هەرێم - ئێران
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە گۆڤاری مانگانەی "نەسیم بێداری" ژمارەی تایبەتی نەورۆز، وتارێکی بە ناونیشانی "پێش‌بێنی خاتەمی" نووسیوە کە دەقی ئەم بیرەوەرییە لە خوارەوە دەخوێننتەوە:
تاران..حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سەرچاوەكانی ئاودا كرد
لە رۆژانی 12 تا 15 ی/ 1 / 2014 لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونەوەیەكی فەرمی لە نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و ئەو وڵاتە بەسترا، محەمەدەمین پێندرۆیی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای دانوستان ئامادەبوو و لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدرالیشەوە شاندێك بەسەرۆكایەتیی محەمەد ئەلحاج راوێژكاری وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامێتیی راوێژكاری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەكانی سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی ناوخۆ بەشداربوو، شاندی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە كۆبوونەوەكەدا بەسەرۆكایەتی بەڕێز عەلی رەزا جەهانگیری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بوو.چەندین تەوەر لە میانی كۆبوونەوەكان باس كران.
لە تەوەری یەكەمدا باس لەرێكەوتننامەی ساڵی 1975ی جەزائیرو هێڵی تالوك و چۆنێتیی دیاركردنی لە شەتولعەرەب كرا، تەوەری دووەمیش بریتی بوو لە دابەش كردنی پشكی ئاوی رووبارەكان وچۆنێتیی دابەش كردن و رێكخستنی سەرچاوەكانی ئاو كە نزیكەی 40 رووباری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات هەن و ژمارەیەكیشیان هاوبەشن لەگەڵ سنوری هەرێمی كوردستان.
هەروەها گۆڕینەوەی زانیاریی دەربارەی سەرچاوەكانی ئاو و پێكهێنانی لیژنەی هونەریی هاوبەش، لە دوا تەوەریشدا باس لەو خاڵە سنووریانە كرا كە تا ئێستا یەكلایی نەبوونەتەوە لە نێوان هەردوو وڵات كە بەشێكیان لەسنووری هەرێمی كوردستانن، هەروەها چۆنێتیی دیاركردنی ئەو خاڵانە كە بەو هۆیەوە سنووری نێوان هەردوو وڵات لەو شوێنانە دیاری دەكرێت.
بڕیاریشدرا، كە پاش ئەوەی لیژنەكانی هونەری كارەكانیان تەواو دەكەن، كۆبوونەوەی داهاتوو لە بەغدا ببەسترێت.
مامۆستا علی باپیرئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لەکوردستانى عێراق سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تارانى کرد.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئینتکه‌کان جه‌ختی کرده‌وه که له ئێستادا ڕه‌وشی ئه‌منی کوردستان باشتره له تاران و ده‌وڵه‌ت هیچ نیگه‌رانییه‌کی نییه له‌مه‌ڕ ئینیکه‌کانی ناوخۆی ئێران چونکوو هه‌موو خه‌ڵکی ئێران یه‌ک گه‌لی یه‌کگرتوون.
تاران 12 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA)ـ رێوره‌سمی بیرئانینی رۆشنبیری كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌سجید جامیعی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات
هەواڵی زیاتر لە تویتەر
راپۆرتە پڕ بینەرەکان
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووهوهئێوارهى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/30 له په‌راوێزی بهشدارییاندا له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى…
-
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانييانئهمڕۆ له يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا، به شكۆدارييه‌وه يادى هه‌شت هه‌زار گه‌نج…
-
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووهوهبهیانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٤/٨/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز…
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان دهكهينبهيانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى…
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووهوهپێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز…