نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان له شاری تاران، سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕیی له نێوان زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه.

له‌م ڕوونکردنەوەیه‌دا هاتووه: لەبەر تەواونەبوونی رێوڕەسمی ڕەزامەندیی و کاری یاسایی زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەیەکی نادیار

دواکەوتەوە. بە تەواوبوونی پڕۆسەکە، ئاڵوگۆڕیی له نێوان زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.

 رووداو – هەولێر /// هونەر عەبدوڵڵا  لەگەڵ براكەی بۆ نەشتەرگەری چاوەكانی لە كەركووكەوە دەچێتە تاران، بەڵام لەوێ فێڵیان لێدەكرێ. ئەوان دەڵێن ئەوانەی كاری وەرگێڕان بۆ نەخۆشە كوردەكان دەكەن، لەگەڵ پزیشك و نەخۆشخانە و خاوەن هۆتێلەكان رێكدەكەون و پارەی زیادیان لە زۆر كەسی وەكو هونەر وەرگرتووە. 


هەردی عەبدوڵڵا، كە برای هونەرە بە (رووداو)ی راگەیاند: "رۆژی 3/2/2019 چووین بۆ تاران. لەوێ وەرگێڕێكی كورد كە خەڵكی بۆكان  بوو، ئێمەی برد بۆ ماڵەكەی خۆی. ئەو گوتی من پزیشكێكی باش دەناسم، جانتاكانتان دەبەینە ماڵی خۆمان و دەچینە لای پزیشكەكە، بەڵام شەو دەرمانی داینێ‌ تا خەومان لێ‌ بكەوێ‌".

هەردی دەڵێت :"ئێمە سێ‌ كەس بووین، سەعات 10ی شەو چایان هێنا، دوای كاژێرێك هەرسێكمان خەومان لێكەوت، من شەوانە سێ چوار جار بەخەبەر دەهاتم، بەڵام ئەو شەوە تاوەكو كاژێر شەشی بەیانی بەخەبەر نەهاتم، دوای نەشتەرگەری براكەم ئینجا زانیم دەرمانخوارد كراوین و پارەیان لێدزیوین و فێڵیشیان لێكردووین".

هەردی دڵنیایە كە وەرگێڕەكە پارەكەی دزیوە و گوتی: "چونكە بێجگە لەو ماڵە نەچووین بۆ هیچ شوێنێكی دیكە، من 3200 دۆلار و 800 هەزار دینارم پێبوو، لەگەڵ دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن، گیرفانێكی بچووكم لە دیوی ناوەوەی پانتۆڵەكەم دروستكردبوو، هەموو پارەكەم لەوێ‌ شاردبووەوە. كە جانتاكانمان بردە ماڵەوە و چووینە لای پزیشكەكە، دیاربوو لە جانتاكان گەڕابوون و پارەكەیان نەدۆزیبووەوە، بۆیە ئێمەیان بردە ماڵەوە و دەرمانخواردیان كردین، زۆر بە زیرەكیش پارەكەی دزیبوو، 300 دۆلار و 100 هەزار دینار و 500 هەزار تمەنی بردبوو، بۆ ئەوەی هەستی پێنەكەین".

هەردی پێیوایە وەرگێڕەكە لەگەڵ پزیشكەكەش رێككەوتووە و لە پارەی نەشتەرگەرییەكەش پشكی هەبووە، هەردی دەڵێ: "فێڵ و دزیەكە ئەوەندە بە زیرەكانە دەكرێ، دوای چەند رۆژێك بەخۆت دەزانی كە تێكەوتووی، پزیشكەكە كورد نەبوو، نەشتەرگەرییەكەی بە 2300 دۆلار بۆ كردین، بەڵام دواتر بۆم دەركەوت 500 دۆلاریشی لە پزیشكەكە وەرگرتووە".

بەگوتەی هەردی، وەرگێڕەكە هەڕەشەشی لێكردوون، ئەو دەڵێ: "بڕیار بوو رۆژی دواتر نەشتەرگەری بۆ چاوەكەی دیكەی براكەم بكرێ و بە فڕۆكە بگەڕێینەوە هەولێر، بلیتی فڕۆكەشمان بڕیبوو، بەڵام كە زانیمان فێڵمان لێكراوە بە وەرگێڕەكەم گوت فێڵتان لێكردووین، بۆیە ئەو دەستی بە هەڕەشەكردن كرد و گوتی هەرچییەك بكەن گەشتەكەتان تێكدەدەم، بە پزیشكەكە دەڵێم نەشتەرگەری چاوەكەی دیكەی بۆ نەكات و كێشەشتان بۆ دروست دەكەم، بۆیە نەماندەوێرا هیچ بكەین".

دوای نەشتەرگەرییەكە هەردی و براكەی دەگەڕێنەوە كەركووك و دەیانەوێت سكاڵای لەسەر تۆماربكەن. بەڵام ناتوانن، هەردی، كە خۆشی پارێزەرە دەڵێ: "دواتر زانیمان وەرگێڕەكە لە ماوەیەكی كەمدا چەند جارێك ماڵی گواستووەتەوە، چونكە فێڵی لە زۆر كەسی دیكەش كردووە، چوومە دادگای سلێمانی، بەڵام گوتیان ناتوانین سكاڵاكەتان وەربگرین، چونكە رووداوەكە لە ئێران بووە، دەبێ لە دادگا یان پۆلیسی تاران سكاڵای لەسەر تۆماربكەن".

بەپێی قسەی هەردی سەدان كەسی دیكەش هەن كە وەرگێڕە كوردەكان رووتاندویاننەوە و بە فێڵ پارەیان لێ خواردوون، ئەو دەڵێ: "هەر لەو نەخۆشخانەیە دوو خێزانی دیكەی كوردی باشووری كوردستانی لێبوو كە وەرگێڕ فێڵی لێكردبوون و پارەی خواردبوون. ئەوان لەگەڵ خاوەن هۆتێل، شوفێری تەسكی، پزیشك و نەخۆشخانەكانیش رێككەوتوون، دەست بۆ هەر شتێك دەبەی لەگەڵیان شەریكە، پارە لە خەڵك دەدزن بەبێ ئەوەی هەستیشی پێبكەن، ئەو دزی و رووتكردنەوەی خەڵكەی وەرگێڕەكان دەیكەن لە حاڵەت دەرچووە و بووە بە دیاردە".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران قسەكانی هەردی پشتڕاست دەكاتەوە. نازم عومەر دەباغ بە (رووداو)ی راگەیاند: "بەدڵنیاییەوە خەڵكانێك بەناوی وەرگێڕ كاریان بووەتە رووتاندنەوە و فێڵكردن لەو كەسانەی بۆ چارەسەر و گەشتیاریش دێنە ئێران".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەشڵێ "ئێمە هەمیشە دەرگامان كراوەیە بۆ ئەوانەی نەخۆشیان هەیە و بۆ چارەسەر دێنە ئێران، سەردانمان بكەن، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری و هاوكارییان دەكەین، كەس و وەرگێڕی خۆمان هەیە، لەگەڵیان دەنێرین بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو كێشانە نەبنەوە و فێڵیان لێنەكرێ".

سەبارەت بە رێوشوێنەكانی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە. نازم دەباغ گوتی "ئەو كەسانەی كە دێنە لای ئێمە، ئەگەر بەڵگەی تەواویان لەسەر فێڵكردنەكە هەبێ، ئێمە لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كاریان بۆ دەكەین، بەڵام ئێمە كێشەمان لەگەڵ ئەوانە هەیە كە خۆیان وەرگێڕ دەدۆزنەوە، دواتر وەرگێڕەكە فێڵیان لێدەكات، بۆیە ئەگەر تووشی كێشە بوون، پێویستە بێن لەلای ئێمە سكاڵا بكەن، ئەگەرنا هیچمان پێناكرێ".

 

دواڕۆژ، سامان قوبادى ئه‌سته‌مه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بازرگانانه‌ى هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان له‌ ئێران هه‌یه‌ بتوانن وه‌ریبگرنه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران له‌چاوپێكه‌وتنێكی دواڕۆژدا رایده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: "دڵنیانیم هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران راگیراوه‌ یان نا".

دواڕۆژ: پاش چه‌ند مانگێگ له‌ جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته‌ له‌ رووى ئابورییه‌وه‌ به‌رگه‌ ده‌گرێت؟ نازم ده‌باغ: كۆمارى ئیسلامى ئێران تاقیكردنه‌وه‌ى له‌ رابردوو وه‌رگرتووه‌، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌موو دنیا گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر و توانى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت، دواى رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) له‌مڕۆدا هه‌موو وڵاتانى جیهان ئه‌گه‌ر پشتیوانى نه‌كه‌ن دوژمنى نین، جگه‌ له‌ ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر، گه‌لى ئێران ئێرانچێتى ده‌كه‌ن، به‌واتاى ئه‌وه‌ى وڵاتى خۆیان خۆشده‌وێت و خۆڕاگرن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گه‌مارۆكه‌ گاریگه‌ریى خراپى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌، پشتیوانیكردنى ئه‌وروپا و چین و یابان له‌و رێككه‌وتنه‌ى باسكرا و به‌رده‌وامى بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌رپێى خۆى بوه‌ستێت، پێموایه‌ ئێران به‌رگه‌ى ئه‌م گه‌مارۆیه‌ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر بۆ مایه‌وه‌یه‌كى درێژیش بێت.

دواڕۆژ: كاریگه‌ریى گه‌مارۆكه‌ تاچه‌ند ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێرانى لاواز كردووه‌؟ نازم ده‌باغ: ئاڵوگۆڕى بازرگانى سست كردووه‌، به‌تایبه‌ت به‌هۆى مه‌ترسى بازرگانه‌كانى هه‌رێم له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینى نرخى دۆلار، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیكه‌وتووه‌، ئێران هه‌ندێك له‌و مه‌واده‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى به‌ دۆلار هاورده‌ى ده‌كرد و به‌رهه‌مى ترى لێدروست ده‌كرد نرخه‌كانیان به‌رێژه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هاوكات رێگه‌نادات به‌ رۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك پێداویستى وه‌ك ده‌رمان، چونكه‌ به‌شى خۆى ناكات، به‌وهۆیه‌وه‌ دابینكردنى پێداوییستیه‌كانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى ئێرانه‌وه‌ كه‌میكردووه‌، بۆیه‌ ئێستا بازرگانانى كوردستان كه‌متر روو له‌ ئێران ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ى بازرگانییان گۆڕیوه‌.

دواڕۆژ: ئه‌ی قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكه‌، ئابورى ئه‌و وڵاته‌ى به‌ره‌و كوێ بردووه‌؟ تاچه‌ند یه‌ده‌گى دۆلار له‌و وڵاته‌ كه‌میكردووه‌؟ نازم ده‌باغ: ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دۆخى ئه‌م وڵاته‌، هه‌روه‌ها گرانبوونى نرخى كاڵاكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، هاوكات سه‌ختبوونى هێنانى پێداویستییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ریتانیا و فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا چه‌ند رێكارێكیان ده‌ستنیشانكردووه‌ تا پێداویستییه‌كانى وه‌ك ده‌رمان و خۆراك بۆ ئێران دابینبكه‌ن.

دواڕۆژ: سیاسه‌تى ئێران بۆ داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ ئه‌و وڵاتانه‌ كامانه‌ن پشتى ئێرانیان گرتووه‌؟ نازم ده‌باغ: هه‌نگاوه‌كانى ئێران بۆ ئه‌وه‌یه‌ پارێزگارى له‌ رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) بكات و پابه‌به‌ندى خۆی نیشانداوه‌، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دنیاى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى رانه‌گرێت، به‌ڵكو باشترى بكات، جگه‌ له‌وه‌ هه‌نگاوى تر ده‌هاوێت بۆ چاككردنى نرخى تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، هه‌روه‌ها دابینكردنى پێداویستییه‌كان، وه‌كو بینیمان نرخى دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته‌ 17 هه‌زار تمه‌ن، ئێستا له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار تمه‌ندایه‌، ئێران به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌ن داده‌به‌زێنێت له‌و نرخه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى.

دواڕۆژ: رێككه‌وتنێك له‌نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئێراندا كراوه‌، ورده‌كارییه‌كه‌ى چییه‌، تا چه‌ند بازرگانانى هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییان تێدا هه‌یه‌؟ نازم ده‌باغ: هه‌ر رێككه‌وتنێكى ئابورى له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ سوودى بۆ هه‌رێم ده‌بێت، عێراق بڕیارده‌دات له‌شێوه‌ى پابه‌ندبوونى به‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌ و هه‌رێم-یش له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه‌، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بۆ ئه‌و قه‌رزه‌ كۆنانه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار لاى حكومه‌تى عێراقه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پارانه‌ى كه‌ تائێستا لاى عێراقه‌ و نه‌دراوه‌ به‌ ئێران، به‌غدا به‌چه‌ند جارێك ئه‌م قه‌رزه‌ ده‌داته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى به‌غدا پابه‌ندى نیشانداوه‌.

دواڕۆژ: ماوه‌یه‌كى زۆره‌ بازرگانانى هه‌رێم پاره‌یان لاى بانك و بازرگانانى ئێرانه‌ به‌هۆى گه‌مارۆكه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌م پارانه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌؟ نازم ده‌باغ: ته‌نها بازرگانى هه‌رێم نین، به‌ڵكو هه‌موو عێراقه‌، پاره‌كانیان له‌ بانكه‌كانى ئێراندایه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت له‌رێگه‌ى دادگاكانى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، تائێستا له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه‌ به‌ره‌سمى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، ته‌نیا له‌رێگه‌ى شه‌خسیه‌وه‌ بووه‌، ئاڵوگۆڕى پاره‌كان له‌رێگه‌ى سه‌رافه‌كان بووه‌ نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و بانكى، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌م قۆناغه‌دا پاره‌ى بازرگانانى هه‌رێم بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، پێویستى به‌رێگه‌ى سازان و رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوان بازرگانه‌كان و لایه‌نى دووه‌م له‌ناو ئێراندا.

دواڕۆژ: بۆچى ناردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران راگیرا؟ نازم ده‌باغ: ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م، چونكه‌ دڵنیانیم كه‌ راگیراوه‌ یان نا.

دواڕۆژ: هه‌ست به‌ ساردى ده‌كرێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران، بۆچى؟ نازم ده‌باغ: له‌هه‌ندێك قۆناغدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزن، به‌ڵام له‌دواى ریفراندۆم كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردولا خرایه‌ چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، تائێستاش هه‌رێم له‌رێگه‌ى به‌غداوه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك-یش نییه‌ بۆ هاتنى وه‌فدى هه‌رێم بۆ تاران.

دواڕۆژ: كێشه‌ى به‌ره‌سمى ناساندنى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى هه‌رێم كه‌ى چاره‌سه‌رده‌كرێت؟ ئایا ئه‌مساڵ ئێران ئاوى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌؟ له‌باره‌ى ئه‌م دوو كێشه‌وه‌ چى كراوه‌؟ نازم ده‌باغ: هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌غدا و تارانه‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌روازه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هاوبه‌شى به‌رێوه‌ده‌برێن، بۆ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كیش كه‌ بكرێته‌وه‌ پێویستى به‌ ره‌زامه‌ندى به‌غدا هه‌یه‌، هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه‌ به‌بێ به‌غدا هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر، له‌باره‌ى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌.

دواڕۆژ: كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو نه‌دۆزرێته‌وه‌، ئێران ئه‌مساڵیش ئاو ده‌گرێته‌وه‌؟ نازم ده‌باغ: له‌ئێران نزیكه‌ى 20 به‌نداو له‌ ته‌واوبووندان، به‌تایبه‌ت وشكه‌ساڵى ساڵانى رابردوو، سه‌لمانى كه‌ پێویسته‌ هه‌موو وڵاتێك بیر له‌ خه‌زنكردنى ئاو بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مساڵ و ساڵانى تریش ئێران ئاوى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و كه‌میده‌كاته‌وه‌.

دواڕۆژ: ئایا ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێراندا ده‌مێنێت؟ نازم ده‌باغ: به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئێرانییانه‌ى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن ده‌توانن بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌بێ ڤیزا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بمێننه‌وه‌، دواتریش ده‌توانن ماوه‌كه‌ى درێژبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتێكى زۆر ده‌ست عێراق ده‌كه‌وێت له‌ رێگه‌ی سه‌ردانى هاووڵاتییانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه‌ ئاینییه‌كان، بۆیه‌ پێناچێت ڤیزا لاببرێت.

 

رێزم بۆ هەموو رادەربرینێک هەیە و رێز له دونیای ئازادی و بیر و هزر ده‌گرم

  پێم وایه ده‌کرێت به دیقه‌ت و وردبینییه‌کی زیاتره‌وه سه‌یری وتار و نووسراوه‌کان بکرێت و بخوێندرێته‌وه و به باشی له وشه‌و وته‌کان تێبگه‌ین. ئه‌وه‌ی له‌زار منه‌وه وتراوه، له وه‌ڵامی پرسیارێکدا بووه، وتوومه ئێران نیگه‌رانه، بەڵام بەندە وەکو کوردێک لە هەموو دەست تێوەردانێک و داگیرکاری و بوونی هێزی داگیرکەر لە کوردستان نەک نیگەرانم بەڵکو دژی وەستاوم و خەباتیشم بۆ کردووە و دەیکەم. رادەربرینی ئێمە بۆ پارە و پلە و پایە نیە بەڵکو راستی ئەو بیرو هزرەیە کە لەدەرونم دایە. رابردوو وه ئایندەش دەری دەخات کێ نوێنەرە و کێ کاسەلێسە...له بیریشمان نه‌چێت دونیای دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی سیاسی زۆر جیاوازه له‌ بواره‌کانی دوور له به‌رپرسایه‌تی.

مردن بۆ دوژمنان و پولپەرستان و بۆ ئەوانەی لە پێناو پلەوپایە و پارە خزمەت دەکەن....

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران دیداریی کرد. 

 سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران (تیار الحکمە الوتنی العراقی) سەر بە سەید "عەمار ئەلحەکیم"، رۆژی سێشەمە 5/2/2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕەسووڵ" پێشوازیی لێکرا. 

 سەید "زەرغام حوسێنی" خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ٍشاری تاران، دەربڕیی و باسی لە ڕۆڵی مێژویی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەلحەکیم و هەروەها ڕەوتی سەید "عەمار ئەلحەکیم" لە پشتیوانیکردنی دامەزراندنی عێراقی نوێی و پشتیوانی لە مافەکانی کورد کرد و دڵنیاییدا بە تایبەت ڕەوتی ئەلحەکیمە هەمیشە لەگەڵ هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی عێراق لە ئێران ئامادەی هاوکاریی بن.    

 لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا، نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران، دڵنیاییدا وەکوو هەمیشە بۆ هاوکاریی و پشتیوانیی و کاری هاوبەش ئامادەن و پێشنیاریی کرد کە هەوڵ بدرێت زوو زوو لەم جۆرە دیدارانە ئەنجام بدرێت و بۆ دیداری نێوان هەموو لایەنەکان فراوان بکرێت.    

 لە درێژەی ئەم دیدارەدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دڵنیاییدا کە ئەم جۆرە چاوپێکەوتن و هاوکاریانە بەردەوام بێت.

 نەوا-كاروان مەحمود // نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵو گۆڕی ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان دەكەن، لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت.

لەوبارەیەوە نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە رادیۆ نەوای راگەیاند، "بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی زیندانیان "ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بۆ تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان" لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت، ژمارەی ئەو زیندانیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە هەرێمی كوردستانن نزیكەی 130 كەس دەبن ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو تائێستاش ئەنجامی كۆتایی رانەگەیەنراوە چەندیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران".
وتیشی: "بەپێی زانیارییەكان ئاڵوگۆڕەكە لە مەزری حاجی ئۆمەران ئەنجامدەدرێت و تائێستاش هیچ گرفتێك لەبەردەم ئەو پرسە دروست نەبووەو هیوادارین بەسەركەوتوویی ئاڵوگۆڕەكە ئەنجامبدرێت".

 

 

https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=14308

 

په‌یام// نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له‌ نیگه‌رانییه‌كانی‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی‌ زیادكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و زیادكردنی‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات، دڵنیاییش ده‌دات، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 
نازام ده‌باغ نوێنه‌ری‌ هه‌رێم له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت،  به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێران نیگه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا روو بكاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ئاگادارین هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و بنكانه‌ی كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیشی شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه‌ به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه‌، چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بووه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون".
 
هه‌روه‌ها وتیشی‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بێت".
 
http://www.payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=50001&LinkID=1

 میدیای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە زاری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کە لە سەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆستەکەی دایە، نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 ماڵپەڕی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی، لێدوانێکی نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندووە: ”ئێران نیگه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا روو بكاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان“.

 ڕوونیشی کردووەتەوە کە ”ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ئاگادارین“، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و بنكانه‌ی كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیش شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه‌، به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه‌، لە چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بوون كه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون.

 نازم دەباغ هەروەها جەختی کردۆتەوە: “هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات، پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بێت".

 

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/497288

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی