه‌کوو نازم بیلێیم به‌س ناوی خۆم ده‌ڵێم ئه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد نه‌ک بڵێیم وه‌ک نوێنه‌ر بێلێ. ئه‌وه‌ی که من هه‌ستی پێ ئه‌که‌م تا ئێستاکه نه‌بووه به‌ڵام بۆ ئاینده ئه‌بێ بیکه‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ن خه‌ساره بۆ هه‌موومان. چۆن داعش ته‌نیا مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر شیعه، داعش مه‌ترسی نییه به‌س بۆ کورد، داعش مه‌ترسی نییه به‌س له‌سه‌ر عێراق، داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که و بۆیه من به باشی ده‌زانم سه‌رکردایه‌تی سیاسی یا حکوومه‌تی عێراقی ئه‌مه له به‌رچاو بگرێت که له کات و ساتێکدا وڵات تووشی ئه‌زمه ده‌بیت چه‌ندین وه‌زیر و سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ئیستیقاله ئه‌ده‌ن و هه‌یئه‌تی خۆیان ته‌سلیم به تیمێکی تازه ئه‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و حه‌ق نییه هیچ که‌سێک ئیجازه بدات، به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان بکاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سێک یان حیزبێک که هه‌موو ئه‌و که‌س و حیزبه بۆیه خه‌بات ده‌که‌ن بۆیه کار ده‌که‌ن که بتوانن پێکه‌وه خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و پێکه‌وه ئه‌منییه‌ت و خۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان بێننه‌دی و دابین بکه‌ن.
کوردپرێس: به نرخاندنی هه‌ڵومه‌رجی ئێستا له پرسیاری پێشووتریش ئاماژه‌یه‌کی کورتتان دا، تا چه‌ند به ئه‌گه‌رێکی به‌هێز ده‌زانن پێکهاتنی هه‌رێمێکی سوننی له‌و ناوچه‌یه وا ئێستا داعش داگیری کردووه.
نازم ده‌باغ: من پێیموایه ئه‌گه‌ر داعش به‌غدای نهکهوێتهدهست به ئاسانی بیر ناکاته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی وا داگیری کردووه چۆڵی بکات و ئه‌وه ده‌کاته بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌یکه ئه‌وه‌ڵ له‌وێدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ڕابگه‌ینێت و خۆشت باش ده‌زانی ئه‌و سنووره به‌سراوه‌ته‌وه به سووریا که له سووریاش داعش نفووزی خۆی هه‌یه و ئێستاکه‌دا ناوچه‌ی خۆی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ستێنێک ساز ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌یکه عێراق به شێوه‌یه‌کی تر پارچه پارچه بێت و یان قۆناغی دووهه‌میشیان، زیندووکردنی ویلایه‌تی مووسڵه و ویلایه‌تی مووسڵیش ئه‌و کاته به داگیرکردنی کوردستان بۆیان دێته‌دی، به‌ڵام من وا ده‌زانم که ئه‌وه ڕۆحیه و ئه‌و مه‌عنه‌وییه و ئه‌و تواناییه وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی ئیجازه نه‌دات ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌وان بێته‌دی.
کوردپرێس: ده‌وری ئه‌کته‌رانی بیانی، وڵاتانی بیانی له رووداوه‌کانی مووسڵ و جموجوڵه‌کانی داعش له عێراق چۆن ده‌نرخێنن؟
نازم ده‌باغ: من پێیموایه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شێکیان ده‌ور و کاریگه‌رییان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا به فه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش که ئه‌مرۆش جوولان له جه‌نابی دوکتور ڕۆحانی بوو که باسی کرد و ئیعلامیشی کرد و ڕایگه‌یاندووه که هه‌ر کاتێک حکوومه‌تی عێراقی داوای کومه‌ک و یارمه‌تی بکات، له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساکانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی خۆی نیشان ئه‌دات که به هه‌موو شێوه‌کان یارمه‌تی عێراق بدات که دژایه‌تی داعش بکات، چونکه داعش مه‌ترسییه بۆسه‌ر هه‌موو ناوچه‌که.
کوردپرێس: کاریگه‌ریی ئه‌م بارودۆخه (لێکه‌وته نیگه‌تیڤانه که هه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌ستکه‌وت) بۆ تورکیا چۆن ده‌بینن؟
نازم ده‌باغ: من پێیموایه له هه‌ر دوو سه‌ره‌وه تورکیا قازانج ده‌بینێت. هه‌م له‌وه‌یکه داعش سه‌رکه‌وێت و هه‌م له‌وه‌یکه که داعش سه‌رنه‌که‌وێت و تووشی شکستهێنان بێت. ئه‌مڕۆکه تورکیا بیر له چه‌سپاندنی زیاتری ڕۆڵی خۆی ناوچه‌که ده‌کاته‌وه. من پێیموایه تورکیا له چوارچێوه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتووری عوسمانی و هه‌روه‌ها وه‌کوو سوننهگرایی، چاوی له‌وه‌یه که ڕۆڵی یه‌که‌می هه‌بێ و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌موو پێی ئاگادارین که زۆر به ڕاشکاوانه پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ئه‌و حه‌ره‌که‌ته کرد که له سووریا هه‌بوو له دژی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها چاویشی له دابین کردنی وزه‌یه، یانێ با بڵێین سووته‌مه‌نی و نه‌وته له ناوچه‌که. هه‌روه‌ها وه‌کوو ئه‌وڕۆ که گوێیمان لێی بوو تورکیا ته‌ئکید ده‌کات که گرتنی مووسڵ تاسیری نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه سووته‌مه‌نی یان لووله‌کانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تورکیا تێک بچێت. ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که دڵنیاییه‌کی هه‌یه له‌م کاره، ئه‌گه‌رنا ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌ده‌کرد. به‌شێ دووهه‌میشی، من ئه‌و ڕۆژه له یه‌کێ له هه‌واڵه‌کان گوێیم لێی بوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتبووی له‌سه‌ر ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی کونسوڵگه‌ری تورکیا که له مووسڵ گیرابوون و ئه‌ڵێی ئێمه ئاگادارمان کردبوو که ئاگایان له خۆیان بێت. ئه‌مه پرسیاره، له چییه‌وه ئاگایان له خۆیان بێ؟ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری هێرشی داعش هه‌یه و یان مه‌سه‌له‌ی تیرۆریسته. ئه‌مانه‌ش وه‌کوو هه‌موو وڵاتێکی تری ده‌وروبه‌ری عێراق به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان کار ده‌که‌ن. و ئه‌و کاتانه‌ی که تورکیا به ڕاشکاوانه قسه‌کانی خۆی ده‌کات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌بێ بیر له ئایندهی خۆی بکاته‌وه له ناوچه‌که.
کوردپرێس: نرخاندنی خۆتان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی ئه‌م گۆڕانکارییانه چۆن ده‌بینن؟
نازم ده‌باغ: دیاره ئۆباما حه‌وته‌ی دوو جۆر لێدوانی کرد، یه‌کیان وتی هه‌موو بژارده‌کانمان له به‌رده‌ستدایه و یه‌کیانیش ئه‌وه بوو که دوێنێ وتی ئێمه ناتوانین به‌شداری ئه‌م سه‌ڕه بکه‌یه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عێراق کردوویه‌تی. من پێیم وایه ئه‌مه‌ریکاش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی کار ده‌کات و دوور مه‌بینه وڵاتانی عه‌ره‌بی که سووته‌مه‌نی ئه‌مه‌ریکا دابین ده‌که‌ن، گوسارێکی زۆریان خستبێته‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و ئه‌گه‌رنه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی که ئه‌مڕۆ داعش هه‌یه‌تی له ناوچه، به ته‌ئکید مه‌ترسییه بۆسه‌ر هه‌موو ناوچه‌کان و ته‌نانه‌تیش بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانیش. بۆیه من پێیموایه وه‌کوو ده‌ڵێی دووکه‌ل بێ ئاگر نییه، من پێیم وایه ئه‌م گۆڕینه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا به‌م شێوه‌یه و له کاتێکیش دا که خه‌ڵک باس له‌وه ده‌کات که ئێران ئاماده‌یی هه‌یه یارمه‌تی عێراق بدات، ئه‌گه‌ر شتێکی تر نه‌بێ له پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی نفووزی ئێران له عێراق، مومکین بوو ئه‌مه‌ریکا زووتر بهاتبایا بۆ عێراق، ئه‌مه به‌شێکه و به‌شێکی تریش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، پێوه‌ندی به حکوومه‌تی عێراقییه‌وه هه‌بێ. هه‌ر وه‌کوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی که وتوویه‌تی ئێمه تا ئێستا داوامان له ئه‌مه‌ریکا نه‌کردووه هێز بنێرێته عێراق.
کوردپرێس: خوێندنه‌وه‌ی جه‌نابتان بۆ هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عه باڵاکانی شیعه له‌مه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییانه؟
نازم ده‌باغ: به ته‌ئکید مه‌رجه‌عی شیعه‌ش به‌پێی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته که وه‌کوو مه‌رجه‌عێک هه‌یه‌تی کاتێک که هه‌ست به مه‌ترسی بکات له‌سه‌ر شیعه و ئیسلام و له‌سه‌ر عێراق و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر به‌شه‌رییه‌تیش، به ته‌ئکید ئه‌بێت هه‌ڵوێستی وای هه‌بێت که داوا له خه‌ڵک بکات که ڕۆحییه‌تی موقاومه‌ی خۆیان ببنهسهره و فیعله‌ن هه‌موو یه‌ک ده‌ست دژ به سه‌له‌فییه‌ت و کوفر و ئیلحاد بکه‌ن.
کوردپرێس: به شێوه‌یه‌کی پۆخت هه‌ر چه‌ند که له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دیکه‌دا ئاماژه‌تان پێیدا، ئه‌نجام و داهاتووی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی عێراق چی ده‌زانن؟
نازم ده‌باغ: من دیسانه‌وه‌ی دهیڵێیم گۆڕانکارییه‌کی هه‌م چاوه‌روانکراو بوو و هه‌م گرینگه له ناوچه‌که و ڕه‌نگه چاره‌نووسی ئایندهی ناوچه‌که‌شی پێیوه به‌ستراو بێت، له‌وه‌یکه ئایا ئه‌گه‌ر داعش له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کرد و بڵاو بووه‌وه، ئه‌م وڵاتانه‌ی که هاوکاری عێراق ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنی داعش چی ده‌که‌ن؟ دوو شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ داعش، سێ مانه‌وه‌ی داعش له عێراق هه‌روه‌ها و ده‌رکردنی داعش له عێراق کێ ده‌یگرێته‌خۆی. ئه‌وه هه‌مووی ده‌بێ چاوه‌ڕوان بکه‌ین، ئێستا مومکینه تۆزێ زوو بێت هه‌ندێک پێشبینی بکه‌ین چی ده‌بێت، به‌ڵام جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر داعش بۆی بڕوات به‌غداد ده‌گرێت و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆیشی ڕاده‌گه‌ینێت و ئه‌و کاته ده‌بێت وه‌کوو ئێستا که پێشبینیمان ئه‌کرد، مووسڵ‌یان گرت ئه‌و کاته‌ش دیسانه‌وه به‌غدای گرت و جارێکی تر ده‌بێت دانیشین بیر بکه‌ینه‌وه چی بکه‌ین. بۆیه پێیم وایه پێش ئه‌وه‌یکه لێیمان بقه‌ومێت، پێویسته پێش لێقهوماندمان خۆمان بیری لێبکه‌ینه‌وه.
کوردپرێس: وه‌کوو سیاسییه‌کی به ئه‌زموون باس له ڕێکارێک ئه‌که‌ن بۆ دهربازکردن له‌م قه‌یرانه و هاتنه‌دی پاوه‌جێی و ئاسایش له عێراقدا.
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ به ته‌ئکید من گووتم ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه ده‌رک نه‌که‌ین ئه‌و مه‌ترسییه بۆ هه‌موومانه و وا بیر بکه‌ینه‌وه، وه‌کوو ده‌ڵێت له‌من مه‌ده‌ن له حه‌سه‌نی برام دهن یا ئاگر سووره له من دووره، ئه‌و کاته ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ داعش که‌ڵکی لێیوهردهگرێت. بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات که هه‌موومان پێکه‌وه یه‌ک ده‌ست له جیاتی بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه هێزێکی ده‌ره‌کی بێت یارمه‌تیمان بدات با له پێشه‌وه ماڵی خۆمان ڕێکبخه‌ین، ئه‌وه‌ته ئه‌مریکا پێیمان نه‌ڵێت سوپای عێراقی به‌ها و حه‌یسییه‌تی خۆی له ده‌ستداوه. سوپای عێراق کێێه براکانی ئێمه و ئه‌وانن. جه‌یش له‌وانه پێکهاتووه و ئه‌مه هۆکارگه‌لێکی هه‌یه که سوپای عێراق ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی خۆی له ده‌ستده‌دات.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/6/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری "جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا- وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌كر مسته‌فا- راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جه‌لال شێخ كه‌ریم- بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ، عوسمان بانیمارانی، رێباز بێركۆتی" سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كه‌ركووك و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبۆوه‌و سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
كه‌ركووك سه‌ری كوردستانه‌و هێڵی سووره
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و وه‌ستا ره‌سول و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"كه‌ركووك و ناوچه كورردستانییهكانی تر به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سوورن و هه‌موو هێرشێك و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به هێڵی سوور ده‌زانین و به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رگری لێ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند به‌خێرهاتنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند"جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی به‌ده‌م كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانه‌وه بووه‌و له كاته خۆش و ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بووه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم گوتی"له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردنن له خاكی كوردستان و پاراستنی هاووڵاتیان به سه‌رجه‌م و نه‌ته‌وه‌و چین و توێژه جیاكانه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین".
پشتیوانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ین
له به‌شێكی تری سهردانهكهیداو له‌دوا نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد‌و له‌لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی پشتیوانی و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند"به‌هیواین بتوانین به هه‌موومان زیاتر خزمه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ین و ئارامی و ئاسایشی زیاتر به‌رقه‌رار بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند به پشتیوانی و پاڵپشتی ئێوه ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری و ئه‌من و ئاسایش پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه‌مان بكه‌ین".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌شیر و مه‌لا عه‌بدوڵڵا بهسهركرانهوه
له‌كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی به یاوه‌ری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا و به‌شیر.
له‌میانی سه‌ردانه مهیدانیهكهیدا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه ئێوه توانیویاته رووی گه‌شی پێشمه‌رگه نیشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ن و به وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینه‌وه به‌رگریتان له خاكی پیرۆزی كوردستان كرد".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان گوتی"پێویسته هه‌موومان له بایه‌خ و گرنگی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان تێبگه‌ین و وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه كه‌ركووكی سه‌ری كوردستانه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێوه له پیرۆزترین سه‌نگه‌ردان و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولیان كرد‌و رایانگه‌یاند، به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وره‌یان زیاتر و به‌تینتر ده‌بێ و گه‌رموگوڕتر له جاران به‌رگری ده‌كه‌ین".
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی لە خۆتان و هەموو ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونتان لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کورستان. هیوادارم لەم ئەرکە گرینگ و هەستیارەدا سەرکەوتوو بن و تواناکانتان بۆ خزمەتی گەل و وڵات بخەنەگەڕ.
ئێستا وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی تازەدا تێدەپەڕێت و ئەرکی ئێوەش گرانترە، داواکارم هەموولایەک هاوکار بن و لە ئاست راپەڕاندنی ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە گرینگەدا بن کە ئەو قۆناغە نوێیە لێمان دەخوازێت. پێویستە بە یەک تیم و ڕۆحی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر گەل و نیشتیمانەکەمان کار بکەن و لەکاتێکدا بەردەوامیی بە هەنگاوەکانی کابینەکانی پێشووی حکوومەتی هەرێم دەدەن، هاوکات بۆ زیاتر پێشخستنی وڵاتەکەمان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەربەرزانە بۆ هاووڵاتییان، بە بەرنامەیەکی هاوبەش هەنگاوی مەزن بنێن.
هەر لێرەوە دەستخۆشی لە کابینەی حەوتی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و سپاسی ماندووبوونیان دەکەم، ئەرکی زۆریان کێشا و جێدەستیان دیارە.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19/6/2014
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە توانای عێراقییەکان لە سەرکوتکردنی داعێش، لەسەر بێ نیازی ئەم وڵاتە بۆ هەر جۆرە دەستێوەردانی نیزامی وڵاتی بیانی جەختی کردەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسیەتی دەرەوەی ئاژانسی فارس بە ئاماژە بە هەواڵە دژبەیەکەکانی بڵاوکراوە لەسەر عێراق، کە گوایە دەوڵەتی ئەم وڵاتە داواکاریی لە هەندێک لە وڵاتانی بیانی بۆ یارمەتیدانی نیزامی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعێش کردووە، گوتی: ئەگەر هێزەکانی سوپا، خەڵکی و پێشمەرگەکانی عێراق لەگەڵ یەکتری یەکگرتووبن و بە ڕوحییەی نیشتمان پەروەریی لە تەنیشت یەکتریدا بەربەرەکانێی گرووپە تیرۆریستیی داعێش ببنەوە بە ئاسانیی و بێ گچکەترین یارمەتی دەرەکی دەتوانن ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرکوت بکەن.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە هەڵوێستی بەرکارانەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش گوتی: هەر چەندە کە دەرکردنی ڕاگەیێندراو و مەحکووم کردنی کردەوە و جووڵانەکانی گرووپی تیرۆریستی داعێش لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە خۆی لە خۆیدا پێویستە، بەڵام تەنیا بە مەحکووم کردن و دەرکردنی ڕاگەیێندراو ناتوانرێت کە بەربەرەکانێی تیرۆریسم و گرووپە تیرۆریستییەکان ببیتەوە، بەڵکوو کردەوەی بەهێز و کارامەکانی دیکەش لەم بوارەدا پێویستە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەخساندی کەشووهەوای هەندێک لە گرووپە سیاسییەکان بۆ بێ بایخکردنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئەم وڵاتەش گوتی: هەندێک لە گرووپەکان بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە باروودۆخی ئێستای عێراق، هەوڵدەدەن لێنەهاتوویی هەندێک لە فەرماندەکانی سوپای ئەم وڵاتە کە بووە هۆی شکستی سوپا لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی هێرشی داعێش بۆ سەر موسڵدا، بخەنە ئەستۆی دەوڵەت و حیزبە براوەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراقدا و هەوڵدەدەن دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە کە لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵکی عێراقە، بخنە ژێر پرسیارەوە.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لەم ماوەیەدا لە پەیوەندییەكی بەردەوامدا بووین لەگەڵ زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەربارەی ئەم ڕووداوانەی لەم دواییەدا بەسەر عێراقدا هات. زۆر كەس و لایەن شاهیدن كە لەمێژە هۆشداریم دەدا كە بارودۆخی عێراق بەرەو هەڵدێڕ دەچێت بەهۆی سیاسەتی چەوت و تاكڕۆیی ئەوانەی دەسەڵاتیان لە بەغدا قۆرخ كردووە. ئێستاكەیش هەر ئەوانە بەرپرسی ڕاستەوخۆن لە پێشهاتنی ئەم دۆخە نالەبارە.
زۆر هەوڵماندا چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزینەوە و زۆر پێشنیارمان پێشكەش كردن، بەڵام وەڵام و ڕەفتاری كاربەدەستان لەدژ یانیش پشتگوێخستن بوو. هەر لەدوای ساڵی 2003 ئێمە وەك كوردستانی دژی شەڕی تاییفی و مەزهەبی وەستاین، نەبووینە هۆكاری سلبی لەم ململانێیەدا، بەڵكو ڕۆڵی خێرمان بینی تا ئەو ڕاددەیەی پێمان كرا. ئێمە لەگەڵ شیعە وەستاین كاتێك لێیان قەوما و زوڵمیان لێكرا و لەدوای 2003 دژی پەراوێزخستنی سووننەیش وەستاین. ڕەوشتی كورد بە درێژایی مێژوو ئەوە بووە كە پشتی مەزڵوومی گرتووە.
هەوڵەكانی ئێستا لە لایەن ئەوانەی باجی هەڵەكانی خۆیان دەدەن و شكستیان خواردووە و دەیانەوێ بیكەنە خەتای كورد، بوختانێكی گەورەیە. خەریكن كەلێنێكی وا لەنێوان كورد و شیعە دروست بكەن كە بێگومان بە زیانی گەورەی هەردوولا تەواو دەبێت و دادی ئەو فاشیلانەیش نادات. ئێمە هاوپەیمانێتیی كورد لەگەڵ شیعە بەرزتر دەزانین لە ڕەفتاری چەند كەسانێك كە كاربەدەستن و بەر لەوەی زیان لە كورد بدەن زیان بە شیعە دەگەیێنن.
قەت هەڵوێستی ئیمام موحسین ئەلحەكیم و شەهید سەدر لەبیر ناكەین و ئێمە برایانی شیعە دڵنیا دەكەینەوە كە ئەوانەی بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم ڕەوشە دەیانەوێت شكستی خۆیان بە بوختان دابپۆشن و چەند ساڵە حەقیقەت لە میللەت دەشارنەوە.
ئێستایش ڕەوشێكی تازە هاتووەتە ئاراوە كە پێویست دەكات چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە ئەویش لەژێر ڕۆشنایی ئەم گۆڕانكاریانەی ڕوویان داوە و دەبێ شێوەی حوكمڕانی و ڕەوشی سیاسیی پێش ئێستا بگۆڕدرێت.
دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، كوردستان زیاتر لە هەر كات ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی و ژیانی خەڵكەكەی لە هەر دەستدرێژییەك. ئێمە بەتەواوی كاری تیرۆریستی لە داخوازییە ڕەواكانی برایانی سووننە جیا دەكەینەوە. ئێمە پێكەوە لەگەڵ برایانی شیعە و سووننە ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، بەڵام قەت ناكەوینە شەڕێك كە لەژێر پەردەی شەڕی تیرۆر شەڕی تاییفەیەك بكرێت و، تەنیا بەشەڕ ئەم گرفتە چارەسەر ناكرێت، دەبێ هۆكارەكان چارەسەر بكرێن و پڕۆسەی سیاسی ڕێگەی ڕاستی خۆی بگرێت، ئەوسا تێكشكاندنی تیرۆریستان زۆر ئاسانتر دەبێت.
جارێكی تر دووبارەی دەكەمەوە، ئێمە عاملی خێر دەبین و پشتگیریی هەر هەنگاوێكی خێر دەكەین، بەڵام دەبێ هەموو لایەك بزانن كە ئەمڕۆ وەزعێكی تازە هاتووەتە ئارا و دەبێ بە واقعبینی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18ـی 6ـی 2014
سەرۆكي حكومەت لەكاتي خوێندنەوەي وتارەكەيدا
به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مانى كوردستان،
ئێواره‌تان باش..
ئه‌مڕۆ ئێمه كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر چۆن ساڵی 2003 پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساته‌شدا كه عێراق به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیمان پێویسته تا هیچ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه به ده‌ستمان هێناوه، تا ژیانی هاووڵاتیان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین، تا بڕیارمان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوودا بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى كوردستان.
به‌ڕێزان،
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی هاوبه‌شی بنكهفراوانه كه گوزارشت له خواستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه وای ده‌خواست به ئارامی و نه‌فه‌سدرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسیی ئێستای هه‌رێمى كوردستان.
زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان ده‌رباری پرۆسه‌ی پێكێهنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی. ئه‌م كاره ناهه‌قه و دژی ده‌ستوورییه، ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌لێك سه‌خت كردووه، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. ئێمه هاوسۆز و هاوخه‌می گشت گرفتی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانین.
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خۆڕاگریی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئێمه بێ وچان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌ده‌ین تا جارێكى تر تووشی قه‌یرانی سیاسی و دارایی نه‌بینه‌وه له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تێكی كارا و شه‌فاف. بنه‌مای هاووڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تى مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستاندا.
هاووڵاتیبوون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تى یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوانی هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. كابینه‌ی هه‌شت به پشتبه‌ستن به میكانیزمی سه‌روه‌ریی یاسا و به دامه‌زراوه‌بوون كار ده‌كات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت له كار و چالاكیی حزبی.
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، پێكهاته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن له حكوومهدا، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت و چ له بڕیاردان و، چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و بریارانهى كه ده‌درێت. حكوومه‌ت موڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و توانای ئابووری و دارایی و كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ده‌بێت و پێكه‌وه به‌رپرس ده‌بن له بڕیاره‌كانی. هیچ لایه‌نێك نابێته ڕێگر له جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی بڕیاره‌كانی.
ئێمه وه‌ك لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه به ده‌نگ و متمانه‌ی هاووڵاتیان، حكومڕانیی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیانمان داوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.
كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكوومه‌تی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی له كوردستاندا. پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی، ڕێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و حوكمڕانى له‌ژێر چه‌تری كاری هاوبه‌ش، سنگفراوانیی گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژووی سیاسیماندا.
ئێمه ده‌بێت هه‌نگاوی گه‌وره بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆمان بۆ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا. ئێمه به‌رپرسیارانه داهاتووی خۆمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌هاوێژین.
به‌ڕێزان،
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی تا ئێستا و ئایندهی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به‌تایبه‌تى كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌نگاوی په‌له بنێین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی دانوستاندن بۆ ڕێكه‌وتنی سیاسیمان كه گوزارشت له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا ئێمه داوای متمانه و پاڵپشتیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تا پێكه‌وه خزهمهتی چاوه‌ڕوانكراوی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین. كابینه‌ی هه‌شت په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پته‌وى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئامانجمان به‌دیهێنانی به‌رده‌وام و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و خۆنهبهستنهوه به تاكه سێكته‌ری نه‌وته له‌م هه‌رێمه‌دا. كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ژیانی گوند و شار.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ركییه‌كانی كار و ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی تاك و په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و بیانی له ڕێی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی توانا و سه‌رمایه‌ی ماددی و مرۆیی له هه‌رێمى كوردستان. له‌م بواره‌دا ده‌بێت ئێمه چالاكانه كار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا.
گرنگی ده‌ده‌ین به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار. پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا. په‌ره ده‌ده‌ین به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی قۆناخی داهاتووی كوردستان.
له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان. بایه‌خ ده‌ده‌ین به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا كار ده‌كه‌ین بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ته‌ندروستیی پێشكه‌وتوو و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیدا. كابینه‌ی هه‌شت ئاوڕى زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی ده‌داته‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان. كار ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوون به شێوازێكی هاوچه‌رخ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی بۆ چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
ئێمه شانازی به‌م بارودۆخه ئارام و ئاسایشه ده‌كه‌ین كه له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی و شه‌ڕ و تیرۆر و تۆقاندندا به هیممه‌ت و وریایی و كاری دڵسۆزانه‌ی هێزی پشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانا و لێهاتووییان، بهنیشتمانیكردنیان ئه‌ركی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به ڕێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و مووچه‌دا بخشێنێته‌وه، به جۆرێك كه هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه لێی سوودمه‌ند بن. هاوبه‌شان له‌م كابینهیدا كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك له یاسای ژماره (22)ی 2007ی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمدا هاتووه.
كابینه‌ی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان و هاوكاری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تى كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌تى له ناو چینی گه‌نج و ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆكاندا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كارپێكردنی سه‌رده‌میانه و ڕێگرتن له پاوانكاریی بازاڕ و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
به‌ڕێزان،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێ كرد، هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، ورده‌كاریی ئه‌م كارنامه‌یه ده‌بێته پلان و پڕۆژه و پڕۆگرامی سیاسه‌تگوزاریی گشتیی حكوومه‌ت و له كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا به ته‌واوه‌تى هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له كۆتاییدا پیاده‌كردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیی خۆڕاگر و ناخۆشیدیدهی كوردستانه. خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، سه‌رفرازیی حكوومه‌ت ده‌بێت. دانیشتوانی كوردستان شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شترن، شایسته‌ی ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیی پته‌وترن. به پشتیوانیی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و هاووڵاتیان، ده‌توانین ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنین، خه‌ونی گه‌وره‌تر بهێنینه دى.
جارێكی دیكه‌ش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
چوار شەممە, 18 حوزەیران 2014
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات