بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنى لهدایكبوونى حهزرهتى عیساى مهسیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی سهرجهم خوشك و برا مهسیحییهكان له ههرێمى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتی دهكهین، هیوادارین خوشك و برا مهسیحییهكان به خۆشی و ئارامی ئهم جهژنهیان بكهنهوه.
مهسیحییهكانى ههرێمى كوردستان له دێرزهمانهوه لهگهڵ موسڵمان و پێكهاته ئایینییهكانی دیكهى كوردستان؛ به برایهتی و به ڕێز و خۆشهویستییهوه لهگهڵ یهكتر ژیاون و له خۆشی و ناخۆشی و قوربانیدان بۆ هێنانهدیی ئازادی و ژیانێكی بهختهوهر بهشدار بوون، بۆیه بنهماى لێبوردهیی و یهكترقبووڵكردن و برایهتی؛ بووهته ڕوویهكى پرشنگدار و دیارى ههرێمى كوردستان و مایهى سهرنجى جیهان.
جارێكی دیكه جهژنى لهدایكبوونى حهزرهتى عیساى مهسیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، له ههموو خوشك و برایانی مهسیحی پیرۆز بێت و ههر له خۆشی و شادیدا بن.
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان.
24ى دیسهمبهرى 2013
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 12ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە "ڤووك جێریمیك" وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوەی وڵاتی سریبا و سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.
لە دیدارێكدا وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوەی سربیا سوپاس و خۆشحاڵیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بۆ ڕەخساندنی ئەو دیدارە و سەردانی بۆ كوردستان و، هاوسۆزی و پاڵپشتیی خۆیشی نیشاندا بەرانبەر نەهامەتییەكان و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد بۆ وەرگرتنی ماف و داوا ڕەواكانی. سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هیوای ئەوەیشی خواست كە گەلی كورد بە مافەكانی شاد ببێت و لەسایەی ئاشتی و پێشكەوتندا بژیێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كرد و سوپاسی هاوسۆزی و هەڵوێستی وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوەی سربیای كرد لە مەڕ داوا ڕەواكانی گەلی كورد. لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی نەهامەتی و خەباتی گەلی كورد و دڵڕەقیی نەیاران كوردستان بۆ سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان باس كرد و لە بەشێك لە قسەكانیدا گوتی: "گەلی كورد بە زۆری و بە بێ ویستی خۆی دابەشكراوە و دواتریش بۆ ماوەیەكی زۆر دژایەتیی كراوە و نكۆڵی لە بوونی كراوە. ئەگەر گەلی كورد دەستی بۆ شەڕ بردبێت ئەوە، شەڕی بەسەردا سەپێندراوە و شەڕكردنی لەپێناو پاراستنی ناسنامە نەتەوەییەكەی بووە". هەر پەیوەست بە خەبات و دواڕۆژی گەلی كورد لە ناوچەكەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە گەلی كورد لە خەبات و هەوڵدان بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە دیالۆگ و پەیامی ئاشتیخوازانەی خۆی دەبەستێت. سەرۆك بارزانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە مێژووی پێكەوەژیانی گەلی كورد لەگەڵ گەلانی دیكەی ناوچەكە كرد و هەروەها لەبارەی قۆناغی پێكەوەژیان لە شۆڕشی ئەیلوولدا گوتی: " بارزانیی نەمر ئێمەی فێر كرد كە شەڕ و كێشەمان لە گەڵ نەتەوەكاندا نەبێ بەڵكو شەڕمان لەگەڵ حكوومەت و سیستەمە سیاسییە دیكتاتۆر و داگیركارەكاندا بێت".
بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی دیكەی دانیشتنی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوەی سربیا بوو.
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خۆشك و برایانی خۆشەویستی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشیان بۆ دەخوازم.
ئێستا کە عێراق لە قۆناخی بونیادنانەوە و ڕاستکردنەوەدایە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی پێکهاتە جیاجیا ئایینی و نەتەوەییەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ئەو تەبایی و پێکەوەژیانە تێکبدرێت.
بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا خوشک و برایانی مەسیحی لە عێراقدا کەوتنە بەر هەڕەشە و نکۆڵیکاری، بەڵام مایەی شانازیمانە کوردستان هەمیشە پەناگە و ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان و ئەرکی سەرەکیی هەموومانە ئەو پێکەوەژیانە بپارێزین.
هیوادارم ئهم جهژنه ببێته مایهی خێروخۆشیی زیاتر بۆ ئێوە و هەموو ساڵێک لە سایەی ئارامی و ئازادی و دیموکراسیدا جەژنەکانتان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24/12/2013
لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێم، سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لێبێت، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە خوشك و برایانی مەسیحی، رایدەگەیەنین كە روژانی 25 و 26/ 12/2013 لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت.
هاوكات رایدەگەیەنین كە رۆژی 1 و 2/ 1 / 2014 كە رێكەوتی یەكەم رۆژی ساڵی تازەی زایینیە پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت.
دزەیی هیوای خواست هەردوو جەژی لەدایك بوون و سەری ساڵی تازە ببێتە مایەی زیاتر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لەرووی سەقامگیری و گەشەپێدان و لێبوردەیی و پێكەوە ژیان و بەختەوەری بۆ هاوڵاتیان.
نازم دەباغ نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری ئاسمان وڵامی ئەم پرسیاریانەی دایەوە کە پەیوەندی بە باروودۆخی ئێستای کوردەکانی سووریا و ڕۆڵی ئەوان لە قەیرانی ئەم ڕۆژانەی ئەم وڵاتەدا ھەیە. ئەو لەوبڕوایەدایە گرینگترین ڕۆڵێک کە کوردەکانی سووریا لەم قەیرانەدا گێڕاویانە پاراستنی ناوچەکانی باکووری سووریا بووە لە دزەکردنی ھێزە توندڕەوەکان و نەیارانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد. ئەوان بە خۆڕاگرییان نەیانھێشت کە سەلەفییەکان و ئەلقاعیدە لەم ناوچەیەدا پێگەیەک بۆخۆیان پێکبێنن. دەباغ دەڵێت ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت وەکوو ئەزموونێکی پۆزێتیڤ لە لایەن کوردەکانی سووریاوە کەڵکی لێوەربگیرێت. چونکە ئێستا کوردەکانی عێراق بوونەتە پێگە و بنەمای سەرەکی بۆ پێکھێنانی حکوومەت و بەلەبەرچاگرتنی ئەمانە کوردەکانی سووریاش دەبێت داواکارییەکانیان لە ڕێگای پەڕڵەمان و و یاساوە بەرگری لێبکەن تا بەو شتەی کە دەیانەوێت پێیبگەن.
دوای دروستبوونی قەیران لە سووریا، کوردەکان ڕۆڵێکی جیاوازیان بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوودا ڕچاوگرت. ئەو ڕۆڵەی کە ئێستا لە ئەستۆیاندایە لە چ ڕوانگەیەکەوە شیاوی توێژینەویە؟
لە باروودۆخی ئێستاکەدا کوردانی دانیشتووی باکووری سووریا، ڕۆڵی پۆزێتیڤی خۆیان گێڕاوە لە پەیوەندیی لەگەڵ باروودۆخی قەیراناوی کە لەم وڵاتەدا بوونی ھەیە. چونکە کوردەکانی سووریا لە مشتوومڕەکانی ئەم دوایانەی نێوان ھەندێک لە ھێزە توندڕەوەکان و نەیارانی بەشار ئەسەد و ئەڕەتەشی سووریا توانیویانە ئەو ناوچانەی کە لە ژێرچاودێریاندایە بیپارێزن و ئیزن نەدەن کە سەلەفییەکان و ئەلقاعیدە لەم ناوچەیە بۆخۆیان پێگەیەک دروستبکەن. لەم ڕووەوە ڕۆڵی ئەوان لە قەیرانی سووریادا جێگای گرینگییە. بەڵام قەیرانی ئەم دوایانە لەسەر ژیانی کوردەکانی سووریا بێ کاریگەی نەبووە چونکە بەشێک لەم کوردانە بەرەو ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاوارەبوون. ھەروەھا لە درێژایی ئەم ماوەیەدا بۆشاییەکی ئیداری لەم ناوەچەیە پێکھات. کەوابوو کوردەکانی سووریا لە نێوان خۆیاندا بەرەیەکیان پێکھێنا و ئیدارەی کاتی ناوچەکانی خۆیان لە کۆنتڕۆڵدایە تا باروودۆخی سووریا سەقامگیر بێت. بە پێی ئەو باروودۆخەی کە ئێستا کوردەکان لە باکووری سووریا ھەیانە گرینگترین ڕۆڵێک کە دەتوانن بیگێڕن ھەر داکۆکی و پشتیوانی لە مافەکانی خۆیانە.
بە ڕەخساندنی دۆخەکە ئەگەر کوردەکان لە دانیشتنی ژنێڤدا بەشداری بکەن، فکر دەکەنەوە چ داخوازییەک لە لایەن ئەوانەوە شوێنگری بکرێت؟
بە بڕوای من کوردەکانی سووریا ئەگەر لە دانووستانەکانی ژنێڤدا بەشداری بکەن، ھەر ئەو داواکاریانەیان دەبێت کە لە سەرتاوە بوویان و لەوێش دیسانەوە جەختی لەسەر دەکەنەوە. ھەڵبەت نابێت ئەوە لەبەرچانەگرین تا ئەمڕۆکە دەستێوەردانی ھەندێک لە وڵاتان لە قەیرانی سووریا ڕێگربووە لەوەی کە کۆنفڕانسی ژنێڤ سازبکرێت. بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی ھەمووی ئەمانە بە ڕەخساندنی دۆخەکە بۆ سازکردنی ئەم کۆبوونەوەیە، کوردەکانی باکووری سووریا ھەر بەو چەشنە لەسەر بیرووبۆچوونەکانی خۆیان پێداگری دەکەن و بەم شێوەیە نابێت کە لایەنی بەرھەڵستکار یا دەوڵەت بوێستن.
ئاخۆ دەتوانین بڵێین کوردەکانیش ھەر وەکوو گرووپەکانی بەرھەڵستکار کە لە لایەن وڵاتانی وەکوو تورکیا و عەڕەبستان پشتیوانی دەکرێن، لە ژێرکاریگەری ھەندێک لە ھێزەکانی دەرەکیدان؟
من ئەم بۆچوونەم قەبووڵ نییە و دەڵێیم کوردەکانی سووریا لە ژێرکاریگەریی ھیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکەدا نین بەڵکوو تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی سووریا ھەوڵدەدەن. ھەر وەکوو لە پرسیارەکەدا ئاماژەتان پێکرد ئێستا ئاشکرابووە کام وڵات لە سەلەفییەکان و ھێزەکانی ئەلقاعیدە لە سووریا دژی بەشار ئەسەد پشتیوانی دەکەن‘؛ لەڕاستیدا ڕۆڵی تورکیا، عەڕەبستانی سعوودی و قەتەر لەم ناوەندەدا ڕوون و ئاشکرایە. بەڵام کوردەکان لەگەڵ تیرۆریستەکان و سەلەفییەکان کە لە سووریادا بوونیان ھەیە ھاوڕیێ نەبوون. لەڕاستیدا کوردەکانی سووریا ڕۆڵیان بەم شێوەیە بووە کە بەرگری بکەن لە چوونە ناوەوەی تیرۆریستەکان بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندایە. ھەڵبەت بە شوێن ئەو باروودۆخەی کە لە دوای شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا بۆ کوردەکان ھاتە پێشێ؛ ھەندێک لایەنیش دوژمنایەتییان لەگەڵ کوردەکان کرد، لەڕاستیدا ئێستاکە وڵاتانێک ھەن کە نایانەوێت کوردەکان لە سووریا بە مافی خۆیان بگەن، یا باروودۆخیان سەقامگیر نەبێت. لە ئێستادا، تەنیا رێگایەک کە لە پێش کوردەکان لە سووریادا ماوەتەوە خۆڕاگری لە بەرانبەر ھێزە توندڕەوەکانە.
ئەم ڕۆژانە گوێبیستی زمزمەیەک دەبین لەسەر خودموختاری کوردەکانی سووریا. ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟
بەبڕوای من، کوردەکانی سووریاش دەیانەوێت ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێکی دیکە دووپاتبکەنەوە. کوردەکان لە ھەرێمی کوردستان لە دێر زەمانەوە بەرنامەیان بۆ داڕشتبوو تا پەڕڵەمان دابمەزرێنن و باسی ڕووخانی سەدام، گرینگترین ھۆیەک بۆ بەھێزکردنی خودموختاری ئەوان بوو. ئێستاکە کوردەکانی عێراق بوونەتە پێگە و تەوەرێکی سەرەکی بۆ پێکھێنانی حکوومەت. لەم ناوەندەدا پێکھێنانی پەڕڵەمان یا جۆرێک لە حکوومەتی سەربەخۆ لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئیداری حکوومەتە و پاراستنی ئیداری ئەم ناچەیەی بە شوێن خۆیدا ھێناوە. بە مانایەکی دیکە ئەو ئەزموونەی کە لە کوردستانی عێراق دەیبینین دەتوانێت بۆ کوردەکانی سووریا ئەزموونێکی پۆزێتیڤ بێت. ئەوان دەبێت داواکارییەکانییان بە ڕێگای پەڕڵەمان و یاساوە بەرگری لێبکەن تا بەو شتەی کە دەیانەوێت پێیبگەن.
بە لەبەرچاوگرتنی ھەستیاری دەوڵەتی تورکیا بۆ مەسەلەی کوردەکان و ئەو ڕەوتەی کە ئەردووگان لە بەرانبەر دەوڵەتی سووریادا ڕچاوی گرتووە، دەتوانین بڵێین ئێستا کوردەکانی سووریا بە جۆرێک بوونەتە ھاوسەنگی لە نێوان دوو وڵاتدا؟
ھۆی ھاوسەنگی نێوان دوو لایەن، باروودۆخێکی تایبەتی ھەیە؛ لەڕاستیدا ئەگەڕ بڕیاربێت کوردەکانی سووریا ببنە ھۆی ھاوسەنگی نێوان سووریا و تورکیا، دەبێت لەگەڵ ھەر دوو لایەن پەیوەندییان ھەبێت. بەڵام لە پەیوەندیی لەگەڵ کوردەکانی سووریا ئەم مەسەلەیە بەرچاو ناکەوێت. لەڕاستیدا گرینگترین کارکردی کوردەکان و ئەو ڕۆڵەی کە دەتوانن بیگێڕن بەرگری لە کردەوەکانی سەلەفییەکانە لە ناوچەکەدا.
ھەڵوێستی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ قەیرانی سووریادا چۆنە؟
دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەر جۆرە ڕێکەوتنێکی ناوخۆیی لە سووریا پشتیوانی دەکات کە زامنی بەدیھێنانی مافەکانی ھەموو نەتەوەکان، ئایینەکان و کەمینەکانی سووریایە. ھەروەھا دەوڵەتی ھەرێم لە گۆڕانکارییەکانی سووریا، لایەنی ھیچ گرووپ ناگرێت. چونکە گرینگترین ویستی دەوڵەتی ھەرێمیش ڕاگرتنی خونڕێژییەکان و چارەسەرکردنی خێرای قەیرانی سووریایە بە ڕاگرتنی یەکێتی و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە و بەردەوامیش بۆ نێوبژیوانی لە نێوان لایەنەکانی شەڕدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە. لە کۆتاییدا من وەکوو کوردێکی عێراقی دەتوانم بڵێیم کە عێراق ڕازی نییە کە ھیچ وڵاتێک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی سووریا دەستێوەردانی نیزامی بکەن و وەکوو وڵاتێک کە لە دراوسێی سووریاین لەوبڕوایەدام کە لەم وڵاتەدا دەبێت ھەموو شتێک بە پێی پاراستنی یەکێتی وڵات پێکبێت و ئەگەریش بڕیاروایە باسی گواستنەوەی دەسەڵات یا ھەر شتێکی دیکە لە ئارادابێت دەبێت بە پێی یاسای بنەڕەتی و لە چوارچێوەی ویست و دەنگی خەڵکیدا بێت.
گۆڤاری حەوتەنامەی ئاسمان، شەممە ٢ی ئازەری ١٣٩٢، ژمارە ٦٦، لاپەڕەی ٧٥.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی12ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە "ئەحمەد ئەلعاسی ئەلجربا" سەرۆكی ئێستای ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ئەندامانی ئیئتیلافی نیشتیمانی سووریا و ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسی و سەربەخۆی سووریا پێكهاتبوون.
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە بڕۆنۆ ساكۆمانی باڵیۆزی نا نیشتەجێی كەنەدا لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 12ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕۆبێڕت بیكڕۆفت باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگان كۆ بوونەوە
ئەرشيف
More...
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە گرووپی دۆستایەتیی فەڕەنسا و عێراق دەكات
هەواڵی زیاتر لە تویتەر
راپۆرتە پڕ بینەرەکان
-
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ وهزيرى دهرهوهى توركيا كۆبووهوهئێوارهى ئهمڕۆ سێشهممه 2024/7/30 له پهراوێزی بهشدارییاندا له ڕێوڕهسمى سوێندخواردنى بهڕێز سهرۆكى كۆمارى…
-
پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئهنفالى بارزانييانئهمڕۆ له يادى (41) ساڵهى ئهنفالكردنى بارزانيياندا، به شكۆدارييهوه يادى ههشت ههزار گهنج…
-
سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوهبهیانیی ئهمڕۆ شهممه ٢٠٢٤/٨/٣ بهڕێز نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پێشوازی له بهڕێز…
-
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهينبهيانيى ئهمڕۆ شهممه 2024/8/3 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهشدارى له ڕێوڕهسمى…
-
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوهپێشنوهڕۆى ئهمڕۆ شهممه 2024/8/3 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له بهڕێز…