هەرێم - ئێران
پاش ئەوەی هێرشی موشەكی كرایە سەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و گومانەكان ڕوو بە گروپەكانی سەر بە ئێران بوون، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕەتیدەکاتەوە کە لەم کاتەدا ئێران دەست ببات بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە تاران وتیشی، "ئێران لەم کاتەدا بە ئاڕاستەکردنی موشەک بۆ هەولێر گومانەکان لەسەر خۆی زیاد ناکات، جگە لەوەی کە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی لە باشترین ئاستدان".
دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکەکان پەرتەوازە بوون و ئامانجەکانیان نەپێکاوە جگە لەوەش زانیارییەکان باسلەوەدەکەن، لە موسڵەوە ئاڕاستەکراون، هەمیشە کاتێک نزیکبوونەوە لەنێوان عێراق و ئێران هەبووە ئەمجۆرە ئاڵۆزییانە دروستکراون و ئێرانی پێ تۆمەتبار کراون.
"ئێران بیەوێت هێرش بکاتە سەر نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەکان هاوشێوەی ئەو هێرشانە دەیکات کە پێشتر بۆ سەر بارەگای حزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا، ئێران لەم کاتەدا بە کۆمەڵێک موشەک کە ئامانج نەپێکێت گومانەکان لەسەر خۆی زیاترناکات"، نازم دەباغ وای وت.
شەوی ڕابردوو چوارشەممە 30ی ئەیلول، لە کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەولێر، شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کران، لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەشدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت".
لە کاردانەوەکانی ئەو هێرشانەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، "هێرشەکان لە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی لیوای 30ی حەشدی شەعبی ئەنجامدراون".
دیدار نیووز ـ مێهدی ئەڵماسی: هاوکاری ئێران لەگەڵ دوو ڕێکخراوەی سەرەکی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی)، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و بۆ پێش شۆڕشی ئێران دەگەڕێتەوە. دوای شۆڕشیش ئەم هاوکارییە درێژەی هەبوو. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن و بە فەرمی ناساندنی هەرێمی کوردستان لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا، هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق چووە قۆناغێکی نوێوە و بە بوونی هەڵکێش و داکێشی زۆر، هەروا بەردەوام درێژەی بووە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری "دیدار" بە وردیی باسی دوایین باروودۆخی هەرێم و هاوکارییە ئابووریی، سیاسی و ئەمنییەکانی لەگەڵ ئێران کرد کە دەقی تەواویی چاوپێکەوتنەکە لە خوارەوە دەخوێننەوە:
یەکێک لە مەسەلە و کێشمەکێشەکانی بەردەوامی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە سەردەمی دەوڵەتی نووری مالکی توندی بەخۆیەوە بینی و لە دەوڵەتەکانی دواتریشدا درێژەی هەبوو، لەوانە: مەسەلەی پێدانی میزانییەی هەرێم و بەشی دەوڵەتی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراق بوو. بەڵام وادیارە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم بابەتە لاوازتر بووە. لانی کەم لە ناو هەواڵەکاندا، کەمتر گرینگی پێدەدرێت. ئایا ئەم ناکۆکییە چارەسەر بووە یا کەمتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا باسی لێوەدەکرێت؟
نا، چارەسەر نەبووە. یەکێک لە گرینگ‌ترین ناکۆکییە گەورەکان کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هەمانە هەر ئەم بابەتی میزانییە و پێدانی بەشە نەوتی هەرێمی کوردستانە. ئەم مەسەلەیە چارەسەر نەبووە و هەموو کات دانووستانەکان درێژەی هەیە. لە دانووستانەکاندا بەم دوایانە خراوەتەڕوو کە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەو شوێنەی کە نەوت بەرهەم دێنێت دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل بە دەوڵەتی ناوەندی بدات و لە بەرانبەردا دەوڵەتی ناوەندیش میزانییەک بۆ هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرێت تاکوو حکومەتی هەرێمیش بتوانێت مووچەی کارمەندەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بدات. کارمەندانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی 2020 تەنیا سێ مانگ مووچەیان وەرگرتووە.
باروودۆخی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە چ شێوەیەک دەبێت؟ بۆچی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لە ئێران زیاترە؟
لە ئێستادا هاوکارییەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران، زۆر باشە و ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر لە سنوورەکانمانەوە هاتووچۆ دەکەن. هاوکارییەکانی ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە بواری بیناسازی و نوێژەنکردنەوەی هەرێم لە ئێران زیاترە. ئەوەش هۆی خۆی هەیە، یەکەم ئەوەیە کە کوالیتەی کاری کۆمپانیا تورکییەکان بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان ئاستیان بەرزترە. دووهەم مەسەلە ئەوەیە کە گرفت دێنێتە پێشێ بابەتی هەڵکشان و دابەزینی نرخی دولار لە ئێرانە کە ئیمکانی پلان‌داڕێژی لەناودەبات. دولار لە 3 هەزار تمەنەوە گەیشتۆتە 30 هەزار تمەن. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئازادیی ئابووری لە تورکیا و لوبنان و ئەردەن و عەڕەبستانی سعوودی و ئیماڕات بوونی هەیە، بەڵام لە ئێران بوونی نییە.
کەوایە دەفەرموون بەرەوپێشچوونی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و لاوازبوونی ڕۆڵی ئێران، هۆی سیاسی نییە و بە پێی مەنتیقی ئابوورییە؟
ئێمە لەگەڵ ئێران 423 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان هەیە و گرینگییەکی تایبەت بە هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران دەدەین و بێگۆمان پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن دەبێت بەهێزبکرێت. یەکێک لەو هۆیانەی کە بۆتە کەمبوونەوەی ئاڵووگۆڕیی تیجاری، بابەتی کۆڕۆنا بووە. هەڵبەت یەکێک لە جیاوازییە گرینگەکانی نێوان چالاکییەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان کە بوونی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ڕوانینی ئێران بۆ ئامادەبوون لە هەرێم زیاتر ئەمنییە و نە ئابووری. بە پێچەوانەوە تورکیا، زیاتر ڕوانینی ئابوورییە. دەرئەنجامی جیاوازیی ئەم دوو ڕوانینە هەر لە کردەوەدا ڕوون و ئاشکرایە.
باروودۆخی ئابووری خودی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا چۆنە؟
قەیرانمان هەیە. کاتێک میزانییە نەبێت، مووچەی کارمەندەکان نادرێت، بازاڕێش بوونی نابێت.
ساڵانی ڕابردوو بەرپرسانی هەرێم جەختیان دەکردەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق ناوچەیەکی سەربەستی ئابوورییە و باسی هەولێریان دەکرد کە ناوچەیەکی وەکوو دوبەیی لێبێت. زۆربەی پڕۆژەکانی بیناسازیش لە هەرێم پێناسە کراوە و نیوە کارە ماونەتەوە. ئایا ئەو داوایە بەرزە فڕیی نەبوو؟
نا، بەرزە فڕیی نەبوو، گرفتێک کە هاتە پێشێ، مەسەلەی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم لە هەرێمی کوردستان بوو. دوای ڕیفڕاندۆم، گوشارەکان لەوانە: گوشاری ئابووریی بەسەر هەرێمدا توندتر بوو تاکوو هەرێم نەتوانێت ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. هەر کەسێک کە لە هەرێم پڕۆژەی هەبوو، چ عەڕەب، چ تورک و چ ئێرانی، هەموویان پاشەکشێیان کرد. بەرنامەکانی ئێمە لە بواریی ئابووریدا بەرزە فڕانە نەبوو. من بۆخۆم زۆرجار لەگەڵ هاوڕێیانی کۆماری ئیسلامی دەمگوت ئەو کارەی کە لە دوبەی ئەنجامی دەدەن، بەشێکیشی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن. بەڵام کارێکیان لە هەرێمی کوردستان نەکرد. شایە بیریان لەوە دەکردەوە ئەگەر سەرمایەکانیان خستەگڕ، هەرێم بەهێز دەبێت و ئەوە جێگای مەترسییە.
ئایا هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت ئەرخەیانییەک بە وڵاتانی دراوسێکەی بدات کە بەهێزبوونی هەریم، مەترسییەک بۆ ئەوان نابێت؟ هەر ئێستاکە بەشێک لە گرووپە کوردە ئێرانییەکان بە فەرمی سەرقاڵی چالاکین. ئایا دەوڵەتی هەرێم ئەم گرووپانەی لە کۆنتڕۆڵی خۆیدا کە دژی ئێران نەبێتە هەڕەشە؟
ئەم گرووپانە گرفتێک نین. مەگەر تورکیاش هەر ئەو کێشەیەی نییە؟ مەگەر لە شوێنەکانی دیکەش نییە؟ ئەم گرووپانە لە ژێر کۆنتڕۆڵدان و تا ئێستا نەیانتوانیوە کارێکی ئەوتۆ لە ئێران ئەنجام بدەن. بۆچی نەیانتوانیوە لە ئێران کارێک بکەن؟ چونکە ئێمە کۆنتڕۆڵمان کردوون.
لە سەردەومی سەدام، ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق (مونافقین) لە ئێران سەقامگیربوون، من ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ ئێران بووم. ئێمە ئەوکات بە ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلقمان ڕاگەیاند کە دەبێت ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی بەجێبهێڵن. دوای ئەو ڕاگەیەندراوە، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق هاتە لای من و گوتی بۆچی ئێمە دەبێت ئێرە بە جێبهێڵین؟ گوتم ئێمە لەگەڵ ئێران، ڕێککەوتووین و چونکە نامانەوێت دژی ئێوە هێرشی چەکداریی بکەین، بە خۆشی دەمانەوێت کە ئێرە چۆڵ بکەن. گوتی چۆڵی ناکەین. گوتم ئەگینا ناچارین هێز بێنین و دەرتان بکەین. ئەو نوێنەرەی ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق گوتی بە جیاتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئێمە ڕێکبکەون، چونکە داهاتووی ئێران لە دەستی ئێمەدایە! هەڵبەت دەرئەنجامەکەی ڕوونە و ئەوان ناچاربوون کە ناوچەکەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە چۆڵ بکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.didarnews.ir/fa/news/71942/نماینده-سازمان-مجاهدین-خلق-منافقین-گفت-به-جای-جمهوری-اسلامی-با-ما-توافق-کنید
پایگاه خبری تحلیلی دیدارنیوز (https://www.didarnews.ir/fa/news/71942/%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D9%86%D8%AF%D9%87-%D8%B3%D8%A7%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%AC%D8%A7%D9%87%D8%AF%DB%8C%D9%86-%D8%AE%D9%84%D9%82-%D9%85%D9%86%D8%A7%D9%81%D9%82%DB%8C%D9%86-%DA%AF%D9%81%D8%AA-%D8%A8%D9%87-%D8%AC%D8%A7%DB%8C-%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%A7%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%A8%D8%A7-%D9%85%D8%A7-%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%81%D9%82-%DA%A9%D9%86%DB%8C%D8%AF)
نماینده سازمان مجاهدین خلق (منافقین) گفت به جای جمهوری اسلامی با ما توافق کنید!
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاماژە بە سەردانی ڕۆژی یەکشەمەی "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێر و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێران و هەرێمی کوردستان، پێویستیان بە هاوکاریی هەمە لایەنە لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و تەندروستی لەگەڵ یەکتریدا هەیە.
"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئیسنا" گوتی: ئەوەی کە بەڕێز زەریف دوای سەردانی بەغداد بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت، پەیامی زۆر گرینگی هەیە، لەوانە: لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق، هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکاندا هەبێت. لە لایەکی دیکەشەوە ئەم بابەتە پێگەی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەردەخات.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە لە دیدارەکانی زەریف لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دوو لایەن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەروەها پەرەپێدانی هاوکارییەکان جەختیان کردەوە، گوتی: ئێران و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق، پێویستییان بە هاوکاریی هەمە لایەنە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی لەگەڵ یەکتریدا هەیە و هاوکارییە تەندروستییەکانیش بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گرینگییەکی تایبەتی لە خۆگرتووە.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جۆری پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێز زەریف، جەختکردنەوەیەک بوو لەسەر گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەی کە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پۆزێتیڤ و مرۆڤدۆستانەی ئێران بۆ یارمەتیدانی ئەم ناوچەیە هیچ کاتێک لە یاد ناکات.
لینکی هەواڵ:
https://www.isna.ir/news/99043022259/تحلیل-نماینده-اقلیم-کردستان-عراق-در-تهران-از-سفر-ظریف-به-اربیل
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر پشتیوانییەکانی ئێران لە کوردەکان نەبوایە شایەد کۆمەڵکوژی سەدام لە بیردەچۆوە، گوتی: ئەو چاوەڕانییە بوونی هەیە کە تاوانەکانی سەدام لە ناوەند و دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان مەحکووم بکرێت و ئەو کەسانەی کە ئەنفالیان ئەنجامدا دادگایی بکرێن.
بە پێی ڕاپۆڕتی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا"، ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 1988 بە دەستووری ڕاستەخۆی سەدامی دیکتاتۆڕ و لە 8 قۆناغی جیاوازدا عەمەلیاتی کۆمەڵکوژی ناسراو بە "ئەنفال"ی دەست پێ‌کرد؛ پڕۆسەیەکی بەربڵاو کە بە مەبەستی کۆمەڵکوژی کوردەکان ئەنجامدرا.
لەم جینایەتە دژە مرۆڤانەیەدا زیاتر لە 182 هەزار کەس لەو ناوچانەی کە دانیشتووانی کوردن بە شێوازێکی دڕندانە کوژران، لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا شاردرانەوە و هەروەها لە چارەنووسی دەیان هەزار کەس لە قوربانیانی ئەم کۆمەڵکوژییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. بێجگە لەوە، بە هەزاران گوندی کوردستانی عێراق وێران کران و لە نەخشەی جوگرافی ناوچەکە سڕدرانەوە و تا ئێستا زۆربەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بیندراوەتەوە کە ئاسەواری تەرمی ئەنفالکراوەکانی تێدا بووە.
دەبێت ئەو کەسانەی کە ئەنفالیان ئەنجامدا دادگایی بکرێن
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و میحوەری خۆڕاگری گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵنێری "ئانا" گوتی: نزیکەی 32 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردەکان بە دەستی ڕژێمی بەعسی سەدام تێدەپەڕێت و ئەو چاوەڕانییە بوونی هەیە کە تاوانەکانی سەدام لە ناوەند و دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان مەحکووم بکرێت و پاشان ئەو کەس و لایەنانەی کە تاوانی ئەنفالیان ئەنجامدا دادگایی بکرێن.
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ قەرەبوویەک لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بە کوردەوکان نەدراوە و دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان تەنیا وەعدی بەدواداچوونیان بۆ قەرەبووکردنەوە و دۆسیەی کۆمەڵکوژیان بە خەڵکی کورد داوە و بیرەوەریی جینایەتەی گەورەی سەدام لە دژی کوردەکان کە ئەنجامیدا، یەگجار دڵتەزێنە، بەڵام بەرپرسانی عێراقی زۆر جار لەسەر مافە ڕەواکانی کوردەکانی عێراق بە تایبەت لە بابەتی ئەنفالدا جەختیان کردۆتەوە.
"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: کوردەکان بە شوێن وەرگرتنی غەرامەی ئابوورییەوە نین و پارە بۆیان گرینگ نییە. بابەتی سەرەکی ئەوەیە کە بۆ کوردەکان لە لایەنی نەتەوایەتییەوە گرینگە و بەغدا دەبێت ئاگای لە باروودۆخی بنەماڵەی ئەنفالکراوەکان بێت.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە تاوانی ئەنفالدا 185 هەزار ژن، پیاو، منداڵ و گەنج کوژران و لە بۆردوومانی کیمیابارانی هەڵەبجەشدا نزیکەی 5 هەزار کەس شەهید و 10 هەزار کەسیش بریندار بوون، گوتی: کۆماری ئێسلامی ئێران چ لە لایەنی ئابووری و چ لە لایەنی مەعنەوییەوە یارمەتییەکی زۆری کوردەکانی داوە و لە هیچ یارمەتییەک چاوپۆشی نەکردووە. ئێران لە حاڵێکدا کە کوردەکان ئاوارەبوون، پەنای بەواندا و پشتیوانی لێکردن.
گوتیشی: کۆماری ئێسلامی ئێران لە لایەنی ڕاگەیاندنەوە ڕێژە و بەربڵاویی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالی ئاشکرا کرد و ئەگەر پشتیوانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەبوایە شایەد کۆمەڵکوژی سەدام لە بیردەچۆوە و دەنگی کوردەکان بە گوێی خەڵکی جیهان نەدەگەیشت.
لینکی هەواڵ:
https://ana.ir/fa/news/33/483510/حمایتهای-ایران-نبود-شاید-نسل‌کشی-صدام-فراموش-می‌شد-لزوم-محاکمه-مسببان-فاجعه-انفال
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ده‌ڵێت" من به‌بێ به‌ڵگه قسه ناكه‌م و له‌خۆمه‌وه نیه مسته‌فای سه‌لیمی نه‌چۆته هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له‌ناو ئێران ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه له‌نزیك شاری بانه، به‌ڵام من ده‌توانم بۆتان بنێرم كه ئه‌م پیاوه ڕابردووی چی بووه و له ئێران چی كردووه، وه مه‌سه‌له‌كانی هه‌ر سیاسی نه‌بووه كه زیندانی بووه دۆسیه‌كانی تێكه‌ڵ بووه، ئومێد ده‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت و ڕاستیه‌كان ڕونبكرێته‌وه و ڕاستیه‌كه‌ش ده‌ربكه‌وێت، ده‌باغ ده‌شڵێت" من شاهێدی ئه‌وه ده‌ده‌م به‌بڕیاری سیاسی و بڕیاری حكومه‌ت" ئیمكان نیه" نه حكومه‌تی هه‌رێم وه نه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كاری له‌وجۆره‌ی ئه‌نجام دابێت و وه ئه‌نجامیشی بدات ، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تۆ قسه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌ڵێن له پێنجوێن ڕاده‌ستكراوه‌ته‌وه، نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" من بۆچی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ نایكه‌م، به‌ڵام كاری من نیه من نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و هه‌موو كوردی دنیا نیم "مومكینه" هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان منی به نوێنه‌ر قبوڵ نه‌بێت."
" به‌ڵام ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌باسی لێوه‌ده‌كرێت له‌هه‌ندێك سایت و فه‌زای ئێرانی، ئه‌م پیاوه دوای چونه‌وه‌ی كه‌پێشتر پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات بووه و خۆی ڕاده‌ست كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كرده‌وه‌ی ئه‌نجامداوه."
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" له‌ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ر مرۆڤێك كه بكوژرێث مرۆڤ دڵی بۆ ده‌سوتێت و پێی ناخۆشه به‌ڵام ڕووداوێكی له‌وجۆره كه ڕووده‌دات به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی "زوڕناژه‌ن" هه‌ن كه به‌پاره بۆ مه‌رامی تایبه‌ت بۆ شكاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یا هه‌رلایه‌نێكی تر ده‌كه‌ونه درۆ هۆنینه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین هه‌ندێك ڕووداوی نه‌خوازراو كه ڕووده‌دات به‌بێ به‌ڵگه قسه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت وه چه‌نده‌ها ساڵه هه‌زاره‌ها هاوڵاتی كوردستانی ئێران ژیانی ئارامیان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكردووه، ڕووداوێكی وا كه ڕووده‌دات دیاره ئه‌م پیاوه( مسته‌فای سه‌لیمی ) چه‌ندین ساڵه كه ده‌ستگیركراوه و ئازاد بووه، دیاره ئه‌و قسه‌یه‌ی من به‌به‌ڵگه‌یه له‌خۆمه‌وه نیه وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه به‌بێ به‌ڵگه قسه‌ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن لهگهرمك ده‌ستگیركراوه و ڕاده‌ستكراوه‌ته‌وه، به‌یانه‌كه‌ی حیزبی دیموكراتی ئێرانیش شاهێدی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و پیاوه له‌ناو ئێران ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه و دواتر له‌سێداره دراوه به‌داخه‌وه ئه‌وه بابه‌تێكی تره ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان باسی بكه‌یت كه ئه‌وه یاساییه یا نایاساییه؟"
نازم ده‌باغ ده‌شڵێت" به‌ڵام ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌هه‌ندێك سایت و فه‌زای ئێرانی كه باسی ده‌كات ئه‌م پیاوه دوای چونه‌وه‌ی كه‌پێشتر پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات بووه و خۆی ڕاده‌ست كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كرده‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌موو شتێكی دژ به‌مافی مرۆڤ مه‌حكوم ده‌كه‌ین وه هه‌روه‌ها دژ به سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ به‌ڵگه ده‌كه‌ونه ڕشاندنی تۆمه‌ت بۆیان وه بۆ گه‌لی خۆیان ڕۆژێك بێت دادگایی بكرێن و به‌سزای خۆیان بگه‌ن ."
"حیزبی دیموكرات خۆی به‌یاننامه ده‌رده‌كات به‌ڵام لایه‌نێكی تر خۆی ده‌كات به ساحێبی بۆ ئه‌وكاسته‌ی كه زیندان بوو خاوه‌نی نه‌بوون؟ "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه هاوكاتی به‌یاننامه‌كه‌ی حیزبی دیموكرات به‌یاننامه‌ی حیزبی كۆمه‌ڵه-ش هه‌یه كه‌به‌هه‌مان شێوه حیزبێكی كوردی ئێرانیه وه وته‌ی كهسهكارهكهشی هه‌یه له‌وانه سایتی (دره میدیا) ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه له‌زاری كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن (مسته‌فا سه‌لیمی) چۆته هه‌رێمی كوردستانی عیراق و له‌وێوه ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه؟ ئایا هیچ به‌دواداچونتان بۆ ئه‌وه‌كردووه؟
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" به‌یاننامه‌كه‌ی حیزبی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت" ده‌ڵێن"، من دژی ئه‌وه‌م ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مافی مرۆڤیشه‌وه بێت هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر تاوانی گه‌وره‌ی نه‌كردبێت یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی تاوانبار نابێت كه‌سێك ڕاده‌ستی لایه‌ك بكرێته‌وه و ببێته هۆی له‌سێداره‌دانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، ئه‌م ململانێ سیاسیه ناشه‌ریفانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی نه‌ك هه‌رێمی كوردستان لهوگۆڕهپانی كوردستانی هه‌یه هه‌ركه‌سێك ده‌ڕوات ئه‌و شته به‌كاردێنێت كه دژی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه خۆی خۆشی ناوێت، كاتێك ئه‌م پیاوه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكرات بووه وه حیزبی دیموكرات ئه‌م بهیاننه ده‌رده‌كات به‌ڵام لایه‌نێكی تر خۆی ده‌كات به ساحێبی بۆ ئه‌وكاسته‌ی كه زیندان بوو خاوه‌نی نه‌بوون؟ من له‌هه‌موو بابه‌ته‌كاندا به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆم نیه كه به‌ڵگه بێت بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی، وه‌هه‌موو ئه‌و جۆره كارانه‌ش مه‌حكوم ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لامه ڕونكردنهوهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه به‌یانی یه‌كێتی نیشتمانی و حیزبی دیموكراتی كوردستانه."
"من ده‌ڵێم ڕاده‌ست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت ماوه‌یه‌كی تر له‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بپرسرێت بڵێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه چی بوو؟"
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت به‌دواداچوون ده‌كه‌م نه‌یوتووه وایه یا نا؟
له‌وه‌ڵامدا نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" ئه‌وه تاوانێكه خراوه‌ته پاڵ حكومه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌م، ده‌توانرێت ماوه‌یه‌كی تر له‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بپرسرێت بڵێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه چی بوو؟ به‌ڵام له‌كاتێكدا كه حیزبی دیموكراتی كوردستان دێت به‌یاننامه ده‌رده‌كات كه‌چی پێی بوترێت تۆ ڕاست ناكه‌ی من ڕاست ده‌كه‌م، له‌هه‌موو بارێكدا ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ڕاده‌ستكراوه‌ته‌وه، كه من ده‌ڵێم ڕاده‌ست نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه به‌سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك چه‌ندین ساڵه له‌چوارچێوه‌ی یاسای مافی پاراستنی په‌نابه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌ژین، ئومێد ده‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت و ڕاستیه‌كان ڕونبكرێته‌وه و ڕاستیه‌كه‌ش ده‌ركه‌وێت من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "تۆ". پێم ده‌ڵێی نزیكیت و وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و كادرێكی یه‌كێتی من شاهێدی ئه‌وه ده‌ده‌م به‌بڕیاری سیاسی و بڕیاری حكومه‌ت" ئیمكان نیه" نه حكومه‌تی هه‌رێم وه نه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كاری له‌وجۆره‌ی ئه‌نجام دابێت و وه ئه‌نجامیشی بدات."
"من ده‌توانم بۆتان بنێرم كه ئه‌م پیاوه ڕابردووی چی بووه و له ئێران چی كردووه، وه مه‌سه‌له‌كانی هه‌ر سیاسی نه‌بووه كه زیندانی بووه"
به‌ڵام ده‌نگۆ هه‌یه نه‌ك وه‌ك زانیاری دروست كه گوایه ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه. بێ ئاگاداری ئاسایشی گشتی و یه‌كێتی و حكومه‌ت كاری ڕاده‌ست كردنهوهكهیان ئه‌نجام دابێت؟ ئایا ئێوه به‌دواداچونتان بۆ ئه‌وه‌كردووه؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ده‌ڵێت" نه‌خێر ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كه‌یت شتێكی یاساییه ده‌بێت كه‌سی یاسایی و ده‌زگایی یاسایی ئه‌م كارانه بكات."
نازم ده‌باغ وتی" من ده‌توانم بۆتان بنێرم كه ئه‌م پیاوه ڕابردووی چی بووه و له ئێران چی كردووه، وه مه‌سه‌له‌كانی هه‌ر سیاسی نه‌بووه كه زیندانی بووه چونكه ئه‌م پیاوه سیاسی بووه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكرات بووه دوای سێ ساڵ خۆی ته‌سلیم كردۆته‌وه به كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ڵام ده‌كرێت به‌دواداچوون بكرێت دوای ئه‌و سێ ساڵه‌ی كه‌هاتۆته‌وه په‌یوه‌ندی به چ لایه‌نێكی سیاسیه‌وه كردووه و چی كردووه؟."
"من ده‌ڵێم هه‌ر كوردێك له‌هه‌رشوێنێك به‌هه‌ر هۆكارێك بێ هۆكاری یاسایی وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی تاوان له‌زیندان بكرێت و له سێداره بدرێت به‌تاوانی ده‌زانم و مه‌حكومی ده‌كه‌م."
واته (مسته‌فای سه‌لیمی" له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی ده‌ستگیرنه‌كراوه؟ تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌وه بڵێی؟
له‌وه‌ڵامدا نازم ده‌باغ وتی" هه‌مووی تێكه‌ڵ بووه، ئه‌م پیاوه پێشمه‌گه بووه، تێكۆشاوه له‌ناو ڕیزه‌كانی حیزبی دیموكرات، پاشان هاتۆته‌وه به‌ڵام بۆ به‌دواداچوون ناكه‌ن كه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چی كردووه و له‌سه‌ر چیتر گیراوه؟ بۆ له‌خه‌ڵكی سه‌قز و بۆكان ناپرسن كه چۆن "ته‌حویل" ییان داوه‌ته‌وه، خۆ لێره‌دا دوو "ئۆردوگا" هه‌یه، ئۆردوگایه‌ك هه‌یه ڕاستیه‌كانی لایه ئۆردوگایه‌كیش هه‌یه چه‌واشه‌كاری ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قسه ده‌كات، من نامه‌وێت به‌هه‌ست و سۆزه‌وه قسه‌بكه‌م به‌ڵگه‌م لانیه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی سیاسی بووه یا نا، من ده‌ڵێم هه‌ر كوردێك له‌هه‌رشوێنێك به‌هه‌ر هۆكارێك بێ هۆكاری یاسایی وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی تاوان له‌زیندان بكرێت و له سێداره بدرێت به‌تاوانی ده‌زانم و مه‌حكومی ده‌كه‌م."
به‌ڵام ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیه، بابه‌ت و ته‌وه‌ری ئێمه له‌سه‌ر "كاك مسته‌فای سه‌لیمی"یه؟
له‌وه‌ڵامدا نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" من جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه (مسته‌فای سه‌لیمی) ناناسم كه‌سوكاری من نیه به‌ڵام چونكه كورده خزمی منه كه‌سوكاری منه، به‌ڵام من به‌ڵگه و زانیاریمان نیه كه ئه‌م پیاوه تۆمه‌تبار بكه‌ین وه له‌غه‌یری ئه‌وه‌ش به‌ڵگه و زانیاریمان لانیه كهڕوونی ده‌كاته‌وه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی كه ڕونی ده‌كاته‌وه ئه‌م پیاوه نه‌چۆته هه‌رێمی كوردستان، دواتر زۆر جار ئێمه شتمان بینیووه كه‌سوكاری یا یه‌كێكی ده‌گیرێت یا ده‌كوژرێت یه‌كێك لهكهسوكارهكهی له په‌رۆشی خۆی یا له‌نه‌زانینی خۆی یاخود له‌هاندانی له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه قسه‌كانی خۆی ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌و شوێنه‌ی كه‌باجی له‌سه‌ر نیه ئه‌وه‌ی كه گرنگه به‌ڵگه موهیمه."
" كاری من نیه قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی بكه‌م، من نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و هه‌موو كوردی دنیا نیم "
باشه تۆ خۆت. به‌نیازی قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری (مسته‌فا سه‌لیمی) بكه‌یت؟ تا بگه‌یته ڕاستیه‌كان؟
نازم ده‌باغ له‌وه‌ڵامدا وتی" من بۆچی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ نایكه‌م، به‌ڵام كاری من نیه من نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و هه‌موو كوردی دنیا نیم "مومكینه" هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان منی به نوێنه‌ر قبوڵ نه‌بێت."
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات