هەرێم - ئێران
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران ڕایگه‌یاند، ئێران دووپاتى دروستبوونى حكومه‌تێكى به‌هێز له هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت، ناردنى زیاده‌ى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ تاران به‌رده‌وامه و له هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌دا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى جیاواز له‌نێوان هه‌ریم و به‌غدا ناکرێت.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران تایبەت به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: “ئێران ده‌ستوه‌ردان ناكات لە كاروبارى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وكاتانه‌ى پرسى پێده‌كرێت سه‌قامگیرى و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانى به‌لاوه گرنگه، ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ش به ته‌بایى هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌بێت”.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى هەرێم و ڕای تاران لەو بارەیەوە، نوێنەرەکەی هەرێم وتی: “كۆمارى ئیسلامى ئێران دووپاتى پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز له هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ده‌كاته‌وه”.
“تائێستا گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ى كه لایه‌نێكى سیاسى داوا له كۆمارى ئیسلامى بكات نێوه‌ندگیری و پشتگیرى بكات له‌گفتوگۆكاندا، ئێران هه‌میشه حكومه‌تێكى به‌هێزى له هه‌رێمى كوردستان و یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراقى به‌لاوه مه‌به‌سته بووە” نازم دەباغ وای وت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئه‌گه‌ر هێزێكى سیاسى خۆى تواناى نه‌بێت و هێزى نه‌بێت، داوا له وڵاتانى ده‌روبه‌ر یاخود كۆمارى ئیسلامى ئێران بكات تا پشتیوانى بكات، گه‌ر بۆخۆى تواناى نه‌بێت ئێران ده‌توانێ چى بۆبكات، وه‌كو نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كه‌م”.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركوك بۆ ئێران به تانكه‌ر، ئه‌و نوێنه‌ره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران ئه‌وه‌یخسته‌روو، تا ئێستا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئێران له ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق و كه‌ركوكەوە بەردەوامە، ئەو نەوتەش ئه‌و زیاده‌یه‌یه‌ى له هه‌رناده‌ى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا ده‌مێنێته‌وه به تانكه‌ر له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت”.
نازم دەباغ ئاشکراشی کرد، ڕۆژانه 15 بۆ 25 هه‌زار به‌رمیل نەوت به تانكه‌ر له ڕێگه‌ى خاڵه سنورییه‌كانى ئێرانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت بۆ بازاڕه‌كانى جیهان، ڕه‌تیشیكرده‌وه كۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق، هیچ جیاوازییه‌كیان هه‌بێت له‌و مامه‌ڵه بازرگانییه‌ى له‌نێوانیاندا هەیە.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت مانگی داهاتوو به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران جێبه‌جێبكرێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌تاران هۆشداریده‌دات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نابێت عیراق به‌شێك بێت له‌به‌رنامه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران".
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران بهSNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌موو لێكنزیكبونه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی دوو قۆڵی نێوان به‌غداو تاران، واشنتۆن نیگه‌ران ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت عیراق بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌به‌رچاونه‌گرێت و به‌خواستی وڵاتان مامه‌ڵه بكات".
وتیشی:"ئێمه سنورێكی جوگرافی فراوان و هه‌ستیارمان هه‌یه، بۆیه ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا‌و سوریا فه‌رامۆشبكه‌ین".
به‌وته‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، "عیراق له‌هه‌وڵی دیبلۆماسیدایه بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی توانای خۆی ڕه‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكات".
باس له‌وه‌شده‌كات، "ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وه عیراق به‌جێده‌هێڵێت بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ، بۆیه نابێت عیراق به‌شێك بێت له‌ململانێكان و به‌رنامه‌ی شه‌ڕ، نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نه له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا".
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق، نازم ده‌باغ وتی:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مانگی (4)ی ئه‌مساڵدا به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام پێموانییه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێم هه‌بێت".
وه‌كو ده‌باغ وتی:"چونكه له‌زۆر بواردا عیراق و هه‌رێم پێویستیان به‌ئێران هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی (خۆراك، گاز‌و كاره‌با)و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی دیكه‌دا".
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر زیادبوونی سەردان و ئەحواڵپرسی کوردەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە نەورۆزدا گوتی: جەژنەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری کەلتووریی ئێرانیان بەسەرەوەیە.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ موجتەبا ئیسماعیلی: بە هاتنی جەژنی نەورۆز هەموو نەتەوەکانی ئێرانی بە سازکردنی ڕێووڕەسم و جەژنە تایبەتەکانی خۆیان پەیامی رۆژگارێکی خۆش و ساتێکی سەرخۆشمان پێدەبەخشن و لەم ناوەندەدا کوردەکان کە نەتەوەیەکی ڕەسەن و بەڕێزی ئێرانن و لە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتە خۆشەویستەکەماندا نیشتەجێین و لە سنوورڤانانی جوامێر دێنەئەژمار، بەردەوام خانەخێوێکی زۆر باشن بۆ ئەو میوانانەی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەوە سەردانیان دەکەن.
میوانداریی ئەگەرچی وەرزێکی هاوبەشی هەموو ئێرانییەکانە، بەڵام لەو بەریی سنوورەکانەوە و لە وڵاتی برامان عێراق، کوردەکان جۆرێکی تایبەت لە میواندارییان ڕازاندۆتەوە کە لە دابوونەریتە ئێرانییەکانەوە وەرگیراوە. ئەم میواندارییە لەو لایەنەوە تایبەتە کە کوردەکانی عێراق بەردەوام لە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پێشوودا لە باروودۆخێکی زۆر خراپ لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕەنجیان دەبرد و تەنانەت لە ژۆانی نەورۆزدا نەیاندەتوانی شایی و خۆشیی خۆیان بە شێوەی ئاشکرا دەرببڕن و دابوونەریتەکانی خۆیان بخەنەڕوو.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوا و سنووری خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" دابوونەریتەکانی کوردانی عێراقی لە ڕۆژانی نەورۆزدا خستەڕوو کە لە خوارەوەدا دەیبینن:
ئانا: ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەنی دابوونەریتەکانی ڕۆژانی نەورۆزدا چ هاوبەشییەکی کەلتوورییان لەگەڵ یەکتری هەیە؟
دەباغ: ئێمەی کورد هەر وەکوو خەڵکانی ئێران، جەژنی نەورۆز بە جەژنە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی خۆمان دادەنێین و لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت. تا ئەو ڕادەیەی کە تەمەنی من ئیزن بدات و لە بیرم مابێت، لە کۆندا شەوانە دوای ڕۆژئاوا دەچووینە سەر چیا، تۆپۆڵک یا سەربانی ماڵێی و ئاورمان دەکردەوە، ئەوە نەریتێک بوو کە ئێمە بە یادی ئەو ئاورەی کە کاوە دایگیرساندبوو، ئاورمان هەڵدەکرد. هەڵبەت ئەم خاڵە دەبێت لەبەرچاوبگرین کە ئێمە لە کۆنەوە ئازایی تەواومان بۆ بەڕێوەبردنی چەژنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆمان نەبوو و بەم هۆیەوە خەڵکی لە شەقامەکان پیرۆزبایی لە یەکتر دەکرد، هەندێک چێشتی تایبەت بە نەورۆزیان لێدەنا و دیدار و چاوپێکەتنیان لەگەڵ یەکتری دەکرد.
یەکێکی دیکە لەم بابەتە هاوبەشە کەلتوورییانە، بەڕێوەچوونی ڕێووڕەسم و یارییەکی تایبەتە بە یادی یاریی زوحاک و کاوە بوو. ئێمە لەم ڕێوڕەسمەدا سیابازیی دەکەین، بە گۆرانی کوتن جەژن دەگرین و هەر وەکوو لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە، یاریی دەکەین.
بە پێی ڕاپۆڕتی "ئانا"، کوردەکان لەو بڕوایەدان نەریتی بەڕێوەچوونی نەورۆز بۆ چیرۆکی زوحاک، ئەفسانەی ئێران و ئەو پاشا زاڵمە دەگەڕێتەوە کە مێشکی گەنجانی دەرخواردی مارەکانی سەرشانی دەدا. ئاسنگەرێک بە ناوی کاوە کە هەموو منداڵەکانی خۆی، بێجگە لە یەکیان، قوربانی ئیشتیای تێرنەبووی مارەکانی زوحاک کردبوو، گرووپێک لە خەڵکانی ئاواییەکەی خۆی کۆکردەوە و دەیەوێت کە پاشای زاڵم بکووژێت. دوای سەرکەوتن بەسەر زوحاکی مار لەسەرشان، کاوە لەسەر لووتکەی شاخێک چەندین مەشخەڵی داگیرساند تاکوو بە خەڵکانی ئاوایی پەیام بدات کە ئێستاکە سەربەست و پارێزراون.
ئانا: ئەم دەمکوتکردن و ڕێگەگرتنەی حکوومەتەکان لە بەڕێوەچوونی دابوونەریتە کوردییەکان تا چ کاتێک درێژەی کێشا؟ ئایا ئێستاش ئەم کەشووهەوایە زاڵە؟
دەباغ: نەخێر، ئیدی ئەم کەشووهەوایە زاڵ نییە. لە ڕاستیدا سەرهەڵدانی خەڵکی لە دژی حکوومەتەکانی پێشوو کە نەیاندەهێشت خەڵکی جەژنی نەورۆز بکەن، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم ڕێوڕەسمە شێوازێکی دیکە بەخۆیەوە ببینێت و ئێستاکە لە ڕۆژانی جەژندا خەڵکی کۆدەبنەوە، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و هەر کەسێک بەو ئیمکانەی کە لەبەردەستییەتی چێشت لێدەنێت و دەچن بۆ سەیران و هەندێک کاتیش بە خوێندنی گۆرانی و هەڵپەڕکێی جەژنی نەورۆز زیندوو ڕادەگرن.
ئانا: کوردەکان زیاتر سەردانی چ شوێنی گەشتیاریی دەکەن؟
دەباغ: هیچ جیاوازییەکی تێدا نییە، هەر کەسێک لە شاری خۆی ڕێووڕەسم و دابوونەریتی خۆیان بەڕێوەدەبەن، بەڵام هەندێکیش هەن کە لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژە پشووەی نەورۆزدا دەچن بۆ سەفەر، شارێکی تایبەت مەبەست نییە بەڵام خەڵکی سەردانی شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بنەماڵەی خۆیان چاوپێکەوتن دەکەن و هەر بەم بۆنەیەوە هەر کەسێک بەو ئیمکانەی کە هەیەتی خۆی دەڕازێنێتەوە و ژن و پیاو جلووبەرگی ڕەسەن لەبەردەکەن.
ئانا: ئایا ئەمساڵ گرفتی هاتووچۆ لە نێوان سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بوونی هەیە؟
دەباغ: لە ئێستادا هیچ گرفتێک بۆ هاتووچۆ و دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان کوردەکانی ئێران و عێراقدا بوونی نییە و سنوورەکان کراوەیە، بەڵام لە حکوومەتەکانی پێشوودا بەربەست هەبوو و خەڵکی نەیاندەتوانی بە ئاشکرا جەژن بکەن و لەگەڵ بنەماڵەکانی خۆیان دیدار و چاوپێکەوتن بکەن.
ئانا: لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا بۆ چ شوێنێک دەچن؟ چ چێشتێکی تایبەت لەم ڕۆژانە لێدەندرێت؟
دەباغ: ئەگەر دەرفەتێک هەبێت ڕۆژانی نەورۆز بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و خزمان دەگەڕێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆژە ئاساییەکانیش لە نووسینگەکەی خۆم کار دەکەم. ئێمە بە گشتیی دۆڵمەی گەڵا مێومان هەیە، گەڵای چەوەندەر و باینجانە ڕەشە و کەدوو دەکڵۆێنین، بەڵام ئەگەر گەڵا مێو هەبێت زیاتر لەمە کەڵک وەردەگیرێت، چونکە گەڵا مێو زیاتر لە ناوچە گەرمەسێر بەعەمەڵ دێت و دیارە بە ڕۆژانی نەورۆز ئیمکانی چنینی گەڵا مێو نییە بەڵام بە گشتیی چێشتی تایبەت بۆ ئەم ڕۆژانە بوونی نییە.
ئانا: ئایا ڕێوڕەسمێکی تایبەتی وەکوو سێزدە بەدەر کە لە ئێران هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش بوونی هەیە؟
دەباغ: کوردەکانی عێراق ڕێوڕەسمێکی بەم شێوەیەیان نییە، بەڵام لە کوردستانی ئێران ئەم بابەتە دەبینین کە کوردەکان لە ڕۆژی 13ی خاکەلێوە دەچنە داوێنی سروشت و خۆشی دەگوزەرێنن. جەژنی نەورۆز زیاتر پەیوەندیی بە کەلتووریی ئێرانییەوە هەیە، بەڵام نەورۆز کاریگەریی ئەوتۆی بەسەر گۆرانییە کوردییەکانەوە هەیە و بۆتە هۆی ئەوەی کە لەم بوارەدا گۆرانی جۆراوجۆر بەرهەمهاتووە و بڵاوبۆتەوە.
لینکی چاوپێکەوتن:
http://ana.ir/fa/news/33/369290/
كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێكی نوێ بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی دەردەكات، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش لەو وڵاتە وردەكاریی ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ڕوندەكاتەوەو وادەی كارپێكردنیشی ئاشكرادەكات.
SNN:
سامان بەختیار
خەندان- ئەحمەد مستەفا // نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر ھەناردەی نەوت، هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران رادەگیرێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە خەندان-ی وت، راگرتنی ھەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ ئێران رادەگیرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی ھەردو حکومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر ھەناردەی نەوت کردویانە.
راگرتنەکە کاتی دەبێت
وتیشی،" پێم وایە تا یەکلابونەوەی ھەناردە و رێککارەکانی نێوان ھەردو حکومەت دەگەنە خاڵی کۆتایی راگرتنەکە کاتی دەبێت".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی کەرتی نەوت و ھەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیھان لە رێگەی دەرچە بازرگانییەکانەوە، رێککەوتون ھەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران رابگیرێت.
نازم دەباغ، ئەوەشیخستەڕو، تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵوێست و رای لەسەر راگرتنەکە دەرنەبڕیوە، بەڵام لەگەڵ کرانەوەی دەوامی فەرمی پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ھەڵوێست و رونکردنەوە لەسەر راگرتنەکە بخاتەڕو.
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=66838&babet=1&relat=7196
نەوا-كاروان مەحمود // نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵ‌و گۆڕی ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان دەكەن، لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت.
لەوبارەیەوە نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە رادیۆ نەوای راگەیاند، "بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی زیندانیان "ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بۆ تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان" لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت، ژمارەی ئەو زیندانیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە هەرێمی كوردستانن نزیكەی 130 كەس دەبن ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو تائێستاش ئەنجامی كۆتایی رانەگەیەنراوە چەندیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران".
وتیشی: "بەپێی زانیارییەكان ئاڵوگۆڕەكە لە مەزری حاجی ئۆمەران ئەنجامدەدرێت و تائێستاش هیچ گرفتێك لەبەردەم ئەو پرسە دروست نەبووەو هیوادارین بەسەركەوتوویی ئاڵوگۆڕەكە ئەنجامبدرێت".
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=14308
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات