هەرێم - ئێران
ئێوارهى رۆژی سێشهممه 1/5/2018، بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له بهڕێز ئیرهج مهسجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق كرد كه بۆ بهشداریكردن له كۆنفرانسى پهرهپێدانى پهیوهندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ههرێمى كوردستان له ههولێر، بانگهێشت كراوه.
له دیدارێكدا كه بهڕێز مورتهزا عیبادى، سهركونسولى كونسلخانهى ئێران له ههولێر ئامادهى بوو، ههردوولا پهیوهندییه بازرگانییهكانى نێوان ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان تاتوێ كرد و تیشكیان خسته سهر كۆنفرانسهكه، كه لهلایهن ژووره بازرگانییهكانى ههرێمى كوردستانهوه ساز كراوه و بڕیاره سبهى چوارشهممه له ههولێر بهڕێوه بچێت.
گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكاتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەم هەفتەیەكدا كارەكان كۆتایی بێت، فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی گەشتەكان رێكدەخات لەپەیوەندیدان.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیاری سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی نێوان ئێران و فڕۆكەخانەی سلێمانی دراوەو تەنها كاری كۆمپانیان ماوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان.
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بڕیاری كۆمپانیای بواری فڕۆكەوانی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیش دەربچێت، چونكە كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار پێویستیان بەتەواوكردنی كارەكانیانە كە بوارەكانی خزمەتگوزاری گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.
لای خۆشیەوە تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكمان كردوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان و 24 سەعات فڕۆكەخانە بۆ گەشتەكان ئامادەیە.
وتیشی: ئەو كۆمپانیایەی گەشتەكان رێكدەخات لەگەڵ لەسەر هێڵین، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێرانن، چونكە ئاسمانی ئێران بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستاندا داخراوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا داهاتوویەکی باش پێش بینی دەکات.
"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری "ئینساف نیووز" سەبارەت بە پێش بینی خۆی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا گوتی: پێش بینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچێت. بە تایبەت لە ساڵی تازەدا و دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.
گوتیشی: چونکە ئێمە مێژوو، جوگرافی، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوە هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە ئینشااڵڵە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.
دەباغ لە کۆتایی گوتی: بە بۆنەی ساڵی نوێی و بەهاری تازە و نەورۆزە پیرۆزبایی و رێزیی تایبەتی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم. ئینشااڵڵە کە لە پێناو ئاسایش و هێمنییەکی تەواودا ژیانێکی ئاسوودەیان هەبێت.
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران، ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا مەرزە لاوەکییەکانی سنوری ئێران بکرێنەوە، بەڵام ئەوە بەستراونەوتەوە بە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق-ەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، ئێران بەردەوام لەھەوڵدایە، بۆئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنەوە،"پەیوەندییەکان ھەر وەک خۆیەتی چاوەڕێی دانیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی دەستووردا کار بکەن".
دەباغ وتیشی"داخستنی ئەو مەرزانە بەستراوەتەوە بەکەم دروستبوونی متمانەو بەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەکرێت، داخستنی ئەو مەرزانەش زیانی زۆری گەیاندووە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، چونکە ئەو مەرزانە بژێوی ژیانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی لەسەرە".
رۆژی سێ-ی ئەم مانگە، زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەخەندانی ڕاگەیاند"دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بەڕەزامەندی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قایمقامییەتی مەریوان، سێ مەرزی لاوەکی داخران کە سێ ھەزار کەس کاریان تێداکردووە."
وتیشی"لەو مەرزانەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی و شووشەوات و جوانکاری ئاڵوگۆڕدەکران، مەرزەکانیش بریتین لە ھەڵاڵاوا، توتمان، کونە مێروو".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=43190&babet=1&relat=1024
وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئێران بكەن
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران، ئاماژەی بەوە دا بەرپرسانی ئێران بە وەفدی كوردییان وتووە پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراقەوە بە لای ئەوانەوە گرنگە و دەڵێت: ״بە مەرجی پابەندبوونی كورد بە دەستوور ئێران ناوبژیوانیی هەولێر و بەغدا دەكات.״
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی ئێرانیان كرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی و گەورە بەرپرسانی ئێران كۆ بوونەوە.
نازم دەباغ لە چاوپێكەوتنێكی ״ئاژانس״دا ڕایدەگەیەنێت، ئێران نیگەران بووە لەوەی هەندێ هێزی چەكدار لە هەرێمەوە دەچنە ناو خاكی ئێران و چالاكی ئەنجام دەدەن، دەشڵێت: ״وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئێران بكەن.״
ئاژانس: سەرەتا لەو پرسیارەوە دەست پێ دەكەین، چوونی وەفدی هەرێم بۆ ئێران لەسەر داوای ئێران بوو یان هەرێم؟
نازم دەباغ: بە دڵنیاییەوە لە قۆناغی یەكەمدا لەسەر داوای وەفدی هەرێمی كوردستان بووە، هەرێم لە هەوڵدا بووە بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێراندا، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدا بووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان چاك بكاتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە دڵنیاییەوە پێشوازیی شایستەی لێ كردن.
ئاژانس: لە كۆبوونەوەكاندا باسی چی كرا بە دیاریكراوی، ئێران داوای چی لە هەرێم كرد؟
نازم دەباغ: تۆ ناتوانیت جوزئیاتێك باس بكەیت كە سبەی ئەنواع دوژمن و دۆستی بۆ پەیدا دەبێت، ئەوەی باس كراوە كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆسەی سیاسی و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا، بەڵام لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە ئێران پەیمانی دا كە پشتیوان دەبێت.
ئاژانس: بەڵام ئایا بەڵێن درا بە كورد سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و ناردنی بودجە و مووچەی هەرێم؟
نازم دەباغ: ئێران لە مافە دەستوورییەكانی كورد پشتیوان دەبێت و پەیمان و بەڵێنی ئەوەی داوە بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە دەستوور و یەكپارچەیی خاكی عێراقەوە، واتا ئەگەر هەردوولا پابەند بن بە دەستوورەوە ئێران ئامادەیە ناوبژیوان و پشتیوانیی گفتوگۆكان بكات. كە دەڵێن كورد پابەند بێت بە دەستوورەوە، هەمووی پاكێجێكە، بودجە و مووچە بەشێكە لە پاكێجە گشتییەكە لە هەموو ڕوویەكەوە، هەتا ماددەی 140یش دەگرێتەوە، ئێران پشتیوانیی چارەسەركردنی داوا ڕەواكانی گەلی كورد و ئیلتزاماتی كورد بە بەغدا و بەغدا بەرانبەر كورد دهکات.
ئاژانس: سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق و پشتگیریی مالیكی، ئێران هیچی بە وەفدی هەرێم وتووە؟
نازم دەباغ: ئێران وەكو پرسێكی ناوخۆیی عێراق باسی كرد، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پشتیوانی لەوە دەكات كە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو بێت، ئەوكاتە لایەنەكان هاوپەیمانی بكەن، بە بڕوای ئێران هیچ لایەنێك زۆرینە ناهێنێت كە بتوانێت خۆی حكومەت درووست بكات، دەكرێت پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانی بكەن.
ئاژانس: واتا بە دیاریكراوی باسی ئەوەیان نەكرد پشتگیریی مالیكی یان هاوپەیمانیی لەگەڵ بكەن؟
نازم دەباغ: هیچیان پیشان نەداوە بەوەی پشتگیری لە مالیكی دەكەن یان عەبادی یان لە پارتی یان یەكێتیی دەكەن.
ئاژانس: بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتبووی بە وەفدی هەرێمیان وتووە قبووڵیان نییە لە ناوچەكانی كوردستانەوە هێرش بكرێتە سەر پاسدارانیان و بكوژرێن، لەو ڕووەوە ئێران چی بە وەفدەكە وتووە، سەبارەت بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە كوردستان هیچ داوایەكی هەبووە؟
نازم دەباغ: ئەمەش پاكێجێكە ئێران كورد بە دۆستێكی ستراتیژیی خۆی دەزانێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئێران بە دۆستی ستراتیژیی خۆی بزانێت، واتا پێویستیی بە هاوكاریی دوولایەنە هەیە لە بواری سیاسی و ئاسایش و ئەمنییەت و ئابووری، یەكێك لە قسەكان ئەوە بووە كە ئێمە لەگەڵ ئێوە دۆستی ستراتیژین، نابێت خاكی كوردستان ببێتە شوێنێك بۆ پەلاماردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم كارە ناكرێت قبووڵ بكرێت تۆ دۆستی من بیت بۆ ئەو شتانەی خۆت دەتەوێت، بەڵام چاودێریی ئەو كارانە نەكەیت كە بە زەرەری منە.
ئاژانس: وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا ڕێگری لەوە بكەن؟
نازم دەباغ: حكومەتی هەرێمی كوردستان وەعدی داوە كە ئەمنییەت و ئاسایشی كۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان وەكو یەكە و پارێزگاری لێ دەكەن، هەردوولا دڵنیاییان بە یەكتر دا كە ناكرێت لە هەرێمی كوردستانەوە ببێتە هۆی نائارامی لە نێوان هەردوولا، ئەگەر بمانەوێت پەرە بە بواری ئابووری بدەین، یەكێك لە فاكتەرەكانی هاوكاریی چالاكیی ئابووری، بوونی پاراستنی ئەمنییەتە لە هەردوولاوە، نە لە ئێرانەوە مەترسی هەبێت بۆ سەر هەرێم نە لە هەرێمەوە مەترسی هەبێت بۆ سەر ئێران.
ئاژانس: بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە خۆپیشاندانەكان، ئێران داواكاریی لە وەفدی هەرێم هەبووە؟
نازم دەباغ: ئەسڵەن باسێكی ئەوتۆ نەكرا، ئەوەندە كاریگەریی هەبووبێت لەسەریان تا ئەو داوایە لە كورد بكەن، تەنها باس لەوە كرا چەند مەفرەزەیەك لە كوردستانەوە هاتوون بۆ كاری تەقەكردن و تەقینەوە، بۆیە داوایان لە كورد كرد ئەمنییەت بپارێزن.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات