هەرێم - ئێران
رووداو- سلێمانی
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند، ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بەپێی عورف و رەچاوكردنی پێداویستی هەرێمی كوردستان بە ئاو، نەرمیی نواندووە و بەشێك لە ئاوی زێی بچووكی بەرداوەتەوە. دەشڵێت: "دەبێ ئێمەش تێبگەین كە ئێران بەنداوی بۆ گلدانەوەی ئاو دروستكردووە".
نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەتیكردەوە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری كێشەی ئاو بەرهەمدار نەبووبن و دەڵێ بە پێچەوانەی توركیاوە، ئێران عورف و مافی دراوسێیەتی لەبەرچاو گرت و بەشێك لە ئاوەكەی بەردایەوە بۆ زێی بچووك، بەڵام دەشڵێ "نابێ چاوەڕێی ئەوە بكرێت ئێران وەك جاران هەموو ئاوەكە بەربداتەوە، چونكە ئەو ماوەی 10 ساڵە كار بۆ دروستكردنی ئەو بەنداوە دەكات و پارەی تێدا خەرج دەكات، خۆ نایەوێ هەوای تێبكات".
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە، قەڵادزێ تووشی كەمئاوی هات و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەو بارەیەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لە كاتێكدایە یەكی حوزەیران كاتی بەردانەوەی ئاوە نەك گرتنەوەی".
ئەوە یەكەمجار نییە كە ئێران بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان تینوو بكات. ساڵی رابردووش لە رۆژی 10ی تەموزدا ئاوی زێی بچووكی وشك كرد و بووە هۆی لەنێوچوونی سامانی ماسی لەو ناوچەیە و زیانی زۆر بە بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشت، سەرباری دروستبوونی كێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند ناوچەیەك بە تایبەتی سەنتەری شارۆچكەی قەڵادزێ.
نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، دەڵێ "ئێران ساڵانێك لەمەوبەر دەستی بە دروستكردنی ئەو بەنداوە كردووە "دەبوو لەوكاتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان تێبگەیشتایە لەوەی ئێران بەتەمای چییە و مشووری خۆی بخوات".
بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك، بەنداوی دووكان رووبەڕووی كێشەی دابەزینی ئاستی ئاو بووەوە و رۆژانەش چەند مەترێك ئاوی بەنداوەكە دادەبەزێت. نازم عومەر، لەو بڕوایەدایە كە ئێران جاری دیكەش ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە لە داهاتوودا "بەڵام بەڕێژەی 100% ئاوەكە ناگرێتەوە و دەیەوێ ئەو بەنداوە پڕبكاتەوە كە دروستی كردووە".
لەوەتەی ئێران دەستی بە گلدانەوەی ئاو كردووە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەرنەبێ بڕی گرتنەوەی ئاو كەمتر بكەنەوە تاوەكو ئەوكاتەی دەتوانن بەنداوی زیاتر دروستبكەن. نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، داوا دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بیر لە چارەسەری درێژخایەن بكاتەوە بۆ كێشەی ئاو: "ئێران بەنداوەكانی خۆی پڕدەكاتەوە و بۆ ئەوەش دروستیكردوون، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بیر لە چارەیەك بكاتەوە".
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت بەپێچەوانەی گوتەی بەرپرسانی ئێران ئاستی ئاوی زێی بچووك لە هەرێمی كوردستان بەردەوام كەمدەكات. ئەكرەم ئەحمەد، بە (رووداو)ی راگەیاند "بەرپرسانی ئێران باس لەوە دەكەن كە ئاوی زێی بچووكیان بەڕێژەیەكی زۆر نەگرتووەتەوە، بەڵام ئاستی ئاوی زێی بچووك لە هەرێمی كوردستان رۆژانە كەم دەكات".
ئەكرەم ئەحمەد دەشڵێت: "لەسەرەتای گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لە 2ی ئەم مانگەدا رێژەی گرتنەوەی ئاوەكە بە نزیكەی 50% بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیكەی 70% بەرزبووەتەوە، واتە رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی گرتنەوەی ئاوەكە لەلایەن ئێرانەوە زیاد دەبێت".
هەروەها محەممەد حەسەن، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بە (رووداو)ی راگەیاند، لەبەر كەمبوونەوەی ئاستی ئاوەكە ناچار دەبن رووبەری زێیەكە بەرتەسك بكەنەوە. دەشڵێت "لەپێناوی نەوەستانی پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ، دەبێت رۆژانە رووبەری زێیەكە بەرتەسك بكەینەوە، بەو جۆرەش ئاوەكە كۆدەكەینەوە".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران گوتی: گه‌شتی ئاسمانی ئیران له سبه‌ینێوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌کات.
"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، به تۆڕی میدیایی "ڕووداو"ی ڕاگه‌یاند: حکوومه‌تی ئێران گه‌شتی ئاسمانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌کاته‌وه و له سبه‌ینێوه واته یه‌کشه‌مه ٢٠١٨/٦/١٠یهکهمین گه‌شتی ئاسمانی له شاری تارانه‌وه بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت.
لەسەر گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەو وڵاتە، رەخنە لە حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دەگرێت بە هۆی نەبوونی هیچ ئامادەكارییەك كە بەر بە دروستبوونی كێشەی كەمئاوی بگرێت، داواشدەكات هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ عیراق، ڕێكەوتنی بنەڕەتی لەگەڵ ئێران بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، بە تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: پێشوەخت حكومەتی هەرێم لە دروستكردنی بەنداو لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران و گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك ئاگاداربووە، بەڵام هیچ ئامادەكارییەكی نەكردووە، ئێستاش دەبێت لەگەڵ حكوومەتی عیراق ڕێكەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكەن، تا بڕێك لە ئاوەكە بەربدرێتەوە و هاوڵاتیان دوچاری كێشەی كەمئاوی نەبنەوە.
ئاماژە بەوەشدەكات كە وەك نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و دەشڵێت: "قسەكردنی ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، لە چوارچێوەی داواكاری دەبێت نەك ڕێكەوتن، ئەوەی مافی هەیە بە ڕەسمی قسە لەگەڵ ئێران بكات، حكوومەتی عیراقە، چونكە ئەو بابەتە سیادییە".
بەوتەی "نازم دەباغ"، كۆماری ئیسلامی ئێران بەنداوی دروستكردووە بۆئەوەی سود لە ئاوەكەی وەربگرێت لە ناوخۆی وڵاتەكەی، داواشی لە حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان كرد، چاوەڕوانی پڕبوونی بەنداوەكە نەكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی کیشه‌کان.
SNN: ڕەنج تاڵیب
لینکی هه‌واڵ:
http://snnc.co/News.aspx?id=28080&MapID=1
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئێران ئاوی "زێی بچوكی" به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا گرتۆته‌وه‌و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و وڵاته ئاشكرایده‌كات: ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كردوه له ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، ڕاشیدهگهیهنێت، "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمیش بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی SNNی ڕاگه‌یاند: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به دوای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بێت، چونکه ئه‌م کێشه‌یه ده‌کرێت له هه‌موو ساڵه‌کاندا چه‌ندباره بێته‌وه، کێشه‌ی ئاو په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه هه‌یه نه‌ک هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رکی به‌غدایه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزێته‌وه. دیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز کاک "قوباد تاڵه‌بانی" و وه‌زیری کشتووکاڵیش له هه‌ولێره له ڕێگای سهرقونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م کێشه‌یه کردووه.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی میللهتهكهیدایه و ساڵانه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاویندا ئاوی ڕووباری "زێی بچوك" كه به هه‌رێمدا ده‌ڕوات ده‌گرێته‌وه".
"نازم ده‌باغ" ڕاشیگه‌یاند: "ساڵانی پێشوو له‌دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری "زێی بچوك"، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ویستووه تاوه‌كوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران بهدهرئهنجامێك گه‌یشتوین بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه، بۆیه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه ده‌ستمان به‌گفتوگۆ كردوه له‌ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌پێویستی ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی ساڵانه ئه‌و كێشه‌یه دوباره ده‌بێته‌وه، "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌هه‌ر وڵاتێك بێت، ڕێڕه‌وی ئه‌و ئاوه بهههرشوێنێكدا بڕوات ماف و ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌سه‌ربوه".
SNN: خێڵان ڕه‌ئوف
لینکی هه‌واڵ:
http://snnc.co/news.aspx?id=28013&mapid=1
نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، ڕایدەگەیەنێت: ئێران ”بەنداوی بۆ ئەوە درووست نەکردووە کە هەوای تێبکات، بەڵکوو بۆ ئاویەتی“ و ڕەتی دەکاتەوە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک پەیوەندیی بە فشاری ئێرانەوە هەبێت.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی "زێی بچووک" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە کونسوڵی ئێران لە ھەولێرەوە کرد، ئێمەش وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بووین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە تایبەتەکان، بەڵام پێویست دەکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا چارەسەر بکات، چونکە ئەمە کێشەی ھەر دوو لایە و کێشە دەوڵەتییەکان کە پەیوەندی بە بەغدا و ئێرانەوە ھەیە، ئێستا عێراق ھەمان کێشەی بەھۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لەگەڵ تورکیا ھەیە، بەڵام ئەو ئاوە زیاتر بۆ ناوچە عەرەبییەکانە نەک کوردییەکان".
دەباغ لەبارەی گفتووگۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ئەگەری کردنەوەی ئاوەکان، ئاشکرای کرد، ئەوان لە هەوڵدان، بەڵام ”ناتوانین بچینە سەر وردەکارییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کێشانە کاتی دەوێ و ئەم ھەفتەیەش تا ڕۆژی شەممەی داھاتوو، لە ئێران پشووی فەرمییە، لە لایەکی دیکەوە ئەم بابەتە زیاتر بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئێران بەستراوە، بەڵام لایەنی ئێرانی دەڵێن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەچاوکردنی دراوسێیەتی، ھەوڵ دەدەین ئەوەی پێمان بکرێ، بیکەین".
بە بڕوای "نازم دەباغ" گرتنەوەی ئاوەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە فشار نییە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەشڵێت: "ئەمە فشار نییە و ڕاستییە، بۆ نموونە ئەگەر ھەرێمی کوردستان تووشی وشکەساڵی بێت، بەنداو دروست دەکات، ئایا بەو ھۆیەشەوە ئاوی خوارووی عێراق کەم ناکات؟ کەم دەکات“.
بە گوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ”ئێران ھیچ مەبەستێکی لە گرتنەوەی ئاو نییە و نایەوێ لە ڕێگەی ئاوەوە فشار بخاتە سەر عێراق و ھەرێمی کوردستان“. بەڵکوو ”ئەمە پەیوەندیی بە سیاسیەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقەوە ھەیە، کە چۆن پێش بە وشکەساڵی و گرتنەوەی ئەو ئاوانە دەگرن“. گوتیشی: ”ئێران بەنداوی بۆ ئەوە دروست نەکردووە ھەوای تێبکات، بۆ ئەوە دروستی کردووە کە ئاوی تێ بکات“.
زریان حاجی
لینکی هه‌واڵ:
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/442127
سادق خودادادی قایممه‌قامی سولاسی باوه‌جانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ئاژانسی ایسنای ئێرانی وێڕای ئاماژه به داخستنی خاڵی سنووری شیخ سله له زستانی رابردوودا وتی: به‌رپرسانی عێراقی ساڵی رابردوو یه‌کلایه‌نه و به هۆی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناوخۆییه‌وه ئه‌م خاڵه سنوورییه‌یان داخست و به هه‌وڵ و کۆشش و دانوستانه‌کانی پارێزگار و جێگری پارێزگاری کرماشان له رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، حکومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه سنوورییه راگه‌یاند.
قایممه‌قامی سولاسی باوه‌جانی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراق له رۆژی ٢٣/٥ه‌وه کردنه‌وه‌ی ئه‌م سنووره‌ی راگه‌یاندووه وتی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی له رۆژی ٢٤/٥ه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
به وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه موبه‌ڕیده، چیپس و شتومه‌کی پلاستیکی گرنگترینی ئه‌و شتومهکانهن که له‌م خاڵه سنوورییه‌دا له رۆژی یه‌که‌مدا هه‌نارده کراوه.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات