هەرێم - ئێران

    هەرێم - ئێران

 لەبارەی دەنگۆی بونی پشوی فەرمی و داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونکردنەوە دەدرێت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

 نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی ڕۆژانی پشوی یادو مەراسیمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ھیچ کاتێک دەروازە سنورییەکان داناخرێت، تەنانەت ھاتوچۆی گەشتیاریش ڕاناگیرێت".

وتیشی:"ھەرکاتێک پشوی فەرمی بێت، کاریگەری لەسەر دەروازە سنورییەکان ناکات، تەنانەت کە باس لەسەری ساڵی کۆچی دەکرێت و یادەکانی عاشوراو سێزدە بەدەر، ھیچ کام لەوانە نابنە ھۆکار بۆداخستنی سنور".

سەبارەت بەداخستنی دەروازەی سنوری نێوان ھەرێم و ئێرانیش بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەم مانگە، نازم دەباغ وتی:"بۆ دیاریکردنی ڕۆژی پشوو یان داخستنی سنور لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بڕیاردەدرێت، چونکە ھەڵبژاردنەکە پەیوەستە بەھەرێمەوە".

 

 لەمیانەی وتووێژيکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی موشەک بارانکردنی بارەگای سەرەکی(حدک) لەقەزای کۆیە، دەڵێت"مانگ و نیوێك پێش موشەک بارانکردنی بنکەو بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی-ئێڕان(حدک) لەقەزای کۆیە لەڕيگای شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیەوە لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە کە ئێڕان بەنیازە گورزی کوشندەیان لێبدات بەڵام ئەو لایەنە کوردییانە گوێێان نەگرتووە و لەو ڕۆژەدا ئەو کۆبونەوەیەیان( پلنیۆم)ی حیزبیان ئەنجامداوە، لەبارەی لەسێدارەدانی سێ گەنجی کوردی ئێران لەهەمان ڕۆژی موشەک بارانەکە، دەباغ وتی" ئەوە پەیوەندی نیە بە ئێـمەوە ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە ئێـمە دەستوەرنادەین لەوە."

ڕۆژی شەممە ئێران موشەک بارانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لەقەزای کۆیە-ی سەر بەپارێزگای هەولێر کرد، نزیکەی دە سەرکردەی ئەو حیزبە کە لەکاتی بەستنی پلنیۆمی حیزبەکە کۆببونەوە، ژیانیان لەدەستدا سەرەڕای ژمارەیەکی تری قوربانی.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عیراق لە تاران لەسەرەتای وتوويژەکەدا وتی" دەمەوێت سەرەتا وەک "نازم" پەیامێک بگەیەنم بەو قەڵەمە جنێوفرۆشانەی بێ ئەوەی ڕاستیەکان بزانن لەسایتەکانەوە لەخۆیانەوە قسەدەکەن، ئيمە بەو تۆپبارانەی کە چەندین تێکۆشەر و چەندین کورد لەپێناوی هەنديک بابەتدا ژیانیان لەدەستدا کە ئێـمە پێشتر پێمان وتن کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە ئەگەر بەردەوام بن لەم چالاکیانە لەناوخاکی ئیراندا بەدڵنیاییەوە وەڵامیان دەبێت وەڵامەکەشیان کوشندە دەبێت"

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی شێوازی ئاگادارکردنەوەی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هێرشی موشەکی ئێڕان بۆ سەریان ڕوونی کردەوە" بەداخەوە ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕویدا پێشتر ئاگادارمان کردونەتەوە هەروەها هەموو ئەوانەی ئەندامی دەفتەری سیاسی و مەرکەزی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی لایەنە سیاسیەکانی کوردن لەهەرێمی کوردستان ئەگەر تۆزێک بەویژدانەوە گوێ لەقسەکانی بەندە بگرن ڕاست و دروستی قسەکانی من دەزانن کە ئەو شاندانە ئاگادارییان کردوون تکاتان لێدەکەین کارێکی وامەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی توندی هەبێت کەچێ بێ گوێدان ئەم جۆرە کۆبونەوەشیان(پلنیۆم)ەیان کرد کە ئەم زیانەیان کرد"

دەربارەی ئەوەی ئێران چۆن زانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو کاتەدا پلنیۆمی حیزبییان هەیە و موشەک بارانی کردن؟ نازم دەباغ وتی" من نازانم ئەوە لەخۆیان بپرسن، ڕەنگە هەر لەناو خۆیاندا کەسێک هەبێت ئەو هەواڵەی دابێت، پێشتر چەند جارێکی تر ئەوە ڕووی داوە چونکە، دواتر ئاشکرا بووە کەسەکە لەناو خۆیاندا بووە."

نازم دەباغ ئەوەشی وت" ئەو شاندەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەسەردانی ئەو لایەنە کوردییە ئێرانیانەیان کرد پێشتر ئاگاداریان کردنەوە پێکهاتبوو لەیەکێتی و لەپارتی کە زۆرترین ئەندامی وەفدەکە لەبرادەرانی پارتی بوون سەردانی ئەو لایەنانەیان کرد تکایان لێکردن وە پێێان وتن ئەم چالاکیانە وەڵام دانەوەیان دەبێت کەچی ئەوانەی کە زوڕناژەنن و بەپارە شت لەسەر خەڵک دەنوسن و کە بەتەمەنی ئەوان خەباتمان کردووە بە جنێوی ناشرین "تەعلیق" دەدەن ئەگەرنا بەیاننامەکەی سوپای پاسداران زۆر لەوە زیاتر بوو کە من وتم نزیکەی مانگ و نیوێک پێش ئێستا ئەو شاندە سەردانی ئەو لایەنانەیان کرد"

دوای هێرشەکە جگە لەناڕەزایی بەشێک لەکاردانەوە و بۆچونەکان بەوجۆرە بوو کە ئێران لەوەڵامی سوتانی کونسڵخانەکەی لە شاری بەسرە ، ئەو کارەی کردووە، بەشێکیش پێیان وابوو لە ئەنجامی کۆبونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان(روسیا-ئێران هەروەها تورکیا) بوو.

بەڵام نازم دەباغ هەموو ئەو بۆچونانە ڕەتدەکاتەوە و بەلێکدانەوەی بینینی خەوی خاوەن بۆچونەکان وەسف دەکات و دەڵێت" نازانم ئەوانەی پێیان دەوترێت سیاسەتەوان و ڕۆشن فیکر و چاودێری سیاسی بەپێی خەوەکانی خۆیان لێکدانەوە دەکەن من پێم وایە ئەوە بۆ پاساو هێنانەوەی شتی ترە ئەگەرنا پەیوەندی بە "بەسرا"وە نیە، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لەم کاتەدا سعودیە و ئەمریکا و ئیسرائێل هەڕەشە لە ئێران دەکەن ئەو لایەنانەش لەم کاتەدا جوڵە دەکەن ئێرانیش بۆ پارێزگاری کردن کەهەرلایەنەی مافی پارێزگاری دەدات بەخۆی ئەوەدەکات نەک من شەرعیەت بدەم بەو تۆپبارانە"

دەباغ دوبارە جەختی لەسەر قسەکانی پێشووی کردەوە و وتی" خۆی ئەوانەی کە بۆ هەواڵگرییەکان بەپارە دادەنیشن شت دەنوسن دوایی خۆشیان بەپێچەوانەوە زیاتر دەبنە خزمەتکاری ئەو لایەنانەی زیان لە کورد دەدەن."

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند" بەتەنها پارتی و یەکێتی نا ئەم پەیامەی ئێران بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهەموو لایەنەکانەوە دراوە وە لەڕێگای ئەوانەوە بەهەموو لایەن و کۆمەڵە و گروپە کوردییە ئێرانیەکانبەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێێان وتراوە ، وە پێشتریش لەڕاگەیاندنەکانەوە ئەم پەیامەمان بۆ هۆشداری داوە، وە لەکاتی ڕیفراندۆمیشدا کە پەیامەکانی ئێرانمان دەدا ئەوەتا دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە توانیومانە بگەینەوە نیوەی پێشتر "

هەروەها لەبارەی ئەوەی داوای ڕونکردنەوەیان لەئێران کردووە لەسەر موشەک بارانکردنی کۆیە و لەسێ دارەدانی سێ گەنجی کورد لەیەک کاتدا؟ نازم دەباغ وتی" ئەوە پەیوەندی بە ئێـمەوە نیە، ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە، ئێمە دەست وەرنادەین لەو بابەتە بەڵام ئێـمە وەک قوتابیەکی مام جەلال دژی لەسێدارەدانین هەموو کات کاتی خۆشی تەنانەت جەنابی مام جەلال واژۆی لەسێدارەدانی سەدام حسێن-ی نەکرد."

دوێنێ یەکشەمە سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا که‌ ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی کردۆته‌وه‌جەختی لەسەر ئەو هێرشەیان بۆ سەر بنکەی(‌حدک) لەقەزای کۆیە کردەوە و ڕایگەیاند" به‌ حه‌وت موشه‌کی مه‌ودا کورتی زه‌وی به‌ زه‌وی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و ناوه‌ندێکی مه‌شق پێکردنی دێمۆکڕاته‌کان که‌ له‌ ئاکام دا لانی که‌م 11 که‌سی کوشتوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ ئه‌و هێرشه‌دا له‌ "یه‌که‌ی ئاسمانی سپا و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان" که‌ڵکی وه‌رگرت.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم دەڵێت" ئێمەش پێشتر هەمان قسەمان کرد لەو پەیامەی بڵاومان کردەوە ،ئێـمە پێشتر ئەو پەیامەی بڵاومانکردەوە لەسەر موشەک بارانەکەی ئێران دوێنێش سوپای پاسداران بەیانی بڵاوکردەوە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیە کەمترمان وتووە یا زیاتر؟ "

سەبارەت بەوەی ئایا وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داوای ڕونکردنەوەیان لە حکومەتی ئێڕان کردووە لەسەر موشەک بارانەکە؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عیراق، لەتاران وتی" ئێـمە لە تاران لە ڕيگای تیلفۆن بە زارەکی ئەو پرسیارەمان لە بەرپرسانی ئێرانی کرد بەڵام ئەو وەڵامەمان پێگەیشت کە لەبەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتبوو."

وتیشی" وەک خۆمان نامانەوێت لەخاکی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ وەناشمانەويت وڵاتانی دراوسێ بەهۆی بونی حیزبێکی سیاسیەوە بۆردومانمان بکەن"

نازم دەباغ لەوەڵامی ئيو پرسیارەی پێشبینی دەکات ئەو هێرشانەی ئێران لەناو خاکی عیراق دوبارە ببنەوە ، وتی" من ئەوە دەڵێـم جا کەیفی خۆیانە ئەو زوڕنا ژەنانە چی دەڵێن، من دەڵێم بەیاننەکەی سوپای پاسداران ڕوونە کەی بیانەوێت ئەو هێرشانە دوبارە دەکەنەوە."

 

https://www.dengiamerika.com/a/4564587.html

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت: کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنیان گه‌ره‌نتی پێویست بدات.

 

به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی "آنا"، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی عه‌مار حه‌کیم، عه‌بادی، ساڵح موتڵه‌ک، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئوسامه نوجه‌یفی و نوێنه‌رانی سائرون، بوونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌م فراکسیۆنه ١٧٧ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه. 

به‌رپرسی نوسینگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م فراکسیۆنه به‌ناوی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه پێکهاتووه و تیایدا لایه‌نی جیاواز له‌وانه فه‌تح، یاسا، نه‌سر و چه‌ند لایه‌کی دیکه ئاماده‌ن/

 

چه‌ن کاتژمێرێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه تێنه‌په‌ڕیبوو که گروپی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عماری و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی مالکی فراکسیۆنێکی دیکه‌یان پێکهێنا. ئه‌م فراکسیۆنه ١٤٥ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه. خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه ناکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ردوولا ده‌ڵێن خۆیان گه‌وره‌ترین فراکسیۆنن. هه‌روه‌‌ها له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا سه‌رۆکی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌یتوانی زۆرینه دیاری بکات و دیاریکردنی ئه‌مه‌ش سپێردرایه ده‌ست مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی. 

به‌ڵام روونه که به درێژه‌کێشانی کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان حزبه سیاسییه‌کانی عێراق به تایبه‌ت له نێوان شیعه‌و سوننه‌و کورد، بێ‌شک هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌کیش دروست بکرێت  زۆر لاواز ده‌بێت و له داهاتوودا کێشه‌ی زۆر دێته سه‌ر رێگایان. 

هه‌روه‌ها بابه‌تی لایه‌نی کوردییه‌کان و یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بابه‌تی سه‌ره‌کی راگه‌یاندنه‌کانی عێراقه. له‌م نێوانه‌دا یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی سائرون وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هاوپه‌یمانییه به ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانییه زۆرینه پێک ده‌هێنێت ده‌ڵێت: دوو حزبی سه‌ره‌کی کوردستان له‌ ئێمه‌وه نزیکن.  

ئیمه‌ن الشمری ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانی سائرون و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانی ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه. بۆیه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێک دێنن، هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هه‌رچه‌ند به فه‌رمی یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئێمه رانه‌گه‌‌یاندووه به‌ڵام له ئێمه‌وه نزیکن. 

 

نوێنه‌رێ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له ووتوێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی آنا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمی کورده‌کان له‌م‌باره‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردییه‌کان روونه و چاوه‌ڕوانن رای لایه‌ن و حزبه‌کانی دیکه روون بێته‌وه تاوه‌کوو بزانن کامیان به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقن، ئه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ لایه‌نێک ئه‌وه‌ رێکه‌وتنه‌ی کورده‌کان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، نه‌یانکردووه. 

 

نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: خواسته‌کانی کورده‌کان دوو به‌شه: هاوبه‌شی(مشارکت)، سازان(توافق) و هاوسه‌نگی(توازن)، به‌شێکی دیکه‌ی جێبه‌جێ‌کردنی رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو به پێی ده‌ستووری عێراق که مادده‌ی ١٤٠، یاسای پێشمه‌رگه و بواری نه‌وت و چۆنیه‌تی بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌گرێته‌وه. بۆیه هه‌ر فراکسیۆنێک که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنی بابه‌ته‌کان گه‌ره‌نتی بدات، کورده‌کان ده‌چنه ناو ئه‌و فراکسیۆنه‌وه. 

 

ئه‌و وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که کوردههکان فراکسیۆنێکی تایبه‌تیان له‌به‌رچاو نییه  ده‌ڵێت: له نێوان هاوپه‌یمانییه‌کان رێکه‌وتن ده‌کرێت که گه‌وره‌ترین فراکسیۆن پێک بێت و ئه‌وکات کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ستوور بخاته ناو کاری خۆیه‌وه. له راستیدا هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یان رێکه‌وتن ده‌کرێت یان رێکه‌وتن دواده‌خرێت بۆ کاتێکی دیکه، که تا ئێستا له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێکه‌وتن نه‌کراوه. 

 

نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که باس له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن ده‌که‌ن زۆر به‌هێز نین، چونکه ئه‌مانه پێشتریش بڵاوبووبووه‌‌وه، رێکه‌وتنی نێوان سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان بووه که مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌‌کان هاوڕای بن، له‌م جۆره به‌ڵگانه زۆر ئیمزاکراوه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کراون. 

ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و بزانین سه‌رۆک هاوپه‌یمانییه‌ک که نامه‌ی ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له فراکسیۆنی زۆرینه‌ی ئیمزا کردووه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانییه‌که‌ی بووه یان یه‌کلایه‌نه‌ ئه‌مه‌ی کردووه. کێشه‌ی ئه‌م نامه ئیمزاکراوانه‌یه که هیچ به‌شێکی روون نییه و دیار نییه چی ئیمزاکراوه. 

 

"پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێران كەم رەنگرت نیین لە زۆنی زەردا"

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، ئاماژە بەوە دەكات "كۆماری ئیسالمی ئێران لەهەوڵو كۆششدا بووە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی نەك لەناوچەی زۆنی سەوز هەبێت، بەڵكو پێموایە لەناوچەی زۆرنی زەردیش كەمرتی نەكردووە بەراورد بە زۆنی سەوز و پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێرانیش كەم رەنگرت نیین لە زۆنی زەردا". نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، لەچاوپێكەوتنێكی تایبەت بە ژیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "ئێرانییەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی گەلی كوردن لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا و لەچوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا، ئەو مافانەی كە لەدەستوری عێراقدا هاتووە".

--ژیان: شۆڕش محەمەد--

ژیـــــان: ئــــەو ســــــەردان و ئاشتەواییەی كە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان و هاوپەیامنی هاتۆتەدی تاچەند كۆماری ئیسالمی ئێران رۆڵی هەیە لەدروستكردنیدا؟

نــازم دەبـــاغ: مـن هەمیشە جەختم لەسەر ئـەوە كردۆتەوە كــە لــەگــەڵ ئــــەوەی نــاحــەزان بەشێوەیەكی تر تەفسیری دەكەن، بــەاڵم كـۆمـاری ئیسالمی ئێران لەهەوڵو كۆششدا بووە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی نەك لەناوچەی زۆنی ســەوز هەبێت، بەڵكو پێموایە لەناوچەی زۆرنی زەردیش كەمرتی نەكردووە بەراورد بە زۆنی سەوز و پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێرانیش كەم رەنگرت نیین لەزۆنی زەردا، بــەاڵم ئــەوەی كە گرنگە وەاڵمدانەوەی الیەنە سیاسیەكانە بــۆ ئــەو هــەواڵنــەی لەپێناوی یەكڕیزی و ئاشتبوونەوەی گشتی دەنــرێــت. مــن خــۆم ئێستاكە بابەتێكم بەدەستەوەیە دەینووسم لـەبـارەی گـەڕانـەوە بۆ مێژووی پرشنگدار كە لەدرێژایی مێژوودا شۆڕشەكانی كورد هەم وتوێژیان كردووە لەگەڵ رژێمەكان و هەم ئاشتەوایشیان لەنێوان خۆیاندا دروست كـردووە لەكاتێكدا شەڕ و پێكدادانی خوێناوی هەبووە لەنێوانیاندا. واتـــا هـــەر كـــات و ساتێك هــەنــگــاوێــك بــهــاوێــژرێــت بۆ ئــاشــتــەوایــی گـشـتـی پێموایە

كارێكی پیرۆزە و ئەو هەواڵنەی كـە لەئێستادا لــەزۆنــی سـەوز دەنرێت پێموایە لەزۆنی زەردیش لەئێستادا كاك نێچیرڤان بارزانی دەستیپێكردوە بۆ ئەوەی كە بزانن چی بكەن بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی نیشتامنی و بۆ دیالۆگی نیشتامنی و بـۆ پـــڕۆژەی هاونیشتامنی و گـفـتـوگـۆكـردن لــەگــەڵ بـەغـدا، بەدڵنیاییەوە ئـێـران هەمیشە پشتیوان بووە لەوەی كە یەكێتی ریزەكانی كورد و یەكێتی ریزەكانی شیعە پارێزراو بێت. هەروەها هاوپەیامنی هەموو الیەنەكان و ئێران نكوڵی لەوە نـەكـردووە كە پێویست دەكـات لەگەڵ سوننەش هاوپەیامنێتی هەبێت و چونكە ئەم تەبایی و ئاشتەواییە ئەمنییەت و ئاسایش لـەنـاوچـەكـەدا پـەیـدا دەكــات و ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەكە دەبێتە هـۆكـار بـۆ سەپاندنو سەقامگیری ئەمنیەت و ئاسایشی ئێرانیش، چونكە ئەمنییەتو ئاسایشی عــێــراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێراندا پێكەوە گــرێــدراوە. بەڵێ مـن پێموایە ئەو هەوڵەی هەبووە لەپێناوی ئاشتەوایی گشتی نــەك تەنها لــەزۆنــی ســــەوزدا، بەڵكو من دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بـكـەمـەوە كــە لـەكـوردسـتـانـدا بەگشتی نراوە.

ژیـــان: قسە لــەســەر ئــەوە دەكرێت كە كۆماری ئیسالمی ئێران فشاری كردووە بۆ لەیەكرت نزیكخستنەوەی یەكێتی، گۆڕان و هاوپەیامنی و تەنانەت باس لـەوە دەكرێت كە هـەوڵ هەیە بۆ یەكگرتنەوەیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیامنی كوردستاندا؟

نــازم دەبــاغ: بەهەوڵ نییە،

مـەگـەر ئـێـران هـەوڵـی نــەدا كە ریــفــرانــدۆم ئەنجام نـەدرێـت. ئەمە بەهەوڵ نییە و بەو مەرجە بابەتی و خۆییانەیە كە لەهەرێمی كوردستان دەكرێ و دەگونجێت، كــەواتــە یـەكـێـتـی، یـەكـڕیـزی، هاوپەیامنی كە مەرجەكانی هاتە كایەوە چ بابەتی و چ خۆیی بوو بەدڵنیاییەوە هەنگاو بۆ ئەوە دەنرێت. ئەوەی ئێستا گرنگە ئێمە بیر لەو ئاواتە نەكەینەوە كە كەمێك كاری زیاتری دەوێـت، بیر لەوە بكەینەوە كە كـورد خاوەنی 59 كـورسـی پەرلەمانـــی عێراقە و بتوانێت ســودی لێوەرگرێت لـەگـەڵ بـەغـدا، نــەك بیر لـەوە بكەینەوە كەسانێك لەپێناوی بەرژەوەندی و پاراستنی پلەكانی خۆیاندا لەتونێلێكی تاریكدا سەیری ئەم پەیوەندییە دەكەن، مـــن پرسیارەكەم ئــــــەوەیە كەلەكاتێكدا هەندێك لەكادیرانی الیـــەنـــەكـــان گــلــەیــی دەكـــەن كــە چـــۆن دەبــێــت پـێـشـوازی لەیەكــــێتی بـكـرێـت، خۆی لەخۆیدا پێشوازیكردن بەواتای دەستپێشخەرییەك لەیەكێتییەوە بۆ سەردانی ئەو الیەنانە كەواتە ئــەو دێتە پاڵی تــۆ. ئــەی باشە لەبەرامبەر بەوەی كە تۆش ئەو پەالمارانەت داوە چۆن دەبێت یەكێتی بێت سەردانی تۆ بكات، شوێنی دووەمـی هەڵنەبژاردووە لـەشـوێـنـی سـێـهـەم. بــۆیــە من پێموایە هەموو هەنگاوێك بۆ یەكخستنی ریزەكانی نێو ماڵی كورد كارێكی پیرۆزە، ئینجا ئەو هەوڵە هـەر واڵتێك ئێران یان ئەمریكا یـان توركیا پشتیوانی بكات، لەهەمووشی باشرت ئەوەیە كە خۆمان پشتیوانی بكەین.

ژیان: لەبارەی دروستكردنی گـــەورەتـــریـــن فــراكــســیــۆن بۆ پێكهێنانی حـكـومـەتـی نوێی عێراق، كۆماری ئیسالمی ئێران بەالیەوە گرنگە كورد لەگەڵ كام لەهاوپەیامنێتی عێراق بێت؟

نـــازم دەبــــاغ: مــن پێموایە ئـــەوەی كــە مــن خـوێـنـدنـەوەم بـۆی هەیە ئێرانییەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی گـەلـی كـــوردن لـەچـوارچـێـوەی دەسـتـوری هەمیشەیی عێراقدا و لـەچـوارچـێـوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا، ئەو مافانەی كە لـەدەسـتـوری عێراقدا هـاتـووە، كــەواتــە فراكسیۆنی گـــەورە و بچووك تائێستا رانەگەیەنراوە و بەڵكو جەمسەرەكان دیـاری كراوون ئەم جەمسەرەیان هەوڵ دەدات خۆی گەورەترین فراكسۆن پێكبهێنێت و ئەوی تریان هەوڵی هەمان شت دەدات. لێرەدا كورد خـۆی بڕیار دەدات لەگەڵ كام جەمسەردا بێت، جەمسەرەكانی كە باسی لێوە دەكـرێـت و من ناتوانم سەد لەسەد پشتیوانی لێ بكەم، جەمسەرەكانی كە باسی لێوە دەكـرێـت دوو جەمسەرن جەمسەرێك بریتییە لە)حیكمە، نەسڕو سائیرون( جەمسەرەكەی تریش بریتییە لەوانی تر. كەواتە بۆ ئێمە گرنگە كە كامیان دان بە مافە ڕەواكانی كورد دادەنێن و كامیان گرەنتی ئەوە دەكـەن كە مافەكان جێبەجێ بكرێن.

ژیان: كۆماری ئیسالمی ئێران ڤیتۆی لەسەر حەیدەر عەبادی، ســـەرۆك وەزیــرانــی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق هەیە بۆ وەرگـرتـنـەوەی پۆستی سـەرۆك وەزیرانی؟

نازم دەباغ: من پێموایە تائێستا كۆماری ئیسالمی ئێران ڤیتۆی لەسەر كەس نەبووە و تائێستاش نەمبیستووە بەشێوەیەكی گشتی بڵێن ئێمە سوورین لەسەر كام كاندید، ئێرانییەكان سوورن لەسەر رێككەوتن و بەدڵنیاییەوە ئێران سوورە لەسەر ئەوەی هاوپەیامنی كوردی یەكڕیزی تێدا بێت چونكە كارئاسانی دەكات بۆ دروستبوونی فراكسیۆنە گەورەكە و دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ سووننە و داواكارییەكانی سووننەدان، بەو واتایەی ئێرانییەكان نایانەوێت سووننە لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بكرێنە دەرەوە.

ژیان: راستە چانسی حەیدەر عەبادی الوازە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی؟

نازم دەبـاغ: پێموایە تائێستا چانسی هیچ كاندیدێك ئەوەندە بەهێز نییە كە بتوانێت ئەو پرسە یەكالیی بكاتەوە.

ژیـان: لەبارەی ئابڵۆقەكانی سەر ئێران و مامەڵەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو واڵتە لەچ ئاستێكدایە؟ هەڵسەنگاندنی تۆ چییە لەو بارەیەوە؟

نازم دەباغ: پێموایە ئەمەیان بەندە بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە كە چ هەڵوێستێكی دەبێت بەاڵم تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی هاوتا و هاوسەنگی هـەبـووە لـەوەی كە واڵتـی ئێران بەدۆستی خۆی دەزانـــێـــت وەكــچــۆن ئەمریكا و تــوركــیــاش بــەدۆســتــی خـۆی دەزانــێــت و پشتیوان نـەبـووە لەهیچ هەنگاوێكدا دژ بە یەك و نەبۆتە الیەندار لەدژایەتیكردنی الیەك بەسەر الیەكی تردا و لەو بڕوایەدام لەئایندەشدا زیاتر خۆی دەبەستێتەوە بەو سیاسەتەی كە حكومەتی ئایندەی عێراقی دیاری دەكات.

ژیــــــان: راگـــرتـــنـــی ئـــەو هاوسەنگییە لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان قورس نابێت؟

نـازم دەبــاغ: لـەو بـڕوایـەدام راگرتنی ئەو جۆرە هاوسەنگییە قورس و سەنگینە و ئاسان نییە، بـــەاڵم ئـەگـەر بگەڕێینەوە بۆ ئەزموونی پێشوو لەكاتی خۆشی كــە هــەمــوو دونــیــا ئابڵۆقەی لەسەر ئێران دانـابـوو هەرێمی كوردستان نەبووە الیەنــدار و پەیوەندییەكانی نەبچڕاند لەگەڵ كۆماری ئیسالمی ئێران.  

 

رووداو-سلێمانی // نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاند، رۆژانە سێ هەزار گەشتیار لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە ئێران. گوتیشی "مانگێك زیاترە ئاماری گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران رووی لە بەرزبوونەوە كردووە".

نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەپێی ئاماری نوێنەرانی حكومەتی ئێران، لە هەرێمی كوردستان، رۆژانە سێ هەزار کەس لە خەڵكی هەرێمی كوردستان ڤیزەی گەشتكردن بۆ ئێران وەردەگرن، زیاتر لە مانگێكە ئاماری چوونی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران رووی لەبەرزبوونەوە كردووە ‌و دروست لەو كاتەوەی كە بەهای تەمەن دابەزیوە گەشتكردن رۆژانە زیادی كردووە".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، باسی لەوەش كرد لە رۆژانی پشووەكانی جەژنی قورباندا ئاماری گەشتیاران زیاتریش بووە، زیاتر گەشتەكان لەڕووی زەمینیەوە دەبێت، بە پلەی یەكەم لە دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران ‌و پلەی دوومیش لە دەروازەی سنووری باشماخەوە گەشتەكان دەكرێن.

جگەلە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ‌و سلێمانی بۆ تاران، گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لە سێ‌ دەروازی سنووریی حاجی ئۆمەران ‌و باشماخ ‌و پەروێزخان بۆ گەشتكردن دەچنە ئێران ‌و نرخی هەر ڤیزەیەكەیش 55هەزار دینارە.

  "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە سەردانی بۆ ئاژانسی "ئانا"ی ئێرانی گوتی: خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، هۆگریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە.

بە پێی راپۆڕتی گروپی زانکۆیی ئاژانسی هەواڵنێری "ئانا"ی ئێران، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، سەر لە بەیانی رۆژی شەممە 11ی ئۆگۆستی 2018 سەردانی ئاژانسی "ئانا"ی کرد و لەگەڵ پەیامنێرانی ئەم دەزگای راگەیاندنە وتووێژی کرد.

دەباغ لەم سەردانەیدا بە ئاماژە بە هۆگریی گەنجانی هەرێمی کوردستان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران گوتی: وەکوو نوێنەری هەرێمی کوردستان لە هەوڵدام تاکوو پەیوەندییەکی باش و پتەو لە نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدیبێت. خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هۆگریەکی زۆریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە، بەڵام گرفتی جۆراوجۆریان هەیە کە دەبێت چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.  

"نازم دەباغ" گوتیشی: نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا، زانکۆی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پێدام تاکوو بە خوێندکارانی لقی زمانی کوردی و فارسی بوورسیە بدرێت. ئەوان بۆ وانەکانی فارسی و کوردی ئامادەیی پێشکەش کردنی بوورسیان هەیە، نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا، ناوی داواکارانمان ڕەوانەی زانکۆی هەرێمی کوردستان کرد کە بە زووترین کات دەرئەنجامەکان رادەگەیێندرێت.   

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران سەبارەت بە لابردنی ناوی زانکۆکانی سنووری ئێران لە وەرگرتنی خوێندکار لە هەرێمی کوردستان گوتی: هیچ ئاگاداریی ئەم بابەتە نیم، بەڵام دەزانم کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەشوێن بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئێرانین. لە ئێستادا، 70 خوێندکاری بوورسیەی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەرقاڵی خوێندنن و ئێمە بەتەماین کە ئەو ڕێژەیە زیادبکەین. 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: بەداخەوە لە ڕەواڵەتدا، بۆ ناردنی خوێندکار لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران هیچ بەربەستێک بوونی نییە، بەڵام لە کردەوەدا هەندێک جار کارووبارەکان بە باشی ناچێتە پێشێ. بە بڕوای من لە سەرەتادا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و لە دواییەدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتەدا بەشیان هەیە.

دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: زۆربەی خوێندکارەکانی ئێمە تا ئەو ڕادەیە هۆگریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە کە تەنانەت بە بوونی بەربەستەکان، خۆیان لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە داواکاریی پێشکەش دەکەن و لە خولە مەجازییەکان بەشداریی دەکەن یا بۆ خوێندن لە ئێران هەنگاودەنێن، بەڵام دوای هاتن بۆ ئێران گرفتیان بۆ دێتە پێشێ و ناچاردەبن کە بگەڕێنەوە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، جەختی کردەوە: یەکێک لەو گرفتە گەورانەی خوێندکارەکانی ئێمە، ڤیزای خوێندنە. ئەگەر ڤیزای خوێندن نەبێت، ڤیزای ئاسایی وەرناگیریت. بۆ نموونە هەندێک جار خوێندکاران بۆ خوێندن سەردانی ئێرانیان کردووە، بەڵام بە هۆی نەبوونی ڤیزای خوێندن، نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن و هەر بەم هۆیەوە دەیانگەڕێننەوە.

 

بە شوێن دامەزراندنی لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چەند ساڵ پێش ئێستا بەتەمابووین کە لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک مەسەلە لە ئێران بوونە هۆی ئەوەی کە ئەم بابەتە لە ساڵانی ڕابردوو بە هێواشی بچێتە پێشێ و یا ئەسڵەن نەچێتە پێشێ. لە دانووستانەکانی ئەم دوایانەدا پێوشوێنی ئەم بابەتە دەگرم و هیوادارم کە ئەو هەلە بڕەخسێت و لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنین.

 

لینکی هەواڵ:

http://ana.ir/news/414290

 

 

پەڕەى 28 لەکۆى 53 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی