ساعت ٢٤- عێراق وه‌کوو وڵاتێکی دراوسێ، دوای رووخانی سه‌دام ئاڵوگۆڕی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و بووه‌ته یه‌کێک له دۆستانی ئێران له ناوچه‌که. له ئێستادا عێراق، سه‌ره‌کیترین بازاڕی شتومه‌کی هه‌نارده‌کراوی ئێرانه. له‌م نێوانه‌شدا کوردستانی عێراقیش پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه چونکه له کرده‌وه‌دا ئه‌م هه‌رێمه یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین ده‌رگاکانی ئێران بۆ بازاڕی عێراق. به پێی گرنگی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق و به پێی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواری ئابووریدا، له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووری هه‌رێم و هاوکاری ئێران و هه‌رێم وتووێژمان کردووه.
دوای رووخانی حکومه‌تی سه‌دام، به پێی ده‌ستووری نوێی عێراق، هه‌رێمی کوردستان توانی له چوارچێوه‌ی عێڕاقی نوێ‌دا، حکومه‌تێکی خۆجێی پێک بێنێت. بینیمان که هه‌رێم به خێرایی به‌ره‌و ئابوورییه‌کی کراوه‌و راکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی هه‌نگاوی نا. که‌شێکی باش بۆ کێبڕكێ له‌م ناوچه هاته ئاراوه‌و گرنگی به فاکته‌ره‌کانی ئابووری ئازاد درا. وه‌کوو بازاڕی ئازادی سه‌رمایه، باجی که‌م و پشتیوانی یاسایی له سه‌رمایه‌و ماف و ئه‌رکی سه‌رمایه‌گوزاره‌کانیش دیاری‌کرا. ئه‌مانه وایکرد لانیکه‌م تاوه‌کوو پێش داعش، هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌و ئابوورییه‌کی کراوه بڕوات. زیاتر ئه‌و بارودۆخه‌مان بۆ باس بکه‌ن.
دوای رووخانی سۆڤیه‌ت، رۆژ له‌دوای رۆژ سه‌لمێندرا که گه‌شه‌ی ئابووری له جیهانی ئه‌مڕۆدا، پێویستی به ئازادی ئابوورییه. ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانی‌یان له ئازادی ئابووری و ئازادی سه‌رمایه‌گوزاری کرد به خێرایی گه‌شه‌یان کرد. ته‌نانه‌ت له یه‌کێتی ئه‌وروپا به که‌مکردنه‌وه‌ی سنووره‌کان و ئازادی هاتوچۆو بازرگانی ئازاد، چالاکی ئابووری گه‌شه‌ی کرد. به‌م پێیه و به پێی ئه‌زموونه جیهانییه‌کان، هه‌رێمی کوردستان دوای رووخانی سه‌دام، به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئازادییه ئابوورییه‌کان هه‌نگاوی هه‌ڵێنا. ئێمه ته‌نانه‌ت بۆ نیشان‌دانی گرنگی ئه‌م بواره، ئه‌زموونی دوبه‌ی‌مان باسکرد و ده‌مانوت ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی کودستان وه‌کو دوبه‌ی ببێته ناوچه‌ی ئازادی ئابووری. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خوشگوزه‌رانه و گه‌شه‌ی ئابووری و پیشه‌یی دروست بکه‌ین ده‌بێت که‌شێکی ئه‌من و ئارام بۆ سه‌رمایه‌گوزاران دابین بکه‌ین. ده‌ىێت که‌شێکی وا دروست بکه‌ین که بیسه‌لمێنێت سیاسه‌ته‌کانمان به‌ره‌وه ئابووری ئازاد ده‌ڕوات. به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان و ئاماره‌کان، ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت له رووی ئه‌منییه‌وه رووی نه‌ده‌دا، له‌وانه بوو ئێستا بارودۆخی ئابووری و ئازادییه ئابوورییه‌کانی هه‌رێم، له دوبه‌ی زیاتر پێش بکه‌وتایا. رووخانی سۆڤیه‌ت نیشانی دا که سیاسه‌تی کۆمۆنیستی، خوشگوزه‌رانی خه‌ڵكی لێناکه‌وێته‌وه. له راستیدا هاوسانیی کۆمۆنیستی، هاوسانی مرۆڤه‌کان له هه‌ژاریدایه. به بڕوای من ئه‌زموونی ئه‌وروپا، که تێكه‌ڵاوێک له که‌رتی تایبه‌ت و ئابووری بازاڕ و سیستمی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی باشتر بێت.
دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، کێشه له نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئێران و تورکیا دروست بوو. له ئاکامی ئه‌مه‌دا، سنووره‌کانی ته‌مه‌رچین، باشماخ و په‌روێزخان له لایه‌ن ئێرانه‌وه داخران، به پێی رووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ن مانگه، له ئێستادا بارودۆخی خاڵه سنوورییه‌کان و هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق چۆنه؟
دوای راپرسی هه‌رێم بینیمان ئێران به خێرایی سنووره‌کانی داخست به‌ڵام تورکیا ئه‌مه‌ی نه‌کرد. ئه‌ڵبه‌ت سنووری باشماخ ته‌نها سێ رۆژ داخراو رۆژی چواره‌م کرایه‌وه. به‌ڵام سنووره‌کانی دیکه به داخراوی مانه‌وه. بۆیه بازرگانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هۆی داخرانی سنووره‌کانی ئێران و کراوه‌بوونی سنووره‌کانی تورکیا، به‌ره‌و هاوکاری ئابووری له‌گه‌ڵ تورکیا رۆیشتن. واتا ئه‌وانه‌ی پێش داخرانی سنووره‌کان له‌گه‌ڵ ئێران کاریان ده‌کرد، روویان له تورکیا کرد. چونکه تورکیا به هیچ شێوه‌یه‌ک سنووره بازرگانییه‌کانی دانه‌خست. ئه‌ڵبه‌ت سنووره‌کانی ته‌مه‌رچین و په‌روێزخان نزیکه‌ی مانگ و نیوێک پێش ئێستا کرانه‌وه، به‌ڵام کاریگه‌ری خراپی دانا. چونکه له‌م ماوه‌دا تورکیا سنووره‌کانی کراوه بوو و ئه‌و شتومه‌کانه‌ی له ئێرانه‌وه هاورده ده‌کرا، گۆڕدرا بۆ شتومه‌کی تورکی، بۆیه تورکیا له‌م بابه‌ته‌دا زیره‌کانه جووڵایه‌وه.
که‌واته رێژه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ هه‌رێم دابه‌زیوه‌و رێژه‌ی هه‌نارده‌ی تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه؟ ئایا ئامار‌و رێژه‌یه‌کی روونتان له‌به‌رده‌ستدایه؟
ئێستا ئامارم له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام ئه‌مه له هه‌رێمدا به روونی ده‌بیندرێت. تا چه‌ند مانگ پێش ئێستا شتومه‌کی تورکی له ناوچه‌ی سلێمانی نه‌ده‌بیندرا، به‌ڵام ئێستا شتومه‌کی تورکی له‌م ناوچه زۆرن، ئه‌مه نیشان ده‌دات چالاکی بازرگانانی تورکیا و هه‌نارده‌ی شتومه‌کی تورکی بۆ هه‌رێم له‌م چه‌ند مانگه‌دا گه‌شه‌ی کردووه. کاتێک ئاماده‌بوونی تورکیا به‌رزبێته‌وه واتا ئاماده‌بوونی ئێران دابه‌زیوه. واتا تورکیا ئه‌م بابه‌ته‌شی بۆ ئامانجه ئابوورییه‌کانی خۆی به‌کار هێنا. .
به‌و پێیه‌ی که عێراق گرنگترین بازاڕی هه‌نارده‌ی ئێرانه‌و هه‌رێمی کوردستانیش یه‌کێکه له ده‌روازه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ چوونه ناو بازاڕی عێراق، له ئێستادا ئاستی هاوکاری ژووره بازرگانییه‌کانی ئێران له ژووری بازرگانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک چۆنه؟
ئێستا ئاستی هاوکارییه‌کان وه‌کوو رابردوو نییه و دابه‌زیوه. جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان و بوونی سنووری هاوبه‌ش و نزیکی فه‌رهه‌نگی، هاوکاری زیاتر ده‌خوازێت. کۆمپانیا ئێرانییه‌کان، له ساڵانی رابردوودا یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین لایه‌نه‌کانی دابینکردنی بازاڕی هه‌رێم بوون. هیوادارم به خێرایی بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و هاوکاری ئابووری زیاترمان له‌گه‌ڵ ئێران بێت..
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرانی پارت و گرووپە کوردییەکاندا رایگەیاند کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد نێونجییەتی دەکات.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا: سەرچاوە کوردییەکانی بە گێڕانەوە لە کەناڵی "ڕووداو" بڵاویانکردۆتەوە کە "ئیرەج مەسجێدی" باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە سەردانی بۆ هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار و وتووێژی کردووە.
"نازم دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا سەبارەت بەم دیدارە گوتی: "ئیرەج مەسجێدی" لە دیدار لەگەڵ نوێنەرانی پارت و گرووپە کوردییەکان سەبارت بە باروودۆخی هەرێمی کوردستان دانووستانی کردووە و ئامادەیی خۆی راگەیاندووە کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد نێونجییەتی بکات.
هەروەها گوتیشی: باڵیۆزی ئێران لە عێراق لەم دیدارەدا لە دوو لایەن داوای کردووە تاکوو بە یاسای بنەڕەتی عێراق پابەندبن و خۆیان لە ناکۆکی دووربگرن.
دەباغ بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە ئیحتمالی لابردنی ئاستەنگەکان لەسەر فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولیر لە لایەن بەغداوە تەییدی کرد و گوتی: تا ئێستا لە لایەنی تەکنیکی و پرۆتۆکۆلییەوە هەموو بابەتەکان لە نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرکراوە و تەنیا بابەتێک کە ماوەتەوە ئەوەیە کە دوو لایەن بە یاسای بنەڕەتی عێراق پابەندبن و فڕۆکەخانەکان ڕادەستی دەوڵەتی بەغداد بکرێت.
نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران تەئکیدی کرد کە تا ئێستا هیچ کاتێک بۆ لابردنی ئاستەنگەکان دیاریی نەکراوە.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، به‌شداریی له کۆڕی ماتەمینی یادی ساڵانەی شەهیدی عێراقی و ساڵیادی شەهیدبوونی (محه‌مه‌د باقر حه‌کیم) کرد.
بە ئامادەبوونی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کۆڕی ماتەمینی پازده‌یه‌مین یادی ساڵانەی شەهیدی عێراقی و ساڵیادی شەهیدبوونی (محه‌مه‌د باقر حه‌کیم) رۆژی هەینی رێکەوتی ٩/٣/٢٠١٨ لە حوسه‌ینییه‌ی ئه‌میرالمومنینی ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاباد له ته‌نیشت شاری تاران بەڕێوه‌چوو.
له‌م کۆڕه‌دا دکتۆر (علی اکبر ولایتی ) راوێژکاری نێودەوڵەتی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دکتۆر عه‌لائه‌الدین برووجێردی) سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوی په‌ڕله‌مانی ئێران و بەشێک لە گەورە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، (سه‌ید سادق حه‌کیم) کوڕی (سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌کیم)، (راجح المووسوی) باڵیۆزی عێراق لە تاران و هەروەها نوێنەری رێکخراو و پارتە سیاسییەکانی عێراق لە تاران تیایدا به‌شداربوون.
لە کۆڕەکەدا باس لە به‌هێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرا و بەرز نرخێندرا و باس لە سەروەری شەهیدانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان کرا.
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"به‌منزیكانه وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر موچه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان" و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌تاران ده‌ڵێت"خۆشی بێت یان ترشی، ده‌بێت كورد كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات".
ماجید شنگالی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بهSNNی راگه‌یاند: له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و عیراق كه له‌میوشن به‌ڕێوه‌چوون، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، به مه‌به‌ستی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر موچه‌و فرۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان.
وتیشی"وه‌فده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌منزیكانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رسێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، داڤۆس و میوشنی بۆته‌هۆی تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوولا.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی"ره‌نگه هه‌ندێك كێشه له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان مابێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌ی ته‌كنیكی و موچه زوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
لای خۆشیه‌وه، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران بهSNNی راگه‌یاند"هه‌رچه‌نده له‌ڕوی مه‌بده‌ئییه‌وه قسه له‌سه‌ر ڕێكه‌وتن كراوه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی ئیداره‌ی خاڵه سنوریی و فڕۆكه‌خانه‌كان و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم".
وتیشی"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه، سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه".
به‌وته‌ی نازم ده‌باغ"تائێستا هه‌نگاوی كۆتایی بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌نراوه، به‌ڵام كورد خۆشی بێت یان ترشی، ده‌بێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات، چونكه ته‌نها خه‌ڵكی هه‌رێم زیانی به‌رده‌كه‌وێت".
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئاشكراشیكرد"له‌سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی ئیره‌ج مه‌سجدی باڵێۆزی ئێران له‌عیراق بۆ هه‌رێم، جه‌ختیكردۆته‌وه كه ڕۆڵیان ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
ئه‌وه‌شی وت"هه‌م هه‌رێم و هه‌میش به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌س نازانێت چ جۆره پابه‌ندبونێك ده‌بێت".
SNN:
شاهۆ - ئه‌ركان
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران ئەمرۆ دووشەمە ١٩/٢/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە ڕەوشی عێراق بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی کرا، هەروەها باس لە سەردانی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و چالاکییە دیپلۆماتییەکانی لە وڵاتانی دەرەوە کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کێشەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ بەغدای خستەڕوو، کە حکوومەتی هەرێم ئامادەی لابردنی بەربەسته‌کانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێێ یاسای بنەڕەتی و هەروەها پابەندبوون پێوەی، بەڵام سەرەڕای ئەوە حکوومەتی ناوەندی عێراق تا ئێستا بەڵێنەکانی جێبەجێی نەکردووە.
لە دیدارەکەدا "نازم ده‌باغ" داوای لە خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" کرد کە ئەمرۆکە لە هەموو کات زیاتر گەلی کورد، پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشەکان و دابینکردنی بژێوی خەڵکی کوردستان
نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران، ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا مەرزە لاوەکییەکانی سنوری ئێران بکرێنەوە، بەڵام ئەوە بەستراونەوتەوە بە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق-ەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، ئێران بەردەوام لەھەوڵدایە، بۆئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنەوە،"پەیوەندییەکان ھەر وەک خۆیەتی چاوەڕێی دانیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی دەستووردا کار بکەن".
دەباغ وتیشی"داخستنی ئەو مەرزانە بەستراوەتەوە بەکەم دروستبوونی متمانەو بەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەکرێت، داخستنی ئەو مەرزانەش زیانی زۆری گەیاندووە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، چونکە ئەو مەرزانە بژێوی ژیانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی لەسەرە".
رۆژی سێ-ی ئەم مانگە، زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەخەندانی ڕاگەیاند"دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بەڕەزامەندی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قایمقامییەتی مەریوان، سێ مەرزی لاوەکی داخران کە سێ ھەزار کەس کاریان تێداکردووە."
وتیشی"لەو مەرزانەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی و شووشەوات و جوانکاری ئاڵوگۆڕدەکران، مەرزەکانیش بریتین لە ھەڵاڵاوا، توتمان، کونە مێروو".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=43190&babet=1&relat=1024
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "هیوا مەرگەیی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەمە رێکەوتی 5/2/2018 پێشوازیان لە شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کرد که له "شوان رابەر" بڕیاردەریی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مامۆستا نەبەز ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی پێکهاتوو، کە بۆ بەشداریکردن لە بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەحزابی ئاسیایی سه‌ردانی تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێرانیان کردووه.
لە دیدارەکەدا که "هیوا مەرگەیی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تیایدا زاماده‌بوو، باس لە باروودۆخی هەنووکەیی و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و تاوتوێی له‌سه‌ر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شاندی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆڵی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانیان لە بواریی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران‌دا بەرز نرخاند.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات