ئاکامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ده‌رکه‌وت و هاووڵاتیانی عێراقی که به رێژه‌یه‌کی که‌م به‌شدارییان کردبوو، هاوپه‌یمانی سائرون به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در توانی زۆرینه به‌ده‌ست بێنێت، ٥٤ کورسی به‌شی لایه‌نگرانی مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌وی عێراقی بوو به‌ڵام ئه‌م ژماره ئه‌وه‌نده نییه که بتوانێت حکومه‌تی پێ پێک بێنێت به‌ڵام دیاره که وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری، ناوخۆ، ده‌ره‌وه و ئابووری ده‌درێته ئه‌م باڵه.
هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر العهبادی ٥٢ کورسی، "فه‌تح" به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری ٤٩ کورسی، " ده‌وڵه‌تی یاسا" به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی ٢٥ کورسی، "پارتی دیموکراتی کوردستان" به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی ٢٥ کورسی، " الحکمه" به سه‌رۆکایه‌تی عه‌مار حه‌کیم ٢٢ کورسی، " القرار العراقی" به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی ١٥ کورسی و " یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان" ١٥ کورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له لایه‌نگرانی ئێران!
به پێی راپۆرتی العربیه ژماره‌یه‌ک له که‌سه نزیکه‌کانی سه‌در رایانگه‌یاندووه که ئیمکانی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی و فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری کراوه‌یه. ئه‌م دوو گروپه دیارترین تایبه‌تمه‌ندییان نزیکبوونه له ئێران.
سه‌دریش له توییتێردا باسی له پێکهێنانی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات کردووه که ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵییه.
هاوکات باس له ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ الحکمه به سه‌رۆکایه‌تی حه‌کیم و الوطنیه به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لاوی له‌گه‌ڵ سائرون کراوه و وادیاره که بارودۆخ بۆ به سه‌رۆک وه‌زیران بوونی دووباره‌ی عه‌لاوی که باڵی شیعه‌ی لیبراڵه ده‌ستی پێکردووه.
عه‌لاوی به‌رده‌وام له ئه‌مریکا نزیک بووه و گرنگترین باسی ساڵی ٢٠١٧ش دیداری نێوان بێنسهلمان و موقته‌دا سه‌در بوو، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئێستاکه بارودۆخی هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران له عێراق زۆر باش نییه.
سنووری دوورودرێژ و نزیکایه‌تی ئایینی و فه‌رهه‌نگی نێوان خه‌ڵکی ئێران و عێراق وایکردووه که له ده‌ره‌وه‌ی رووداوه سیاسییه‌کان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشدا ئه‌م دوو وڵاته له‌ژێر کاریگه‌ری یه‌کتردا بن.
به هۆی ئابڵۆقه ئه‌تۆمییه‌کانه، زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئێرانی له ته‌کنه‌لۆژیای جیهانی دواکه‌وتن و وێڕای ئیمزاکردنی رێکه‌وتنی ئه‌تۆمی هێشتا نه‌تانتوانیوه ئه‌م دواکه‌وتنه قه‌ره‌بوو که‌نه‌وه، که‌واته باشترین بازاڕ بۆ شتومه‌کی مامناوه‌ندی ئێرانی، ئه‌فغانستان و عێراقه، له لایه‌کی دیکه دابه‌زینی بودجه‌ی عێراق بۆ هۆی شه‌ڕی داعش و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێی باکووری خۆی واتا تورکیا عێراقی زیاتر به‌لای ئێران‌دا هانداوه، راستییه‌ک که نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان گرنگی پێ ده‌دات.
هاوپه‌یمانی سه‌در به ته‌نهایی ناتوانێت حکومه‌ت پێک بێنێت
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رویداد٢٤ ده‌ڵێت که به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌ڵک بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان رووداوێکی گرنگ و پیرۆزه و منیش لێی خۆشحاڵم هه‌رچه‌ند ئاکامهکهیم به‌دڵ نییه. راسته که سائرون زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ناتوانێت به ته‌نهایی حکومه‌ت پێک بێنێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌کانی دیکه هاوپه‌یمانییه‌ک پێک بێنێت.
ده‌باغ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌ڵبه‌ت هاوپه‌یمانی سائرون له چه‌ند حزب پێکهاتووه که له‌وانه‌یه ته‌نها خاڵی هاوبه‌شیان قبووڵکردنی سه‌در بێت له لایه‌کی دیکه‌وه کێشه له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌کی به‌هێز پێک بێنن سه‌ره‌تا ده‌بێت له نێوان خۆیاندا رێکه‌ون له راستیدا ئێستاکه که‌مترین رێکه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بوونی هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌ڵام بابه‌تێک که هیچ شکێکی تێدا نییه ئه‌وه‌یه که هه‌ر حکومه‌تێک به هه‌ر بیرۆکه‌یه‌که‌وه که ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئابووری خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بپارێزێت و رێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه. پێگه‌ی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران وایکردووه ئه‌گه‌ر شتێک له ئێران نه‌کڕدرێت دیسان ئه‌م وڵاته رێگای ترانزیتی شتومه‌که.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پۆستەدایە، ڕەخنەی لە تۆمەتبارکردنی ئێران بە ساختەکاریکردن بۆ یەکێتی گرت و ڕای گەیاند: ”ناحەزانی ئێران هەوڵدەدەن کۆماری ئیسلامی لای خەڵکی کوردستان ناشرین بکەن“.
نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لەبارەی ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، ئێران لە بەرامبەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا ساختەکاری بۆ یەکێتی کردووە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "بابەتی تۆمەت گۆڕینەوە بۆ یەکتر بەبێ بەڵگە بە ناڕاوا دەبینم، ڕێزم بۆ بۆچوونی ھەموو لایەنەکان ھەیە و ئەوانەی کە دەنگیان کەم ھێناوە یان زیاد، بەڵام ھەریەکەیان لە بەرژەوەندیی خۆیدا وەڵام دەداتەوە، بڕوام وایە باشترین شت وەرگرتنی ئەزموونە لە ڕووداوەکان".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی بە پێویستی دەزانێت، ئارامیی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی بپارێزرێت، چونکە ”چاوی زۆر بۆ تێکدانی سلێمانی ھەیە“. دەشڵێت: ”ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان چاوەڕواننەکراو بوو، منیش تێبینم لەسەر شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانەی باسی ساختەکاری و دەستکاریی ئەنجامی ھەڵبژاردن دەکەن، بەڵگەکانی خۆیان بھێنن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دەستبەجێ کۆمەڵێک خەڵک پەنجەی تۆمەتیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاکێشاوە، ھەرچەندە لە ھەڵبژاردنی پێشتریشدا ئەم تۆمەتە ئاراستەی ئێران کرابوو، بەڵام من بە گوناھی دەزانم بەبێ بەڵگە و ڕاستەوخۆ ئەم ئۆباڵە بخەینە ئەستۆی ئێران و کەسانی دیکە".
بەرپرسەکەی یەکێتی کە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئێران، دووپاتی کردەوە: "تا ئێستا بە فەرمی لە بەرپرسانی یەکگرتوو و گۆڕان و کۆمەڵم نەبیستووە کە ئەم تۆمەتە بخەنە ئەستۆی ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاگامان لەوە بێت لەم قۆناغەدا ناحەزانی ئێران ڕۆڵیان ھەبێ بۆ ئەوەی ئێران لەلای جەماوەری کوردستان ناشیرین بکەن".
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
دوای ده‌نگدان، به‌ڕێزیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان له عێراق و هه‌موو گه‌لانی عێراق، مێژووییه و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه كه له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
هیوادارین خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی هه‌موویان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن كه ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگه. بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه و هیوادارم له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر ئێستا بارانیشه، به‌ڵام من هیوادارم ئه‌مه نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن نه‌یێته ده‌نگدان و هیوادارم هه‌موولایه‌ك بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه بۆ ئایندهی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنی گرنگن. هیوادارم بۆ هه‌موو عێراق به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه.
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێزیان گوتی: سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین قه‌واره سیاسییه‌كان له عێراق چه‌ند كورسی ده‌هێنن كه ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و هه‌ر لایه‌نێك له عێراق به‌بێ هاوپه‌یمانی ناتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت. ئه‌مه ڕوونه و پێمان وا نییه پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا بێت، چونكه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دروست بووه و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد پێویسته ڕه‌چاوی پرسی ته‌وافق بكرێت و به بڕوای ئێمه بێ ته‌وافق ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی داهاتوو بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه تا ئێستا هه‌ن، به‌ڕێزیان ئئاشكرای كرد "ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هه‌م بۆ به‌غدا و هه‌م بۆ ئێمه ئه‌زموونێك بوو، هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه بووبێته هۆكار هه‌ردوولا به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و ماوه‌ی 12 ساڵه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوای ئه‌م قۆناغه كه قۆناغێكی ته‌واو نوێیه له عێراقدا و دوای تێشكشانی تیرۆرستانی داعشه، پێویسته زیاتر گرنگی به پرسی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بدرێت و گرنگی به پرسی ئابووری له‌م وڵاته‌دا بدرێت كه چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه پێویست ده‌كات سهقامگیریهكی سیاسی له‌م وڵاته‌دا دروست ببێت.
بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه دروست ده‌بێت كه ئه‌وه مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی دیكه‌یه، بۆیه هیوادارین ئه‌م چه‌ند ساڵه بۆ هه‌موو لایه‌كمان وانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشین و كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و سیستمه نوێیه‌ی كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت و خاویی سیسته‌مه‌كه و پێگه‌ی كورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌م سیستمه، سیستمێكی نوێیه و له‌وانه‌یه فێربوونی به‌كارهێنانی ئاسان نه‌بێت و خۆشم یه‌كێك له‌وانه بووم، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌ڵێن ئه‌و سیستمه وردتره و هیوادارم به‌و شێوه‌یه بێت و یه‌كه‌مجاره له عێراقدا تاقی ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینیمان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌موو كه‌سێك نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن كه سیستمه‌كه زۆر به هێواشی به‌ڕیوه چووه. هیوا ده‌خوازین كه گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و پرسه بدات و مافی هاووڵاتیان كه مافی خۆیانه بچنه ده‌نگدان، هه‌موو ڕێكارێك بگرنه به‌ر تاكو ئه‌و مافه‌ی خه‌ڵك نه‌فه‌وتێت.
كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا پۆست نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌لی كوردستانه، ئه‌و كێشانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا كێشه‌ی ماده‌ی 140، چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته، ئه‌مانه ئه‌و كێشه جددیانهن كه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایان بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك به‌شێك له عێراق و هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراقدا، بێگومان مافی خۆمانه هه‌ندێك پۆستمان هه‌بێت، له‌مانه‌ش پۆستی سیادی كه سهركۆمار یه‌كێك له‌و پۆستانه‌یه. به بۆچوونی ئێمه یه‌كێك له‌و پۆستانه ده‌بێت به كورد بدرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هیوادارم له ناوخۆماندا یه‌كگرتوو بین بۆ هه‌موو شتێك و ئه‌مه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمانه، ئه‌گه‌رنا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڕێزیان گوتی: به ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات و ئێستا زووه بڵێین كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت و دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دیار ده‌بێت. ئێمه كورسی له‌و ناوچانه بهێنین یان نا، ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن و ناوه‌كه‌یان دیاره كه كێشه‌یان له‌سه‌ره. نه ئێمه ده‌توانین ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان له‌و شوێنانه‌دا هه‌بێت و نه به‌غدا. ئه‌مه پێویسی به‌وه‌یه دابنیشین و به‌پێی ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه.
ده‌رباره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی كوردی له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: ئێمه پشتئه‌ستوورین به‌و ده‌نگانه‌ی گه‌لی كوردستان كه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان پێی دیاره‌ی ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق. تا ئێمه له‌و وڵاته‌دا بین كه پێی ده‌ڵێن عێراق، پێویست ده‌كات به‌شدارییه‌كی كارا و جددیمان هه‌بێت له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا لایه‌نه‌كان كردیانه سه‌ر یه‌كتری، دوای ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه، ئه‌م قۆناغه به‌تایبه‌تی له كوردستاندا وا ده‌خوازێت به‌په‌له هه‌موو لایه‌نه‌كان بێ جیاوازی دابنیشین و ستراتیژیه‌تێك دابڕ‌ێژین بۆ چۆنیه‌تیی كاركردنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر نا به په‌رته‌وازه‌یی بچینه به‌غدا و هه‌ریه‌ك به دوو كورسی، یان چوار كورسی، یان چه‌ند كورسیه‌ك بێت، ناتوانین ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌نجا تا شه‌ست و شه‌ست و پێنج كه‌متر یان زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه یه‌كگرتوو بن ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌بێت له به‌غدا، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن وه‌ك كوتله‌یه‌ك له‌وێ، بێگومان ناتوانن هیچ شێتك له‌سه‌ر ئه‌و شتانه زیاد بكه‌ن كه تا ئیستا له به‌غدا هه‌بووه. من له قسه‌كانی خۆم له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێمه ئاماده‌ین به‌په‌له ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بده‌ین بێ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ری كۆن هه‌ڵده‌ینه‌وه كه چی كراوه و كێ چی كردووه، ئاماده‌ین به‌و شێوه‌یه ده‌ستپێبكه‌ین و هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقی تازەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کرد، بەو هیوایەی بتوانن بەشدار بن لە بنیادنانەوەی وڵات، لەکاتێکدا کورد خاوەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو و هەموو شتێکی خۆیان هەبوو، هەرچەند ئەندام نەبوون لە یووئێن.
لەوبارەیەوە گوتی: بەو هیوایە گەڕاینەوە بۆ عێراق کە عێراقێکی نوێیە. دوای نووسینەوەی دەستوور پێمان وابوو قۆناغێکی نوێ لەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە بۆ هەموو پێکهاتەکان، نەک تەنیا بۆ کورد.
به‌ڕێز سەرۆک وەزیران نیگەران بوو لەوەی ڕەوشەکە وادەرنەچوو کە خەڵکی کوردستان دەیویست. دەربارەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقیش، ئاماژەی بەو کەسانە کرد کە لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنیان بە کورد دابوو لەگەڵ جەختکردنەوەی وڵاتانی دەرەوە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور.
به‌ڕێزیان خواستی کوردستانی دووپات کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا داوای خەڵکی کوردستان جێبەجێکردنی دەستوور بووە وەک ئەوەی کە هەیە. بەڕێزیان ئەوەی بە ئەزموونێک بۆ هەولێر و بەغدا لەقەڵەم دا بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەو ئەزمەوونە ببینن و بە عەقڵێکی کراوە باس لەوە بکەن کە کێشەکان لە چوارچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. هه‌روه‌ها گوتى: ئێمە بەو هیوایە بەشداریمان کردووە و دەمانەوێ زۆر بە جددی بەشدار بین لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا و بتوانین کێشەکانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بۆ بەشداریی چالاک‌تر له ده‌نگدان، گوتی: بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بەشدارییەکی کارا بکەن و بچن بەرەو سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن. دەنگدان بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر گرنگە و نابێ ئەو دەرفەتە بۆ کەس لەدەست بدەین و دوودڵ بین، ئەوە بۆ خۆمانە دەکەین.
بەڕێزیان سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەسەر پێکهاتەی داهاتووی حکوومەتی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ حکوومەتی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق بێت و هەندێ شتی بنەڕەتی هەیە دەبێ ڕەچاو بکرێت. ئەوەشی گوت کە لە دەستووری عێراقدا کورد و عەرەب وەک شەریک و هاوبەش لەم وڵاتەدا پێناسە کراوە، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم وڵاتەیە و دەبێ ڕه‌چاو بکرێت و لایەنەکانی دیکەش دەبێ ڕه‌چاو بکرێن. بۆیە بە پێویستی زانی دیسانەوە تەوافوقێک هەبێ لە شێوەی پێکهاتەی حکوومەتی ئایندە لە بەغدا.
ده‌رباره‌ى سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیش، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شه‌خس مامەڵە بکات، بۆیە گوتی: ئێمە بەپێی بەرنامە لەگەڵیان ڕێکدەکەوین، لەم هەڵبژاردنەشدا کەس ناتوانێ بە تەنیا ئەو ژمارە کورسییانە بهێنێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە ناچار دەبێ لەگەڵ لایەنی دیکە ڕێککەوتن بکات.
لەوبارەیەوە گوتى: ئێمە وەک کورد داواکارییەکانمان بخەینە بەر دەستی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین لەسەر بنەمای بەرنامەیەک، نەک لەسەر بنەمای شەخش کە کێ دەبێ، چونکە شەخس دێ و دەڕوا و ئەم وڵاتە دەمێنێ، پێویستە ئەوە بەپێی بەرنامەیەک بێت.
به‌ڕێزیان هیوای خواست ئەمجارەیان کورد بەپێی بەرنامەیەک و وادەیەکی دیاریکراو بتوانێ کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و ئەوەی بە قازانجی هەموو عێراق دانا و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، عێراق ناتوانێ سەقامگیری تێدا هەبێت، لەبەر ئەوە لە جیاتی ئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتر بکەین و سوور بین کە مافی یەکتر نەدەین، باشتر وایە دابنیشین و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین.
سەبارەت بەوەی کە ئایا دوای هاتنەسەرکاری حکوومەتی تازە لە عێراق، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک خۆی دەمێنێ و بەردەوام دەبێت؟ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، وەک ئەوەی کە هەیە. لەگەڵ سەرۆک وەزیران چۆن ڕێککەوتنمان کردووە، بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ دەبێت
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، لە جەژنی میللی وڵاتی پۆڵۆنیا له باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته لە شاری تاران بەشداریی کرد.
باڵیۆزخانەی وڵاتی پۆڵۆنیا لە تاران بە بۆنەی جەژنی میللی وڵاتەکەی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٧-٥-٢٠١٨ ئاهەنگێکیان گێڕا. هەر بۆ ئەم مەبەستە "یارۆسلاڤ مارسین دۆمانسکی" باڵیۆزی پۆڵۆنیا لە تاران بانگهێشتی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد بۆ بەشداربوون لەو بۆنیەدا کە بەشێک لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی و باڵیۆزی وڵاتانی جیهان تیایدا ئامادەبوون و هەروەها نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لەو بۆنه‌یەدا بەشداربوو.
جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەچێتە قۆناغێكی نوێیوەو نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران، زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: ئێران جەخت لەسەر زیادكردنی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەكاتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران، بە SNNی ڕاگەیاند: هەر دیبەیت و كۆنفرانسێك كە ئەنجامدەدرێت، دەبێتە هۆی زیادكردنی جموجۆڵ و چالاكییەكان، هەرێمی كوردستانیش لەقۆناغێكدایە پێویستی بە بەگەڕخستننەوەی زیاتری كەرتی سەرمایەگوزاری و ئابوری هەیە لەهەموو بوارەكاندا، بەتایبەت لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت برەوی زیاتر بەو كەرتە بدات.
تاران – ایرنا- نزیکه‌ی ١٠ رۆژ ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوای رووخانی سه‌دام له ساڵی ٢٠٠٣دا.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به به‌شداری ١٢٨ حزب، ٢٢ به‌ره، ٤٢ حزبی سه‌ربه‌خۆ و ١٧ که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ رۆژی شه‌ممه ١٢/٥ له ناوخۆ و ١٩ وڵاتی بیانی بۆ ده‌نگدانی هاووڵاتیانی عێراقی له‌وانه له ئێران، به تێچووی ٨٠ ملیون دۆلاری به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێگه‌ی به‌رچاوی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵانی رابردوودا وایکردووه تاوه‌کوو هه‌ر خولێک حزب و به‌ره سیاسییه‌کان جیاواز له خوله‌کانی رابردوو بن و ئه‌مه‌ش وایکردووه له‌م خوله‌دا سێ به‌ره‌ی به‌رچاو له شیعه‌کان، سوننه‌کان و سیکولاره‌کان پێک بێت. شیعه‌کان به ٦٢ حزب و ٥ به‌ره‌و ١٠ حزبی سه‌ربه‌خۆ، سوننه‌کان به ٣٢ حزب، سێ به‌ره و سیکولاره‌کان به ٩ حزبه‌وه دوو به‌ره‌یان ببێت. به‌رهه‌م ساڵح به به‌ره‌ی نیشتمان که ٣ حزبی کوردی له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان (که‌رکووک، موسڵ و دیاله) و کورده‌کانیش به ٩ حزبه‌وه به‌شدارن و تا ئه‌م کاته به‌ره‌یه‌کیان پێک نه‌هێناوه، و له ناوچه کوردییه‌کان هیچ به‌ره‌یه‌ک پێک نه‌هاتووه. به‌ڵام ده‌وترێت بڕێک لایه‌نی کوردی پێش هه‌ڵبژاردن و له رۆژانی داهاتوودا به‌ره‌یه‌ک پێک بێنن.
سیستمی سیاسی عێراق به پێی دابه‌شکردنی باو، په‌رله‌مانییه و تێێدا خه‌ڵک ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وانیش سه‌ره‌تا سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌ویش له‌ناو فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌ماندا، که‌سێک بۆ خولێکی چوارساڵه بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران کاندید ده‌کات تاوه‌کو په‌رله‌مانی ده‌نگی پێ بدات.
.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێک دێت له سه‌رۆک وه‌زیران و ٢٢ وه‌زیر که ده‌بێت لانیکه‌م له سێیا دووی ده‌نگی په‌رله‌مان وه‌ربگرن/
ئاڵوگۆر له بارودۆخی چه‌ند به‌ره‌یه‌ک له رۆژانی داهاتوودا
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و پێکهێنانی به‌ره له رۆژانی داهاتوودا وای بۆ ده‌چێت که له رۆژانی داهاتوودا بارودۆخی به‌ره‌کان له کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاڵوگۆری به‌سه‌ردا بێت و به‌ره‌ی نوێ پێک بێت و بڕێک حزب وه‌کو حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری که دکتور به‌رهه‌م سه‌رۆکاتی ده‌کات یه‌ک بگرن، ئه‌و هه‌روه‌ها پێی وایه که له ئاست عێراقدا تاوه‌کو راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌کانی دیکه یه‌ک ناگرنه‌وه و ده‌ڵێت: راپرسییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که ته‌حالوفی النصر به سه‌رۆکایه‌تی عیبادی، حکومه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی، سائرون الصلاح به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در، الفتح به سه‌رۆکایه‌تی عماری و ائتلاف الوطنیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و نیشتمان به سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح (که سێ حزبی کوردستانیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه)، زیاترین ده‌نگیان هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به هۆی ئاماده‌بوونی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزسیۆن پڕگڕو تین ده‌بێت
به وته‌ی نازم ده‌باغ، رێژه‌ی به‌شداری له‌م خوله‌دا دیار نییه به‌ڵام به پێی راپرسییه‌کان باش ده‌بێت چونکه ئه‌مجاره کێبڕکێ له نێوان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزسیۆندایه و ئه‌مه‌ش گڕ و تینێکی تایبه‌ت ده‌دات به هه‌ڵبژاردن. ئه‌و هه‌روه‌ها پێی وایه که خه‌ڵکی عێراق له رێگای ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێوه خوازیاری ئاڵوگۆڕ و چاکسازین و هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌م بارودۆخێکی سیاسی نوێ له عێراق دروست ده‌کات چونکه ئه‌م وڵاته پێویستی به‌م ئاڵوگۆڕه‌یه.
گۆڕنی بیرۆکه‌ی داعش بۆ ئیدئۆلۆژییه‌ک له عێراقدا
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران وێرای ئاماژه به‌و خاڵه که سه‌ره‌ڕای شکستی داعش له عێراق، بیرۆکه‌ی داعش له‌ناو نه‌چووه ده‌ڵێت: ئه‌م بیرۆکه‌یه ئه‌مرۆکه بووه‌ته ئیدئۆلۆژییه‌ک و بۆ له‌ناوبردنی، ده‌بێت حکومه‌تێک له عێراقدا پێک بێت که هه‌نگاوی باش و کاریگه‌ر له‌م بواره‌دا هه‌ڵگرێت.
پێویستیی یه‌کێتی زیاتری نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کان به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کان
نازم ده‌باغ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که بۆ ئاڵوگۆڕی پێویست له داهاتووی سیاسی عێراقدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له کورد و شیعه و سوننه یه‌ک بگرن ده‌ڵێت: ئێستاکه له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا دوو گروپ ئاماده‌ن، که یه‌کێکیان خوازیاری پاراستنی بارودۆخی ئێستایه و ئه‌وی دیکه به‌دوای ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تییه‌وه‌یه.
ئه‌م به‌رپرسه کورده ده‌ڵێت له هه‌ر خولێکدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت رێککه‌وتنی نێوان گروپه جیاوازه‌کان پێویسته و ئه‌گه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه راسته‌قینه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت، زۆربه‌ی کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
نازم ده‌باغ ئاماژه به‌وه ده‌کات تا کاتێک که ده‌ستوور گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ده‌بێت پابه‌ندی بین چونکه خه‌ڵک ده‌نگیان پێداوه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێستا له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا شیعه‌کان وه‌کو سه‌رده‌می سه‌دام له‌گه‌ڵ کورده‌کان یه‌ک بگرن بارودۆخه‌که ئاوه‌ها نابێت و ده‌بێت بزانینن که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هاوکاریمان پێویسته و ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین که هاوپه‌یمانییه‌که‌مان راسته‌قینه بێت.
ده‌باغ پێی وایه که له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا هه‌رکه‌سه‌و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه‌و ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆربه‌ی کێشه‌کانی عێراقه و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ن و به‌رپرسه‌کان بیر له خه‌ڵک بکه‌نه‌وه ئه‌مه روونادات.
کورده‌کان به‌دوای پێکهێنانی به‌ره‌ی نوێ له باکووری عێراق
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌کات که له باکووری عێراق کورده‌کان به‌دوای پێکهێنانی به‌ره‌ی نوێوه‌ن و ده‌ڵێت: ئامانجی ئه‌وان خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵک و دابینکردنی ئه‌من و ئاسایشه و ئه‌گه‌ر ئێستاش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هاوکاری رابردوومان وه‌کو سه‌رده‌می پێش رووخانی سه‌دام، کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن
نازم ده‌باغ وێڕای ره‌خنه له جێبه‌جێنه‌کردنی سه‌رژمێری له عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاماری دروست له رێژه‌ی دانیشتووان ده‌ڵێت: ئێستا روون نییه که چه‌ن ملیون خه‌ڵکی عێراق ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و به‌و پێیه که بڕێک که‌س هێشتا کارتی هه‌ڵبژاردنی رابردوویان هه‌یه و کارتی نوێشیان وه‌رگرتووه، ئاکامی هه‌ڵبژاردن به‌م پێیه و به پێی کڕین و فرۆشتنی کارتی هه‌ڵبژاردن، که زیاتر له به‌غدا ئه‌مه رووده‌دات، ناتوانێت ئاکامێکی دروست بێت.
به وته‌ی ئه‌و له باکووری عێراق به پێی چاوه‌ڕوانییه‌کان له نێوان ٦٠ بۆ ٧٠٪ی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پەرەگراف- سوركێو محەمەد
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت، تاران پێشبینی دەكات بەهۆی پەیدابوونی لیستە نوێیەكانەوە گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسی هەرێم ڕووبدات، ئەوەشدەخاتەڕوو، تاران پشتیوانی هیچ لایەنێكی عێراق ناكات‌و چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەو ئەگەر كورد یەكگرتوو بێت پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرێتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف، تیشكدەخاتەسەر گرنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێران‌و تێڕوانینی ئێرانییەكان بۆ پێگەی كورد‌و حیزبەكان، باسلەوەشدەكات، دوای ڕیفراندۆم حیزبە كوردییەكان لەوەگەیشتن ڕۆڵی ئێران گرنگەو دەبوایە ڕەچاوی داخوازی‌و پێشنیارەكانی بكرایە.
ئێران كە ڕۆڵ‌و كاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر سیاسەتی عێراق، پشتیوانی هیچ لایەنێك دەكات لە هەڵبژاردندا؟ لە وەڵامدا نازم دەباغ ئەوەی خستەڕوو، ئێران تائێستا "خۆی ساغ نەكردوەتەوە"و پێناچێت بە شێوەیەكی زەق‌و ئاشكرا بڵێت پشتگیری لایەنێك دەكات.
وتی"سیستمی هەڵبژاردن لە عێراق دەنگی زۆرینەو كەمینە دەوری خۆی هەیەو لیستی زۆرینە براوەدەبێت بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیران، لە ڕێگای سازان‌و ڕێككەوتنی لایەنەكانەوە پشكی سەرۆكی حكومەت هی شیعەیەو سەرۆك كۆمار بۆ كورد‌و پەرلەمان بۆ سوننەیە، كێبڕكێكە دەكەوێتە نێوان هێزە شیعەكان پێموایە تا ئاستێكی زۆر بۆ ئێرانییەكان لایەنی شیعە بۆ حوكمڕانی هەركەسێك بێت بە سودی خۆی دەبێت‌و لێرەدا چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكەن."
لایەنەكانی كوردستان هێشتا دڵنیانین لەوەی عێراقی دوای هەڵبژاردن سەرۆك كۆمارەكەی كورد دەبێت یان نا، بەڵام ئایا ئێران پشتیوانی وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەكات لەلایەن كوردەوە؟ نازم دەباغ وتی"ئێران پشتیوانی ئەو سازانەیە كە لە عێراق بووە، بەڵام ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی كورد‌و ئەنجامی هەڵبژاردن‌و هاوپەیمانیەكانی كورد، ئایا دەتوانن پارێزگاری لەو مافانە بكەن لە عێراق وەریانگرتووە؟ كە كورد هەمووی یەك دەنگ بێت بەدڵنیاییەوە پێموایە جارێكی دیكە پشكی سەرۆك كۆمار دەبێتەوە هی كورد."
بۆچی بەرلە ڕیفراندۆم كورد لە ڕۆڵی ئێران تێنەگەیشتووە؟
بەهۆی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی ڕابردوو پەیوەندییەكانی ئێران‌و هەرێمی كوردستان بەرەو ئاڵۆزیی ڕۆیشتن‌و ئێران بەتووندی دژی ئەنجامدانی پڕۆسەكە بوو، بەڵام ئێستا پەیوەندییەكان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچن‌و ئەمڕۆش لە هەولێر كۆنفرانسێكی ئابوریی فراوان لە نێوان هەرێم‌و ئێران بەڕێوەچوو، بە بڕوای نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران، ئەو كۆنفرانسە نیشانەی ئەوەیە پەیوەندییەكان خەریكە دەگەڕێنەوە ئاستی پێشووی خۆی.
"پێموایە هەموو حزب‌و لایەنەكان، یەكێتی‌و پارتی‌و ئەوانی دیكەش لەوەگەیشتن ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگەو دەبوایە ڕەچاوی داخوازی‌و پێشنیارەكانی بكرایە، چونكە ئەنجامی ڕیفراندۆم ئەوەدەرچوو كە بەرپرسانی ئێران لە سەرەتاوە ئاماژەیان پێداو دەتوانین بڵێین كوردیان لێ ئاگاداركردەوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كارەسات بۆ كورد دروست دەكات، ئێستا هەموو لایەنەكان لە هەوڵی گەڕانەوەی پەیوەندییەكانیاننو هەموشیان توانیویانە جوڵەیەك لە پەیوەندییەكانیان بكەن بەرەو باشی."
لە وەڵامی ئەوەی بۆچی لایەنەكانی هەرێم بەرلە ڕیفراندۆم ئەو تێگەیشتنەیان نەبووە بۆ ڕۆڵی ئێران؟ نازم دەباغ وتی"یەكیان هی غروری بوو، دووەم، ئەنجامی گەیاندنی ڕاوێژی هەڵەو لێكدانەوەی هەڵە لە خوێندنەوەی سیاسەتی ئەو وڵاتانەی خۆیان بە دۆستی كورد زانیوە كە دەركەوت هیچیان ئەو دۆستە نەبوون بۆ سەربەخۆیی پشتیوان بن، تەنها وڵاتێكیش كە ڕاستگۆبوو لە گەیاندنی پەیامەكەی لە پێش ڕیفراندۆم ئێران بوو كە نە پشتیوانەو نە بەباشی دەزانێت ئەنجامبدرێت."
ڕای ئێران لەسەر براوەی هەڵبژاردن لە سلێمانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 10 ڕۆژی دیكە بەڕێوەدەچێت، لە كاتێكدایە لیستی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست بوون، كە دیارترینیان نەوەی نوێ‌و هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵحن كە پێگەی سەرەكییان لە سلێمانییە، نازم دەباغ وتی، زانیاریی نییە كە ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەو لیستە نوێیانە هەیە یان نا.
وتیشی"ئێران نایەوێ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ كاربكاتەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن نە لە عێراق‌و نە لە هەرێم، بە تەئكید ئەوانیش وا پێشبینی دەكەن كە بەهۆی پەیدابوونی لیستی جیاجیا بەشێوەیەك لە شێوەكان گۆڕانكاری لەسەر نەخشەی سیاسی هەرێم دێتە پێش، بەڵام لە هەمانكاتدا هێزە سەرەكییەكانی كوردستان دیارە كە كێن."
لە هەرێمی كوردستان یەكێتی بە نزیكترین حزب لە ئێران ئەژماردەكرێت كە پەیوەندییەكی دێرین‌و پتەو لە نێوانیاندا هەیە، ئایا ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی ئەو پێگەو دەنگەی ئێستای نەمێنێت، پشتیوانی ئێران بۆ ئەو حزبە وەكو جاران دەمێنێت؟
نازم دەباغ بەمجۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە"پەیوەندییەكی دێرین هەیە لە سەردەمی جەنابی مام جەلال لەنێوان یەكێتی‌و ئێران هەروەها پارتی‌و ئێران‌و لایەنەكانی دیكەش، ئێران مەبەستیەتی هاوسەنگی هەبێت لە هەرێم، ئەگەر بە ئەندازەی خۆی یەكێتی دەنگ بهێنێت یان دەنگیشی كەم بكات، پێموانییە لە پێگەو پایەی یەكێتی یان لایەنەكانی دیكەش كەمبكاتەوە، بەڵكو هەمووی پێویستە بۆئەوەی بتوانن بە هاوكاری‌و هاوپەیمانی، ئاسایش لە ناوچەكە بپارێزن چونكە ئاسایشمان بەستراوەتەوە بەیەكەوە."
ئایا لە دیدی ئێرانەوە یەكێتی یەك كورسی بهێنێتو 100 كورسی بهێنێت هەر یەكێتییەكەی جارانە؟ نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم كە لە پشكی یەكێتی لەو پۆستەدایە، وتی"هەڵەیەك هەبوو لەو وتارەی یەكێتی كە ئەگەر یەك كورسیش بهێنێت، پەیامێكی باش نەبوو بۆ یەكێتی، چونكە خۆی بە سۆسیال دیموكرات دەزانێ‌و بڕوای بە دیموكراسی‌و ئاشتی‌و ئازادی هەیە، بەڵام ڕابردو و سەنگو قوتابخانەی مام جەلال بەشێك لەو سەروەرییانەی یەكێتی دەپارێزێت."
دەربارەی ڕای ئێران لەسەر حزبە بەهێزەكانی سلێمانی‌و براوەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایەو ئایا ئەگەر یەكێتی نەبوو ئەو وڵاتە هەر مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكات؟ نازم دەباغ وتی"بۆ هەر ڕوداوێك هەڵوێستێكو قسەیەك هەیە، بەڵام یەكێتی خاوەن ڕابردویەكە بە ئاسانی ناكرێت دەستبەرداری بیت، بەڵام یەكێتیش هەنگاوەكانیو هەڵوێستەكانی دەبەسترێتەوە بە دیدو تێڕوانینی بۆ ئایندە، چونكە لە سیاسەتدا بەرژەوەندی هاوبەش هەیە."
ئایا وتەكانی نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە تاران، بەو مانایەیە كە ئێران مامەڵە لەگەڵ براوە ناكات‌و هەر یەكێتی لامەبەستە؟ نازم دەباغ وتی"من ناتوانم پێشوەخت ڕای خۆم بدەم، بەڵام یەكێتی پێگەیەكی تایبەتی هەیەو چەند شتێك هەیە پێیەوە بەستراوەتەوە، وەك ئەو ستراتیژەی خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال كە دایڕشتووە لەگەڵ ئێران ئەویش ستراتیژی مەودا درێژی هاوبەشی سنوری یەكێتی‌و ئێرانەو لە پەیوەندییەكی باش‌دا بووە لەگەڵ ئەو وڵاتەو ئە وانیش لە قۆناغی خەباتدا هاوكار بوون."
نازم دەباغ پێیوایە، ئەو پێگەیەی یەكێتی هەیەتی لای ئێران، "ئەگەر سیاسەتێكی ڕاست پەیڕەو بكات‌و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەكانی هەرێم‌و كورد‌و یەكێتی، نەكەوێتەبەر ئەو پرسانەی كە ئێران نیگەران بكات، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا بێت بەدڵنیاییەوە پێگەی خۆی دەپارێزێت."
لە دوای ڕیفراندۆم كورد ناوچە دابڕاوەكانی لە دەستداو دەسەڵاتی حكومەتی ناوەند گەڕایەوە لە ناویاندا بۆ پارێزگای كەركوك، لەو كاتەوە دەسەڵاتو پێگەی كورد لەو ناوچانە لاواز بووە، هەرێمی كوردستان بە فەرمی ئێرانی تۆمەتباركرد بە هاوكاریكردنی عێراق بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەو ناوچانە.
ئایا ئێرانییەكان چۆن لە پێگەی كورد دەڕوانن لە كەركوك‌و داهاتووی ئەو شارە؟ نازم دەباغ وتی"ئێران بەشێك لە بەرژەوەندییەكانی لەوەدا دەبینێت كە پێگەی كورد لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكپارچەی پابەندبوون بە دەستوری هەمیشەیی عێراق بەهێز بێت، چونكە هاوپەیمانی‌و دۆستایەتی كورد‌و شیعەو بەشێك لە سوننە دەتوانێت مافەكانی ئایندەی كورد لەو چوارچێوەیەدا بپارێزێت(خۆشم بڕوام بەوەیە)، بۆیە ئێران پێی باشە پڕۆسەیەكی باشی دیموكراسی بۆ هەڵبژاردن‌و ئازادی‌و دەستاودەستكردن پەیڕەو بكرێت، ئەگەر ئەم پڕۆسەیە ئاسایش بەدی بهێنێت لە بەرژەوەندی ئێراندایە لەهەر شارێك بێت، چونكە هەڵبژاردن سەنگی مەحەكەو ئێران لەگەڵ مافە دەستورییەكانی كوردە لە هەرشوێنێكی عێراق بێت."
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات